وەرگێڕانی: سەلاحەدین بایەزیدی
ڕادیۆی (لۆرا) له سویس یه‌که‌م ڕادیۆیه که به‌چه‌ندین زمانان وه‌شان ده‌کات و ساڵی ١٩٦٨ له ژێر کاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی لاوانی ئه‌وکات دامه‌زراوه. ڕادیۆکه بیست و پێنج ساڵه وه‌شان ده‌کات و کارمه‌نده‌کانی له نه‌ته‌وه‌ی جیاجیا پێک هاتوون. خه‌باتکارانی ڕادیۆکه ده‌ڵێن ئه‌وان تێکۆشانێکی زۆریان داوه تا گه‌یشتونه‌ته ئه‌م قۆناغه. ڕادیۆکه به بیست زمان به‌رنامه بڵاو ده‌کاته‌وه له‌وانە: زمانه‌کانی کوردی، تورکی، ئاڵمانی، کرواتی، ئیتالی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی.
کرۆنۆلۆژیای ڕادیۆکه
ڕادیۆی لۆرا، ساڵی ١٩٧٧ به ناوی ڕادیۆی ئه‌ڵته‌رناتیڤی هه‌رێمی زوریخ (ALR) کاری ده‌کرد. ئه‌و ساڵانه بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی وه‌شان سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێک وه‌رناگرن. ڕادیۆکه چوار ساڵ ڕاده‌وه‌ستێ و دواجار ١٩ی ئه‌یلولی ١٩٨١ به هه‌وڵی کۆمه‌ڵێ لاوی ئۆتۆنۆمیخواز ده‌ست به په‌خشی به‌رنامه‌کانی ده‌کاته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام پارازێتی ده‌خرێته سه‌ر. بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت به‌رپرسانی ڕادیۆکه له ساڵی ١٩٨٣دا جارێکی تر سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ن و ئه‌مجاره به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌ست به‌وه‌شان ده‌که‌نه‌وه. ساڵی ١٩٨٦ به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه که هێشتا هۆکاره‌که‌ی نه‌زانراوه، ستۆدیۆ و ئه‌ڕشیڤی ڕادیۆکه به‌ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت. سه‌رئه‌نجام ڕادیۆکه ١ی چله‌ی ١٩٨٩ ده‌ست به‌په‌خشی ٢٤ کاتژمێری ده‌کات و ساڵی ١٩٩٣ به هۆی قه‌یرانی ئابووری، نزیکه‌ی سه‌د کارمه‌ندی ڕادیۆکه ناچاری وازهێنان له‌کاره‌که‌یان ده‌بن. ساڵی ٢٠٠١ پاش گه‌شه‌پێدانێکی زۆر، ڕادیۆکه وه‌ک ناوه‌ندێکی سه‌ربه‌خۆ توانی درێژه به کاره‌کانی بدات.
یه‌کێک له‌کارمه‌ندانی ڕادیۆکه به‌ناوی "سیمۆن سچۆفێلبێرگه‌ر" پێی وایه ئه‌و ڕادیۆیانه‌ی له شه‌سته‌کان وه‌شانیان ده‌کرد، چالاکییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌گواسته‌وه و به‌مجۆره به‌رده‌وام بوو؛ ڕادیۆکه‌مان له بۆشایی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو نه‌ده‌بوونه‌وه، هاته مه‌یدان. به دیدێکی چه‌پ ده‌یویست گوێکر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. له هه‌مبه‌ر زمانی سیسته‌م، ڕادیۆ بوو به ده‌نگی ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ناو بویه‌ره‌کان دان. ئه‌وکات ڕادیۆی تایبه‌تیش هێشتا دانه‌مه‌زرابوو. (لۆرا) له به‌رامبه‌ر وه‌شانه فه‌رمییه‌کان، ده‌نگێکی ئه‌لته‌رناتیڤ بوو.
"مارتین سچاله" یه‌کێکه له‌دامه‌زرێنه‌رانی ڕادیۆکەیە. ناوبراو ڕادیۆکه به گرنگ ده‌زانێت چونکه یه‌که‌م ڕادیۆی سه‌ربه‌خۆیه له سویس. ئه‌و سه‌باره‌ت به کاریگه‌رییه‌کانی ساڵی ١٩٦٨ گوتی؛ دامه‌زراندنی ڕادیۆ لۆرا په‌یوه‌ندی هه‌بوو به جوڵانه‌وه‌ی لاوان له‌و ساڵه‌دا و به‌هۆی ئه‌وه‌ی فره‌زمان و فره‌چانده، گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه.
وه‌شانی کوردی ڕادیۆکه
ڕادیۆی لۆرا له سویس به‌زمانی هه‌مو ئه‌و گه‌لانه وه‌شان ده‌کات که له‌و وڵاته په‌نابه‌رن. ڕادیۆکه به‌کوردیش وه‌شان ده‌کات. بێژه‌ری به‌رنامه‌یه‌کی ڕادیۆ لۆرا به‌ناوی "ده‌نگی سه‌رهه‌ڵدانی کوردستان" مسته‌فا یڵدز نزیکه‌ی ده ساڵه له‌و ڕادیۆیه‌دا کار ده‌کات و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌هۆی که‌مبونی کارمه‌ند، ناچار بووه له به‌شی تورکیشدا کار بکات، ئه‌و ده‌ڵێ؛ پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵێکی ترم به‌ناوی "دوران" به‌شی کوردیمان دامه‌زراند. یڵدز باسی له‌وه‌ش کرد که سه‌ره‌تا له‌بری ئه‌وه‌ی گرنگی بده‌نه به‌رنامه‌کان، زیاتر گرنگیان ده‌دا به‌زمانی کوردی و به‌مجۆره به‌رده‌وام بوو "بۆ ئه‌وه‌ی وه‌شانه‌که‌مان به کوردییه‌کی پاراو بێت، کۆمه‌ڵێک هێڵی سوورمان ده‌ستنیشان کرد. چونکه له بواری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌مه خواستی سه‌ره‌کیمان بوو، پێداگریمان له‌سه‌ر کرد. پاش ئه‌م پێداگرییه بووینه خاوه‌ن گوێگرێکی زۆر.
