۱۳۹۶/۰۵/۰۹
۱۳۹۶/۰۵/۰۵
سێیانەکەی ئاگۆتا کریستۆف بە زمانی کوردی
Trait d'union
گۆڤاری نێوخۆیی زانکۆی نۆشاتێل، ژمارە ١٢٢، فێوریەی ٢٠١٥
سەلاحەدین بایەزیدی، پەناخواز و کوردی ئێرانی دانیشتووی سویسرا، یەکەم نوسخەی وەرگێڕدراوی کوردیی سێیانە بەناوبانگەکەی ئاگۆتا کریستۆف واتە دەفتەری گەورە، بەڵگە و سێهەم درۆی بە کوردی چاپ کردووە. نووسەریش وەک وەرگێڕ، خوێندکاری ئەنیستیتۆی زمان و شارستانییەتی فەڕەنسی بووە! چاوپێکەوتنێک لەگەڵ وەرگێڕ.
سەلاحەدین بایەزیدی دوایین ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٠٧ هاتووەتە سویسرا، بەشداریی لە ڕیزەکانی بزووتنەوەی سەربەخۆخوازی کورد، ناچار ڕێی ناوبراو دەخاتە مەنفا. ئەوکات، تەنانەت وشەیەکی فەڕەنسی نەزانیوە. بە قسەی خۆی "تەنانەت ڕۆژباشیش". ئەم پەناخوازە سەرەتا لە کەمپی پەناخوازانی ڤالۆرب بووە. پاشان ڕەوانەی کانتۆنی ڤالێ کراوە. ئەو کە بەردەوام ئۆگری وێژە بووە، ویستوویەتی لە سویسرا درێژە بە خوێندن بدا. ساڵی ٢٠١٣، ڕێگەی پێ دراوە لە نۆشاتێل نیشتەجێ بێ بۆ ئەوەی لە ئەنیستیتۆی زمان و شارستانییەتی فەڕەنسیی زانکۆی نۆشاتێل (ILCF) بخوێنێ.
وێکچوونەکان
سەلاحەدین چوار تێڕم لە ILCF دەخوێنێ و دەتوانێ لەو ماوەیەدا بڕوانامە بەدەست بێنێ. لەو دوو ساڵەدا ئاشنای ئاگۆتا کریستۆف دەبێ، ئەو ژنە نووسەرەی ساڵی ١٩٣٥ لە هەنگاریا لەدایک بووە و ساڵی ١٩٥٦ بە مەبەستی ڕاکردن لە چنگ داگیرکەریی سۆڤیەت وڵاتەکەی بەجێ هێشتووە و لە نۆشاتێل نیشتەجێ بووە. ئاگۆتا لە نۆشاتێل زۆربەی هەرە زۆری بەرهەمەکانی بە فەڕەنسی دەنووسێ، بەو زمانەی دواتر فێری بووە. ئەو ساڵی ٢٠٠٥ خەڵاتی شیللەری وەرگرتووە، ساڵی ٢٠١١ کۆچی دوایی کردووە و بەرهەمەکانی بۆ چل زمانێک وەرگێڕدراون.
"ڕۆژێک، هاوڕێیەک پێی گوتم دەبێ ڕۆمانی دەفتەری گەورە بخوێنمەوە، سەلاحەدین بایەزیدی وای بە بیر دێ. ئەم کارەم کرد. تا بڵێی دەقەکەم پێ ئاسان بوو و بە خۆمم گوت دەرەقەتی وەرگێڕانی دێم. پێشتر کاری وەرگێڕانم بە زمانی کوردی کردبوو، بەتایبەت لە تورکی ڕا. بە هۆی ئەوەی بەردەوام خولیایەکی زۆرم بۆ ئەدەبیاتی فەڕەنسی هەبووە، ئەمەم بە هەلێکی باش زانی!"
جگە لە سەرنجڕاکێشبوونی بەرهەمەکەی ئاگۆتا کریستۆف، وێکچوون لە نێوان ڕەوشی خۆی و نووسەردا کاری لە سەلاحەدین کردووە. ئەو ئاماژە بەوە دەکا: "ئاگۆتا هەمان ڕێگەی منی شۆپاندووە. ئەویش لە وڵاتەکەی ڕایکردووە، هاتووەتە سوییس، ناچار بووە بە چەند جۆر ناسنامەدا تێپەڕ بێ بۆ ئەوەی ببێتە سویسری و بەشداری وانەکانی ئەنیستیتۆی زمان و شارستانییەتی فەڕەنسی بووە. زۆر درەنگ فێری زمانی فەڕەنسی بووە و دواتر بەم زمانە نووسیویەتی. ئەوەی ڕاستی بێ، ورەی پێویستی پێ بەخشیم بۆ ئەوەی لەسەر ڕێبازی فێربوونی فەڕەنسی سوورتر بم".
لە کتێبی نەخوێندەواردا (وەشانخانەی زۆێ)، ئاگۆتا کریستۆف باس لە پەیوەندیی خۆی و زمانی فەڕەنسی و قۆناغی زانکۆی نۆشاتێل دەکا: "پێنج ساڵ پاش هاتنم بۆ سوییس، بە فەڕەنسی قسە دەکەم، بەڵام ناتوانم پێی بخوێنمەوە. من کە لە تەمەنی چوار ساڵییەوە دەمزانی بخوێنمەوە، بوومەوە بە کەسێکی نەخوێندەوار. شارەزای وشەکانم، بەڵام کاتێک کە دەیانخوێنمەوە، نایانناسمەوە. [...] منداڵەکەم بەمزووانە تەمەنی دەبێتە شەش ساڵ و دەست بە قوتابخانە دەکا. منیش دەست بە قوتابخانە دەکەم، دەست پێدەکەمەوە. لە تەمەنی بیست و شەش ساڵیدا، ناوی خۆمم بۆ کۆرسی هاوینەی زانکۆی نۆشاتێل تۆمار کرد، بۆ ئەوەی فێری خوێندنەوە ببم. [...] دوو ساڵ دواتر، بڕوانامەی خوێندنی فەڕەنسی و بڕوانامەی ڕێزلێنان وەردەگرم. دەزانم بخوێنمەوە، دەزانم سەر لە نوێ بخوێنمەوە. دەتوانم ڤیکتۆر هۆگۆ، ڕوسۆ، ڤۆلتێر، سارتر، کاموو، میشۆ، فرانسیس پۆنژ، ساد و هەرچی پێم خۆش بێ، بە زمانی فەڕەنسی بخوێنمەوە، هەروەها کتێبی ئەو نووسەرانەی فەڕەنسیزمان نین و کتێبەکانیان وەرگێڕدراوەتە سەر ئەو زمانە: فاکنێر، شتەینبەک، هێمینگوای.
دونیایەک کتێب، ئەو کتێبانەی دواجار بۆ منیش شیاوی تێگەیشتنن."
لە عێراقەوە بۆ ئێران
سەلاحەدین بایەزیدی دەفتەری گەورە وەردەگێڕێ. پاشان، بە هۆی ئەوەی پێی وایە ناتوانێ مافی چاپکردنی لە ئێران وەربگرێ، پەیوەندیی بە ئیدیتۆرێکەوە دەگرێ لە کوردستانی عێراق. ئیدیتۆرەکە پڕۆژەکە قەبوڵ دەکا. بەمجۆرە دەفتەری گەورە بە تیراژی هەزار نوسخە لە ژێر چاپ دێتە دەرێ. کتێبەکە دواتر سەرنجی وەشانخانەی مانگ لە ئێران کە بنکەکەی لە تارانە، ڕادەکێشێ. ئەو وەشانخانەیە داوا لە سەلاحەدین بایەزیدی دەکا بۆ ئەوەی کۆی سێیانەکەی ئاگۆتا کریستۆف بە زمانی کوردی لە ئێران چاپ بکرێن.
سەرسووڕمان و کامەرانی بۆ سەلاحەدین: "سەرەتا، نەمدەتوانی بڕوا بکەم! بە لەبەر چاوگرتنی ڕەوشی خۆم، پێم وا نەبوو وەشانخانەکە بتوانێ مۆڵەتی پێویست وەربگرێ. لە ڕوانگەی منەوە، هەستێکی تا بڵێی تایبەتە: ماوەیەکی زۆر لەمێژە لە ئێران ناژیم و لەگەڵ ئەوەشدا، دواجار لە ڕێی کتێبەکانەوە گەڕامەوە ئەوێ. لە ڕوانگەی بنەماڵە و هاوڕێیانی ئەوێشمەوە بە هەمان شێوە بوو."
لە ڕوانگەی سەلاحەدینەوە، وشەکانی ئاگۆتا کریستۆف لە ڕێگەی چ تێماگەلێکەوە دەتوانن کار لە خوێنەرانی کورد لە ئێران و عێراق بکەن؟ "کوڵەمەرگی ژیان. ململانێی نێوان زمانی دایک و زمانی داگیرکەر. هەروەها ڕەنگە چەمکی سنوور کە لە بەرهەمەکانی ئاگۆتادا زۆر بەرچاوە. ئاخر ئێمەی کوردیش لە نێو ناوچە سنوورییەکان دەژین".
داهاتوویەکی هەروا لێڵ
لەو کاتەوە، سەلاحەدین بایەزیدی کتێبی هایدی بۆ کوردی وەرگێڕاوە و هەروەها دەستی بە وەرگێڕانی "ڕێوشوێنی دونیا" لە نووسینی نیکۆلا بووڤیێ کردووە، چونکە بووڤیێ سەفەری بۆ ناوچەی زێدی وی، واتە شاری مەهاباد کە لە سنووری عێراق نزیکە، کردووە. بەڵام جارێ بۆ ماوەیەکی کاتی ئەم کتێبەی وە لا ناوە، تا هەمدیس زیاتر لە زمانی فەڕەنسیدا قووڵ دەبێتەوە. هەرچی دەبێ بڵا ببێ، ئەو پێی وایە ژیانی خۆی بۆ وەرگێڕان تەرخان دەکا. "بۆچوونی وەشانخانەکە ئەرێنی بوو و هانی دام لە کارکردن بەردەوام بم"، بە دەم بزەوە وا دەڵێ.
بەڵام لە کوێ و چلۆن؟ دیار نییە. حاڵی حازر، گەڕانەوە بۆ ئێران مەحاڵە. "هیچ هیوایەکم بەوە نییە بەو ڕژێمەی ئێستا هەیە بگەڕێمەوە بۆ ئێران. بێ مەترسی نابێ. بێگومان، دەمەوێ چاوم بە کەسوکارم بکەوێتەوە، لێ ئێستا مەحاڵە"، سەلاحەدین وا دەڵێ. داواکاریی مافی پەنابەریشی هەروا هەڵپەسێردراو ماوەتەوە: "سیاسەتی پەنابەریی لە سویسراش بە نۆرەی خۆی ئەستەمە… ئێستا من لە خەوتنگەی زانکۆی نۆشاتێل دەژیم، بەڵام لەسەر داوای کانتۆنی ڤالێ، دەبێ بگەڕێمەوە بۆ ئەوێ. لەگەڵ ئەوەشدا بە نیازم لە نۆشاتێل درێژە بە خوێندن بدەم."
هەڵکردن لەگەڵ ئەم دۆخەدا ئاسان نییە. بەڵام ئەنیستیتۆی زمان و شارستانییەتی فەڕەنسی کە زیاتر لە ٤٠٠ خوێندکاری لە چل نەتەوە هەیە، لە سۆنگەی سەلاحەدین بایەزیدییەوە پەڕانتێزێکی دڵخۆشکەر بوو: "ئەوە یەکەمجار بوو لە سوییس هەستم نەکرد بێگانەیەکم. منیش یەکێک بووم وەک ئەوانی تر، بە کۆمەڵێک مامۆستای دڵسۆز کە دادوەرییان لەسەر من نەدەکرد. ئەزموونێک بوو کە خۆشم ویست. وەک پەناخوازێک، بەردەوام هەست دەکەی کە دەرگەکانت لەسەر داخراون، لەوێ، دەرگەکانم لەسەر گازەری پشت دی."
شایانی گوتنە ئەوە یەکەمجار نییە خوێندکارێکی زانکۆ ئەدەبیاتی نۆشاتێل بە دەرەوەی سنوورەکانی سویسرا دەناسێنێ. ساڵی ٢٠٠٥، کچە خوێندکارێکی کۆرسی هاوینە بە ناوی ژوولیەتا مۆلێئانوو بۆ یەکەمجار "باشترین بیرۆکەکانی کوشتارگا"ی (٢٠٠٢) ژان بێرنارد ڤییێمی بۆ سەر زمانی ڕۆمانی وەرگێڕابوو.
چۆلەوانی
لە فەڕەنسییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی
لە بنکەی پەنابەرانی زوریخ، بەسەر هەموو شوێنێکی سوییسدا بڵاو دەکرێینەوە. بەمجۆرە، خۆم و بەختی خۆم، ڕێم دەکەوێتە نۆشاتێل، یان باشتر وایە بڵێم "ڤالانژەن"، ئەو گوندەی، تیایدا ماڵێکی دوو ژووری ڕاخراو لە لایەن دانیشتوانی گوندەوە چاوەڕێمان دەکا. چەند هەفتە دواتر، لە کارگەیەکی سەعاتسازی لە "فۆنتێنمۆلۆن" دەست بە ئیش دەکەم.
سەعات پێنج و نیوی بەیانی لە خەو هەڵدەستم. مناڵەکەم تێر دەکەم و جلوبەرگی لە بەر دەکەم، خۆیشم جلەکانم لە بەر دەکەم و سەعات شەش و نیو سواری ئەو پاسە دەبم کە دەمگەیەنێتە کارگە. مناڵەکەم لە باغچەی ساوایان دادەنێم و دەچمە سەر ئیشەکەم. سەعات پێنجی ئێوارە لە کارگە دێمە دەرێ. مناڵەکەم لە باغچەی ساوایان وەردەگرمەوە و سواری پاس دەبمەوە، دەگەڕێمەوە ماڵێ. لە دووکانە بچووکەکەی گوند، کەلوپەلی پێویست دەکڕم، ئاگر پێدەخەم (بیناکەمان شۆڤاژی سەرەکیی بۆ نەهاتووە)، چێشتی شەو ئامادە دەکەم، مناڵەکەم دەخەوێنم، قاپەکان دەشۆم، کەمێک دەنووسم و خۆیشم دەخەوم.
کارگە بۆ نووسینی شیعر زۆر باشە. ئیشەکە یەکدەستە، دەتوانین بیر لە شتی تر بکەینەوە، مەکینەکانیش ڕیتمێکی هاوئاهەنگیان هەیە وەک بڵێی بەیت دەچڕن. چەکمەجەکەم، کاغەزێک و قەڵەمێکی تێدایە. کە شیعرێک فۆڕم دەگرێ، دەینووسمەوە. شەو، لە دەفتەرێکدا پاکنووسی دەکەمەوە.
ئێمە دە هەنگارییەک دەبین کە لە کارگەکە ئیش دەکەین. بۆ کاتی پشووی نیوەڕۆ لە هۆڵی خواردن لە دەوری یەک کۆ دەبینەوە، بەڵام خواردنەکان زۆر جیاوازن لەوانەی ئێمە پێیان ڕاهاتووین و زۆر بەدەگمەن دەمیان لێ دەدەین. من بە نۆرەی خۆم، لانیکەم بۆ ماوەی ساڵێک، نیوەڕوان تەنیا قاوەیەکی بە شیر و لەتێک نان دەخۆم.
لە کارگە، هەموو کەس لەگەڵمان باشە. لەگەڵمان پێدەکەنن، قسەمان لەگەڵ دەکەن، بەڵام ئێمە لە هیچ تێناگەین.
ئا لێرەیە چۆلەوانی دەست پێدەکا. چۆلەوانییەکی کۆمەڵایەتی، چۆلەوانییەکی فەرهەنگی. لە شکۆی ڕۆژانی شۆڕش و ڕاکەڕاکەدا، بێدەنگی، بۆشایی، نۆستالژیای ئەو ڕۆژانەی هەستمان دەکرد بەشداری شتێکی گرنگ، یان ڕەنگە مێژوویی بووین، ئازاری وڵات، نەبوونی بنەماڵە، خزم و دۆستان یەک بە دوای یەکدا ڕیز دەبن.
دوای هاتنمان بۆ ئێرە چاوەڕوانی شتێک بووین. نەماندەزانی چاوەڕوانی چین، بەڵام بێگومان چاوەڕوانی ئەو شتانە نەبووین: ئەم ڕۆژە خەمناکانەی ئیش، ئەم شەوانەی بێدەنگی، ئەم ژینە سارد و سڕە، بی گۆڕانکاری، بێ شتێکی نوێ، بێ هیوا.
