۱۳۹۸/۱۲/۰۸
۱۳۹۸/۱۱/۱۲
پێنجینەیا "ئاکی شیمازاکی"
زانا واحد
دەم درەنگی شەڤ بوو، من گەلەک دڤیا چاڤێن خو بدانمە سەر ئێک، بەلکو پیچەک بنڤم، چونکە پشتی من ئەڤ پێنجینەیە بدوماهیک ئینایی، سەرێ من گەلەک ئێشا، من پێکول کرن بچم ئاڤەکێ ڤەخوم تژی سەرێ من پرسیار بووم دگەل ڤەخارنا ئاڤێ من هەست ب هەمی پرسیاران دکر چەوان دسەرێ من دا دهێن و دچن، پاش نڤستم.
ئەم ل جهەکێ مەزن بووین، قەرەبالغەکا زور ژ واران هەمیان دهات، من دڤیا خو ڤەدەر کەم ژ هەمی تشتان، لێ چ جهێن بتنێ نەبووم بچمێ، ل لایەکی من دیت کومەکا زور یا مروڤان یێن دگەل ئێک دئاخڤن هەر ئێک ب زمانەکی لێ هەمی د زمانێ ئێک دوو دگەهن، بومن گەلەک یا سەیر بوو، من ڤیا خو نێزیک کەم، لێ وەکی هەمی جهێن دی، هندەک کورد ل وێرێ ژی هەبوون، ل قولاچەکێ من "یووکیۆ" و "یووکیکۆ" دیتن، یووکیکۆ یێ چیروکا کوشتنا بابێ خو بو یووکیو یی ڤەدگێرا، دیسان ژ نشکان ڤە من "ماریکو" دیت، ل ناڤ وێ قیامەتێ چوکێن خو دانا بونە ئەردی و داخوازا ژێبرنا گونەهان ژ خودێ دکر لێ "هوریب"ی بەلا خو ژیڤە نەدکر و ژ پشتێ ڤە هەمبێز دکر، "تاکا هاشی" بەردەوام دگەل خو دگوت:خودێ ما گونەها من چبوو؟، پیرەژنەکا کورد ل وێرێ ل کورێ خو دگەریا، پرسیار ژ یووکیکۆ یێ دکر: ئەرێ تە کورێ من ژیار نەدیتیە؟، ئەو دبێژیتێ: دایکێ دبیت سیانیدی پوتاسیوم خوار بیت بەری بهێتە ڤێرە دا ژ ڤێ ئازارێ قورتال بیت، ئەو ئێکسەر دبێژیتێ:"دادێ قوربان، ل وێرێ و ل ڤێرێ ژی مە ئەو ژەهر یا خواری و ئەم نەمرینە، ئەم نە جوهینە و نە یابانی،نە هیروشیما و نە هولوکوستێ خو ل بەر ژەهرا دایە مە نەدگرت، لێ هەر مە ئەو ژەهر خوار و ئەم نەمرین و برێکا خو دچیت و گازی دکەت کورێ من، بابێ من تو کیڤە بەرزەبوویی.
هەمی مروڤ دگاڤەکێ دا د چونە د رویبارەکی دا کو شەپولێن وێ بو لایێ چەپێ دچوون، لێ ئەڤێن هە هەمی ل بەلەمەکێ سیار بوون و بەروڤاژی پێلێن ئاڤێ چوون و چوون، من خو ژی دوێ بەلەمێ دا دیت.، و ژ نشکان ڤە ئەز هشیار بووم.
دەمژمێر حەفتی سپێدێ بوو، ئەز چووم نانی بکرم، ل باخچێ پشت مالا مە من گەلەک گول دیتن من ڤیا ئێکێ بو هەڤژینا خو بکەم، لێ چ یێن جوان دناڤ دا نەبوون، ئەز ب رێکا خو چووم و من دگەل خو گوت: خوزی گولەکا "تسوباکی" ل ناڤ ڤی باخچەیی هەبا، دا بەری هەڤژینا من هشیار ببا من دابایێ.
سلاڤ، ئەز دزانم تو نزانی ئەڤە چبوو، رەنگە ئەز ژی نەزانم، لێ ئەڤا من خواندی رومانەکا پێنجینەیی یا "ئاکی شیمازاکی" بوو، کو بەحسا رویدانێن هیروشیما و ناکازاکی دکەت، بەحسا کارتێکرنا وان رویدانان دکەت ل سەر ژیانا یابانی و کوریان، من ژی ڤیا تشتەکێ کوردی ل سەر زێدەکەم.
هیڤیدکەم توژی بخوینە.
*من ئەڤ پەرتوکە خواند، حەز ژێکر و لسەر نڤیسا ئەگەر تە پەرتوکەک خواندبیت و حەز ژێکربیت بومن پێشنیار بکە د کومێنتەکێ دا، و ئەگەر تە ئەڤ رومانە خواندبیت تشتەکێ دی ل سەر زێدەکە دکومێنتێ دا.
چاڤکانی: ڕووپەلا فەیسبووک ئا نەڤیسکار
۱۳۹۸/۱۱/۱۱
کورد پێویستی بەو وێناکردنەیە
ئاسۆ بیارەیی
من یاداشت و بە دواداچوونی فرەم خوێندوەتەوە، هی
بەرێنێکی سەرکردەکان دەڤەری خۆمان، لە ستایشی خۆیان تێنەپەڕیوە، هی ژورنالیست و
نووسەرانی کوردیش، کە بەداخەوە بەسەر چەند بەرەیەکی سیاسیدا دابەشبوون، بەشێکی ئەو
خامەبەدەستانەش، لە نەمرکردنی ئەو سەرکردە شکستخواردووانە ئەولاتر، داهێنانی نیشتیمانییان
نەکردووە.
شاکاری مردن ئەڕای کۆبانێ، یەکێکە لە بەڵگە زیندوەکان
لە وێناکردنی واقعی ژیانی گەریلا و ڕێکخستنیان و بەراوردنکردنێکی زانستی، سیاسی و
کۆمەڵایەتی لە گەڵ بزافەکانی پێش خۆیان. بەدەر لەوێ کە یەپەگە ئامۆزای پەکەکەن و سەرکەون
یان نەء (بڕوانە ل ٨٦، پاتریس ڤ ٢٠١٥). بەڵام جوانترین نموونەیان لە پێکەوە ژیان،
بەرگری و یەکسانی نێوان نەتەوەکان، بۆجیهانی بێڕەوشت سەلماندوە.
مردن ئەڕای کۆبانێ، سەرچاوەیەکی گرنگە لە مێژووی
بەشێکی ناسراوی ئەگەر هەمووی نەبێ و مەزنی نیشتیمانەکەمان. بۆ؟ کوردەکان بەو چەکە
سادەو کۆنانەی بەدەستیانەوە بوو، لە بەرسێبەری پەروەردەی فەلسەفەیەکی تۆکمە، بە هەڵگرتنی
دوو خەسڵەتی گرنگەوە: بەهاکان و ئامانجی هاوبەش، (بروانە ل ١٨٦، پاتریس ڤ ٢٠١٥). وەک
نووسەر ئاماژەی پێدەکات، لەوپەڕی ڕۆژنی سەختدا، گەریلاکان بێهیواییان نەدەناسی و
بگرە تا دوا دلۆپە ئامادەی بەرگری بوون، قارەمانییەک کە جیاوازیی نیوان سەرکردەو گەریلایەکی
١٨ ساڵی ناو سەنگەر نەبوو. ئیدیی گەریلا وا فێرکراوە کە بۆچی چەک دەکاتە شانی، نەک
پێچەوانەکەی.
نوێکارییەک لە بڕوابوون بە تواناکانی خود و نیشتیمان,
کە بەداخەوە لە پارچەکانی دی لەبەر نەبوونی پەروەردەی هەمەلایەنەی پێشمەرگەو تاک،
زۆجار بەرگەی هێرشێکی چکۆلەیان نەبووە و شکستییان هێناوە. ١٦ی ئۆکتۆبەر، سەرباری
بوونی تەقەمەنی و ژمارەیەکی زۆری پیشمەرگە و خۆبەخش، ئاشبەتاڵێکی خۆێناوی بوو لە دیرۆکی
باشوور، هەمان ئاشبەتاڵی ١٩٧٥. نووسەر دوو وێنەی جیاوازی کوردمان، لە دوو پارچەی هەمان
نیشتیماندا دەخاتە بەردەم (گورگ و سەگ، نووسەر ل ١٤٩)، مەبەستی لە گورگە لاوازەکانی
یەپەگەیە کە توانییان چۆک بە دڕندەکانی داعش بێنن و ڕێگەیەکی ڕزگاری بۆ سەدەها ئێزیدی
بکەنەوە و بگرە لە کاتی نزیکبوونەوەی داعش لەهەولێر، خودی سەرکردەکانی باشوور هانایان
بۆ ئەو گەریلا سیما لەڕو لاوازنە هێنا، کە بە روخسار بێهێز دەیاننواند. لێرەدا
نووسەر جوان باسی دوو هێزی کردوە، پێشمەرگە خرپن و گەریلای ڕەقەڵە، ئەوەی یەکەمیان
خاوەنی ئەو ورەیە نەبوو بەرگری لە شارێکی وەکو شەنگاڵ و پایتەختەکەیان بکا، ئەوەی
دووەمیان لە شاخاکانی قەندیلیەوە دەیان گەریلای خستە خزمەت براکانی لە هەولێر(بروانە
ل ١٥٣، نووسەر).
مردن ئەڕای کۆبانی، باسی شکاندنی دابونەریتی کۆنباوی
بەستەری خوێن دەکا لە ڕۆژئاوا، کە چۆن هەموو گەریلایەک سەرەوەرە و سەرکردەیەکە لەسەنگەردا،
نەک وابەستەی سۆزی ڕابەرەکانی بێ، کە چۆن دوای شەهیدبوونی هەر سەرکردەو گەریلایەک
دەیانی دی دروست دەبنەوە، نەک ئاشبەتاڵ و بێ هێوایی و هەڵهاتن. مردنی لە پێناوی کۆبانیدا
شکۆی هێزی شەریعەتی کۆنباوی داعشی شکاند و متمانەی گەڕانەوە بۆ سەروەری مرۆڤەکان،
لە ناوچەیەک جەهەنمی کین و بنەماڵەچییەتی، ناوچەگەری، کاریزما، کونخوازی... هتد
کوشتویەتی (بڕوانە ل ١٩٠، نووسەر).
