جه‌نگیز چاندار
له تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
شا ئیسماعیل به‌دریخان ئۆغڵو سه‌رۆکی ده‌زگای گوین سیاد (کۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌کار و په‌یمانکارانی باشووری ڕۆژهه‌ڵات)، گرنگییه‌کی تایبه‌تی به ئاهه‌نگی پیرۆزبایی نه‌ورۆز دا که شه‌وی یه‌کشه‌ممه ١٨ی مارس له کۆشکی چراخانی ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه چوو. چه‌ند ڕۆژ پێشتر ئاگاداری کردبوومه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌داسه‌د به‌شداری ئاهه‌نگه‌که ببم، جار جار ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کردم و به بیری ده‌هێنامه‌وه.
له که‌شوهه‌وایه‌کدا که پرسی کورد به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێ یاخود گومانی خراپبوونی پرسه‌که له ئارادایه، پیرۆزبایی نه‌ورۆز له نێو کۆشکێکی "پێته‌ختی ئیمپراتور" و به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر "ئیراده‌ی پێکه‌وه ژیان"، بۆ به‌دریخان ئۆغڵو گرنگییه‌کی زۆری هه‌بوو.
هه‌موو جارێ که ته‌له‌فۆنی ده‌کرد، ئاماژه‌ی به‌وه ده‌کرد وه‌زیره‌کان، نوێنه‌رانی پارتی داد‌و گه‌شه پێدان، پارێزگاری ئه‌سته‌نبوڵ و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی، ڕێبه‌رانی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگەی دیموکراتیک و ئه‌حمه‌د تورک به‌شداری ئاهه‌نگه‌که ده‌بن.
ئاهه‌نگی پێرۆزبایی نه‌ورۆزی گوین سیاد له کۆشکی چراخان و له ١٨ی مارسدا، به‌ر له بڕیاری ڕێگه‌نه‌دان به پیرۆزبایی نه‌ورۆز له لایه‌ن پارتی ئاشتی و دیموکراسی له ئه‌سته‌نبوڵ و دیاربه‌کر له ١٨ی مارس دابوو.
کاتێک ڕێگه به به‌ده‌په نه‌درا ئاهه‌نگی پیرۆزبایی له مه‌یدانه‌کان به‌ڕێوه ببا و به‌ده‌په‌ش پێ‌داگر بوو له سه‌ر پیرۆزباییه‌کان، تێگه‌یشتین نه‌ورۆزی ٢٠١٢ پڕ له کێشمه‌کێش ده‌بێ. شه‌وی ١٧ی مارس له به‌دریخان ئۆغڵوم پرسی ئاخۆ له کۆشکی چراخان ئاهه‌نگی پیرۆزبایی به‌ڕێوه ده‌چێ یان نا. ئه‌گه‌ر ئاهه‌نگ به‌ڕێوه بچێ، هه‌ندێک لایه‌نی کورد ڕه‌خنه‌ی توندی لێده‌گرن. تۆمه‌تی لێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن "ئه‌و نه‌ورۆزه‌ی بۆ گه‌لی کورد له مه‌یدانه‌کان قه‌ده‌غه‌یه، بۆ بورژواکانی کوردی نێو کۆشکه‌کان سه‌ربه‌سته". دواجار واش بوو، ئه‌و قسانه کران.
له پێناو لۆژیکی کۆنی ده‌وڵه‌ت له‌مه‌ڕ کورده‌کان، واته "پارچه‌ی بکه و به‌ڕێوه‌ی ببه"، وه‌ک پێشبینی ده‌کرا، به‌کارهێنانی هێزی پێشگری پۆلیس له ئاهه‌نگه‌کانی پیرۆزبایی نه‌ورۆز له کازلی چه‌شمه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ و دیاربه‌کر، وه ڕاست گه‌ڕا. له ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌به‌رێکی به‌ده‌په کوژرا، له هه‌ر دوو شاری ئاماژه‌پێکراو، زیاتر له ١٠٠ که‌س قۆڵبه‌ست کران. ئاڵۆزی هاته ئاراوه. نه‌ورۆز له "جه‌ژن" و "پیرۆزبایی" و "شایی"یه‌وه گۆڕدرا بۆ "پێکدادان".
هه‌ڵه‌ی بورژوازی کورد
وه‌ک گوتمان له کۆشکی چراخان، ئاهه‌نگی پیرۆزبایی گوین سیاد به‌ڕێوه چوو. هۆڵێکی مه‌زن پڕاوپڕ بوو له خه‌ڵک. هه‌رچی که‌سایه‌تی کورده له تورکیا، له‌و که‌سانه‌وه بگره که له ده‌ره‌وه‌ی "باندۆڕی په‌که‌که" ماونه‌ته‌وه تا که‌سانی "دژه په‌که‌که"ش، له‌وێ بوون. واتا "ئه‌و جۆره کورده‌ی ده‌وڵه‌ت خۆشی گه‌ره‌که" یاخود "کورده باشه‌کان".