لە ڕووی ماددییەوە کەمێک باشتر دەژین. لە بری ئەوەی ژوورێکمان هەبێ، دوو ژوورمان هەیە. زووخاڵ و خواردەمەنی پێویستمان هەیە. بەڵام بە سەرنجدان بەو هەموو شتەی لە دەستمان دا، باجێکی قورس و گەورەیە.
لەنێو پاسی بەیانیدا، ئەو کەسەی بڵیتەکان کۆنتڕۆڵ دەکا، لە تەنیشت من دادەنیشێ، هەموو بەیانیەک، کابرایەکی قەڵەو و خۆش وێژە، بە درێژایی ڕێگە قسەم لەگەڵ دەکا. زۆر باش لێی تێناگەم، لەگەڵ ئەوەشدا تێدەگەم کە هەوڵ دەدا دڵنیام بکا لەوەی سوییسییەکان ڕێگە بە ڕووسەکان نادەن بێنە ئێرە. پێم دەڵێ نابێ چیتر بترسم، نابێ چیتر لێوبەبار بم، لێرە ئاسایشی گیانم پارێزراوە. من پێدەکەنم، ناتوانم پێی بڵێم من لە ڕووسەکان نەترساوم و ئەگەر پەشێو و خەمبارم بە هۆی ئەو ئاسایشە زۆر و زەوەندەیە کە ئێستە تێیدام، هەروەها چونکە هیچ شتێکی تر نییە بیکەی و بیری لێ بکەیتەوە، بێجگە لە ئیش، لە کارگە، لە بازاڕ، لە جل‌شۆردن، لە خواردن، هیچ شتێک چاوەڕوانت ناکا جگە لە یەکشەممانە بۆ نووستن و خەوبینینێکی درێژتر لە وڵاتەکەی خۆم، هیچ شتێک نییە چاوەڕوانی بیت.
چۆن بۆی شی بکەیتەوە، بێ ئەوەی تووڕە ببی و، بەو چەند وشە کەمە فەرەنسییەی من دەیانزانم، پێی بڵێی وڵاتە خۆشەکەت بۆ ئێمەی پەنابەر چۆلەوانییەکە و هیچی تر، چۆلەوانییەک کە دەبێ پێیدا تێپەڕی بۆ ئەوەی بگەیتە ئەو شتەی "ئێنتێگراسیۆن" و "ئاسیمیلاسیۆن"ی پێ دەگوترێ. لەو ساتەوەختەدا، هێشتا نازانم کە کەسانێک هەن هەرگیز پێی ناگەن.
دوو کەس لە ئێمە سەرباری مەترسیی بەندکردنیان، گەڕانەوە بۆ هەنگاریا. دوانی تر، دوو پیاوی گەنج و زگورتی، دوورتر ڕۆیشتن، چوونە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا. چوار کەسی تر، دوورتر و دوورتر ڕۆیشتن، تا ئەو شوێنەی بتوانن دوور، بۆ ئەودیوی سنوورە گەورەکە. ئەو چوار کەسە لە ناسیاوەکانی من، لە دوو ساڵی سەرەتای ژیانی مەنفادا خۆیان بە مەرگ سپارد. یەکیان بە دەرمانی باربیتوریک، یەکیان لە ڕێگەی گاز و دوانەکەی تریش خۆیان بە تەنافەوە هەڵواسی. گەنجترینیان کچێکی تەمەن هەژدە ساڵ بوو. ناوی گیزێل بوو.
۱۳۹۶/۰۵/۰۱
گێڕانه‌وه، بێده‌نگی و زمان سیانه‌ی گرێدراوی رۆمانی «كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن»ی حه‌لیم یوسف
ئارام سدیق
«سنووری زمانم، سنووری جیهانه‌كه‌مه» ڤیتگنشتاین
سه‌ره‌تا
ئه‌گه‌رچی تا هه‌نووكه نه‌توانراوه سنووره به‌زۆر دروستكراوه‌كانی نێوان پارچه له یه‌كترازاوه‌كانی كوردستان به ته‌واوی بشكێنرێت، به‌ڵام هێدی هێدی هێزی ئه‌ده‌ب ئه‌و سنوورانه ده‌شكێنێت و چیرۆك و حیكایه‌تی پڕ چه‌رمه‌سه‌ری مرۆڤی كورد له هه‌موو به‌شه لێكترازێنراوه‌كانی كوردستان به یه‌كتری ده‌گه‌نه‌وه.
له نێو دونیای ئه‌ده‌بدا سیحری گێڕانه‌وه ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه، كه سنووری نێوان وڵاتان بسڕێته‌وه و خه‌می ئینسان له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م گه‌ردوونه بێت بگه‌یه‌نێت به ده‌نگی ئه‌وانی دیكه. بۆیه ده‌كرێت گێڕانه‌وه ئه‌و پرده بێت كه به‌شه لێكترازێنراوه‌كانی كوردستان بگه‌یه‌نێته‌وه به یه‌كتری، یان لێكتریان نزیكبخاته‌وه.
كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن، رۆمانێكی 260 لاپه‌ڕه‌یی رۆماننووسی رۆژئاوای كوردستان (حه‌لیم یوسف)ـه. ئه‌م رۆمانه به زاراوه‌ی كرمانجی سه‌روو نووسراوه و «سه‌لاحه‌دینی بایه‌زیدی» بۆ كرمانجی خواروو(سۆرانی) وه‌ریگێڕاوه و ناوه‌ندی رۆشنبیری و هونه‌ریی ئه‌ندیشه چاپ و بڵاوی كردۆته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه یه‌كه‌م كاری ئه‌م نووسه‌ره‌یه به شێوه‌زاری سۆرانی، بۆیه ناساندنێكی كورتی نووسه‌ر به پێویست ده‌زانم. حه‌لیم یوسف، نووسه‌ر و رۆمانووس ساڵی ١٩٦٧ له شاری عامودێی رۆژئـاوای كوردستان هاتۆته دونیاوه. له زانكۆی حه‌له‌ب به‌شی یاسای خوێندووه. له ساڵی ٢٠٠٠ـه‌وه له ئـه‌ڵمانیا ده‌ژی. به عه‌ره‌بی و كوردی ده‌نوسێ و كتێبه‌كانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی توركی، عه‌ره‌بی، ئـینگلیزی، ئـاڵمانی و فارسی وه‌رگێڕدراون. ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی تا ئێستا بڵاویكردوونه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن: پیاوێكی ئـاوس «كۆمه‌ڵه چیرۆك»، ژنانی نهۆمه به‌رزه‌كان «كۆمه‌ڵه چیرۆك»، مردووه‌كان نانوون «كۆمه‌ڵه چیرۆك»، سۆبارتۆ «رۆمان»، مهمی بێ زین «كۆمه‌ڵه چیرۆك»، كاتێك ماسیه‌كان تینوو ده‌بن «رۆمان»، رۆمانی كوردی «توێژینه‌وه»، ترسی بێ ددان «رۆمان» ئـو سلانده‌ر به‌گ «كۆمه‌ڵه چیرۆك»، ٩٩ مورووی هه‌ڵوه‌شاوه «رۆمان».
رۆمانی «كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن»ی حه‌لیم یوسف له‌و رۆمانانه‌یه كه له دوای رۆمانی «میرنامه»ی جاندۆست و «رووناك وه‌ك ئه‌وین، تاریك وه‌ك مردن»ـه‌كه‌ی مه‌مه‌د ئوزوون. توانی سنووره به زۆر دروستكراوه‌كانی نێوان پارچه له یه‌كترازاوه‌كانی كوردستان ببڕێت و بۆ سه‌ر شێوه‌زاری سۆرانی وه‌ربگێڕدرێت. له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه لایه‌نه ئه‌م رۆمانه‌ی حه‌لیم یوسف ده‌ده‌ین.
رۆمانه‌كه
كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن، رۆمانێكی سیمبولی و واقیعییه و له‌م رۆمانه‌دا پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ناوی (ماسی)ـه، ماسی له وڵاتێكدا ده‌ژی كه هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی توانای قسه‌كردنیان نییه و لاڵن. رۆمانووس ئه‌م نه‌بوونی توانای قسه‌كردنه‌ی كردۆته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی گێڕه‌ره‌وه له رۆمانه‌دا خودی (ماسی- پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه) نه‌بێت، به‌ڵكو كه‌لوپه‌ل و شته‌كانی ماسی چیرۆكی ژیانی ئه‌م فیگۆره بگێڕنه‌وه، كه ئه‌وانیش: درگا، سه‌گه‌كه(بۆزۆ)، ماری بنمیچی ماڵه‌كه...هتد بن.
چیرۆكی رۆمانه‌كه له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات كه وڵاتێك به ته‌واوی لاڵ ده‌بن لێره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له ژیان ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام عه‌شق و ئه‌ڤین هه‌ر ناوه‌ستێت. له نێو ئه‌و گێرمه‌وكێشه‌ی ژیاندا ماسی عاشقی كیژێك ده‌بێت و له‌به‌ر عه‌شقی ئه‌و كیژه، كه ناوی به‌فرینه و رووی كردۆته چیاكانی باكووری كوردستان و بۆته گه‌ریلا ئه‌ویش ئاگری عه‌شق ده‌یخاته دۆخێكه‌وه كه روو بكاته چیاكان و ده‌بێته گه‌ریلا. دوای ئه‌وه‌ی ماسی رێگه‌ی چیا ده‌گرێته‌وه‌به‌ر، گێڕه‌وه‌ره‌ی رۆمانه‌كه ده‌بن به قه‌ڵه‌می بن جانتا، تاوێره به‌ردی شاخ، پشتوێنی پشت و نایلۆن نێو ئه‌شكه‌وتی برینداران. چیرۆكی ژیانی مرۆڤێكی گه‌ریلا به زۆر ورده‌كاری رۆژانه‌وه بۆ خوێنه‌ر ده‌خرێته‌ڕوو به جۆرێك به‌شێك له‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌شی كه ژیانی گه‌ریلایه‌ك پێكدێنن باسی لێوه ده‌كرێت.
له‌م رۆمانه‌دا مرۆڤ لاڵه و كه‌س قسه ناكات. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی توانای گێڕانه‌وه‌یان هه‌یه شته بێده‌نگه‌كانی نێو ژیانن، كه مرۆڤ هیچ كاتێك وشه‌یه‌كی له ده‌م نه‌بیستوون. ئه‌م رۆمانه باسكردنی ژیانی مرۆڤی كورده، به‌ڵام له زاری خۆیه‌وه نا، به‌ڵكو له زاری ئه‌وانی دیكه‌وه. ئه‌وانێك كه مرۆڤه‌كان نین، به‌ڵكو شتومه‌ك و ئاژه‌ڵه‌كانن كه هاوڕێی ژیانی هه‌میشه‌یی مرۆڤی كوردن.
ناونیشان له رۆمانه‌كه‌دا
ناونیشان له‌م رۆمانه‌كه ته‌نها ناونیشانێكی ساده و ئاسایی نییه. نووسه‌ر به‌بێ هیچ سمبولێك به‌كاری بردبێت، چۆن رۆمانه‌كه پێیه‌كی له‌نێو سمبولیزمدایه و پێیه‌كی دیكه‌ی له‌نێو واقیعدایه به هه‌مان شێوه‌ش له ناونیشانه‌كه‌دا ئه‌مه ره‌نگی داوه‌ته‌وه و له پشت ئه‌م ناونیشانه‌وه ده‌كرێت چه‌ندین هێمای جۆراو جۆر خۆی حه‌شار دابێت. (كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن)، به‌ته‌نها رسته‌یه‌ك نییه كه خوێنه‌ر به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت. كاتێك له‌م ناونیشانه ورد ده‌بینینه‌وه ده‌بینین كه ناونیشانێكه هه‌ڵگری جۆرێك له نادیاری و دروستكردنی گرێ و هاوكات له هه‌ناویشیدا چه‌ند كۆدێك خۆیان حه‌شار داوه. لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم ناونیشانه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنمه‌وه و ئه‌وسا زیاتر لێی ورد ببمه‌وه. ناونیشانه‌كه له چوار وشه پێكهاتووه و وشه‌ی یه‌كه‌م (كاتێك) ئاماژه‌یه بۆ زه‌مه‌نێك و وشه‌ی دووه‌م (ماسییه‌كان) ئاماژه‌یه بۆ جۆرێك له گیاندار كه زه‌مین نشین نییه، به‌ڵكو ده‌ریانشینه. وشه‌ی دواتر (تینوو) ئاماژه‌یه بۆ دۆخێك كه ته‌واو دژه له‌گه‌ڵ وشه‌ی پێشخۆیدا، چونكه ماسی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه كه له نێو ئاودا ده‌ژی و هه‌رگیز تینوو نابێت. به‌ڵام لای رۆمانووس له وشه‌ی چواره‌مدا(ده‌بن) ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و ماسیانه‌ی ئه‌م باسیان ده‌كات تینوو ده‌بن.
دژبوونی وشه‌ی دووه‌م و سێیه‌م ده‌مانبه به‌رده‌م ئه‌و خوازه‌یه كه نووسه‌ر به‌كاری هێناوه و ده‌بینین له‌وێدا ماسی خوازه‌یه‌كه و جێگه‌ی مرۆڤی گرتۆته‌وه، چونكه ئه‌وه مرۆڤی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی كه نووسه‌ر باسی ده‌كات تینوون، نه‌وه‌كو ماسییه‌كانی. به‌ڵام دیسان رۆمانووس لێره‌شدا گه‌مه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا ده‌كات و پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌ی ناوده‌نێت ماسی. لێره‌دا ئه‌م پاڵه‌وانه رۆڵی سمبولی خۆی ده‌بینێت كه له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه توانراوه به وریاییه‌وه ئه‌مه ته‌وزیف بكرێت.
له مه‌مله‌كه‌تی نێو رۆمانه‌كه‌دا كه ماسی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌یه ئه‌وه‌ی كه تینووه مرۆڤه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی دایك بئاخڤن و بنووسن و بیربكه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگرییان لێده‌كرێت بۆیه (به‌شێوه‌یه‌كی سیمبولی) سه‌رجه‌م مه‌مله‌كه‌ت تووشی لاڵی ده‌بن. وه‌كو ده‌بینین ناونیشانه‌كه گوزارشتكه‌رێكی جوان و هونه‌ریانه‌یه له پیشاندانی دیوی سیمبولی رۆمانه‌كه.
ده‌سپێك
ده‌سپێك له‌م رۆمانه‌دا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و نووسه‌ر به گرنگییه‌وه نه‌ك ته‌نها ده‌ستپێكی سه‌ره‌تای رۆمانه‌كه‌ی به وردیایی و هونه‌ركارییه‌وه داناوه، به‌ڵكو ده‌سپێكی هه‌ر به‌شێكی رۆمانه‌كه‌ش جۆرێك له هونه‌ركاری تێدا به‌كار براوه كه خوێنه‌ر به‌ره‌و دونیای تێكسته‌كه په‌لكێش ده‌كات. رۆمانه‌كه به‌م چه‌ند رسته‌یه ده‌ستپێده‌كات:
«بۆی هه‌بوو له‌م وڵاته‌دا هه‌موو شتێك رووبدا. هیچ نه‌مابوو له ئه‌قڵ به دووربێ، ته‌نانه‌ت هه‌ستی حه‌په‌سان لای خه‌ڵكی له بیر كرابوو. بۆیه ئیتر رووداوێك سه‌رنجی خه‌ڵكی رانه‌ده‌كێشا. وه‌ی به حاڵی ئه‌و كه‌سه‌ی به هه‌ست بوایه و خۆی له قه‌زا و به‌ڵا نه‌بینراوه‌كان به دوور بگرتایه. هه‌موو ده‌یانبینی چ ده‌قه‌ومێ. به‌ڵام په‌یڤی «چما» واتایه‌كی ئه‌وتۆی نه‌مابوو. یه‌كێك له‌و به‌ڵایانه‌ی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و پاشان بێده‌نگی لێده‌كرا، لاڵبوون بوو. سه‌ره‌تا ده‌یان و ئینجا هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته لاڵبوون. بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ئاوڕ له هۆكاری په‌ره‌سه‌ندی شه‌پۆله‌كانی ئه‌م لاڵبوونه دژواره بداته‌وه.»
ئه‌م ده‌سپێكه خوێنه‌ر ده‌باته نێو دونیایه‌كه‌وه كه نووسه‌ر بۆی ئاماده كردووه، دونیایه‌ك كه ناتوانێت لێی رزگار بێت. چڕی ئه‌م رستانه سه‌ره‌وه جۆرێكه خوێنه‌ر دونیایه‌كی له به‌رده‌مدا كراوه‌ته‌وه‌و دونیایه‌كی بۆ ئاماده كراوه كه بۆته به‌شێك لێی. ئه‌م جۆره له ده‌ستپێكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نادیاریی و پڕته‌مومژیشه، به‌ڵام هه‌ندێك كۆد و وێنه لای خوێنه‌ر به‌جێدێڵن كه خوێنه‌ر به‌دوای خۆیاندا په‌لكێش ده‌كه‌ن بۆ نێو دونیای ده‌قه‌كه.
