۱۳۸۶/۱۱/۱۳
۱۳۸۶/۱۰/۱۶
جیهان بێ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
"پێویسته ئیسرائیل له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان بسڕدرێته‌وه"، ئه‌م ڕسته‌یه‌ی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆککۆماری ئیسلامی ئێران له کۆنفرانسی "جیهانی بێ زایۆنیزم"، کاردانه‌وه‌ی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و دیپلۆماسیدا له‌وه زیاتر بوو که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خۆی بیری لێ کردبێته‌وه. وێده‌چێ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هێشتاش نه‌یزانیبێ له سه‌ر کام مینبه‌ر قسه ده‌کات و له چ پۆستێک دایه. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که به قه‌ڵافه‌ت و شێوه له سه‌ربازه به‌وه‌فا و گومناوه‌کانی ئیمام ده‌چێ و له گه‌وهه‌ریشدا ده‌یهه‌وێ خۆی ساده و "خه‌ڵک ئاسایی" نیشان بدات، له شوێنه ڕه‌سمییه‌کان و به‌رده‌م بڵیندگۆکان دوڕاوهیه. چونکه ئه‌و هێشتا زمانی دیپلۆماسی و زمانی سه‌ربازێکی به‌وه‌ج و بێ په‌رده‌ی ئیمامی لێک جوێ نه‌کردۆته‌وه و نازانێ که ئه‌م قسانه له یه‌ک کاتدا ده‌بنه مانشێتی به هه‌زاران ڕۆژنامه له سه‌رانسه‌ری جیهان.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه کاربه‌ده‌ستێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران وا ڕاشکاوانه و بوێرانه دژایه‌تی خۆی له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل نیشان ده‌دات و خوازیاری له ناوچوونیه‌تی. قسه مێژووییه‌که‌ی (هه‌ڵبه‌ت له ڕوانگه‌ی سهیربوونیهوه) خومه‌ینیش که "ئه‌گه‌ر هه‌ر موسڵمانێک ده‌به‌یه‌ک ئاو به ئیسرائیل‌دا بکات، ئه‌وا ئه‌و ڕژێمه ئاو ده‌یبات" نموونه‌یه‌کی بچووکه. له ڕاستیدا ئه‌مه فه‌لسه‌فه و ڕێبازی ئه‌م ڕژێمه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئێستا. بیری فه‌نده‌مینتالیانه و دژی ئیسرائیلیانه‌ی زاڵ به سه‌ر موحافیزه‌کارانی ئێران که به‌رده‌وام قسه‌ی یه‌که‌میان له ده‌سه‌ڵاتدا کردووه، بنچینه‌یه‌که له پاشماوه‌کانی بیروبۆچوونی خومه‌ینیی دامه‌زرێنه‌ری ڕژێم. دوابه‌دوای ئه‌ویش بۆچوونی ئاماژه‌پێکراو له خوتبه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی تردا بنێشته‌خۆشکه‌ی سه‌ر زاری ئاخونده‌کان بووه. لێ جێاوازی ئه‌م وتانه و ئه‌وانه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌وه دایه که ئه‌وان له مینبه‌ری نوێنه‌رێکی ڕۆحانیه‌وه قسه ده‌که‌ن و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هیچ شه‌رعییه‌تێکیان نییه و شیاوی به‌رپه‌رچدانه‌وه نین. ئه‌وان له‌و به‌شه له سیسته‌مدا جێگه ده‌گرن که سیسته‌مه‌که ده‌سکردی خۆیانه و له یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هیچ مانایه‌کی نییه. به‌ڵام جیهان به چاوی سەرۆککۆماڕ و هه‌ڵبژارده‌ی گه‌ل!! له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڕوانێ و بچووکترین په‌یڤی، شیکردنه‌وه و ڕاڤه‌ی جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرێ.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌شێ له بێبه‌ختی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه بێت، چوونکه سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ هی خاته‌می و ڕه‌فسه‌نجانی جیاوازی زۆره، ئه‌گەر ئه‌م قسانه له سەرده‌می ڕه‌فسه‌نجانیدا هێندێک ئاسایی هاتبایه به‌رچاو، ئه‌وا له سه‌رده‌می ئێستا قورسایی زیاتره. چاوی جیهان ئه‌مڕۆکه له سه‌ر ئێڕان و سوریایه. واته خوازیارانی گۆڕانکاری له خۆرهه‌ڵاتی ناوین و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه ئه‌مه‌ریکا چاوه‌ڕێی شتێکی به‌م جۆره‌ن تاکوو په‌ڵپ و بیانووی پێ بگرن و مه‌شڕوعییه‌ت بده‌ن به گوشاره‌کانیان بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی و زۆربه‌ی ڕای گشتی جیهانیش بخه‌نه پاڵ خۆیان.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بێ پەرده و ههڵماڵراوانه نیاز و پیلانه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی ده‌هێنێته زمان، چونکه پێی وایه پێشتریش ئه‌م قسانه له لایه‌ن بهڕێوهبەران و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه خومهینییەوە ده‌ربڕاوه. دیاره هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشی وه‌ها ڕاشکاوانه باسی له پیلان و بەرنامه ناوه‌کییه‌کانی ئه‌م ڕژێمه کرد و له‌م بواره‌شه‌وه جیهانیانی دڵنیا کرده‌وه. جگه له‌مانه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باندی تیرۆریستان و خاوه‌ن فایله‌کان بۆ ناو پڕۆسه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌ی تری نیگەرانی خوڵقاندووه.
شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له لایه‌ن زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ت و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه‌کانه‌وه بگره فه‌له‌ستین و هه‌روه‌ها له‌ناو خۆی ئێران‌دا هه‌نگاوێکه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ڕێگه به‌م ڕژێمه نه‌درێ، هه‌وڵی سه‌رخستنی پیلانه نائینسانیه‌کانی بدات. هیچکات وه‌ک ئێستا جیهان هاوده‌نگ نه‌بووه له به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئێران و هه‌وڵدان بۆ دانانی سنوورێک له به‌رده‌م ئه‌م ڕژێمه. بۆیه‌ش جێگه‌ی ئومێده به‌وه‌ی که دنیا ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕژێمی ئێرانی بۆ ده‌رکه‌وێ و چیتر به سازش و هاوکاری دیپلۆماسی و بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژێمه خزمه‌ت به پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی له‌و وڵاته نه‌ده‌ن.
۱۳۸۶/۱۰/۱۲
به‌فر
سەلاحەدین بایەزیدی
به درێژایی مانگی ئه‌وه‌ڵی زستانی ئه‌مساڵ سۆراغی نه‌بوو.
دایكی ده‌یگووت: خه‌ونم پێوه دیوه و ده‌زانم زیندووه.
ئاواڵه‌كانی ده‌یانگووت: هیچ شتێكی له دوای خۆی به‌جێ نه‌هێشت.
دایكی ده‌ڵێ: كه منداڵ بوو هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وام پرسیاری به‌فری لێده‌كردم. نه‌مده‌زانی چۆنی بۆ باس بكه‌م.
ئاواڵه‌كانی ده‌ڵێن: زۆر خولیای پێكهێنانی خه‌ونه‌كانی بوو، رۆیشت به‌فر ببینێ.
۱۳۸۶/۰۸/۰۴
وتووێژێک لەگەڵ عەلی ئەشڕەف دەروێشیان
دیداری: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئاغای دەروێشیان، ئێوەش له ڕیزی ئه‌و نووسه‌ره گه‌ورانه دان كه كوردن و ناتوانن به زمانی كوردی بنووسن، له‌و وڵاتانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه، چه‌ندین نووسه‌ری ئاوا هه‌ن كه كوردن و به‌زمانی بێگانە ده‌نووسن، یاشار كه‌ماڵ، سه‌لیم به‌ره‌كات و ... له‌مباره‌وه لێكدانه‌وه‌ی جیاجیا هه‌یه، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م له زاری خۆتانەوە ئه‌م حاڵه‌ته لێک بده‌نەوە.
ــ من پێموایه مه‌سه‌له‌ی من جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا. چونكه یاشار كه‌ماڵ و سه‌لیم به‌ره‌كات ئه‌گه‌ر به زمانی خۆشیان نووسیبایان، به‌هۆی به‌ربڵاوبوونی زاراوه‌كه‌یان له‌تیراژی به‌رهه‌مه‌كانیاندا تووشی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه نه‌ده‌هاتن به‌ڵام من له بیرمه یه‌كه‌م چیرۆكی خۆمم به ناوی "ڕۆژێك" به كوردیی كرماشانی واتە زاراوه‌ی كه‌ڵهووڕی نووسی. بردمه لای باقر موئمنی كه یه‌كێكه له ڕۆشنبیره دیاره‌كانی كرماشان و ئێستا له فه‌ڕەنسایە و كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی باشی هه‌یه، كه چیرۆكه‌كه‌می خوێنده‌وه، گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌م چیرۆكه چاپ بكه‌ی، له كوێ چاپی ده‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر بته‌وێ له كرماشان چاپ و بڵاوی بكه‌ی، ئه‌وا چاپخانه‌یه‌كی وامان نییه، پاشان تۆ ئه‌م کتێبه به چ تیراژێك بڵاو ده‌كه‌یه‌وه؟ دیار بوو به تیراژێكی كه‌م بڵاو دهبوویهوە و خوێنه‌رێكی زۆر كه‌م ده‌یانخوێنده‌وه. چونكه هه‌موو خه‌ڵكی ئێران ناتوانن سوود له‌م زمانه ببینن، پێمی گوت به‌فارسی بنووسم باشتره، ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێی خۆش بوو با بیكاته كوردی، ده‌نا كوردی نووسین كێشه‌ت بۆ دروست ده‌كا. ئه‌مه گرفتی سه‌ره‌كیم بوو. سه‌رنج بده، كۆمه‌ڵه چیرۆكی سادق هیدایه‌ت، ساعدی و ... ئه‌وكات له كرماشان ٥٠ دانه‌ی لێده‌فرۆشرا، له‌كاتێكدا هه‌موو كه‌س تێی ده‌گه‌یشت، جا ئه‌گه‌ر به كوردی نوسیبام ئه‌م تیراژه كه‌متریش ده‌بۆوه. ئیمكانی نه‌بوو. ناچار بووم به فارسی بنووسم.
وایه ئه‌گه‌ر به كوردی نووسیباتان، ئێستا ته‌نها نووسه‌رێكی لۆکا‌ڵی دەبوون یاخود نه‌تانده‌توانی دوو سێ به‌رهه‌م زیاتر بنووسن، نەخاسمە لەبەر هۆکاری ئابووری ناچار ده‌بوون وازی لێ بێنن، هه‌روه‌ك هه‌ندێك كه‌سی تریش له ئێران بۆ نموونه محه‌ممه‌دی قازی و ئیبراهیم یۆنسی.ـ
ـ به‌ڵێ، وایه.
ـ به‌ڵێ، وایه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌تان له‌سه‌ره كه خزمه‌تى ئه‌ده‌بیاتى فارسیتان كردووه و كاره‌كانتان ناكه‌وێته خانه‌ى ئه‌ده‌بى كوردییه‌وه. ئایا له‌به‌رنامه‌تاندا هه‌یه له داهاتوودا به كوردی بنووسن؟
ــ نا ئیتر ته‌مه‌نم به‌سه‌رچووه. به‌رهه‌مه‌كانم به‌نزیكه‌ى پازده زمان وه‌رگێڕدراون، ئه‌گه‌ر به كوردى نووسیبام، ته‌نانه‌ت به زمانێكش وهرنهدهگێڕدرا، ئه‌گه‌ر یاشار كه‌ماڵ خزمه‌تى به زمانى توركى كردووه، ئه‌گه‌ر سەلیم به‌ره‌كات خزمه‌تى به زمانى عه‌ره‌بى كردووه، كه‌واته منیش خزمه‌تم به زمانى فارسى كردووه، دیاره جیاوازیشیان نابینم، هه‌ر ئه‌وه‌ى كه كوردێك چیرۆكه‌كانم ده‌خوێنێته‌وه، وهریاندهگێڕێتهوه و ته‌نانه‌ت مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده كه زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى منى كردۆته كوردى و خه‌ریكى وه‌رگێڕانی ڕۆمانه گه‌وره‌كه‌م "سالهاى ابری"یه، هیچ جیاوازییه‌كى نییه، وه‌ك ئه‌وه وایه خۆم به كوردى نووسیبێتمن، با ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ كه كهلهوڕى كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئه‌ی چاره چییه، ئه‌و زاراوه‌یه هه‌روا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وانه‌ی كهڵهوڕن، هه‌ر ده‌بێ به فارسی بنووسن؟
ــ مه‌گه‌ر ئێستا لاوه‌كان به‌و (N G O)یانه‌ى دروستى ده‌كه‌ن، دانیشن و سه‌رچاوه كۆبكه‌نه‌وه و كار بكه‌ن له مباره‌وه، ئه‌و وشانه‌ى نیمانه، بیاندۆزنه‌وه یان دروستیان بكه‌ن، چ له ڕوانگه‌ى شیعر و چ له ڕوانگه‌ى چیرۆكه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بین و بناسرێین. به‌مجۆره ده‌كرێ به كهلهوڕى بنووسین و شته‌كانمان بكرێنه فارسى.
ئه‌م ڕۆمانه گه‌وره‌یه‌تان، "سالهاى ابرى" كه ئێستا باستان كرد، ئایا وه‌ك هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن، ده‌كرێ وه‌ك ژیاننامه و سه‌ربورده‌ى خۆتان به‌ناو بكرێت؟
ــ به‌ڵێ ده‌توانین بڵێین ژیاننامه‌ى خۆمه، ٩٥%. له هه‌ندێ شوێندا خه‌یاڵ له‌وانه‌یه ڕۆشتبێ و له ژیانى خۆم دوور كه‌وتبێته‌وه به‌ڵام به گشتى ژیانى خۆمه.

سەبارەت بە كاردانه‌وه‌ی ژیانی نووسه‌ر لە ڕۆماندا، ئایا پێتان وا نییە تێكه‌ڵكردنی ژیان و بیره‌وه‌رییه‌كانی خودی نووسەر، لە نێو ڕۆمان یان چیرۆکێک‌دا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان دابنێ؟
ــ زۆربه‌ى نووسه‌رانى جیهان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى خه‌ڵاتى نۆبێلیشیان بردۆته‌وه، وه‌ك گابریه‌ل گارسیا ماركیز و ژۆزێ ساراماگۆ و ئۆرهان پاموک، هه‌مویان له وتووێژه‌كانیاندا ددان به‌وه‌دا ده‌نێن كه سه‌ره‌تا ژیانى خۆیان نووسیوەتەوە و له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كاندا ژیانى خۆیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى له ڕۆمانه جیاوازه‌كاندا ده‌یانخوڵقێنن، ئه‌وانه‌ن كه له ژیاندا ڕووبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه، وه‌ك باوك و دایك، بابه‌گه‌وره و خزم و خوێش، ئه‌مانه ئه‌و سیمایانه‌ن كه دروستیان ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت ڕۆماننوسێكى گه‌وره‌ى وه‌ك میخاییل شولۆخۆف، له ڕۆمانی "دۆنى ئارام"دا بۆ زۆربه‌ى كه‌سایه‌تییه‌كان كه‌ڵكى له سیماى بنه‌ماڵه‌ى خۆی وه‌رگرتووه و به شێوه‌یه‌كی دیكه له ڕۆمانه‌كه‌ى خۆیدا سەر لە نوێ دروستی کردوونەتەوە.
به‌گوێره‌ى ئه‌و فه‌زا پڕ له سانسۆره‌ى كه له ئێران هه‌یه و به‌مدواییانه ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته لووتكه، ئایا لەسەر ئەو بڕوایەن کە هه‌موو شتێكتان گوتبێ و تووشی خودسانسۆڕی نه‌هاتبن؟
- سه‌باره‌ت به كاره‌كانم، دەبێ بڵێم له كتێبی "سالهاى ابرى"دا هه‌موو شتێكم گوتووه و ئه‌م كتێبه له ماوه‌ى ساڵێكدا گه‌یشته چاپى دووه‌م، هه‌ر به‌و نرخ و قورساییه به‌ڵام له چاپى سێهه‌مدا توشى كێشه هاتین و گوتیان پێویسته ٧٠٠ لاپه‌ڕه له‌و ڕۆمانه ٣٤٠٠ لاپه‌ڕه‌یه، واته یه‌ك له سێی ڕۆمانه‌كه سانسۆڕ بكرێ. من په‌سه‌ندم نه‌كرد تا ئه‌وه‌ى سیسته‌مه‌كه گۆڕدرا و هه‌ندێك كرانه‌وه دروست بوو، هه‌رچه‌نده ئیدهئالیش نه‌بێ. من به‌رده‌وام پێ‌داگر بووم له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى کتێبێک بە شێوەیەکی ڕێك و پێك و بێ کەموکووڕى، به پێچه‌وانه گوتم با بڵاو نه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ٧٠٠ لاپه‌ڕه‌ى سانسۆر بكرێ، هیچى لێ نامێنێتەوە، ئه‌م سانسۆڕه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دوو هۆى ده‌سته‌واژه‌یى، یه‌كه‌م پێویست بوو دایه‌گه‌وره له دیمه‌نى یه‌كه‌مدا، له كاتى سه‌مادا خۆى با نه‌دات (پێدەکەنێ) و ئه‌وى تریشیان وشەی سەما هه‌ڵپه‌ڕكێ، دیاره پاشان وه‌ك خۆى و بێ دەسکاری چاپ كرا، به‌ڵام زۆربه‌ى كتێبه‌كانم ئیتر دواى ساڵی ٥٩ چاپ نه‌كران، "ازاین ولایت"و"آب شوران" و "همراه با آهنگ بابام" و"فصل نان" به‌مدواییانه دواى ٣٥ ساڵ سه‌ر له‌نوێ چاپ كرانه‌وه، "آب شوران" و "ازاین ولایت"، دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه، چاپى بیست و پێنجه‌میان كرایه‌وه.

هه‌ر له‌م چوارچێوەیه‌دا گەلۆ ده‌توانین بڵێین ئێستا بزافێكى دژى سانسۆڕ، به‌پێشه‌نگى نوسه‌ران و ڕوناكبیران، له ئێران‌دا له ئارا دایه؟
- بێگومان ئه‌م بزاڤه‌ی باسى ده‌كه‌ی توندوتۆڵ تر بووه چونكه جیهانى ئیمڕۆ جیهانێكى ته‌نانه‌ت سه‌عاتێك له‌مه‌وبه‌ر نییه، له ماوه‌ى چه‌ند چركه‌دا، له‌رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه، ده‌توانین ئاگادارى هه‌موو هه‌واڵه‌كان بین، جیهان یه‌كپارچه بووه و گۆرانكارییه‌كان كاریگه‌رى له‌سه‌ر یه‌كترى داده‌نێن. خه‌ڵك ئیتر ده‌یه‌وێ له‌م گونده بچووكه‌دا بگه‌نه مافه‌كانیان. نه‌ك ته‌نها نووسه‌ران به‌ڵكوو كرێكاران، مامۆستایان په‌رستاران و تانه‌ت خاوه‌ن كتێبه‌كانیش خه‌ریكه ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن، ده‌یانه‌وێ ئازادى هه‌بێت، ڕۆژنامه‌نوسان نایانه‌وێ هه‌موو ڕۆژنامه‌كان یه‌كڕه‌نگ بن، وه‌كو ئه‌و قه‌یرانه‌ى ئێستا له گۆڕه‌پانى ڕۆژنامه‌نووسى ئێران‌دا ده‌بینرێ، بۆیه‌ش ڕۆژنامه نافرۆشرێ. ڕۆژنامه حكومییه‌كان به پشتگیرى ده‌وڵه‌ت ڕۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بن، ئه‌وانیش چونكه بابه‌تێكى تایبه‌تیان نییه و دووپاته‌ن، نافرۆشرێن. ئه‌گه‌ر سانسۆر هه‌بێ، ئەوا ئێمە سه‌ربه‌خۆ نین، بۆ سه‌ربه‌خۆیى هه‌ر ئه‌وه‌یه وڵاتى خۆمان به‌ده‌ست خۆمان بێ؟ درۆیه ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه. سه‌ربه‌خۆیى له دنیاى ئه‌مڕۆدا یانی ئازادى، كاتێك نه‌توانى ئه‌فراندن بكه‌ی، ئه‌و ترۆمبێلهى پێته هى خۆت نییه، كاتێك نه‌وته‌كه‌ت هه‌رزانفرۆش ده‌كرێ، چونكه پاڵاوگه‌ى پێشكه‌وتووت نییه، كه‌واته تۆ سه‌ربه‌خۆ نی و وابه‌سته‌ى، وابه‌سته‌ی به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له ده‌ور و به‌رتن و تۆ دروستت نه‌كردوون.