یڵدز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کوردان له‌به‌ر زمانه‌که‌یان ڕوبه‌ڕوی گه‌له‌ک زه‌خت و زۆری بونه‌ته‌وه و سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌کانیشیان گوتی "له‌به‌رنامه‌کانماندا بایه‌خ به ڕۆژه‌ڤ ده‌ده‌ین تا گوێ‌گران کاتێکی خۆشمان له‌گه‌ڵ به‌رنه سه‌ر. ئێمه پێشڤه‌چوونه چاندو هونه‌رییه‌کانی کورد ده‌شۆپێنین و بۆ گوێگره‌کانی ده‌خه‌ینه ڕو. له‌به‌رنامه‌مان دایه له وه‌شانی نوێ‌دا زێده‌تر گرنگی بده‌ینه پرۆگرامی چاندی و له ئێستاوه زۆر دۆسیه‌مان ئاماده کردوه. یڵدز گوتیشی ئه‌مانه گشتیان به بۆچوونی ئێمه نرخگه‌لێکی گرنگن که له‌ئه‌نجامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورددا به‌دی هاتوون.
هه‌روه‌سا زۆر له‌خه‌باتکارانی ڕادیۆکه له ڕێکخراوه خێرخوازییه‌کاندا ده‌خه‌بتن. "ئه‌نجیلۆ تیناری" ساڵی ١٩٨٦ وه‌ک په‌نابه‌رێک ڕووی کردۆته سویس و له به‌شێکی ڕادیۆکه به‌ناوی (لۆرا ئیتالیانۆ) به‌رنامه پێشکه‌ش ده‌کات. له‌به‌رنامه‌که‌دا به‌هاوکاری دیتر ئه‌ندامان و گوێگره‌کان، هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌نابه‌ران ده‌کات. ئه‌و سه‌باره‌ت به کاره‌کانی خۆی ئاوا ده‌ڵێ؛ ئێمه وه‌کوو تیمی به‌رنامه‌ی لۆرا ئیتالیانۆ و گوێگرانی به‌رنامه‌که پاره کۆ ده‌که‌ینه‌وه و ده‌ینێرین بۆ ئه‌و زارۆکانه‌ی له دۆخێکی خراپ‌دا ده‌ژین. هه‌ندێ جاریش به‌رنامه و شه‌وی تایبه‌ت بۆ مناڵان ئاماده ده‌که‌ین.
به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به ژنان
رادیۆکه سه‌باره‌ت به بوونی به‌رنامه و نێرینی تایبه‌ت به ژنان سه‌رنج ڕاکێشه. ئایشێ نه‌سرین به‌رنامه‌یه‌ک پێشکه‌ش ده‌کا به‌ناوی (کاساندرالار) که به‌رنامه‌یه‌کی فره‌زمانییه. ئایشێ نه‌سرین ده‌ڵێ له به‌رنامه‌که‌دا گرنگی به ژنان ده‌ده‌ن و به‌مجۆره به‌رده‌وام بوو "ئێمه له به‌رنامه‌کانماندا بایه‌خ ده‌ده‌ین به بابه‌تگه‌لی وه‌ک ویژدان، به‌ربه‌ره‌کانی دژی شه‌ڕ، نه‌ته‌وه‌په‌رستی و .... گرنگی به کێشه زایه‌ندییه‌کانیش ده‌ده‌ین."
ڕادیۆ لۆرا به‌جیهانبینیه‌کی چه‌پەوە هه‌وڵ ده‌دا خۆ بگه‌یه‌نێته په‌نابه‌رانی تورک زمانیش. کارمه‌ندێکی ڕادیۆکه به ناوی "سۆنگول چیفتچی" باسی چیرۆکی ژیانی خۆی ده‌کات. چیفتچی ئه‌ندامی ڕێکخراوێکی چه‌پی تورکی بووه، له ئه‌نجامی سه‌رما و سۆڵدا، هه‌ر دو قاچی له‌ده‌ست داوه. له باسی ئه‌وان ڕۆژاندا ده‌ڵێ "ساڵانی هه‌شتاکان بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیم ناس کرد. ئاخروئۆخری ساڵی ١٩٨٨ ڕێگه‌ی چیام گرته به‌ر. له تێکهه‌ڵچونێکدا، زۆر له‌ناو به‌فردا مامه‌وه و قاچه‌کانم سووتان. پاش ئه‌وه‌ی بردیانمه دکتۆر، وتیان پێویسته قاچه‌کانم ببڕدرێنه‌وه و هیچ ڕێگه‌یه‌کی دیکه نه‌مابوو. ماوه‌یه‌ک له تورکیا به نایاسایی ژیام و دوایی له وڵات ده‌رکه‌وتم. چیفتچی له‌ساڵی ٢٠٠٧ه‌وه به شێوه‌یه‌کی چالاک له رادیۆی لۆرادا کار ده‌کات.
سه‌رچاوه‌ی ڕاپۆرت: ڕۆژنامه‌ی ئازادیا وه‌لات