حه‌لیم یوسف نه‌ك ته‌نها له ده‌سپێكی سه‌ره‌تای رۆمانه‌كه‌دا، به‌ڵكو له ده‌سپێكی به‌شه‌كانیشدا هه‌مان هونه‌ركاری و نادیاری به‌كار بردووه. به‌شی یه‌كه‌م ده‌رگای ئاسنینی ماڵه‌كه‌ی ماسی قسه ده‌كات و به‌م رسته سه‌رسامكه‌ره ده‌ستپێده‌كات: «من ده‌رگای ئاسنینی ماڵه‌كه‌ی ماسیم». پاش ئه‌م رسته‌یه ده‌ست به چیرۆكی خۆی و ناسینی له‌گه‌ڵ ماسی ده‌كات. به‌شی دواتریش سه‌گه ره‌شه‌كه‌ی ماسی حیكایه‌تی خۆی و ماسی ده‌گێڕێته‌وه و دواتریش ماری بنمیچی ماڵه‌كه‌ی ماسی ده‌ست به گێڕانه‌وه ده‌كات. هه‌موو ده‌سپێكی ئه‌م به‌شانه جۆرێك له هونه‌ركارییان تێدا كراوه كه هه‌ر له‌گه‌ڵ بینینی یه‌كه‌م رسته‌وه خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌نه نێو دونیای حیكایه‌ته‌كانه‌وه.
كورته‌ی قسه‌ی من له‌م به‌شه‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌سپێك له‌م رۆمانه‌دا هێنده‌ی ناونیشانی رۆمانه‌كه گرنگی پێدراوه و وه‌كو یه‌كێك له ره‌گه‌زه گرنگه‌كانی رۆمانه‌كه كاری تێدا كراوه و نووسه‌ر توانیویه‌تی په‌یڕه‌وی له ده‌ستپێكی گێڕانه‌وه‌یی مه‌به‌ستدار بكات، كه له هه‌ر به‌شێكدا مه‌به‌ستی له رسته‌كانی سه‌ره‌تادا خستۆته‌ڕوو.
له‌نێوان سمبوولیزم و واقیعدا
ئه‌گه‌ر باس له پۆلێنكردنی ئه‌م رۆمانه بكه‌ین و بمانه‌وێت له خانه‌ی رۆمانێكی واقیعی یان، سیمبولی پۆلێنی بكه‌ین ئه‌وا ره‌نگه هه‌ردوو پۆلێنكردنه‌كه كورت بهێنێت. رۆمانی «كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن»، رۆمانێكه پێیه‌كی له نێو واقیعدایه و پێیه‌كی له نێو سمبولیزمدایه. هه‌ر له ناونیشانی رۆمانه‌كه‌وه سیمبولگه‌رایی رۆمانه‌كه ئاشكرا ده‌بێت، چونكه خودی پاڵه‌وانه‌كه‌ش (ماسی) به جۆرێك له جۆره‌كان ره‌مزێكه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه قسه‌كردنی هه‌ریه‌ك له‌و شتانه‌ی له نێو رۆمانه‌كه‌دا به‌رجه‌سته‌ن هه‌ریه‌كه‌یان جۆره سیمبولێكه و پیشاندانی وێنه‌یه‌كی دیكه‌یه به‌و شته. هه‌ر له مار بنمیچی ماڵیكه‌ی ماسی، كه نووسه‌ر ده‌یه‌وێت له‌رێی ئه‌م ماره‌وه ئه‌و وێنه تۆقێنه‌ره تێكبشكێنێت، كه له زه‌ینی مرۆڤدا به‌رانبه‌ر گیاندارێكی وه‌كو مار هه‌یه.
یه‌كێك له‌و بنه‌مایانه‌ی كه ئه‌م رۆمانه له سیمبولیزم نزیك ده‌كاته‌وه تێكشكاندنی فیگۆری (پاڵه‌وانه) به‌و پێیه‌ی هه‌ر شتێك كه له‌م رۆمانه‌دا ئاماده‌یی هه‌یه و به جۆرێك وه‌زیفه‌یه‌كی له سه‌ر شانه و به‌شێك له گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌تی رۆمانه‌كه‌ی كه‌وتۆته ئه‌ستۆ. ئه‌مه‌ش ده‌مانباته‌وه بۆ لای سمبوولیسته‌كان كه لای ئه‌وان «من» بوونی نییه. نووسه‌ر ته‌ماشاكه‌ر و ده‌ربڕی دیمه‌نه‌كانه. یه‌كێك له دیارترین فیگۆره‌كانی سمبوولیزم ئارتۆ رامبۆیه، كه له مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:»من كه‌سێكی دیكه‌یه» ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه نووسه‌ر پێویسته له كاتی پرۆسه‌ی نووسیندا له په‌نایه‌كه‌وه بوه‌ستێت. وه‌ك ده‌بینین ئه‌م خاڵه رۆمانه‌كه‌ی حه‌لیم له سیمبوولیسته‌كان نزیك ده‌كاته‌وه. یان ده‌توانین بڵێین حه‌لیم به وریاییه‌وه توانیویه‌تی سوودێكی زۆر له خولقاندنی فه‌زایه‌كی سیمبولی له رۆمانه‌كه‌دا وه‌ربگرێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری یه‌كێكی دیكه له‌و خاڵانه بكه‌ین كه سیمبولیسته‌كان له سه‌ری كۆكن ئه‌وه‌یه كه نابێت (ده‌ق/كاری هونه‌ری) هه‌ڵگری هیچ په‌یامێكی سیاسی و هیچ ئامانجێكی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. له‌م خاڵه‌دا رۆمانه‌كه‌ی حه‌لیم به‌ته‌واوی له سیمبولیسته‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌م رۆمانه نه‌ك له په‌یامی سیاسی نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو له زۆر جێگه‌دا هه‌ڵگری په‌یامێكی سیاسییه. خودی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه ده‌بێته گه‌ریلا و خۆشه‌ویسته‌كه‌شی پێش ئه‌و بۆته گه‌ریلا. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه له زۆر به‌شی رۆمانه‌كه‌دا ژیانی (ماسی) له سه‌رده‌می گه‌ریلایی و ژیانی گه‌ریلایی به‌گشتی پیشانده‌درێت. له‌م جێگایانه‌دا رۆمانه‌كه به‌ته‌واوی ده‌بێته یه‌كپارچه‌ی ته‌واو له نووسینه‌وه‌ی واقیع، ئه‌مه له كاتێكدایه كه سمبوولیسته‌كان ده‌ڵێن: هه‌تا پێت ده‌كرێت پێویسته له واقیعی كۆنكرێت دوور بكه‌ویته‌وه و واقیعییه‌تێكی ئه‌بستراكت دروست بكه‌یت.
یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه به‌لای منه‌وه تووشی ئه‌م رۆمانه ده‌بێت ئه‌و زاڵبوونه‌ی واقیبوونه‌وه‌یه و كاڵبوونه‌وه‌ی هێڵه سمبوولیه‌كه‌یه‌تی، كاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌م هێڵه نه‌ك زیان به بونیادی گێڕانه‌وه‌كه، گه‌یاندووه به‌ڵكو زۆرجار ئه‌و فه‌زا پڕ له ره‌مز و شیعرییه‌ی ونكردووه كه له زۆرجێگه‌ی ئه‌م رۆمانه‌دا خوێنه‌ر به‌ری ده‌كه‌وێت. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم نووسه‌ر ده‌ستبه‌رداری واقیع بێت، به‌ڵام هه‌موو ده‌ستبه‌رداربوونێكی هێڵه سمبوولییه‌كه‌ی رۆمانه‌كه پێویسته به وریاییه‌كی زیاتره‌وه بێت، چونكه خوێنه‌ر ناكرێت له یه‌ك تێكستدا به‌ر دوو فه‌زای به ته‌واوی لێكدژ بكه‌وێت. لاموایه نووسه‌ر له مامه‌ڵه‌كردن له نێوان ئه‌م دوو دونیا دژ به‌یه‌ك و جیاوازه‌دا ناڵێم سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست بكات»، كه نه‌بێته هۆی زیان بۆ رۆمانه‌كه.
له سوبێكتی لاڵهوه بۆ سۆبێكیتی قسه‌كه‌ر
لۆدڤیك ڤیتگنشتاین قسه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه له»تراكتاتۆس»دا، كه ده‌ڵێت: «سنووری زمانم، سنووری جیهانه‌كه‌مه». ئه‌م قسه‌یه هێمایه بۆ گرنگی زمان و كاركردنی زمان له سه‌ر جیهانبینی. گرنگی زمان به ته‌نها بۆ ئه‌وه نییه كه مرۆڤ ده‌كاته بوونه‌وه‌رێكی قسه‌كه‌ر و له ئاژه‌ڵانی جیا ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو مرۆڤ به هۆی زمانه‌وه ده‌بێته بوونه‌وه‌رێكی بیركه‌ره‌وه و ده‌توانێت بیر له خۆی و ئه‌وانی دیكه و دونیاش بكاته‌وه.
یه‌كێك له‌و فه‌یله‌سوفه پۆستمۆدێرنانه‌ی كه گرنگییه‌كی زۆر به زمان داوه جۆرجیۆ ئاگامبێنه. ئه‌م فه‌یله‌سوفه له كتێبی زمان و مه‌رگدا به گرنگییه‌وه له چه‌مكی زمانی روانیوه و هایدیگه‌ر ئاسا په‌یوه‌ستی كردۆته‌وه به بوونی مرۆڤه‌وه. لای ئاگامبێن، جه‌وهه‌ر یان زاتی ئینسان بریتییه له هه‌بوونی زمان.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قسه‌كه‌ی ڤیتگنشتاین ده‌توانین ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م رسته‌یه له‌نێو رۆمانه‌كه‌ی حه‌لیم یوسف‌دا بدۆزینه‌وه. دۆخی لاڵبوون له‌م رۆمانه‌دا پیشاندانی ئه‌م دۆخه بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌یه له سه‌ر پیشاندانی سنووری ئه‌و جیهانه‌ی كه زمان تێیدا یاساغه. لاڵبوونی فیگۆره‌كان له نێو ئه‌م رۆمانه‌دا بۆ بێ بایه‌خی زمان ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو بۆ گرنگی زمان ده‌گه‌ڕێته‌وه. نووسه‌ر له‌رێی پیشاندانی دژێكه‌وه ده‌یه‌وێت به ئه‌وی دیكه بگات. له سه‌ره‌تا گوتمان ئه‌م رۆمانه سیمبولییه. ئه‌م سمبولێتییه لێره‌دا به ته‌واوی ره‌نگی داوه‌ته‌وه. ده‌توانین نموونه‌ی نیگاركێشێك بهێنینه‌وه كه گرنگییه‌كی زۆر به ره‌نگی ره‌ش بدات. كاتێك نیگاركێشێك گرنگییه‌كی زیاد له پێویست به ره‌نگی ره‌ش بدات یان بیه‌وێت زه‌ق پیشانی بدات. ئه‌مه بۆ كه‌مبایه‌خی ره‌نگی سپی نییه، به‌ڵكو بۆ گرنگی ره‌نگی سپییه كه له‌و ون بووه. ئه‌م رۆمانووسه له‌رێی لاڵبوونی فیگۆره‌كانی نێو رۆمانه‌كه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت گرنگی زمان بخاته‌ڕوو. ره‌نگه لێره‌دا گرنگ بێت ئاماژه به‌و رسته‌یه‌ی هایدیگه‌ر بده‌ین كه ده‌ڵێت: زمان ماڵی بوونه. حه‌لیمیش ده‌یه‌وێت خودی رسته‌یه بسه‌لمێنێت و له رێی لاڵبوونی فیگۆره‌كانه‌وه، ئه‌و ماڵه وێرانه‌یه‌ی نێو بوونی كوردی وێنا كردووه.
ئه‌گه‌ر كه‌مێك بشگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای ئاگامبێن ده‌بینین شتێكی گرنگ و تایبه‌ت لای ئه‌م فه‌یله‌سوفه قابیلیه‌تی قسه‌كردن یان قسه‌نه‌كردنه وه‌كو توانا و لێهاتووییه‌كی تایبه‌تی ئینسان، یان به ده‌ربڕینێكی وردتر قسه‌كردن موتڵه‌قی توانا و ئیمكانی سۆبێكت پیشان ده‌دات. خاڵێكی دیكه كه ئاگامبێن گرنگی پێده‌دات په‌یوه‌ندی زمانه به ئه‌وانی دیكه‌وه و ئه‌و لایوایه ته‌نها له سیاق و زه‌مینه‌ی «بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دایه» كه ده‌توانین زمان بكه‌ین به هی خۆمان و ببین به سوبێكتێكی قسه‌كه‌ر.
هه‌رچه‌نده سۆبێكته‌كانی نێو رۆمانی كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن سۆبێكتی قسه‌كه‌ر نین (لاڵن)، به‌ڵام رۆمانووس نایه‌وێت له‌و چوارگۆشه‌یه‌دا بیانهێڵێته‌وه و ئه‌و ویستوویه‌تی به به‌زاندنی سنوور سوبێكته‌كانی له سۆبێكتێكی قسه‌نه‌كه‌ر (لاڵ)ـه‌وه بكاته سوبێكتێكی قسه‌كه‌ر. له‌م ئاڵوگۆڕه‌دا حه‌لیم به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی كردووه و توانیویه‌تی فیگۆره‌كانی له بوونه‌وه‌ری پاسیڤ و قسه‌نه‌كه‌ره‌وه بكاته بوونه‌وه‌ری ئه‌كتیڤی قسه‌كه‌ر. چونكه لاڵبوون له‌م رۆمانه‌دا وه‌كو جۆرێك له پاسیڤبوون دێته به‌رچاو» یان ده‌توانین بڵێین خوێندنه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه هه‌ڵده‌گرێت. به‌ڵام هه‌نگاونان به‌ره‌و قسه‌كردنی فیگۆره‌كان، هه‌نگاونانه به‌ره‌و ئه‌كتیڤبوونی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌م رۆمانه. واته یه‌كێك له خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كان لای حه‌لیم له‌م رۆمانه‌دا په‌ڕینه‌وه‌ی فیگۆره‌كانن له سۆبێكتی قسه‌نه‌كه‌ره‌وه بۆ سۆبێكتی قسه‌كه‌ر. یان ده‌توانین بڵێین له سوبێكیتی ناچالاكه‌وه بۆ سوبێكتی چالاك.
گێڕانه‌وه، بێده‌نگی و زمان
له زۆر كۆنه‌وه مرۆڤ له رێی گێڕانه‌وه‌وه هه‌وڵی شكاندنی بێده‌نگی داوه به جۆرێك هه‌موو هاتنه‌گۆیه‌كی ئینسان جۆرێكه له هه‌ڵهاتن له بێده‌نگی و شكاندنی، ئه‌مه یه‌كێكه له هۆیه‌كانی گرێدانی هه‌رسێ چه‌مكی (گێڕانه‌وه، بێده‌نگی و زمان)، كه له‌م رۆمانه‌دا به وردی پێكه‌وه گرێدراون.
با سه‌ره‌تا له چه‌مكی یه‌كه‌م (گێڕانه‌وه) وردبینه‌وه. گێڕانه‌وه، یه‌كه‌م هه‌وڵی مرۆڤه بۆ چالاكی و هه‌وڵدان بۆ ده‌رچوون له پاسیڤبوون. خودی ئه‌م رۆمانه هه‌وڵێكه بۆ تێكشكاندنی پاسیڤبوون و خولقاندنی چالاكی. هه‌رچه‌نده كۆی رۆمانه‌كه باس له خولقاندنی فه‌زایه‌ك ده‌كات كه فه‌زایه‌كی سه‌پێنراوی متبوونه و كه سۆبێكتێیدا لاڵه و بواری گوزارشتكردنی نییه له خۆی. به‌ڵام خودی گێڕانه‌وه ئه‌م ته‌لیسمه ده‌شكێنێت.(بێده‌نگی) كه دیسان فه‌زایه‌كی دیكه‌ی داسه‌پاوه نووسه‌ر توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فیگۆره‌كانیشی لاڵن، به‌ڵام ته‌لیسمی بێده‌نگی بشكێنێت. بێگومان شكاندنی ئه‌م ته‌لیسمه له رێی سیحری گێڕانه‌وه و فه‌نتازیاوه روویداوه. نووسه‌ر له پشت هه‌موو ئه‌م شتانه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌وه بڵێت ئه‌گه‌رچی زمان قه‌ده‌غه‌ش بكرێت، به‌ڵام فه‌نتازیا و خه‌یاڵی مرۆڤ ئازادن و توانای خولقاندنی سه‌رزه‌مینی فه‌نتازی و مه‌مله‌كه‌تی خه‌یاڵییان هه‌یه.