كە ڕۆمانه‌كانى ئێوە ده‌خوێنینه‌وه، ده‌چینه ئه‌و شوێنانه‌ى بەڕێزتان لێیان ژیاون و كرماشان له مێشكماندا وێنا ده‌بێ، وه‌ك چۆن له ڕۆمانه‌كانى یاشار كه‌ماڵدا چوكورئۆڤا و له هى گارسیا ماركیزدا ئه‌مریكاى لاتین، شوێن چ ڕۆڵ و پێگەیەكى له فه‌زاى چیرۆكدا هەیە؟
- به بڕواى من شوێن ڕۆڵێكى گرنگى هه‌یه. ویلیا‌م فاكنه‌ر، به‌و هه‌موو نوێگه‌رایى و شێوازه نوێیه‌ى کە هه‌یه‌تى، زۆر پابه‌ندى شوێن بوو، شوێن بیرهوهرىی گرنگ له مێشكى مرۆڤدا زیندوو ده‌كاته‌وه. ئێستا ماوه‌یه‌كه له شاری "كه‌ره‌ج"م، زۆر شه‌و خه‌و به كرماشانەوە ده‌بینم، خه‌ونى بە كۆڵانه‌كانى و، هه‌میشه به‌گریانه‌وه له خه‌و ڕاده‌چه‌نم. هه‌رگیز ناتوام بیره‌وه‌رییه‌كان له مێشكمدا بسڕمه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی پابه‌ندبوونى له ڕاده به‌ده‌رمه به‌و فه‌زایه، پێموایه "دۆنى ئارام"ى شۆلۆخۆف نه‌یده‌توانی بێ ئه‌و شوێنه دۆنى ئارام بێ، هه‌ر خودی ناوى كتێبه‌كه ناوێكه كه له شوێنێكی تایبه‌ت وه‌رگیراوه.

سوژه و ناوه‌رۆكى زۆربه‌ى چیرۆكه‌كانى ئێوه، ڕه‌نج و مه‌ینه‌تى خه‌ڵكى فه‌قیر و به‌له‌نگازه، پێتان وا نییه ئەمانە دووپاته‌ن و پێویست ده‌كا كار له‌سه‌ر فه‌زاى دیكه‌ش بكرێ؟ چونكه ئه‌ده‌بیاتی فه‌قیرانه تایبه‌ت بوو به‌سه‌رده‌مێك له‌سه‌رده‌مه‌كان و ئێستا دەبێ قسە لەسەر قەیرانی دیکەش بکرێ؟
- من له‌ناو ئه‌مانه‌دا ژیاوم، خۆم ڕه‌نج و مه‌ینه‌تم چێشتووه. مناڵێكى پێنج ساڵه بێننه پێش چاو كه پێویسته یارى بكا، به‌ڵام له‌بری یاری، ئیش دەکا و باوكى ناچارى ده‌كا مل بداته به‌ر ئیشی قورس و زۆر كات ته‌نانه‌ت كاركردن له به‌رده‌م خوێندنیشدا ده‌بووه ئاسته‌نگ، زۆر كارى جۆراو جۆرم كردووه، له‌ژێر قرچه‌ى هه‌تاودا كه كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر پێستم دانا. نه‌مده‌توانى جگه له‌م فه‌زایه فه‌زایه‌كى تر دروست بكه‌م. له "سالهاى ابرى"دا نووسیومه كه بنه‌ماڵه‌كه‌م هه‌موویان كرێكار و زه‌حمه‌تكێش بوون، ته‌نانه‌ت ژنانى ماڵى ئێمه‌ش جگه لهماڵدارى و كابانی كارى تریان ده‌كرد، کاری وه‌ك خه‌یاتى و دروومان.

یانى به بڕوای ئێوه ئه‌ده‌بیات باشترین ئامرازه بۆ ده‌ڕبڕین و هێنانه زمانى ئه‌و ده‌ردو ئازارانه، ده‌بێ بنوسرێن تا له بیر نه‌چنه‌وه؟
- ئه‌ده‌بیات و هەروەها مۆسیقا.. ته‌نانه‌ت هونه‌ره‌كانى دیكه‌ش بۆ نمونه نیگاركێشى.

خۆتان تا چه‌ند كه‌ڵكتان له‌هونه‌ره‌كانى تر وه‌رگرتووە، به‌تایبه‌ت مۆسیقا؟
ــ مۆسیقا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له نووسراوهكانمدا. من له كتێبی "فصل نان" و كتێبی "آب شوران"دا باس له شمشاڵ ژه‌نێك ده‌كه‌م، باس له ههڵپهڕكێکانی دایكم و وان له‌ماڵێدا دەکەم. له "سالهای ابری"دا، دیمه‌نێكی گرنگم هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ركێی دایكم له شایی كوڕه‌كه‌یدا. ئه‌مانه و سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه لهچیرۆكهكانمدا، هه‌م لهمهلهكان و هه‌م لهمرۆڤهكانهوه وه‌ك ئاوازێك ده‌گاته گوێ.

با زیاتر باسی ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كانت بكه‌ین، سووژه‌ی زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی ئێوه ئه‌فسانه و كه‌لتوورو داب و نه‌ریتی خه‌ڵكه كه ئه‌مه‌ش خۆی جۆرێكه له ڕه‌سه‌نایه‌تی، هه‌ڵبه‌ت به ده‌ربڕین و خه‌یاڵێكی نوێوە، ئێوه لە نێو دەقدا، چۆن له‌گه‌ڵ دابونه‌ریت و فلكلۆردا هەڵسوکەوت ده‌كه‌ن؟
ــ من به‌رده‌وام بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه بۆچی كه‌سانێكی وه‌ك خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌دی شاملوو ئه‌وه‌نده له شیعره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوون. ئینجا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتم كه ئه‌حمه‌دی شاملوو به‌ر له هه‌ر شتێ به‌سه‌ر كه‌لتووری خه‌ڵكدا زاڵ بووە. به‌رهه‌می ئه‌مه‌ش ئه‌و كتێبانه‌ی هه‌فته بوون كه له سه‌ره‌تای چله‌كاندا چاپ و بڵاو ده‌بوونه‌وه و ئه‌وه‌ش بوو به سه‌ره‌تایه‌كی باش. شاملوو هێنده بەسەر بوارەدا زاڵ بوو كه ته‌نانه‌ت ئەمە لە به‌رهه‌مه وهرگێڕدراوهكانیشیدا ڕەنگی داوەتەوە. بۆ نموونه کە "پابرهنهها"ی "زاهاریا ئیستانكۆ" ده‌خوێنیته‌وه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێ به ڕاستی شاملوو تواناییه‌كی زۆری هه‌بووه له به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌دا كه پێشتر له وه‌رگێڕاندا به‌كار نه‌هاتبوون. هه‌ڵبه‌ت نووسه‌رێكی تریش هه‌وڵیدا لهوهرگێڕانهكانیدا شتی ئێرانی به‌كار بێنێ، ئه‌ویش محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌مالزاده بوو، به‌ڵام به‌و جۆره سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا كه شاملوو تیایدا سه‌ركه‌وتوو بوو. یانی ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین شاملوو له جه‌ماڵزاده زیاتر زاڵبوو به‌سه‌ر كه‌لتوور و دابونه‌ریتی خه‌ڵكدا. من پێموایه نووسه‌ر یان شاعیرێكی لاو ده‌بێ به‌سه‌ر فەرهەنگی كۆمه‌ڵگاكه‌یدا زاڵ بێ. ئه‌م زاڵبوونه‌ش به خوێندنه‌وه یاخود گه‌ڕان به‌ناو خه‌ڵك و دێهات و شوێنه جیاوازه‌كاندا دروست ده‌بێ. پێویسته نووسه‌رێكی لاو وتووێژی خه‌ڵك له‌ده‌فته‌رێكدا بنووسێته‌وه و هه‌میشه پێی بێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیری نه‌چێته‌وه، چونكه ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كی سه‌یر له‌م گفتوگۆیانه‌دا هه‌یه. ئێمه ئه‌گه‌ر زۆریش فشار بۆ خۆمان بێنین و بیر بكه‌ینه‌وه له‌كاتی نووسیندا ناتوانین بگه‌ینه ئه‌م ڕه‌سه‌نایه‌تییه. بۆیه من به‌ره‌و لای ئه‌فسانه و په‌ندی پێشینیان چووم. كتێبی ئه‌فسانه و په‌نده كوردییه‌كانم بۆ یه‌كه‌مجار له كرماشان كۆكرده‌وه. ده‌ڵێم یه‌كه‌مجار چونكه به‌ڕاستی به‌ر له من كه‌س نه‌یكردوه، پاشان ئه‌و فه‌رهه‌نگه گه‌وره‌یه‌م به‌یارمه‌تی ڕه‌زا خه‌ندان (مه‌هابادی) ئاماده كرد كه بیست به‌رگه. ئه‌م كاره‌م ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه كرد كه سه‌رنجی نووسه‌رانی لاو بۆ ئه‌وه ڕابكێشم كه جگه له‌خوێندنه‌وه‌ی كاره‌كانی شاملوو كه زاڵیان ده‌كا به‌سه‌ر كه‌لتوور و زمانی فارسی‌دا، دەبێ ئه‌فسانه‌كانیش بخوێننه‌وه.

هونه‌ری ڕۆمان، هونه‌رێكی مۆدێرنه، به‌ڵام له‌ناو ئێمه‌دا زیاتر ئهقڵییهتێكی وه‌رزێڕی و كشتوكاڵی زاڵه، پێتان وا نییه نووسراوه‌كانی ئێوه‌ش له‌م چوارچێوه‌یه دان، ئایا هیچ هه‌وڵدانێك هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه؟
ــ سه‌یر كه‌ن، زۆربه‌ى فه‌زاكان هى گونده‌ن به‌ڵام "آب شوران"، فه‌زایه‌كى شارى هه‌یه، من جیاوازم له‌و كه‌سه‌ى له گوند له‌دایك بووه، چونكه من له شار له‌دایك بووم، ئه‌و چیرۆكانه‌ى كه په‌یوه‌ستن بهگوندهوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ساڵانه‌ى له گیلانغرب مامۆستا بووم. من گونده‌كانى گیلانغربم له‌نزیكه‌وه بینى، هه‌ڵبه‌ت ژیان و به‌رهه‌مەکانى سه‌مه‌دى بێهره‌نگى و چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵیدا بوه هۆى ئه‌وه‌ى ڕوو بكه‌مه كێشه‌كانی گوند و بیره‌وه‌رییه‌كانم له گوند به‌شێوه‌ى كورته‌چیرۆك بنووسمه‌وه. له ڕۆمانی "سالهاى ابرى"دا، هه‌م فه‌زایه‌كى دێهاتییانه هه‌یه و هه‌میش فه‌زایه‌كى شاری، له شاره‌وه ده‌ست پێده‌كا به‌ڵام له یادگارییه‌كانى باوكم و باپیرم و ئه‌وانه‌وە ده‌چینه‌وه ناو گوند.

بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێ ڕۆمانى درێژ چیتر خوێنه‌رى نییه و ناتوانێ كاریگه‌رى هه‌بێ، به تایبه‌ت دوابه‌دواى ده‌ركه‌وتنى سه‌ته‌لایت و ئه‌نته‌رنێت، له‌كاتێكدا ئێوه له‌چیرۆكى كورته‌وه ڕووتان كردۆته ڕۆمانی درێژ.
له دونیادا كه‌سانێكى كه‌م هه‌ن ته‌نیا كورته‌چیرۆك بنووسن. چیخۆف، ئێدگار ئالێن پۆ و له‌مدواییانه‌شدا ڕایمۆند كارڤێره كه ئه‌مانه ڕۆمانیان نه‌نووسیوه و ته‌نیا كورته چیرۆكیان هه‌یه به‌ڵام با ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێ كه زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى نووسه‌رانى دونیا بۆ نموونه گابریه‌ل گارسیا ماركیز له كورته چیرۆكه‌وه ده‌ستیان پێكردوە، هه‌ڵبه‌ت ماركیز به ڕۆژنامه‌وانى ده‌ستى پێكرد و پێشى وابوو هه‌ر گه‌نجێكی نووسه‌ر پێویسته ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵى كارى ڕۆژنامه‌نووسى بێ و ئینجا كورته‌چیرۆك و ڕۆمان. ئه‌مه به‌گشتى چاره‌نوسى هه‌موو نووسه‌رێكه. منیش كورتهچیرۆكم ده‌نووسى و پاش ماوه‌یه‌ك بیرم كرده‌وه كه ئه‌و بابه‌ته‌ى هه‌ڵمبژاردووه بۆ ڕۆمانێك ده‌ست ده‌دەن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و بۆچوون و به‌یانانه‌ی كه سه‌رده‌می فڵان و فیسار به‌سه‌ر چووه یاخود ئه‌م شێوازه له‌ئه‌ده‌بیات باوی نه‌ماوه، به بڕوای من ئەمانە له‌جێدا نین و دوورن له‌ڕاستی. به‌ر له‌وه‌ی "دۆنی ئارام"ی میخائیل شۆلۆخۆفیش خه‌ڵاتی نوبێل وه‌ربگرێ، ئه‌مجۆره قسانه ده‌كرا و ده‌یانگووت 'مه‌رگی ڕۆمان' هاتووە و ئیتر هه‌موو شتێ ته‌واو بوو. وه‌لێ دیتمان ئەم ڕەوتە درێژه‌ی هه‌یه. تا كاتێك ژیان به‌رده‌وام بێ، به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیش به‌رده‌وامن. دیاره گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێ چونكه شعووری خه‌ڵك ده‌چێته سه‌ر. له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا به‌ڕاستی نووسین کارێکی زۆر ئه‌سته‌مه. ئه‌گه‌ر نووسه‌رێك خۆی نوێ نه‌كاته‌وه، به‌رده‌وام موتاڵای نه‌بێ، ناتوانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وته نوێیه‌دا هاوئاهه‌نگ بێ و شت بنووسێ. من ناڵێم شتێكی ئاڵۆز بنووسێ كه خه‌ڵك لێی تێنه‌گه‌ن، نا، به‌تایبه‌ت وه‌ك نووسه‌ره‌كانی ئێران مه‌كه‌ن كه چاوه‌ڕێن یه‌كێك خه‌ڵاتی نوبێل وه‌ربگرێ و پاشان له چه‌ند لاوه لاسایی بكه‌نه‌وه. له ئێران، لانیكه‌م ده‌توانم نمونه‌ی ده‌یان ڕۆمان بێنمه‌وه كه لاسایی "سه‌د ساڵ ته‌نیایی"یان كردۆته‌وه و هیچكامیشیان له ڕیالیزمی جادووییدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئێستا بۆ نموونه ئۆرهان پاموك له توركیا، خه‌ڵاتی نوبێلی وه‌رگرتووه، بۆ به‌یانی ده‌بینین له ئێران لاسایی ده‌كرێته‌وه، یانی خوڵقكاری ناكه‌ن. هۆكاری ئه‌وه‌ی ئهدهبیاتهكهمان نابێته جیهانی و له لایه‌ن جیهانییانه‌وه پێشوازی لێناكرێ و ئه‌وه‌ی ته‌رجومه‌ش كراوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یه. چونكه خوێنه‌رێكی بیانی ده‌یه‌وێ ئه‌فراندنێك له‌به‌رهه‌مه‌كه‌دا ببینێ. كاتێك بینی ئه‌مه هه‌مان شته كه ماركیز نوسیویه‌تی، دیاره پێشوازی لێ ناكا. جگه له‌مانه بڵاوكه‌ره‌وه‌یه‌ك چ ئێرانی بێت یان بیانی، به‌تایبه‌ت بڵاوكه‌ره‌وه بیانییه‌كان كه بواری ئابووری به‌لایانه‌وه زۆر گرنگه، نایه‌ن سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌ر كتێبێك بكه‌ن كه ٤٠٠ تا ٥٠٠ دانه‌ى لێ بفرۆشرێ و ئه‌وى تر‌ى بمێنێته‌وه. بۆیه كتێبه‌كانی ئۆرهان پامۆك كه دوانیان كراونه‌ته فارسى واته "قلعه سفید" و "زندگى ن‌و" و سه‌رجه‌م ده ڕۆمانێکی هه‌یه، وه‌رگێراونه‌ته سه‌ر ٤٠ زمانى بیانى، به تیراژى لانیكه‌م په‌نجا هه‌زار بڵاو كراونه‌ته‌وه و پێشوازى زۆر بهرفراوانىان لێكراوه، بڵاوكهرهوهیهكى بیانى پاره‌كه‌ى فڕێ نادا، ده‌زانێ چى بكا. بۆیه‌ش ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه سه‌رده‌مى ڕۆمانى درێژ تێنه‌په‌ڕیوه و ئه‌و ڕهقیبانهى بۆ به‌رهه‌مه نووسراوه‌كان دروست بوون، وه‌ك ئینته‌رنێت، سه‌ته‌لایت و كۆمپیوته‌ر، هیچ كامێكیان نه‌یانتوانیووه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر میراتى گوتهنبێرگ هەبێ.
هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
ــ چونكه كه كتێبێك ده‌گریته ده‌ست بۆ خوێندنه‌وه، خۆت ده‌رهێنه‌رى فیلمێكى كه له‌به‌ر ده‌ستى خۆته و هه‌ر كه ماندوو بووی، وازى لێ دێنى، بیر ده‌كه‌یه‌وه، جارجاره كتێبه‌كه وێك ده‌نێ و لە گژ فکر و خەیاڵان ڕۆ دەچی. فیلم یاخود شتى بینراو ئه‌م قازانجه‌ى نییه. ئێمه به شتى نووسراو ڕاهاتووین چونكه پێویسته بیرى لێ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ هه‌موو شتێك ببیسین، بۆ نموونه بیرت دێ فڵانی چى كرد، چى بوو... هه‌ندێكیشی ده‌خه‌ینه سه‌ر و پێوه‌ى ده‌نێین. ئه‌گه‌ر سه‌یرى فیلمێك بكه‌ین، به‌ده‌م گوڵه‌به‌ڕۆژه ترووكانهوه نازانین سه‌ره‌نجمان له‌سه‌ر گوڵه‌به‌ڕۆژه بێ یان دیمه‌نه‌كانى فیلمه‌كه. خێرا له‌پێش چاومان تێده‌په‌ڕێ و له‌وانه‌شه تەنیا ڕۆژێك لە یادماندا بێ و ته‌واو، به‌ڵام كتێب ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ى نییه، به بڕواى من تا كاتێك شتێكی له‌مه گرنگتر نه‌خولقێ هه‌ر ده‌مێنێتەوە، كه‌واته ڕۆمان هه‌روا به تیراژێكى زۆره‌وە خوێنه‌رى خۆی هه‌یه. نمونه‌ی ئۆرهان پامۆك دێنینه‌وه چونكه تازه خه‌ڵاتى نۆبێلی وه‌رگرتوە، ئه‌وه‌ى كه ڕۆمانه‌كانى به‌تیراژى په‌نجا هه‌زار و سه‌د هه‌زار بڵاو ده‌بنه‌وه، باش پێمان ده‌سه‌لمێنێ کە ڕۆمان هێشتا زیندووه.
سه‌باره‌ت به ئۆرهان پامۆك پێتان وانییه به‌جیهانی بوونى ئۆرهان پامۆك و به‌خشینى خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بیى نۆبێل به‌و نووسه‌ره به جۆرێک په‌یوه‌ست بێ به هه‌ندێك بێنه و به‌ره‌ى سیاسیه‌وه؟
- ئه‌م قسانه بۆ "پاسترناك"یش هه‌ڵبه‌ستران، به تایبه‌ت بۆ كتێبه‌كه‌ى "دكتۆر ژیڤاگۆ". ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به شۆلۆخۆفیش هه‌مان بۆچوون هه‌بوو، چونكه "دۆنى ئارام"، ئه‌و كتێبه بوو كه دواتر لایه‌نگرانى ستالین ڕه‌خنه‌یان لێگرت. بۆ زۆر كه‌سى تریش وتراوه، نا، من وابیر ناكه‌مه‌وه، زۆر نووسه‌ر له دنیادا به‌دیده‌كرێن كه به‌رهه‌مه‌كانیان لاوازه و ناڕه‌زایه‌تى سیاسى ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام دواجار خه‌ڵاتى نۆبێل له‌سه‌ر هه‌ندێك بنه‌ما پێشكه‌ش ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ڕۆمانه وهرگێڕدراوهى پاموك بخوێنیته‌وه كه باسمكرد تۆش دێیه سه‌ر بۆچونهكهى من و ده‌بینى حه‌قى خۆیه‌تى. به‌ڵام بیرمان نه‌چێ دونیا پێویستى به نووسه‌رى ناڕازییه. واته هه‌موو دونیا ده‌ڵێن ئه‌و نووسه‌ره كه ڕۆماننووسه نابێ له مه‌سه‌له‌كانى كۆمهڵگهکەى دوور بێ. کە له به‌رامبه‌ر بێ مافى و زوڵم و سێداره ڕاده‌وستێ، كه له دژى قه‌تڵوعامى ئه‌رمه‌ن و كورد ده‌بێته‌وه، ئه‌وه نووسه‌رێكی حه‌ساسه. لێره‌دا ده‌ڵێن سیاسییه، به‌ڵام دیاره ئه‌و مه‌سه‌لانه له به‌ناوبانگ كردنى ئۆرهان پاموك و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵك له كتێبه‌كانى بگه‌ڕێ و تیراژى كتێبه‌كانى بچنێته سه‌ر، كاریگه‌رییان هه‌یه و له‌ئه‌نجامیشدا ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كەنە سه‌ر وه‌رگێڕانی كتێبه‌كانی بهزمانەکانی دیكه.
ئاغاى ده‌روێشیان ئێوه‌ش نووسه‌رێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێستن و له به‌رامبه‌ر زۆر شت‌دا هه‌ڵوێستى شه‌فافتان نواندووه و ناڕه‌زایه‌تیتان ده‌ربڕیوه، ئایا تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه، هه‌روه‌ك زۆربه‌ى نوسه‌رانى خاوه‌ن هه‌ڵوێستی ئێران، ڕووبه‌ڕوى هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه بوونەتەوە؟
- بۆچى نا، من به‌ردەوام ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه بوومه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ساڵى ١٣٧٧ كه له كانوونی نووسه‌رانى ئێران، دوو هاوڕێی خۆشه‌ویست و بیرمه‌ندم له‌سه‌ر شه‌قام گیران و خنكێندران، ئه‌وه به‌رنامه‌یه‌ك بوو كه منیش تێیدا بووم و ده‌بوو كوژرابام. به‌رده‌وام بانگ ده‌كرێم، لێپێچینه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، موزاحیمهتى ته‌له‌فۆنیم بۆ دروست ده‌بێ، سووكایه‌تیم پێ ده‌كرێ، هه‌ر ڕێگه‌نه‌دان به كانوونى نووسه‌رانى ئێران خۆی جۆرێك هه‌ڕه‌شه‌یه، ڕێگه ناده‌ن ئه‌م ناوه‌نده چالاكی هه‌بێ و له ماڵێكى بچو‌وكدا و به ژماره‌یه‌كى كه‌مه‌وه كار بكا. گرنگتر له‌وانه‌ش كتێبه‌كانم به‌رده‌وام سانسۆر ده‌كرێن، به‌رپرسانى سانسۆڕ له لێدوانه‌كانیاندا ڕاشكاوانه گوتویانه كه هه‌ر كتێبێ بگاته ده‌ستمان، سه‌ره‌تا سه‌یرى ناوى نووسه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بزانین كێیه، ده‌نا له‌وانه‌یه هه‌ر ئەو كتێبانەی من به‌ناوى كهسێكىترەوە مۆڵه‌تیان پێبدرێ، به‌ڵام چونكه ناوى منى له‌سه‌ره، گرفتى بۆ دروست ده‌كه‌ن. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه هه‌ن و له‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌شدا ناكرێ ئاسوده بژی، هه‌میشه سێبه‌رى ترست له‌سه‌ره.
وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می كانوونی نووسه‌رانی ئێران، بە ڕای ئێوە بۆچى ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كانونى نوسه‌رانى ئێران‌دا دروست ده‌كرێ، بۆ مۆڵه‌تی پێنادرێ؟
ـــ چونكه كانوونى نوسه‌رانى ئێران گرنگ ترین دروشمى، دژایه‌تى سانسۆر و هه‌روه‌ها خه‌باته له‌پێناو ئه‌ندێشه و ئازادی ڕادهڕبڕیندا، هه‌ر ئه‌م دوانه‌ش مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئه‌و ڕژێمانه‌ى سه‌ره‌تا به‌ڵێنى هاوكارى و به‌ڵێنى باشكردنى دۆخى بژێوى خه‌ڵك ده‌ده‌ن و پاشان به‌ڵێنه‌كه نابه‌نه سه‌ر و هه‌ر جۆره نارازاییه‌ك به‌مجۆره كارنه‌كردن و په‌یمان شكاندنەیان سه‌ركوت ده‌كه‌ن، كانوونیش یه‌كێكه له‌و ده‌زگایانه‌ى نایه‌وێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا بێده‌نگ بێ. سه‌رده‌مانێك خوالێخۆشبوو ئەحـمەدی شاملوو، له‌وتووێژێكدا سه‌باره‌ت به پرسیارێكى هاوشێوە گوتی: "ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت بده‌نه كانوونى نووسه‌ران ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌رجه‌م سه‌ندیكا و ڕێكخراوه سنفییه‌كان." كانوون، پێش هه‌موو شتێ ده‌زگایه‌كى سنفییه، ده‌مانه‌وێ له‌م كانوونه‌دا مافی نووسه‌ر له‌به‌ر چاو بگرین، چ له ڕوانگه‌ى بەڕەنگاری لەگەڵ سانسۆڕى به‌رهه‌مه‌كانی و چ له ڕوانگه‌ى پەرەدان بە ئازادیی ئه‌ندێشه و قهڵهمەوە. هه‌روه‌ها هه‌ندێك بڵاوكراوه هه‌ن مافى نوسه‌ر پێشێل ده‌كه‌ن، ئێمه چونكه به قه‌ڵه‌م كار ده‌كه‌ین بته‌وێ و نه‌ته‌وێ دزه ده‌كه‌ینه گۆڕه‌پانى ئه‌ندێشه‌وه، چونكه ئه‌وه كارى ئێمه‌یه. سه‌رو كارى ئێمه له‌گه‌ڵ كارى ئه‌ندێشه و ڕاده‌ربڕینه. كارى مه ئه‌وه‌یه سانسۆر نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئافرێنەر بین، ئێمه سیاسی نین به‌ڵام هه‌ندێكجار ناچار ده‌بین بكه‌وینه ناو ئه‌و سنورانه‌وه، ئەگەرچی ئه‌وه‌ش بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى ده‌سه‌ڵات نییه. نامانه‌وێ ببینه سه‌رۆككۆمار. من له وتووێژهكانمدا گوتوومه ده‌توانم پۆلێكى ٣٠ كه‌سى به‌ڕێوه به‌رم، به‌ڵام ناتوانم قوتابخانه‌یه‌كى ٥٠٠ كه‌سى به‌ڕێوه ببه‌م. زۆربه‌ى هاوڕێیانی تریشم به‌مجۆره‌ن. ئه‌وانه وه‌ك چۆن "هاوێل" له چیك دێته سه‌ر كار كه نووسه‌ر بوو، ده‌ترسن له ئێرانیش شتێكى به‌مجۆره بێته ئاراوه. به‌ڵام ئه‌مه ڕونادا، جارجاره‌ش كه به ناچارى خۆ لە كاروبارى سیاسى هەڵدەقورتێنین، بۆ ئه‌وه‌یه كارى كۆمه‌ڵایه‌تى بكه‌ین. ده‌مانه‌وێ كۆمه‌ڵگە ئازاد بێ، بۆ گەیشتن بە ده‌سه‌ڵات ئه‌م ئیشه ناكه‌ین و دژى هێزو ده‌سه‌ڵاتین.
مامۆستا دەروێشیان، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتى كوردیدا ئاشنان؟
ــ وه‌ك ده‌زانن من له شوێنێك ژیاوم كه ئه‌ده‌بیاتى كوردى تیایدا قه‌ده‌غه بوو و هیچ كتێبێكی كوردی نه‌ده‌گه‌یشته ده‌ستمان یان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان سانسۆڕ ده‌كرا. له‌و كاته‌وه‌ى كه هه‌ندێك كتێبى كوردیم به‌ده‌ست گه‌یشتووە، ده‌ستم كردووە به‌خوێندنه‌وه‌یان و به ڕاستى زۆر زوو توانیم په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌دا ببەستم. ئه‌و كتێبانه‌م له ڕێى قاچاغه‌وه به ده‌ست ده‌گه‌یشت، دواى خوێندنه‌وه‌ى هه‌ندێك له چیرۆكه كوردییه‌كان، بۆ یه‌كه‌مجار نزیكه‌ى بیست و پێنج نووسه‌رى كوردم به كۆمه‌ڵگه‌ى فارسى زمان ناساند، به‌مه ناڵێن خزمه‌ت كردن به‌زمانى كوردى به‌ڵام چونكه به فارسى ده‌نووسم ده‌ڵێن خزمه‌ته به‌زمانى فارسى. باشه كام له‌و نووسه‌ر و شاعیرانه‌ى كرماشان، ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌یان هه‌یه، هاتوون به‌رهه‌مى كوردی‌یان كردۆته فارسى كه به‌تیراژێكى باش بڵاو بێته‌وه؟ ئه‌و كتێبه خه‌ریكه چاپى دووه‌م ده‌كرێته‌وه، ده‌توانم بڵێم دواى ساڵى ١٩٩١، ئاشناى ئه‌ده‌بیاتى كوردی بووم.
به پێی ئه‌و ئاشناییهتان، به بڕواى ئێوه ئه‌ده‌بیاتى كوردى چۆن ده‌توانێ ببێته ئه‌ده‌بیاتێكى جیهانى؟ ئایا ئه‌و ئاسته‌ى هه‌یه؟
ئه‌ده‌بیاتى كوردى خه‌ریكه ده‌بێته ئه‌ده‌بیاتێكى جیهانى. هه‌ندێك نووسه‌رى باش وه‌ك شێرزاد حه‌سه‌ن و به‌ختیار عه‌لى و فه‌رهاد پیرباڵ و زۆرى ترهه‌ن. ئه‌مانه له ژێر سێبه‌ری دیكتاتۆریی سه‌دامدا نه‌بوون و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات كاریان كردووه، واته زه‌مینه‌ى فه‌رهه‌نگیان هه‌بووه و له ده‌ره‌وه پته‌وتریان كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئێستا به‌رهه‌مى باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. به‌رهه‌مه‌كانیان وهردهگێڕدرێتە سەر زمانەکانی دیکە، ئه‌ده‌بیاتى كوردى، خه‌ڵاتى نێونه‌ته‌وه‌یى وه‌رگرتووه، با له بیرمان نه‌چێ له‌ئێراندا جگه له سادقى هیدایه‌ت، هیچكه‌س خه‌ڵاتى نێونه‌ته‌وه‌یى وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌وه‌ش گەشبینم ده‌كات. ئۆرهان پاموكیش، سه‌ره‌تا خه‌ڵاته‌كانى به‌ر له نۆبێلی بردۆته‌وه، كوردیش زۆر قۆناغی بڕیوه. ده‌مه‌وێ بڵێم ته‌نها به‌رهه‌م ڕۆڵ نابینێ به‌ڵكوو خه‌ڵاته‌كان ڕێگه بۆ خه‌ڵاتی گه‌وره‌تر له خۆیان خۆش ده‌كه‌ن. خه‌ڵاتی وه‌ك بۆكێر، پۆلیتزێر، گۆنكوور و پاشانیش نوبێل. من زیاتر ئومێدم به ئه‌ده‌بیاتی كوردی هه‌یه تا فارسی، چونكه سیمای نوێیان تێدا ده‌بینرێ و ڕۆژانه خۆیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام نووسه‌رانی لاوی كورد به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جۆراوجۆردا ڕووبه‌ڕوون. من ئه‌م ڕۆژانه بیستم كه له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا داستایفسكی وه‌رنه‌گێڕدراوه و تازه به‌تازه، ڕۆمانی "تاوان و سزا" ده‌كرێته كوردی، ئێمه له‌ئێران ٤٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تاوان و سزامان خوێندۆته‌وه، ئه‌مه زه‌برێكی گه‌وره له نووسه‌ری لاوی كورد ده‌دا. "شه‌ڕ و ئاشتی"ی تۆلۆستۆی نه‌كراوه به كوردی، ئه‌مه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه. به بڕواى من ده‌بێ هه‌موو كوردێك، یه‌ك دوو زمان فێر بێ بۆ ئه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ به‌رهه‌مى كلاسیكى جیهانى و به‌رهه‌مه‌كانى نۆبێل بخوێننه‌وه. ئه‌مه كێشه‌ى سه‌ره‌كییه كه هیوادارم چاره‌سه‌ر بكرێ. به‌رپرسانیش ده‌بێ ده‌زگایه‌ك دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه بیانییه‌كان وهربگێڕدرێنە سەر زمانی کوردی، دەبێ سه‌رمایه گوزارى له‌سه‌ر بكرێ. ئه‌و كه‌سانه كۆبكه‌نه‌وه كه له تەک زمانه جیاوازه‌كاندا ئاشنایەیان هه‌یه.
وه‌كوو نووسه‌رێك ئایا پێتان وایه کە نووسه‌ر ده‌بێ ئیلتیزامى هه‌بێ؟
- هه‌موومان سه‌باره‌ت به ده‌وروبه‌رى خۆمان ئیلتیزاممان هه‌یه، بۆ نموونه تەنانەت پۆستمۆدێرنه‌كان كه هیچ شتێك به‌لایانه‌وه گرنگ نییه و ڕاست و چه‌پ پێیدا ده‌ده‌ن و ژیان به لایانه‌وه گاڵته‌یه، درۆ ده‌كه‌ن و پابه‌ندى پۆستمۆدێڕنیتهن.. چۆن ده‌كرێ مرۆڤێكی بێ به‌رپرسیار له‌م جیهانه‌دا بوونی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر پابه‌ند نین بۆچى ئیلتیزامیان هه‌یه بۆ بنه‌ماڵه؟ بۆچى شه‌وانه ده‌چنه‌وه ماڵى خۆیان؟ هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن پێویسته ئه‌مانه وه‌لا بنرێن، به‌ڵام دیسانیش ناتوانن، چونكه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌ژین. ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن با له نانه‌واخانه نان نه‌كڕن، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن با میوه و خواردنى ده‌وروبه‌ریان نه‌خۆن. ئه‌مانه هه‌مووی جۆرێكن له ئیلتیزام بۆ مرۆڤ، كه‌سێك کە ئه‌مانه مه‌سره‌ف ده‌كا ناچاره پابه‌ندى هه‌ندێك شت بێ. ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن با بچنه شوێنێك كه هیچ كه‌سى لێ نییه با بزانم ده‌توانن وه‌كو ڕۆبینسۆن كرۆزه بژین، ژیانى ڕۆبینسۆن كرۆزه نیشانی دا ئه‌و مرۆڤه‌ى پێشتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه‌یدا ژیاوه، ناتوانێ به‌ته‌نهایی بژی.
من زۆر جار بیستومه كه ئێوه له‌گه‌ڵ سه‌مه‌دی بێهره‌نگى به‌راورد ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌م به‌راورده له‌و ڕووه‌وه‌یه هه‌ردوكتان فارس نین و به فارسى ده‌نووسن یاخود ئەم بەراوردکارییە لایه‌نی فۆرم و ناوهرِۆكیش ده‌گرێته‌وه؟
ــ له‌وانه‌یه گرینگ ترین مه‌سه‌له ئه‌وه بێ كه‌من زۆر كاریگه‌ریی سه‌مه‌دى بێهرهنگم له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ى ڕاستی بێ من له‌ته‌مه‌نی ٣٣ ساڵیدا ده‌ستم به نووسین كرد، یانى له ڕوانگه‌ى زۆر كه‌سه‌وه دره‌نگه. چونكه ده‌ڵێن ده‌بیت له پانزه شازده ساڵییه‌وه بنووسین، من زۆر ڕارا بووم له چاپى كتێبه‌كانم، له دوو زانكۆ، یه‌كیان دانشسه‌راى باڵاى تاران و ئه‌وى تریشیان دانیشگاى تاران، تا فه‌وقى لینسانس ده‌رسم خوێندووه و ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه نووسه‌رانى ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌وڵبده‌ن له شاره گوورهكان بژین، ئەوا بە قازانجیانه، هه‌ڵسوكه‌وته‌كان و هاتوچۆکان زۆر گرنگن. پێشتر ئه‌میر حسین ئاریانپور و جه‌لالى ئالى ئه‌حمه‌د و سیمین دانیشوه‌ر، ماۆستاى زانكۆ بوون، ده‌كرا سوود له‌مانه ببینین، ئه‌وانه كاریگه‌رىی زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر من، جگه له‌وه من و سه‌مه‌دی بێهره‌نگی، ژیانێكی وه‌ك یه‌ك ژیاوین، كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌مه‌دی بێهرهنگیدا ئاشنا بووم، سه‌ره‌تا كتێبی منداڵانم نووسی، وه‌ك ئه‌و. من هه‌رچه‌ند ناگه‌مه ئاستی ئه‌و به‌ڵام ئه‌ویش له بنه‌ماڵه‌یه‌ك ژیا كه لە بنه‌ماڵه‌ی من دەچوو. هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌ی مندا ڕۆیشته دانیشسه‌را. من ڕۆژنامه‌ی دیواریم دروست كرد، ئه‌ویش دروستی كردبوو. ئه‌و بوو به مامۆستا، منیش له كوردستان مامۆستایه‌تیم كرد. ئه‌و چوو بۆ زانكۆ، منیش هه‌روا. ئه‌و به‌و شێوه‌یه له "ئاراس" كوژرا، كه به‌داخه‌وه من زیندووم. (به پێكه‌نینه‌وه)
هیوادارم هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ بن، مامۆستا بە بۆچوونی ئێوە له كوردستان، چی بكرێ باشه بۆ ئه‌وه‌ی گوڕوتینێكی زیاتر به‌ره‌وتی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی بدرێ؟
ــ ڕاسپارده‌م به تایبه‌ت بۆ نووسه‌ران و شاعیرانی لاو ئه‌وه‌یه فه‌لسه‌فه بخوێننه‌وه. "جیهانی سۆفی" بخوێننه‌وه. به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئاشنا نین ده‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌دا. چێژه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی دۆرانت، مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا هی ڕاسێل. به‌دوای ئه‌مانه‌دا ئیتر ده‌كه‌ویته ناو فه‌لسه‌فه‌وه، چونكه هه‌ر یه‌ك له‌مانه كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌یان هه‌یه و سه‌ره‌تایه‌كن بۆ كه‌وتنه ناو جیهانی فه‌لسه‌فه‌وه. نووسه‌ری ئه‌مڕۆ، پێویسته كتێبی "سه‌د ساڵ چیرۆكنووسی" بخوێنێته‌وه، له‌ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا ئه‌و شتانه‌مان نییه كه پێش مه‌رجن بۆ نووسین و كاری ئه‌ده‌بی. به‌مدواییانه من و ڕه‌زا خه‌ندانی مه‌هابادی، هه‌ندێك كتێبمان به ناوی "چیرۆكه خۆشه‌ویسته‌كانی من" ئاماده كرده‌وه كه به‌رگی شه‌شه‌می وا له‌ژێر چاپدایه، ئەم زنجیرە کتێبانە، چیرۆك و ڕه‌خنه‌ی چیرۆكن به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل. شاعیره لاوه‌كان ده‌بێ حه‌تمه‌ن كتێبی "مێژووی ڕاڤه‌یی شیعری فارسی"ی شەمسی له‌نگروودی بخوێننه‌وه. ئه‌مانه هه‌مووی یارمه‌تیده‌رن. مێژووی شیعر و ئه‌ده‌بی خۆتان بنووسنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك بتوانێ سوودی لێ ببینێ.

