له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
بۆچی شڤان په‌روه‌ر
کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ئه‌و کێشانه‌ن له‌ناوخۆیاندا حیکایه‌تی زۆر له مرۆڤه‌کان و به گشتیش درامای مرۆ هه‌ڵده‌گرن. هه‌ندێکجار که ده‌ڕوانینه ئه‌و کێشه گه‌ورانه، له‌ناویاندا به نه‌بینینی "مرۆڤ"، ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگی ده‌بینه‌وه. ده‌توانم بڵێم شڤان په‌روه‌ر، گۆرانیبێژی هه‌ره پێشه‌نگی کورده. کورده‌کان به ده‌یان ساڵه به سه‌رسامیه‌وه گوێ له ئاواز و گۆرانییه‌کانی ده‌گرن. ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه ٣٤ ساڵی ڕه‌به‌قه، دوور له وڵاته‌که‌ی، دوور له زێد و که‌س و کاره‌که‌ی، له مه‌نفا ده‌ژی. له‌وانه‌یه "کرانه‌وه به‌ڕوی کورد" له‌مدواییانه‌دا، ئه‌و له ئاڵمانیاوه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی. یه‌که‌مین ئاماژه‌ش بۆ ئه‌مه، له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه درا. ئه‌ردۆگان له قسه‌کانیدا له دیاربه‌کر، سه‌باره‌ت به کرانه‌وه‌ی به‌ڕووی کورددا گوتی؛ تورکیا نه‌یتوانی لەگەڵ مێژوی خۆیدا ئاشت بێته‌وه. زۆر شڤان و جوان له دایکیان دابڕان." شڤان په‌روه‌ر له ئه‌نقه‌ره بۆته ناوێکی سه‌مبۆلیک له پڕۆسه‌ی کرانه‌وه به‌ڕووی کورددا. له ئه‌نیستیتۆی کورد له پاریس، قسه‌مان له سه‌ر سه‌ربورده تایبه‌تیه‌کانی، پرسی کورد و کرانه‌وه به‌ڕوی کورددا کرد.
* * *
نه‌شه دوزه‌ل: چه‌ند ساڵه له مه‌نفا ده‌ژی؟
شڤان په‌روه‌ر: سی و چوار ساڵه دور له وڵاته‌که‌م ده‌ژیم. یه‌که‌مجار ساڵی ١٩٧٦ هاتمه ئا‌ڵمانیا. سی و چوار ساڵه هه‌موو کون و قوژبنێکی جیهان ده‌گه‌ڕێم به‌ڵام ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه زێده‌که‌م.
بۆچی ڕووتان له مه‌نفا کرد؟
گۆرانی کوردیم ده‌گوت. یاساکانی تورکیاش، نکۆڵیان له بوونی کورد ده‌کرد. ناسنامه‌ی کورد قه‌ده‌غه بوو. من له‌وه‌ها فه‌زایه‌کدا هه‌ستامه سه‌ر پێ و گۆرانیم بۆ کوردستان گوت. خودایه هاوار! ئه‌مه له‌به‌رکردنی کراسێک بوو له ئاگر! شتێک بوو به هیچ جۆرێک ده‌وڵه‌ت بۆی دانه‌ده‌قورتا! ئه‌وکات له ئه‌نقه‌ره، خوێندکاری زانکۆ بوم. له ئه‌سته‌نبوڵ و زانکۆی ته‌کنیکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له ئه‌نقه‌ره کۆنسێرتم به‌ڕێوه ده‌برد. له هه‌موو شوێنێ به‌دوامه‌وه بوون به‌ڵام هه‌ڤاڵانم زۆر باش منیان ده‌شارده‌وه.
ئه‌وان ساڵان زمانی کوردی قه‌ده‌غه بوو؟ گه‌لۆ زمانی کوردی پاش کوده‌تای ساڵی ١٩٨٠ قه‌ده‌غه کرا؟
له‌ده‌رباری به‌گ و پاشاکان ده‌کرا گۆرانی ئه‌وینداری بڵێی. ده‌نگبێژه‌کان، چه‌ندین کاتژمێر له سه‌ر یه‌ک، گۆڕانی کوردیان بۆ ده‌گوتن و به‌یت و باوی کوردیان بۆ ده‌گێڕانه‌وه. هیچ که‌س دژی ئه‌وه نه‌بوو له‌ملاو له‌ولا گۆرانی کوردی له‌سه‌ر قۆناغه لاواز‌و به‌له‌نگازه‌کان بگوترێ. ده‌یانگوت "گۆرانیه‌کی کوردییه له به‌ری کردوه و ده‌یڵێته‌وه." به‌ڵام ئه‌گه‌ر له گۆرانییه‌کاندا، واقعه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ژیانی کورد، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کان ڕاشکاوانه هاتبانه سه‌ر زمان، ده‌وڵه‌تت له به‌رامبه‌ر خۆتدا ده‌بینی. ده‌وڵه‌ت خێرا ئه‌و ده‌نگه‌ی کپ ده‌کرد. له سه‌ر ئه‌مه چه‌ندین جار قۆڵبه‌ست کرام. هیچ ڕێگه‌یه‌کم له به‌رده‌مدا نه‌مابوو جگه له دوورکه‌وتنه‌وه له وڵات.
