۱۳۹۶/۰۲/۲۹

نەوشیروان مستەفا: لە تورکیا هیچ شتێک بە شەڕ دەستەبەر نابێ


وتوێژی ڕۆژنامەی میللییەت لەگەڵ نەوشیروان مستەفا سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان

حەسەن جەماڵ
لە تورکییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی


سلێمانی
ئەم ڕۆژانە، سلێمانی ٢٢٨ەمین ساڵڤەگەری دامەزراندنی پیرۆز دەکا. دوو سەدە لەمەوبەر کاتێک لە گوندەوە بۆتە شار، لە لایەن والی عوسمانیەکانەوە ئەو ناوەی لێنراوە…

بە بەردەم دەرگەی سەرنجڕاکێشی زانکۆی ئەمریکیدا تێدەپەڕین کە چەند ساڵێک لەمەوپێش کراوەتەوە.

هاوپیشە کوردەکەم دەست بۆ لای مزگەوتێک ڕادەکێشێ «ئەم مزگەوتەش لە لایەن مام جەلالەوە بۆ شیعەکان دروست کراوە» و بە پێکەنینەوە دەڵێ: «نەکا ئێرانەکەمان تووڕە بێ..»

دەڤەری سۆرانی کوردستانی عێراق لەگەڵ ئێران دراوسێیە. بۆیەش سەدان ساڵە ئەزموون و هاوپەیوەندیی نزیکی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە.

لە هاوسەنگییە سیاسیەکانی ڕێبەرانی کوردی عێراق، بە تایبەت جەلال تاڵەبانی کە بە دەسەڵاتداری هەرێمی سۆران دێتە ئەژمار، ئێران پێگەیەکی وای هەیە کە بە ئاسانی وازی لێ ناهێنرێ.

هاوپیشە کوردەکەم دەڵێ: «نزیکایەتی ناوچەی سۆران و ئێران، نزیکایەتیەکی فەرهەنگی و بازرگانییە. ساڵی ٢٠٠٣، دوابەدوای شەڕی عێراق و ڕووخانی سەدام، ئەم بارودۆخە گۆڕانێکی گەورەی بەسەر هات. ئێمە وەک کوردستانی عێراق زیاتر ڕوومان کردە تورکیا. گەنجانی سۆران، پێشتر بە مەبەستی گەشت و گوزار دەچوونە ئێران، ئێستا لە بری ئێران بەرەو تورکیا دێن.»

هاوپیشەیەکی سلێمانیی تر هەڵیدایە:
«بە تاسووقەوە سەیری ئەڵقەی تەلەڤزیۆنە تورکییەکان دەکەین کە بە عەرەبی ژێرنووس کراون..»

کاتێک لە نووسینگەکانی کەناڵی تەلەڤزیۆنی ‹گەلی کوردستان› و ڕۆژنامەی ‹کوردستانی نوێ› قسە و گفتوگۆمان دەکرد، بینیم چۆن تورکیا لێرەکانە لە پێشبڕکێ دایە.

یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕۆژنامەکە گوتی:
«کێشەی کورد، بۆ تەیپ ئەردۆغان پاژنەی ئاشیلە، دەردێکی گەورەیە. کاتی خۆی، خەڵک عەبدولکەریم قاسمی زۆر خۆش دەویست کە سەرۆکێکی زۆر بەهێز بوو و ساڵی ١٩٥٨، ڕژێمی پاشایەتی لە عێراق ڕووخاند. کورتکراوەی ئەو سیاسەتەی کە دەیگوت ‹کورد و عەرەب بوونی نییە، عێراقی هەیە!» بوو بە پاژنەی ئاشیلی ئەو. ئەردۆغان، سەرکردەیەکی خۆشەویست و بەهێزە، بەڵام ئەو نائومێدییەی لەمەڕ پرسی کورد دەستی پێکردوە، بۆی هەیە بەرەبەرە زەمینە بۆ لاوازبوونی دەسەڵاتی ئەردۆغان خۆش بکا.»

وەک چۆن لە هەموو شوێنێکی هەولێر، سەلاحەدین و دهۆک وێنەی مەسعوود بارزانی هەڵواسراوە، لێرەش بە هەمان شێوە وێنەی جەلال تاڵەبانی بەدی دەکرێ.