زمانیش هاوتای دوو چه‌مكه‌كه‌ی دیكه گرنگییه‌كی زۆری له‌م رۆمانه‌دا هه‌یه و له پێشووتر كه‌مێك له سه‌ری وه‌ستام، به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێت باس له‌وه بكه‌م له رۆمانه‌كه‌دا ئه‌و زمانه‌ی قه‌ده‌غه‌یه زمانی كوردییه، زمانێك نه‌وه‌كان زمانی دایكیانه، به‌ڵام لێیان قه‌ده‌غه كراوه. یه‌كێك له‌و گه‌یلایانه كه له جه‌نگدایه له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا ده‌ڵێت:» من له پێناو منداڵه‌كه‌مدا شه‌ڕ ده‌كه‌م. بۆ ئه‌وه‌ی زمانی دایك بخوێنێ.» ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌م رسته‌یه بده‌ین، ده‌بینین خه‌ونی مرۆڤێك بۆ ئه‌وه‌ی زمانی دایك بخوێنێت بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌باتی بۆ بكات. ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه برینی مرۆڤی كورد له برینه‌كانی مرۆڤی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ناچێت و خه‌باتی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه قورستتر و ئه‌سته‌متره.
نووسه‌ر له شوێنێكی دیكه رۆمانهكهداو له رێی یه‌كێك له فیگۆره‌كانه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كتێبی رێزمانی كوردی جه‌لاده‌ت به‌درخان، یه‌كێك بووه له‌و كتێبه قه‌ده‌غه‌كراوانه و ئه‌وان جارێك كه ئه‌و كتێبه‌یان پێگه‌یشتووه ناچاربوون له كتێبه‌كه له كادێندا بشارنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی یاساغكه‌رانی بیپارێزن، به‌ڵام دواجار له به‌یانییه‌كدا ده‌كه‌وێته ده‌ستی سه‌ربازان و ئه‌ویش به‌ره‌و فه‌وتان ده‌ڕوات. ئه‌وه‌ی ده‌كرێت له فه‌وتاندنی ئه‌م كتێبه‌ی رێزمانی كوردییه‌وه بیخوێنینه‌وه ده‌شێ ئه‌وه بێت كه ئه‌گه‌رچی ره‌نگه په‌رتووكه‌كانی رێزمان بفه‌وتێنرێن، به‌ڵام زمانی كوردی له هزر و بیركردنه‌وه‌ی كورداندا نافه‌وتێت و به‌رده‌وامی ده‌بێت. گێڕانه‌وه ده‌بێته ئه‌و هێزه كه بێده‌نگی تێكده‌شكێنێت. ره‌نگه نووسه‌ر مه‌به‌ستی له‌وه‌ش بێت زمان ته‌نها له قسه‌كردندا كورت نابێته‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كانیش لاڵ بن، ئه‌وا ده‌توانن بیر بكه‌نه‌وه. له روویه‌كی دیكه‌شه‌وه پێده‌چێت رۆمانووس بیه‌وێت ئه‌و قسه‌یه‌ی هێنری برگسۆن بسه‌لمێنێت كه ده‌ڵێت:»هزر به‌ر له زمانه» فیگۆره‌كانی نێو ئه‌م رۆمانه راسته لاڵن به‌ڵام خاوه‌نی هزرن. پێده‌چێت حه‌لیم په‌یامی زیاتریشی هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م رۆمانه پێداگرییه‌كی زۆره له سه‌ر شكاندنی بێده‌نگی و بێده‌نگكردن و ئه‌مه‌ش به هێزی گێڕانه‌وه ده‌كرێت. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی نووسه‌ر ده‌یه‌وێت زمان ته‌نها له قسه‌كردندا كورت نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو له تێهزریندا بیخاته‌ڕوو.
كێشه‌ی زمان ته‌نها له‌م رۆمانه‌ی حه‌لیم یوسف‌دا دووباره نه‌بۆته‌وه، به‌ڵكو له رۆمانی «سۆبارتۆ»یی هه‌مان نووسه‌ریشدا ئاماژه‌ی پێدراوه. نووسه‌ر له سۆرباتۆدا ئاماژه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی زگماك كردووه، كه زمانی كوردییه. «مه‌ڕوان» كه فیگۆرێكی ڕۆمانه‌كه‌یه زمانی دایكی (مه‌به‌ست له زمانی كوردییه) نازانێ و هه‌ر به زمانی فه‌رمی (مه‌به‌ست له زمانی عه‌ره‌بییه) قسه ده‌كات. لێره‌وه تێده‌گه‌ین كێشه‌ی زمان لای ئه‌م نووسه‌ره كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، چونكه قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی دایك هیچی كه‌متر نییه له سڕینه‌وه‌ی بوونی ئینسان خۆی. واته هه‌موو به‌رگریكردنێكی ئه‌م رۆماننووسه له زمان به‌رگریكردنه له بوون، لای حه‌لیمیش زمان ماڵی بوونه.
بێده‌نگی و سنوور
یه‌كێك له خه‌مه‌كانی مرۆڤی كورد خه‌می سنووره. ئه‌م خه‌مه، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر زۆر ئاستی بیركردنه‌وه و هه‌تا نه‌ستی مرۆڤه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته داناوه. نووسه‌ران زۆرجار له تێكسته‌كانیاندا ئه‌م خه‌مه ره‌نگیداوه‌ته‌وه و پاڵه‌وانی رۆمانه‌كان خه‌ونی ئه‌وه‌یان هه‌بووه كه سنووره ده‌ستكرده‌كانی نێوان پارچه لێكترازاوه‌كانی كوردستان نه‌هێڵن. زۆرجار ئه‌مه ئه‌گه‌رچی له واقیعدا نه‌توانراوه په‌یڕه‌و بكرێت، به‌ڵام له واقیعی ئه‌فرێنراوی نێو تێكسته‌كاندا ئه‌مه كراوه و ئه‌و سنوورانه تێكشكێنراون.
فیگۆره‌كانی نێو رۆمانی « كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن» له مه‌مله‌كه‌تی خۆیاندا تووشی لاڵی هاتوون و سه‌رجه‌م مه‌مله‌كه‌ت توانی قسه‌كردنیان ده‌ستداوه، له مه‌مله‌كه‌تی له‌و چه‌شنه‌شدا زمان هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی نامێنێت و ده‌مرێت و بێده‌نگی حوكم ده‌گرێته ده‌ست. به‌ڵام په‌رجووی تێكسته‌كه‌ی حه‌لیم له‌وه‌دایه، كه ئه‌م بێده‌نگی لاڵبوونه پانتاییه‌كی دیاریكراوی داگیركردووه و كاتێك فیگۆرێك له‌و پانتاییه بێته ده‌ره‌وه و ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت زمانی ده‌كرێته‌وه. ره‌نگه حه‌لیم له رێی ئه‌م فه‌زا سیمبولییه‌وه بیه‌وێت دوو مه‌به‌ست بگه‌یه‌نێت كه یه‌كه‌میان ره‌نگه بیه‌وێت ئه‌وه‌مان پێبڵێت كه له‌و به‌شه‌ی رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانی دایك، كه كوردییه قه‌ده‌غه‌یه له به‌كارهێنان و نووسیندا، ئه‌مه وه‌كو جۆرێك له لاڵبوونی مرۆڤی كوردی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان وه‌هایه كه ناتوانن به زمانی خۆیان بئاخڤن. پێده‌چێت مه‌به‌ستی دووه‌م له‌مه گه‌وره‌تر بێت و نووسه‌ر مه‌به‌ستی لاڵبوونی تاكی كوردی بێت له وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌تردا كه به درێژایی زیاتر له‌و 2700 ساڵه‌ی كه ساڵنامه‌ی كوردی بوونی هه‌یه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه گوزارشت له دۆخی خۆی بكات و بوونی خۆی وه‌كو بوونێكی ئه‌كتیڤ له‌نێو بوونی جیهانیدا بسه‌لمێنێت و زمانێكی نه‌بووه گوزارشت له بوونی خۆی بكات.
به‌ده‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه خرایه‌ڕوو سنوور زۆر نه‌هامه‌تی بۆ فیگۆره‌كانی نێو ئه‌م رۆمانه پێیه، یه‌كێك له‌وانه كوشتنی ئینسانه كه له سه‌ر سنوور زۆر سانا مرۆڤ ده‌كوژرێت و كه‌سیش خۆی به خاوه‌ن ناگرێت. سه‌ربازانی ئه‌مدیو كوشتنه ده‌ده‌نه پاڵ سه‌ربازانی ئه‌و دوو و ئه‌وانه‌ی ئه‌ودیویش به‌هه‌مان شێوه. كوشتنی باوكی ماسی به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی سنووری به‌زاندووه، یه‌كێكه له حیكایه مه‌رگباره‌كانی سنوور، كه له‌م رۆمانه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه. باوكی ماسی سیمبولی هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌یه كه ساڵانێكی زۆره كورد له‌و سنووره ده‌ستكردانه‌دا ده‌یدات. كوشتنی باوكی ماسی ته‌نها كوشتێكی ئاسایی نییه، به‌ڵكو هێمایه بۆ كوشتنی مرۆڤی كورد كه هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی مرۆڤی كورد له‌و سنوورانه مردنێكه، یان جۆرێكه له كوشتن.
یه‌كێكی دیكه له‌و شتانه‌ی كه له‌م رۆمانه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌ند ئه‌م سنووره ده‌ستكرد و به‌زۆر سه‌پێنراوانه مه‌ودایه‌كی زۆریان خستۆته نێوان كوردان له‌م چوار پارچه لێكدابڕێنراوه‌ی كوردستان، به‌ڵام یه‌كێك له فیگۆره‌كان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه «رۆژێك دێت ئه‌و سنوورانه نامێنن، رۆژێك دادێ..». ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌م ئه‌م رسته‌یه چه‌نده ساده‌یه، به‌ڵام خه‌ونێكی گه‌وره‌ی له پشت خۆیه‌وه حه‌شارداوه ئه‌ویش خه‌ونی سڕینه‌وه‌ی سنووره. بۆیه ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا بڵێین ئه‌م رۆمانه رۆمانی سڕینه‌وه‌ی سنووره ده‌ستكرده‌كانه و هه‌وڵدانه بۆ بینینی خه‌ونێكی گه‌وره، كه خه‌ونی نه‌مانی ئه‌و سنووره ده‌ستكردانه‌یه، كه ساڵانێكی زۆره مرۆڤی كورد ئازار ده‌دات و رۆحی مرۆڤی كوردی ده‌كوژێت.

به‌ر له‌كۆتایی
تا مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتی زیاتری به سه‌ر زماندا بشكێت، باشتر و ورده‌كارانه تر ده‌توانێ بیر بكاته‌وه، تا وردتر بیر بكاته‌وه ئاسانتر ده‌توانێت گوزارشت له خۆی و بیروبۆچوونه‌كانی بكات. مرۆڤی قسه‌كه‌ر مرۆڤێكی به‌ده‌سه‌ڵاته و ده‌توانێ له رێی زمانه‌وه گوزارشت له ده‌سه‌ڵات و هێزی خۆی بكات. حه‌لیم یوسف له‌م رۆمانه‌دا ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ مرۆڤ بگێڕێته‌وه و ئه‌وه‌ش بخاته‌ڕوو ئه‌گه‌رچی به‌شێك له‌و ده‌سه‌ڵاته به‌هێز داگیر بكرێت، به‌ڵام ده‌توانرێت له‌ڕێی گێڕانه‌وه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ مرۆڤ ده‌گێڕدرێته‌وه. هه‌وڵه‌كه‌ی حه‌لیم پیشاندانی دۆخی قه‌ده‌غه‌كردنی قسه‌كردن و لاڵبوونه. به‌ڵام هه‌وڵدانه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه و شكاندنی ئه‌و تابۆیانه دروست كراون له‌ڕێی زماندا.
كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن، ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ زمانیشی لێ قه‌ده‌غه‌بكرێت و لاڵبكرێت، ئه‌وا ناتوانرێت هزری لێ داگیر بكرێت. ئه‌م رۆمانه هه‌وڵدانه بۆ تێكشكاندنی بێده‌نگی و ره‌تكردنه‌وه‌ی فاشییه‌تی زمان و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لای زمانی دایك و شۆڕشكردنه بۆ گه‌یشتنه‌وه به زمانی دایك كه تا كاتی نووسینی ئه‌م ڕۆمانه‌ش له ڕۆژئاوای كوردستان زمانی دایك قه‌ده‌غه‌ی له سه‌ر بووه.
به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م نووسینه‌دا خرانه‌ڕوو ئه‌م رۆمانه رۆمانی «ئه‌ڤین و بێده‌نگی»یشه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی رۆمانی ململانێی نێوان مرۆڤ و سروشته. رۆمانی پیشاندانی شۆڕشه به هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه نه‌ك لایه‌نێكی ماكیاژكراوی شۆڕش. به‌ڵام من له‌م نووسینه‌دا ته‌نها ویستم قسه له سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌م.
سه‌رچاوه‌كان:
*كاترین میڵز، فه‌لسه‌فه‌ی ئاگامبێن، وه‌رگێڕانی: پێشڕه‌و محه‌مه‌د، سلێمانی 2015.
*چارلز چدویك، سمبولیسم، ترجمهی مهدی سحابی، نشر مركز، چاپ أول 1375 تهران.
*حه‌لیم یوسف، كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن-رۆمان، وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی، له بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی ئه‌ندێشه 2015.
*زاهیر رۆژبه‌یانی، كاروباری گێڕانه‌وه، له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر 2011.

ژێدەر:
کوردستانی نوێ، ژمارە ٧٣٢١، ٢٣-٠٧-٢٠١٧
۱۳۹۶/۰۴/۲۴
وتوێژی "کوردستان پرێس" لەگەڵ د. قاسملوو | بەشی دووهەم و کۆتایی
چەتین چەکۆ
لە تورکییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی
هەندێک بانگەشە هەن سەبارەت بەوەی کێشەی کوردستان لە پلانی نێونەتەوەییدا بە پڕۆگرامێکەوە پەیوەند بدرێ. دەخوازرێ لەسەر بنەمای خودموختاریی فەرهەنگی، لە ئاستی مافە تاکەکەسییەکان پرسەکە چارەسەر بکرێ. لەمبارەوە ڕای ئێوە چییە؟
پێم وایە ئەمە پەیوەندیی بە دۆخی ژیۆ پۆلتیکی کوردستانەوە هەیە. چونکە ئێمە تەنیا لە نێو دەوڵەتێکدا ناژین، بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەش کراوین. ئەم پارچەبوونە کۆمەڵێک گیروگرفتی هێناوەتە گۆڕێ. بۆ نموونە، ئێمە ئەگەر بەس لە تورکیا ژیاباین، تا ئێستا بە سەربەخۆیی خۆمان گەیشتبووین. گەلی کورد لە تورکیایە… ڕۆژئاوا یارمەتیی نادا! گەلی کورد لە سووریا و لە عێراقە… یەکێتی سۆڤیەت، وڵاتانی سۆسیالیست یارمەتی نادەن! سوریا و عێراق پەیوەندیی باشیان لەگەڵ وڵاتانی سۆسیالیست هەیە. وڵاتانی سۆسیالیست لەبەر ئەم هۆکارە، بۆ ئەوەی پەیوەندییان لە تەک ئەم وڵاتانە تێک نەچێ، یارمەتیی ئێمە نادەن. هەمان شت بۆ وڵاتانی عەڕەبیش ڕاستە. وڵاتانی عەڕەب زۆر دەوڵەمەندن و لەگەڵ دونیا بە گشتی پەیوەندیی گرنگ و تۆکمەیان هەیە. دونیاش لە نێوان ئێمە و ئەواندا، ئەوان هەڵدەبژێرێ. لەم ڕووەوە، دەست و پێمان بەستراوەتەوە.
خاڵێکی تری گرنگ ئەمەیە؛ با وای دابنێین ئێمە، وەک ئەفغانستان، دژ بە یەکێتیی سۆڤیەت شەڕمان بکردایە، ئەوا ئەودەم ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یارمەتیی دەداین. یان دەنا وەک نیکاراگوا، دژ بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شەڕ دابوایەین، ئەمجارەیان یەکێتیی سۆڤیەت ئالیکاریی دەکردین. ئێمە چونکە نە دژ بە یەکێتیی سۆڤیەت و نە دژ بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شەڕ دەکەین، کەس یارمەتیمان ناکا. ئەمە لە دۆخی ژیۆ پۆلتیکی ئێمەوە سەرچاوە دەگرێ. سەرکردە و بزووتنەوەکانی کورد دەبێ زۆر باش ئەم بابەتە شیی بکەنەوە و بە پێی ئەمە بڕیار بدەن.
