له فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
عه‌بباس وه‌لی، مامۆستای پێشوی زانستی سیاسی له زانکۆکانی به‌ریتانیا و مامۆستا و سه‌رۆکی "زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر" له‌وتوێژێکی ڕادیۆ فه‌ردادا ده‌ڵێت که کوردستانی عێراق له‌هه‌لومه‌رجێکدا په‌ره ده‌ستێنێ و پێش ده‌که‌وێت که پێشتر ڕه‌وتی به‌ده‌زگابوونی بنه‌ماکانی سیاسه‌ت یاخود حوکمڕانی له‌م ناوچه‌یه‌دا لە ئارادا نەبووه.
دکتۆر وه‌لی، نزیکه‌ی دوو ساڵه هاتۆته کوردستانی عێراق و سه‌رۆکی ئه‌و زانکۆیه‌یه که پێشتر له‌م ناوچه‌یه‌دا نمونه‌ی نه‌بووه: "زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر" که خوێندن تیایدا به‌زمانی ئینگلیزییه و چه‌ند مانگێکه به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌ست به‌کار بووه.
"عه‌بباس وه‌لی" که کورده و له شاری مه‌هاباد له‌دایک بوه، ده‌ڵێت بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م زانکۆیه له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی فیدراڵی کوردستانه‌وه هاتۆته ئاراوه. به‌قسه‌ی دکتۆر وه‌لی، ئێستا خوێندکارانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان واته ئه‌و ناوچانه‌ی کوردی تێدا ده‌ژیت له"ئێران و عێراق و تورکیا و سوریا" خه‌ریکی خوێندنن له‌م زانکۆیه.
سه‌رۆکی زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، بنیادنانی ئه‌م بنکه په‌روه‌رده‌یی و ئه‌کادیمییه به‌به‌شداری ئه‌و مامۆستایانه‌ی که له وڵاتانی ڕۆژئاواوه هاتوونه‌ته هه‌ولێر، به‌سه‌ره‌تای جووڵانه‌وه‌یه‌ک ده‌زانێت بۆ "مۆدێرنیزه‌کردن و به‌دیهێنانی چاکسازیی له‌ناوچه‌کانی کوردستانی عێراقدا".
ناوچه‌یه‌کی سه‌قامگیر له وڵاتێکی نائارامدا
چوار سال دوای ده‌سپێکردنی شه‌ڕی عێراق، نیگای زۆربه‌ی ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌کان له‌سه‌ر ناوچه نائارام و پر له کێشه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه، ناوچه‌گه‌لێک که به‌گشتی له ناوه‌ند یان به‌شی باشووری ئه‌م وڵاته‌دا هه‌لکه‌وتوون. به‌ڵام هه‌ر له‌و چوارساله‌دا له‌به‌شی باکووری عێراق و به‌تایبه‌تی له‌هه‌ر سێ پارێزگای کوردنشینی ئه‌م وڵاته‌دا هێمنی و هێورییه‌کی ڕێژه‌یی به‌دی کراوه و ژێرخانه ئابوورییه‌کان پشت ئه‌ستوور به‌سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کی خه‌ریکی بیچم گرتنن. دکتۆر عه‌بباسی وه‌لی، وێڕای داننان به که‌موکوڕییه‌کانی کۆمه‌لگە و فه‌رهه‌نگی کوردستانی عێراق ده‌لێت: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی فیدرالی کوردستان به‌م که‌موکوڕیانه ده‌زانن و دانیان پێدا ده‌نێن. سه‌ره‌کیترین و گرنگترین گرفت یان بۆشایی له‌م ناوچه‌یه‌دا، نه‌بوونی هێز و کادیری پسپۆره، که ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا میراتی به جێماوی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی حکومه‌تی به‌عسه له عێراقدا.
