دیداری: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئاغای دەروێشیان، ئێوەش له ڕیزی ئه‌و نووسه‌ره گه‌ورانه دان كه كوردن و ناتوانن به زمانی كوردی بنووسن، له‌و وڵاتانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه، چه‌ندین نووسه‌ری ئاوا هه‌ن كه كوردن و به‌زمانی بێگانە ده‌نووسن، یاشار كه‌ماڵ، سه‌لیم به‌ره‌كات و ... له‌مباره‌وه لێكدانه‌وه‌ی جیاجیا هه‌یه، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م له زاری خۆتانەوە ئه‌م حاڵه‌ته لێک بده‌نەوە.
ــ من پێموایه مه‌سه‌له‌ی من جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا. چونكه یاشار كه‌ماڵ و سه‌لیم به‌ره‌كات ئه‌گه‌ر به زمانی خۆشیان نووسیبایان، به‌هۆی به‌ربڵاوبوونی زاراوه‌كه‌یان له‌تیراژی به‌رهه‌مه‌كانیاندا تووشی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه نه‌ده‌هاتن به‌ڵام من له بیرمه یه‌كه‌م چیرۆكی خۆمم به ناوی "ڕۆژێك" به كوردیی كرماشانی واتە زاراوه‌ی كه‌ڵهووڕی نووسی. بردمه لای باقر موئمنی كه یه‌كێكه له ڕۆشنبیره دیاره‌كانی كرماشان و ئێستا له فه‌ڕەنسایە و كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی باشی هه‌یه، كه چیرۆكه‌كه‌می خوێنده‌وه، گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌م چیرۆكه چاپ بكه‌ی، له كوێ چاپی ده‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر بته‌وێ له كرماشان چاپ و بڵاوی بكه‌ی، ئه‌وا چاپخانه‌یه‌كی وامان نییه، پاشان تۆ ئه‌م کتێبه به چ تیراژێك بڵاو ده‌كه‌یه‌وه؟ دیار بوو به تیراژێكی كه‌م بڵاو ده‌بوویه‌وە و خوێنه‌رێكی زۆر كه‌م ده‌یانخوێنده‌وه. چونكه هه‌موو خه‌ڵكی ئێران ناتوانن سوود له‌م زمانه ببینن، پێمی گوت به‌فارسی بنووسم باشتره، ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێی خۆش بوو با بیكاته كوردی، ده‌نا كوردی نووسین كێشه‌ت بۆ دروست ده‌كا. ئه‌مه گرفتی سه‌ره‌كیم بوو. سه‌رنج بده، كۆمه‌ڵه چیرۆكی سادق هیدایه‌ت، ساعدی و ... ئه‌وكات له كرماشان ٥٠ دانه‌ی لێده‌فرۆشرا، له‌كاتێكدا هه‌موو كه‌س تێی ده‌گه‌یشت، جا ئه‌گه‌ر به كوردی نوسیبام ئه‌م تیراژه كه‌متریش ده‌بۆوه. ئیمكانی نه‌بوو. ناچار بووم به فارسی بنووسم.
وایه ئه‌گه‌ر به كوردی نووسیباتان، ئێستا ته‌نها نووسه‌رێكی لۆکا‌ڵی دەبوون یاخود نه‌تانده‌توانی دوو سێ به‌رهه‌م زیاتر بنووسن، نەخاسمە لەبەر هۆکاری ئابووری ناچار ده‌بوون وازی لێ بێنن، هه‌روه‌ك هه‌ندێك كه‌سی تریش له ئێران بۆ نموونه محه‌ممه‌دی قازی و ئیبراهیم یۆنسی.ـ
ـ به‌ڵێ، وایه.
ـ به‌ڵێ، وایه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌تان له‌سه‌ره كه خزمه‌تى ئه‌ده‌بیاتى فارسیتان كردووه و كاره‌كانتان ناكه‌وێته خانه‌ى ئه‌ده‌بى كوردییه‌وه. ئایا له‌به‌رنامه‌تاندا هه‌یه له داهاتوودا به كوردی بنووسن؟
ــ نا ئیتر ته‌مه‌نم به‌سه‌رچووه. به‌رهه‌مه‌كانم به‌نزیكه‌ى پازده زمان وه‌رگێڕدراون، ئه‌گه‌ر به كوردى نووسیبام، ته‌نانه‌ت به زمانێكش وه‌رنه‌ده‌گێڕدرا، ئه‌گه‌ر یاشار كه‌ماڵ خزمه‌تى به زمانى توركى كردووه، ئه‌گه‌ر سەلیم به‌ره‌كات خزمه‌تى به زمانى عه‌ره‌بى كردووه، كه‌واته منیش خزمه‌تم به زمانى فارسى كردووه، دیاره جیاوازیشیان نابینم، هه‌ر ئه‌وه‌ى كه كوردێك چیرۆكه‌كانم ده‌خوێنێته‌وه، وه‌ریانده‌گێڕێته‌وه و ته‌نانه‌ت مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده كه زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى منى كردۆته كوردى و خه‌ریكى وه‌رگێڕانی ڕۆمانه گه‌وره‌كه‌م "سالهاى ابری"یه، هیچ جیاوازییه‌كى نییه، وه‌ك ئه‌وه وایه خۆم به كوردى نووسیبێتمن، با ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ كه كه‌لهوڕى كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئه‌ی چاره چییه، ئه‌و زاراوه‌یه هه‌روا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه‌ڵهوڕن، هه‌ر ده‌بێ به فارسی بنووسن؟
ــ مه‌گه‌ر ئێستا لاوه‌كان به‌و (N G O)یانه‌ى دروستى ده‌كه‌ن، دانیشن و سه‌رچاوه كۆبكه‌نه‌وه و كار بكه‌ن له مباره‌وه، ئه‌و وشانه‌ى نیمانه، بیاندۆزنه‌وه یان دروستیان بكه‌ن، چ له ڕوانگه‌ى شیعر و چ له ڕوانگه‌ى چیرۆكه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بین و بناسرێین. به‌مجۆره ده‌كرێ به كه‌لهوڕى بنووسین و شته‌كانمان بكرێنه فارسى.