وه‌ك دوا پرسیار ئه‌گه‌ر باس له ئه‌زموونه‌كانی ڕابردووی خۆتان بكه‌ن، چۆنی باس ده‌كه‌ن، هەروەها ئه‌گه‌ر بتانەوێ ئه‌مانه بگوازنەوە بۆ نه‌وه‌یه‌كی نوێ؟
ــ من به درێژایی ژیانم لەوە تێگه‌یشتم کە دەبوایە ئه‌م كاره‌م بكردایه، به‌مجۆره بهرِێدا بهرۆیشتمایه، به‌گوێره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی هاتۆته به‌رده‌مم، بژیمایه. به‌گوێره‌ی ئه‌زموونه‌كانم، پێموایه نابێ هیچ به‌ربه‌ستێك هه‌بێت، تێگه‌یشتم نابێ دوور بم له‌گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا. له دونیای ئهمرِۆدا ئایدیۆلۆژیا گرنگ نییه، دونیا، دونیای فره‌ڕه‌نگییه. ئایدیۆلۆژیایه‌كی تایبه‌ت ناتوانێ به‌سه‌ر جیهاندا حوكم بكا. پێموایه سه‌رده‌می ئه‌مه نه‌ماوه. ئێستا پێویسته هه‌موو بیروبۆچوونه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كۆ ببنه‌وه. حكومه‌تێكی وه‌ك ساندنیستهكانمان هه‌بێ كه هه‌ر مرۆڤێك بتوانێ له مه‌جلیسه‌كه‌یدا به‌شدار بێ. لاوان پێویسته بیر له‌مه بكه‌نه‌وه. شێواز و سه‌بكی جۆراوجۆریش تاقی بكه‌نه‌وه، من قه‌ت له دژی ئه‌وه نیم لاوێك كار له‌سه‌ر پۆست مۆدێڕنه بكا، چونكه من له‌ژیانمدا دژی سانسۆڕ بووم و پێموایه ده‌بێ ئه‌ندێشه ئازاد بێ، به‌ڵام نابێ به‌رده‌نگی خۆیان فه‌رامۆش بكه‌ن. ئه‌گه‌ر بۆخۆیان ده‌نووسن، با به‌رهه‌مه‌كه‌یان هه‌ر چاپ نه‌كه‌ن. ئۆرهان پاموك پۆست مۆدێرِنه، به‌ڵام گێرِانهوهكانی تا دوایی به‌دوای خۆیانا ڕاتدهكێشێن. تا كتێبه‌كانی تەواو نەکەی، واز لە خوێندنەوەیان ناهێنی. من خۆم له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌وه بوومه چیرۆكنووس نه‌ك له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی فهرمۆڵهكانی چیرۆكنووسین. ناڵێم ئه‌وانه نه‌خوێندرێنه‌وه. دواجار منیش خوێندمنه‌وه. به‌ڵام مرۆڤ به‌مجۆره خۆی شتێكی نوێ ده‌دۆزێته‌وه، تۆ ئه‌گه‌ر شتێك بدۆزیته‌وه، چێژێكی تایبه‌ت بە خۆی هه‌یه و هێزی بیركردنه‌وه‌ت ده‌باته سه‌ر. من ئه‌وه‌نده‌م چیرۆك خوێنده‌وه كه شێوازه‌كانی چیرۆكنووسینم بۆ ده‌ركه‌وت. بۆیه‌ش هه‌موو شتێك له ئه‌نجامی هه‌وڵدانه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێ.

زۆر سوپاس به‌ڕێز دەروێشیان.
ــ منیش سوپاستان ده‌كه‌م.
عەلی ئەشڕەف دەرویشیان لە چەند دێڕێک‌دا:
ــ ساڵی ١٣٢٠ی هه‌تاوی له كرماشان له‌دایكبووه.
ــ ماوه‌یه‌كی زۆر مامۆستا بووه.
ــ هاوینی ١٣٥٠ به‌هۆی چالاكیی سیاسی و كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی "از این ولایت" ده‌ستگیر كراوە و هه‌شت مانگ له‌زینداندا ماوه‌ته‌وه.
ــ سێ ساڵ دواتر، له‌كاتێكدا سێ مانگ به‌سه‌ر زه‌ماوه‌نده‌كه‌یدا تێپه‌ڕیبوو، دیسان ده‌ستگیر كرایەوە و به پازده ساڵ زیندان حوكم درا.
ــ دوابه‌دوای شۆڕشی ئێران له زیندان ئازاد كرا.
ــ به‌رهه‌مه‌كانی بۆ پازده زمان وه‌رگێڕدراون.
ــ هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی بریتین له: "از این ولایت"، "ابشوران"، "فصل نان"، "قصه‌های بند"، "سالهای ابری"، "درشتی"، "روزنامه‌دیواری مدرسه ما"، "افسانه‌ها و متلهای كردی"، "فرهنگ گویش كرمانشاهی"، "فرهنگ افسانههای مردم ایران"، "نقدو بررسی ادبیات كودكان و نوجوانان".

۱۳۸۶/۰۲/۱۹
زانکۆی هه‌ولێر: ده‌زگایه‌ک بۆ مۆدێرنیزه‌کردنی کوردستانی عێراق
له فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
عه‌بباس وه‌لی، مامۆستای پێشوی زانستی سیاسی له زانکۆکانی به‌ریتانیا و مامۆستا و سه‌رۆکی "زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر" له‌وتوێژێکی ڕادیۆ فه‌ردادا ده‌ڵێت که کوردستانی عێراق له‌هه‌لومه‌رجێکدا په‌ره ده‌ستێنێ و پێش ده‌که‌وێت که پێشتر ڕه‌وتی به‌ده‌زگابوونی بنه‌ماکانی سیاسه‌ت یاخود حوکمڕانی له‌م ناوچه‌یه‌دا لە ئارادا نەبووه.
دکتۆر وه‌لی، نزیکه‌ی دوو ساڵه هاتۆته کوردستانی عێراق و سه‌رۆکی ئه‌و زانکۆیه‌یه که پێشتر له‌م ناوچه‌یه‌دا نمونه‌ی نه‌بووه: "زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر" که خوێندن تیایدا به‌زمانی ئینگلیزییه و چه‌ند مانگێکه به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌ست به‌کار بووه.
"عه‌بباس وه‌لی" که کورده و له شاری مه‌هاباد له‌دایک بوه، ده‌ڵێت بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م زانکۆیه له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی فیدراڵی کوردستانه‌وه هاتۆته ئاراوه. به‌قسه‌ی دکتۆر وه‌لی، ئێستا خوێندکارانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان واته ئه‌و ناوچانه‌ی کوردی تێدا ده‌ژیت له"ئێران و عێراق و تورکیا و سوریا" خه‌ریکی خوێندنن له‌م زانکۆیه.
سه‌رۆکی زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، بنیادنانی ئه‌م بنکه په‌روه‌رده‌یی و ئه‌کادیمییه به‌به‌شداری ئه‌و مامۆستایانه‌ی که له وڵاتانی ڕۆژئاواوه هاتوونه‌ته هه‌ولێر، به‌سه‌ره‌تای جووڵانه‌وه‌یه‌ک ده‌زانێت بۆ "مۆدێرنیزه‌کردن و به‌دیهێنانی چاکسازیی له‌ناوچه‌کانی کوردستانی عێراقدا".
ناوچه‌یه‌کی سه‌قامگیر له وڵاتێکی نائارامدا
چوار سال دوای ده‌سپێکردنی شه‌ڕی عێراق، نیگای زۆربه‌ی ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌کان له‌سه‌ر ناوچه نائارام و پر له کێشه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه، ناوچه‌گه‌لێک که به‌گشتی له ناوه‌ند یان به‌شی باشووری ئه‌م وڵاته‌دا هه‌لکه‌وتوون. به‌ڵام هه‌ر له‌و چوارسالهدا له‌به‌شی باکووری عێراق و به‌تایبه‌تی له‌هه‌ر سێ پارێزگای کوردنشینی ئه‌م وڵاته‌دا هێمنی و هێورییه‌کی ڕێژه‌یی به‌دی کراوه و ژێرخانه ئابوورییه‌کان پشت ئه‌ستوور به‌سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کی خه‌ریکی بیچم گرتنن. دکتۆر عه‌بباسی وه‌لی، وێڕای داننان به که‌موکوڕییه‌کانی کۆمه‌لگە و فه‌رهه‌نگی کوردستانی عێراق ده‌لێت: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی فیدرالی کوردستان به‌م که‌موکوڕیانه ده‌زانن و دانیان پێدا ده‌نێن. سه‌ره‌کیترین و گرنگترین گرفت یان بۆشایی له‌م ناوچه‌یه‌دا، نه‌بوونی هێز و کادیری پسپۆره، که ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا میراتی به جێماوی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی حکومه‌تی به‌عسه له عێراقدا.
دکتۆر عه‌بباس وه‌لی شرۆڤه‌کاری کێشه‌کانی عێراق، نه ته‌نها پێی وایه حکومه‌تی پێشووی عێراق به‌به‌ربه‌ست بووه له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنه‌کان، به‌ڵکو پێی وایه بۆته هۆکاری وێرانکردنی شار و ناوچه کوردنیشنه‌کان له‌م وڵاته‌دا. ئه‌و ده‌ڵێت "ئێستا کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی کوردستان ده‌یانه‌وێت به‌خێرایی پێش بکه‌ون و بونیاد بنێن به‌ڵام گه‌شه‌سه‌ندنی خێرا، بێگومان له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵناسی، ئابووری، سیاسی و ته‌نانه‌ت که‌لتووری و ده‌روونیش کۆمه‌ڵێک کێشه به‌دوای خۆیدا دێنێت. چونکه ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌بێته هۆکاری گۆڕینی پێگه."
به‌بۆچوونی پسپۆڕان و چاودێرانی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، کوردستانی عێراق ئێستا له دۆخی ڕاکێشانی سه‌رمایه‌و گه‌شه‌ی ئابووری دایه. پرۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه، پرۆژه پیشه‌یی و بازرگانییه‌کان له‌م ناوچه‌یه‌دا پێش ده‌که‌ون و هه‌موو ئه‌مانه‌ش نیشانه‌ی گه‌شه‌ی ئابوورین له‌کوردستانی عێراقدا.
به‌ڵام به بۆچوونی دکتۆر وه‌لی، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له‌م ناوچه‌یه‌دا، داهاتی مانگانه زیاد ده‌بێت و له‌گه‌ڵیشیدا هه‌ڵئاوسان و کێشه‌ی تری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش دروست ده‌بن.
ئه‌و ده‌ڵێ به‌تایبه‌ت که باری سه‌ره‌کیی ئه‌م گۆڕانکاریه ئابوورییه، لهسهرمایهگوزاری هاورده له‌وڵاتانی جیران وه‌ک تورکیا، ئێران و سوریاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ئابووری ئه‌م وڵاتانه‌ش خراپه و باش نییه. به‌وته‌ی دکتۆر وه‌لی ده‌رئه‌نجام ئه‌وه ده‌بێت که هه‌ڵئاوسانی وڵاتانی وه‌ک ئێران، تورکیا و سوریاش وێڕای به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتن له‌م ناوچانه‌وه، دێته ناو کوردستانی عێراقه‌وه.
سه‌رۆکی زانکۆ نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، باسی چه‌ند هۆکارێکی تریش کرد که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به لاوازبوونی گه‌شه‌ی ئابووری له کوردستان، وه‌ک بوونی تاکه سه‌رچاوه‌ی داهات له‌حکومه‌تی کوردستاندا واته نه‌وت که له‌کۆی گشتی عێراق ١٣%ی به‌ر ده‌که‌وێت و بڕیاره ئه‌م بڕه ببێته ١٧%.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا دکتۆر عه‌بباس وه‌لی، هیوای به‌ئاسۆی پێشکه‌وتنی ئابووری و سیاسی له‌کوردستانی عێراق هه‌یه و ده‌ڵێت "له‌چوارچێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئێستا ئازادییه‌کی به‌رچاو لێره به‌دی ده‌کرێت. له‌وانه‌یه یه‌کێک لههۆکارهکانیشی ئه‌وه بێت که ئایین هێشتاش لێره شتێکی شه‌خسییه و نه‌بۆته ئایدیۆلۆژیا. کۆمه‌ڵگە له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه عیلمانییه و حکومه‌تیش هه‌وڵ ده‌دات پشتگیریی له‌م هه‌لومه‌رجه بکات".
پتانسیه‌لێکی دوولایه‌نه: سه‌قامگیریی و گه‌شه یاخود نائارامی و جه‌نگ
هه‌ندێک له‌پسپۆڕان پێیان وایه "کوردستانی عێراق ئێستا دوو پتانسیه‌لی هه‌یه: پتانسیهلێک بۆ پێشکه‌وتن و بنیادنانه‌وه و چه‌سپاندنی دیموکراسی و ئه‌ویتریشیان پتانسیهلێک بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و نائارامی که ئه‌مه‌یان له‌هه‌ڕه‌شه‌ی جیرانه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت"
سه‌باره‌ت به‌راده‌ی ئومێدی به‌هه‌لومه‌رجی ئێستا، متمانه‌ی به‌مانه‌وه و کاریگه‌رییه‌کانی زانکۆ پرسیار له‌دکتۆر عه‌بباس وه‌لی ده‌که‌م که ئێستا سه‌رۆکایه‌تی زانکۆکه‌ی به‌ئه‌ستۆوه‌یه.
ئه‌و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌رچی له‌قۆناغێکی زه‌مه‌نی کورتخایه‌ندا، هیوایه‌ک نییه بۆ سه‌قامگیریی بارودۆخی عێراق له‌به‌غدا، به‌ڵام حکومه‌تی فیدراڵی کوردستان له‌توانای دایه کاروباره‌کان بگرێته ده‌ست، هه‌روه‌ها بوونی ئێمه لێره په‌یوه‌ندیی به‌بوونی زانکۆیه‌ک و ناوه‌ندێکی ئه‌کادیمی و که‌لتوورییه‌وه هه‌یه.
ئه‌و له‌درێژه‌دا ده‌ڵێت "راسته زانکۆکانیش له‌بۆشایی دانین و له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئێستادا پێویسته درێژه به‌بوونی خۆیان بده‌ن، واته هه‌لومه‌رجی به‌رده‌وامیی کاره‌کانمان له‌کوردستانی عێراق، په‌یوه‌ندیی به‌بارودۆخی سیاسییه‌وه هه‌یه".
به‌وته‌ی دکتۆر وه‌لی، "کاری سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌یه ئه‌م حکومه‌ته له‌چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ و دیموکراتیک، به‌شێوه‌یه‌کی فیدراڵی هه‌رێمی بمێنێته‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئێمه‌ش ده‌مێنینه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌سه‌رنجدان به هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی جیران یان گرووپه جیاوازه‌کان له‌به‌غدا، بارودۆخی سه‌قامگیری کوردستان، بگۆڕدرێ بێگومان زانکۆش نامێنێته‌وه. به‌ڵام به‌بۆچوونی من له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا، ئه‌مجۆره هه‌ڕه‌شانه، دوورن له ڕاستییه‌وه".
ناوبراو له درێژه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی جیرانه‌کانی کوردستانی عێراقیش دێنێته ئاراوه، به‌ڵام ده‌ڵێت "له‌وانه‌یه له‌کورتخایه‌ندا، کاروباری کوردستانی عێراق ئاڵۆز بێت به‌ڵام پێموانییه هیچکام له ده‌وڵه‌تانی هاوسێ، توانایی ئابووری و سه‌ربازیی پێویستیان هه‌بێت که له‌درێژخایه‌ندا کوردستان بخه‌نه ژێڕ ڕکێفی خۆیانه‌وه"
سه‌رۆکی زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ڵێ که به‌سه‌رنجدان بهکۆلێژهکهی (زانستی سیاسی و په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان) ئێستا هیچ ڕۆڵێکی نییه وه‌ک ڕاوێژکاری سیاسی له‌حکومه‌تی فیدراڵی کوردستانی عێراقدا به‌ڵام چونکه زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن حکومه‌تی کوردستانه‌وه پشتگیریی لێده‌کرێت، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی عێراق له‌توێژینه‌وه و ده‌سکه‌وتی ڕاهێنان و زانستی ئه‌م زانکۆیه سوودمه‌ند ده‌بن.
خوێندن له‌زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
ئه‌و زانکۆیه‌ی دکتۆر عه‌بباس وه‌لی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات به ئایدیا و پشتیوانی حکومه‌تی کوردستان دامه‌زراوه "که‌واته چونکه ده‌وڵه‌تییه، خوێندن له‌م زانکۆیه‌دا به‌خۆڕاییه به‌ڵام تاقیکردنه‌وه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی هه‌یه".
به‌وته‌ی عه‌بباس وه‌لی، تاقیکردنه‌وه‌ی هاتنه‌ناو زانکۆ به‌زمانی ئینگلیزییه و گرنگی ده‌درێته ستانداره بریتانییه‌کان که به‌سه‌ر ئه‌م ده‌زگایه‌دا زاڵن "تاقیکردنه‌وه‌ی هاتنه‌ناو زانکۆ له‌ئاستێکی باڵادا به‌ڕێوه ده‌چێت. بۆ نمونه له‌ساڵی یه‌که‌می چالاکیی زانکۆ‌دا زیاتر له چل هه‌زار که‌س له‌کۆلێژی جیاجیادا ناوی خۆیان نووسی، به‌ڵام ته‌نها نزیکه‌ی ٣٠٠ که‌س په‌سند کران"
ئه‌گه‌رچی هه‌ر له‌کۆنه‌وه زانکۆی هه‌ولێر (به‌چه‌ندین کۆلێژی جۆراوجۆره‌وه) له‌م شاره‌دا چالاکیی هه‌بوه به‌ڵام عه‌بباس وه‌لی ده‌ڵێت ئه‌و هۆکاره‌ی وایکرد تا کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی کوردستانی عێراق ناچار بن له‌پێناو مۆدێرنیزه‌کردنی ناوچه‌که، زانکۆیه‌کی تازه بکه‌نه‌وه، "ئه‌وه بوو که خوێندن له‌م زانکۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای میتۆده مۆدێرنه‌کانه".
سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ هه‌ولێر
ئه‌م مامۆستایه‌ی زانکۆ، هۆکاری خوێندن به‌زمانی ئینگلیزی له‌م زانکۆیه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ "لاوازبوونی زمانه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان وه‌ک عه‌ره‌بی، فارسی، تورکی و کوردی بۆ ده‌ربڕینی چه‌مکی مۆدێرنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی".
به‌بۆچوونی دکتۆر وه‌لی، "سه‌رچاوه و ژێده‌ره ده‌رسییه‌کان به‌تایبه‌ت بۆ کۆلێژه‌کانی زانستی سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌زمانه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا زۆر لاوازن".
ناوبراو، پێی وایه هیچ فاکته‌رێک جگه له‌تاقیکردنه‌وه‌ی هاتنه ناو زانکۆ کار ناکه‌نه سه‌ر وه‌رگرتنی خوێندکار، "ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌تنیک، نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز یاخود له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر و ته‌مه‌ن خوێندکار وه‌رناگرین، بۆیه‌ش ئێستا خوێندکارانی ئێران، تورکیا و سوریاشمان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و خوێندکاره عه‌ره‌بانه‌ی له‌باشووری عێراقه‌وه هاتوون."
دکتۆر عه‌بباس وه‌لی، پێی وایه یه‌کێک له‌گرنگترین کێشه‌کانی خۆی و هاوکارانی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م زانکۆیه دۆزینه‌وه‌ی مامۆستای به‌ئه‌زموون و زاڵه به‌سه‌ر زمانی ئینگلیزی له‌وڵاتانی تر و هه‌روه‌ها ڕازیکردنیان به‌وه‌ی له‌کوردستانی عێراق بمێننه‌وه "چونکه پێوانی کاری ئێمه ڕۆژئاواییه ده‌بوایه مامۆستاکان له‌وڵاتانی ڕۆژئاواوه بهاتایه‌ن. بۆ نمونه سه‌رۆکی کۆلیژی کۆمه‌ڵناسی له‌زانکۆی سیدنییه‌وه هاتوه یا مامۆستاکانی تر له‌سوید، ئه‌مریکا و به‌ریتانیاوه هاتوون".
له زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، شه‌ش کۆلێژ له‌قۆناغی کارناسیدا ده‌خوێندرێن: زانستی سیاسی و په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ئابووری، بازرگانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، کۆمه‌ڵناسی، مێژوو و ته‌کنۆلۆژی زانیاریی.
به‌وته‌ی دکتۆر عه‌بباس وه‌لی، بڕیار دراوه له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا دوو کۆلێژی تریش به‌م کۆلێژانه‌وه زیاد بکرێن: ڕاهێنانی مامۆستای ئینگلیزی بۆ قوتابخانه‌کان و ته‌کنۆلۆژیای نه‌وت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ فه‌ردا
۱۳۸۶/۰۱/۱۸
پێش بە کوردستانیوز بگرن
سەلاحەدین بایەزیدی
دوابه‌دوای کوشتنی دوعا و بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌کانی، من پێکه‌نینم به‌و قسه یاخود به‌و جۆره هه‌ڵوێستانه ده‌هات که پێیان وابوو ئه‌مه ده‌ستی له‌پشته یاخود ڕووداوه‌که به‌ره‌و ئاقاری جیاواز ئاڕاسته ده‌کرێت، ئه‌خر چونکه پێشتریش بۆ هه‌موو ڕوداوێک ته‌فسیرێکی به‌مجۆره ده‌کرا، به‌ڵام کاتێک چاوم به لاپه‌ڕه‌کانی کوردستانیوزدا خشاند که ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنییه و هه‌فته‌ی جارێک ده‌رده‌چێت، هیچ گومانم لا نه‌ما که ئه‌م ڕووداوه له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌س و به‌تایبه‌ت ئیسلامییه فه‌نده‌مینتاله‌کانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی خراپ و نائاسایی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێت.
کچ کوژی له‌لایه‌ن هه‌ر مه‌زهه‌ب یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه بکرێت مه‌حکووم و نائینسانییه و ناکرێ داکۆکیی لێ بکه‌یت. به‌پێچه‌وانه‌ی زۆر که‌سیشه‌وه پێم وایە ڕووداوه‌که تا گه‌وره بکرێته‌وه باشتره، چونکه ڕووداوێکی قێزه‌وه‌نه و ناکرێ حاشای لێبکرێت و بشاردرێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه به ڕیسوایی خۆشمان کۆتایی بێت. هەروەها ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه که کچێکی کورد ده‌کوژرێت و دواجاریش نابێ، ئه‌شێ "دوعا" چانسێکی گه‌وره‌ی بووبێ چونکه شێوازی کوشتنه‌که‌ی به کامێرا و مۆبایل ته‌سویر کراوه، ئه‌گینا له‌ناو موسڵمانه‌کانی خۆماندا به‌هه‌زاران نموونه هه‌ن و که‌سیش ئه‌وه‌نده له‌سه‌ری نه‌نووسیوه، له‌راستیدا به‌ده‌یان هه‌واڵی به‌مجۆره ده‌بیستین، ته‌نانه‌ت له‌ناو دڵی پێشکه‌وتوترین وڵاتانی دنیادا. به‌پێچه‌وانه‌وه ژن‌کوژی له‌ناو که‌مینه‌کانی ژێر چه‌تری کورده موسڵمانه‌کان زۆر که‌متر و به‌ده‌گمه‌ن بووه.
من له‌م وتاره‌دا نامه‌وێ ته‌نیا عاتیفه و هه‌ستی خۆم سه‌باره‌ت به "دوعا" ده‌رببڕم، به‌ڵکه ده‌مه‌وێ باس له‌ئاستی کاردانه‌وه‌کان دوای کوشتنی دوعا بکه‌م و له‌میانه‌شیدا گومانی خۆم بخه‌مه ڕوو.
به‌ر له‌هه‌ر شتێ ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام، له‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و نوسین و وتارانه‌ی له‌سه‌ر "دوعا" نووسران، که‌س نه‌ینووسی کچه‌کورد و هه‌موو به کچه ئێزدی یان یه‌زیدی ناویان برد. ئه‌وه‌ش دروستکردنی ئه‌ویدی یان بێگانه‌یه‌که. ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌م وتارانه بخوێنێته‌وه وه‌ک که‌سێکی غه‌یره کورد له ئێزدییه‌کان ده‌ڕوانێت نه‌ک وه‌ک کوردی ڕه‌سه‌ن!! هه‌ر به‌کارهێنانی وشه‌ی "یه‌زیدی" خۆی جۆرێکه له نامۆبوون به‌مێژوو و که‌لتوری ئێزدی، ئه‌ویش چینێک که خۆی به رۆشنبیر بزانێت و بچوکترین زانیاریی له‌سه‌ر ئێزدییه‌کان نه‌بێت، جێگه‌ی تێرامانه.
له‌هه‌مووشیان کاره‌ساتتر، بڵاوکراوه‌ی کوردستانیوزه. به‌جۆرێکی ئه‌وه‌نده سه‌یر لایه‌نگری له‌و مه‌سه‌له‌یه کردوه که هه‌ر که‌س به‌خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌کانی ناوی و گوڵبژێرکردنی جۆری وتاره‌کان ڕاستی ئه‌و بۆچوونه‌ی منی بۆ ده‌رده‌که‌وێ. کوردستانیوز زۆر به‌پێداگرییه‌وه ته‌ئکید له‌سه‌ر موسڵمانبوونی دوعا ده‌کات، له‌کاتێکدا دیارده‌که موسڵمانبوون یاخود نه‌بوونی ئه‌و کچه نییه و ئه‌مه‌ش خۆشکردنی ئاگری شه‌ڕی تائیفییه. ئه‌م ڕۆژنامه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر هه‌موو ئێزدییه‌کان ده‌خاته خانه‌ی مرۆڤه دڕنده‌کان و پێشوه‌ختیش بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات.
ئه‌م ڕستانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ندێک له هه‌واڵ و وتاره‌کانی ناو کوردستانیوزن:
(دوعا ئه‌و کچه یه‌زیدییه بوو که پاش موسڵمانبوونی... دوابه‌دوای به‌ردبارانکردنی کچه موسڵمانبوی یه‌زیدی "دوعا" و کوشتنی به‌ده‌ستی ژماره‌یه‌کی زۆری عه‌شیره‌ته‌که‌یه‌وه و .... ل ١)
(دوعا خان ته‌نها له‌به‌ر خاتری ئه‌وه تیرۆر کرا که موسڵمانبوونی خۆی ڕاگه‌یاندووه و پیاوانی ئێزدیش شاهیدن له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه.... بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که ته‌نها و ته‌نها ڕێز و حورمه‌ت و که‌رامه‌تی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ئافره‌تان ته‌نها لای ئیسلامه... ل ٤)
(ته‌نها هۆی کوشتنه‌که‌ی موسڵمانبوونی دوعا بوه، که‌چی هه‌ندێ له یه‌زیدیه‌کان ئه‌یانه‌وێت ناوێکی که له‌م ڕوداوه بنێن، ئه‌مه چ عه‌قڵیه‌تێکی ژهنگرتوه گه‌نج و شێخ و گه‌وره و خێله‌کانی به‌عشیقه پیاده‌ی ده‌که‌ن.... ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئازادی خۆی ئاینی ئیسلامی هه‌ڵبژاردوه، ئه‌م ڕه‌فتاره دڕندانه‌ییه‌ی یه‌زیدیه‌کان و جلوبه‌رگ و عه‌گاڵیان کوردبونیی خسته ژێر پرسیاره‌وه، بۆیه شه‌رم و شوڕهییه کورد که‌سی ئاوا دڕنده و مرۆڤکوژی تیا بێت.... ل ٦)
(وه‌ڵامێک بۆ درۆ شاخداره‌که‌ی سه‌رۆک عه‌شیره‌تی یه‌زیدیان... به‌وته‌ی ئێوه گوایه له‌سه‌ر ناحیه‌ی ئه‌خلاق وایان له‌دوعای شه‌هید کردوه به‌ڵام کامێرای مۆبایله‌کانتان به‌درۆی ئه‌خاته‌وه که به‌ده‌نگه ناخۆشه‌کانیان هاوار ئه‌که‌ن ئه‌ڵێن (واقع علی دینه).. ل ٦)
(ئه‌و ده‌سته ڕه‌شه‌ی "دوعا"ی موسڵمانی کوشت ده‌ستی جه‌هل و نه‌فامییه... به‌ڵام خودای گه‌وره ئه‌و ڕێزه‌ی به‌خشی به‌ئافره‌تان و به‌هاتنی دینی ئیسلام ڕزگاریان بوو... ل ٧)
(ده‌سته پیسه‌کانی یه‌زیدیه مرۆڤکوژه بێ ڕهحمهکانهوه ... ل ٧)
(عومه‌ر نه‌ماوه دوعا گیان تا له‌تۆڵه‌ی شه‌هید بونتا شاری شه‌یتان په‌رسته‌کان بسوتێنێ.. یه‌زیدیه بۆگه‌نه شه‌یتان په‌رسته‌کان به‌م کاره‌یان جارێکی تر... شه‌هاده‌تت پیرۆز بێ گوڵه بۆنخۆشه‌که‌ی مزگه‌وت... ل ٨)
(ئه‌م کاره‌ساته له‌رۆحی شه‌یتانی ئه‌و ئاینزا قێزه‌وه‌نه له‌دایک بوه.. ئه‌وان ئه‌سڵه‌ن له‌سه‌ر کورد حساب نین.. ل ٨)
ئه‌وه جگه له‌وتاره‌که‌ی ڕزگار غه‌فور و نه‌به‌ز گۆران که سه‌راپا هێرشکردنه بۆ سه‌ر ئایینی ئێزدی و سوکایه‌تی کردن به‌و ئایینه نه‌ک قسه کردن له‌سه‌ر کلتوری توندوتیژی.
ئه‌م سوکایه‌تیکردن و هێرشه بۆ سه‌ر ئایینی ئێزدی له‌لایه‌ن هیچکه‌سێکه‌وه قه‌بوڵ ناکرێت مه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئێزدییه‌کانه‌وه، ئه‌ویش به‌حوکمی ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه. ته‌نانه‌ت له‌هیچ شوێنێکی ئازادی جیهانیش ناتوانی به‌م شێوه‌یه و وه‌ها ڕاشکاوانه هێرش بکه‌یته سه‌ر شته پیرۆزه‌کانی ئایینێک و ته‌شهیریان پێ بکه‌ی.. ئایا موسڵمانێک بچوکترین بێ ڕێزی سه‌باره‌ت ب همحهممهد قه‌بوڵ ده‌کات؟ کاریکاتۆره‌کانی محه‌ممه‌د چ هه‌ڵایه‌کیان نایه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ی له مینبه‌ری کوردستانیوزه‌وه ئاراسته‌ی ئێزدییه‌کان ده‌کرێت، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م قسانه ئاڕاسته‌ی ئیسلام بکرابایه، که‌س قه‌بوڵی ده‌کرد؟
من به‌خوێندنه‌وه‌ی دێربه‌دێڕی ئه‌م وتارانه ته‌نها شتێکم به‌مێشک گه‌یشت، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی که ئه‌وانی تر چه‌نده له‌مێشکی ئێمه‌دا غایب و په‌راوێزن.. چه‌نده بێوێژدانانه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌مان ده‌ده‌ین.. له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌وانه هه‌موو به‌رهه‌می که‌لتورێکن که کورده موسڵمانه‌کانیش ڕۆڵێکی سه‌ره‌کییان هه‌بوه له‌شکڵگرتنیدا.