ئێوه له ناو کورده‌کاندا زۆر له پێشه‌وه‌ن. ده‌توانین بڵێین گۆرانیبێژی هه‌ره پێشه‌نگی کوردن. به‌ڵام تورکه‌کان تازه به تازه ده‌تانناسن. ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان نازانن گۆرانی "جانێ جانێ" ه‌ی ئێوه‌یه. ئایا هۆکاره‌که‌ی ته‌نیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که کوردن؟
جارێکیان، من به گۆرانیبێژێکی ناسراوی تورک ده‌ناسێنن و ده‌ڵێن "شڤان په‌روه‌ر مامۆستای ئێمه‌یه". پێیان ده‌ڵێ "ببوورن نایناسم." کاتێکیش که پێی ده‌ڵێن "خۆ ئێوه له سه‌رجه‌م کۆنسێرته‌کانتاندا گۆرانی جانێ جانێ ده‌ڵێنه‌وه"، ده‌بێژێ "ئاااا، من هه‌میشه گۆرانی جانێ جانێ ده‌چڕم. گۆرانیه‌که ه‌ی ئه‌وه؟" ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، ئاڵمانه‌کان له‌تورکه‌کان باشتر من ده‌ناسن. چونکه له‌ناو ئاڵمانه‌کاندا ئازادانه گۆرانی ده‌ڵێم. لەگەڵ گۆرانی بێژه‌کانیان کۆنسێرت پێشکه‌ش ده‌که‌م. ئه‌وان، من وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک ده‌ناسن و ڕێز له هونه‌ره‌که‌م ده‌گرن. واز له‌وه بێنن من بۆ گه‌لی تورک گۆرانی ناڵێم و گه‌لی تورک من ناناسێ، ئێمه ته‌نانه‌ت ڕووبه‌ڕوی هونه‌رمه‌ندانی تورکیش نابینه‌وه.
بۆچی؟
هونه‌رمه‌نده تورکه‌کان له‌وه ده‌ترسێن له هونه‌رمه‌نده کورده‌کان نزیک ببنه‌وه. چونکه هونه‌رمه‌ندانی تورکیش به چاوی ده‌وڵه‌ته‌وه له کورده‌کان ده‌ڕوانن. ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام به‌چاوی سووکه‌وه سه‌یری کورده‌کانی کردووه و وه‌ک تیرۆریست و جیاخواز مامه‌ڵه‌ی ده‌گه‌ڵدا کردون....
به‌ڵێ....
هونه‌رمه‌نده تورکه‌کانیش، پێیان وایه ئه‌گه‌ر شانبه‌شانی ئێمه ده‌رکه‌ونه پێش چاوی خه‌ڵک، پێگه کۆمه‌ڵایه‌تی و مادیه‌که‌یان زیانی پێده‌گات و ناوبانگیان ده‌زڕێت. با هه‌ڤاڵێکی هونه‌رمه‌ندی تورکمان به نمونه بێنینه‌وه؛ زولفو لیوانئه‌لی... گۆرانی خۆش خۆشی هه‌ن، هونه‌ره‌که‌ی ڕێزی لێده‌گیرێ، وتاری جوان و به پێز ده‌نوسێ، که له ته‌کیا داده‌نیشی زۆر قسه خۆشه، به‌ڵام ده‌چێ له پێناو دۆستایه‌تی تورک ــ یۆنان‌دا لەگەڵ ماریا فاراندوری و میکیس تئۆدۆراکیس گۆرانی ده‌ڵێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌زانین له‌م وڵاته‌دا کورد و تورک یه‌کتری ده‌کوژن. ئه‌ی دۆستایه‌تی و برایه‌تی ئه‌مانه چی به‌سه‌ر دێ؟ له تورکیا نه‌ته‌وه‌یه‌کی مه‌زن به ناوی کورد هه‌یه که ژماره‌یان ده‌گاته بیست ـ سی میلیۆن.