به‌ڵام جگه له چه‌ند نوێنه‌رێکی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان، "ده‌وڵه‌ت" له‌وێنده‌رێ نه‌بوو. به‌ده‌په‌ییه‌کانیش به هۆی ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئه‌و ڕۆژه ڕوویان دابوو و هه‌روه‌ها گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێکیان، به شا ئیسماعیل به‌دریخان ئۆغڵویان ڕاگه‌یاندبوو به‌شداری ئاهه‌نگه‌که نابن. به واتایه‌کی دیکه، هه‌ر دوو لایه‌نی سه‌ره‌کی کێشه‌که له کۆشکی چراخان نه‌بوون. ده‌وڵه‌ت و "کورده خراپه‌کان" له‌وێ نه‌بوون.
مۆسیقا گوێ بزوێن و ده‌نگه به سۆزه‌که‌ی هونه‌رمه‌ندی چه‌نگ ژه‌نی کوردستانی عێراق تارا جاف و دیمه‌نه بێ وێنه‌کانی ئێواره‌یه‌کی به‌هاری، نه‌یانتوانی پاشه‌کشه به غه‌م و ماته‌می سه‌رچاوه‌گرتوو له ڕووداوه‌کانی ئه‌و ڕۆژه بکه‌ن.
دوو که‌س قسه‌یان کرد. شا ئیسماعیل به‌دریخان ئۆغڵو وتارێکی جوانی پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌ی به "گرنگی پیرۆزبایی نه‌ورۆز له پێته‌ختی ئیمپراتوریه‌کان" کرد و گوتی له سه‌رده‌می عوسمانیه‌کاندا "کێشه‌ی کورد بوونی نه‌بووه". ئیسماعیل بێشکچیش قسه‌ی کرد. ئیسماعیل بێشکچی ئه‌و تورکه‌ی به هۆی هه‌ڵوێسته‌کانی له سه‌ر کێشه‌ی کورد، نیوه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له نێو چوار دیواردا تێپه‌ڕاندووه، له وتاره‌که‌یدا گوتی "ده‌وڵه‌ت به ئه‌نقه‌ست ڕێگر بووه له به‌رده‌م دروست بوونی چینێکی بورژوازی کورد و په‌ره‌سه‌ندنی بورژوازی کورد خزمه‌ت به پێشخستنی کولتووری دیموکراتیک ده‌کا."
به هه‌ر حاڵ، با که‌س مه‌راق نه‌کا؛ ئه‌و کوردانه‌ی له کۆشکی چراخان له ده‌وری یه‌ک کۆ ببوونه‌وه، هه‌رچه‌ند ڕێکخه‌ره‌که‌ی گوین سیادیش بێ، نوێنه‌ری "بورژوازی کورد" نه‌بوون. هه‌رچه‌ند له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ئه‌م وشانه که‌وتبنه ڕۆژه‌ڤه‌وه، شتێک به ناوی "بورژوازی کورد" بوونی نییه. چێ نه‌بووه.
چونکه له‌و واتایه‌دا، بورژوازییه‌کی کورد بوونی نییه که خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ر بێ و "بازاڕی نه‌ته‌وه‌یی" خۆی به‌ڕێوه ببا. ده‌توانین باسی کوردی ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین. که ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن موڵکیشن، هۆکاره‌که‌ی به‌رهه‌م هێنان نییه له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵکو له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوای تورکیا و باکووری عێراق (کوردستانی عێراق) له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌و ئاسته گه‌یشتوون. ئه‌وانه‌ی گوین سیادیش هه‌ر به هه‌مان شێوه.
ئه‌وان، پردی پێکه‌وه گرێدانی ڕۆژئاوای تورکیا به ڕۆژهه‌ڵاتیان له به‌رچاو گرتوه، بۆ ئه‌وه‌ی پرده‌که نه‌ڕوخێ و قایمتر بێ، له پایته‌ختی ئیمپراتۆریه‌کان، ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه برد، به‌ڵام سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت (یان باشتر وایه بڵێین حکومه‌ت) له مه‌ڕ پرسی کورد، ڕێگه‌نه‌دان به پیرۆزبایی نه‌ورۆز له مه‌یدانه‌کان له ڕۆژی ١٨ مارس و هه‌ڵکوتانه سه‌ر ڕۆژی جه‌ژن له ئه‌سته‌نبوڵ و دیاربه‌کر، تا بڵێی بێزاری کردن.
دواجار، شا ئیسماعیل به‌دریخان ئؤغڵۆ، دوێنێ ڕاشکاوانه گوتی: چ ده‌بوو ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیان پێ دابایان. لانیکه‌م ئه‌مڕۆ مرۆڤێک نه‌ده‌چوه ژێر خاک و له ماڵی خۆی ده‌بوو.
قه‌ده‌غه‌کانی ده‌وڵه‌ت و دابڕانی ڕۆحی کورده‌کان
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت – حکومه‌ت هه‌روا به چاوی "مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌منی" بڕوانێته کێشه‌ی کورد، له داهاتوودا شاهیدی تێکهه‌ڵچوونی دیکه ده‌بین و له نێو کورده‌کاندا ڕۆژ به ڕۆژ دابڕانێکی ڕۆحی زیاتر دروست ده‌بێ.