۱۳۸۵/۱۲/۱۲
وتویژێکی تایبەتی لەگەڵ مەلا کرێکار
سەلاحەدین بایەزیدی
له کتێبێک‌دا به ناوی "ابومصعب الزرقاوی ــ الوجه الاخر لتنظیم القاعده" که جان شارڵ بریزار به‌هاوکاریی دامیا مارتینز نوسیویه‌تی، ئێوە به ئه‌میری جه‌نگ له کوردستان ناو ده‌برێن و گوایه پیاوێکی تینووی ده‌سه‌ڵاتن و فه‌رمانی توند‌و دژوار به‌سه‌ر لایهنگرانتاندا ده‌سه‌پێنن. له‌مباره‌وه چی ده‌ڵێن؟
مه‌لا کرێکار: ده‌ڵێم سه‌ری دای له به‌رد بۆ شینه درۆی که کردوێتی.. له لایه‌که‌وه ده‌یه‌وێت من بکاته به‌رانی قوربانی و ئه‌میرانی جه‌نگی خاوه‌نی ٣٦٠٠٠ پێشمه‌رگه‌ی کوژراوی ناوخۆ بزر کات، له‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌یه‌وێت ناوی من وه‌کو ئیسلامیه‌ک بزڕێنێت.. ئه‌وه‌ش به فه‌زڵی خوای گه‌وره به موخابه‌راتی ئه‌مریکایی و نه‌رویجی و یه‌کێتی نه‌کرا تازه ئه‌م له زه‌مانی فه‌وتاوی ئه‌م گه‌مه‌دا و له ده‌رەوه‌ی ساحه‌که ده‌یه‌وێت گۆڵ بکات! ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌م هه‌راشه بۆ نایه‌ته دادگا‌و به‌رامبه‌رم بخوێنێت، خۆ هێشتا دادگاییه‌که‌م ته‌واو نه‌بووه، یه‌عنی کات و شوێنی لێره به‌ده‌سته‌وه ماوه.. ئه‌وه‌ی منی له نزیکه‌وه ناسیووه زۆر چاک ده‌زانێت که خه‌ڵکانێک له 1988 دا ئامرمه‌فره‌زه بوون که من شورای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بووم که‌چی ئه‌وان له 1998 دا بێ هه‌ڵبژاردن بوونه ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی و منیش وه‌ک خۆم مامه‌وه، له کاتێکیشدا له هیچ کۆنگریه‌کی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا (جگه له‌یه‌کێکیان) له دووه‌م ده‌نگم که‌متر نه‌هێناوه، قه‌ت ڕۆژێک له ڕۆژان دڵم بۆ ئافره‌ت و پاره‌و پله نهشناوه، ئه‌مانه‌شن که چۆک به پیاوی ناودار داده‌ن. به‌رده‌وام و تا ئێستاش زانیومه که کرێکارێتیهکهم له ده‌رەوه‌ی وڵات له خودی بزوتنه‌وه گه‌وره‌تر بووه‌و له ناو بزوتنهوهشدا له ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسێتی گه‌وره‌تر بووه.. لای پارته کوردستانیه‌کانیش من ناسراوتر بووم له زۆر ئه‌ندامی تری پله پێش من. ئه‌وه‌ش نه بۆ من جێی شانازیه نه که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێزی ئه‌و بهڕێزانهشه.. من که له 1997 دا بوومه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی کاک کامیلی حاجی عه‌لی ئه‌مره‌که‌ی پێ گه‌یاندم، خۆشم له‌و پیاوه شه‌ریفه پشوودرێژه به چاکتر نه‌زانیووه، با له ڕووی خوێنهواریشهوه به نه‌زه‌ری خه‌ڵکی زیاترم زانیبێت.
توندوتیژیشم به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه یان شوێن که‌وتووانی خۆم قسه‌یه‌کی ڕاست نییه، له توولی بهرپرسێتیمدا له 1988 تا کاتی ده‌سگیرکردنم لههۆڵهندا له 2002 دارێکم به که‌سێک نه‌کێشاوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتی که به‌رپرسی مه‌کته‌ب عه‌سکه‌ریش بووم.. بیرمه جارێک زلـلهیهکم له پێشمه‌رگه‌یه‌ک دا، سێ جار له نوێژی هه‌ینی و له مزگه‌وتی جیهاددا له سلێمانی هێنامه‌وه پێشه‌وه‌و ووتم زلـلهکهم لێده‌وه. ئێستا له به‌ریتانیایه هه‌موو جارێک که ته‌له‌فۆنی ده‌کرد ده‌یوت من ئه‌وه‌م که زلـلهکهت لێدا، که پێم وت من به‌و قسه‌یه ئازاری ده‌روونی ده‌چێژم ئیتر وازی له‌و نیشانه‌یه‌ی هێنا. من به فه‌زڵی خوای گه‌وره له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئیسلامم ناسیووه وه‌ک داعیه‌ک ڕه‌فتارم کردووه، به خۆشه‌ویستی خه‌ڵکم له ده‌ور کۆبۆته‌وه نه‌ک به سیاسه‌ت و پاره‌و زه‌برو زه‌نگ و ده‌ست سوور کردنیان به خوێن تا ناچاریان که‌م شوێنم که‌ون. ئه‌وانه له ئیسلامی عه‌قائیدی وه‌کو ئێمه‌مانان ناوه‌شێنه‌وه.
باس له‌وه ده‌که‌ن که زلـلهیهکتان له‌که‌س نه‌داوه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئه‌میری ئێوەدا نه‌بوو که ئه‌نساروئیسلام خه‌ڵکی ده‌کوشت و ئازار ده‌دا؟ ئایا بەشێک لە بەرپرسیارێتی ئه‌و کرده‌وانه ناکەوێتە ئەستۆی ئێوە؟
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ پرسیاره‌که‌ت، له سه‌دا سه‌د نکووڵی له‌وه ده‌که‌م و بهراستیشی نازانم یه‌کێک له‌سه‌رده‌می ئه‌میرێتی مندا ئازار درابێت، چونکه گرتنی خه‌ڵکانێک که بگیرانایه ده‌بوو به ڕه‌زامه‌ندی خۆم بوایه، بۆ نموونه دوای پێکهێنانی ژووری عه‌مه‌لیات له نێوان پارتی و یه‌کێتی و ئه‌مریکاییه‌کان بۆ شه‌ڕی تیرۆر که له سلێمانی پاڵاس دروستیان کرد به دوو ڕۆژ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕێی چوونی خۆم بۆ نوێژی هه‌ینی له رێی خانه‌قای بیاره ڕووی دا، منیش ئه‌و کاته له ژێر تینی برا ههولێریهکاندا بووم که هه‌میشه یه‌کێتی ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌کرد که کرێکار سه‌ر به پارتیه بۆیه پارتیه‌کان ناگرێت، ده‌شمزانی که پارتیه‌کان چوار ڕێکخراوی ڕێکخستنیان له ناوچه‌که کار ده‌کات و ئاگاداری هاتوچۆی هه‌ولێریشیان هه‌بووم، به تایبه‌تی که کاک ئه‌بوبه‌کری ته‌وحید به‌ره‌حمه‌ت بێت مدیری ئاسایشه‌که‌مان بوو، زیاتر له ساڵ و حه‌وت مانگ بوو براکه‌ی له هه‌ولێر لای پارتی گیرابوو، هه‌ندێک برایانیش ده‌یانووت ده‌بێ پارتیه‌کانی ئێره بگرین تا پارتی ئه‌و برایانه ئازاد کات. به‌ڵام ئه‌مه له ڕووی شه‌رعییه‌وه لام نه‌ده‌بووه هه‌نجه‌ت. که ته‌قینه‌وه‌که بوو، وتم ده که‌سی یه‌که‌می ئه‌و چوار ڕێکخراوه بێنن، نه‌بادا له ژێر باڵی ئه‌واندا ته‌قینه‌وه‌که کرابێت، که هێنران شه‌و خۆم سێوم بۆ بردن و خۆشم چوومه لایان، پێم وتن منێک که ده‌چمه سه‌ر مینبه‌ری پێغه‌مبه‌ر علیه السلام هه‌ر ئه‌و که‌سه‌م که ئێستاش ئه‌میری ئه‌م برایانه‌م، ئه‌مانه به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆیان نیه هیچ قسه‌یه‌ک به ئێوه بڵێن، چ جای لێدان، به برایانی ئهنسارم وتبوو که هه‌ر که‌سێک دارێک له یه‌کێک بدات ده داری له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی لێ ده‌ده‌مه‌وه‌و له هه‌ر دارێکی ده دیناری ئه‌و کاته غه‌رامه‌ی ده‌که‌م. کێ دارێکی له‌و سه‌رده‌مه‌ی مندا لێدراوه با به درۆمان بخاته‌وه. ئه‌مما دوای من، به‌رپرسێتی شه‌رعی خوا‌و یاسای عه‌بد ناکه‌وێته سه‌ر من.
ئایا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کتان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌کانی کوردستاندا هه‌یه؟ ئەی په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ که‌تیبه‌ی کوردستانی قاعیده‌دا چۆنه؟
په‌یوه‌ندی ئه‌ندامێتیم له‌گه‌ڵ هیچ حزبێکی کوردستانی یان غه‌یره کوردستانی‌دا نیه، له ڕیزی ئه‌وانیشدا ئه‌و عه‌زیزانه‌ی که‌تیبه‌کانی کوردستان.