ئێوه ئاماده‌ن لەگەڵ زولفو لیوانئه‌لی گۆرانی بڵێن؟
بۆچی نا. ئێمه ڕۆڵه‌ی یه‌ک شوێن و یه‌ک وڵاتین.
باشه قه‌ت پێشنیارتان به هونه‌رمه‌ندێکی تورک کردووه پێکه‌وه گۆرانی بڵێن؟
هیچ هونه‌رمه‌ندێکی تورک ئه‌و جه‌ساره‌ته له خۆی نیشان نادا. ئه‌وان هه‌ر هه‌موویان وه‌ها به په‌روه‌رده‌ی فه‌رمی گۆش کراون، وه‌ها ڕوانگه‌ی فه‌رمی ده‌وڵه‌تیان هه‌زم کردوه، که ئه‌و جه‌ساره‌ته‌یان نییه. چونکه ئایدیۆلۆژیای فه‌رمی ده‌وڵه‌ت، باندۆڕی له سه‌ر ئه‌وانیش داناوه. ئه‌وانیش به چاوی سوکه‌وه سه‌یری کورده‌کانیان کرد. هه‌روه‌ها ئه‌و هونه‌رمه‌نده کوردانه‌ی له کوردستانیش ده‌رکه‌وتن، خۆیان بچوک بینی. بۆیه که‌سایه‌تی خۆیان حه‌شار دا. ناچار به تورکی گۆرانیان وت. دیاره بازاڕی موسیقا له ده‌ستی تورکی دابوو و هه‌روه‌ها کوردیش له‌م وڵاته قه‌ده‌غه بوو. ئه‌گینا کوردستان شوێنێکه به مۆسیقا داپۆشراوه و فه‌رهه‌نگێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه.
له سه‌رده‌می لاوێتیدا وا هه‌ڵکه‌وتوه به تورکی گۆرانی بڵێن؟
بێگومان... زۆرم گوتووه. من زۆر باش ده‌توانم گۆرانی تورکی بڵێم. خۆ ئێستاش زۆر له کورده‌کان، به تورکی گۆرانی ده‌ڵێن. من هه‌وڵمدا نیشانی مرۆڤه‌کان بده‌م گۆرانی به زمانی کوردی خۆشه.
بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات؟
چۆن بیری لێناکه‌مه‌وه! چۆن نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه! ده‌مه‌وێ له چه‌ند مانگی داهاتوودا بگه‌ڕێمه‌وه. ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی کرانه‌وه بێ که‌م و کووڕی به‌ڕێوه بچێ، له‌وانه‌یه زووتر بگه‌ڕێمه‌وه. من بۆ بازرگانی ڕووم له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌کرد. من زۆربه‌ی ژیانم، واته ٣٤ ساڵی ته‌مه‌نم له دووره وڵاتی تێپه‌ڕاند. نه‌متوانی له کاتی مردنی دایکمدا بگه‌ڕێمه‌وه. پاش ده‌رکه‌وتنم له وڵات، مناڵی تر له‌دایک بوون. هه‌ندێکیانم هێشتاش نه‌بینیوه. پاش هه‌ژده ساڵ له کوردستانی عێراق چاوم به باوکم که‌وت. چونکه په‌ساپۆرتیان پێ نه‌ده‌دا. به‌ڵام... من وه‌ک گۆرانیبێژێکی مه‌زلوم ناگه‌ڕێمه‌وه. تاوانباری هه‌موو ئه‌مانه من نیم. بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه وڵات، ده‌بێ داوای لێبوردن بکه‌ن. ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن له من بکه‌ن، ده‌توانن بمگه‌ڕێننه‌وه وڵات.
کێ ده‌بێ داوای لێبوردنت لێ بکا؟
بێگومان ده‌وڵه‌ت.... من ئه‌گه‌ر بتوانم ئازادانه گۆرانی بڵێم، ده‌گه‌ڕێمه‌وه. چونکه ئامانجی من، ئازادییه! من ته‌نها ئازادیم بۆ کورده‌کان ناوێ. بۆ تورکه‌کانیش داوای ئازادی ده‌که‌م. له‌م سیسته‌مه پڕ له به‌ربه‌سته‌دا، کورده‌کان ڕووبه‌ڕووی ئازار ده‌بنه‌وه، له هه‌مانکاتدا تورکه‌کانیش زیانیان پێده‌گات. من نامه‌وێ نه سه‌رباز بکوژرێ و نه گه‌ریلا. ئه‌وانه ڕۆڵه‌ی یه‌ک خاک و ئاون.
چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌ی حکومه‌ت به ڕووی کورددا؟
پێم هه‌نگاوێکی باشه و له‌مڕوه‌وه پشتگیری له هه‌ڵوێستی حکومه‌ت ده‌که‌م. گویل و ئه‌ردۆگان هه‌نگاوێکی ئه‌رێنیان به‌رز کرده‌وه. نابێ له‌م پڕۆسه‌یه پاشه‌کشه بکرێت. ئه‌و که‌سه‌ی له‌م وڵاته‌دا کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات، ناوی ده‌که‌وێته مێژو. له هه‌نگاوه‌کانی کرانه‌وه به‌ڕووی کورددا، ده‌بێ ئه‌و گه‌له وه‌ک نه‌ته‌وه ددانی پێدا بنرێ. تورکه‌کان خاوه‌نی هه‌ر مافێک بن، ده‌بێ کورده‌کانیش ئه‌و مافانه‌یان هه‌بێت. ئه‌مه‌یه برایه‌تی ڕاسته‌قینه. گه‌لی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ژماره‌ی ده‌گاته ٤٠ بۆ ٥٠ میلیۆن که‌س. به‌راوردکردنی کورده‌کان ده‌گه‌ڵ لازه‌کان و تاتار و چه‌رکه‌سه‌کان گونجاو نیه. لازه‌کان هه‌ندێکیان ڕۆیشتنه مۆلداڤیا و هه‌ندێکیشیان کۆچیان کرده یۆنان. ئه‌وانه‌ی مانه‌وه، ئاسیمیلاسیۆنیان قه‌بوڵ کرد. له تورکیا هه‌روه‌ها شوێنه‌وارێک له چه‌رکه‌سه‌کان نه‌مایه‌وه، هه‌ر هه‌مویان بوونه تورک.
ئه‌م کرانه‌وه‌یه متمانه‌ی ئه‌وه‌ی پێ به‌خشین له وڵاته‌که‌تان به زمانی خۆتان گۆرانی بڵێن و ئازادانه بژین؟
هێشتا ئه‌و متمانه‌یه دروست نه‌بووه. چونکه له سه‌ره‌تای ڕێگه داین. ئه‌و که‌سانه‌ی خوازیاری کرانه‌وه‌ن، نیازپاکن، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه هێشتا له یاسادا نه‌چه‌سپاوه. له‌م وڵاته‌دا هێژ پارێزگار به که‌یفی خۆی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا و ناهێڵی مناڵه‌کان ناوی کوردیان هه‌بێ. له‌قسه‌کانی وه‌زیری کاروباری ناوخۆش سه‌باره‌ت به کرانه‌وه به‌روی کورددا، ته‌نانه‌ت جارێک وشه‌ی کورد به‌کار نه‌هێنرا.
به‌ڕای ئێوه ده‌بێ چی بکرێت؟
له پێناو چاره‌سه‌ریدا، پێویسته په‌که‌که‌ش به‌شداری قۆناغه‌که بکرێت. ئایا ئه‌وه‌ی چه‌کی ته‌قاند، په‌که‌که نه‌بوو؟ که‌وابێ پێویسته له‌قۆناغی ئاشتیشدا به‌شدار بکرێ. له لایه‌کی دیکه‌وه، ده‌ته‌په، پارتێکه دوو میلیۆن ده‌نگی بهده‌ست هێناوه. ده‌بێ ڕێز له نوێنه‌رانی ده‌ته‌په بگیرێ. بێگومان ئه‌وانیش نابێ له زمانی که‌سانی تره‌وه قسه بکه‌ن، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا ڕۆڵێکی پۆزه‌تیڤ ببینن. حکومه‌ت نایه‌وێ لەگەڵ په‌که‌که‌دا دابنیشێ، ده‌ته‌په ده‌توانێ ئه‌م ڕۆڵه بگێڕێ. ده‌ته‌په لەگەڵ په‌که‌که و حکومه‌تیش کۆ ده‌بێته‌وه.