هەرچەند ئەمڕۆکە یەکێکیان سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەوی تریان سەرۆککۆماری عێراقیش بێ، لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە ململانیەکی شاراوە لە نێوانیاندا بەردەوامە کە ڕیشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو. هەر دوو سەرۆکیش، بە بیستنی دەنگی جیاواز لە 'پشت باغچە'کەی خۆیان ڕانەهاتوون.

بزووتنەوەی گۆڕان
ئا لەم چوارچێوەیەدا، حزبی بەناو گۆڕان، لە کوردستانی عێراق، ئەو دەنگەیە و جیاوازە. پێنج ساڵ لەمەوبەر بە دروشمی گۆڕان هاتە مەیدانەوە. بزووتنەوەی گۆڕان، نوێنەرایەتی ئۆپۆزۆسیۆنی سەرەکی دەکا.

سەرۆکەکەشی نەوشیروان مستەفایە.

زۆر گوێ بیستی ئەم ڕستەیە بووم:
«ئەمڕۆکە سێ سەرۆک لە کوردستانی عێراق هەن. هەڵبەت تاڵەبانی  لەگەڵ بارزانی و ئێستاش نەوشیروان مستەفا…»

هەتا ساڵی ٢٠٠٧  لەگەڵ جەلال تاڵەبانی بووە و یەکێک بووە لە هاوڕێ هەرە نزیکەکانی و لە ڕیزی هەرە پێشەوە سیاسەتی کردووە. ئەزموونی خەباتی پێشمەرگایەتی لە شاخ و ژیانی گرتووخانەشی هەیە. تەمەنی ٦٨ ساڵە.

حزبی گۆڕانی ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراندوە و بە دروشمی گۆڕان دەستی پێکردوە. حزبەکەی تەنیا دوو مانگ دواتر، لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا، لە کۆی ١١١ کورسی ئەنجومەنی نیشتیمانی، ٢٥ نوێنەری بردە پەرلەمان. هەروەها دەگوترێ گۆڕان دەستی بەسەر سلێمانی داگرتووە کە بە قەڵای تاڵەبانی لە قەڵەم دراوە..

ئێستاکە هەڵوێستێکی زۆر ئارامی هەیە.
بە سەرنجەوە قسە دەکا.
ئینگلیزیەکەی زۆر باشە.

لە کاتی قسەکردنەکەماندا، کوڕە ٢٦ ساڵەکەشی لەوێ بوو. گوتی «ئابووری زان و دەرچووی زانکۆی هارواردە. کچەکەم کە  لەگەڵ ئەمەیان دوانەیە، دکتۆرە و لە کۆلێژی ئیمپریالی لەندەن، پزیشکی خوێندوە. کوڕێکی ترم هەیە، ئەویش لە زانکۆی وێستمینیستری لەندەن، ئابووری خوێندوە.»

کاتێک گوتی «ئێستا هەر سێکیان لە کن من، لە کوردستانن»، شۆقی شادومانی لە چاوەکانیدا درەوشایەوە.

نەیارێتی بۆچی؟
بە بۆچوونێکی سادە باسی لەوە کرد بۆچی ڕێگەی ئۆپۆزۆسیۆنی هەڵبژاردوە کە لەم خاکانە هەر وا ئاسان نییە.

‹شتێک بە ناوی شەفافیەت بوونی نییە›
حزبی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی لە هەولێر، دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی عێراقن.

نەوشیروان مستەفا بەمجۆرە ڕەخنە دەگرێ:
«لە سلێمانی ئەگەر ببیتە پۆلیس، ببیتە پێشمەرگە، ببیتە دادوەر، ببیتە بازرگان، پێش هەموو شتێ یەکێتی بوون لە ئەولەویەت دایە. کەسی شیاو و پسپۆڕ پارە ناکا. لەولای تریش، لە هەولێر بە پێچەوانەوە. لەوێ پارتی بوون لە ئەولەویەت دایە.»