ئه‌م ڕۆمانه گه‌وره‌یه‌تان، "سالهاى ابرى" كه ئێستا باستان كرد، ئایا وه‌ك هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن، ده‌كرێ وه‌ك ژیاننامه و سه‌ربورده‌ى خۆتان به‌ناو بكرێت؟
ــ به‌ڵێ ده‌توانین بڵێین ژیاننامه‌ى خۆمه، ٩٥%. له هه‌ندێ شوێندا خه‌یاڵ له‌وانه‌یه ڕۆشتبێ و له ژیانى خۆم دوور كه‌وتبێته‌وه به‌ڵام به گشتى ژیانى خۆمه.

سەبارەت بە كاردانه‌وه‌ی ژیانی نووسه‌ر لە ڕۆماندا، ئایا پێتان وا نییە تێكه‌ڵكردنی ژیان و بیره‌وه‌رییه‌كانی خودی نووسەر، لە نێو ڕۆمان یان چیرۆکێک‌دا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان دابنێ؟
ــ زۆربه‌ى نووسه‌رانى جیهان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى خه‌ڵاتى نۆبێلیشیان بردۆته‌وه، وه‌ك گابریه‌ل گارسیا ماركیز و ژۆزێ ساراماگۆ و ئۆرهان پاموک، هه‌مویان له وتووێژه‌كانیاندا ددان به‌وه‌دا ده‌نێن كه سه‌ره‌تا ژیانى خۆیان نووسیوەتەوە و له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كاندا ژیانى خۆیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى له ڕۆمانه جیاوازه‌كاندا ده‌یانخوڵقێنن، ئه‌وانه‌ن كه له ژیاندا ڕووبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه، وه‌ك باوك و دایك، بابه‌گه‌وره و خزم و خوێش، ئه‌مانه ئه‌و سیمایانه‌ن كه دروستیان ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت ڕۆماننوسێكى گه‌وره‌ى وه‌ك میخاییل شولۆخۆف، له ڕۆمانی "دۆنى ئارام"دا بۆ زۆربه‌ى كه‌سایه‌تییه‌كان كه‌ڵكى له سیماى بنه‌ماڵه‌ى خۆی وه‌رگرتووه و به شێوه‌یه‌كی دیكه له ڕۆمانه‌كه‌ى خۆیدا سەر لە نوێ دروستی کردوونەتەوە.
به‌گوێره‌ى ئه‌و فه‌زا پڕ له سانسۆره‌ى كه له ئێران هه‌یه و به‌مدواییانه ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته لووتكه، ئایا لەسەر ئەو بڕوایەن کە هه‌موو شتێكتان گوتبێ و تووشی خودسانسۆڕی نه‌هاتبن؟
- سه‌باره‌ت به كاره‌كانم، دەبێ بڵێم له كتێبی "سالهاى ابرى"دا هه‌موو شتێكم گوتووه و ئه‌م كتێبه له ماوه‌ى ساڵێكدا گه‌یشته چاپى دووه‌م، هه‌ر به‌و نرخ و قورساییه به‌ڵام له چاپى سێهه‌مدا توشى كێشه هاتین و گوتیان پێویسته ٧٠٠ لاپه‌ڕه له‌و ڕۆمانه ٣٤٠٠ لاپه‌ڕه‌یه، واته یه‌ك له سێی ڕۆمانه‌كه سانسۆڕ بكرێ. من په‌سه‌ندم نه‌كرد تا ئه‌وه‌ى سیسته‌مه‌كه گۆڕدرا و هه‌ندێك كرانه‌وه دروست بوو، هه‌رچه‌نده ئیده‌ئالیش نه‌بێ. من به‌رده‌وام پێ‌داگر بووم له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى کتێبێک بە شێوەیەکی ڕێك و پێك و بێ کەموکووڕى، به پێچه‌وانه گوتم با بڵاو نه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ٧٠٠ لاپه‌ڕه‌ى سانسۆر بكرێ، هیچى لێ نامێنێتەوە، ئه‌م سانسۆڕه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دوو هۆى ده‌سته‌واژه‌یى، یه‌كه‌م پێویست بوو دایه‌گه‌وره له دیمه‌نى یه‌كه‌مدا، له كاتى سه‌مادا خۆى با نه‌دات (پێدەکەنێ) و ئه‌وى تریشیان وشەی سەما هه‌ڵپه‌ڕكێ، دیاره پاشان وه‌ك خۆى و بێ دەسکاری چاپ كرا، به‌ڵام زۆربه‌ى كتێبه‌كانم ئیتر دواى ساڵی ٥٩ چاپ نه‌كران، "ازاین ولایت"و"آب شوران" و "همراه با آهنگ بابام" و"فصل نان" به‌مدواییانه دواى ٣٥ ساڵ سه‌ر له‌نوێ چاپ كرانه‌وه، "آب شوران" و "ازاین ولایت"، دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه، چاپى بیست و پێنجه‌میان كرایه‌وه.

هه‌ر له‌م چوارچێوەیه‌دا گەلۆ ده‌توانین بڵێین ئێستا بزافێكى دژى سانسۆڕ، به‌پێشه‌نگى نوسه‌ران و ڕوناكبیران، له ئێران‌دا له ئارا دایه؟
- بێگومان ئه‌م بزاڤه‌ی باسى ده‌كه‌ی توندوتۆڵ تر بووه چونكه جیهانى ئیمڕۆ جیهانێكى ته‌نانه‌ت سه‌عاتێك له‌مه‌وبه‌ر نییه، له ماوه‌ى چه‌ند چركه‌دا، له‌رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه، ده‌توانین ئاگادارى هه‌موو هه‌واڵه‌كان بین، جیهان یه‌كپارچه بووه و گۆرانكارییه‌كان كاریگه‌رى له‌سه‌ر یه‌كترى داده‌نێن. خه‌ڵك ئیتر ده‌یه‌وێ له‌م گونده بچووكه‌دا بگه‌نه مافه‌كانیان. نه‌ك ته‌نها نووسه‌ران به‌ڵكوو كرێكاران، مامۆستایان په‌رستاران و تانه‌ت خاوه‌ن كتێبه‌كانیش خه‌ریكه ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن، ده‌یانه‌وێ ئازادى هه‌بێت، ڕۆژنامه‌نوسان نایانه‌وێ هه‌موو ڕۆژنامه‌كان یه‌كڕه‌نگ بن، وه‌كو ئه‌و قه‌یرانه‌ى ئێستا له گۆڕه‌پانى ڕۆژنامه‌نووسى ئێران‌دا ده‌بینرێ، بۆیه‌ش ڕۆژنامه نافرۆشرێ. ڕۆژنامه حكومییه‌كان به پشتگیرى ده‌وڵه‌ت ڕۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بن، ئه‌وانیش چونكه بابه‌تێكى تایبه‌تیان نییه و دووپاته‌ن، نافرۆشرێن. ئه‌گه‌ر سانسۆر هه‌بێ، ئەوا ئێمە سه‌ربه‌خۆ نین، بۆ سه‌ربه‌خۆیى هه‌ر ئه‌وه‌یه وڵاتى خۆمان به‌ده‌ست خۆمان بێ؟ درۆیه ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه. سه‌ربه‌خۆیى له دنیاى ئه‌مڕۆدا یانی ئازادى، كاتێك نه‌توانى ئه‌فراندن بكه‌ی، ئه‌و ترۆمبێله‌ى پێته هى خۆت نییه، كاتێك نه‌وته‌كه‌ت هه‌رزانفرۆش ده‌كرێ، چونكه پاڵاوگه‌ى پێشكه‌وتووت نییه، كه‌واته تۆ سه‌ربه‌خۆ نی و وابه‌سته‌ى، وابه‌سته‌ی به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له ده‌ور و به‌رتن و تۆ دروستت نه‌كردوون.