مردن ئەڕای کۆبانێ، بۆ خۆی ناوئاخنی شورای شۆڕشێکە
کە گەلێکی ژێردەستەی بە جیهان ناساند، کە بەبێ ئەوان، کوردی ڕۆژئاوا، ژیانی مرۆڤایەتی،
ئیدی لە هەموو پێکهاتەو ڕەنگەکان، نەک تەنها لەوپارچە دەوڵەمەندە، کە لەسەدا نەوەدی
شارەستانی جیهانی لە خۆگرتووە، بەڵکو کیشوەرەکانی دیش دەکەونە ژێر مەترسییەوە گەربێت
و پشتی لێبکرێت، بەڵکە بووەتە پردی بەستنەوەی سەنگەرە هاوبەشەکانی دژی کۆنخوازییەکی
دڕندەکانی سەدەکانی ناوەڕات.
مردن ئەڕای کۆبانێ، دیسان وێنەیەکی دی زێوا و هیوابەخشی
بەرزکردوەتەوە، ئەویش هاناو چوونی، هەردوو بەشی نیشتیمانیی، گەریلا بۆ پێشمەرگە بۆ
پشتیوانی یەکتر و گریدانی گیانی نەتەوەیی ( بڕوانە ل ١٥٢، نووسەر).
لە ڕاستیدا وەرگێڕ، سەلاحەدین بایەزیدی، باشترین
کاریکردوە و داهێنانی لە بەکوردیکردنی ئەم بەرهەمەکردوە، بە شێوەیەک کە خوێنەر ئەو
هەستەی لا دروست بێ کە نووسەرێکی کورد وێرد نووسیویەتی.
هیوادارم، ئەوانەی پێشمەرگەن، سیاسین، بە تایبەتی
ئەوانەی باشوور و ڕۆژهەڵات، تەنانەت هەندێ گەریلای باکووریش، ئەم بەرهەمە بەنرخەی (پاتریس
فرانچێسکی) بخوێننەوە! بەداخەوە، فراوانێک لە کەسێتی نووسەر و گەڕۆکی بیگانە لە خۆمان
چێتر توانیویانە دیرۆکی ئێمە، بە مێتودی جوان بنووسنەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی زەمەن
۱۳۹۸/۱۰/۲۹
کۆتایی شەو
ژان پۆل دووبوا
لە فەڕەنسییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی
"دەتوانی کەمێک هێواشتر لێ بخوڕی؟"
"خێرا لێ ناخوڕم."
"بەملا و بەولادا ڕادەژێم و گەدەم دێشێ."
"دەتتوانی ئەمشەو کەمتر بخوێیتەوە. هەموو جارێ کە سەیری تۆم دەکرد، پەرداخێکت بە دەستەوە بوو."
"هەر کەسە و بە شێوازی خۆی کات بەسەر دەبا."
"ئەمە یانی چی؟"
"ئەمە یانی ئەمە."
"بێگومان ئەمە یانی من ئەمشەو بە پێی پێویست بە تۆ ڕانەگەیشتووم."
"تۆ ناتوانی هاوکات لە هەموو شوێنێک بی."
"تۆ بە ڕاستی مایەی پێکەنینی."
"دڵنیات دەکەمەوە مەبەستم نییە وا بم."
"جگەرەیەکم پێ بدە."
"جگەرەم پێ نەماوە. ئەو کچەی بە درێژایی شەو لێی دانەبڕای، ناوی چ بوو؟"
"کامە کچ؟"
"تکات لێ دەکەم، سەرباری ئەمە، گاڵتەجاڕ مەبە."
"مەبەستت لە سەرباری ئەمە چییە؟ سەرباری چ شتێک؟"
"تووڕە مەبە. من بەس لێت دەپرسم ئەم کچە قات شینە کێ بوو کە بە درێژایی شەو قسەت لەگەڵ دەکرد."
"پارێزەرێکە کە کار بۆ کۆمپانیا دەکا."
"ناوی چییە؟"
"هێلێنا زاکیس."
"یۆنانییە؟"
"سەبارەت بەو هیچ نازانم."
"هەر چی بێ، زۆر سەرنجڕاکێشە، تا بڵێی کەشخەیە."
"شارەزای کارەکەیەتی."
"شارەزای پیاوانیشە."
"بەو تانەوتەشەرانەت ماندووم دەکەی."
"دەتتوانی منی پێ بناسێنی. تۆ لەم کۆڕەی ئەمشەودا بە تەنیا نەبووی. ئەمنیش لەوێ بووم و منیش ژنی تۆم. ئەمنیش بانگهێشت کرابووم."
"پێم وا نییە توانبیاتان شتێکی ئەوتۆ بە یەک بڵێن."
"هەڵبەت وایە، منی مەیخۆرەوەی کابان چ خاڵێکی هاوبەشم لەگەڵ ژنە پارێزەرێکی گەورەی کۆمپانیا هەیە کە بە پاژنەی بەرز و پەرداخێک لیمۆنی تۆنیک بە دەستەوە، داکۆکیی لە بەرژەوەندییەکانی مێردەکەم دەکا؟"
"ڕێک وایە، هیچ."
"بەڵام نا، ئازیزەکەم، ئەتۆ خاڵی هاوبەشمانی. ئەگەر ئەتۆ ئەم سەڵیتەیەت پێ ناساندبام، ئێمە دەمانتوانی باسی تۆ بکەین. دەمتوانی لێی بپرسم: "خاتوو زاکیسی ئازیز، ئاخۆ ئێوە پێتان وایە پۆل گانکەری چاکە؟ مێردەکەم کێرێکی جوانی هەیە؟ ئاخۆ چێژتان پێ دەدا؟"
"ئەتۆ سەرخۆشی."
"واز بێنە. لە کەنگێوە کەینوبەینت لەگەڵ ئەم یۆنانییەدا هەیە؟"
"کەینوبەینم لەگەڵ کەسدا نییە و زۆر بێ چاووڕووی."
"ئەمە ئیتر قسەی تێدا نییە! کاکم پێی وایە بێ چاووڕووم. ئەوە بێ چاووڕوویی نییە لەبەر چاوی خەڵکی سووکایەتیی بە ژنەکەت بکەی، وەک ئەوەی تۆ ئەمشەو بە منت کرد؟"
"تۆ تووشی پارانۆیا بوویت."
"تۆ ناتوانی لەم شتانە تێ بگەی. بەڵام لە بری ئەوەی بەو بزە شیرنانەت بە دەوریدا بسووڕێیتەوە، پێم خۆشتر بوو لەبەر چاوی هەموویان قوزی ئەم قەحبەیە بلێسیتەوە. هیچ نەبێ، ئاوا شتەکان ڕوونتر دەبوون."
"ئەقڵت لەدەست داوە."
"بڕواش ناکەی کە من ئێرەیی دەبەم. تۆ و زاکیسەکەت دەتانتوانی لەسەر هەموو دۆشەکەکانی دونیا پێکدا بفسێن. شتێک کە پێم خۆش نییە ئەوەیە کە تۆ نازانی چۆن لە نێو کۆمەڵدا هەڵسوکەوت بکەی. بێزارم هێندە مایەی گاڵتەجاڕی بم."
"هەست دەکەم خەون دەبینم. ئەتۆ داوا لە من دەکەی لە نێو کۆمەڵدا باش هەڵسوکەوت بکەم، لە کاتێکدا ئەوە دە ساڵە بە لەتردانەوە نەبێ، ئامادەی هیچ شێوێک نەبووی، لە کاتێکدا ڕواڵەت و دەنگ و جەستەی سەرخۆشێکت هەبووە، لە کاتێکدا هاوڕێکانمان نازناوی سونگەریان پێ داوی."
"بە ڕاست، نازناوی سونگەریان پێ داوم؟"
"ئەمە کارت تێ دەکا."
"بە هیچ شێوەیەک، بە هیچ شێوەیەک. تەنانەت پێم سەرنجڕاکێشە. ئەی هێلێنا زاکیس، ئەویش نازناوی هەیە؟ گەراجی کێرەکان؟ خەنجەرخۆر؟ پۆمپی گان؟"
"تۆ بێشەرمی."
"دایکە زاکیس لە نێو جێگەدا چۆنە؟ پێی خۆشە لە سەرەوە بێ یان لە بنەوە؟ نا، دەزانم چیی پێ خۆشە. یۆنانییەکان هەموویان حەزیان لەمەیە. لای ئەمان، وێدەچێ ئەمە سرووشتیی دووهەمیان بێ."
"نەمدەزانی کە تۆ دەتوانی هێندە بڵح بی. ئەتۆ قەت لە پێش چاوی من هێندە خۆت سووک نەکردووە. تەنانەت بەوپەڕی مەستیش، پێم وا نەبوو کە تۆ بتوانی بەم جۆرە ئاستی خۆت دابەزێنی."
"تۆ سەیری ئەم قسەیە، بە ڕاستی عەنتیکەیە: پێم وا نەبوو کە تۆ بتوانی بەم جۆرە ئاستی خۆت دابەزێنی. چونکە ئەتۆ سووکایەتیم پێ ناکەی، بریندارم ناکەی، تۆ کابرایەکی بێ وێنەیەی کە بە نەرمونیانی لەگەڵ پارێزەرەکەت هەڵسوکەوت دەکەی و چەند مانگ لەسەر یەک دەست لە هاوسەرەکەت نادەی."
"لێ هاوڕێ بێچارەکەم، تۆ بوویتە کەسێکی شیاوی دەست لێنەدان، مرۆڤ ناتوانێ مەیلی بۆ سەرخۆشێک بچێ."