ئەگینا بەرزکردنەوەی دروشمی قەبە گەلێ ئاسانە. بەڵام بەجێهێنانی ئەم دروشمانە شتێکی دیکەیە. با ئەم نموونەیە بێنینەوە. حەوت ساڵ لەمەوبەر کە چوومە ئۆسلۆ، خوێندکارێکی کورد منی بانگهێشتی بیرۆکەیان کرد. دروشمێکیان بە دیوارەوە هەڵواسیبوو "بژی کوردستانی سەربەخۆ و سۆسیالیست!" پرسیان ئەم دروشمەتان پێ چۆنە؟ گوتم دروشمێکی زۆر جوانە. گوتیان "کەوایە بۆچی حزبەکەی ئێوە ددان بەم دروشمە دانانێ؟" لە وەڵامدا ئەم قسانەم پێ گوتن: "لەوانەیە لە ئۆسلۆ ١٢ کەس ئەم دروشمە بەرز بکەنەوە. ئێمە ١٢ هەزار پێشمەرگەمان هەیە. بە ١٢ هەزار پێشمەرگەوە ناتوانین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەم دروشمە بەدی بێنین. بۆیەش ناچارین واقعگەرا بین. ئەو ناوچەیەی لەسەری پارچە پارچە بووین، گۆڕەپانی نەوتە و لە ڕوانگەی ستراتژییەوە دەڤەرێکی فرە گرنگە. ناچارین گشت ئەمانە لەبەر چاو بگرین و پاشان سیاسەت و دروشمەکانمان دیاری بکەین.
باسی ئەوەتان کرد لە ئێران هێزێکی هاوپەیمانی حدکا بەدی ناکەن. کەچی حاڵی حازر لە ئێران گرووپ و لایەنی جۆراوجۆر هەن. پەیوەندییەکانی حدکا لەگەڵ ئەم ڕێکخراوانە لە چ ئاستێک دایە؟
ئێمە دەمانەوێ لە ئێران لە تەک سەرجەم گرووپە دیموکراتیکەکاندا هاوکاریمان هەبێ. بەڵام دەزانن چۆنە. هەندێک گرووپ هەن ڕەوشی ئێران دەرک ناکەن. لە ڕووی کاغەز و لە کتێبی بچووک بچووکدا هەندێک شت فێر بوون و خۆیان پێ مارکسسیت - لێنینیستە. لێ زۆربەیان تەنانەت کتێبەکانی مارکسیان نەخوێندووەتەوە. هاتوونەتە کوردستان و خۆیان بە نوێنەری چینی کرێکاران دەناسێنن.
ئاسان نییە هاوکاریکردن لەگەڵ ئەمجۆرە گرووپانە. بەڵام ئێمە لەگەڵ هاوکاری داین. بۆ نموونە لە ئێران ڕێکخراوێک هەیە بە ناوی کۆمەڵە. کۆمەڵە لقی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێرانە. گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبەرایەتیی کۆمەڵە زۆر دژوارە، بە تۆبزی دەیانەوێ چینی کرێکار بئافرێنن. ئێمەش دەمانەوێ چینی کرێکار لە کوردستانی ئێران دروست بێ، بەڵام نییە. ئەوان دۆخی کوردستانی ئێران ناپەژرێنن. بە زۆر دەیانەوێ ئەم تیۆرییە بۆ دۆخی ئێستا بەکار بێنن. لەکاتێکدا ڕەوشی ئێستا شتێکی ترە..
چەند ساڵێک لەمەوپێش لە نێوان ئێمە و کۆمەڵەدا شەڕ و پێکدادان ڕووی دا. نامانەوێ جارێکی تر ئەم شەڕە ڕوو بداتەوە. چونکە ئێمە پارتێکی فرەخوازین. ئەوانیش دەتوانن بێ ئەوەی پەنا بۆ چەک بەرن، دژ بە ئێمە کار بکەن. لەگەڵ گەلێک لایەن و گرووپ پەیوەندیمان هەیە.
هەروەک پێشتریش گوتم نەیارێتی بەرچاو دوای خومەینی لە نێوخۆی ئێران دێتە ئاراوە. لە لایەکی ترەوە، ئێمە لە خۆمان دڵنیاین و درێژەدانی خەبات شانازیمان پێ دەبەخشێ. چونکە ئێمە لە کوردستان بەرەنگاری دەکەین. ئەمە بۆ ئێمە شەڕەفێکی گەورەیە. بەڵام بە تەنیا مانەوەش ئەستەمە. لە ئێران‌دا ناتوانین بە تاقی تەنیا ئەلتەرناتیڤ بین. لە داهاتوودا، هاوپەیمانی ئێمە گەلە چەوساوەکانی ئێران دەبن. لە نێو ئازەرییەکان، عەڕەبەکان، تورکمەنەکان و بلووچەکان هاوپەیمانمان بۆ دروست دەبێ.
بلووچەکان لە چ بارودۆخێک دان؟
لە بلووچستان جوڵانەوەیەک هەیە، بەڵام جووڵانەوەیەکی هێندە ڕێکخراو نییە. هیوادارین زیاتر ڕێک بخرێ.
بەڕێز قاسملوو، هەندێک دەنگۆ سەبارەت بە پارچەبوون و ئینشقاق لە نێو حدکا لە ئارا دان. دەتوانن لەمبارەوە زانیارییمان پێ بدەن؟
ئەم بابەتە لە ئەوروپا، گفتوگۆیەکی زۆری لەسەر دەکرێ، حزبەکەمان نە لەت بووە و نە ئینشقاقی تێ کەوتووە، بەپێچەوانەوە بەهێزتر بووە. وەک دەزانن لە هەلومەرجێکی دژوار داین. دە ساڵ تێکۆشان بەو هەلومەرجەی ئێمە ئەستەمە، بە تایبەت بۆ کەسانی ڕۆشنبیر. ئەو کەسانە چاوەڕوانی شتی تر بوون. بۆ نموونە، یەکێک دەیویست ببێ بە سەرۆکی شارەوانی، یەک دەیویست ببێ بە پارێزگار و یەک پەرلەمانتار. ئەمە ڕووی نەدا… دە ساڵە لە چیاکان دەژین. بەرگەگرتن هەروا ئاسان نییە، زۆر کەس نەیانتوانی بەرگە بگرن و لەو دۆخەدا بژین. هۆکاری سەرەکی ئەوەیە. بەڵام ئەو هاوڕێیانە جورئەتیان نییە بڵێن "من ماندوو بووم، بەسە." لە بری ئەمە دەڵێن: "من کە لەگەڵ تۆ کەوتمە ڕێ، تۆ نانت پێ نەدام. تۆ، نازانم فڵان شتت گوت. تۆ، وات کرد. لە ڕێگە لات داوە. تۆ پێشکەوتوو نیت. زۆر سۆسیالیست نی…"، لە لایەکی دیکەشەوە لەگەڵ "موجاهدین" هاوکاری دەکەن. دونیا دەزانێ موجاهدین دژی سۆسیالیزمە.
ئەم مرۆڤانەی ئەو قسانە دەکەن ڕێکخراون؟
ئەمانە کۆمەڵێک مرۆڤی ماندوون. هەر لە پێشترەوە ماندوو بوون، کۆمەڵێک مرۆڤن لە شارەکانی عێراق دانیشتوون و گرووپێکیان پێک هێناوە. لەبەر ئەوەی لە کوردستان تەنیا ئێمە هەین، موجاهدین ئێمەی خۆش ناوێ. ئەوان خۆیان خۆش دەوێ و بەس. پێشتر لە نێوان ئێمە و موجاهدیندا هاوپەیمانێتی هەبوو. بەڵام بینیمان ئەوان نە دیموکراسیان بۆ ئێران دەوێ و نە هیچ شتێکی تر. ئەو شتانەی ئەوان دەیڵێن، خومەینی کردوونی. هەموو خەباتی ئەوان ئەوەیە خومەینی بڕوا و ڕەجەوی بێ. جا ئێستا بۆ هاتنە سەر کاری ڕەجەوی شۆڕش بکەین؟ بە پارە و دەرفەتی موجاهدین، گرووپێکی ئاوایان دژ بە ئێمە ساز کردووە. پاشان دەستیان کرد بە ناردنەوەی پێشمەرگە بۆ نێوخۆی ئێران. پێشمەرگەیان ناردەوە بەڵام چەند ڕۆژ دواتر هەموو پێشمەرگەکان گەڕانەوە. ئەوان لە ئێران کەسیان نییە. وێڕای موجاهیدەکان لە عێراق دانیشتوون و خەریکی ژیانی خۆیانن. ئەوان هەرچەند ناویان حدک-ئێرانیش بێ، بەڵام هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمەوە نییە. ئەوان دەیانەوێ ناوی حزبەکەی ئێمە بە موجاهیدینەکان بفرۆشن. لەکاتێکدا، ئێمە کۆنگرەیەکی دیموکراتیکمان بەڕێوە بردووە. هەموو ئەو کەسانە لە کۆنگرەکەدا بەشدار بوون. گشتیان دەنگیان بە بڕیارەکانی کۆنگرە داوە. هیچکام لەوان ناتوانن بڵێن کۆنگرە یاسایی نییە. لەم چوارچێوەیەدا، لەمەڕ ئەوان نە دەتوانین باسی حزبێک بکەین و نە پێکهاتەی دیموکراتیکی ئەو حزبە.
دوای ئاگربەستی ئێران - عێراق، وڵاتی عێراق بە هەموو هێزەوە پەلاماری باشووری کوردستانی دا. ئاخۆ دەتوانین بڵێین ئەمە ئاماژەیەکە کە لەمەوبەدوا ئامانجی ئەم هێرشە جووڵانەوەی کوردی باشووری کوردستان دەبێ؟
دوای ڕووداوی هەڵەبجە چاوەڕێ بووم. چونکە ڕووداوی هەڵەبجە دیوێکی تری ڕووداوەکانی عێراقە. سەرەتا کوردەکانی عێراق هەڵەبجەیان گرت. پاشان سوپای ئێران کەوتە ئەوێوە. عێراق کاردانەوەیەکی گەورەی بەرامبەر بەم هاوکارییە نیشان دا. ئێستا عێراق لێبوردنی ڕاگەیاندووە. دەزانن ئەم مێتۆدانە لەمێژە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن. پاش لێبوردن، دەرفەتی سازدانی چاوپێکەوتن دەڕەخسێن.
لە نێوان کێدا و چۆن؟
لە نێوان کوردەکانی عێراق و حکومەتی عێراقدا. بە ڕای من، بەر لە دانیشتنەکان سەرەتا عێراق دەیویست بکەوێتە دۆخێکەوە کە ئیمتیازی زیاتر بێ و لەبەر ئەمە ئەو هێرشەی ئەنجام دا. دەبێ چاوەڕێ بکەین، من ڕووداوەکە بەمجۆرە دەبینم.
هەروەک دەزانن بە هۆی ئەم هێرشانەی عێراقەوە سەدان هەزار هاووڵاتیی مەدەنی کورد پەنایان بۆ تورکیا برد. ڕەوشی تورکیا سەیرە. وەک دێ زانین ساڵی ١٩٧٥، تورکیا سنوورەکانی بە ڕووی کوردان‌دا داخستبوو. ئێستاش قەبوڵ دەکا کوردەکان داڵدە بدا. ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە داڵدەیان بدا. بە بۆچوونی ئێوە، تورکیا چما سنوورەکانی کردەوە؟
من پێم وایە لە هەموو لایەکەوە گوشار بۆ تورکیا هات. پێویستە بگوترێ تورکیا لە نێو ئەو وڵاتانەی کوردی تێدا دەژی، لە نێو کەوانەدا، هەرە "دیموکراتیک"ەکەیانە. بۆ نموونە لە پێکدادانێکدا سەدان کەس لە سوپای ئێران یان لە ئێمە دەمرێ یان دەنا پێشمەرگەکانمان دەکەونە شارێکەوە و ئۆپەڕاسیۆنێکی گەورە ئەنجام دەدەن، بەڵام ڕۆژنامەکان تەنانەت وشەیەکیش نانووسن. لە کاتێکدا لە تورکیا دەنووسن. تورکیا، دەیەوێ خۆی وەک وڵاتێکی ئەوروپی نیشان بدا. دەرفەتە ئابوورییەکانی تورکیا زۆر بەرتەسکن. لەم دواییانەدا خوێندمەوە کە ژمارەی ٥٠ میلیۆن دانیشتووانی تورکیا لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا بۆ ٧٠ میلیۆن بەرز دەبێتەوە. پێویستە تورکیا لەگەڵ ئەوروپا ببێتە یەک. ئەگەر بیەوێ شان بە شانی ئەوروپا درێژە بە ڕێگە بدا، هەرچەند وەک فەڕەنسا و بێلژیکیش نەبێ، بەڵام پێویستە هەندێک دیموکراتیک بێ. پێم وایە گوشار بۆ تورکیا هێنرا و تورکیاش ئەمەی پەسند کرد. لە لایەکی ترەوە ڕاکردنی ئەم هەمووە کوردە و هاتنیان بۆ تورکیا، بۆ تورکیا کێشەیە. جگە لەمە ئەمڕۆ چەند سەد هەزار پەنابەری ئێرانی هەن. تورکیاش، وەک پاکستان و ئەفغانستان، بۆ ئێرانییەکانی وڵاتەکەی پارە لە دامودەزگا نێونەتەوەییەکان وەردەگرێ. ئێستاش لەسەر حیسابی کوردەکان سوودمەند دەبێ. ئەگەر لێبوردنێکی ڕاستەقینە هەبێ، زۆربەی هەرە زۆری ئەو عێراقیانەی ڕۆیشتوون بۆی هەیە بگەڕێنەوە و لە تورکیا نامێننەوە. چونکە تورکیا دەرفەتێکی ئەوتۆیان بۆ ناڕەخسێنێ.
ئەگەر بێینە سەر کوردستانی باکوور، ئێوە بزووتنەوەی کورد لە تورکیا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
لە کوردستانی ئێران ئێمە حەز لە دەستێوەردانی ئەوانی تر ناکەین. بەڵام لێوەفێربوون شتێکی زۆر باشە. گەلێک شتی چاک لە مێژووی بزووتنەوەی کوردەکانی تورکیاوە فێر بووین. بە هەمان شێوە، زۆر شت لە جووڵانەوەی کوردەکانی عێراقیش فێر بووین. تورکیا، هەروەک پێشتر ئاماژەم پێ‌کرد لە نێو ئەم وڵاتانەدا تا ڕادەیەک "دیموکراتیک"ە و هەلومەرجی یاسایی پڕن. پێویستە سوود لەم دەرفەتانە وەربگیرێ. دوێنێ لە منیان پرسی ئاخۆ ئەم دەرفەتانە لە ئێران و عێراق هەن؟ من گوتم نا.
بزووتنەوەی فەلەستین پاش چەند ساڵ باش تێگەیشت کە تەنیا بە تێکۆشانی چەکداری شتێک بە شتێک ناکا. ئێستە بە ڕاپەڕین و ڕێبازگەلی دیموکراتیک گەلێک شت بەدەست دێنێ. پێم وایە لە کوردستانی تورکیا ئەو سەرکردانەی هەست بە بەرپرسیارێتی سیاسی دەکەن دەبێ بە ئاریشەیەکی ورد و لەبار سوود لەم پڕۆسە "دیموکراتیک"ەی تورکیا وەربگرن. ئێستا لە تورکیا، سەرکردە تورکەکان، سەرکردە سۆسیال دیموکراتەکان، سەرکردەی وەک ئەجەویت، ددان بەوە دادەنێن پرسی کورد لە ڕۆژەڤ دایە.
هەروەها لە ئێران حزبەکەمان سەرجەم میتۆدە تیرۆریستییەکانی مەحکووم کردووە. هیچکات خەڵک بە بارمتە ناگرین، دژ بە خەڵکی مەدەنی چالاکی تیرۆریستی ئەنجام نادەین، فڕۆکە نافڕێنین. چونکە ئەمجۆرە چالاکییانە لەوانەیە ببێتە هەوێنی پڕوپاگەندەیەکی چەند ڕۆژە، بەڵام تۆ بە شێوەیەکی دیکە دەناسێنێ. بۆیە حزبەکەمان لە زۆر وڵاتان، لە ئەوروپا وەک حزبێکی سیاسیی بەرپرسیار دێتە ناسین.