كە ڕۆمانه‌كانى ئێوە ده‌خوێنینه‌وه، ده‌چینه ئه‌و شوێنانه‌ى بەڕێزتان لێیان ژیاون و كرماشان له مێشكماندا وێنا ده‌بێ، وه‌ك چۆن له ڕۆمانه‌كانى یاشار كه‌ماڵدا چوكورئۆڤا و له هى گارسیا ماركیزدا ئه‌مریكاى لاتین، شوێن چ ڕۆڵ و پێگەیەكى له فه‌زاى چیرۆكدا هەیە؟
- به بڕواى من شوێن ڕۆڵێكى گرنگى هه‌یه. ویلیا‌م فاكنه‌ر، به‌و هه‌موو نوێگه‌رایى و شێوازه نوێیه‌ى کە هه‌یه‌تى، زۆر پابه‌ندى شوێن بوو، شوێن بیره‌وه‌رىی گرنگ له مێشكى مرۆڤدا زیندوو ده‌كاته‌وه. ئێستا ماوه‌یه‌كه له شاری "كه‌ره‌ج"م، زۆر شه‌و خه‌و به كرماشانەوە ده‌بینم، خه‌ونى بە كۆڵانه‌كانى و، هه‌میشه به‌گریانه‌وه له خه‌و ڕاده‌چه‌نم. هه‌رگیز ناتوام بیره‌وه‌رییه‌كان له مێشكمدا بسڕمه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی پابه‌ندبوونى له ڕاده به‌ده‌رمه به‌و فه‌زایه، پێموایه "دۆنى ئارام"ى شۆلۆخۆف نه‌یده‌توانی بێ ئه‌و شوێنه دۆنى ئارام بێ، هه‌ر خودی ناوى كتێبه‌كه ناوێكه كه له شوێنێكی تایبه‌ت وه‌رگیراوه.

سوژه و ناوه‌رۆكى زۆربه‌ى چیرۆكه‌كانى ئێوه، ڕه‌نج و مه‌ینه‌تى خه‌ڵكى فه‌قیر و به‌له‌نگازه، پێتان وا نییه ئەمانە دووپاته‌ن و پێویست ده‌كا كار له‌سه‌ر فه‌زاى دیكه‌ش بكرێ؟ چونكه ئه‌ده‌بیاتی فه‌قیرانه تایبه‌ت بوو به‌سه‌رده‌مێك له‌سه‌رده‌مه‌كان و ئێستا دەبێ قسە لەسەر قەیرانی دیکەش بکرێ؟
- من له‌ناو ئه‌مانه‌دا ژیاوم، خۆم ڕه‌نج و مه‌ینه‌تم چێشتووه. مناڵێكى پێنج ساڵه بێننه پێش چاو كه پێویسته یارى بكا، به‌ڵام له‌بری یاری، ئیش دەکا و باوكى ناچارى ده‌كا مل بداته به‌ر ئیشی قورس و زۆر كات ته‌نانه‌ت كاركردن له به‌رده‌م خوێندنیشدا ده‌بووه ئاسته‌نگ، زۆر كارى جۆراو جۆرم كردووه، له‌ژێر قرچه‌ى هه‌تاودا كه كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر پێستم دانا. نه‌مده‌توانى جگه له‌م فه‌زایه فه‌زایه‌كى تر دروست بكه‌م. له "سالهاى ابرى"دا نووسیومه كه بنه‌ماڵه‌كه‌م هه‌موویان كرێكار و زه‌حمه‌تكێش بوون، ته‌نانه‌ت ژنانى ماڵى ئێمه‌ش جگه له‌ماڵدارى و كابانی كارى تریان ده‌كرد، کاری وه‌ك خه‌یاتى و دروومان.

یانى به بڕوای ئێوه ئه‌ده‌بیات باشترین ئامرازه بۆ ده‌ڕبڕین و هێنانه زمانى ئه‌و ده‌ردو ئازارانه، ده‌بێ بنوسرێن تا له بیر نه‌چنه‌وه؟
- ئه‌ده‌بیات و هەروەها مۆسیقا.. ته‌نانه‌ت هونه‌ره‌كانى دیكه‌ش بۆ نمونه نیگاركێشى.

خۆتان تا چه‌ند كه‌ڵكتان له‌هونه‌ره‌كانى تر وه‌رگرتووە، به‌تایبه‌ت مۆسیقا؟
ــ مۆسیقا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له نووسراوه‌كانمدا. من له كتێبی "فصل نان" و كتێبی "آب شوران"دا باس له شمشاڵ ژه‌نێك ده‌كه‌م، باس له هه‌ڵپه‌ڕكێکانی دایكم و وان له‌ماڵێدا دەکەم. له "سالهای ابری"دا، دیمه‌نێكی گرنگم هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ركێی دایكم له شایی كوڕه‌كه‌یدا. ئه‌مانه و سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له‌چیرۆكه‌كانمدا، هه‌م له‌مه‌له‌كان و هه‌م له‌مرۆڤه‌كانه‌وه وه‌ك ئاوازێك ده‌گاته گوێ.