"ئینجا لەبەر ئەوەشە بە خاتوو زاکیس سوکناییت دێ. تێدەگەم، ئەمە دەبێ بۆ تۆ زۆر دژوار بێ. ئێستا بە نیازی لەگەڵ ئەودا چ بکەی، لە ژوورێکی ڕاخراوی بچووکدا جێگیری بکەی؟"
"خۆ ژنە سەماکەر نییە."
"ڕاستە کە هێلێنای ئازیزمان لە ڕووی ئابوورییەوە ڕایدەبوێرێ و پیشەیەکی بەنرخی هەیە. ئەمە هیچم پێ ناڵێ سەبارەت بەوەی بە نیازی چ بکەی."
"من بە نیاز نیم هیچ بکەم. ئەم کچە هاوکارێکی کۆمپانیایە. واز لە وەهم بێنە، دووپاتی دەکەمەوە کە من تەنیا پەیوەندیی کاریم لەگەڵیدا هەیە."
"تۆ بە ڕاستی منت پێ شاژنی گەمژەکانە."
"چۆن پێوە بووم خوایە گیان، باشە دەتەوێ چ شتێکت بۆ بگێڕمەوە؟ پێت بڵێم کە مەعشووقەکەمە؟ دەتەوێ گوێت لەمە بێ؟ ئەمە دڵخۆشت دەکا؟"
"دەمەوێ تۆ واز لە گاڵتەکردن بە من بهێنی."
"تۆ ناتوانی بە شێوەیەکی جیاواز لە دەستگێڕێک قسە بکەی؟"
"مێشکت تێک دەدەم. لە بیرت نەچێ لە کوێوە هاتووی، لە بیرت نەچێ کە دایک و باوکت، تەنانەت بە پیریش، بە پللار وەردەگەڕانە یەکتری. بۆیە تکات لێ دەکەم، خۆت ماندوو مەکە و ڕۆڵی خانەدانانم بۆ مەگێڕە."
"من ڕۆڵی هیچ ناگێڕم."
"تۆ پێت خۆش نییە کە ئەمەت بهێننەوە بیر. بێزارت دەکا، بە خۆتدا دەشکێیتەوە."
"کەس نازانێ دەڵێی چی."
"ئەو شەوەی کریسمەست بە بیر دێ وەختێک دایکت لە قاپشۆرییەکەی ناندێنەکەدا ڕشایەوە و باوکت کە ئەویش مەست بوو، لێی دا تا ئەو کاتەی تۆ هەستای و پێشت پێ گرت؟ بە دڵنیاییەوە، تۆ بە بیرت دێ. ئەی ئەو جنێوانەی بە درێژایی ڕۆژ بە یەکتریان دەدا، ئەوانە زمانی دەستگێڕی بوون، ها؟ ئەی پوخڵەواتی نێو خانووچکەکەیان چ بوو؟ خاوەنی کۆمپانیاکە لەوێوە دێ. تۆ ئەم بەسەرهاتانەت بۆ پارێزەرەکە گێڕاوەتەوە، تۆ ئەم شتە قۆڕانەت گشتی بۆ گێڕاوەتەوە؟"
"ئەگەر نەیبڕیتەوە، مستێکت لە دەمی دەدەم."
"وەک چۆن باوکت مستی دەوەشاند؟ ئەمە خوێنە قسە دەکا!"
"خوایە گیان، باشە ئەمشەو چیت بەسەر هاتووە؟ ئەو بەزمە چییە داتناوەتەوە، دەتەوێ دەهریم بکەی؟"
"دەمەوێ پێم بڵێی لە کەیەوە هێلێنا زاکیس دەگێی."
"شەش مانگ."
"شەش مانگ چی؟"
"شەش مانگە دەیگێم، خۆت گوتەنی."
"حیز. لە کوێ یەکتری دەبینن؟"
"لە ماڵی ئەو."
"شووی نەکردووە؟"
"نەخێر."
"ئێستا تێدەگەم بۆچی زاتت نەکرد ئەم سۆزانییەم پێ بناسێنی. پێشم وایە لە کۆمپانیاکە هەموویان ئاگادارن."
"کەس هیچ نازانێ. دیارە هەرچی بێ نازانم ئەمە چ لە مەسەلەکە دەگۆڕێ."
"پێم وایە دواجار من مستێک لە دەمی تۆ دەدەم. هەست دەکەم ئەگەر ئۆتۆمبێلت لێ نەخوڕیبا، ئێستا دەمێکت بوو وێت کەوتبوو. ئینجا ئەم قەحبەیە لە کەنگێوە کارت بۆ دەکا؟"
"ئەو قەحبە نییە و تەنیا کار بۆ من ناکا. ئەو کڕیاری دیکەشی هەن."
"کڕیارەکانی دیکەش هەر بە قوون بە دەستی هێناون؟"
"داوات لێ دەکەم چیتر بەم جۆرە باسی هێلێنا نەکەی."
"داوات لێ دەکەم چیتر بەم جۆرە باسی هێلێنا نەکەی. دەزانی کاتێک بەرگریی لێ دەکەی، زۆر بێ هاوتای. دەڵێی پارێزەرۆکەی. ئێستا دەتوانی پێم بڵێی کە بە نیازی لەگەڵ یۆنانییەکەت چ بکەی. زەماوەندی لەگەڵ بکەی، منداڵی پێ بنێیتەوە یان پێش ئەوەی بگەڕێیتەوە ماڵێ و یەکسەر ئاوێک بە خۆتدا بکەی، هەروا بیگێی؟ چیت دەوێ، ها، چیت گەرەکە؟"
"نازانم."
"نازانێ. مێردە ئازیزەکەم نازانێ داخوا ژنە پیرە پیشاو و مەستەکەی ڕابگرێ یان لەگەڵ مریشکە پاژنە بەرزەکەیدا بڕوا. تێ دەفکرێ. بە خۆی دەڵێی پشکی هەرە زۆر لە کۆمپانیاکەدا هی منە و ئەگەر بێت و جیا ببینەوە، ئەسپێ لە گیرفانیدا سەوزەڵە دەڵێنەوە. مێردە ئازیزەکەم بیر لەمە دەکاتەوە. بۆیە دەبێ هەم ئەم هەم ئەویان ڕابگرێ، یەکیان لۆ پارە و ئەویتریان بۆ سەر جێگە."
"زۆر قێزەوەنی."
"بەڵێ، بەڵام قێزەوەنانە مافدارم. ئەگەر لە ڕووی ئابوورییەوە پشتم نەگرتبای، لە مێژ بوو شەقێکت تێ هەڵدابووم."
"وا نییە."
"لەبەر ئەوەی تۆ ئێستا پێم دەڵێی کە خۆشم دەوێی؟"
"نەخێر، بەڵام تۆ ژنمی."
"نا، من هۆتێلدارم و تۆش مووچەخۆری منی، قەت لە بیرت نەچێ. پێش هەموو شتێ، تۆ مووچەخۆری منی."
"قەت لە بیرم نەچووەتەوە."
"سبەینێ، کازیوەی بەیانی تەلەفۆن بۆ ئەم گەمژەیە بکە و تێی بگەیەنە کە کۆمپانیا پارێزەرەکەی گۆڕیوە. ئەگەر پێت خۆش بێ دەتوانی بەسەریدا بپەڕی، بەڵام مەحاڵە من دان و ئاو بدەم بە مریشکێک."
"ئێمە گرێبەستمان لەگەڵیدا هەیە."
"گرێبەستەکە هەڵوەشێنەوە. ئەگەر پێویست بێ، بەرگری دەکەین."
"تۆ مەسخەرەی."
"گەرمکەرەوەکە بکوژێنەوە، زۆرم گەرمایە."
"ئێمە چیتر ناتوانین بەم شێوەیە بژین."
"دەتەوێ لێک جیا بینەوە؟"
"من وام نەگوتووە."
"ئەگەر وابێ، بێدەنگ بە."
----------------------

ژان پۆل دووبوا ساڵی ١٩٥٠ لە توولووز لەدایک بووە و ئێستاش هەر لەوێ دەژی. بە ڕۆژنامەنووسی و گۆشەی وەرزشی لە ڕۆژنامەی سوود - وێست دەستی بە نووسین کردووە. پاشان، ساڵی ١٩٨٤ بووەتە ڕیپۆرتەرێکی بەرچاوی لو نوڤێل ئۆبسێرڤاتۆر. نووسەری کۆمەڵێک ڕۆمانە وەک: بیر لە شتێکی تر دەکەمەوە، ئەگەر ئەم کتێبە بتوانێ من لە تۆ نزیک بکاتەوە و ژیانێکی فەڕەنسی. ژان پۆل دووبوا، ساڵی ٢٠١٩ خەڵاتی گۆنکووری بۆ ڕۆمانی هەموو پیاوەکان بە یەک شێوە ناژین وەرگرت.
۱۳۹۸/۰۹/۲۵
مردن ئەڕای کۆبانێ
لەتیف فاتیح فەرەج
ههمان ناونیشانی سهرهوه ناونیشانی كتێبێكی قهباره بچوك و به نرخی پاتریس فڕانچێسكی نوسهرو دهریاوان و گهڕیدهو دۆستی كورده كه سهلاحهدین بایهزیدی به ڕێدانی خودی نوسهرو دهزگاه وهشانهكهی كه چاپیان كردووه، كوردانویهتی، كورداندنێكی جوان و پاراو، كتێبهكه له فهڕهنسیهوه كراوهته كوردی ، لهم ئاوڕدانهوهیه له كتێبهكه نامهوێ تهواوی كتێبهكه به جۆرێ بۆ خوێنهر باسبكهم، كه ئیدی پێویستی به خوێندنهوهی كتێبهكه نهبێت، راستی من ئهمه دهكهم تا خوێنهر سۆراغی كتێبهكه بكات، كتێبێك كه دۆست و ئاشنایهكی نزیكی كورد له سهر كوردی نووسیوه، به تایبهت كوردی رۆژئاوا، نوسهر به شێوهیهكی زۆر نایاب كتێبهكهی بهسهر 18 پاژدا بهشاندووه، بۆ ههر پاژێكیش ناونیشانێكی سهرنجراكێشی داناوه، ههڵبهت گۆتهیهكی جوانیشی له بهرێوه داناوه، باسی چوونهكانی خۆی بۆ ئهوێ، ناسینی شهڕوانهكانی یهپهگهو یهپهژه، سهركێشی بۆ بینینی چهك و چۆڵی داعش و چهندین بابهتی دیكه دهكات.