ئێوه له مه‌نفا، کۆنسێرتی زۆر گه‌وره‌تان به‌ڕێوه بردووه. به‌ڵام بیسوتومه جار جاره لەگەڵ گوێگره کورده‌کان کێشه‌تان لێ په‌یدا بووه. ئایا ئه‌م کێشانه ڕوویان داوه؟
بێگومان ڕوویان داوه. زۆر جار ئه‌و کێشانه دروست بوون. له سیاسه‌تی کوردیش‌دا کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه و که‌موکووڕی و ناکۆکی به‌دی ده‌کرێ. له ماوه‌ی ٣٥ - ٣٦ ساڵدا هه‌موو ئه‌م شتانه ژیام و به چاوی خۆم بینیم. ئێمه، کۆمه‌ڵگەی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینین. کۆمه‌ڵگەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تابشتی ڕه‌خنه‌یان نییه. میر، شێخ و سه‌رۆکه عه‌ره‌به‌کان به ئاسانی ده‌یانتوانی شاعیر و نوسه‌ر یاخود هونه‌رمه‌ندێک بکوژن که ڕه‌خنه‌ی لێ گرتوون. حافر ئه‌سه‌د له سوریا و سه‌دام له عێراق ڕه‌خنه‌گرانیان له ناو ده‌برد. کۆمه‌ڵگەی تورکیش کۆمه‌ڵێک تابۆی هه‌یه. ئه‌گه‌ر شتێک له سه‌ر ئاتاتورک بڵێی، به سزای کۆمه‌ڵگە ده‌گه‌یت.
کۆمه‌ڵگەی کوردی ناتوانێ ڕه‌خنه له کێ بگرێ؟ کورده‌کان، به ڕه‌خنه‌گرتن له کێ، سزا ده‌درێن؟
هه‌ر کام له ڕێبه‌رانی کورد بڵێیت.... به‌ڵام پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ندێک کراوه‌تره بۆ ڕه‌خنه. مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت "ئێمه یه‌کترمان زۆر ئێشاند. له بێ ته‌حمولیان، ئه‌و هه‌موو زیانه‌مان به یه‌کتر گه‌یاند. ده‌بێ پشودرێژتر بین." به‌ڕاستی بارزانی سیاسه‌تمه‌دارێکی باشه. هه‌ندێک که‌س پێی ده‌ڵێ "ئاغا" یان "سه‌رۆک عه‌شیره"، به‌ڵام وا نییه. بارزانی له‌ناو جه‌رگه‌ی شۆڕشی کورد پێگه‌یشتووه و که‌سێکه هه‌مو ئه‌م ئازارانه ژیاوه.
بارزانی ده‌ناسن؟
زۆر له نزیکه‌وه ده‌یناسم. من له‌وێ کۆنسێرتی زۆر به‌ڕێوه ده‌به‌م. له چوار پارچه‌ی کوردستان، له تورکیا، ئێران و سوریا ناتوانم کۆنسێرت به‌ڕێوه به‌رم، ته‌نیا له کوردستانی عێراق ده‌توانم ئاهه‌نگ بگێڕم. کوردستانی عێراق به شێوه‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش گه‌شه‌ی سه‌ندووه. کورده‌کانی ئه‌وێ مه‌یلێکی زۆریان بۆ تورکه‌کان هه‌یه. کورده‌کان، تورکه‌کانیان خۆش ده‌وێ به‌ڵام تورکه‌کان به‌چاوێکی سووکه‌وه سه‌یری کورده‌کان ده‌که‌ن. چونکه له تورکیادا، ده‌وڵه‌ت ته‌نها کورده‌کانی ئاسیمیله نه‌کردووه، به‌ڵکه تورکه‌کانیشی ئاسیمیله کردووه. ئه‌وانی به ڕوانگه‌ی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت ئاسیمیله کردووه و له ڕاستیه‌کانی خۆیان دووری خستونه‌ته‌وه. له سیسته‌می دیموکراسیدا، هیچ که‌س له سه‌روی یاساوه نییه. ته‌نها دیکتاتۆره‌کانن به هۆی ڕه‌خنه لێگرتنه‌وه ته‌کفیرت ده‌که‌ن.
ئه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن له ئۆجه‌لان ئه‌سته‌مه؟
له په‌که‌که‌شدا ئه‌مه به‌دی ده‌کرێ.... ئه‌سته‌مه. به‌ڵام له ناو ئه‌وانیشدا گۆڕانکاری خه‌ریکه ڕوو ده‌دات. ئه‌وان ده‌ڵێن "با واز له کینه و توندوتیژی له به‌رامبه‌ر یه‌کتری بێنین. تلۆرانسێک سه‌قامگیر بکه‌ین. ئێمه‌ی کوردیش زۆرمان یه‌کتری ئازار داوه." ئیتر ئه‌وانیش نه‌رم هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن.