با زیاتر باسی ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كانت بكه‌ین، سووژه‌ی زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی ئێوه ئه‌فسانه و كه‌لتوورو داب و نه‌ریتی خه‌ڵكه كه ئه‌مه‌ش خۆی جۆرێكه له ڕه‌سه‌نایه‌تی، هه‌ڵبه‌ت به ده‌ربڕین و خه‌یاڵێكی نوێوە، ئێوه لە نێو دەقدا، چۆن له‌گه‌ڵ دابونه‌ریت و فلكلۆردا هەڵسوکەوت ده‌كه‌ن؟
ــ من به‌رده‌وام بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه بۆچی كه‌سانێكی وه‌ك خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌دی شاملوو ئه‌وه‌نده له شیعره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوون. ئینجا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتم كه ئه‌حمه‌دی شاملوو به‌ر له هه‌ر شتێ به‌سه‌ر كه‌لتووری خه‌ڵكدا زاڵ بووە. به‌رهه‌می ئه‌مه‌ش ئه‌و كتێبانه‌ی هه‌فته بوون كه له سه‌ره‌تای چله‌كاندا چاپ و بڵاو ده‌بوونه‌وه و ئه‌وه‌ش بوو به سه‌ره‌تایه‌كی باش. شاملوو هێنده بەسەر بوارەدا زاڵ بوو كه ته‌نانه‌ت ئەمە لە به‌رهه‌مه وه‌رگێڕدراوه‌كانیشیدا ڕەنگی داوەتەوە. بۆ نموونه کە "پابرهنه‌ها"ی "زاهاریا ئیستانكۆ" ده‌خوێنیته‌وه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێ به ڕاستی شاملوو تواناییه‌كی زۆری هه‌بووه له به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌دا كه پێشتر له وه‌رگێڕاندا به‌كار نه‌هاتبوون. هه‌ڵبه‌ت نووسه‌رێكی تریش هه‌وڵیدا له‌وه‌رگێڕانه‌كانیدا شتی ئێرانی به‌كار بێنێ، ئه‌ویش محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌مالزاده بوو، به‌ڵام به‌و جۆره سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا كه شاملوو تیایدا سه‌ركه‌وتوو بوو. یانی ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین شاملوو له جه‌ماڵزاده زیاتر زاڵبوو به‌سه‌ر كه‌لتوور و دابونه‌ریتی خه‌ڵكدا. من پێموایه نووسه‌ر یان شاعیرێكی لاو ده‌بێ به‌سه‌ر فەرهەنگی كۆمه‌ڵگاكه‌یدا زاڵ بێ. ئه‌م زاڵبوونه‌ش به خوێندنه‌وه یاخود گه‌ڕان به‌ناو خه‌ڵك و دێهات و شوێنه جیاوازه‌كاندا دروست ده‌بێ. پێویسته نووسه‌رێكی لاو وتووێژی خه‌ڵك له‌ده‌فته‌رێكدا بنووسێته‌وه و هه‌میشه پێی بێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیری نه‌چێته‌وه، چونكه ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كی سه‌یر له‌م گفتوگۆیانه‌دا هه‌یه. ئێمه ئه‌گه‌ر زۆریش فشار بۆ خۆمان بێنین و بیر بكه‌ینه‌وه له‌كاتی نووسیندا ناتوانین بگه‌ینه ئه‌م ڕه‌سه‌نایه‌تییه. بۆیه من به‌ره‌و لای ئه‌فسانه و په‌ندی پێشینیان چووم. كتێبی ئه‌فسانه و په‌نده كوردییه‌كانم بۆ یه‌كه‌مجار له كرماشان كۆكرده‌وه. ده‌ڵێم یه‌كه‌مجار چونكه به‌ڕاستی به‌ر له من كه‌س نه‌یكردوه، پاشان ئه‌و فه‌رهه‌نگه گه‌وره‌یه‌م به‌یارمه‌تی ڕه‌زا خه‌ندان (مه‌هابادی) ئاماده كرد كه بیست به‌رگه. ئه‌م كاره‌م ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه كرد كه سه‌رنجی نووسه‌رانی لاو بۆ ئه‌وه ڕابكێشم كه جگه له‌خوێندنه‌وه‌ی كاره‌كانی شاملوو كه زاڵیان ده‌كا به‌سه‌ر كه‌لتوور و زمانی فارسی‌دا، دەبێ ئه‌فسانه‌كانیش بخوێننه‌وه.

هونه‌ری ڕۆمان، هونه‌رێكی مۆدێرنه، به‌ڵام له‌ناو ئێمه‌دا زیاتر ئه‌قڵییه‌تێكی وه‌رزێڕی و كشتوكاڵی زاڵه، پێتان وا نییه نووسراوه‌كانی ئێوه‌ش له‌م چوارچێوه‌یه دان، ئایا هیچ هه‌وڵدانێك هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه؟
ــ سه‌یر كه‌ن، زۆربه‌ى فه‌زاكان هى گونده‌ن به‌ڵام "آب شوران"، فه‌زایه‌كى شارى هه‌یه، من جیاوازم له‌و كه‌سه‌ى له گوند له‌دایك بووه، چونكه من له شار له‌دایك بووم، ئه‌و چیرۆكانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به‌گونده‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ساڵانه‌ى له گیلانغرب مامۆستا بووم. من گونده‌كانى گیلانغربم له‌نزیكه‌وه بینى، هه‌ڵبه‌ت ژیان و به‌رهه‌مەکانى سه‌مه‌دى بێهره‌نگى و چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵیدا بوه هۆى ئه‌وه‌ى ڕوو بكه‌مه كێشه‌كانی گوند و بیره‌وه‌رییه‌كانم له گوند به‌شێوه‌ى كورته‌چیرۆك بنووسمه‌وه. له ڕۆمانی "سالهاى ابرى"دا، هه‌م فه‌زایه‌كى دێهاتییانه هه‌یه و هه‌میش فه‌زایه‌كى شاری، له شاره‌وه ده‌ست پێده‌كا به‌ڵام له یادگارییه‌كانى باوكم و باپیرم و ئه‌وانه‌وە ده‌چینه‌وه ناو گوند.

بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێ ڕۆمانى درێژ چیتر خوێنه‌رى نییه و ناتوانێ كاریگه‌رى هه‌بێ، به تایبه‌ت دوابه‌دواى ده‌ركه‌وتنى سه‌ته‌لایت و ئه‌نته‌رنێت، له‌كاتێكدا ئێوه له‌چیرۆكى كورته‌وه ڕووتان كردۆته ڕۆمانی درێژ.