بێجگە لەمە، دەمەوێ ئاوڕێک لە لایەنێکی مێژووی خۆمان بدەمەوە. باب و باپیرانمان لە سیاسەتدا هەموو شتێکیان ڕەش و سپی بینیوە. لە سیاسەتدا ڕەش و سپی بوونی نییە. لە سیاسەتدا تۆ شتێک وەردەگری و پاشان لەپێناو وەرگرتنی شتێکی تردا خەبات دەکەی. نیوەی کوردەکان لە تورکیا دەژین و پرسی کورد لە تورکیا بە چارەسەریی دەگا. ئەمە بۆ پارچەکانی دیکەش دەبێتە نموونەیەک. بەڵام لەپێناو ئەمەدا پێویستە هەوڵێکی زۆر بدرێ، واز لە دروشمی بێ کاکڵ بهێنرێ و تێلۆرانس لەبەر چاو بگیردرێ. من چاوەڕوانییەکی زۆرم لە کوردەکانی تورکیا هەیە. وەک حزبی دیموکراتی کوردستان پشتیوانیی لە سەرجەم جووڵانەوە ڕزگاریخوازەکانی دونیا دەکەین. بێگومان، پشتگیریی لە تێکۆشانی ڕزگاریخوازیی بزووتنەوەی کورد لە تورکیاش دەکەین. ئەوە مافی ئێمەیە. ئەمە نایەتە ئەو واتایەی کە بمانەوێ دەست لە کاروبارە نێوخۆییەکانی تورکیا وەربدەین. لە ڕوانگەی نەتەوەیی و مرۆییەوە، ئەوە هەم ماف و هەم ئەرکی ئێمەیە.
سەبارەت بە کەوتنی سوپای تورکیا بۆ ناو کەرکووک، هەم لە میدیاکان و هەم لە ناوەندە سیاسییەکاندا مشت‌ومڕ هاتە ئاراوە. ئەگەر هەلومەرجی ئێستا بگرینە بەر چاو، گەلۆ سوپای تورکیا دەتوانێ بکەوێتە کەرکووکەوە؟
لە کاتێکدا سوپای ئێران هەوڵی دەدا بکەوێتە هەڵەبجە و کەرکووکەوە، ڕۆژنامە تورکەکان ڕاشکاوانە باسی داگیرکردنی کەرکووکیان دەکرد. تورکیا تا ڕۆژی ئەمڕۆش کەرکووک بە شارێکی تورک لە قەڵەم دەدا. هەڵبەت، ئەگەر ئێران کەوتبایە کەرکووک و لەوێ ماباوە، تورکیا پێش ئێران دەکەوتە ناو ئەو شارەوە. بەڵام ئیستا تورکیا بیانوویەکی بە دەستەوە نەماوە. دیارە عێراقیش ئێستا ئەمە قەبوڵ ناکا.
بەڕێز قاسملوو، چ پەیامێکتان هەیە بۆ خەباتی هاوبەشیی بەرە و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ئەوروپا؟
من هەموو کوردستان لە نێو چوارچێوەیەی بەرەیەکدا نابینم. چونکە هەلومەرج، لە هەر پارچەیەک جیاوازە. هەروەها ئەو شتانەی دا‌واشیان دەکەین، جیاوازن. مەسەلەن ئێمە لە ئێران داوای ئۆتۆنۆمی دەکەین، کوردەکانی عێراق خوازیاری ئۆتۆنۆمی ڕاستەقینەن. لە تورکیا، بوون، زمان و فەرهەنگی گەلی کورد لە ڕۆژەڤ دایە. لەبەر ئەمانەش، من بەرەی کوردستانی بە پرسی ڕۆژ نابینم. ڕەنگە لە داهاتوودا لە گۆڕێ بێ، بەڵام ئێستا نا.
سەبارەت بە دەرەوەی وڵاتیش، دۆخەکە جیاوازترە. لە هەندێک وڵاتی وەک ئا‌ڵمانیا، سوید و فەڕەنسا هاوکاریی چێ دەبن. جووڵانەوە کوردییەکان و ئەو دامودەزگە نێونەتەوەییانەی یارمەتیمان دەدەن، دەتوانین بە مەبەستی دوو ئامانج هاوکاری و هاوپەیمانیمان هەبێ. یەکەم؛ سەبارەت بە مافی چارەی خۆنووسینی گەلی کورد، دەبێ هەموو ڕێکخراوە کوردییەکان پێک بێن. دووهەم؛ دەکرێ سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ بێ. دەکرێ بە مەبەستی بەدیهێنانی ئەم دوو ئامانجە لە سەرجەم وڵاتەکان کۆمەڵێک کۆمیتە دابمەزرێن و خەباتی هاوبەش بەڕێوە ببرێ. دەبێ ئەم ڕێکخراوانە پەیوەندییەکی دیموکراتیک و هاوسەنگیان پێکەوە هەبێ. بۆ نموونە، ڕێکخراوە مرۆییەکان هاریکاری ئێمە دەکەن. مێدیکاڵ ئەنتەرناسیۆناڵ و مێدیکاڵ لۆ مۆند دکتۆر و پەرستارمان بۆ دەنێرن. ئەوان نەخۆشخانەکانی ئێمە بەڕێوە دەبەن. دەکرێ ئەم جۆرە یارمەتییانە هەبن. ئەگەر بزووتنەوەی کورد بەرفراوانتر بوو، مومکینە یارمەتیی دیکەش وەربگیردرێ.
باشە بۆ ئەوەی پرسی کوردستان ببێتە ڕۆژەڤێکی نێونەتەوەیی، ئەو بزووتنەوە کوردییانەی لە عێراق، تورکیا و ئێران خەبات دەکەن، دەتوانن هەڵوێستی هاوبەش بگرن؟هەڵبەت. ڕەوشی ئێران، تورکیا و عێراق جیاوازە، بەڵام دەکرێ لە دەرەوە لەسەر ئامانجەکانی ئێستا ڕاوێژیان هەبێ و پێکەوە بجووڵێنەوە. دیارە ئەم مەسەلەیە تەنیا مەسەلەی ڕێکخراوە سیاسییەکان نییە، مەسەلەی سەرجەم نەتەوەی کوردە. بە بۆچوونی من، تەنانەت ئەو کوردانەی سەر بە هیچ ڕێکخراوێکیش نین، دەتوانن کار بکەن.
ئاخۆ دەتوانین بۆچوونتان سەبارەت بە کوردستان پرێس وەربگرین؟
یەکەمجارە گۆڤاری کوردستان پرێسم بە دەست دەگا. پێشتر نەمبینیوە. گۆڤارەکە ددان بە زۆرینە و تلۆڕانسدا دەنێ. خۆی بە ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراو و ڕێکخراوێکەوە نەبەستۆتەوە… گۆڤارێکی ئاوا، ئەگەر لەو ئاستەدا بڕواتە پێش، دەبێتە دەزگایەکی گرنگ. بەتایبەت کە لە ستۆکهۆڵم ئیمتیازەکان زۆرن. ئیمتیازێکی دیکەی ئەوەیە هەم بە تورکی و هەم بە کوردی وەشان دەکا… من لەوە تێدەگەم. کەسێکی تر لەوانەیە بڵێ بۆچی تەنیا بە کوردی شت نانووسن. من دەزانم کە هاوڕێ کوردەکانمان ناتوانن کوردی بخوێننەوە. دیارە نالۆژیک نییە. چونکە تورکیا قوتابخانەی کوردی لێ نییە. کوردستان پرێس، بە ناساندنی فەرهەنگ، دیرۆک، داخوازییەکانمان و شەڕی نەتەوەی کورد بە کوردەکانی تورکیا و تورکەکان، ئەرکێکی گەورە ڕادەپەڕێنێ. هیوادارم گۆڤارەکەتان، گۆڤاری هەموومان، لەم تێکۆشانەدا سەرکەوتوو بێ.
زۆر سپاس بەڕێز د. قاسملوو.
٨ی ٩ی ١٩٨٨ - ستۆکهۆڵم، چەتین چەکۆ، کوردستان پرێس.
۱۳۹۶/۰۴/۲۳
وتوێژی "کوردستان پرێس" لەگەڵ د. قاسملوو | بەشی یەکەم
چەتین چەکۆ
لە تورکییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی
چەتین چەکۆ: مانگی سێپتامبری ١٩٨٨ لە ستۆکهۆڵم، وتوێژێکی دوور و درێژم لەگەڵ د. عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ڕۆژنامەی "کوردستان پرێس" ئەنجام دا. وتوێژەکە بە دوو بەش لەو ڕۆژنامەیەدا بڵاو بۆوە. دە مانگ دوای دیمانەی ئاماژەپێکراو، لە ١٣ی ژوییەی ١٩٨٩، لە ڤیەننای پایتەختی ئوتریش د. قاسملوو و عەبدوڵڵا قادری نوێنەرێ حدکا لە ئەوروپا لە لایەن سیخوڕەکانی ئێرانەوە بە شێوەیەکی هۆڤانە و پلان بۆ داڕێژراو تیرۆر کران.
***
بەڕێز قاسملوو، ئاخۆ دەتوانن سەبارەت بە ڕەوشی سەربازی و سیاسیی ئێستای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران زانیاریمان پێ بدەن؟
هەر وەک دەزانن، نۆ ساڵ لەمەوپێش لە ئێران هەڵبژاردن ئەنجام درا. ئەو کات ٨٠%ی دەنگەکانی کوردستانی ئێرانمان بە دەست هێنا. گەلەکەمان لە کوردستان پشتیوانیمان لێ دەکا. تارانیش ئەم ڕاستییە دەزانێ.
لەم پەیوەندییەدا، بۆچوونە سیاسییەکانی حزبەکەتان کە پشتیوانی جەماوەری لێ دەکرێ، چین؟
ئامانجی ستراتیژیی حزبی ئێمە، دیموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستانە. ئێمە خودموختاریمان دەوێ، چونکە حزبێکی واقعگەراین. بەڵام لایەنی واش هەیە داوای کوردستانی سەربەخۆ یان کوردستانی یەکگرتوو دەکا. ئەگەر هەلومەرجی ژیۆ-پۆلیتیکی کوردستان بگرینە بەرچاو، بۆمان دەردەکەوێ ئەمە ڕێکارێکی واقعبینانە نییە. چونکە سەربەخۆیی یانی گۆڕینی سنوورەکانی چوار دەوڵەت. ئەویش لە کوێ؟ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
لە بنەڕەتدا، ئێمە داکۆکی لە مافی چارەی خۆنووسینی گەلان دەکەین. ئەم مافە فۆرمی جۆراوجۆر لە خۆوە دەگرێ. سەربەخۆیی و فیدرالیزمیش لە نێو ئەم فۆرمانە دان. تێکۆشانی ئێمە بریتییە لە هەوڵدان بۆ خودموختاری کە یەکێکە لەو شێوازانە. دروشمی ئێستای ئێمە لە ئێران، خودموختارییە. کە بۆ خودموختاری تێدەکۆشین، نایەتە ئەو واتایەی کوردەکان مافی سەربەخۆییان نییە! نەخێر، هەیانە. بەڵام سیاسەتی حزبەکەمان خودموختارییە، سەربەخۆیی نییە. گەلەکەشمان پشتیوانی لەو سیاسەتەی ئێمە دەکا.
لە ئێران گەلانی تریش دەژین. فارسەکان لە ئێران ٥٠% کەمترن، کەمینەن. ئازەری، کورد، عەڕەب، بەلووچ و تورکمەن پێکەوە زیاتر لە ٥٠%ی دانیشتوانی ئێران پێک دێنن. بەم پێیە، سیستەمێکی فیدڕاڵ لە ئێران، ویست و داخوازییەکانی ئێمە بەدی دێنێ.
ئەگەر بێینە سەر دۆخی سەربازی، ئەوا دەبینین ستراتیژی سەربازیمان گۆڕانی بە سەردا هاتووە. نۆ ساڵ لەمەوبەر زۆربەی شارەکانی کوردستانی ئێران لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدا بوون. ئێستا حزبەکەمان، شەڕی پارتیزانی بەڕێوە دەبا. ئامانجەکانی شەڕی پارتیزانیش ڕوون و ئاشکران. یەکێک لەو ئامانجانە، وەدەرنانی ڕژێمی ئێران لە کوردستان یان دانیشتن لەگەڵ ئێمەیە.
ئێمە بەردەوام گوتومانە، لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستادا دیموکراسی یان خودموختاری نایەتە دی. بەڵام ئێمە، وەک پێویستیەکی جەنگ، چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕژێمی ئێران قەبووڵ دەکەین. ئەمە پێداویستییەکە. دەمانەوێ لەو پێداویستییەش سوودمەند بین. ئەگەر ڕژێمی ئێران داوای وتوێژ لەگەڵ ئێمە بکا، وتوێژی لەگەڵ دەکەین. بەڵام فەلسەفەی ڕژێمی ئێران لە بەردەم خودموختاری یان دیموکراسی بەربەستە. من کاتێ لەگەڵ خومەینی قسەم کرد…
کەی؟
پێش شۆڕشی ئێران. خومەینی ئەوکات پێی گوتم "دیموکراسی" و "خودموختاری" ئەو وشانەن لە دەرێ ڕا هاتوون. گوتی: "ئێمە هەموومان موسڵمانین، هەموومان براین." بەڵام ئێمە دواتر بینیمان ئەوان چۆن موسڵمان و چۆن برایەکن. سەرانسەری کوردستانیان خەڵتانی خوێن کرد. تا ئێستا ٤٥ هەزار کەس لە خەڵکی ئێمە لە لایەن ئێرانەوە کوژراون، ٤٥٠٠ پێشمەرگەشمان شەهید بووە. سەرباری ئەوەش ئێران بە ئامانجی خۆی نەگەیشتووە.
ئێمە ئێستا لە سەرانسەری کوردستان، لە سنووری تورکیاوە تا کرماشان حزوورمان هەیە. ئەمە، مۆڕاڵی سوپای ئێران، سوپای خومەینیی ڕووخاندووە. پێشمەرگەکانمان دژ بە ئێران چالاکی بێ وێنە ئەنجام دەدەن. بە گوێرەی ئەو هەواڵەی ئەمڕۆ (٠٨ی سێپتامبری ١٩٨٨) بە دەستم گەیشتووە، پێشمەرگەکانمان دوێنێ لە شاری شنۆ هەڵمەتێکی سەرکەوتوویان بەڕێوە بردووە. بە کورتی، ڕەوشی سەربازیمان باشە. ئەزموونمان زیاتر وە سەر یەک ناوە، چەکەکانمان باشتر بوون، شەڕێکی پارتیزانی ڕاستەقینە دەکەین. بێگومان، شەڕی پارتیزانیش چەندین چەشن و جۆری هەیە. گرنگترین تایبەتمەندیی ئەوەیە، پارتیزان لە هەموو شوێنێ هەیە، هاوکات لە هیچ کوێش نییە. سوپای ئێران، تەنانەت ئەگەر هێرشێکی بەرفراوانیش پێک بێنێ، شتێکی ئەوتۆی لە دەست نایە.
کاریگەرییەکانی پەیمانی ئاگربەستی نێوان ئێران و عێراق لەسەر تێکۆشانی سیاسیی کوردستان چۆن لێک دەدەنەوە؟
دەتوانم بڵێم پاش ئاگربەستی نێوان ئێران و عێراق، سوپای ئێران گشتی ڕژاوەتە نێو کوردستانەوە. بە بۆچوونی من ئەوە نیشان دەدا کوردستانیان نەناسیوە. کوردستان هەمووی شاخ و بەردە. هیچ دەوڵەتێک، سوپایەکی یەک میلیۆنی لەوێ بەجێ ناهێڵێ. ئێستا ئێران دوو سەد هەزار سوپا و سێ هەزار پایەگای لە کوردستان هەیە. بەڵام لەوە زیاتر نابێ.
لە لایەکی ترەوە، لە نێوخۆی ئێرانیش دۆخەکە هێندە باش نییە. کێشە ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لە ڕادە بەدەر زۆرن. تەنانەت لە نێو ئایەتوڵڵاکانیشدا کێشەی گەورە بەدی دەکرێ. دوو ڕۆژ لەمەوپێش، سەرۆک وەزیر دەستی لەکار کێشایەوە. دواتر دەست لەکارکێشانەوەکەی ڕەت کرایەوە. لە ئێران، میکانیزمی تاکە ناوەندێکی بڕیاردان بوونی نییە. بەتایبەت پاش خومەینی، میکانیزمەکانی بڕیاردان زێدەتر بوون. بە گەشبینییەوە لە ئێران و داهاتووی خۆمان دەڕوانم. لە ئێران ئۆپۆزۆسیۆنێکی بەرچاو هەیە. بەڵام ئۆپۆزۆسیۆنێکی ناچالاکە. پێویستە هێدی هێدی هەڵوێست بنوێنێ. بە دڵنیاییەوە ڕێکەوتێک دیاری ناکەم، بەڵام لە داهاتوودا بەتایبەت پاش خومەینی ئەم نەیارێتییە زیاتر پەرە دەستێنێ. ئەوکات ئێمەش، هەم لە ڕووی سیاسی و هەم لە ڕووی سەربازییەوە زیاتر بوارمان بۆ دەڕەخسێ.