به‌ڕای ئێوه، هونه‌رمه‌ندێک چۆن ده‌توانێ له قۆناغی ئاشتیدا ڕۆڵ ببینێ؟
هونه‌رمه‌ند، له نێوان کۆمه‌ڵگە جیاوازه‌کاندا خۆشه‌ویستی ده‌ئافرێنێ. له ڕێگه‌ی گۆرانیه خۆشه‌کانیه‌وه، له ڕێگه‌ی ئه‌ڵبۆم و کۆنسێرته‌کانیه‌وه ده‌بێته پرد. بێگومان من ئه‌گه‌ر ڕۆژێک بگه‌ڕێمه‌وه بۆ مه‌مله‌که‌ته‌که‌م، ته‌نها به‌رده‌نگم کورده‌کان نابن، وێڕای هونه‌رمه‌نده تورکه‌کان له زۆنگویلداکه‌وه تا ئه‌دیرنه له ده‌نیزلیه‌وه تا دیاربه‌کر، له هه‌موو شوێنی ده‌نگمان ده‌بێ. به‌هه‌موو ڕاستگۆییمه‌وه ئه‌مه‌تان پێده‌ڵێم. من جیاوازییه‌ک دانانێم له نێوان گه‌لی کورد و تورک‌دا. مرۆڤ به‌لای منه‌وه گرنگه. گه‌لی کورد له‌م وڵاته‌دا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، ڕوخێنرا. ده‌مه‌وێ گه‌لی تورک له فامکردنی ئه‌م ڕوخانه گه‌وره‌یه‌دا، کۆمه‌ڵگەی کورد له ئامێز بگرێ. چونکه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگەکان باوه‌ش به یه‌کتریدا بکه‌ن، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هیچ واتایه‌کی نامێنێ.
پێتان وایه له گه‌ڕانه‌وه‌تاندا چۆن پێشوازی ده‌کرێن؟
نازانم. ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئاستی خۆش ویستنی کۆمه‌ڵگەوه هه‌یه. به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات، له‌ڕوانگه‌ی منه‌وه ده‌سپێکێکی نوێیه له ژیاندا و ساته‌وه‌ختێکی هه‌ره گرنگ ده‌بێ. له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنی کۆنسێرت و به‌ڕێوه‌چونی قۆناغی ئاشتی، پێویسته دیاربه‌کر به‌شداری تێکۆشانه‌که بێ. ده‌بێ هه‌وڵدانه‌کانی عوسمان بایده‌میر و ئه‌حمه‌د تورک له پێناو ئاشتیدا به ته‌نها نه‌هێڵدرێته‌وه. ئه‌حمه‌د تورک ئه‌زمونێکی دورو درێژی هه‌یه. من کاک ئه‌حمه‌دم زۆر خۆشده‌وێ. هه‌ڵسوکه‌وته‌كانی، نمونه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤه‌کان. که‌سانی وه‌ک ئه‌و بۆ تێگه‌یاندنی ڕاستییه‌کان پردێکی ڕاسته‌قینه‌ی ئاشتین له نێوان کۆمه‌ڵگەکاندا.
دوابه‌دوای سه‌قامگیربوونی ئاشتی چۆن تورکیایه‌ک له مێشکتاندا وێنا ده‌که‌ن؟
ده‌بێته وڵاتێکی نموونه‌یی و سه‌رنج ڕاکێش. ئاستی خۆشگوزه‌رانی ده‌چێته سه‌ر، ده‌وڵه‌مه‌ند و فره ڕه‌نگ ده‌بێ. ئه‌گه‌ر له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین بڕوانین، ده‌بینین ژماره‌ی کورده‌کان له ه‌ی تورکه‌کان که‌متر نییه. کۆمه‌ڵگەیه‌کی گه‌وره‌یه. ئه‌گه‌ر قۆناغی ئاشتی بسه‌پێت، تورکیا له بواری ئیدارییه‌وه له ناوچه‌که ده‌بێته میناک. تورکیا ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات، ئاشتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین لەگەڵ خۆیدا دێنێ.
ئایا نیگه‌رانیتان سه‌باره‌ت به تورکیا هه‌روا به‌رده‌وامه؟
کاتێک له ته‌له‌ڤزیۆندا گوێ له ده‌نیز بایکاڵ ده‌گرم، نیگه‌رانی دامده‌گرێ.