له دونیادا كه‌سانێكى كه‌م هه‌ن ته‌نیا كورته‌چیرۆك بنووسن. چیخۆف، ئێدگار ئالێن پۆ و له‌مدواییانه‌شدا ڕایمۆند كارڤێره كه ئه‌مانه ڕۆمانیان نه‌نووسیوه و ته‌نیا كورته چیرۆكیان هه‌یه به‌ڵام با ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێ كه زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى نووسه‌رانى دونیا بۆ نموونه گابریه‌ل گارسیا ماركیز له كورته چیرۆكه‌وه ده‌ستیان پێكردوە، هه‌ڵبه‌ت ماركیز به ڕۆژنامه‌وانى ده‌ستى پێكرد و پێشى وابوو هه‌ر گه‌نجێكی نووسه‌ر پێویسته ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵى كارى ڕۆژنامه‌نووسى بێ و ئینجا كورته‌چیرۆك و ڕۆمان. ئه‌مه به‌گشتى چاره‌نوسى هه‌موو نووسه‌رێكه. منیش كورته‌چیرۆكم ده‌نووسى و پاش ماوه‌یه‌ك بیرم كرده‌وه كه ئه‌و بابه‌ته‌ى هه‌ڵمبژاردووه بۆ ڕۆمانێك ده‌ست ده‌دەن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و بۆچوون و به‌یانانه‌ی كه سه‌رده‌می فڵان و فیسار به‌سه‌ر چووه یاخود ئه‌م شێوازه له‌ئه‌ده‌بیات باوی نه‌ماوه، به بڕوای من ئەمانە له‌جێدا نین و دوورن له‌ڕاستی. به‌ر له‌وه‌ی "دۆنی ئارام"ی میخائیل شۆلۆخۆفیش خه‌ڵاتی نوبێل وه‌ربگرێ، ئه‌مجۆره قسانه ده‌كرا و ده‌یانگووت 'مه‌رگی ڕۆمان' هاتووە و ئیتر هه‌موو شتێ ته‌واو بوو. وه‌لێ دیتمان ئەم ڕەوتە درێژه‌ی هه‌یه. تا كاتێك ژیان به‌رده‌وام بێ، به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیش به‌رده‌وامن. دیاره گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێ چونكه شعووری خه‌ڵك ده‌چێته سه‌ر. له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا به‌ڕاستی نووسین کارێکی زۆر ئه‌سته‌مه. ئه‌گه‌ر نووسه‌رێك خۆی نوێ نه‌كاته‌وه، به‌رده‌وام موتاڵای نه‌بێ، ناتوانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وته نوێیه‌دا هاوئاهه‌نگ بێ و شت بنووسێ. من ناڵێم شتێكی ئاڵۆز بنووسێ كه خه‌ڵك لێی تێنه‌گه‌ن، نا، به‌تایبه‌ت وه‌ك نووسه‌ره‌كانی ئێران مه‌كه‌ن كه چاوه‌ڕێن یه‌كێك خه‌ڵاتی نوبێل وه‌ربگرێ و پاشان له چه‌ند لاوه لاسایی بكه‌نه‌وه. له ئێران، لانیكه‌م ده‌توانم نمونه‌ی ده‌یان ڕۆمان بێنمه‌وه كه لاسایی "سه‌د ساڵ ته‌نیایی"یان كردۆته‌وه و هیچكامیشیان له ڕیالیزمی جادووییدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئێستا بۆ نموونه ئۆرهان پاموك له توركیا، خه‌ڵاتی نوبێلی وه‌رگرتووه، بۆ به‌یانی ده‌بینین له ئێران لاسایی ده‌كرێته‌وه، یانی خوڵقكاری ناكه‌ن. هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌كه‌مان نابێته جیهانی و له لایه‌ن جیهانییانه‌وه پێشوازی لێناكرێ و ئه‌وه‌ی ته‌رجومه‌ش كراوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یه. چونكه خوێنه‌رێكی بیانی ده‌یه‌وێ ئه‌فراندنێك له‌به‌رهه‌مه‌كه‌دا ببینێ. كاتێك بینی ئه‌مه هه‌مان شته كه ماركیز نوسیویه‌تی، دیاره پێشوازی لێ ناكا. جگه له‌مانه بڵاوكه‌ره‌وه‌یه‌ك چ ئێرانی بێت یان بیانی، به‌تایبه‌ت بڵاوكه‌ره‌وه بیانییه‌كان كه بواری ئابووری به‌لایانه‌وه زۆر گرنگه، نایه‌ن سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌ر كتێبێك بكه‌ن كه ٤٠٠ تا ٥٠٠ دانه‌ى لێ بفرۆشرێ و ئه‌وى تر‌ى بمێنێته‌وه. بۆیه كتێبه‌كانی ئۆرهان پامۆك كه دوانیان كراونه‌ته فارسى واته "قلعه سفید" و "زندگى ن‌و" و سه‌رجه‌م ده ڕۆمانێکی هه‌یه، وه‌رگێراونه‌ته سه‌ر ٤٠ زمانى بیانى، به تیراژى لانیكه‌م په‌نجا هه‌زار بڵاو كراونه‌ته‌وه و پێشوازى زۆر به‌رفراوانىان لێكراوه، بڵاوكه‌ره‌وه‌یه‌كى بیانى پاره‌كه‌ى فڕێ نادا، ده‌زانێ چى بكا. بۆیه‌ش ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه سه‌رده‌مى ڕۆمانى درێژ تێنه‌په‌ڕیوه و ئه‌و ڕه‌قیبانه‌ى بۆ به‌رهه‌مه نووسراوه‌كان دروست بوون، وه‌ك ئینته‌رنێت، سه‌ته‌لایت و كۆمپیوته‌ر، هیچ كامێكیان نه‌یانتوانیووه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر میراتى گوته‌نبێرگ هەبێ.
هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
ــ چونكه كه كتێبێك ده‌گریته ده‌ست بۆ خوێندنه‌وه، خۆت ده‌رهێنه‌رى فیلمێكى كه له‌به‌ر ده‌ستى خۆته و هه‌ر كه ماندوو بووی، وازى لێ دێنى، بیر ده‌كه‌یه‌وه، جارجاره كتێبه‌كه وێك ده‌نێ و لە گژ فکر و خەیاڵان ڕۆ دەچی. فیلم یاخود شتى بینراو ئه‌م قازانجه‌ى نییه. ئێمه به شتى نووسراو ڕاهاتووین چونكه پێویسته بیرى لێ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ هه‌موو شتێك ببیسین، بۆ نموونه بیرت دێ فڵانی چى كرد، چى بوو... هه‌ندێكیشی ده‌خه‌ینه سه‌ر و پێوه‌ى ده‌نێین. ئه‌گه‌ر سه‌یرى فیلمێك بكه‌ین، به‌ده‌م گوڵه‌به‌ڕۆژه ترووكانه‌وه نازانین سه‌ره‌نجمان له‌سه‌ر گوڵه‌به‌ڕۆژه بێ یان دیمه‌نه‌كانى فیلمه‌كه. خێرا له‌پێش چاومان تێده‌په‌ڕێ و له‌وانه‌شه تەنیا ڕۆژێك لە یادماندا بێ و ته‌واو، به‌ڵام كتێب ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ى نییه، به بڕواى من تا كاتێك شتێكی له‌مه گرنگتر نه‌خولقێ هه‌ر ده‌مێنێتەوە، كه‌واته ڕۆمان هه‌روا به تیراژێكى زۆره‌وە خوێنه‌رى خۆی هه‌یه. نمونه‌ی ئۆرهان پامۆك دێنینه‌وه چونكه تازه خه‌ڵاتى نۆبێلی وه‌رگرتوە، ئه‌وه‌ى كه ڕۆمانه‌كانى به‌تیراژى په‌نجا هه‌زار و سه‌د هه‌زار بڵاو ده‌بنه‌وه، باش پێمان ده‌سه‌لمێنێ کە ڕۆمان هێشتا زیندووه.
سه‌باره‌ت به ئۆرهان پامۆك پێتان وانییه به‌جیهانی بوونى ئۆرهان پامۆك و به‌خشینى خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بیى نۆبێل به‌و نووسه‌ره به جۆرێک په‌یوه‌ست بێ به هه‌ندێك بێنه و به‌ره‌ى سیاسیه‌وه؟
- ئه‌م قسانه بۆ "پاسترناك"یش هه‌ڵبه‌ستران، به تایبه‌ت بۆ كتێبه‌كه‌ى "دكتۆر ژیڤاگۆ". ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به شۆلۆخۆفیش هه‌مان بۆچوون هه‌بوو، چونكه "دۆنى ئارام"، ئه‌و كتێبه بوو كه دواتر لایه‌نگرانى ستالین ڕه‌خنه‌یان لێگرت. بۆ زۆر كه‌سى تریش وتراوه، نا، من وابیر ناكه‌مه‌وه، زۆر نووسه‌ر له دنیادا به‌دیده‌كرێن كه به‌رهه‌مه‌كانیان لاوازه و ناڕه‌زایه‌تى سیاسى ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام دواجار خه‌ڵاتى نۆبێل له‌سه‌ر هه‌ندێك بنه‌ما پێشكه‌ش ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ڕۆمانه وه‌رگێڕدراوه‌ى پاموك بخوێنیته‌وه كه باسمكرد تۆش دێیه سه‌ر بۆچونه‌كه‌ى من و ده‌بینى حه‌قى خۆیه‌تى. به‌ڵام بیرمان نه‌چێ دونیا پێویستى به نووسه‌رى ناڕازییه. واته هه‌موو دونیا ده‌ڵێن ئه‌و نووسه‌ره كه ڕۆماننووسه نابێ له مه‌سه‌له‌كانى كۆمه‌ڵگه‌کەى دوور بێ. کە له به‌رامبه‌ر بێ مافى و زوڵم و سێداره ڕاده‌وستێ، كه له دژى قه‌تڵوعامى ئه‌رمه‌ن و كورد ده‌بێته‌وه، ئه‌وه نووسه‌رێكی حه‌ساسه. لێره‌دا ده‌ڵێن سیاسییه، به‌ڵام دیاره ئه‌و مه‌سه‌لانه له به‌ناوبانگ كردنى ئۆرهان پاموك و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵك له كتێبه‌كانى بگه‌ڕێ و تیراژى كتێبه‌كانى بچنێته سه‌ر، كاریگه‌رییان هه‌یه و له‌ئه‌نجامیشدا ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كەنە سه‌ر وه‌رگێڕانی كتێبه‌كانی به‌زمانەکانی دیكه.
ئاغاى ده‌روێشیان ئێوه‌ش نووسه‌رێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێستن و له به‌رامبه‌ر زۆر شت‌دا هه‌ڵوێستى شه‌فافتان نواندووه و ناڕه‌زایه‌تیتان ده‌ربڕیوه، ئایا تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه، هه‌روه‌ك زۆربه‌ى نوسه‌رانى خاوه‌ن هه‌ڵوێستی ئێران، ڕووبه‌ڕوى هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه بوونەتەوە؟
- بۆچى نا، من به‌ردەوام ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه بوومه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ساڵى ١٣٧٧ كه له كانوونی نووسه‌رانى ئێران، دوو هاوڕێی خۆشه‌ویست و بیرمه‌ندم له‌سه‌ر شه‌قام گیران و خنكێندران، ئه‌وه به‌رنامه‌یه‌ك بوو كه منیش تێیدا بووم و ده‌بوو كوژرابام. به‌رده‌وام بانگ ده‌كرێم، لێپێچینه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، موزاحیمه‌تى ته‌له‌فۆنیم بۆ دروست ده‌بێ، سووكایه‌تیم پێ ده‌كرێ، هه‌ر ڕێگه‌نه‌دان به كانوونى نووسه‌رانى ئێران خۆی جۆرێك هه‌ڕه‌شه‌یه، ڕێگه ناده‌ن ئه‌م ناوه‌نده چالاكی هه‌بێ و له ماڵێكى بچو‌وكدا و به ژماره‌یه‌كى كه‌مه‌وه كار بكا. گرنگتر له‌وانه‌ش كتێبه‌كانم به‌رده‌وام سانسۆر ده‌كرێن، به‌رپرسانى سانسۆڕ له لێدوانه‌كانیاندا ڕاشكاوانه گوتویانه كه هه‌ر كتێبێ بگاته ده‌ستمان، سه‌ره‌تا سه‌یرى ناوى نووسه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بزانین كێیه، ده‌نا له‌وانه‌یه هه‌ر ئەو كتێبانەی من به‌ناوى كه‌سێكىترەوە مۆڵه‌تیان پێبدرێ، به‌ڵام چونكه ناوى منى له‌سه‌ره، گرفتى بۆ دروست ده‌كه‌ن. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه هه‌ن و له‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌شدا ناكرێ ئاسوده بژی، هه‌میشه سێبه‌رى ترست له‌سه‌ره.
وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می كانوونی نووسه‌رانی ئێران، بە ڕای ئێوە بۆچى ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كانونى نوسه‌رانى ئێران‌دا دروست ده‌كرێ، بۆ مۆڵه‌تی پێنادرێ؟
ـــ چونكه كانوونى نوسه‌رانى ئێران گرنگ ترین دروشمى، دژایه‌تى سانسۆر و هه‌روه‌ها خه‌باته له‌پێناو ئه‌ندێشه و ئازادی ڕاده‌ڕبڕیندا، هه‌ر ئه‌م دوانه‌ش مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئه‌و ڕژێمانه‌ى سه‌ره‌تا به‌ڵێنى هاوكارى و به‌ڵێنى باشكردنى دۆخى بژێوى خه‌ڵك ده‌ده‌ن و پاشان به‌ڵێنه‌كه نابه‌نه سه‌ر و هه‌ر جۆره نارازاییه‌ك به‌مجۆره كارنه‌كردن و په‌یمان شكاندنەیان سه‌ركوت ده‌كه‌ن، كانوونیش یه‌كێكه له‌و ده‌زگایانه‌ى نایه‌وێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا بێده‌نگ بێ. سه‌رده‌مانێك خوالێخۆشبوو ئەحـمەدی شاملوو، له‌وتووێژێكدا سه‌باره‌ت به پرسیارێكى هاوشێوە گوتی: "ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت بده‌نه كانوونى نووسه‌ران ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌رجه‌م سه‌ندیكا و ڕێكخراوه سنفییه‌كان." كانوون، پێش هه‌موو شتێ ده‌زگایه‌كى سنفییه، ده‌مانه‌وێ له‌م كانوونه‌دا مافی نووسه‌ر له‌به‌ر چاو بگرین، چ له ڕوانگه‌ى بەڕەنگاری لەگەڵ سانسۆڕى به‌رهه‌مه‌كانی و چ له ڕوانگه‌ى پەرەدان بە ئازادیی ئه‌ندێشه و قه‌ڵه‌مەوە. هه‌روه‌ها هه‌ندێك بڵاوكراوه هه‌ن مافى نوسه‌ر پێشێل ده‌كه‌ن، ئێمه چونكه به قه‌ڵه‌م كار ده‌كه‌ین بته‌وێ و نه‌ته‌وێ دزه ده‌كه‌ینه گۆڕه‌پانى ئه‌ندێشه‌وه، چونكه ئه‌وه كارى ئێمه‌یه. سه‌رو كارى ئێمه له‌گه‌ڵ كارى ئه‌ندێشه و ڕاده‌ربڕینه. كارى مه ئه‌وه‌یه سانسۆر نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئافرێنەر بین، ئێمه سیاسی نین به‌ڵام هه‌ندێكجار ناچار ده‌بین بكه‌وینه ناو ئه‌و سنورانه‌وه، ئەگەرچی ئه‌وه‌ش بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى ده‌سه‌ڵات نییه. نامانه‌وێ ببینه سه‌رۆككۆمار. من له وتووێژه‌كانمدا گوتوومه ده‌توانم پۆلێكى ٣٠ كه‌سى به‌ڕێوه به‌رم، به‌ڵام ناتوانم قوتابخانه‌یه‌كى ٥٠٠ كه‌سى به‌ڕێوه ببه‌م. زۆربه‌ى هاوڕێیانی تریشم به‌مجۆره‌ن. ئه‌وانه وه‌ك چۆن "هاوێل" له چیك دێته سه‌ر كار كه نووسه‌ر بوو، ده‌ترسن له ئێرانیش شتێكى به‌مجۆره بێته ئاراوه. به‌ڵام ئه‌مه ڕونادا، جارجاره‌ش كه به ناچارى خۆ لە كاروبارى سیاسى هەڵدەقورتێنین، بۆ ئه‌وه‌یه كارى كۆمه‌ڵایه‌تى بكه‌ین. ده‌مانه‌وێ كۆمه‌ڵگە ئازاد بێ، بۆ گەیشتن بە ده‌سه‌ڵات ئه‌م ئیشه ناكه‌ین و دژى هێزو ده‌سه‌ڵاتین.
مامۆستا دەروێشیان، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتى كوردیدا ئاشنان؟
ــ وه‌ك ده‌زانن من له شوێنێك ژیاوم كه ئه‌ده‌بیاتى كوردى تیایدا قه‌ده‌غه بوو و هیچ كتێبێكی كوردی نه‌ده‌گه‌یشته ده‌ستمان یان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان سانسۆڕ ده‌كرا. له‌و كاته‌وه‌ى كه هه‌ندێك كتێبى كوردیم به‌ده‌ست گه‌یشتووە، ده‌ستم كردووە به‌خوێندنه‌وه‌یان و به ڕاستى زۆر زوو توانیم په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌دا ببەستم. ئه‌و كتێبانه‌م له ڕێى قاچاغه‌وه به ده‌ست ده‌گه‌یشت، دواى خوێندنه‌وه‌ى هه‌ندێك له چیرۆكه كوردییه‌كان، بۆ یه‌كه‌مجار نزیكه‌ى بیست و پێنج نووسه‌رى كوردم به كۆمه‌ڵگه‌ى فارسى زمان ناساند، به‌مه ناڵێن خزمه‌ت كردن به‌زمانى كوردى به‌ڵام چونكه به فارسى ده‌نووسم ده‌ڵێن خزمه‌ته به‌زمانى فارسى. باشه كام له‌و نووسه‌ر و شاعیرانه‌ى كرماشان، ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌یان هه‌یه، هاتوون به‌رهه‌مى كوردی‌یان كردۆته فارسى كه به‌تیراژێكى باش بڵاو بێته‌وه؟ ئه‌و كتێبه خه‌ریكه چاپى دووه‌م ده‌كرێته‌وه، ده‌توانم بڵێم دواى ساڵى ١٩٩١، ئاشناى ئه‌ده‌بیاتى كوردی بووم.