دەگوترێ به‌رپرسیارێتیتان هه‌یه له که‌تیبه‌ی کوردستانی قاعیده، ئه‌و جموجوڵانه‌ی دوایی چۆن لێک دەدەنەوە که له هه‌ندێک ناوچه‌ی سه‌ر سنووری کوردستاندا ئه‌نجام دران؟
وتم که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کم له‌گه‌ڵ ئه‌وان و غه‌یری ئه‌واندا نییه، به‌ڵام به ته‌ئکید به هه‌موو جموجوڵێکی ئیسلامی کوردستان خۆشحاڵم، فیکری بن یان سیاسی، ئه‌وه جیهادیهکهش هه‌ر باسی مه‌که چه‌ند پێی دڵخۆشم. ئه‌و موجاهیده خواویستانهو ده‌رکه‌وتن و چالاکییه‌کانی ئه‌م دواییه‌یان پڕ کردنه‌وه‌ی که‌لێنێکه که ده‌مێک بوو چۆڵ بووبوو، کورد بێ چه‌ک نابێت. که مادام کوردیش وه‌کوو جارانی کۆنی فه‌رمانده‌یه‌کی لێوه‌شاوه باوکایه‌تییه‌که‌ی ناکات و زه‌مانیش گۆڕاوه، حه‌تمه‌ن وه‌کو هه‌موو شوێنێکی تری ئه‌م سه‌رزه‌مینه کۆمه‌ڵی سوسیالی و لیبراڵی و دینی له وڵاتی ئێمه‌شدا ده‌رده‌که‌ون و ده‌که‌ونه شه‌ڕه پاڵی هه‌بوون و ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه جگه له په‌یوه‌ندی به‌ستنی کورد خۆی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه یان ده‌ستێوه‌ردانی دهبهڕێک ڕاچووهکانی ده‌رێ له کاری ناوخۆیدا. چالاکی ئه‌و برایانه‌ش له‌م زه‌مینه‌و دیده‌وه دێن، ئه‌وان که ئیسلامی سه‌له‌فی جیهادین، له ده‌سته‌مۆکردنی ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانی کوردی یاخی بوون، ئه‌مه‌یان پێ ڕاستر بووه بۆیه ده‌یانه‌وێ ئاوا هه‌بوونی خۆیان بسه‌لمێنن ، پێشم وایه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه قاعیده بن به‌هێزتر ده‌بن، به‌ڵام که مادام سه‌ر به گروپێکی ئومه‌می بن، له‌وه‌ش گه‌ڕێ که ئه‌و ئومهمیه قاعیده‌یه، قۆناغی زۆر درێژیان له پێشه بۆ شوێن پێ کردنه‌وه‌ی سیاسیان له کوردستاندا.
یانی ئێوە پێتان وایه کرده‌وه‌و هێرشکردنه سه‌ر کوردستان په‌ره دەستێنێ. به‌ڕای ئێوە کێ پشتگیریی شێواندنی بارودۆخی ئه‌منی کوردستان ده‌کات و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر تا چه‌ند پشتگیریی له‌و بزوتنه‌وانه ده‌که‌ن؟
من پێم وایه هه‌ستی مه‌حروم بوونی ئه‌و خه‌ڵکه مه‌زڵومه‌ی ئێمه‌ی ئیسلامی له که‌شێکی له‌بار ده‌گه‌ڕێت تا مافی شه‌هیدان و گیراوی خۆی له قوڕقوڕاگه‌ی سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی ده‌رهێنێت، ئیدی کێ ئه‌م که‌شه فه‌راهه‌م ده‌کا؟ زوڵمی پارتی و یه‌کێتی، یان هه‌ستی مهزڵومێتی و چه‌وسانه‌وه‌ی ئیسلامیان و فهرهزییهتی جیهاد، یان ئێران و توران، ئه‌مه جێ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاقڵه‌کانی پارتی و یه‌کێتیه، به‌ڵام به سه‌د ته‌ئکید ئه‌م دیده سه‌له‌فییه جیهادییه‌ی خاوه‌ن شه‌هیدانی زه‌مانی کیمیاویه وه‌کو هه‌ر کوردێکی تری خاوه‌ن خه‌بات له کوردستانی ئه‌مڕۆدا له جێ سره‌وتی خۆی ده‌گه‌ڕێت. نامده‌یتێ خوێن ده‌ده‌م و لێت ده‌ستێنم. ئه‌مه هاوکێشه‌که‌یه، ئیتر خۆ ئه‌مه بیردۆزی فیساگۆرس نیه ته‌نها بیرمه‌نده‌کان بیزانن! ئه‌مه خهڵوزفرۆشێکی خۆشناوه‌تیش په‌ی پێ ده‌بات و شوانێکی دۆڵی جافهتیش ده‌یزانێ. ئینجا ئه‌م چالاکییه چه‌کدارییه‌ی ئه‌وان به لای منه‌وه پێی ده‌وترێت جیهاد نه‌ک شێواندنی بارودۆخی ئه‌منی کوردستان وه‌کو جه‌نابت ده‌یڵێیت، بارودۆخی ئه‌منی کوردستان نابێت هه‌ر بۆ خاوه‌ن هێزی کلکه ئیحتیلال بێت. بۆچی بارودۆخی ئه‌منی و شه‌وانی سوور له دزو جه‌رده‌و خائین و کۆنهجاشی چیا‌و شار نه‌شێوێت؟ بۆچی پێشمه‌رگه‌ی ئیسلامی قه‌ندیلی زه‌مانی کیمیاوی سواڵیشی ده‌س نه‌که‌وێت و جه‌رده‌و دزی پارتی و یه‌کێتی و به‌عسی بئاوسێن؟

ئه‌مما وڵاتانی دراوسێ ئه‌وه منیش و جه‌نابیشت و هه‌موو سیاسیه‌کی کورد ده‌زانێت که تورکیا‌و ئێران و عێراقی سه‌ددام وه‌کو له مهلهفهکاندا ده‌رکه‌وت ده‌ستیان له بزواندنی سێڵی ده‌ماخی سه‌رانی حزبه کوردیه‌کاندا هه‌بوو، ده‌یانتوانی بیان بزوێنن هه‌ر وه‌کو که موستهشارهکانیان ده‌جوڵاند! ئیتر ئێستا بڵێین ئێران ده‌ستێوه‌ردانی نییه‌و نابێت، گێلێتیه. ئێران تا مۆخی ئێسکه‌کان دوور یان نزیک زۆر یان که‌م نهێنی یان ئاشکرا ده‌ستی له کاروباری عێراق دایه، به کورد‌و عه‌ره‌ب و سوننی و شیعهیهوه، چما ئه‌مه شتێکه سیاسه‌تمه‌دارانی کورد نایزانن؟ بۆچی ئه‌وه‌ی گوێچکه‌ی لێ ڕواوه نازانێت عێراق ساحه‌یه‌کی تهسفیهکاریی حساباتی ئێران و ئه‌مریکایه؟ ئه‌مما به نیسبه‌ت ئه‌و برایانه‌ی که‌تیبه‌کانی کوردستانه‌وه له حاڵی حازردا وا نازانم ئێران دروستی کردبن، ئێران و توران ناتوانن دروست که‌ن به‌ڵام ده‌توانن که شتێک دروست بوو بیقۆزنه‌وه، یان چه‌ندی بۆیان ده‌لوێت ئاڕاسته‌ی به لای خۆیاندا بشکێننه‌وه، جۆری چه‌ک و مه‌شق و نه‌زم و پلانی شه‌ڕو ژماره‌ی ئه‌و برایانه‌ش له‌وه ناچێت ئێران له پشتیانه‌وه بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاست بێت و سه‌ر به قاعیده بن، قاعیده ئه‌قڵی پێ ده‌شکێت که کاتی وا هه‌ڵبژێرێت. چونکه ئێران له خه‌می ئه‌وه دایه ئه‌مریکا لێی بدات. ئه‌مه ده‌رفه‌تی ده‌رکه‌وتنه. ئینجا ناشبێت ئه‌وه‌نده ساده بڕوانینه ئه‌و برایانه‌و وا بزانین خۆیان که وا دیاره خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ن په‌ی به‌م خاڵه نه‌به‌ن. ڕه‌نگه ئه‌وان هێشتا ئاسۆی بیریان یان گۆشه‌نیگای سیاسی‌یان ئه‌وه‌نده به‌رفراوان نه‌بێت هه‌موو ڕه‌هه‌ندێکی ململانێی فیکریی و سیاسی و شارستانێتی ناوچه‌که ئیستیعاب بکه‌ن به‌ڵام خۆ په‌ی به‌وه ده‌به‌ن که خاوه‌نی دوو هه‌زار شه‌هیدن و شه‌هیده‌کانیان بێ ماف و زیندووه‌کانیان له زیندان دان و مافخوراوهکانیان سه‌رکزی بێ کراسی زه‌ردو سه‌وزن.
ئێوە ئه‌و هێرشانه‌ی له عێراقدا ڕوو ده‌ده‌ن، به‌جیهاد ده‌زانن؟

ئه‌و هێرشانه پێویستیان به پۆلێن کردنه، هه‌رچی به‌رامبه‌ر ئیحتیلال و هاوکاران و هاوبارنی ده‌کرێت جهاد فی سبیل اللهیهو هه‌ر که‌س ده‌ڵێ وا نییه، یان نه‌زانه یان شێتی پاروهنانه، یان ته‌وه‌زه‌لی به‌ر سێبه‌رو خۆ لێساندنهوهیه، یان زۆر لێزانهو ده‌یه‌وێت خۆڵ بکاته چاوی موسوڵمانان. ئه‌وه‌ی ئه‌و جیهاده‌ش له ناو ڕوداوه‌کان ههڵداوێرێت، ئه‌و چالاکییه ئیستیشهادیانهن که کابرا پشتێنی ناسیفی به خۆوه به‌ستووه یان له ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبڕێژ دایه‌و لێی ده‌خوڕێت و خۆی به ئه‌مریکایی و هاوبارانیدا ده‌ته‌قێنێته‌وه، یان گروپێک به وێنه‌و به‌یانی خۆیه‌وه به‌رپرسێتی خۆی ده‌رهه‌قی ده‌رده‌بڕێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر من و تۆش له‌سه‌ر یه‌کڕا نه‌بین که جیهاده ئه‌وهه‌ر به جیهادی ده‌زانێت و خۆشی وه‌کو خاوه‌نی ئاشکرا ده‌کات. گومانم له‌مه نیه که ئه‌مه ئیسلامی ده‌یکات و جهادهو ڕووی ئیسلامی پێ گه‌شتر ده‌کات. ئه‌مما ته‌قینه‌وه‌ی ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکی لاشه‌ڕو داماو ئه‌وه کاری ئیحتیلال خۆی و موخابه‌راتی ده‌وروبه‌ره‌و تاوانه‌و ڕووی بکه‌ره‌کانی پێ ڕه‌شتر ده‌کات.
کێشه‌ی ناردنه‌وه‌تان بۆ عێراق به کوێ گه‌یشت؟
ئه‌و بڕیاری خاتوونه وه‌زیره‌ی له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌م بۆ عێراقی دا له 2003 دا بوو ئه‌و کات که شکاتم بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی کرد چوومه دادگای یه‌که‌م و دۆڕاندم، ئیدی چوومه دادگای قۆناغی دووه‌م و دۆڕاندم، ئێستاش چاوه‌ڕێی دیاریکردنی ڕۆژی دادگای سێیه‌مینم که له داگای باڵای وڵاته. هه‌ردوولا مهلهفهکانمان به‌رز کردۆته‌وه، به‌ڵام کێشه‌که وه‌کو هه‌موو یاساناسانی نه‌رویج و ده‌ره‌وه‌ش ده‌ڵێن کێشه‌یه‌کی سیاسیه. بۆیه هه‌ر وا ماوه‌و نازانن چۆن چاره‌سه‌ری که‌ن. منیش هه‌میشه ئه‌وه‌م پێ وتوون: من که هه‌ربه ناو عێراقیم، له‌وه‌تای له‌و عێراقه‌دا له‌دایکبووم که بتێکی به‌ریتانی بوو له 1921 دا به‌سه‌ر هه‌موو عێراقییه‌کان و ساڵێک پاشتر له 16/12/1922 دا به‌سه‌ر کوردیاندا سه‌پاند باب و باپیرم تێیدا چه‌وساوه بوون، خۆشم له 1956 که له‌دایکبووم هه‌ر به چه‌وساوه‌یی ڕامکێشاوه، نه‌رویجیش که له‌رێی نه‌ته‌وه یهکگرتووهکانهوهو له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی منی له پاکستانێکی ئازاده‌وه هێناوه‌ته ئێره، چۆن ئه‌و مافه به خۆی ده‌دات بمداته عێراقێکی ئێستای ژێر سایه‌ی ئیحتیلالی ئه‌مریکایی؟ چۆن و بۆچی ده‌یه‌وێت بمخاته گۆمی خوێنه‌وه؟ نه‌رویج که منی به ئه‌مریکا نه‌دایه‌وه که جۆن ئاشکرۆفتی وه‌زیری پێشووی دادی ئه‌مریکایی بۆ خۆی هاته نه‌رویج و داوای ته‌سلیم پێ کردنی کردم، که ئه‌و کاته حکومه‌تی نه‌رویجیه‌کان له ڕاستڕه‌وانی سایه‌ی جۆرج بۆشی سیخنیش بوون ڕازی نه‌بوون، ئیدی چۆن ئێستا که حکومه‌تی چهپهکانهو له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مریکادا ناکۆکه کاری وا ده‌کات؟ دوای ئه‌وه بۆچی وام لێ ده‌که‌ن؟ چما کلکی که‌ری باپیریانم بڕیووه؟ نه‌رویج پێنج ملیۆن دۆلاری له‌م کێشه‌یه‌ی مندا خه‌رج کرد تا ئه‌وه‌ی بۆ ڕوون بێته‌وه که ئایا من تاوانبارم وه‌کو یه‌کێتی و ئه‌مریکا ده‌ڵێت، یان بهریئم وه‌کو خۆم ده‌ڵێم. ئه‌وه پێنج ساڵ و پێنج ملیۆن دۆلار، نه‌رویج نه‌یتوانیوه شتێک له‌سه‌ر من بسه‌لمێنێت که له وڵاتی خۆم یان له وڵاتی ئه‌وان یان له ئه‌وروپا تاوانێکم کردبێت. ئیتر بۆچی جورئه‌ت ناکه‌ن بڵێن ئه‌م ڕاوه ڕێویهمان له‌سه‌ر دینه‌که‌ته؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش له دادگا دۆڕاندتان و ته‌سلیم به حکومه‌تی عێراق کرانه‌وه، پێتان وا نییه به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵدا دەکرێ؟ چونکە ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش له‌سه‌ر که‌یسی ئێوە حکومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند که به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کێشه‌که‌تان ده‌کا، ئه‌مه تا چه‌ند به ڕاست ده‌زانی؟
جارێ بیرم له ته‌سلیم کردنه‌وه به عێراق نه‌کردۆته‌وه، چونکه ئه‌وه یه‌عنی ئه‌شکه‌نجه‌و مردنی ژێر ده‌ستی جه‌للادان، به هه‌قیشی نازانم و لێشی ناترسم، به‌ڵام هه‌ر که‌سیش ئه‌و کاره بکات ده‌بێت بزانێت که خوێنێک قه‌رزار ده‌بێت. ئه‌مما ئه‌گه‌ر من پێم وا بێت حکومه‌تی مێلیشیایی بنباری ئیحتیلال له عێراق به گوێره‌ی یاسا ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ دۆست و دوژمنی ده‌کات، به ڕاستی دین دۆڕاندنمه، به ڕاستی هه‌ر باوه‌ڕم وا بێت ئه‌وه حکومه‌ته، ئه‌وه ده‌وڵه‌ته، ئه‌وه سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته خوا به‌ر غه‌زه‌بی خۆییم ده‌خات. ئه‌وه‌ی له عێراق ڕوو ده‌دات له جه‌نگه‌ڵه‌کانی ئه‌مازۆنیش ڕوو نادات. ئه‌وه‌ش که ده‌فه‌رموی حکومه‌تی عێراقی ڕایگه‌یاندووە که به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کێشهکهمدا ده‌کات. کام کێشه؟ چیم به‌رامبه‌ریان کردووه، ڕۆژانێک بوو دیدارم له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له له‌نده‌ن و نوری المالیکی و به‌یان جه‌بر له دیمه‌شق و مه‌جلیس ئه‌علا له تاران ده‌کرد، چ کێشه‌یه‌کی کۆنم له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌یه؟ هیچ.. چ کێشه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ سوننیه‌کانی ناو پرۆسه‌کانی ئیحتیلال هه‌یه؟ هیچ. چ کێشه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه؟ هیچ. چ کێشه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ یه‌کێتی هه‌یه؟ تا سه‌ر ئێسقان. وه‌ک فیکر، وه‌ک سیاسه‌ت، وه‌ک ئیداره‌و مافی شه‌هیدانمان، وه‌کو مافی زیندان و فڕێندراوانمان. وه‌ک ده‌یان په‌یمانی شکاو، وه‌ک پێشڕه‌وێتی ئیحتیلال بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی ئه‌و برا عهزیزانهمان. چما حکومه‌تی عێراقی خاوه‌نی خۆیه‌تی؟ چما خاوه‌نی یاسایه؟ ئیتر چی به‌راست بزانم؟
له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، چه‌ند ده‌نگێک له ناو یه‌کگرتووی ئیسلامی‌دا وه‌ک ده‌نگی ڕیفۆرمخوازی نێو بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌کان ده‌رکه‌وتون و داوای ڕیفۆرم له نێو یه‌کگرتوودا ده‌که‌ن، ده‌رکه‌وتنی ئه‌م هه‌وڵانه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
یه‌کگرتوو حزبه، حزبیش پێویستی به پێداچوونه‌وه‌و نوێ کردنه‌وه‌ی خوێن هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه هێزێکی ده‌ره‌کی به ناوی ڕیفۆرمخوازیهوه ده‌ست خاته ناویان، ئه‌وان خۆیان به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆیان ده‌زانن. حزبه ئیسلامییه‌کان ئه‌و دیکتاتۆریهتهیان تێدا نییه که له ناو عهلهمانیهکاندا هه‌یه. ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی وازی له ئه‌میرێتی گشتی هێنا بۆ مامۆستا شێخ له‌تیفی به‌رزنجی ڕه‌حمه‌تی که له مامۆستا به‌رزنجی سیاسی تر نه‌بوو. مامۆستا شێخ له‌تیفی ڕه‌حمه‌تی ته‌نازولی بۆ مامۆستا مه‌لا عوسمانی ڕابه‌ر کرد به ڕه‌حمه‌ت بن بێ هیچ گرێ و گۆڵێک، مامۆستا مه‌لا عوسمان مابوو که شورا ئه‌وی لاداو مامۆستا مه‌لا عه‌لی ڕه‌حمه‌تی کرده ڕابه‌ری بزوتنه‌وه، قه‌ناعه‌تم وایه که ئه‌ندامانی گرووپی ئیسلامی کاریگه‌رییان زیاتر له گۆڕانکاریی ناوخۆی خۆیاندا هه‌یه وه‌ک له عه‌له‌مانییه‌کان که هه‌ندێکیان به سه‌رکردایه‌تی زگماکی له‌دایکبوون. به شێوه‌یه‌کی گشتی من پێم وایه ئه‌و ئیسلامیانه‌ی وه‌کو یه‌کگرتوو به شێوازی حزبی کار ده‌که‌ن پێویسته ئاقڵانه ئه‌زمونی حزبیانه‌ی ڕۆژئاوا بگرنه به‌ر، ئه‌مه‌ش له قازانجی حزبه‌که‌یانه نه‌ک له زیانی، حزب به‌و شێوازه کاره ڕۆژئاواییه‌ی چاک ده‌چێته پێشێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌کو بزاڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی - سیاسی ده‌بزوون پێویسته ملکه‌چی و گوێڕایه‌ڵی ته‌واو بۆ ئه‌میری بزاڤه‌که ده‌ربڕن و وه‌ک ئه‌میرێک سه‌یری که‌ن که پێغه‌مبه‌ر علیه السلام دایناوه تا ئه‌وه‌نده‌ی موناقه‌شه نه‌که‌ن و هه‌ر یه‌که لای خۆیه‌وه خۆی لێ بکاته مێجه‌رسۆن له شێخ مه‌حموودی حه‌فید.
ئه‌م وتوێژه لە ڕۆژنامەی کوردستان ڕاپۆرتدا بڵاو بۆتەوە.

