سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئه‌گه‌ر تۆزێ بیریان لێکردبایه‌وه، ده‌یانزانی زۆر ناخۆشه ئه‌و شته‌ی به ساڵان پێی تاوانبار ده‌کرێی، ئێستاکه بێ شه‌رمانه، وه‌ک بته‌وێ لاسای ئه‌وان بکه‌یه‌وه، بەسەر ئەوانی تری‌دا بسەپێنی و هه‌مان ڕه‌فتار ئه‌نجام بدەی.
سه‌یره، بۆ خۆت ڕێگه له به‌رده‌م هێزێک بکه‌یه‌وه و بیکه‌یه که‌ڵه‌گا. دۆستایه‌تی بکه‌ی و په‌یمانی له‌گه‌ڵ ببه‌ستی و دواتر خه‌ڵکانێک تاوانبار بکه‌ی که به فیتی ئه‌و هێزە ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان.
شووژنی ناوچاوی خۆیان نابینن و ده‌رزی ناوی چاوی خه‌ڵک با.
له یه‌که‌م ڕۆژی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی خه‌ڵکی سلێمانی له ١٧ی ٢، پارتی و یه‌کێتی له بری ئه‌وه‌ی گوێ له داخوازی خۆپیشانده‌ران بگرن و له‌گه‌ڵیان بکه‌ونه دیالۆگ، وه‌ک پیشه‌ی سه‌رجه‌م وڵات و هێزه داخراو و نادیموکراته‌کان، په‌نجه‌ی تاوانیان بۆ ده‌ره‌وه درێژ کرد و فاکته‌ره ناوخۆییه‌کانیان نه‌بینی. گوتیان ئه‌وان له لایه‌ن سوپای قودسه‌وه هان ده‌درێن.
بۆی هه‌یه سوپای قودس هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕی دابێ و ویستبێتی له ئاوی لێڵ ماسی بگرێ. به‌ڵام پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک ده‌زگا نهێنی و نایاساییه‌کانی ئێران و به‌تایبه‌ت سوپای قودس ڕێگه‌یان بۆ کوردستان کراوه‌ته‌وه؟ تۆ بڵێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا ئاشنای ئه‌و جوگرافیایه‌ی کردبن و ئه‌وانی کردبێ به هه‌مه‌کاره؟ ئایا له‌و ماوه کورته‌دا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌و شێوه‌یه ده‌ست و باڵی کردنه‌وه؟
به‌ساڵان ده‌رگاکانی سلێمانی و هه‌ولێریان له به‌رده‌م پێشمه‌رگه‌کانی کرماشان، سنه و ماکۆ داخست، له به‌رده‌م گه‌ریلاکانی بۆتان، مووش و شێرناخ داخست، له به‌رده‌م وڵاتپارێزانی کۆبانێ، عه‌فرین و قامیشلی داخست و بۆ ده‌زگا سیخورییه‌کانی ئێران، تورکیا و سوریا خستیانه سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت.
ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی.
په‌نابه‌ران و هاوڕه‌گه‌زان و هاوخوێن و دڵسۆزانی خۆیان خسته گۆشه‌ی به‌ندیخانه‌کانه‌وه، ئازاریان دان و له به‌رامبه‌ردا پاڵاسیان پڕ کرد له ئاغای فه‌رهادی.
ئایا ئه‌وه خۆپیشانده‌ران بوون تا هه‌یبه‌ت سوڵتان، چاوساغی سوپایان کرد بۆ لێدانی بنکه‌کانی حزبی دیموکرات؟ گه‌لۆ ئه‌وه خۆپیشانده‌ران بوون به بێ سیم له بازگه‌کانی کۆیه ڕوو له پێشمه‌رگه‌کانی دیموکرات ده‌یانگوت: ته‌سلیم بن ئه‌گینا یه‌که یه‌که‌تان ده‌کوژین؟!
ئاخۆ ئه‌وه خۆپیشانده‌ران بوون جه‌عفه‌ری سه‌حرارودیان بانگهێشتی هه‌ولێر کرد و له چنگی ئه‌مریکا پاراستیان؟ ئه‌وه خۆپیشانده‌ران بوون له هۆڵی پێشه‌وا پرسه‌یان بۆ خومه‌ینی گێڕا و به قاره‌مانی سه‌رده‌م وه‌سفیان کرد؟
بیرۆکه‌یه‌کی زۆر ساویلکانه‌یه وا بێ مه‌رج، باوه‌ش بۆ ئه‌و هێزه سیخوڕانه بکه‌یه‌وه و پێت وابێ بۆ جوانی خۆیان خزاندۆته ئه‌و بسته خاکه‌وه. “شیرنایی بخه‌یه ده‌میان و پێیان بڵێی مه‌یچێژه”.
ئه‌وان له شین و له شاییدا، له سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتنی ئێوه‌دا، بیر له سه‌رخستنی ئامانجه‌کانی خۆیان ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی من تێی گه‌یشتبم، سوپای قودس و ده‌زگا سیخوڕییه‌کانی ئێران له باشووری کوردستان، له ڕه‌گی ملمان، نزیکترن. له هه‌موو شوێنێ هه‌ن. شان به شان خۆپیشانده‌ران، هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕی ده‌ده‌ن. ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی سوپای قودس خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش نه‌کردوون، سوپای قودس نان بڕاوی کردوون، سوپای قودس داینه‌مه‌زراندوون، سوپای قودس ڕێگه و بان و کاره‌بای بۆ دابین نه‌کردوون، سوپای قودس په‌ڕێوه‌ی هه‌نده‌رانی کردوون و سوپای قودس ئازادی سیاسی به‌وان نه‌به‌خشیوه.