سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌ک به‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی ئۆبامادا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا باسکردن و خوێندنه‌وه‌ی جواروجۆر بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌رموگوڕه. له ڕاستیدا بوونی ئۆباما زۆر که‌س و ناوه‌ندی له سه‌رانسه‌ری جیهان تووشی شۆک و سه‌رسوڕمان کرد، به گشتی زۆر که‌س پێی وابوو که ئه‌مه سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌یه‌کی دیکه‌ی دیموکراسییه له ئه‌مریکا.
هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنیدا سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاکان و حزبه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به جۆرێک زیاتر په‌یوه‌ندییان به ئه‌مریکاوه هه‌یه، هه‌ڵوێستی خۆیان وه‌ک پشتگیری و خۆشحاڵی نیشان دا و ده‌ر‌بڕی، ده‌وڵه‌تانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چ ئه‌وانه‌ی پێیان خۆش و چی ئه‌وانه‌ی پێیان ناخۆش بوو، بروسکه‌یان بۆ ئۆباما نارد و خواست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی خۆیان پێ گوت. کۆماری ئیسلامی ئێرانیش له ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌دا بوو، واته بۆ یه‌که‌مجار له هاتنه سه‌ر کاری ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌رنجی جیهانیانی ڕاکێشا.
سه‌رکردایه‌تی کورد له باشوری کوردستان هه‌ر چه‌نده‌ش به سه‌رکه‌وتنی ئۆباما دڵخۆش نه‌بوو، به‌ڵام غه‌مگینی خۆیشی ده‌رنه‌بڕی و بێهه‌ڵوێست نه‌بوو. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی دره‌نگ بروسکه‌یه‌یان نه‌ناردبێ، ئه‌ته‌کێتی دیپلۆماسیان له‌به‌ر چاو نه‌گرت و له یه‌ک ده‌زگای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه دوو په‌یامی پیرۆزبایی ده‌رچوو. حزبه‌کانی تریش به جۆرێک له جۆره‌کان خۆێندنه‌وه‌ی خۆیان بۆ هه‌بوو. ئه‌وانیش به به‌ژن و باڵای ئۆبامایاندا هه‌ڵگوت و داوایان لێکرد که بایه‌خ بدات به دۆزی ڕه‌وای گه‌لی کورد و له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموکراسی له عێراقدا ده‌وڵه‌ته‌که‌ی وه‌ک جاران هاوکار بێت و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ خواستبوو. ته‌نانه‌ت محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کا و چه‌ند مانگ پێشتر په‌یامێک ئاراسته‌ی سیناتۆر ئۆباما ده‌کا و پێشبینی سه‌رکه‌وتنی ده‌کا. هه‌رچه‌ند نامه‌که‌ی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود وه‌ک هی نامه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌نگی نه‌دایه‌وه، به‌ڵام دیسان تێبینیه‌کانی خۆی بۆ ئۆباما و کورد خسته ڕوو.
بزوتنه‌وه‌ی کورد له باکوری کوردستانیش دوای سه‌رکه‌وتنی ئۆباما هه‌نگاوێکی سه‌رنج ڕاکێشی به‌رز کرده‌وه، له‌ڕاستیدا نیشانی دا بزوتنه‌وه‌یه‌که له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی دنیادا ده‌چێته پێش و نه‌بزی ڕووداوه‌کانی له‌ده‌ست دایه. بروسکه‌ی پیرۆزبایی له‌لایه‌ن په‌که‌که و کۆنگره‌ی گه‌ل و پارتی کۆمه‌ڵگەی دیموکراتیک به جیا هه‌ر چه‌ند کاتژمێرێک پاش سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ئۆباما ده‌نگدانه‌وه‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه له‌وه زیاتر بوو که من وێنام کردبوو. بێگومان ئه‌و په‌یامانه هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر ده‌کرێت.
به‌ڵام له‌م ناوه‌دا، پارته‌کانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وڕ و کپ بوون. وه‌ک ئه‌وه‌ی شتێک پێچه‌وانه‌ی خه‌یاڵه‌کانیان ڕوی دابێت، بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد. ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به‌گشتی بێهه‌ڵوێستن به‌رامبه‌ر به دنیای ده‌ره‌وه و جیهانبینیه‌کی به‌رفره‌یان نییه، به‌ڵام به حوکمی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌مریکا له لاشعوریاندا ئاماده‌گی هه‌یه، ده‌بوا ڕواڵه‌تیانه‌ش بێت، بۆچوون و چاوه‌ڕوانییه‌کانی خۆیان ئا‌شکرا بکردایه. ئه‌و بێده‌نگییه نائومێدی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێ. ئاخر ئه‌وه چه‌ندین ساڵه خیتانی سیاسیی ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریکا ساغ بۆته‌وه. ئه‌وان حه‌زیان له سه‌رۆکێکی شه‌ڕانی وه‌ک بوشه نه‌ک که‌سێکی وه‌ک ئۆباما. له‌وه ده‌چێ دوای مه‌ککه‌ین و پالین، په‌ژاره پارته‌کانی له‌مه‌ڕ خۆمانی داگرتبێ.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و بێهه‌ڵوێستییه، تاسانی ئه‌و حزبانه نیشان ده‌دا، چونکه به ساڵانه حیسابی هه‌ڵه ده‌که‌ن و دیواری خوار به‌رز ده‌که‌نه‌وه. چونکه ئه‌وه چه‌ندین ساڵه خه‌ون به ڕزگاری ئێرانه‌وه ده‌بینن له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه هه‌روه‌ک ئه‌فغانستان و عێراق. خه‌ون به‌وەوە ده‌بینن له کۆشکه‌کانی تارانی پایته‌ختی ئازادکراو دان و کت‌وپڕ فه‌رمانده‌یه‌کی زه‌به‌لاحی ئه‌مریکی به فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی داده‌به‌زێ و ئه‌مانیش له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات پێشوازی لێ دەکەن. بوش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌شدا ئێرانی بۆ حزبه‌کان و گه‌ل ڕزگار نه‌کرد، به‌ڵام بوونی بۆ ئه‌و حزبانه دڵگه‌رمییه‌ک بوو، چونکه له باوکێکی دڵڕه‌ق ده‌چوو، له که‌سێکی به‌هێز که ده‌تتوانی له‌ژێر سێبه‌ریدا خۆت حه‌شار بده‌ی و پێوه‌ی بنازی. به‌ڵام ئۆباما هیچ کوێی له باوک ناچێت، بگره له گه‌نجێکی لاواز ده‌چێت، ئه‌وه‌ش به‌لای حزبه‌کانی ئێمه‌وه مایه‌ی دڵخۆشی نییه.