ئاشتی، دێته ئه‌و واتایه‌ی چیتر گه‌نجه‌کان نه‌مرن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه گۆرانیه‌ک له‌مباره‌وه بڵێن؟
من گۆرانی ئاوام هه‌یه به‌ڵام سه‌باره‌ت به قۆناغی ئاشتی ئاماده‌م به‌یتیش بهۆنمه‌وه.
ئایا متمانه به سیاسه‌تمه‌دارانی تورک ده‌که‌ن؟
سه‌باره‌ت به ئاشتی گومانم هه‌یه له‌وه‌ی ئیراده‌ی پێویست نیشان بدرێ. جگه له هه‌ندێک بواری ده‌گمه‌ن، به گشتی سیاسه‌تمه‌دارانی تورک له پێناو ئازادی‌دا تێناکۆشن. عه‌بدوڵڵا گویل و ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌ڕاستی سیاسه‌تمه‌داری بوێرن. ئه‌ردۆگان له وه‌ڵامی هێرشه‌کاندا ده‌ڵێ "پاشه‌کشه ناکه‌م". پێموایه له داهاتوودا هه‌نگاو ده‌نێ. ڕێزێکی تایبه‌تم هه‌یه بۆ ئه‌م جۆره مرۆڤانه. ده‌مانه‌وێ ئالیکاری هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی کرانه‌وه به ڕووی کورددا، سه‌قامگیر بێت. ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر تورگوت ئۆزال زیندوو بوایه، هه‌ڵه و که‌موکووڕییه‌کان له‌ناو ده‌بران.
ئایا پێشتریش سیاسه‌تمه‌داره تورکه‌کان بانگه‌وازیان ئاڕاسته کردوون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه؟
ئۆزال ویستبووی بانگهێشتم بکات. جه‌م کاراجا هه‌ڤاڵێکی زۆر خۆشه‌ویستی من بوو. ئۆزال بانگهێشتی تورکیای کردبوو. جه‌م به منی گوت " لەگەڵ ئۆزالدا قسه‌م کردووه، بانگه‌وازی ئاڕاسته‌ی تۆش ده‌کات. سه‌ره‌تا من ده‌چم، پاشان تۆش وه‌ره." وه‌های گوت. به‌ڵام ته‌مه‌ن ئاره‌زوی هیچکامیانی به‌دی نه‌هێنا.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ تورکیا، له کوێ ده‌ژین؟
ده‌مه‌وێ به ده‌ڤه‌ره‌که‌ی خۆمدا بگه‌ڕێم. جارێکیان مه‌سعود بارزانی پێشنیاری پێکردم ببم به وه‌زیری ڕۆشنبیری، پێم گوت "به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی دژواره بۆ من، چونکه عه‌ره‌بی نازانم."
لاوه‌کانی کوردستانی عێراقیش عه‌ره‌بی نازانن، وایه؟
نایزانن. لاوه‌کان ئینگلیزی و تورکی ده‌زانن. له سه‌دا شه‌ست تا حه‌فتای گه‌نجان تورکی قسه ده‌که‌ن. له ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه فێری بوون. گه‌نجه‌کان له تورکی قسه کردندا، ده‌ستی تورکمه‌نه‌کانیان له پشته‌وه به‌ستۆته‌وه.
قه‌ت لەگەڵ ئیبراهیم تاتلیسه‌سدا گۆرانیتان گوتووه؟
ئه‌گه‌ر به چاوی "ئورفه"ییه‌وه لێی بڕوانم، تاتلیسه‌س ده‌بێته هاوشاریم. به‌ڵام من مرۆڤێکم په‌یوه‌ستم به فه‌رهه‌نگ، گه‌وهه‌ر و ڕاستیه‌کانی کورده‌وه. که‌چی ئه‌و زۆر دووره له کورد. من که‌سێکی کوردپه‌روه‌رم، به‌ڵام ئه‌و زیاتر ئورفه‌چێتی کردووه. هاووڵاتیانی چینی ناوه‌وه‌ی ئورفه زیاتر بیر له کفته، لامعجون و شله ده‌که‌نه‌وه، هه‌روه‌ها له‌وەدا قوڵ ده‌بنه‌وه گۆرانی بڵێن و ببنه پێشه‌نگ.