بە گوێرەی نەوشیروان مستەفا، لەم پێناودا گۆڕان پێویست بوو.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی کوردستان، تا دوا ڕادە ناوەندگەرا بوو. بێگومان ئەمەش دەبوو گۆڕدرابا، تاوەکوو دیموکراسی بەرقەرار بێ.

سەرۆکی گۆڕان، باس لەوە دەکا ئەگەر کۆمەڵگە لە ‹سیستەمی سەربەخۆی دادوەری› و ‹راگەیاندنی ئازاد› بێ بەش بکرێ، ئیفلیج دەبێ. دەڵێ «ئایا دەکرێ دادوەر یەکێتی یان پارتی بێ؟»

سەبارەت بە بەرتیل، گەندەڵی و واسیتە لە دەزگا حکومییەکاندا سکاڵای هەیە. بە هێنانەوەی نموونەی سەرنجڕاکێش پێمان دەڵێ ناعەداڵەتی کۆمەڵایەتی و نایەکسانی لە کوردستانی عێراق هاوار دەکا.

دەڵێ: مووچەی سەرۆک وەزیر دە میلیۆن دینارە، کەمترین مووچەی فەرمانبەرێک ٣٧ هەزار دینارە.. بەو ڕادەیەش نابێ...

ئاماژە بە خاڵێکی تریش دەکا:
«هەروەها ململانێی دەسەڵات و شەڕی ناوخۆیی نێوان تاڵەبانی و بارزانی کە چەندین ساڵ درێژەی خایاند، زۆر خراپە..»

پێی وایە پارەی نەوت لە کوردستان، بنەماڵەی بارزانی بەهێزتر دەکا. ئاماژە بەوە دەکا وەک لایەنی سەرەکی ئۆپۆزۆسیۆن ئاگایان لە گرێبەست و داهاتی نەوت نییە و بەمجۆرە بەردەوام دەبێ:
«شتێک بە ناوی شەفافیەت بوونی نییە.»

«دواجار مافەکانمان بە دەست هێنا»
نەوشیروان مستەفا سەرۆکی گۆڕان، دێتە سەر باسی کێشەی کورد لە تورکیا. لەمبارەوە سەرنج بۆ سەر ڕووخانی ئەو هیوایانە ڕادەکێشێ کە ئەردۆغان ئافراندبوونی. لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ:
«سوپای عێراق ساڵانێکی زۆر هەڵیکوتایە سەر کوردەکان، بە درێژایی هەفتا ساڵ. تەنانەت زۆر جار کوردەکانی شکست دا… بەڵام کێشەکە کۆتایی نەهات. چونکە کێشەی ئازادی و مافەکان لە گۆڕێ بوو. دواجار ئازادی و مافەکانمان بە دەست هێنا. ئەمە ئەزموونی ئێمەیە. لە تورکیاش لە ڕێگەی چەک و شەڕەوە هیچ شتێک دەستەبەر نابێ. ئەمە تەنیا کێشەی پەکەکە نییە، کێشەی ئازادی و مافەکانە… چۆن دە هەزار کورد لە تورکیا دەخرێنە گرتووخانەکانەوە… تەنانەت لە فەلەستینیش ئەو ژمارەیە بەدی ناکرێ…»

ئەمە کورتەی گفتوگۆ سەرنج ڕاکێشەکەمان  لەگەڵ نەوشیروان مستەفا بوو کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو نزیکەی دوو سەعاتێکی خایاند.

۱۳۹۶/۰۲/۲۳

گەڕانەوەی هابیل


با خودش می‌گوید: "های حفیظ! چشمه رزق همین است، همین هابیل. کوه‌های سیاه و دشت‌های خشک نە پدرت را سیر کرد و نە پدرکلانت را… این کوه و دشت بە تو هم چیزی نخواهد داد. این کوه و دشت گوسفند و بز را سیر کرده نمی‌تواند چه رسد کە به تو زندگی و زن و خانه بدهد. اما اگر حیلە و مکر داشتی همین سنگ‌ها و کوه‌ها سیرت می‌کنند. هابیل! های، هابیل! فکرهایی دارم نی نگویی!"

بازگشت هابیل
احمدضیا سیامک هروی
نشر زریاب - کابل
٢٧٠ صفحه