ئهوهی نوسهرلهو كتێبهدا باسی دهكاو دهیگێڕێتهوه ههقیقهتی نهتهوهیهكی له بیر كراوی مێژووه، كه له شهڕی كۆبانیدا كچهكانیان ماناو ناوهڕۆكێكی دیكهیان به ژن بوون بهخشی، سهرچاوهی ئهم ماناوناوهڕۆكه كه نوسهر به ئهمازۆنهكانی ئاگرو ئهمازۆنهكانی ئاسن ناویان دهبات، بیرو باوهڕی ئاپۆیه، ئهو پیاوهی زۆر فهلسهفیانه مانایهكی دیكهی بۆ دیموكراسی و، ئازادی ژن و پێكهوه ژیانی ئاشتیانهو زۆر چهمكی دیكه ئهفراند.
ئهو واته نوسهر بهلایهوه جێی سهرسامیه سهرهڕای ئهو ستهمكاریهی تورك و فارس و عهرهب، سهرهڕای بوونی سهدامی ئاتیلا به چهكی كیمیاوی و نمونهكانی حافزو بهشاری كوڕی و ههروهها شای ئێران و دواتر خومهینی و توركه قهمچی وهشێنهكانی گوند، كهچی هێشتا كورد رقێكی نهرمیان له فارس و عهرهب و توركه، به بڕوای من ئهگهر نوسهر به دیقهتهوه كتێبهكانی ئاپۆ، ههروهها شیعری كلاسیكی كوردی بخوێنێتهوه، دهزانێ ئهو چهمكی لێبوردهییه قوڵه له كوێوه هاتووه، لێبوردهییهك كه ههمیشه دڵی مرۆڤی كورد بهرانبهر جهلادهكهیشی نهرم دهكات، ژنی پێشینی كورد له نزاكانیدا داوای له ناوچونی دوژمنی نهدهكرد له خودا ئهو دهپاڕایهوه "خودایه دڵی دوژمنهكانمان نهرم كهیت".
ئاپۆ كه ئێستا به بیانوی تیرۆر له ئیمرالی له زیندانایه، له تهواوی تێزهكانیدا باسی ئازادی مرۆڤ دهكات، نهك كوشتنی مرۆڤ، ئهو پێداگری له ئازادی مرۆڤی توركیش دهكات كه بهو جۆره رقی لهوی تر "كورد" تێدا تۆو دهكرێت، ئاخر بۆیه تاڵهبانی له كاتی سهرۆك كۆماریدا واژوی له داردانی سهدامی نهكرد، ئهو سهدامهی له 1988 گوتی لێبوردن به تهنێ تاڵهبانی ناگرێتهوه پاتریس به كورتی باسی ههوڵهكانی خۆخاوهنی كورد له سهدهی رابردوو دهدات، دیاره كهمتر بهلای حكومهتهكهی مهلیك مهحمودا نهچووه، نازانم له ئاگادار نهبوونه یان نهبوونی زانیاری، لێ فراوانتر باسی كۆماری مهاباد و قازی دهكات.
ههروهها له ناوهڕۆكا باسی ههوڵهكانی ئهحمهد بامهڕنی بۆ ئهوهی ساڵح موسلیم و كوردهكانی رۆژئاڤا ببینێ و بناسێ دهكات، ههڵبهت باسی هاوكاریهكانی یهكێتیش به یهپهگهو رۆژئاڤا، ئهوهی مایهی سهرنجه ئهوهیه باشور به تایبهت بارزانی ههندێ جار رێگری له رۆژئاڤا كردووه وكێشهی بۆ دروستكردوون، كهچی ههر شهڕوانهكانی رۆژئاڤا به هانای پێشمهرگهكانی بارزانیهوه دهچن له 2014 ئهمه پاتریس وادهڵێت كه باسی رۆژئاڤا دهكات باسی بونیادنانی دهوڵهت و ههوڵی خۆخاوهنی دهدات و بهرزی دهنرخێنێ.
له بهشی ئهمازۆنهكانی ئاگردا زۆر به جوانی به ئازایهتی و تهنانهت جوانی كچان و ژنانی كوردا ههڵدهڵێت و سهرسامه بهوهی كه ژن و كچ پاسهوانی سنور دهكهن و شهڕی گیانبازانه دهكهن، دهپرسێ فیمینستهكانی فهڕهنسا له كوێن بۆ بینینی ئهم كچ و ژنه شهڕوان و ئازایانه، سهرسامه به بیركردنهوه و وت و وێژی كچهكان، سهرسامه به پهروهرده سیاسیهكهیان، باسی یهكه یهكه ئهمازۆنهكانی ئاسن، ئاسیا عهبدوڵا، نهسرین عهبدوڵا، سینهم ئهحمهد، ئیللائهحمهد، ئیلیزابێس گۆریه دهكات، ههروهها دهڵێ "ژنان لهم وڵاته دهتوانن دهستور به پیاوان بدهن"، باسی بهرخۆدانی خوێناوی و ئازایانهی كۆبانی دهكات، باسی جیاوازی قهبارهو قهد و قهڵافهتی شهڕوانهكان و پێشمهرگهكانی باشور دهكات، نمونهی ئهفسانهی گورگ و سهگهكهی لافۆنتین دێنێتهوه گورگه لاوازهكان ئهوانهی یهپهگهن كه دواتر به هانای براكانیانهوه له باشور دهچن، ئهو ئاڵدار خهلیل به بهتریق ناودهبات و ناوله وانی دیكهش دهنێت ئهوهیان بۆ خوێنهر، باس له تێكۆشانی شهرهف دهكات، باس له كوڕهكان و هاوسهری ساڵح موسلیم دهكات، كه چۆن كوڕێكی له شهڕی ئازادیدا شههید دهبێت، ههروهها تهقهلاكانی خالید عیسا له پاریس و ئهوروپا ، كوردهكان له كۆبانێ سهركهوتن ، له كاتێكا ئهوروپا ههفتهیهكیان دانابوو بۆ ئهوهی بكهون، ئیتر بۆ ئازادی و ئازایهتی گرنگه ئهم پهنده به كاربێت "دهڵێی خهڵكی كۆبانیه" نوسهر بێڕهوشتیهكانی توركیاشی دهرههق به كورد بیر ناچێت.
له راستیدا تا كتێبهكه نهخوێنیتهوه له بایهخهكهی ناگهیت.
سوپاس بۆ نیكۆڵا كه كتێبهكهی به دیاری بۆ هێنام، وهك فهڕهنسیهك شانازی به هاوزمانهكهیهوه دهكات كه له سهر كورد له كۆشانی شهرهفدایه، درود بۆ فهڕهنسیهكانی وهك مهدام میتروان و بێرنارد كۆشنهرو كورد دۆستهكانی دیكه.
سەرچاوە: کوردستانی نوێ

۱۳۹۸/۰۸/۲۸
۱۳۹۸/۰۸/۱۳
ژان – پۆل دووبوا، بەرەوەی گۆنکووری ٢٠١٩
ئەمڕۆ دووشەممە (٤ی نۆڤامبر)، ژان – پۆل دووبوای تەمەن ٦٩ ساڵ، بە ڕۆمانی هەموو پیاوەکان لە دونیادا بە یەک شێوە ناژین، سەدوهەڤدەهەمین خەڵاتی وێژەیی گۆنکووری بردەوە.
ڕکەبەری سەرەکیی ئەم نووسەرە تولووزییە، ژنە نووسەری بەلژیکی ئامێلی نۆتۆمب بوو، بە پێی جریویەکی ئەکادیمیای گۆنکووڕ، ژان – پۆل دووبوا لە خولی دووهەمدا، بە شەش دەنگ بەرامبەر چوار دەنگی ئامێلی نۆتۆمب کە سێهەم جارە دەبێتە بەربژێری گۆنکوور، خەڵاتەکەی بردووەتەوە.
دوای ڕاگەیاندنی خەڵاتەکە لە چێشتخانەی دروان لە پاریس، ژان – پۆل دووبوا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "هەموو شتێک بۆی هەیە ڕووبدا! ئەمە دڵخۆشکەرە..."
هەموو پیاوەکان لە دونیادا بە یەک شێوە ناژین، بیستودووهەمین کتێبی دووبوایە، ناوەندی ئۆلیڤیێ لە ٢٥٦ لاپەڕەدا چاپی کردووە و نرخەکەی نۆزدە یۆرۆیە. ڕۆمانەکە کە چیرۆکێکی هەژێنەر و نۆستالژیایەکە بۆ بەختەوەریی لەدەستچوو، بەسەرهاتی پیاوێک دەگێڕێتەوە بە ناوی پۆول هانسن کە ماوەی دوو ساڵە لە گرتووخانەیەکی بۆردۆ دایە.
پۆول هانسنی گێڕەرەوە بۆ خوێنەری باس دەکا کە چۆن بەو ڕۆژە گەیشتووە کە ببێتە هاوژووری هێلس ئانجێل.
خەڵاتی وێژەیی گۆنکوور گرنگترین خەڵاتی ڕۆمانی ئەدەبیاتی فەڕەنسی زمانە، هەرچەند تەنیا دە یۆرۆ بە نووسەرەکەی دەدرێ، بەڵام خەڵاتەکە تیراژی ڕۆمانەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی گۆڤاری "لیڤر ئێبدۆ"، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨، خەڵاتی گۆنکوور تیراژی ڕۆمانی گەیاندووەتە ٣٦٧١٠٠ نوسخە.
پار نیکۆلا ماتیۆ ئەم خەڵاتەی وەرگرتبوو.