دکتۆر عه‌بباس وه‌لی شرۆڤه‌کاری کێشه‌کانی عێراق، نه ته‌نها پێی وایه حکومه‌تی پێشووی عێراق به‌به‌ربه‌ست بووه له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنه‌کان، به‌ڵکو پێی وایه بۆته هۆکاری وێرانکردنی شار و ناوچه کوردنیشنه‌کان له‌م وڵاته‌دا. ئه‌و ده‌ڵێت "ئێستا کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی کوردستان ده‌یانه‌وێت به‌خێرایی پێش بکه‌ون و بونیاد بنێن به‌ڵام گه‌شه‌سه‌ندنی خێرا، بێگومان له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵناسی، ئابووری، سیاسی و ته‌نانه‌ت که‌لتووری و ده‌روونیش کۆمه‌ڵێک کێشه به‌دوای خۆیدا دێنێت. چونکه ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌بێته هۆکاری گۆڕینی پێگه."
به‌بۆچوونی پسپۆڕان و چاودێرانی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، کوردستانی عێراق ئێستا له دۆخی ڕاکێشانی سه‌رمایه‌و گه‌شه‌ی ئابووری دایه. پرۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه، پرۆژه پیشه‌یی و بازرگانییه‌کان له‌م ناوچه‌یه‌دا پێش ده‌که‌ون و هه‌موو ئه‌مانه‌ش نیشانه‌ی گه‌شه‌ی ئابوورین له‌کوردستانی عێراقدا.
به‌ڵام به بۆچوونی دکتۆر وه‌لی، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له‌م ناوچه‌یه‌دا، داهاتی مانگانه زیاد ده‌بێت و له‌گه‌ڵیشیدا هه‌ڵئاوسان و کێشه‌ی تری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش دروست ده‌بن.
ئه‌و ده‌ڵێ به‌تایبه‌ت که باری سه‌ره‌کیی ئه‌م گۆڕانکاریه ئابوورییه، له‌سه‌رمایه‌گوزاری هاورده له‌وڵاتانی جیران وه‌ک تورکیا، ئێران و سوریاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ئابووری ئه‌م وڵاتانه‌ش خراپه و باش نییه. به‌وته‌ی دکتۆر وه‌لی ده‌رئه‌نجام ئه‌وه ده‌بێت که هه‌ڵئاوسانی وڵاتانی وه‌ک ئێران، تورکیا و سوریاش وێڕای به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتن له‌م ناوچانه‌وه، دێته ناو کوردستانی عێراقه‌وه.
سه‌رۆکی زانکۆ نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، باسی چه‌ند هۆکارێکی تریش کرد که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به لاوازبوونی گه‌شه‌ی ئابووری له کوردستان، وه‌ک بوونی تاکه سه‌رچاوه‌ی داهات له‌حکومه‌تی کوردستاندا واته نه‌وت که له‌کۆی گشتی عێراق ١٣%ی به‌ر ده‌که‌وێت و بڕیاره ئه‌م بڕه ببێته ١٧%.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دکتۆر عه‌بباس وه‌لی، هیوای به‌ئاسۆی پێشکه‌وتنی ئابووری و سیاسی له‌کوردستانی عێراق هه‌یه و ده‌ڵێت "له‌چوارچێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئێستا ئازادییه‌کی به‌رچاو لێره به‌دی ده‌کرێت. له‌وانه‌یه یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانیشی ئه‌وه بێت که ئایین هێشتاش لێره شتێکی شه‌خسییه و نه‌بۆته ئایدیۆلۆژیا. کۆمه‌ڵگە له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه عیلمانییه و حکومه‌تیش هه‌وڵ ده‌دات پشتگیریی له‌م هه‌لومه‌رجه بکات".
پتانسیه‌لێکی دوولایه‌نه: سه‌قامگیریی و گه‌شه یاخود نائارامی و جه‌نگ
هه‌ندێک له‌پسپۆڕان پێیان وایه "کوردستانی عێراق ئێستا دوو پتانسیه‌لی هه‌یه: پتانسیه‌لێک بۆ پێشکه‌وتن و بنیادنانه‌وه و چه‌سپاندنی دیموکراسی و ئه‌ویتریشیان پتانسیه‌لێک بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و نائارامی که ئه‌مه‌یان له‌هه‌ڕه‌شه‌ی جیرانه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت"
سه‌باره‌ت به‌راده‌ی ئومێدی به‌هه‌لومه‌رجی ئێستا، متمانه‌ی به‌مانه‌وه و کاریگه‌رییه‌کانی زانکۆ پرسیار له‌دکتۆر عه‌بباس وه‌لی ده‌که‌م که ئێستا سه‌رۆکایه‌تی زانکۆکه‌ی به‌ئه‌ستۆوه‌یه.