۱۳۸۵/۱۱/۲۰
١ + ١٥٠٠٠٠٠
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌رمه‌نی هرانت دینک له تورکیا له زۆر ڕوانگه‌وه قوربانیی دوا ئه‌رمه‌نی بوو به‌ده‌ستی ئه‌قڵییه‌تێکی فاشیسته‌وه. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه ناڵێم که چیتر ئه‌رمه‌نییه‌ک له تورکیا به‌مجۆره ناکوژرێت، به‌ڵکو کاردانه‌وه‌کان دوای کوشتنی دینک له ئاستێک دابوون که له‌مه‌وبه‌دوا پۆلیسی تورکیا زاتی ئه‌وه نه‌کات وا بێ به‌رپرسیارانه ئاسایشی گیانی هاووڵاتیانی ئه‌رمه‌نی پشتگوێ بخات.
کوشتنی هرانت دینک هێنده‌ی قه‌تڵوعامی ئه‌و ١٥٠٠٠٠٠ هه‌زار ئه‌رمه‌نییه‌ی که به‌ده‌ستی عوسمانییه‌کان کوژران، ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، یه‌که‌م له‌به‌ر هه‌لومه‌رجی دنیای ئه‌مڕۆ و دووهه‌میش له‌به‌ر که‌سایه‌تی دینک وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک و پێداگری مافه‌کانی گه‌لی ئه‌رمه‌ن.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه له‌کاتێکدا کوژرا که هێشتاش له ئه‌وروپا هه‌وڵدانه‌کان به‌رده‌وامن له‌پێناو به‌فه‌رمی ناساندنی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن و تورکیاش به‌توندی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره هه‌ڵوێستێکی له‌مجۆره بۆته‌وه و گوشاریشی خستۆته سه‌ر ئه‌و ڕێکخراو و لایه‌ن و که‌سایه‌تییانه‌ی که باسی قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نییه‌کانیان کردبێت. دینکیش یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که پێداگری له‌مافی گه‌لی ئه‌رمه‌ن ده‌کرد، بۆیه‌ش ناکرێت بکوژی دینک ته‌نها که‌سێکی ئاسایی بێت به‌ناوی "ئۆگون سامسات".
به‌ڵام به‌رپرسیاریی سه‌ره‌کیی ئه‌م ڕوداوه کێیه؟
رۆژنامه‌ی "میللیه‌ت" چاپی تورکیا ڕاپرسییه‌کی له‌مباره‌وه کردوه که به‌ڕای ئێوه به‌رپرسیاری کوشتنی دینک کێیه؟ ئه‌وه‌ش مشتومڕێکی زۆری له ناو ڕۆشنبیران و ڕاگه‌یاندن و شه‌قامی تورکی و پۆلیسی ئه‌و وڵاته ناوه‌ته‌وه.
هه‌رچی هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی حکومه‌ته هه‌وڵی سه‌رپۆشکردنی ڕووداوه‌کان ده‌دات، گرتنی به‌په‌له‌ی بکوژی دینکیش پاش ٣٢ کاتژمێر له‌م چوارچێوه‌دا بوو ده‌نا تورکیا به‌وڵاتی کرده‌وه‌ی بکه‌ری نادیار ناسراوه. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه یه‌کێتی ئه‌وروپا تاوانبار ده‌که‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌ستی هه‌بووه له‌م ڕوداوه‌دا. ڕاگه‌یاندنی تورکیاش به‌رده‌وام مینبه‌ری چه‌واشه‌کاری و بڵینگۆی پۆلیس بووه. ده‌سته‌یه‌کی تریش پێیان وایه بکوژی دینک ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌یه که له‌تورکیا هه‌ڕه‌شه له دیموکراسی ده‌کات.
وه‌نه‌بێ بڵێی ئه‌مجۆره ئه‌قڵییه‌ته ته‌نها له که‌ناره‌کانی ده‌ریای ڕه‌ش و له ناو پارته‌که‌ی ده‌وڵه‌ت باغچهلیدا هه‌بێت و بره‌وی پێبدرێت، به‌ڵکو سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا به جۆرێک لە جۆرەکان په‌ره‌یان پێداوه و باسی کێشه‌ی ئه‌رمه‌ن و کورد هێڵی سوور بوون له‌م وڵاته. هه‌ر له مه‌کته‌بی سه‌ره‌تاییشه‌وه منداڵه‌کان له تورکیا فێر ده‌که‌ن به‌مجۆره گه‌وره بن. که‌واته ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌رپرسیاری یه‌که‌مه. تاوانی دینک ئه‌وه بوو سووکایه‌تی به تورکبوون کردوه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌رمه‌نی بوونی خۆی کردۆته‌وه.
گه‌نجێکی هه‌ڤده ساڵه کۆتایی به‌ژیانی دواجهنگاوهری ئه‌رمه‌ن هێنا.
ئه‌رمه‌نه‌کان ته‌واو بوون، ئه‌مجاره‌یان نۆره‌ی کێیه؟
۱۳۸۵/۰۷/۲۳
"نامەیەکی بارزانیم گەیاندە باڵوێزخانەی سۆڤیەت لە تاران"
![]() |
| خدر مەڕەسەنە - وێنە: سەلاحەدین بایەزیدی |
سەلاحەدین بایەزیدی - ڕانیە
جەرگەی نێوەڕۆیەکی گەرم لە شاری ڕانیەوە بەرەو گوندەکانی دەوروبەر و دۆڵی بۆتی و گوندەکانی بناری قەندیل بەڕێ دەکەوین، هەرچەند زۆر گەرمە و تاک و تەرا مرۆڤ بە دیارەوەیە بەڵام نە بۆ من گرنگە کە تامەزرۆی بیستنی بەشێک لە بیرەوەریی و بەسەرهاتی پەنجا ساڵ خەباتی مرۆڤێکم کە هەموو ژیانی لە شۆڕش و دەربەدەریدا بەسەر بردووە و نە بۆ ئەو کە بەمجۆرە ڕۆژانی پێشمەرگایەتی و شاخی دێتەوە یاد. بە درێژایی ڕێگە باسی ئەو ڕۆژانە دەکات، باسی خەبات و ژیان لە بەندیخانە و دەربەدەری و پێشمەرگایەتی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، باسی نەهامەتی و دووبەرەکیی ناوخۆیی و خەبات لە دژی کۆنەپارێزترین سیستەم، خەبات لە دژی ڕژێمی پاشایەتی و ڕژێمی خومەینی، دواجاریش ژیانی تاراوگە و غەریبی. وەک خۆی دەڵێت ڕۆژی ٤ی بانەمەڕی ١٩٣٩ لەگوندی بێورانی خوارێ سەر بە ناوچەی سوێسنایەتی سەردەشت لەدایک بووە. هەر لە سەرەتای ژیانی منداڵییەوە نەیتوانیووە تەنیا ساڵێکیش لە زێدی خۆی بچێتە قوتابخانە و وەک هەموو مناڵێک ژیانی ئاسایی هەبێت.
خدر مەرەسەنە باسی ئەو گرووپە یاخییە دەکات کە باوکی سەرپەرشتی کردووە و لە ناوچە لێڕەوار و شاخاوییەکانی سەردەشت دژ بەرژێمی پاشایەتی شەڕیان کردوە. دەڵێت: "بەهۆی فشاری ڕژێمی پاشایەتی باوکم لەگەڵ چەند کەسێکی تر لە خزمان لە ساڵی ١٩٤٣ ڕێگای شاخیان هەڵبژارد و لە دەوڵەت هەڵگەڕانەوە و ملیان بۆ ویستەکانی ڕژێم دانەنەواند.دوای دوو ساڵ شەڕو بەربەرەکانی، دەوڵەت بەهێزێکی زۆرەوە پەلاماریان دەباتە سەر و ناچار دەبن بچنە کوردستانی گەرمێن (عێراق)"، هەتا دروستبوونی کۆماری مەهابادیش خدر دوور لە سێبەری باوک دەژیت و بە ڕاگەیاندنی کۆمار بنەماڵەکەیان دیسان دێتەوە سەر یەک و بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت هەناسەیەکیان دێتەوە بەر. بەڵام تەمەنی کۆمار لەوە کورتترە کە بتوانن هەموو شتێک لە نوێوە دەست پێبکەن. بۆیەش بۆ جارێکی دیکە لە ساڵی ١٩٤٦ تا ناوەڕاستی ١٩٤٨ ئاوارەی شاخ و دۆڵ و چیاکانی کوردستان دەبنەوە. ساڵی ١٩٥٦ بەرێگای باوکی بەشداری ڕیزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت. دوو ساڵ دواتر لەگەڵ زۆر لەئەندامانی حزب و لەوانە باوکی دەستگیر دەکرێت و پاش ١٨ ڕۆژ مانەوە لە زیندانی تەورێز ڕەوانەی زیندانی قەسری قاجار دەکرێن و چوار ساڵ دواتر واتە ساڵی ١٩٦٢ ئازاد دەکرێن. خدر مەرەسەنە کە گەنجترین زیندانی سیاسی بوو، سێ چوار مانگ پاش ئازادبوونی دیسان ڕێگەی باشووری کوردستان دەگرێتە بەر و دێتەوە ناو ڕیزەکانی حزب و بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی ڕەسمی چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شان.
چۆن بوو هاتنە باشووری کوردستان، ئایا چیتر نەتاندەتوانی لە ڕۆژهەڵات درێژە بە خەباتی سیاسی و حزبایەتی بدەن؟
دوای چەند ساڵ ئەندامبوونم لەحزبی دیموکرات‌دا و دوای ئەوەی بەهۆی خیانەتی کادرێکی حزبەوە، لەساڵی ١٩٥٩ کەوتمە بەر پەلاماری ساواک و ڕژێمی شا. من هەر ئەودەم و پێشتریش ئەندامی حدکا بووم و لەو پەلامارەدا بۆ ماوەی ٥ ساڵ گیرام و لە زینداندا بووم. دواتر کە لە زیندان ئازاد کرام لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم لە مەهاباد و سەردەشتەوە هاتینە کوردستانی عێراق و پەیوەندیمان کرد بە شەهید ئەحمەد تۆفیق کە ئەودەم ئەو سەرپەرشتی حدکا بوو و بەمجۆرە چەکی شۆرشی ئەیلوولمان لە شان کرد. دیارە ئەحمەد تۆفیق لە کۆنگرەی دووهەمدا بەسکرتێری حزب هەڵبژێرابوو. ئەگەرچی هەندێک لە برادەرانی خۆمان دانیان بە بەرپرسایەتی ئەحمەد تۆفیق دانەدەنا بەڵام بەحوکمی ئەو دەسەڵاتەی کە وەختی خۆی دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان پێشەوا قازی کۆمیتەی کاتی دامەزرا، ئەحمەد تۆفیق یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی کاتی بوو.
بۆ دانیان بە ئەحمەد تۆفیق دانەدەنا؟
بەشێک لە برادەرانی خۆمان بەوە ڕازی نەبوون، پێیان وابوو کە دەبێ لەکۆنگرەیەکدا ئەحمەد تۆفیق هەڵبژێردرێ و بڕیاری کۆمیتەی کاتیان ڕەد دەکردەوە. هۆیەکەشی ئەوە بوو کە ئەودەم ئەحمەد تۆفیق زۆر دژی کۆمۆنیزم بوو، لایەنگری لە سیاسەتەکانی ئەمریکا دەکرد و بیرێکی نەتەوەیی هەبوو. ئێمەش خۆمان بە ڕادیکاڵ و چەپ دادەنا و ملکەچی بڕیارەکانی ئەحمەد تۆفیق نەدەبووین. تۆفیق پێی وابوو کە ئێمە دەبێ وەکوو نەتەوەیەکی ژێردەستە وابەستە بە هیچ دەوڵەتێکەوە نەبین و هاوکاریش لەهەموو لایەک پەسەند بکەین. بەشێک لە کێشەکانیش دەسەڵات بوو کە وایان کرد کۆمیتەی ساغکەرەوە دروست بێت. کۆمیتەی ساغکەرەوە چوونە ژێر دەسەڵاتی ئەو باڵەی کە لە پارتی جیا ببوونەوە.
سیاسەتی پارتی چۆن بوو بەنیسبەت ئەحمەد تۆفیقەوە؟
پارتی ئەوەدەم پشتیوانیان لە سیاسەتەکانی ئەحمەد تۆفیق دەکرد.
ئەوکات تۆ لەگەڵ کام تەوژمدا بووی و سەر بە چ بیر‌و لایەنێک بووی؟ ئەی بەگشتی چ مەیلێک بەسەر جوڵانەوەی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زاڵ بوو؟
لەبەر هۆی عاتیفی و ئەو دۆستایەتییەی کە لەگەڵ حەسەن ڕەستگاردا هەمبوو بەلای کۆمیتەی ساغکەرەوەدا شکابوومەوە. لەلایەکی دیکەشەوە ئەحمەد تۆفیق ڕێزێکی تایبەتی لێدەگرتم، ئەحمەد تۆفیق مەئمورییەتێکی بارزانی بە من سپارد، لەکاتێکدا کە ئەرتەشی سوریا پشتیوانی لە دەوڵەتی عێراق کرد و تورکیا و ئێرانیش هێزەکانیان هێنابووە سەر سنووری عێراق و گەلەکۆمەیان کرد کە لەشۆڕشی کورد بدەن، لەو کاتەدا بارزانی نامەیەکی بۆ بالوێزخانەی سۆڤیەت نووسی لە تاران، من لەسەر داوای تۆفیق نامەکەم گەیاندە باڵوێزخانە. ئەوەش ببووە هۆی ئەو ڕێزە تایبەتییە. کە لەئەنجامدا سۆڤیەت ئۆلتیماتۆمی دا بەئێران و تورکیا و ئەوانیش هێزەکانیان لە سنوور کێشایەوە.
ئەحمەد تۆفیق بەرەو کوردایەتییەکی تۆخ و بەلای ڕۆژئاوادا دەشکایەوە، برادەرانی دیکە چەپێکی تۆخ و بەلای سۆڤیەت و حزبی تودە و حزبی شیوعی عێراقدا دەشکانەوە. ئەمە ململانێیەکی گەورەی ساز کردبوو لەسەردەمی شۆرشی ئەیلوولدا.
پێت وانییە ئەو ناکۆکی و دووبەرەکیی نێوخۆییانەی کە ئێستاش لەناو جوڵانەوەی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا برەویان هەیە، سەرچاوەکەیان هەر ڕووداوەکانی ئەوکات و ئەو دابڕانانە بێت کە ئاماژەت پێدا؟
نەخێر، ناکۆکی ئێستا لەسەر هەندێک شێوازی کارکردن و پەیوەندی گرتن بەحزبەکان و هەروەها لەسەر مەسەلەی دەسەڵاتە. ئێستا کێشەکان لەئاستێک دان کە لەناوخۆدا وەک دوو حزب پێکەوە هەڵسوکەوت دەکرێت. دیارە ئەو لێک‌دابڕان و دووبەرەکییانە هەر جارە و بەشێوەیەک دووبارە بۆتەوە، چونکە لە بنەڕەتدا چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە. لە ١٩٦٤ کۆمیتەی ساغکەرەوە جیا بوویەوە، ئەوی تر کۆمیتەی ئینقلاب بوو ئەوە لە سەردەمی شەهید ئەحمەد تۆفیقدا بوو. ئەویتریان کاتێک بوو کە دکتۆر قاسملۆ لە ئەوروپا گەڕایەوە و کۆنفرانسی سێهەمی پێک هێنا. ئەودەم ئەحمەد تۆفیق مابوو و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزب بوو. لەو کۆنفرانسەدا کۆمیتەی کاتی جیابوویەوە بە ناوی پەیڕەوی کردن لە خەت و ڕێبازی ئەحمەد تۆفیق. پارتی پشتگیری لە کۆمیتەی کاتی دەکرد و لەژێر دەسەڵاتی پارتی دابوون. جەماعەتی قاسملووش کە نێویان حزبی دیموکرات بوون لە بەغدا بوون و یارمەتیان لە دەوڵەتی عێراق وەردەگرت. دابڕانەکەی تر لەکۆنگرەی چوار دابوو کە زیاتر لە ٧٠٠ پێشمەرگە و کادیری حزب جیابوونەوە کە زیاتر بە لای تودەدا دەشکانەوە و دوای تەسلیم بوونی حزبی تودە ئەوانیش پەرتەوازە بوون. بەهێنانی کورتەباس بۆ ناو حزبی دیموکرات، کە خەت و ڕێبازی سۆسیال دیموکراتەکانی فەرەنسە بوو و لەناکاو هاتە کۆنگرەی شەشەوە، کورتەباس بەزۆربەی دەنگ ڕەد کرایەوە، بەڵام دکتۆر قاسملوو قەبوڵی نەکرد. ئەوەش نیمچە لێکدابڕانێک بوو. لێکدابڕانی چوارەمیش لەکۆنگرەی هەشتدا بوو کە ڕێبەرایەتی شۆرشگێڕی لێکەوتەوە و نزیکەی ٩ ساڵ ئەو باڵە خەباتی کرد.
باشە هۆکار چی بوو؟
هۆیەکەی ئەوە بوو کە سەرکردایەتی حزب نەیتوانی ڕۆڵی سکرتێر ببینێ وەک پێویستە. نەیتوانی حزب لە دەوری ستراتیژییەکدا کۆ بکاتەوە کە هەموویان پەیڕەوی لێبکەن.
لە ساڵی ٢٠٠٤دا پەیڕەو پڕۆگرامی کۆنگرەیەکتان بڵاو کردەوە بە ناوی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان، دەکرێ زیاتر باسی بکەن، چی بەسەر هات؟
ئێمە دەستوورێکی ناوخۆییمان پێشنیار کرد بۆ بەستنی کۆنگرە لەکۆتایی ساڵی ٢٠٠٣دا و وەک کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەو ماوەیەک لەو چوارچێوەدا کارمان کرد. کۆنگرەکە لە ناوەڕۆکدا بەرەیەکی فراوانی یەکگرتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆنگرەیەکی نیشتمانی بوو کە پلۆرالیزمی سیاسی بەبنەما وەردەگرت، بەڵام پاشان بەهۆی نەبوونی زەمینەیەکی لەبار و هەروەها پاڵپشتێک بۆ بەرجەستەکردنی بیری نەتەوەیی و سەربەخۆیی هەر لە چوارچێوەی قسەدا مایەوە.
ئایا ئێوە کە چوونە دەرەوەی وڵات، نیشانەی ئەوە نەبوو لە تێکۆشان ناهومێد بوون و لەو خەباتە سارد بوونەوە؟
ئەوەی کە ئێمە لەدەرەوە پێمان وابوو خەبات ڕادەوەستێ بەخۆشیەوە ڕانەوەستا. بەپێچەوانەی خوێندنەوەو پێشبینی ئێمە جوڵانەوەی کورد بەگشتی لە ڕۆژهەڵات شێوەیەکی دیکەی بەخۆوە گرت، ڕوناکبیرانی نێوخۆیی وڵات، خوێندکاران، ڕێکخراوە پیشەیی، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئافرەتان بەگشتی و بەتایبەتیش پەرلەمانتارەکان ڕۆڵی زۆر گرنگیان هەبووە لە زیندوو ڕاگرتنی خەباتی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەوە بەشێکێتی، مەبەست ئەوەیە ناهومێد نین کە بڵێین حزبەکان ئێستا ڕۆڵی شۆڕشگێرانە نابینن. لە ڕۆژهەڵاتدا خەبات کپ نەبوو و بەشێوەی جۆراوجۆر هاتە ئاراوە. جگە لەوەش ئێستا پژاک لەمەیدان دایە و بەنیسبەت خۆی دەور دەبینێ. پارتی و یەکێتیش بەگوێرەی توانای خۆیان توانیویانە لە ڕێگای هونەرمەندان و ڕوناکبیران، بە وەرگرتنی خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی کوردستان ئەو خەباتە نەتەوایەتییە زیندوو ڕابگرن.
لەناو حزبی دیموکراتی کوردستاندا زۆر کەس بیرەوەرییان نووسیوە، لەوانە: دکتۆر قاسملوو، جەلیل گادانی، عەبدوڵڵا حەسەن زادە، کەریم حیسامی، دکتۆر خەلیقی، غەنی بلووریان، مستەفا شەڵماشی و سەعید کوێستانی و... جیاوازی بیرەوەرییەکانی تۆ کە لە سێ بەرگدا بڵاوت کردۆتەوە، لەگەڵ ئەم سەرچاوانە چییە کە ئاماژەمان پێدا؟
بە بڕوای من هیچکام لەوانە بەتەنیایی نابنە مێژووی ڕاستەقینەی هەموو قۆناغەکانی خەبات و تێکۆشانی حزب. چونکە هیچکام لەو نووسەرە بەڕێزانە و تەنانەت خۆیشم بێلایەنانە بیرەوەرییەکانی خۆمان لەحزبدا نەنوسیون و هەرکام بەنۆبەی خۆمان مێژووی ئەو حزبەمان شێواندوە. بۆ نمونە شەهید دکتۆر قاسملوو و عەبدوڵڵا حەسەن زادە هەموو خەبات و تێکۆشانی شەهید ئەحمەد تۆفیق و لایەنگرانی ناوبراویان خستۆتە ژێر پرسیار یان هەر ئاماژەیەکی ئەوتۆیان بەو قۆناغە نەکردووە. هەر بۆیە هیچکام لەم کتێبانە بێلایەن نین بەڵام دەکرێ وەک سەرچاوەیەک کەڵکیان لێ وەربگیرێ. منیش کاتێک کە تاوم دایە قەڵەم، حیسابی ئەوەم بۆ خۆم کرد کە دەبێ یان وەک ئەوانەی خۆیان لە ڕاستی دەبوێرن و نا‌وێرن دان بەڕاستییەکان دابێنن، دەبێ منیش هەروا گوێ نەدەم و بەرژەوەندی و دەسەڵاتی خۆم لەبەر چاو بگرم، یان پێویستە ڕاستییەکان بڵێمەوە تاکوو نەوەکانی دوای من وەک ئێمە تووشی لاڕێبوون نەیەن.
۱۳۸۵/۰۶/۲۵
"هێشتا زه‌مینه بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی پێک نه‌هاتووه"
وتوێژێک لەگەڵ عیرفان ڕه‌هنمون ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
سازدانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