۱۳۹۸/۰۷/۲۴
پەژارەیەکی قووڵ
نهدیم گوورسهل / ئوومانیتێ
له فهڕهنسییهوه: سەلاحەدین بایهزیدی
من بهڕاستی بهم دووههم ئۆپهڕاسیۆنه سهربازییهی توركیا له سووریا نیگهرانم. پیشتر، دوو ساڵ لهمهوبەر، تورکیا له ئیدلب كه ئێستاش هیزه سهربازییهكانی ئەو وڵاتەی لێیه، ئۆپهراسیۆنێكی بهڕێوه بردبوو. سهرۆككۆمار ئهردۆغان لهمێژە بهتهما بوو ئۆپهراسیۆنهكه دهست پێ بكاتهوه و دوورتر بچێ. ئامانجی، پێشگرتنه لە دروستبوونی دهوڵهتیكی كوردی له باكووری سووریا. لهبهر ئەوهشه خۆی له زهلكاوی سووریا هاویشتووه. ئهمریكییهكان به كشانهوهیان له ناوچهكه، چرای كهسكیان بۆ ههڵكرد. چرای كهسێک که ناتۆیش دانی پیدانا کاتیک لێبڕاوانه گوتی – وهک چۆن ترهمپ وای گوتبوو – که تورکیا "مافی ئهوهی ههیه ئاسایشی خۆی بپاریزی."
ئهوهی له ههموو شتێک زیاتر منی نیگهران کردووه، ئهو پلانهیه که ئهردۆغان له پهرلهمان ڕایگهیاند: پلانهکه بریتییه له پڕکردنەوەی جێگەی دانیشتووانیی خاکێک، بهم جۆره دهیهوێ ئهو دوو میلیۆن کورده ڕاو بنێ که لهوێ دهژین تاکوو ئهو سێ میلیۆن پهنابهره سوورییهی تێدا جێگیر بکا که له ساڵی ٢٠١١هوه له تورکیا دهژین. پێشوازیکردن لێیان باش بوو، بهڵام ئێستا که قهیرانی ئابووری یهخهی وڵاتی گرتووه، خهڵک خهریکه به پێچهوانهوه سهیریان دهکهن. ئهردۆغان ئهم ههله دهقۆزێتهوه تاکوو کهمێک ڕای ئهو خهڵکه بهدهست بێنێهوه که له دهستی دابوو.
ههر له چوارچێوهی ئهم ئامانجهدا پهره به ناسیۆنالیزم و ئیسلام دهدا، بانگهوازهکانی بۆ نیشاندانی قارهمانێتی چهندقات کردووه و پشت به گوتاری شههادهت دهبهستێ کە پێی وایە هەر کەسێک ئهگهر بێت و شهڕ بکا، دەچێتە بەهەشت. ئهمه زۆر مهترسیداره و بهداخهوه، لە نێو کۆمەڵگەدا وهڵام دهداتهوه. دژ بهمه دهنگێکی ئهوتۆ ههڵنهبڕاوه و ئهوانهی دهنگیش ههڵدهبڕن، ڕووبهڕووی مهترسیی گهوره دهبنهوه. تهنانهت جهههپهی ئۆپۆزۆسیۆنیش دهنگی بۆ دا. تهنیا دهنگی دژایهتی هی ههدهپه بوو که له ئێستاوه نوێنهرهکانی لهژێر چاودێری و مهترسیی گرتن دان.
ئێستا، ئهردۆغان ههڕهشه له ئهوروپییهکان دهکا بۆ ئهوهی کردهوهکانی مهحکووم نهکهن: ئهگهر ئێوه باسی داگیرکاری بکهن، پهنابهرهکان و خهڵکانی سهر به داعش دهڕژێنمه ناو ماڵهکانتانهوه! ئهوروپا بۆ ئهوهی پێشی پێ بگرێ، دهبێ ههڵوێستێکی زۆر توندی ههبێ. ههتا ئێره بهس فهڕهنسا ئهم کارهی کردووه. بڵێی بهردهوام بێ؟
۱۳۹۸/۰۷/۲۳
بە "کانیاوی ئاشتی" دەنووسرێ، بە "پشتێندی عەرەب" دەخوێنرێتەوە
جەلال باشلانگچ / ئارتی گەرچەک
لە تورکییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی
ژەنەڕاڵی ئەمریکی پاتۆن دەڵێ "لە شەڕدا سەرەتا ڕاستییەکان دەمرن."
ئەم ڕۆژانەش، بە قۆناغێکدا تێدەپەڕین کە "سەرەتا ڕاستییەکان مردن."
دونیای تورکیا دیسان پێچەوانە بووەتەوە. وتەی "شەڕ" تاوانە، وتەی "ئاشتی" دەبێتە هۆکاری قۆڵبەستکردن.
سەرۆککۆماری قوبرسی باکوور، مستەفا ئاکنجی، سەبارەت بە ئۆپەڕاسیۆنی "کانیاوی ئاشتی" هەڵوێستێکی زۆر بوێرانەی دەربڕی:
"چەندەش ئێمە بەوەی ساڵی ١٩٧٤ بڵێین ئۆپەڕاسیۆنی ئاشتی، دیسان شەڕ بوو و ئەوەی ڕژاش، خوێن. ئێستاش چەندە بڵێین کانیاوی ئاشتی، ئەوەی دەڕژێ ئاو نییە، خوێنە."
ئاکنجی یەکسەر پەلامار درا. تەنانەت دمڕاستێکی هەرە پایەبەرز لە ئەنقەرە ئاکنجی بەوە تاوانبار کرد کە "سنووری خۆی نازانێ."
ئاکنجی واقی وڕمابوو، دەیپرسی:
"بەرگریکردن لە ئاشتی کەنگێ سووچ بووە؟ سووچدارکردن و تانەدان لەم داخوازییە چ سوودێک بە کێ دەگەیەنێ؟"
دیارە لەو چاخەی ئێمەدا، لە وڵاتێکی مەدەنی "ویستی شەڕ" تاوانە، "ویستی ئاشتیش" مافێکی سرووشتیە؛ بەڵام لە بیرتان نەچێ، لە "وڵاتێکی مەدەنی"دا.
چەند ڕۆژ لەمەوپێش، سولەیمان سۆیلوو، وەزیری کاروباری دەرەوە ڕایگەیاند:
"٥٠٠ کەس لەوانەمان دەستنیشان کردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سووکایەتی بە 'ئۆپەڕاسیۆنی کانیاوی ئاشتی' دەکەن، هاوڕێیانمان ١٢١ کەسیان قۆڵبەست کردووە… ئەوانەی بەمە دەڵێن شەڕ، خیانەتکارن. شەڕ لەگەڵ دەوڵەتدا دەکرێ. ئەمە، ئۆپەڕاسیۆنی پاکتاوکردنی تیرۆریستەکانە. ئیتر ئەوەندە ئاسانە."
لە گۆشەیەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە گۆشەیەک ئێران، لە گۆشەیەکی دیکە سووریا و تورکیا هەبێ و ئۆپەڕاسیۆنی کانیاوی ئاشتیش ئۆپەڕاسیۆنێکی سادەی "پاکتاوکردنی تیرۆریستەکان" بێ. ئێمەش بڕوامان کرد…
لەگەڵ دەسپێکردنی ئۆپەڕاسیۆنی کانیاوی ئاشتی، سەزگین تانریکوولوو، نوێنەری ئەستەنبوڵی جەهەپەش پشکی خۆی لەو "دۆخەی وڵات" بەرکەوت کە تەواو خەساری بە مێشکەکان گەیاندووە.
پاش ئەوەی تانریکوولوو لە لێدوانێکیدا بۆ ئارتی تێڤی گوتی "حکومەت پێویستە بزانێ. ئەمە شەڕێکی ناهەقە و شەڕێکە دژ بە کوردەکان"، سەردۆزگەریی کۆماریی ئەنقەرە ڕایگەیاند "بە هۆی سووکایەتیکردن بە حکومەتی کۆماریی تورکیا" لێکۆڵینەوەیەکی دژ بەو دەست پێ کردووە.
ئاوا ها، هەم بڵێ "شەڕێکی ناهەق" و هەمیش بڵێ "شەڕێک دژ بە کوردەکان"...
چەند ڕۆژێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵیانکوتایە سەر تانریکوولوو و دوو ڕۆژ دواتریش سەردۆزگەر بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە خۆی تێ هەڵقوتاند.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا با بزانین لێکدانەوەی تانریکوولوو سەبارەت بەوەی کە ئەمە "شەڕێکە دژ بە کوردەکان" لە ژێر تیشکی مێژوودا ڕاستە یان نا.
ئەردۆغان پەیتا پەیتا ئەو ناوچەیەی کە درێژایی سنووری تورکیا دەگرێتەوە و زۆربەی دانیشتووانی کوردن، بە "کریدۆری تیرۆر" لەقەڵەم دەدا. پاشان باس لەوە دەکا کە ئەو ناوچەیە لە "تیرۆر پاک دەکەنەوە" و جارجارە دەڵێ یەک و جارجارە دەڵێ دوو میلیۆن کەس لەو چوار میلیۆن سووریاییەی پەنایان هێناوەتە بەر تورکیا، لەوێ نیشتەجێ دەکەین.
تەنانەت لەو گەڵاڵەیەی کە بۆ یەک میلیۆن سووریایی داڕشتووە کە زۆربەی هەرە زۆریان سوننە و عەرەبن، ئاماژە بە خانووی ٢٥٠ تا ٣٠٠ مەتری چوارگۆشە لە نێو باغچەکاندا دەکا.
گەڵاڵەی خانوو بۆ یەک میلیۆن سووریایی دادەڕێژێ، بەڵام ناڵێ ئەوانی تر لە کوێ نیشتەجێ دەکا. لەوە دەچێ میلیۆنەکەی دیکە لە عەرەبە سوننەکان لەو شوێنانە جێگیر بکا کە کوردەکان لەبەر شەڕ و بۆردومان چۆڵیان دەکەن.
ئێمە ئەم فیلمەمان لە مێژوودا بینیوە، لێگەڕێن با وردتر بێژم؛ لە مێژووی سووریادا بینیومانە.
سەرەتای ساڵانی ١٩٦٠، پەرەسەندنی خێرای حەشیمەتی کورد، دەسەڵات و نەتەوەپەرستانی عەرەبی ترساند.