ئه‌و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌رچی له‌قۆناغێکی زه‌مه‌نی کورتخایه‌ندا، هیوایه‌ک نییه بۆ سه‌قامگیریی بارودۆخی عێراق له‌به‌غدا، به‌ڵام حکومه‌تی فیدراڵی کوردستان له‌توانای دایه کاروباره‌کان بگرێته ده‌ست، هه‌روه‌ها بوونی ئێمه لێره په‌یوه‌ندیی به‌بوونی زانکۆیه‌ک و ناوه‌ندێکی ئه‌کادیمی و که‌لتوورییه‌وه هه‌یه.
ئه‌و له‌درێژه‌دا ده‌ڵێت "راسته زانکۆکانیش له‌بۆشایی دانین و له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئێستادا پێویسته درێژه به‌بوونی خۆیان بده‌ن، واته هه‌لومه‌رجی به‌رده‌وامیی کاره‌کانمان له‌کوردستانی عێراق، په‌یوه‌ندیی به‌بارودۆخی سیاسییه‌وه هه‌یه".
به‌وته‌ی دکتۆر وه‌لی، "کاری سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌یه ئه‌م حکومه‌ته له‌چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ و دیموکراتیک، به‌شێوه‌یه‌کی فیدراڵی هه‌رێمی بمێنێته‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئێمه‌ش ده‌مێنینه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌سه‌رنجدان به هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی جیران یان گرووپه جیاوازه‌کان له‌به‌غدا، بارودۆخی سه‌قامگیری کوردستان، بگۆڕدرێ بێگومان زانکۆش نامێنێته‌وه. به‌ڵام به‌بۆچوونی من له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا، ئه‌مجۆره هه‌ڕه‌شانه، دوورن له ڕاستییه‌وه".
ناوبراو له درێژه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی جیرانه‌کانی کوردستانی عێراقیش دێنێته ئاراوه، به‌ڵام ده‌ڵێت "له‌وانه‌یه له‌کورتخایه‌ندا، کاروباری کوردستانی عێراق ئاڵۆز بێت به‌ڵام پێموانییه هیچکام له ده‌وڵه‌تانی هاوسێ، توانایی ئابووری و سه‌ربازیی پێویستیان هه‌بێت که له‌درێژخایه‌ندا کوردستان بخه‌نه ژێڕ ڕکێفی خۆیانه‌وه"
سه‌رۆکی زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ڵێ که به‌سه‌رنجدان به‌کۆلێژه‌که‌ی (زانستی سیاسی و په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان) ئێستا هیچ ڕۆڵێکی نییه وه‌ک ڕاوێژکاری سیاسی له‌حکومه‌تی فیدراڵی کوردستانی عێراقدا به‌ڵام چونکه زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن حکومه‌تی کوردستانه‌وه پشتگیریی لێده‌کرێت، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی عێراق له‌توێژینه‌وه و ده‌سکه‌وتی ڕاهێنان و زانستی ئه‌م زانکۆیه سوودمه‌ند ده‌بن.
خوێندن له‌زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
ئه‌و زانکۆیه‌ی دکتۆر عه‌بباس وه‌لی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات به ئایدیا و پشتیوانی حکومه‌تی کوردستان دامه‌زراوه "که‌واته چونکه ده‌وڵه‌تییه، خوێندن له‌م زانکۆیه‌دا به‌خۆڕاییه به‌ڵام تاقیکردنه‌وه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌یه".
به‌وته‌ی عه‌بباس وه‌لی، تاقیکردنه‌وه‌ی هاتنه‌ناو زانکۆ به‌زمانی ئینگلیزییه و گرنگی ده‌درێته ستانداره بریتانییه‌کان که به‌سه‌ر ئه‌م ده‌زگایه‌دا زاڵن "تاقیکردنه‌وه‌ی هاتنه‌ناو زانکۆ له‌ئاستێکی باڵادا به‌ڕێوه ده‌چێت. بۆ نمونه له‌ساڵی یه‌که‌می چالاکیی زانکۆ‌دا زیاتر له چل هه‌زار که‌س له‌کۆلێژی جیاجیادا ناوی خۆیان نووسی، به‌ڵام ته‌نها نزیکه‌ی ٣٠٠ که‌س په‌سند کران"
ئه‌گه‌رچی هه‌ر له‌کۆنه‌وه زانکۆی هه‌ولێر (به‌چه‌ندین کۆلێژی جۆراوجۆره‌وه) له‌م شاره‌دا چالاکیی هه‌بوه به‌ڵام عه‌بباس وه‌لی ده‌ڵێت ئه‌و هۆکاره‌ی وایکرد تا کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی کوردستانی عێراق ناچار بن له‌پێناو مۆدێرنیزه‌کردنی ناوچه‌که، زانکۆیه‌کی تازه بکه‌نه‌وه، "ئه‌وه بوو که خوێندن له‌م زانکۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای میتۆده مۆدێرنه‌کانه".
سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ هه‌ولێر
ئه‌م مامۆستایه‌ی زانکۆ، هۆکاری خوێندن به‌زمانی ئینگلیزی له‌م زانکۆیه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ "لاوازبوونی زمانه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان وه‌ک عه‌ره‌بی، فارسی، تورکی و کوردی بۆ ده‌ربڕینی چه‌مکی مۆدێرنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی".
به‌بۆچوونی دکتۆر وه‌لی، "سه‌رچاوه و ژێده‌ره ده‌رسییه‌کان به‌تایبه‌ت بۆ کۆلێژه‌کانی زانستی سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌زمانه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا زۆر لاوازن".
ناوبراو، پێی وایه هیچ فاکته‌رێک جگه له‌تاقیکردنه‌وه‌ی هاتنه ناو زانکۆ کار ناکه‌نه سه‌ر وه‌رگرتنی خوێندکار، "ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌تنیک، نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز یاخود له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر و ته‌مه‌ن خوێندکار وه‌رناگرین، بۆیه‌ش ئێستا خوێندکارانی ئێران، تورکیا و سوریاشمان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و خوێندکاره عه‌ره‌بانه‌ی له‌باشووری عێراقه‌وه هاتوون."
دکتۆر عه‌بباس وه‌لی، پێی وایه یه‌کێک له‌گرنگترین کێشه‌کانی خۆی و هاوکارانی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م زانکۆیه دۆزینه‌وه‌ی مامۆستای به‌ئه‌زموون و زاڵه به‌سه‌ر زمانی ئینگلیزی له‌وڵاتانی تر و هه‌روه‌ها ڕازیکردنیان به‌وه‌ی له‌کوردستانی عێراق بمێننه‌وه "چونکه پێوانی کاری ئێمه ڕۆژئاواییه ده‌بوایه مامۆستاکان له‌وڵاتانی ڕۆژئاواوه بهاتایه‌ن. بۆ نمونه سه‌رۆکی کۆلیژی کۆمه‌ڵناسی له‌زانکۆی سیدنییه‌وه هاتوه یا مامۆستاکانی تر له‌سوید، ئه‌مریکا و به‌ریتانیاوه هاتوون".
له زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، شه‌ش کۆلێژ له‌قۆناغی کارناسیدا ده‌خوێندرێن: زانستی سیاسی و په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ئابووری، بازرگانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، کۆمه‌ڵناسی، مێژوو و ته‌کنۆلۆژی زانیاریی.
به‌وته‌ی دکتۆر عه‌بباس وه‌لی، بڕیار دراوه له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا دوو کۆلێژی تریش به‌م کۆلێژانه‌وه زیاد بکرێن: ڕاهێنانی مامۆستای ئینگلیزی بۆ قوتابخانه‌کان و ته‌کنۆلۆژیای نه‌وت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ فه‌ردا