له ئاهه‌نگی کۆشکی چراخاندا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له "کوردانی سه‌ر به پارتی داد‌و گه‌شه پێدان" که له هه‌موو ناوچه‌کانه‌وه هاتبوون، قسه‌م کرد.
به گشتی هه‌موویان باسیان له‌و دابڕانه ڕۆحیه کرد. گوێم لێ نه‌بوو هیچکامیان چاوه‌ڕوانی ئه‌رێنیان له داهاتووی نزیک هه‌بێ. دیاره پێداگرن له سه‌ر نه‌که‌وتنه ژێر باندۆڕی په‌که‌که، به‌ڵام پێیان وابوو تا دێ ناوچه‌که - ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی نوێی ئه‌سته‌نبوڵیش – ده‌كه‌وێته ژێر ئه‌و باندۆڕه‌وه.
له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا، هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌وروبه‌رانی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌ڵاواردنی "کوردی باش – کوردی خراپ" له نزیکه‌وه ده‌بینم. شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان و کورسیه‌کانی پلاتفۆرمی (ئابانت) له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پڕ ده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه له ناو کوتله‌یه‌کی به‌رینی کوردان‌دا هیچ گرنگییه‌کیان پێنادرێ. هێنده‌ی ئه‌و چه‌پڵانه‌ی له ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار له ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ و له لایه‌ن "تورکه سپییه‌کان"ه‌وه بۆیان لێده‌درێ، به‌و ڕاده‌یه‌ش له لای ویژدانی کوردان نزمن.
پسپۆڕێکی دیاربه‌کری، هه‌فته‌ی ڕابردوو گێڕایه‌وه که به یه‌کێک له‌وانی گوتوه "واز له‌وه بێنن له هه‌ر کوێ بۆتان هه‌ڵکه‌وت بڵێن میت (ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا)، په‌که‌که‌ی دامه‌زراندوه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی چاوپێکه‌وتنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ "میت"یش بێنن، هیچ واتایه‌کی بۆ خه‌ڵکی دیاربه‌کر نابێ". بۆ تێگه‌یشتن له هۆکاره‌کانی، پێویسته مرۆڤ حاڵه‌تی ڕۆحی کورده‌کان – ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵ دابێ – بخوێنێته‌وه و تێی بگا.
ئه‌مڕۆکه ته‌نیا ئه‌و کورده‌ی ڕووی له ده‌وڵه‌ت کردووه واته "کوردی باش" نییه که له حاڵه‌تی ڕۆحی کورده‌کان به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی خۆیان تێناگا. به‌ڵکو ئه‌و قه‌ڵه‌م به ده‌ستانه‌ی که خۆیان به نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتیش له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێنه‌کراو که‌مته‌رخه‌من. پێیان وایه بابه‌تی زۆر "ئۆڕژیناڵ" ده‌نووسن. پانزه ساڵ له‌مه‌وپێش، تانسۆ چیلله‌ریش کۆمه‌ڵێ نووسه‌ری "راوێژکار"ی هه‌بوو. له‌وانه‌یه ئاگادار نه‌بن تانسۆ چیلله‌ر و ڕاوێژکارانی ئه‌و کات چی‌یان گوتووه، خۆێشیان ئێستا هه‌مان ئه‌و شتانه دووپات ده‌که‌نه‌وه.
به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی پانزه ساڵ، ئه‌مڕۆکه دابڕانی ڕۆحی کورده‌کان له‌چاو ئه‌و ساڵه خوێناوییانه، مه‌ودایه‌کی به‌رین تری تێده‌که‌وێ.
ئه‌گه‌ر حکومه‌ت له بری شێوازی ده‌وڵه‌تێکی قه‌ده‌غه‌کار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی ده‌وڵه‌تی له سه‌ر بنه‌مای پێشخستن و فراوانکردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی ئازادی گرتبایه به‌ر، ئه‌وا بۆی هه‌بوو ڕێگه‌یه‌کی خێراتر و پێچه‌وانه واته لایه‌نێکی باشترمان به‌روو دا کراباوه.
هه‌ندێک بیر کردنه‌وه به‌سه؛ یه‌کی گوڵانی ٢٠٠٨ چیها پێکدادان و ڕووداوی ناخۆش قه‌ومی. پاش ئه‌وه‌ی یه‌کی گوڵانیان به "جه‌ژنی ڕه‌نج" و پشوو ڕاگه‌یاند، ساڵی ٢٠١٠ و به تایبه‌تی ٢٠١١، له ڕۆژی یه‌کی گوڵاندا هه‌موو شوێنێ ئارام بوو.
با ڕۆژی ٢١ی مارس به جه‌ژنی نه‌ورۆز ڕابگه‌یه‌نن. لێیان گه‌ڕێن، مرۆڤه‌کان چۆنیان پێ خۆشه، وه‌ها جه‌ژنه پیرۆزه بکه‌ن.
ئاخۆ قیامه‌ت ڕاده‌بێ...
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