ڕێکەوتی ٥ی ئۆکتۆبری ١٩٦٢، بڕیارنامەیەکی تایبەتی سەرژمێری حەشیمەتیان بۆ ویلایەتی حەسەکە دەرکرد کە زۆربەی دانیشتووانی کورد بوو. بیانووشیان "دەستنیشانکردنی ئەو کوردانە بوو کە بە شێوەیەکی نایاسایی ڕوویان کردووەتە سووریا".
لەم سەرژمێرییەدا، کوردەکان ناچار بوون بە بەڵگە بیسەلمێنن کە پێش ساڵی ١٩٤٥ لە سووریا بوون.
لە ناوچەکەدا کە ڕێژەی خوێندەواری ٣% بوو، زۆربەی هەرە زۆری خەڵک ئەم کارەیان نەکرد و لە ئاکامدا پتر لە ١٢٠ هەزار کورد مافی هاووڵاتیبوونیان لێ سەندرایەوە. بە گشتی، ٢٠٠ هەزار کوردیان لە مافی شارۆمەندی بێبەش کرد.
ئاخروئۆخری ساڵی ١٩٦٣، بەڕێوەبەری ئەمنی حەسەکە، ملازم محەممەد تالب هیلال ڕاپۆرتێکی نهێنی ئامادە کرد:
"لە جەزیرە زەنگی مەترسی لێ دەدا و ویژدانی عەرەب بانگەوازی ڕزگارکردنی ئەم ناوچەیە و پاککردنەوە لەو مرۆڤە نەگریسانە دەکا کە پەڵەی ڕەشی مێژوون، چونکە جەزیرە لەبەر هەڵکەوتە جوگرافییەکەی، وەک سەرجەم ویلایەتەکانی دیکەی خاکی عەرەب، خاوەنی سەرچاوەی داهات و دەوڵەمەندییەکی زۆرە. پرسی کورد، لەو ڕۆژانەدا کە ئیتر کوردەکان دەستیان بە خۆڕێکخستن کردووە، ڕژێنەیەکی پیسە کە لە نێو جەستەی عەرەبدا دەرکەوتووە و پەرەی سەندووە. تەنیا چارە ئەوەیە ڕیشەکێش بکرێن و فڕێ بدرێن."
ملازم هیلال، لە ڕاپۆرتەکەیدا، بەرنامەی هەڵمەتێکی ١٢ ماددەیی بۆ پێشگرتن لە پەرەسەندنی مەترسیی کورد لە سووریا پێشکەش کردووە. هەڵسوکەوتی تورکیای بەرامبەر بە کوردەکانیش بە نموونە هێناوەتەوە. ئەمەی خوارەوە چەند سەردێڕێکن لەو ١٢ ماددەیە:
"دەرکردنی کوردەکان لەسەر ئەو خاکانەی لێیان نیشتەجێن… داننەنان بە مافی پەروەردەی کوردەکان… قەدەغەی پێدانی کار بە کوردەکان… کەمپینی پڕوپاگەندەیەکی نەتەوەیی دژ بە کورد… جێگیرکردنی عەشیرە نەتەوەپەرستەکانی عەرەب لەسەر ئەو خاکانەی کوردەکان لێیان نیشتەجێن… بە درێژایی سنووری تورکیا پشتێندێکی ئەمنی عەرەب دروست بکرێ… سەندنەوەی مافی دەنگدان و وەبەرهێنان لەو کەسانەی کە عەرەب نین…"
ساڵی ١٩٦٥، بەرنامەی ئەم هەڵمەتە لە لایەن حکومەتی سووریاوە پەسند کرا، بەڵام لەبەر کاروباری تاپۆ، لە ساڵی ١٩٧٣دا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بە پێی ئەم بەرنامەیەیە، لەسەر سنووری سووریا و تورکیا، بە درێژایی ٣٧٥ کیلۆمەتر و پانایی ١٥ کیلۆمەتر، پشتێندێکی عەرەب دروست دەکرێ.
٣٣٢ گوندی کورد چۆڵ دەکرێن. بڕیار دەدرێ پتر لە ١٤٠ هەزار کورد سنوورداش بکرێن. عەشیرەکانی عەرەب لە ناوچەکە جێگیر دەکرێن.
تەنانەت ساڵی ١٩٦٣، لەگەڵ هاتنە سەرکاری حزبی بەعس، یاسایەکی ڕەوشی ئاوارتەیان دەرکرد. دەسەڵاتی ئەوە بە هێزە ئەمنییەکان درا، بێ فەرمانی گرتن، گومانیان لە کێ هەبوو قۆڵبەستی بکەن. هەر بەو یاسایە، دەسەڵات بە دادگە ئەمنییە دامەزراوەکانی دەوڵەت دراوە ئەگەر هەر کەسێک ویستی دژ بە ڕژێمی بەعس یان سەرکردەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمایەکی ئەتنیکی - ئایینی دەستەیەک ساز بکا، لەو دادگەیانەدا دادگایی بکرێ و بڕیاری یەکجارەکی لەسەر بدرێ. ئەم زوڵمە تا ساڵی ٢٠١١ درێژەی خایاند.*
پیادەکردنی بەشێک لەم "پشتێندی عەرەبە" چەندە ئاشنایە، وا نییە!
جا لەبەر ئەم هۆکارە چاوتان لەوە نەبێ بە "کانیاوی ئاشتی" دەنووسرێ، چونکە ئەوانەی ڕوو دەدەن بە "پشتێندی عەرەب" دەخوێنرێنەوە.
_______________________
(سەرچاوە: ئیبراهیم هیلال باران، داهاتووی کوردستان لە دونیای نوێدا و سیاسەتیی کوردەکانی سووریا.)
۱۳۹۸/۰۷/۲۱
بەس نییە بڵێی نەخێر بۆ شەڕ
شەنەر لەڤەنت / بەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی ئەفریقا، چاپی قوبرس
لە تورکییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی
بەس نییە کە بڵێی نەخێر بۆ شەڕ!
ئەوەندەش بەس نییە کە بڵێی شەر بەرەوەی نییە!
ئاخۆ بەسە ئەگەر بڵێی خراپترین ئاشتی لە شەڕ باشترە؟
بەس نییە!
ئەمانە تەنانەت ناتکەنە دڵخوازێکی ئاشتیش...
لایەنەکەتم پێ بڵێ…
لاگری کێیت؟
لەبەر ئەوەی تاوانبارە، یان بێتاوان؟
لەبەر ئەوەی هێرشبەرە یان هێرشی دەکرێتە سەر؟
لەبەر ئەوەی داگیرکەرە یان داگیرکراو؟
ئەگەر دژی شەڕ بی، لە نووسینی بۆچوونی خۆت ناترسی…
ئاخۆ دەکرێ لە سەردەمی ئاگربەستدا خۆپیشاندانی ئاشتی و میتینگ بەڕێوە بەریت و بەرامبەر بە هەڵگیرسێنەرانی شەڕ بێدەنگ بی؟
سەرم لە ژمارەی دەزگاکانی ئاشتی لەم دوورگەیە سووڕ ماوە.
پڕۆژەگەلی ئاشتی هەن…
خەڵاتی جۆراوجۆر هەن…
بەڵام هیچکام لەوان ڕاست نابێتەوە بە ئەردۆغان بڵێ:
دەستت لەو خاکە داگیرکراوانە بکێشەوە!
دەی کەواتە پێم بڵێن:
پڕۆژە و خەڵاتەکانتان بە کەڵکی چ دێن؟
مەڵێن "نەخێر بۆ شەڕ" و باسی خراپییەکانی شەڕم بۆ مەکەن…
چما منیش نازانم ئەو خراپییانە کامانەن؟
هەموو کەسێک نازانێ؟
نەخاسمە ئێمەی قوبرسی…
بۆچی مافی پاراستنی ڕەوا لەگەڵ پەلاماردان تێکەڵ دەکەن؟
یانی هێرشبەر پەلاماری ڕۆژنامەکەمانی دابا و هەوڵی دابا بمانکوژێ، ئێمە نەدەبوایە مافی پاراستنمان بەکار هێنابا؟
تۆ سەیری ئەو تاقمە حەماسەخوازانەمان بکە…
چۆن بوونەتە کەوا سووری بەر ئەو لەشکری ئیمامەی چووەتە سووریا تا قەتڵوعام بکا…
دوعا دەکەن بۆ ئەوەی عەسکەرە قارەمانەکەمان خوێنی لە لووت نەیە…
تەنیا با عەسکەری قارەمان دەستی بە خوێن سوور بێ، با خۆی نەکوژرێ…
ئەوانەی عەسکەرە قارەمانەکە کووشتوونی، بۆ جەهەننەم!
خۆیشی بۆ جەننەت!
حۆرییەکان لە بەهەشت بە جامی شەرابەوە چاوەڕوانی ئەون!
تاقمە حەماسەخوازەکەمان هەمدیس هاتووەتە جۆش!
دە تۆ بڵێ ستەلیۆس، تۆ بڵێ…
چەندان ساڵ بە تەن کاغەزی ئاشتی بڵاو دەکەینەوە، تاکوو دواجار ئەمە حاڵمان بێ؟
لە کوێن هاوارەکانی ئاشتیمان، لە کوێن…
ئەی ئەو قارەمانانەی سەریان لە ئاخوڕی ئەوروپا دایە…
ئەو ڕۆڵەیەی لە ژێر مووشەکی فڕۆکەکاندا لەتوکوت دەبێ، مافی هەناسەیەکی نییە؟
پێم بڵێن…
بەم حاڵەمانەوە مافی ئاشتیمان هەیە؟
کۆمەڵگەیەک کە ئەو هەمووە بێدەنگ دەمێنێتەوە بەرامبەر بەوانی تر کە بە گولـلە و بۆمبا گیانیان لەدەست دەدەن…
تۆ بڵێی حەقی چ شتێکی هەبێ؟
***
ئا بڕوانن…
ئەو ژنانە دەبینن کە چەکێکی زەبەلاحیان کردووەتە شان؟
گەنجن…
پیرن…
دەزانن ئەوان کێن؟
ئەوان قارەمانەکانی کۆبانێن…
هی ڕۆژئاوان…
هی رەققەن…
زۆر شت قەرزداری ئەوانن، زۆر شت…
ئێوەیان لە دێوزمەیەکی مرۆڤایەتی ڕزگار کرد.