٢٢ی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵ هاوکات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی تیرۆری دکتۆر عه‌بدوڵره‌حمان قاسملوو. عیرفان ڕه‌هنمون ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران که نوێنه‌ره له سلێمانی سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی قاسملوو ده‌ڵێت "د. قاسملوو که‌سێک بوو که زۆر زووتر له زه‌مانی خۆی هاته دنیا. که‌سایه‌تییه‌که که ده‌بوایه له‌سه‌رده‌مێکی تردا بهاتایه دنیاوه. وه‌ک هه‌ر بیرمه‌ندێک ده‌بێ ڕۆژگارێک تێپه‌ڕێ تا خه‌ڵک له‌گه‌ڵ بیروئه‌ندێشه‌ی ئه‌ودا ئاشنا ببن." پێشی وایه له‌ناو ئۆپۆزۆسیۆنی ئێران‌دا وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی میحوه‌ری ناسراوه، چونکه هه‌میشه توانیویه‌تی بیروبۆچوونه لێک جیاوازه‌کان و ته‌نانه‌ت دژ به‌یه‌که‌کانیش له‌یه‌ک نزیک بکاته‌وه. ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند شت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. یه‌کیان سیاسه‌تی ئوسوڵی حزبی دیموکرات سه‌باره‌ت به خودی ئێران که یه‌کێک له دروشمه سه‌ره‌کییه‌کانی دیموکراسی بۆ ئێرانه، ئه‌وی تریشیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ کارامه‌یی و لێزانیی د. قاسملوو له بواری دیپلۆماسیدا. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت: "پێموابێ د. قاسملوو یه‌که‌مین ڕێبه‌ری کورد بوو که توانی دۆز و پرسی کورد بکاته دۆزێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و پێش ئه‌و هیچ ڕێبه‌رێک به‌و ئه‌رکه گرنگه هه‌ڵنه‌ساوه. د. قاسملوو به حوکمی ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا ژیاوه و مامۆستای زانکۆ به‌ناوبانگه‌کانی سۆربۆن و چیکۆسلۆڤاکی بووه، په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵی له‌گه‌ڵ دیپلۆماته‌کان، ئه‌وروپاییه‌کان و سیاسه‌تمه‌داراندا هه‌بوه. د. قاسملوو یه‌که‌مین کورد بووه که له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالی سۆسیالیست‌دا به‌شدار بووه‌و به‌گشتی باس له‌وه ده‌کات که پرسی کورد ڕێگه‌چاره‌ی نیزامی نییه‌و ده‌بێ به‌شێوه‌ی دیالۆگ و ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر بکرێ و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشتی و ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که پرسی کورد چاره‌سه‌ر ببێ."
دکتۆر قاسملوو له‌و ماوه‌یه‌ی که ڕێبه‌ری حزبی دیموکرات بوو، زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپایی دانوستانی هه‌بوو و هه‌رگیز بۆ کاری دیپلۆماسی ڕێگه‌ی نه‌که‌وته ئه‌مریکا. چه‌ند مانگ به‌ر له تیرۆرکردنی به‌نیاز بوو کێشه‌ی کورد بگه‌یه‌نێته ناوه‌نده ئه‌مریکییه‌کانیش، به‌ڵام ده‌رفه‌تی ئه‌و کاره‌ی بۆ نه‌ڕه‌خسا. هه‌ر له‌کاتی ئه‌و یاده‌دا سکرتێری ئێستای حزبی دیموکرات له‌میانه‌ی کاره‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ له‌ئه‌مریکا بوو، ڕه‌هنمون سه‌فه‌ری ئه‌م دواییه‌ی مسته‌فا هیجری به سه‌فه‌رێکی "پڕ ده‌ستکه‌وت" له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات چونکه "بۆ یه‌که‌مینجار دوای دامه‌زراندنی کۆنگره‌ی فیدراڵی، ئه‌و کۆنگره‌یه توانی بیروبۆچوونه‌کانی له‌مه‌ڕ کێشه‌کانی ئێران و پلاتفۆرمی زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و کێشانه‌دا بخاته به‌ر دیده‌ی کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان."
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ له چه‌ندین حزبی ئێرانی پێکهاتووه که حزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانیش وه‌ک دوو حزبی کوردی تیایدا به‌شدارن. به‌گشتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆنگره‌که فیدرالیزم به باشترین ڕێگه‌چاره‌ی کێشه‌کانی ئێران ده‌زانن. عیرفان ڕه‌هنمون ده‌ڵێت: " ئه‌و کۆنگره‌یه توانی خۆی به وڵاته بڕیارده‌ره‌کان بناسێنێ و به‌خۆشییه‌وه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ش دوای خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه‌کانی کوردستان و خوزستان و ئازه‌ربایجان هاته ئاراوه که ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه که ئه‌و وڵاتانه و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا سه‌رنجێکی زیاتر بداته بیروبۆچوونه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ."
له وه‌ڵامی هۆکاری به‌شداربوونیان له کۆنگره‌ی ئاماژه‌پێکراودا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه که ئه‌و کۆنگره‌یه ده‌توانێ ئێران له ناوه‌ندگه‌رێتی بێنێته ده‌ره‌وه و هه‌موو گه‌لانی ئێران به‌مافی یه‌کسانی خۆیان بگه‌ن.
به‌مجۆره‌ش وه‌ڵامی گله‌یی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان ده‌داته‌وه که پێی وایە حزبی دیموکرات ڕازی نه‌بووه به یه‌که‌وه ئه‌مریکاییه‌کان ببینن: "ئێمه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه دوو حیزبی جیاوازین، به ڕابردوو و بیروبۆچوون و ئایدیۆلۆژیای جیاوازه، بۆیه سرووشتیه ئه‌گه‌ر به جیا سه‌ردانمان کردبێ. پێشینه‌ی په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ ویلایەتە یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاشدا پێشینه‌یه‌کی باشتره نیسبه‌ت به کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان. ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش ئاستی دانیشتنه‌کانی ئێمه‌ی تا ڕاده‌یه‌ک بردبێته سه‌ره‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی کوردستانی دروست بکرێ، سروشتییه ئه‌گه‌ر حزبه‌کان بۆ خۆیان به جیا په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیکیان هه‌بێ. به مه‌رجێک دژایه‌تی نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵانه‌ی که له‌به‌ره‌دا له‌سه‌ری ڕێک که‌وتوون."
"هه‌ندێک له ڕێکخراوه‌کان پێخۆر به به‌ره‌ی کوردستانییه‌وه ده‌که‌ن"
خه‌باتی هاوبه‌شی حزبه‌کان و دروستکردنی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو، دوابه‌دوای وازهێنان له خه‌باتی چه‌کداری، ڕوبه‌رێکی زۆری ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی بۆ خۆی ته‌رخانکردوه. عیرفان ڕه‌هنمون پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی به ئه‌رکێکی نیشتمانیی و به‌رپرسیارێتیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێ و ده‌ڵێ ئێمه وه‌ک حزبی دیموکرات له دێرزه‌مانه‌وه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بووه کە حزبه‌کانی کوردستان ده‌بێ یه‌کگرتوو بن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وتی سیاسی باشتر به‌دی بێنن. وه‌ک نمونه ئاماژه به‌پێکهێنانی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد ده‌کات که به پێشنیاری حزبی دیموکرات پێکهاتووه و ده‌ڵێ "حزبیش بوو بە وته‌بێژی ده‌سته‌که که له‌وێدا حزبی دیموکرات و قاسملوو و هه‌روه‌ها مامۆستا شێخ عیزه‌ددین حوسێنی و کۆمه‌ڵه و لقی کوردستانی چریکهای فیدایی خه‌لق به‌شدار بوون." وه‌ک هه‌وڵێکی تریشیان بۆ دامه‌زراندنی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌ڵێت: "هەشت ساڵ پێش ئێستا به‌ر له‌وه‌ی کۆمه‌ڵه ببێ به دوو به‌ش، ئێمه گه‌ڵاڵه‌یه‌کمان بۆ هاوکاری و بۆ زه‌مینه خۆشکردن و له‌ئاکامدا پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی هێنایه ئاراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وکات وه‌ڵامێکی ڕوون به‌و گه‌ڵاڵه‌یه نه‌درایه‌وه. دوای جیابوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان له حزبی کۆمۆنیستی ئێرانیش ئێمه دووباره له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لا و له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی تریشدا مه‌سه‌له‌که‌مان هێنایه گۆڕێ که به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک له‌و حزبانه په‌یوه‌ندییه‌کی ئاساییان به‌یه‌که‌وه نییه و گرژییان له‌نێواندا هه‌یه‌و هه‌ندێکیش پێشمه‌رجیان داده‌نا بۆ دانیشتن و باس و وتوێژ له‌سه‌ر به‌ره‌ی کوردستانی که به‌داخه‌وه تا ئێستا ئاکامێکی ئه‌وتۆی لێنه‌که‌وتۆته‌وه." وه‌ک دوا نموونه‌ش خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کانی کوردستانی ئێران دێنێته‌وه بیر له هاوینی ڕابردوودا و ده‌ڵێت داوامان له هه‌موو حزبه‌کانی کوردستانی ئێران کرد که دابنیشین له‌ژێر بن میچێکدا و سمینارێک پێک بهێنین بۆ باس و تاوتوێکردنی ئه‌و خۆپیشاندانه شکۆداره جه‌ماوه‌رییه و گرتنه‌به‌ری هه‌ندێک ڕێ و شوێن بۆ کاری هاوبه‌ش و بۆ ئه‌وه که کاریگه‌رییه‌کی زیاترمان له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان هه‌بێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند حزبێک وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی ئێمه‌یان نه‌دایه‌وه.
پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی و لێک نزیک کردنه‌وه‌ی حزبه‌کان به‌مه‌به‌ستی تێکۆشانی هاوبه‌ش، نه ته‌نیا حزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵکو که‌سایه‌تی و لایه‌ن و ڕێکخراوی دیکه‌شی به‌خۆیه‌وه خه‌ریک کردوه. یه‌کێک له‌و ڕێکخراوانه‌ی که هه‌وڵێکی به‌رچاوی دا بۆ پێکهێنانی به‌ره، کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان بوو، سه‌رۆکی کۆنگره‌ی ناوبراو د. سامان شاڵی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر داوای له حزبه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد که به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بن له هه‌ولێر و به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان کۆبووه. له‌مباره‌وه ڕه‌هنمون ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان له‌سه‌ر کات و شوێنی کۆبونه‌وه‌که‌ش مه‌وافه‌قه‌تی کردبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری نه‌کرد ته‌نیا حزبی دیموکرات و خه‌بات و یه‌کێتی شۆڕشگێڕان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوون."
ره‌هنمون پێی وایه حزبی دیموکرات زۆرترین هه‌وڵی بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی داوه و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێت: "به‌ره‌ی کوردستانی شتێک نییه به ٢٤ کاتژمێر بێته دامه‌زراندن، به‌ڵکو ده‌بێ زه‌مینه‌ی بۆ خۆش بکرێ. که به ڕای ئێمه هێشتا زه‌مینه بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی پێک نه‌هاتووه. به‌ش به‌حاڵی خۆمان په‌یوه‌ندییه‌کی ئاساییمان له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه کوردییه‌کاندا هه‌یه. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌نێوان هه‌ندێک له‌و حزبانه‌دا کێشه و ناکۆکی بوونیان هه‌یه که ئه‌و ناکۆکییانه تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ڕێگر بوون له پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی. ئێمه وه‌ک حزبی دیموکرات مه‌سه‌له‌ی به‌ره وه‌ک بابه‌تێک بۆ پڕوپاگه‌نده به‌کار ناهێنین. به‌ڵام ده‌توانم به مه‌سئولیه‌ته‌وه ئه‌و شته بڵێم که حزبی دیموکرات زۆرترین هه‌وڵی بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی له‌خۆی نیشان دا‌و زۆرترین سنگفراوانی نواندووه له‌و پێناوه. هێشتا له هه‌وڵه‌کانی خۆمان ماندوو نه‌بووین و درێژه به‌تێکۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ پێکهێنانی به‌ره."
عیرفان ڕه‌هنمون له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری گۆڕانکاری له ئێران و ئاستی ئاماده‌گی حزبی دیموکرات بۆ ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی پێشهاته‌کان ده‌ڵێت: "ئه‌و ئاماده‌گییه‌مان تێدایه که به پیری هه‌ر ڕووداوێکه‌وه بچین. به‌ڵکو خۆشمان بتوانین ڕووداو دروست بکه‌ین. حزبێک کاتێک ده‌توانێت جه‌ماوه‌ر ئاراسته بکات که حزبێکی جه‌ماوه‌ری بێت، نفووز و پێگه‌یه‌کی به‌رینی له‌ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌بێ. به‌خۆشییه‌وه حزبی دیموکرات سه‌ره‌کیی ترین و پڕجه‌ماوه‌رترین حزبی کوردستانی ئێرانه و ئێمه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی که فهراخوانێکمان دا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌بۆنه‌ی تیرۆری قاسملووه دوکانه‌کانیان دابخه‌ن یان شه‌و کاتژمێر ١١ تا ١١:٣٠ ده‌قه گڵۆپه‌کانیان بکوژێننه‌وه، به‌خۆشییه‌وه خه‌ڵک به‌پیری بانگه‌وازییه‌که‌ی حزبه‌وه هات و بۆ دۆست و دوژمن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری حزب ئاشکرا بوو."
ده‌رباره‌ی هه‌ڵگرتنی دروشمی فیدرالیزمیش له‌لایه‌ن حزبه‌که‌یانه‌وه وتی:
ئێمه وه‌ک حزبێکی ڕئالیست و واقع بین پێمان وایه گونجاوترین دروشم بۆ ئێران و بۆ کوردستان دامه‌زراندنی کۆمارێکی دیموکراتی فیدراڵه له ئێران‌دا که نه ته‌نیا کوردستان بتوانێ کاروباری ناوچه‌یی و نێوخۆیی به‌ڕێوه ببات به‌ڵکو له سیسته‌می سیاسی له ناوه‌ندی ئێرانیشدا به‌شدار بێت. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پره‌نسیپه‌ش بۆ ئێمه نه‌گونجا له‌ئاینده‌ی ئێران‌دا زۆر سرووشتیه ئه‌گه‌ر وه‌ک حزبێکی سیاسی پێداچوونه‌وه به‌دروشمه‌کانی خۆماندا بکه‌ین و به پێی ویستی خه‌ڵکه‌کانمان دروشمێکی جودا هه‌ڵگرین.
"کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی ئێره‌دا نییه"
ماوه‌یه‌ک ده‌بێت هێزه‌کانی ئێران و تورکیا تۆپبارانی ناوچه‌کانی باشووری کوردستان ده‌که‌ن به بیانووی ڕاونانی هێزه‌کانی په‌که‌که، له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به هۆکاری ده‌ستدرێژییه‌کانی ئێران و تورکیا بۆ ئامانجی جیاوازتر عیرفان ڕه‌هنمون به‌مجۆره بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی: "ئێران زه‌مانێکیش تۆپبارانی هه‌رێمی کوردستانی کردوه که په‌که‌که له‌ناوچه‌که نه‌بووه. ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات که کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئێره نییه. شتێکی تازه نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له‌م دواییانه‌دا هه‌ندێک مانۆڕی سیاسی ده‌دا، له‌لایه‌که‌وه ده‌یه‌وێ کورد به‌گشتی چاوترسێن بکا، له‌لایه‌که‌وه ده‌یه‌وێت چاو سوور بکاته‌وه له هێزه‌کانی کوردستانی عێراق و بڵێ ئه‌و سنوورانه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕه‌سمی ناناسم. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ده‌یه‌وێ به‌تورکیا نیشان بدات که ئه‌مریکا دۆستی تۆ نییه و من دۆستی تۆم. ده‌یه‌وێ تورکیا له ئه‌مریکا جیا بکاته‌وه. به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا ستراتیژین و ئه‌م دواییانه‌ش چونکه ئیسرائیل هێرشی کردۆته سه‌ر باشووری لوبنان، هه‌م تورکیا له باکووره هاتۆته ناو کوردستان و هه‌م ئێرانیش هه‌ندێک مانۆری نیزامی ده‌دا. ده‌یه‌وێ ئه‌وه بسه‌لمێنێ که بۆچی ئیسرائیل ده‌توانێ بێته ناو باشووری لوبنان، بۆچی من ناتوانم بچمه ناو هه‌رێمی کوردستان؟ بۆیه پێموایه نه تورکیا هه‌قی هه‌یه نه ئێران که سنووره‌کانی کوردستان پێشێل بکەن."
دواجار سه‌باره‌ت به گله‌یی هه‌ندێک حزبی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له حزبی دیموکرات که ڕێگه نادات گه‌شه بکه‌ن یاخود هاوکاریی و پشتگیری‌یان ناکات، ڕه‌هنمون وتی: "ئێمە وەک دیموکرات هه‌ر له کۆنه‌وه بڕوامان به پلۆرالیزم هه‌بووه و ئه‌و شته‌مان سه‌لماندوه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ حزب هه‌بوون به پاره‌ی حزبی دیموکرات ڕادیۆکه‌یان خستۆته کار و دوایی دژی حزب قسه‌یان کردووه. تا ئه‌وه‌نده‌ش سنگ فراوان بووین، پێمان ناخۆش نییه هه‌ر حزبێک سه‌ر هه‌ڵبدات. هه‌ر حزبێک ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ بێت و به‌ستراوه به‌لایه‌نێک نه‌بێ و به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کورد بکات، ئاماده‌ین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ساز بده‌ین. ئێمه پێش مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیش وه‌ک ئایدیا مه‌سه‌له‌ی دیموکراسی و پلۆرالیزممان بۆ گرنگە."

اشتراک در:
پستها (Atom)