سەلاحەدین بایەزیدی
دوابه‌دوای کوشتنی دوعا و بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌کانی، من پێکه‌نینم به‌و قسه یاخود به‌و جۆره هه‌ڵوێستانه ده‌هات که پێیان وابوو ئه‌مه ده‌ستی له‌پشته یاخود ڕووداوه‌که به‌ره‌و ئاقاری جیاواز ئاڕاسته ده‌کرێت، ئه‌خر چونکه پێشتریش بۆ هه‌موو ڕوداوێک ته‌فسیرێکی به‌مجۆره ده‌کرا، به‌ڵام کاتێک چاوم به لاپه‌ڕه‌کانی کوردستانیوزدا خشاند که ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنییه و هه‌فته‌ی جارێک ده‌رده‌چێت، هیچ گومانم لا نه‌ما که ئه‌م ڕووداوه له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌س و به‌تایبه‌ت ئیسلامییه فه‌نده‌مینتاله‌کانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی خراپ و نائاسایی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت.
کچ کوژی له‌لایه‌ن هه‌ر مه‌زهه‌ب یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه بکرێت مه‌حکووم و نائینسانییه و ناکرێ داکۆکیی لێ بکه‌یت. به‌پێچه‌وانه‌ی زۆر که‌سیشه‌وه پێم وایە ڕووداوه‌که تا گه‌وره بکرێته‌وه باشتره، چونکه ڕووداوێکی قێزه‌وه‌نه و ناکرێ حاشای لێبکرێت و بشاردرێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه به ڕیسوایی خۆشمان کۆتایی بێت. هەروەها ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه که کچێکی کورد ده‌کوژرێت و دواجاریش نابێ، ئه‌شێ "دوعا" چانسێکی گه‌وره‌ی بووبێ چونکه شێوازی کوشتنه‌که‌ی به کامێرا و مۆبایل ته‌سویر کراوه، ئه‌گینا له‌ناو موسڵمانه‌کانی خۆماندا به‌هه‌زاران نموونه هه‌ن و که‌سیش ئه‌وه‌نده له‌سه‌ری نه‌نووسیوه، له‌راستیدا به‌ده‌یان هه‌واڵی به‌مجۆره ده‌بیستین، ته‌نانه‌ت له‌ناو دڵی پێشکه‌وتوترین وڵاتانی دنیادا. به‌پێچه‌وانه‌وه ژن‌کوژی له‌ناو که‌مینه‌کانی ژێر چه‌تری کورده موسڵمانه‌کان زۆر که‌متر و به‌ده‌گمه‌ن بووه.
من له‌م وتاره‌دا نامه‌وێ ته‌نیا عاتیفه و هه‌ستی خۆم سه‌باره‌ت به "دوعا" ده‌رببڕم، به‌ڵکه ده‌مه‌وێ باس له‌ئاستی کاردانه‌وه‌کان دوای کوشتنی دوعا بکه‌م و له‌میانه‌شیدا گومانی خۆم بخه‌مه ڕوو.
به‌ر له‌هه‌ر شتێ ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام، له‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و نوسین و وتارانه‌ی له‌سه‌ر "دوعا" نووسران، که‌س نه‌ینووسی کچه‌کورد و هه‌موو به کچه ئێزدی یان یه‌زیدی ناویان برد. ئه‌وه‌ش دروستکردنی ئه‌ویدی یان بێگانه‌یه‌که. ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌م وتارانه بخوێنێته‌وه وه‌ک که‌سێکی غه‌یره کورد له ئێزدییه‌کان ده‌ڕوانێت نه‌ک وه‌ک کوردی ڕه‌سه‌ن!! هه‌ر به‌کارهێنانی وشه‌ی "یه‌زیدی" خۆی جۆرێکه له نامۆبوون به‌مێژوو و که‌لتوری ئێزدی، ئه‌ویش چینێک که خۆی به رۆشنبیر بزانێت و بچوکترین زانیاریی له‌سه‌ر ئێزدییه‌کان نه‌بێت، جێگه‌ی تێرامانه.
له‌هه‌مووشیان کاره‌ساتتر، بڵاوکراوه‌ی کوردستانیوزه. به‌جۆرێکی ئه‌وه‌نده سه‌یر لایه‌نگری له‌و مه‌سه‌له‌یه کردوه که هه‌ر که‌س به‌خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌کانی ناوی و گوڵبژێرکردنی جۆری وتاره‌کان ڕاستی ئه‌و بۆچوونه‌ی منی بۆ ده‌رده‌که‌وێ. کوردستانیوز زۆر به‌پێداگرییه‌وه ته‌ئکید له‌سه‌ر موسڵمانبوونی دوعا ده‌کات، له‌کاتێکدا دیارده‌که موسڵمانبوون یاخود نه‌بوونی ئه‌و کچه نییه و ئه‌مه‌ش خۆشکردنی ئاگری شه‌ڕی تائیفییه. ئه‌م ڕۆژنامه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر هه‌موو ئێزدییه‌کان ده‌خاته خانه‌ی مرۆڤه دڕنده‌کان و پێشوه‌ختیش بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات.