لەو جیهادییانەی نەخۆشی ڕۆحیان هەبوو!
لەوانەی مرۆڤیان بە زیندوویی دەسووتاند…
لەوانەی سەری مرۆڤیان دەبڕی وەک چۆن مەڕ سەر دەبڕن…
لەوانەی لە بازاڕەکاندا وەک کۆیلەی سێکس ساتوسەودایان بە ژنان دەکرد…
لەوانەی لە پشتەوە ڕا دەسڕێژیان دەکرد سەر کۆمەڵی دیلە نارنجی پۆشەکان…
لەوانەی لە گەراجی ئەنقەرە ئەو بۆمبانەیان تەقاندەوە…
ئەو ژنە قارەمان و لەهەنگانە ئێوەیان ڕزگار کرد…
ئێوە نەتانبینیوە چۆن سەری ئەو ژنانەش دەبڕن؟
دە شەرم بتانگرێ شەرم!
ئەگەر هیچ قسەیەکتان نییە بۆ ئەو فاشیستە دیکتاتۆرەی سیفەتی "تیرۆریست"ی بەو ژنانەوە لکاندووە و بۆ ئەو سوپایەی بۆ کوشتنی ئەوان چووە، شەرم بتانگرێ!
دەڕۆن تا تۆڵەیان لێ بستێننەوە!
تۆڵەیان لێ بستێننەوە چونکە کۆبانێ، ڕۆژئاوا و ڕەققەیان لەو نەخۆشانە ڕزگار کرد!
ئەو نەخۆشانە کە پێمان وایە لە چنگیان ڕزگارمان بووە، دیسان زیندوو دەبنەوە!
سوپایەکیشیان لە ئۆرفا دروست کردووە…
بە دەم هاواری ئەڵڵاهوئەکبەرەوە دەڕۆن بکوژن و ببڕن…
٢٠ی تەمووزییەکانی قوبرسیش چەپڵەیان بۆ لێ دەدەن…
لە مزگەوتەکان دوعای فەتحیان بۆ دەخوێنن…
ئەی ئێوە…
ئێوە چما بێدەنگن ئەی ئاشتیخوازەکان؟
بۆ هەست پێ ناکەن مەترسی لەبەر دەرگەی ئێمەش وەستاوە؟
***
دەڵێن شەڕ بەرەوەی نییە…
لەگەڵتان هاوڕا نیم…
جان دونداریش کە ئاوارەی ئەلمانیا بووە، لەگەڵتاندا هاوڕا نییە…
دوندار دەڵێ:
ئەم شەڕە دوو بەرەوەی هەیە… تەیب ئەردۆغان و داعش...
تەنانەت نەیارە هەرە سەرسەختەکانی ئەردۆغانیش لە دەوری ئەم ئاگرە نەتەوەپەرستییە کوزیلکەیان بەستووە کە ئەردۆغان دایگیرساندووە…
فیکەی سمێڵیان دێ!
نەیارێتی وا هەر نەبێ باشترە!
نەیار نییە، دەسکەلایە!
چما ئەردۆغان ئەم ڕۆژانەی قەرزداری ئەوان نییە؟!
براوەکانی دیکەش جیهادییە نەخۆشەکانن…
کە لە سەد وڵاتەوە ڕژاونەتە سووریاوە...
تێکچووبوون!
بەڵام لە سایەی ئەردۆغانەوە دیسان هەڵدەستنەوە…
***
لێتان پرسیووم لایەنی کێ دەگرم؟
من بەردەوام لایەنگریی ئەو دایکە قارەمان و بەجەرگانەی کوردم…

۱۳۹۸/۰۷/۱۸
خاوەنەکانی خەڵاتی نۆبێلی ٢٠١٨ و ٢٠١٩: نووسەرێکی پۆلۆنی و نووسەرێکی ئوتریشی
خەڵاتی ئەدەبیی نۆبێلی ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠ی ئۆکتۆبر بە ئۆلگا تۆکارچووکی نووسەری پۆلۆنی و پیتەر هاندکەی نووسەری ئوتریشی (نەمسایی) بەخشرا.
ئۆلگا تۆکارچووک، ژنە نووسەری پۆلۆنیایی کە خەڵاتی نۆبێلی ساڵی ٢٠١٨ی وەرگرتووە، هاوکات هەر پار، وەک یەکەم نووسەری پۆلۆنیایی خەڵاتی مانبووکەری وەرگرتبوو.
پیتەر هاندکەیش کە خاوەنی خەڵاتی ئەدەبی نۆبێلی ٢٠١٩یە، نووسەر و شانۆنامەنووسێکی ئوتریشییە و پێشتر چەندین خەڵاتی نێونەتەوەیی و لەوانە خەڵاتی کافکای وەرگرتووە.
ئەم خەڵاتە، پار لەبەر ڕیسوایی سێکسی نەدرا و ئەمڕۆ، ئەکادیمیای نۆبێل لە سوید، قەرزەکەی پاریشی دایەوە.
بە گوێرەی لێدوانی ئاکادیمیای نۆبێل، ئەم خەڵاتە لەبەر "خەیاڵێکی گێڕانەوەیی کە لەگەڵ خولیایەکی ئەنسکلۆپێدیایی سنوورەکان تێدەپەڕێنێ" بە ئۆلگا تۆکارچووکی ٥٧ ساڵە و لەبەر "بەرهەمە کاریگەرەکەی کە بە بلیمەتییەکی زمانەوانییانە پەراوێز و تایبەتمەندیی ئەزموونی مرۆڤی شەنوکەو کردووە" بە پیتەر هاندکە بەخشراوە.
ئۆلگا تۆکارچووک، ساڵی ١٩٦٢ لە پۆلۆنیا لەدایک بووە. لە زانکۆی وارشۆ، سایکۆلۆژی خوێندووە و لە ساڵی ١٩٩٧ەوە ژیانی خۆی بۆ نووسین تەرخان کردووە.
هەندێک لە کتێبەکانی تۆکارچووک بریتین لە: شار لە نێو ئاوێنەکاندا (کۆمەڵە شیعر)، خودا، کات، مرۆڤەکان و فریشتەکان، ماڵی ڕۆژ، ماڵی شەو، کتێبەکانی یەعقووب.
پیتەر هاندکە، ساڵی ١٩٤٢ لە گریفینی سەر بە کێرنتن لە ئوتریش لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٥، کە یەکەم ڕۆمانی بۆ چاپ پەسند کرا، وازی لە خوێندنەکەی لە بواری یاسادا هێنا. لەو کاتەوە، زیاتر لە چل ڕۆمان، کۆمەڵەچیرۆک و شانۆنامەی نووسیوە. هەندێک لە بەرهەمەکانی بریتین لە: زەردەواڵەکان، با و دەریا، قورسایی دونیا، گەڕانەوەیەکی بەکاوەخۆ، چینییەکە و ئازار، پاشنیوەڕۆی نووسەرێک، دونژوان.
تەنیا کتێبێکی پیتەر هاندکە بە ناوی "ئافرەتە چەپانەکە" کراوەتە کوردی. موکەڕەم ڕەشید تاڵەبانی ئەم ڕۆمانەی بە کوردی وەرگێڕاوە.
کەریم پەرەنگ، وەرگێڕ و پسپۆڕی ئەدەبیاتی ئوتریش، لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆیدا لەم بارەی وەرگێڕانی کتێبەکانی هاندکەوە نووسیویەتی: "لە ساڵانی ڕابردوودا بەشێک لە ڕۆمانی (شەوانی مۆراڤی) و (بەدبەختیی نەویستراو)م وەرگێڕا، بەڵام کە بۆم دەرکەوت دەزگاکان یان لە قەیراندان یان دەزگایەک لە کوردستان نادۆزمەوە، بەڕێکوپێکی و سەرڕاستانە بەرخود لەگەڵ نووسەردا بکات، دەستم لە وەرگێڕانیان هەڵگرت و لە ساڵی ٢٠١٨ەوە هیچ کتێبێکم بڵاو نەبووەتەوە."
ساڵانی ڕابردوو کێ خەڵاتی نۆبێلی وەرگرتبوو؟
٢٠١٧: کازۆئۆ ئیشیگورۆ
٢٠١٦: بۆب دیلان
٢٠١٥: سڤێتلانا ئالێکسیڤیچ
وتووێژ لەگەڵ پاتریس فرانسێچکی سەبارەت بە فیلمی "خوشکانی چەک"
لە فەڕەنسییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی
ماریان: فیلمی هاوکارمان کارۆلێن فورێست، خوشکانی چەک کە باسی بەشداریی ژنان دەکات لە نێو ڕیزەکانی بزووتنەوەی کورد لە سووریا، چوارشەممە، ٨ی ئۆکتۆبەر نمایش کرا. لەودیو خەیاڵەوە، واقع چ پشکێکی بەر دەکەوێ؟
پاتریس فرانسێچکی: ئەم یەکینەیەی ژنە خەباتگێڕەکان شتێکی ڕاستییە. دەبێ باش بزانین کە ٢٥% بۆ ٣٠%ی خەباتگێڕانی کورد لە سووریا، ژنن. سەبارەت بە ڕێکخستنی یەکینەکانی کورد لە سووریا، بەشێکیان یەکینەی پیاوان، یەپەگەن و بەشەکەیتر، یەکینەی ژنان، یەپەژەن و بە گشتی ئەو یەکینانە تێکەڵن. فیلمەکەی کارۆلێن فورێست چیرۆکی یەکینەیەکی یەپەژە دەگێڕێتەوە. یەپەژە ڕێکخراوێکی تاقانەیە لە دونیادا. هەرچەند ژمارەیەکی زۆر ژنی شەڕکەر لەسەر ئاستی جیهاندا هەن، بەتایبەت لە نێو سوپاکانی ڕۆژئاوادا، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ، تەنیا لە نێو کوردەکانی سووریا ئەو یەکینانە هەن کە تەنیا لە ژنان پێکهاتوون و تەنیا ژن فەرماندەیانن. دیارە شەڕکردنی ئەم ژنانە، خاڵی لاوازی ئیسلامییەکانە، چونکە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەستەکانی ژنان و هێرش کردنە سەریان لە لایەن ئەوانەوە، بە لایانەوە شیاوی پەسند نییە. لە حەوت ساڵ لەمەوپێشەوە کە هاتوچۆی سووریا دەکەم، لە مەیدانەکە، لە نزیک بەرەکانی جەنگەوە، هێزی ئەم یەکینە زۆر توندوتۆڵانەی ژنان، ئەم ئامازۆنە بچووکانەی ئاگرم بۆ دەرکەوت.