بۆچی پاش خومەینی؟
چونکە خومەینی سێ تایبەتمەندی هەیە. یەکەم؛ ئەو ڕابەڕی شۆڕشە. دووهەم؛ خومەینی ئایەتوڵڵایەکی گەورەیە. سێهەم؛ هەرچەند لە ڕووی سیاسیەوە خاوەن فەلسەفەیەکی بەهێز نەبێ، بەڵام ئەزموونی زۆرە و مرۆڤێکی ژیرە. فەلسەفەکەی فەلسەفەی چاخی ناوینە. پاش خومەینی کەسێک نییە ڕابەرایەتی بکا. کەسێک نییە هەم ئایەتوڵڵا بێ و هەم دەسەڵات و هێزی سیاسی هەبێ. بە شێوەیەکی ڕەسمی دەبێ مونتەزەری جێگەی خومەینی بگرێتەوە. تەنانەت مونتەزەرییان کردە ئایەتوڵڵاش. بەڵام کەسێک نییە خاوەن نفووزی سیاسی بێ. بەتایبەتی زۆر ناوەندی بڕیار بەدەستی بەرچاو، لە سەرووی هەمووشیانەوە سوپا، ئایەتوڵڵا مونتەزەرییان قەبوڵ نییە.
ڕەفسەنجانی، بەهێزترین پیاوی ڕژێمە. بەڵام ئەو حوجەتولئیسلامە. ئایەتوڵڵا گەورەکان ئەویان قەبوڵ نییە. بۆ ئەوەی ڕەفسەنجانی ببێتە ئایەتوڵڵا، دەبێ پلەکەی بەرز بکرێتەوە، بەڵام هەرچی بێ ئایەتوڵڵا نییە. کەواتە پاش خومەینی کەسایەتییەک بەدی ناکرێ کە ئێران بەڕێوە ببا. ئەودەم دەبێ شۆڕا یان دەستەیەک دابمەزرێ.
کەواتە دەتوانین بڵێین پاش خومەینی گۆڕانکاریی سیاسی دەبێتە ڕۆژەڤ و حزبەکەتان لەم گۆڕانکارییانە سوودمەند دەبێ؟
سەیر کەن دوو تیۆری هەیە. بە گوێرەی یەکەم تیۆری، پاش خومەینی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڕووخێ. بەڵام ئەم تیۆرییە بڕ ناکا. بۆچی بڕ ناکا؟ چونکە کۆماری ئیسلامی ئێران بەدیلی هەیە. لەم ڕوانگەوە دوایی نایە. بەڵام بۆی هەیە ڕێگە بۆ گۆڕانکاری جۆراوجۆر خۆش بکا. تیۆری دووەم پێی وایە خومەینی و ڕژێمی ئیسلامی دانی پێدا نراوە. نەخێر، قەبوڵ نەکراوە. چونکە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ پرسێکی ئابووری و سیاسی چارەسەر نەکردووە. هەموویان لە جێی خۆیان ماونەتەوە. بە کورتی، پاش خومەینی ڕێگە بۆ گۆڕانکاری خۆش دەبێ، هەڵبەت لەم پێناوەدا وزەیەکی زیاتر پێویستە، دەبێ ئۆپۆزۆسیۆن بەهێز بکرێ، شێوەی پێ بدرێ و گۆڕانکاریی گەورە چێ بن.
حزبی ئێمە، خاكەڕا و واقعگەرایە. کوردستانی ئێران، ٧%ی ئێران پێک دێنێ. واتە، ئێمە بە تەنیا ناتوانین ببینە ئەلتەرناتیڤ. پێویستمان بە هاوپەیمانە. یانی دەبێ هاوپەیمان بدۆزینەوە. بەهۆی ئەوەی ئامانجمان خودموختاری و دیموکراسییە، پێویستمان بە هاوپەیمانی دیموکرات هەیە. حاڵی حازر هاوپەیمانی دیموکرات بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە نابینرێن. هەڵبەت هێز، ڕێکخراو و کەسایەتی دیکەش هەن، بەڵام بە ڕای من، پاش خومەینی، ئۆپۆزۆسیۆن لە ئێران گەشە دەستێنێ و هاوپەیمانە دیموکراتەکانیش بەدەر دەکەون. بگرە ئۆپۆزۆسیۆنی یەکگرتوو و دیموکرات دێتە ئاراوە. ئەمەش ڕەنگە سبەی ڕۆژ حکومەتێکی دیموکرات بێنێتە سەر دەسەڵات.
با بگەڕێینەوە بۆ سەر شەڕی ئێران-ئێراق، بەرای ئێوە هۆکارەکانی وەستانی ئەم شەڕە چی بوون؟
دیارە شەڕ بۆچی دەوەستێ، دوو لایەن کە لە شەڕدا بن، ئەگەر ماندوو بن، شەڕەکە ڕادەوەستێ. هەردوو لایەن ماندوو بوون. جگە لەمە، هێزە دەرەکییەکان تا ئێستا دەیانویست ئەم شەڕە درێژە بخایەنێ. لە لایەکەوە بۆ فرۆشتنی چەکوچۆڵ و لە لایەکی دیکەوە بۆ تاقیکردنەوەی چەکەکانیان. مەسەلە تەنیا ئێران و عێراق نییە، وڵاتانی دیکەی عەڕەبیش بە بڕی میلیار میلیار دۆلار چەکیان کڕی. وڵاتانی وەک عەڕەبستانی سعوودی، کوەیت و ...تاد لە نزیکەوە ئەم شەڕەیان دەشۆپاند. یان بۆ نموونە ئیسرائیل! ئیسرائیل هەم لەگەڵ ئێران دوژمنە، هەم لەگەڵ عێراق. بەڵام ئەم شەڕە بە قازانجی وی بوو. ئەم شەڕە هەروەها تا بڵێی سوودی بە ئابووری تورکیا گەیاند. بەر لە جەنگ، بارستایی بازرگانی نێوان تورکیا و ئێران دووسەد هەزار دۆلار بوو. ئێستا گەیشتۆتە سێ میلیارد دۆلار. سەیریان کرد ئەم شەڕە ڕەهەندێکی مەترسیدار بە خۆیەوە دەگرێ، بۆ دەوروبەر پەرە دەستێنێ، لە هەموو لایەکەوە گوشار هات. شەڕ تەواو نەبووە، بەڵام ئاگربەست کراوە. بە ڕای من لە ئاگربەستەوە تا کۆتایی جەنگ، واتە تاکوو ئاشتی، ڕێگەیەکی درێژ هەیە. چونکە کارەکتەرەکانی ئەم دوو دەوڵەتە ناکۆک و دژ بە یەکن. دەبێ حیسابی ئەمە بکرێ.
بەم پێیە لە ڕوانگەی کوردەکانەوە، ئاخۆ دەتوانین بڵێین وێکچوونێک هەیە لە نێوان ساڵی ١٩٧٥ و ئەم ڕۆژانەدا؟
ئەو بۆچوونەی هەندێک کەسم پێ ڕاست نییە کە پێیان وایە مەرجەکانی ١٩٧٥ وەک خۆیان هاتوونەتە دی و ڕێککەوتنەکە بەدی هاتووە. ئێران و عێراق ئێستاکە ئەوەندە لێک دوورن کەوا سووک و سانا نییە، دوای هەشت ساڵ شەڕ هەموو کێشەکانی نێوانیان بە چەند مانگێک لە نێو ناچێ. هەروەها سرووشت و کارەکتەری ئەم ڕژێمانە جیاوازە. یەکیان حکومەتێکی عیلمانی و بەعسی، ئەوی تریان حکومەتێکی شیعەی ئیسلامی. بێگومان گشت ئەم مەسەلانە بوونە هۆکاری هەڵگیرسانی شەڕ و هەروا لە جێگەی خۆیانن. من پێموایە ئەمە ئاگربەستێکی کاتییە.
جیاوازییەکی دیکەی نێوان ساڵی ٧٥ و ئێستا، کە جیاوازی هەرە گەورە و بەرچاوە، دروستبوونی ڕێکخراوی کوردستانی شۆڕشگێڕە لە ئێران و عێراق. ئەمڕۆکە تەنانەت لە خراپترین هەلومەرجدا، یانی ئەگەر تەنانەت عێراق و ئێران پێکەوە هێرش بکەنە سەر کورد، ئێمە دیسان درێژە بە شەڕەکەمان دەدەین. بە ڕای من، هیچ وێکچوونێک لە نێوان ٧٥ و ئێستادا بەدی ناکرێ.
باشە ئاگربەست چ کارتێکەرییەکی لەسەر بزووتنەوەی کوردی دەبێ؟
حزبی ئێمە دژی ئەم شەڕە بوو. چونکە شەڕێکی بێ‌واتا و گەمژانە بوو. ئێستاش نازانین ئامانجی ئەم شەڕە و ئامانجی خومەینی چ بوو. خومەینی گوتی: "بە کەربەلادا دەچمە قودس." نەچوو و میلیۆنێک کوژراو و بریندار هەیە. لە بنەڕەتدا کەس لەگەڵ ئەمەدا نەبوو.
ئێمە لە کۆتایی هاتنی جەنگ ناترسێین، چونکە لایەنگری ئاشتین. ئەوەی لە ئاشتی دەترسێ، ڕژێمی ئێرانە. فەلسەفەی ڕژێم لەسەر شەڕ بونیاد نراوە. ئێستا بەم فەلسەفەیە خۆی لەسەر پێ ڕاگرتووە. بۆیە ئاشتی هەلی زۆر بۆ ئێمە دەڕەخسێنێ. بەڵام بە پێچەوانەوە، هەندێک کەسیش هەیە دەڵێ هەلومەرجی ئێستا لە داهاتوودا زیاتر گوشارمان بۆ دێنێ. لەو حاڵەتەدا تەنیا خەباتی چەکداریمان هەندێک ڕووبەڕووی زەخت دەبێتەوە و بۆ چوونە دەرەوە کێشەمان بۆ دروست دەبێ. ئەگەر ئێران، عێراق و تورکیا دژ بە جووڵانەوەی کورد هێرشێکی هەمەلایەنە دەست پێ بکەن و جووڵانەوەی کورد، وەک فاکتۆرێکی سەربەخۆ لە کوردستان خۆ بنوێنێ، ئەوا ئێمەش جێی تێدا دەگرین.
جووڵانەوەی کورد دوو ئەرکی دەکەوێتە سەر شان. یەکەم ئەوەیە خۆی وەک فاکتۆرێکی سەربەخۆ نیشان بدا. بۆ نموونە، هەموو دونیا بببینێ و قەبووڵ بکا جووڵانەوەی کورد لە ئێران جووڵانەوەیەکی سەربەخۆیە و پەیوەندی بە عێراقەوە نییە. دووهەم، پێویستە کێشەی کورد بکرێتە ڕۆژەڤێکی نێونەتەوەیی. ئێستا کە من دەڵێم داوای خودموختاری دەکەم. دەڵێن ئەمە کێشەیەکی دەرەکی نییە و نێوخۆییە. دەڵێم دەمانەوێ بە کوردی قسە بکەین و خۆمان کاروباری خۆمان لە کوردستان بەڕێوە بەرین، دەڵێن شتێکی وا گەورە نییە و داخوازییەکی بچووکە. کە ئەمە بە ڕۆژنامەنووس و دیپلۆماتێکی ئەوروپی دەڵێم، سەری سووڕ دەمێنێ. دەڵێن "یانی دە ساڵە لە پێناو ئەمەدا شەڕ دەکەن؟"
بۆ ئەوەی جووڵانەوەی کورد وەک فاکتۆرێکی سەربەخۆ بێتە ئاراوە، دەبێ چ بکرێ؟ ڕای گشتیی جیهان پێی وایە بزووتنەوەی کوردی عێراق لە ئێران و بزووتنەوەی کوردی ئێران لە عێراق یارمەتی وەردەگرێ. وەک سکرتێری حدکا لەمبارە دەڵێن چی؟
زیاتر حەز دەکەم سەبارەت بە جووڵانەوەی کوردستانی ئێران قسە بکەم. وەک دەزانن، شەڕی ئێمە دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، دەگەرێتەوە بۆ بەر لە جەنگی عێراق-ئێران. یەکەم شەڕی ئێمە دژ بە ڕژێمی ئێران، مانگێک پاش شۆڕشی ئێران لە سنە و پاشان لە نەغەدە ڕووی دا. مانگی ئووتی ١٩٧٩، خومەینی دژ بە ئێمە شەڕی ڕاگەیاند. لەم ڕوانگەوە، شەڕی ئێمە لەگەڵ جەنگی ئێران-عێراق جیاوازی هەیە. ئێران و عێراق لەسەر سنوور شەڕ دەکەن. بەڵام ئێمە لە ناوخۆ شەڕ دەکەین و شەڕێکی پارتیزانی بەڕێوە دەبەین. بێجگە لەمە، عێراق داوای ئاشتی لە ئێران کرد، بەڵام ئێمە ئاشتیمان ناوێ. لەم هەلومەرجەدا، ئەگەر دەوڵەتێک یارمەتیمان بدا و ئەم یارمەتییە بێ مەرج بێ، قەبووڵی دەکەین. بەڵام ئەگەر هیچ دەوڵەتێکیش یارمەتیمان نەدا، بە دەرفەتی خۆمان درێژە بە شەڕ دەدەین. لە کوردستان هەمیشە جووڵانەوەیەک دروست بووە و ئەم جووڵانەوەیە هەمیشە سەر بە لایەن ئەوانی تر و دەوڵەتانی دیکەوە نیشان دراوە. جوڵانەوەی کورد دوژمنی زۆرن… بەڵام دەسەلمێنرێ کە جووڵانەوەی کوردی، جووڵانەوەیەکی سەربەخۆیە. بڕوام بەوە هەیە.
ئایا ڕاشکاوانە دەتوانن بڵێن کە حدکا یارمەتی لە هیچ کام لە دەوڵەتانی داگیرکەر وەرناگرێ؟
هەروەک گوتم یارمەتیی بە بێمەرج قەبووڵ دەکەین. وەک حدکا، سەربەخۆیی خۆمان بە هیچ کەس نادەین. ڕەنگە هەر حزبێک و تەنانەت دەوڵەتیش پێشنیاری یارمەتی پێشکەش بکرێ. پێویستە مەرجە سیاسییەکان بگیرێنە بەرچاو و ئینجا بڕیارێک بدرێ. ئێمەش، سەرجەم مەرجەکان تاوتوێ دەکەین، لێکیان دەدەینەوە و بڕیارێک دەدەین. ڕێگە بەوەش نادەین کەسێک لە بری ئێمە بڕیار بدا، هەروەها بیر لەوە ناکەینەوە ڕێگەی پێ بدەین…
یارمەتی لە ڕژێمی بەعسی عێراق وەردەگرن؟
پرەنسیپی پەیوەندی ئێمە لەگەڵ عێراق، لەسەر بنەمای سەربەخۆیی داڕێژراوە. عێراق، دەست لە کاروبارەکانمان وەرنادا.
یانی یارمەتی وەرناگرن؟
تا ئێستا، عێراق یارمەتی حزبی داوە. ئێمەش قەبوڵمان کردووە. بەڵام ئەگەر لەمەوبەدوا یارمەتی نەدا، ئەوا پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە.
...
