ده‌رهێنه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی عێراقی هادی مه‌هدی له گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده‌ی به‌غدا له ماڵه‌که‌ی خۆی تیرۆر کرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی سایتی خه‌ندان، هادی مه‌هدی پێرێ لە لوبنان گەڕاوەتەوە و بڕیار بووه ئه‌مڕۆ هەینی سەرپەرشتی خۆپیشاندانێكی جەماوەریی بكات لە گۆڕەپانی فیردەوس، بەڵام پاش چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن، دواجار ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه (٨ی سێپتەمبەری ٢٠١١) لە ماڵەكەی خۆی تیرۆر كراوه و سەعات ١٠ی هه‌مان شه‌و تەرمەكەی لە بەغداوە بەڕێكراوه بۆ زێدی خۆی لە شاری دیوانییەی باشووری عیراق.
هادی مەهدی ساڵی ١٩٦٥ لە دیوانییە لەدایك بووە، ساڵی ١٩٨٨ ئەكادیمیای هونەرەجوانەكانی تەواو كردووە، ساڵی ١٩٨٩ ژیانی هاوسەریی لەگەڵ ئەكتەری ناوداری كورد میدیا ڕەئوف بێگەرد پێكهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە بەناوەكانی (هیوا و نالی). لە بواری ڕۆژنامەنووسی و ڕاگەیاندندا لە چەندین كەناڵی ئاسمانی كاری كردووە لەوانە (كوردسات، فەیحا، ئەلشەرقییە).
لە بواری دراما و شانۆشدا چەند بەرهەمێكی بەناوبانگی هەیە، لەوانە (خوێنی ڕۆژهەڵاتی، كورتەی جەنگ، نامەیەك بۆ كۆلۆنێل، كالیگۆلا). درامایەكیشی بەناوی (ئاریا) بۆ كەناڵی كوردستان بەرهەمهێناوە که ڕێگه به په‌خشی دراماکه نه‌درا.
پاش ڕاگرتنی ئه‌و درامایه، من چوومه لای ئه‌و ده‌رهێنه‌ره و ڕاپۆرتم بۆ ڕۆژنامه‌که‌مان ئاماده کرد. بۆ خۆم ئه‌و درامایه‌م زۆر پێ لاواز بوو، به‌ڵام بڕیاری ڕاگرتن و سانسۆڕکردنیشی به لامه‌وه شتێکی بێ مانا بوو.
ئه‌وکات دراماکه له ئه‌نجامی گوشاری هێزه ئیسلامییه‌کان و مه‌لا توندڕه‌وه‌کان سانسۆڕ کرا. له‌و دیداره‌دا هادی مه‌هدی هه‌ڵوێستی کوردساتی به هه‌ڵوێستێکی نائه‌خلاقانه و نامه‌سئول زانی و پێشی گوتم ڕادیۆ ده‌نگی یه‌کگرتوو ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردووم.
گوتیشی ئه‌گه‌ر له میسر بوایه هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵک له حکومه‌تیان قه‌بوڵ نه‌ده‌کرد و ناڕه‌زاییه‌کی زۆریان ده‌رده‌بڕی.
ئه‌و کات دراماکه‌یان تیرۆر کرد و ئێستاش خۆی...