ئەم یەکینانەی ژنە شۆڕشگێڕەکان لە بەرەی پێشەوە بەدی دەکرێن؟
بەدڵنیاییەوە. ئەوان تەنانەت زۆر کاریگەرن. لە کاتی دوایین شەڕی گەورە دژ بە داعش لە سووریا، واتە شەڕەکەی ڕەقە کە پێنج مانگی خایاند، من لەگەڵ ئەوان بووم. ئەو چەند مانگەی لەوێ تێمپەڕاند، بەتایبەت لەگەڵ بەتالیۆنی ژنان بووم چونکە دەمزانی ئەمە دوایین شەڕی گەورە دەبێت و پێم خۆش بوو لە تەنیشت ئەوان بم. ئەوان دژ بە داعش لە ڕیزی پێشەوە بوون. ئەگەر ئێوە سەیری گۆڕستاننی شۆڕشگێڕانی کورد بکەن، چاوتان بە ژمارەیەکی زۆر بەرچاو لە ناوی ژنان دەکەوێ. ئەوان بە خوێن نرخیان داوە! لە سەرەتای شەڕی دژ بە داعشدا، لە بەرەی کوردەکان، ٣٦ هەزار کەس کوژران و بریندار بوون کە نزیکەی ٢٠%یان ژنن. ژنان فیداکارییەکی گەورەیان لە خۆیان نیشان داوە.
لە نێو جەرگەی ڕێکخراوی سەربازیی کوردەکانی سووریادا، ئاخۆ ئەم ژنە شۆڕشگێڕانەش وەک پیاوەکان پۆستی فەرماندەییان بە دەستەوەیە؟
لە ناوەندی فەرماندەریدا ژمارەیان تەنانەت لە پیاوەکانیش زیاترە! با نموونەیەکی سادە بێنمەوە: شەڕی ڕەقە بە گشتی لە لایەن ژنێک بە ناوی هەڤاڵ توولینەوە کۆنتڕۆڵ دەکرا. هەر چوار بەرەی باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواش لە لایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرا. ناوەندی فەرماندەری ئەم شەڕەی بە فەرماندەکانی ژن سپاردبوو. ئەوان دەیانویست دوایین وانە بە ئیسلامییەکان بدەن: ژنەکان ئێوە دەبەزێنن و بە گوێرەی پرەنسیبەکانی خۆتان بێ، ئەمە دەبێتە ڕیسواییەکی گەورە! لێهاتوویی سەربازیی ئەم ژنە فەرماندانە و هێزەکانی مەیدانەکە وای کرد ئەم پەیامە بە ئیسلامییەکان بگا.
بێ ئەم ڕێکخراوە و ئەم بەشدارییەی بەرچاوەی ژنان، ئاخۆ ئێوە پێتان وابوو کە کوردەکانی سووریا بەو ڕادەیە، توانای بەرگری و هەروەها پێشڕەوییان لە بەرانبەر داعشدا هەبوایە؟
ئەوان پشکێکی بەرچاویان هەیە. بەشداریی ژنان نەک هەر لە بەرەکانی جەنگ، بەڵکە لە سەرجەم دامودەزگا سەقامگیرەکانی ناوچەکە و لە نێو بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی کوردەکانی سووریادا، بواری بۆ جموجوڵی تەواوی کۆمەڵگە خۆش کرد. ئەمەش بنەمایەکی زۆر گرنگە. کوردەکانی سووریا پڕۆژەی ئەو کۆمەڵگەیەی کە بەڕێوەی دەبەن بە شۆڕشێکی ژینگەیی و ژنانە دەزانن. ئەم دوو دەستەواژەیە لە پەیڕەونامەکانیاندا بەدی دەکرێ. هەروەها یەکسانیی ژن و پیاو، عەلمانییەت و دیموکراسی، لەگەڵ ژینگە و فێمێنیزم، بناغەکانی شۆڕشی ئەوان پێک دێنن. نابێ لە بیرمان بچێ کە خەباتی ئەوان بۆ ئازادییانە لە هەمبەر داعش، هاوکات بۆ شۆڕشێکی کۆمەڵایەتیشە، بە پڕۆژەیەکی سیاسیی ئەوتۆوە کە کەڵکەڵەی سەرەکیی ژنانە و لەپێناویدا ئازار و مەرگیان داوەتە بەر چاو. فیلمەکەی کارۆلین فورێست بە دادپەروەرییەکی زۆرەوە دەیەوێ ئەمە بخاتە ڕوو.
ئێوە ژمارەیەک لەو ژنە شۆڕشگێڕانەتان بینیوە، چ شتێک هانی دەدان بۆ ئەوەی چەک هەڵبگرن؟
پێش پەلاماری داعش بۆ سەر خەڵکانی مەدەنی کە پیاوان و ژنانیان هان دا بەشداری خەباتی کوردەکانی سووریا بن، ئەم ژنانە دەیانویست لەو دۆخە ژێردەستییە ڕزگاریان بێ کە لە نێو کۆمەڵگەکانی عەرەب و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی بەسەریاندا زاڵە. کاتێک کوردەکان خاکی باکووری سووریایان گرت، فرەژنی، سزای لەسێدارەدان و هەڵگەڕانەوە لە دینیان هەڵوەشاندەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش پێش دەرکەوتنی داعش، ئەوان چەخماغەی شۆڕشیان لێ دا. کاتێک داعش هات، ئەمە بوو بە پاساوێکی دیکەش بۆ شەڕکردنی هەندێک لەو ژنانە، نەخاسمە پاش هەوڵی پاکتاوکردنی ئێزدییەکان.
بەیانی یەکشەممە، ٨ی ئۆکتۆبر، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند هێزە ئەمریکییەکانی ناو سووریا لە سنوورەکانی تورکیا دەکشێنێتەوە و بوار بۆ هێزەکانی تورکیا دەڕەخسێنێ کە هێرشێکی دژ بە کوردەکانی سووریا ڕاگەیاندووە. ڕۆژی دووشەممە، سەرباری ڕەخنەیەکی زۆر، سەرۆکی ئەمریکا، لەوە دەچوو هەندێک پاشگەز بووبێتەوە بێ ئەوەی چوونی سوپای تورک بۆ ناو سووریا قەدەغە بکا. بۆچوونتان سەبارەت بەم هەڵوێستەی کۆشکی سپی چییە؟
هەڵکەوتی مێژوو وای کرد کە فیلمی "خوشکانی ئاگر" ڕێک لە ساتەوەختی بەجێهێشتی ئەم ژنانە لە نێو چنگی تورکەکاندا دەربچێ. وەک چۆن ئێمە ساڵ و نیوێک لەمەوپێش لە عەفرین بەجێمان هێشتن و تەنیا ئاکامیش قەتڵوعامی ژمارەیەکی بەرچاو لەم ژنە شۆڕشگێڕانە بوو. ئێستا ئێمە لە سەرتاسەری باکووری سووریا وازیان لێ دێنین. ئەمەش هەم تراژیدیایەکی مرۆڤایەتییە، هەم ترسنۆکییەکی ئەخلاقی - ئەمە ڕیسوایی ڕۆژئاوایە - و هەمیش هەڵەیەکی سیاسیی زۆر گرنگ! کاتێک ئەم ژن و پیاوە خەباتگێڕانەی کوردی سووریا بە دەستی سوپای تورک لەناو بران - هێزی هەوایی و تۆپخانە و زرێپۆشیی زۆر گەورەی هەیە و کورد بەرگە ناگرن -، جیهادییەکان پانتاییەکی زۆریان لەبەر دەستدا دەبێ بۆ ئەوەی دیسان لەسەر ئەم خاکانە سەقامگیر ببنەوە.
لە ئاکامدا، مەترسیی ئەوە هەیە بگەڕێینەوە سەر خاڵی سفری شەڕی دژ بە داعش. دەستە جیهادییەکان لە سەرانسەری باکووری سووریا جێگیر دەکرێن. حکومەتی تورکیا بە درێژایی حەوت ساڵ یارمەتیی داون و سەقامگیری کردوون، لە کاتێکدا ئێمە لە سایەی کوردەکانەوە توانیومانە لە چنگیان ڕزگار بین. چۆن داناڵد ترامپ نەیتوانی ببینێ کە تورکەکان بە درێژایی ئەو ساڵانە پاڵپشتی داعش بوون؟ بەختەوەرانە، ئەم بڕیارە، لە نێو سوپای ئەمریکا و کۆمەڵگەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان هەرایەکی زۆری ناوەتەوە و دەگوترێ: ئێمە ناتوانین شتێکی وەها بکەین، ئەمە شیاو نییە. ئێمە داوامان لە کوردەکانی سووریا کرد لە چنگ دوژمنی هاوبەشمان کە داعش بوو، ڕزگارمان بکەن و پاش ئەوەی ئەوان ئەرکەکەی خۆیان پێک هێنا، دەیانخەینە نێو زبڵدانەوە و دەیانخەینە بەر دەستی حکومەتی تورک کە بەڵێنی داوە هەتا دوایین کەسیان قەتڵوعام بکا. ئەمەیە واقعەکە! ئەگەر ئێمە واز لە کوردەکانی سووریا بهێنین، ئەوا دەبینە شایەتحاڵی تراژیدیایەکی هاوشێوەی ئەو تراژیدیایەی ئەرمەنییەکان سەدەیەک لەمەوپێش لەگەڵ تورکەکان بەسەریان هات.
اشتراک در:
پستها (Atom)