باشه... به‌ڕای ئێوه تورکه‌کانیش ئێوه‌یان خۆش ده‌وێ؟
ئه‌گه‌ر ئاشتیان خۆش بوێت، ده‌بێ منیشیان خۆش بوێ. پێموایه، تورکه‌کان منیان زۆر خۆشده‌وێ. چونکه من ڕاستییه‌کانی تورکیام هێنایه زمان. کورده‌کان چه‌نده له‌م واقعانه ئازاریان چێشت، تورکه‌کانیش هێنده زه‌ره‌رمه‌ند بون. پرسی کورد، تورکه‌کانی وه‌ک سته‌مکار نیشانی جیهان دا. له کاتێکدا به درێژایی مێژو، کورده‌کان و تورکه‌کان دوو کۆمه‌ڵگای برا بون که به‌ڕاستی شان به شانی یه‌کتری ژیاون. ڕۆژی ئه‌مڕۆ تورکیا پێویستی به ئاشتیه‌کی نێوان جڤاکه‌کان هه‌یه. به‌کورتی، تورکیا پێده‌ڤی به دیموکراسی هه‌یه. ئه‌م شه‌ڕه، شه‌ڕی کورد و تورک نییه.
ئه‌ی ئه‌م شه‌ڕه، شه‌ڕی کێیه؟
ه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که شه‌ڕیان کردۆته ئامرازێکی بازرگانی. ئه‌گه‌ر سیسته‌مێکی برایانه له تورکیا سه‌قامگیر بێت، پێویسته دابه‌شکردنی ماف له نێوان کورد و تورکیشدا برایانه بێت. به داخه‌وه ئێمه گوێ له هیچ که‌س ناگرین.
له مه‌به‌سته‌که‌تان باش تێنه‌گه‌یشتم...
ئێمه کۆمه‌ڵگەیه‌کی تا بڵێی گه‌وره‌ین. ئه‌گه‌ر شێخنشینێکی عه‌ره‌ب مافی سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێ و تورکیا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ددانی پێدابنێن، بۆچی کورده‌کان له مافێکی ئاوا بێبه‌ش بن؟ کورده‌کانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له سه‌ر خاکی خۆیان به سه‌ربه‌خۆیی بژین. شێخنشینێکی عه‌ره‌ب ده‌کرێ ده‌وڵه‌تی هه‌بێ، به‌ڵام کورده‌کان هێشتا مافی پێکهاته‌یه‌کی فیدڕالیان نییه. ده‌با چاوه‌ڕوانی پێڤاژۆ بین. گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤه‌کان، له‌ناو ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵ و له‌ناو ئاشتیدا پێکه‌وه ژیانێکی ئاسوده‌یان هه‌بێ. له ئێستا و داهاتوودا هیچ شتێک به زۆر نه‌سه‌پێنرێ. هیچ کۆمه‌ڵگەیه‌ک نایه‌وێ وڵاته‌که‌ی پارچه پارچه بێت.
ئێوه داوا ده‌که‌ن کورده‌کان یه‌ک بگرن؟
کوردێک هه‌رگیز ناتوانێ بیر له‌و پارچه‌ی ناو تورکیا بکاته‌وه و پارچه‌کانی تر پشت گوێ بخات... بۆ میناک، به‌شێکی به‌لژیک ڤالۆن و به‌شه‌که‌ی تری فلامانن. فلامانه‌کان به هۆڵه‌ندی و ڤالۆنه‌کانیش به فه‌ره‌نسی قسه ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ڤالۆنه‌کان ته‌ڤلی فه‌ره‌نسه و فلامانه‌کان ته‌ڤلی هۆڵه‌ندا بن، له‌وانه‌یه ژیانێکی زۆر خۆشتر بژین، به‌ڵام وا ناکه‌ن. پێیان باشه له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌لژیکدا بژین. ئیسپانیا‌و سوئیسیش دوو نموونه‌ی به‌رچاوی ترن. ئه‌گه‌ر له‌داهاتوودا کورده‌کانیش بڵێن "ئێمه له‌ڕه‌وشی خۆمان له تورکیا ڕازین، یاساکان ده‌رهه‌ق به هه‌ر دووک گه‌لی کورد و تورک یه‌کسان جێبه‌جێ ده‌کرێن."....
ئه‌و کات چی ڕوو ده‌دا؟
ئه‌و کات کورده‌کان ناچار نابن له‌گه‌ڵ کوردی پارچه‌کانی دیکه یه‌ک بگرن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگەیه له داهاتوودا بیه‌وێ لەگەڵ کورده‌کانی تردا بژی، مافی خۆیه‌تی. چونکه خاڵی هه‌ره گرنگ مرۆڤه، به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ و پێشخستنی ئاستی ئاسوده‌ییه بۆ به‌رزترین پله.