ئه‌م ڕستانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ندێک له هه‌واڵ و وتاره‌کانی ناو کوردستانیوزن:
(دوعا ئه‌و کچه یه‌زیدییه بوو که پاش موسڵمانبوونی... دوابه‌دوای به‌ردبارانکردنی کچه موسڵمانبوی یه‌زیدی "دوعا" و کوشتنی به‌ده‌ستی ژماره‌یه‌کی زۆری عه‌شیره‌ته‌که‌یه‌وه و .... ل ١)
(دوعا خان ته‌نها له‌به‌ر خاتری ئه‌وه تیرۆر کرا که موسڵمانبوونی خۆی ڕاگه‌یاندووه و پیاوانی ئێزدیش شاهیدن له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه.... بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که ته‌نها و ته‌نها ڕێز و حورمه‌ت و که‌رامه‌تی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ئافره‌تان ته‌نها لای ئیسلامه... ل ٤)
(ته‌نها هۆی کوشتنه‌که‌ی موسڵمانبوونی دوعا بوه، که‌چی هه‌ندێ له یه‌زیدیه‌کان ئه‌یانه‌وێت ناوێکی که له‌م ڕوداوه بنێن، ئه‌مه چ عه‌قڵیه‌تێکی ژه‌نگرتوه گه‌نج و شێخ و گه‌وره و خێله‌کانی به‌عشیقه پیاده‌ی ده‌که‌ن.... ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئازادی خۆی ئاینی ئیسلامی هه‌ڵبژاردوه، ئه‌م ڕه‌فتاره دڕندانه‌ییه‌ی یه‌زیدیه‌کان و جلوبه‌رگ و عه‌گاڵیان کوردبونیی خسته ژێر پرسیاره‌وه، بۆیه شه‌رم و شوڕه‌ییه کورد که‌سی ئاوا دڕنده و مرۆڤکوژی تیا بێت.... ل ٦)
(وه‌ڵامێک بۆ درۆ شاخداره‌که‌ی سه‌رۆک عه‌شیره‌تی یه‌زیدیان... به‌وته‌ی ئێوه گوایه له‌سه‌ر ناحیه‌ی ئه‌خلاق وایان له‌دوعای شه‌هید کردوه به‌ڵام کامێرای مۆبایله‌کانتان به‌درۆی ئه‌خاته‌وه که به‌ده‌نگه ناخۆشه‌کانیان هاوار ئه‌که‌ن ئه‌ڵێن (واقع علی دینه).. ل ٦)
(ئه‌و ده‌سته ڕه‌شه‌ی "دوعا"ی موسڵمانی کوشت ده‌ستی جه‌هل و نه‌فامییه... به‌ڵام خودای گه‌وره ئه‌و ڕێزه‌ی به‌خشی به‌ئافره‌تان و به‌هاتنی دینی ئیسلام ڕزگاریان بوو... ل ٧)
(ده‌سته پیسه‌کانی یه‌زیدیه مرۆڤکوژه بێ ڕه‌حمه‌کانه‌وه ... ل ٧)
(عومه‌ر نه‌ماوه دوعا گیان تا له‌تۆڵه‌ی شه‌هید بونتا شاری شه‌یتان په‌رسته‌کان بسوتێنێ.. یه‌زیدیه بۆگه‌نه شه‌یتان په‌رسته‌کان به‌م کاره‌یان جارێکی تر... شه‌هاده‌تت پیرۆز بێ گوڵه بۆنخۆشه‌که‌ی مزگه‌وت... ل ٨)
(ئه‌م کاره‌ساته له‌رۆحی شه‌یتانی ئه‌و ئاینزا قێزه‌وه‌نه له‌دایک بوه.. ئه‌وان ئه‌سڵه‌ن له‌سه‌ر کورد حساب نین.. ل ٨)
ئه‌وه جگه له‌وتاره‌که‌ی ڕزگار غه‌فور و نه‌به‌ز گۆران که سه‌راپا هێرشکردنه بۆ سه‌ر ئایینی ئێزدی و سوکایه‌تی کردن به‌و ئایینه نه‌ک قسه کردن له‌سه‌ر کلتوری توندوتیژی.
ئه‌م سوکایه‌تیکردن و هێرشه بۆ سه‌ر ئایینی ئێزدی له‌لایه‌ن هیچکه‌سێکه‌وه قه‌بوڵ ناکرێت مه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئێزدییه‌کانه‌وه، ئه‌ویش به‌حوکمی ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه. ته‌نانه‌ت له‌هیچ شوێنێکی ئازادی جیهانیش ناتوانی به‌م شێوه‌یه و وه‌ها ڕاشکاوانه هێرش بکه‌یته سه‌ر شته پیرۆزه‌کانی ئایینێک و ته‌شهیریان پێ بکه‌ی.. ئایا موسڵمانێک بچوکترین بێ ڕێزی سه‌باره‌ت ب ه‌محه‌ممه‌د قه‌بوڵ ده‌کات؟ کاریکاتۆره‌کانی محه‌ممه‌د چ هه‌ڵایه‌کیان نایه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ی له مینبه‌ری کوردستانیوزه‌وه ئاراسته‌ی ئێزدییه‌کان ده‌کرێت، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م قسانه ئاڕاسته‌ی ئیسلام بکرابایه، که‌س قه‌بوڵی ده‌کرد؟
من به‌خوێندنه‌وه‌ی دێربه‌دێڕی ئه‌م وتارانه ته‌نها شتێکم به‌مێشک گه‌یشت، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی که ئه‌وانی تر چه‌نده له‌مێشکی ئێمه‌دا غایب و په‌راوێزن.. چه‌نده بێوێژدانانه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌مان ده‌ده‌ین.. له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌وانه هه‌موو به‌رهه‌می که‌لتورێکن که کورده موسڵمانه‌کانیش ڕۆڵێکی سه‌ره‌کییان هه‌بوه له‌شکڵگرتنیدا.