۱۳۹۶/۰۴/۱۷
۱۳۹۶/۰۴/۱۵
فیدان چیتر وەڵامی تەلەفۆن ناداتەوە
لۆور مارشان
لە فەڕەنسییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی
پاریس، دەوروبەری سەعات یەکی بەرەبەیان، شەوی ٩ لەسەر ١٠ی ژانوییەی ٢٠١٣. ئەو وردکەبەردانەی لە پەنجەرەی نهۆمی یەکەمی بینای ١٤٧ی شەقامی لا فایێت، ڕێک سەرووی بەقاڵی تامیل دەگیردرێن، دەکەونەوە سەر شۆستەکە. فیدان، کە لێرە کار دەکا، لە پشت پەنجەرەکە دەرناکەوێ. نزیک بە سەعات ١٧، شەو دادێ و بینا بچووکەکە هەروا ڕووناکە. لە کاتێکدا ئەو ژنە گەنجە کە دەڕۆیشت گڵۆپەکانی دەکوژاندەوە. هاوڕێیانی زەنگی دەرگەکە لێ دەدەن. کەس دەرگەیان لێ ناکاتەوە. تەنانەت جیرانێکیان هەڕەشەی ئەوەیان لێ دەکا کە پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە. شانێک لە دەرگاکە دەدەن و چوار چوار بەسەر قادرمەکاندا سەر دەکەون. دووهەم کلیلی ئاپارتمانەکەیان پێیە. "هەنگاوێک بۆ دواوە کشامەوە، ڕەنگە پاشەکشێ شێوازێک بووبێ بۆ ڕاکردن لە ڕاستی و یارمەتی خواستن، هەوڵدانێک بوو بۆ ئەوەی شتێک بکرێ." ڕاچەنینەکە بە ڕادەیەک بوو کە موراد پۆڵات "تەڵخ دەبینێ، بە حاڵ دەبیستێ و بە حاڵ هەست بە شتەکان دەکا." سێ ساڵ دواتر، ئەو هەروا بێ توانایە لە حاند باشتر وەسفکردنی "دۆخێکی نائاسایی و سامناک". کۆمەڵێک وشەی دەستچنکراو، وەک ئەوەی ئەمە تاکە شێواز بێ تا ئەوەندەی دەکرێ ئەم "دۆخە نائاساییە" دوور ڕابگیردرێ، کۆمەڵێک وشەی سەیروسەمەرە وەک ئەو کاتەی لەگەڵ ژمارە ١٧ ئاخفی:

- پۆلیسی فریاکەوتن.
- ئەلۆ ڕۆژباش، تەلەفۆنتان بۆ دەکەم چونکە کێشەیەکی زۆر گەورە لە بینای ١٤٧ی شەقامی لا فایێت ڕووی داوە.
- لەوێ چ دەقەومێ؟
- ژنێکی هاوڕێم هەبوو کە وەڵامی نەدەدایەوە، وە ژوور کەوتم، لە نێو گۆمی خوێن دایە.
[...]
- باشە، ئەی چیتیان بینی؟ ئەو لە کوێیە؟ لە داڵانەکەیە؟ چۆنە؟
- نا، ئەو، ئەو لە ژووری سەرەکییە.
- ئەو لە ژووری کوێیە؟
- ژووری سەرەکی.
- لە ژووری سەرەکییە؟ جا، ئێوە چیتان بینی… لەسەر عەرزی درێژ بووە؟
- لەسەر عەرزی درێژ بووە، بەڵێ.
- لەسەر عەرزی بووراوەتەوە؟
- نازانم، بەڕێز، خوێن هەیە، بەڕێز، نازانم… من ڕۆیشتم.
- لەسەر عەرزی درێژ بووە، باشە… نهۆمی یەکەم و کۆدی چوونە ژوورەوە؟
- چۆن؟
- کۆدی چوونە ژوورەوە چییە؟ کۆدی چوونە ژوورەوە، لە خوارێ، بۆ ئەوەی بچیتە ژوورێ.
- نازانم، بەڕێز، ئێستا هەست دەکەم باش نیم.
- بەڵێ… کۆدی چوونە ژوورەوەمان پێ بدەن.
- من لەبەردەم بیناکەم بەڕێز، لەبەردەم بیناکە، لەبەر دەم بیناکە چاوەڕێتان دەکەم، بەڕێز.
- لە بینای ١٤٧، شەقامی لا فایێت چاوەڕێ بن، باشە؟
- باشە، تا دوایی.
جەستەکان لەسەر عەرزن، بێ هەناسە، لە نێو هۆڵێکی ئاپارتمانێکی بچووک، لە نێو جەرگەی پاریس، دوو هەنگاو ئەولاتری وێستگەی شەمەندەفەری "باکوور''. موراد پۆڵات ئاماژە بەوە دەکا "ئەوەی ڕاست بێ، مرۆ بە خۆی دەڵێ بە هەزاران میلیتانی کورد بە شێوەیەکی توندوتیژ سەرکوت کراون و بۆ هەزاران کەس، ئەمە بە مەرگ کۆتایی هاتووە. بەڵام کە کت‌وپڕ ئەمە دەژی، بەڕاستی هەستی پێ ناکەی. تەنیا دواتر لە بنکەی پۆلیسی تاوانەکان تێگەیشتم کە ئەوان بۆ هەتا هەتایە کوژراون. ترسنۆکانە کوژراون." دوو تەرم، لە نێوان مێزی تەلەڤزیۆن و قەنەفەیەکی گەورەدا، سەری هەرکامیان بە لایەکدا، لە سەر عەرزی درێژ ببوون. "من بەس ڕووخساری فیدانم بینی، لەسەر پشت بوو، بە پشتدا کەوتبوو، خوێنێکی زۆر لە زاری چۆڕابوو''، یەڵماز هاوڕێی منداڵێتی فیدان ئاوا ڕووداوەکە وەسف دەکا. ئەوان پێکەوە حەزیان لەوە بوو لە گوگڵ ئێرث دیمەنە بە سەتەلایت گیراوەکانی گوندەکەیان لە تورکیا چاو لێ بکەن. خەونیان بەوە دەبینی جارێک بگەڕێنەوە. وەهمی تاراوگەنشینانی کورد، ڕەگهەڵبڕاو لە جیهان. گوارە قاوەییەکانی فیدان دۆغان خوێناوی بوون و لەسەر ڕووبەڕی دارین کەوتوون. چاکەتێکی ڕەشی لەبەر دایە. وەک بڵێی خۆی بۆ چوونە دەرەوە حازر کردبێ. قاچەکانی لە ئاڕاستەیەکی ڕیکدا نین، هەندێک نووشتاونەتەوە. قۆڵی چەپی کەوتووەتە سەر تەرمی دووهەم. خوێن هەروەها گۆمیلکەیەکی لە بن قژی ئاڵدا چێ کردووە: ئەم قژ لوول و یاغییانە ئی سەکینە جانسزن. بە زمانی تورکی، جانسز یانی "بێ گیان". بەدەگمەن پاشناوێک، مخابن، هێندە پڕ بە پێست بووە. ملپێچێکی کەسک لە گەردنی گرێ دراوە. چەمەدانێکی ڕەش ڕێک لە تەنیشتی بەدی دەکرێ. جلوبەرگ بەسەر عەریدا پەرش و بڵاو بوونەتەوە.
پاشان یەڵماز لە هۆڵەکە چاوی بە دەوروبەری وی‌دا خشاندووە. ئەوسا سێهەم تەرمی بینیوە کە بە درێژایی مێزە نزمەکە و قەنەفەی چەرم سووری تۆخدا درێژ بووە. "سەرەتا، نەمناسییەوە، لەسەر زگ بوو، هەموو شوێنێ شەڵاڵی خوێن بوو. کچە گەنجەکە بوو، لەیلا." سەری لەسەر کوڵمی چەپی بووە و بە قەنەفە گەورەکەوە لکاوە. خوێن کە لەسەر تەختە فەڕشەکە جەڵتەی کردووە، خەرمانەیەکی پێک هێناوە. کۆنتڕۆڵی تەلەڤزیۆنەکە تیایدا نوقم بووە. لە لای قاچی ڕاستی، پێڵاوێکی ژوورەوەی شین. لە لای چەپیش، پێڵاوێکی ژوورەوەی سپیی خەڵتانی سوور.
دیمەنەکە دێتەوە بەر چاوی، وەک وێنەیەک ڕوون و زوڵاڵ. بە هەموو وردەکارییەکانییەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، یەڵماز ئاشنایە بە توندوتیژی. هەر لە تافی منداڵییەوە کە لە تورکیا بوو. ئەو کوێخای گوندەکەیانی بە بیر دێ کە لە خوێنڕێژییەکی نێوخۆیی‌دا مردبوو و بە دوای ئۆتۆمبێلێکی عەسکەری تورک‌دا ڕادەکێشرا. "ئێستاش خەڵتانی خوێن لەبەر چاومە." ئەو هەروەها دیمەنی باوکی فەرامۆش نەکردووە، ئەو خەباتگێڕەی پەکەکە کە بۆ یەکەمجار لە تەمەنی شانزە ساڵیدا چاوی پێی کەوتووە. ئێوارە بووە. پیاوەکە، کە بە دواوەی بوون، ماندوو و شەکەت هاتووەتەوە ماڵی باوانی. ڕۆژی دواتر، کازیوەی بەیانی، سوپای تورک ماڵەوەیان گەمارۆ داوە. دایکی دەستەودامێنی پێی سەربازەکان بووە و بێ هیوایانە هەوڵی داوە بەرەنگاری گرتنی مێردەکەی ببێتەوە. "توندوتیژی، بەڵێ من بینیومە، بەڵام هەرگیز کوشتنی هی وەها ترسنۆکانەم نەدیتووە." ئەو هەروەها هەرگیز "ڕقێکی لەمجۆرە"ی نەبینیوە. "گوللـەیەک لە سەر بەسە بۆ ئەوەی کەسێک بکوژی. بۆچی سێ، چوار گولـلەیان لەسەر دراوە؟"
پۆلیسەکانی بنکەی ناوچەی دە کە دەگەنە شوێنەکە چاویان بە ئاپارتمانێکی ڕێکوپێک دەکەوێ. لە نێو دەستشۆرە ئیستیلەکەی مەتبەخدا، سێ پیاڵەی چای لالەئاسا و پەرداخێکی بەتاڵ هەن. دوو ژوور کە وەک دیوی کار بەکار براون، ڕێک و پێکن. لە هۆڵەکە، تەلەڤزیۆن هەڵکراوە و لەسەر شاشەکەی "سیگناڵ نادا" دیارە. قوتوویەک شۆكۆڵات و بوتڵێک ئاو لەسەر مێزە نزمە دارینەکە دانراون. هیچ نیشانەیەک لە دزییەک نابینرێ کە کۆسپی کەوتبێتە بەر ڕێ، هیچ وێناچێ شتێک پشکنرابێ.
دکتۆرەکانی توێکاریی لەش دەیسەلمێنن کە سێ قوربانییەکە لە ئەنجامی "برینی مێشک و کاسەسەر، بە هۆی تەقەوە" گیانیان لەدەست داوە. فیدان دۆغان چوار گولـلەی لێ دراوە. گولـلەیەک لە دەستی ڕاستی ڕا دزەی کردووەتە نێو چەنەگەی، دوو گولـلەی تر لە لای چەپی سەری دراون و چوارەمیشیان لە نێو زاری لە مەڵاشووی دراوە. سێ فیشەک لە سەری سەکینە جانسز دراون، یەکێک لە پشت کەلـلەسەری و دوو دانەش لە لاجانگی ڕاستی. سێ گولـلە بە لای ڕاستی کەلـلەسەر و برا تووتەی دەستی ڕاستی لەیلا شایلەمەز کەوتوون.
هیچکامیان ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی نەبوونەتەوە.
بە پێی توێژینەوەی بالستیک، تەنیا یەک چەک کە لە هیچ ڕووداوێکی پێشووتردا تۆمار نەکراوە، بۆ ئەم سێ قەتڵە بەکار هاتووە. دەمانچەیەکی نیوە ئۆتۆماتێکی کالیبر ٧.٦٥ە. دەست ئاواڵابوون لە هەڵبژاردندا: حەوت جۆری چەک لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی تەقەمەنییە بەکار هاتووەکان دێنەوە. دە گولـلە، دە گولـلە بە سەرەوە. هیچکامیان ئامانجەکەی هەتڵە نەکردووە. شوێنەواری ململانێ نابینرێ. نە لە هۆڵەکە و نە لەسەر تەرمەکان. دکتۆرەکانی توێکاری لەش لە ئەنیستیتۆی پزیشکی یاسایی، نە نیشانەکانی کۆسپیان بینیوە و نە هیی بەرەنگاری. ئەمەش وێدەچێ ئەم تێزە پشتڕاست بکاتەوە کە بکوژ بۆ قوربانییەکان ناسراو بووە و ئەوان بێ متمانە نەبوون پێی. هەرچی بێ ئەمە نیشان دەدا هیچکامیان وەختی کاردانەوەیان نەبووە و بکوژ بە شێوەیەکی تایبەت شارەزا بووە. لە ئەنقەرە چاوم بە جەواد ئٶنەش پیاوی ژمارەی دووی پێشووتری میت (میللی ئیستیخبارات تەشکیلاتی) دەزگای هەواڵگری تورک کەوت. ئەو گەرەکی نییە لەمەڕ دۆسیەکە دادوەری بکا، لێ قەبوڵ دەکا هەندێک بۆچوونی خۆی بێنێتە زمان: "ڕوون و ئاشکرایە کە کارێکی شارەزایانەیە، ئەمە قسەی تێدا نییە."
لە جەرگەی لێکۆڵینەوەی لایەنی فەڕەنسی، پسپۆڕی پۆلیسی زانستی ئەو سیناریۆیەی سەر لە نوێ ژیاندۆتەوە کە وێدەچێ هەرە زێدە لە ڕاستی نزیک بێ و بەو ئەنجامە دەگا کە بکوژێک هەبووە کە لە پشت سەکینە ڕاوەستاوە و بە سەریدا زاڵ بووە. یەکەم گولـلەی لە فیدان داوە کە دەبێ لە بەرامبەر بووبێ و گوللـەکە کاری نەبووە. پاشان دەبێ بۆ یەکەمجار سێرەی لە لەیلا گرتبێ کە ڕەنگە ویستبێتی لەسەر قەنەفەکە هەستێ. گوللـەکە سەری پێکاوە و دەبێ دەسبەجێ مردبێ یان بوورابێتەوە. ئەوسا دەبێ سێ گولـلەی لەسەری سەکینەدا بەتاڵ کردبێ. پاش یەکەم تەقە، "سەکینە دەبێ نەکەوتبێ، بەڵکوو دەبێ کەم و زۆر لە لایەن دەستدرێژکەرەکەی پشت سەری بە پێوە ڕاوەستێنرابێ"، تاوانناس وا شیمانە دەکا. دواتر هەمدیس، ڕووی چەکەکە بە شێوەیەکی شارەزایەنە لە لەیلا و فیدان دەکاتەوە. ئەوان هەرکامیان، دوو تا سێ گولـلەی تریان بەر دەکەوێ. لەیلا لە نێوان مێزە نزمەکە و قەنەفەکە درێژ بووە. چیتر نابزوێ. فیدان پاش یەکەمین برینی چەنەگەی، هەروا زیندووە، وێدەچێ بە پێوە بێ. پاش دووهەم و سێهەم گولـلەیە کە بەسەر جەستەی سەکینەدا دەکەوێ کە لەسەر عەرزەکە درێژ بووە. ئەوسا بکوژ دوایین گولـلە لە زاری فیداندا بەتاڵ دەکا.
تاوانناس لە کۆتاییدا دەڵێ: "ئەگەری هەرە خورت و پارێزراو تا سەلماندنی پێچەوانە، ئەوەیە کە کەسێک بە تەنیا و بە یەک چەک کارەکەی کردووە." لە ڕاپۆرتەکەدا بە وردەکارییەوە باس لەوە کراوە "وێدەچێ، لە لایەکەوە ژمارەیەک گولـلە و جۆرێک چەکی نیوەئۆتۆماتیک هەبووبن و لە لایەکی تریشەوە، دیارە قوربانییەکان لە کاتی ڕوودانی دیمەنی تاوانەکەدا دەرفەتی بزووتنەوەیان نەبووە، دەکرێ بگوترێ ئەم دیمەنە زیاتر لە سی چرکەیەکی نەخایاندووە'' دە تەقە بێ گۆڕینی فیشەکگیر. ئەگەر پێویست بوایە بیگۆڕێ، "کەمتر لە پێنج چرکە" بەس بووە بۆ "کەسێکی تەواو ڕاهاتوو". فیدان دۆغان، سەکینە جانسز و لەیلا شایلەمەز هیچ شانسێکیان نەبووە بۆ ئەوەی خۆیانی لێ قوتار بکەن.
لە بیناکە، کەس گوێی لە هیچ نابێ. جەنابی م. لە نهۆمی دووهەم دەژی کە ئاماژە بەوە دەکا لە کۆتایی ڕۆژدا پێنج دەنگی تەقە بیستراون. بەڵام ئەو ڕۆژی پێشتر، سێشەممە ٨ی ژانوییە بیستوونی. ئەو ڕۆژەش، فیدان، سەکینە و لەیلا هێشتا لە ژیاندا مابوون. ڕۆژی چوارشەممە، سەعات ١٢ و دە دەقە، ژنێکی جیران کە لەگەڵ کوڕیژگەکەی لە قوتابخانە دەگەڕایەوە، لە هۆڵی چوونە ژوورەوەدا، لە تەنیشت ئاسانسۆڕ، تووشی بە تووشی نەناسراوێک دەبێ.

اشتراک در:
پستها (Atom)