به پێی ئه‌و ئاشناییه‌تان، به بڕواى ئێوه ئه‌ده‌بیاتى كوردى چۆن ده‌توانێ ببێته ئه‌ده‌بیاتێكى جیهانى؟ ئایا ئه‌و ئاسته‌ى هه‌یه؟
ئه‌ده‌بیاتى كوردى خه‌ریكه ده‌بێته ئه‌ده‌بیاتێكى جیهانى. هه‌ندێك نووسه‌رى باش وه‌ك شێرزاد حه‌سه‌ن و به‌ختیار عه‌لى و فه‌رهاد پیرباڵ و زۆرى ترهه‌ن. ئه‌مانه له ژێر سێبه‌ری دیكتاتۆریی سه‌دامدا نه‌بوون و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات كاریان كردووه، واته زه‌مینه‌ى فه‌رهه‌نگیان هه‌بووه و له ده‌ره‌وه پته‌وتریان كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئێستا به‌رهه‌مى باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌رده‌گێڕدرێتە سەر زمانەکانی دیکە، ئه‌ده‌بیاتى كوردى، خه‌ڵاتى نێونه‌ته‌وه‌یى وه‌رگرتووه، با له بیرمان نه‌چێ له‌ئێراندا جگه له سادقى هیدایه‌ت، هیچكه‌س خه‌ڵاتى نێونه‌ته‌وه‌یى وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌وه‌ش گەشبینم ده‌كات. ئۆرهان پاموكیش، سه‌ره‌تا خه‌ڵاته‌كانى به‌ر له نۆبێلی بردۆته‌وه، كوردیش زۆر قۆناغی بڕیوه. ده‌مه‌وێ بڵێم ته‌نها به‌رهه‌م ڕۆڵ نابینێ به‌ڵكوو خه‌ڵاته‌كان ڕێگه بۆ خه‌ڵاتی گه‌وره‌تر له خۆیان خۆش ده‌كه‌ن. خه‌ڵاتی وه‌ك بۆكێر، پۆلیتزێر، گۆنكوور و پاشانیش نوبێل. من زیاتر ئومێدم به ئه‌ده‌بیاتی كوردی هه‌یه تا فارسی، چونكه سیمای نوێیان تێدا ده‌بینرێ و ڕۆژانه خۆیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام نووسه‌رانی لاوی كورد به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جۆراوجۆردا ڕووبه‌ڕوون. من ئه‌م ڕۆژانه بیستم كه له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا داستایفسكی وه‌رنه‌گێڕدراوه و تازه به‌تازه، ڕۆمانی "تاوان و سزا" ده‌كرێته كوردی، ئێمه له‌ئێران ٤٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تاوان و سزامان خوێندۆته‌وه، ئه‌مه زه‌برێكی گه‌وره له نووسه‌ری لاوی كورد ده‌دا. "شه‌ڕ و ئاشتی"ی تۆلۆستۆی نه‌كراوه به كوردی، ئه‌مه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه. به بڕواى من ده‌بێ هه‌موو كوردێك، یه‌ك دوو زمان فێر بێ بۆ ئه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ به‌رهه‌مى كلاسیكى جیهانى و به‌رهه‌مه‌كانى نۆبێل بخوێننه‌وه. ئه‌مه كێشه‌ى سه‌ره‌كییه كه هیوادارم چاره‌سه‌ر بكرێ. به‌رپرسانیش ده‌بێ ده‌زگایه‌ك دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه بیانییه‌كان وه‌ربگێڕدرێنە سەر زمانی کوردی، دەبێ سه‌رمایه گوزارى له‌سه‌ر بكرێ. ئه‌و كه‌سانه كۆبكه‌نه‌وه كه له تەک زمانه جیاوازه‌كاندا ئاشنایەیان هه‌یه.
وه‌كوو نووسه‌رێك ئایا پێتان وایه کە نووسه‌ر ده‌بێ ئیلتیزامى هه‌بێ؟
- هه‌موومان سه‌باره‌ت به ده‌وروبه‌رى خۆمان ئیلتیزاممان هه‌یه، بۆ نموونه تەنانەت پۆستمۆدێرنه‌كان كه هیچ شتێك به‌لایانه‌وه گرنگ نییه و ڕاست و چه‌پ پێیدا ده‌ده‌ن و ژیان به لایانه‌وه گاڵته‌یه، درۆ ده‌كه‌ن و پابه‌ندى پۆستمۆدێڕنیته‌ن.. چۆن ده‌كرێ مرۆڤێكی بێ به‌رپرسیار له‌م جیهانه‌دا بوونی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر پابه‌ند نین بۆچى ئیلتیزامیان هه‌یه بۆ بنه‌ماڵه؟ بۆچى شه‌وانه ده‌چنه‌وه ماڵى خۆیان؟ هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن پێویسته ئه‌مانه وه‌لا بنرێن، به‌ڵام دیسانیش ناتوانن، چونكه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌ژین. ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن با له نانه‌واخانه نان نه‌كڕن، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن با میوه و خواردنى ده‌وروبه‌ریان نه‌خۆن. ئه‌مانه هه‌مووی جۆرێكن له ئیلتیزام بۆ مرۆڤ، كه‌سێك کە ئه‌مانه مه‌سره‌ف ده‌كا ناچاره پابه‌ندى هه‌ندێك شت بێ. ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن با بچنه شوێنێك كه هیچ كه‌سى لێ نییه با بزانم ده‌توانن وه‌كو ڕۆبینسۆن كرۆزه بژین، ژیانى ڕۆبینسۆن كرۆزه نیشانی دا ئه‌و مرۆڤه‌ى پێشتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه‌یدا ژیاوه، ناتوانێ به‌ته‌نهایی بژی.
من زۆر جار بیستومه كه ئێوه له‌گه‌ڵ سه‌مه‌دی بێهره‌نگى به‌راورد ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌م به‌راورده له‌و ڕووه‌وه‌یه هه‌ردوكتان فارس نین و به فارسى ده‌نووسن یاخود ئەم بەراوردکارییە لایه‌نی فۆرم و ناوه‌رِۆكیش ده‌گرێته‌وه؟
ــ له‌وانه‌یه گرینگ ترین مه‌سه‌له ئه‌وه بێ كه‌من زۆر كاریگه‌ریی سه‌مه‌دى بێهره‌نگم له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ى ڕاستی بێ من له‌ته‌مه‌نی ٣٣ ساڵیدا ده‌ستم به نووسین كرد، یانى له ڕوانگه‌ى زۆر كه‌سه‌وه دره‌نگه. چونكه ده‌ڵێن ده‌بیت له پانزه شازده ساڵییه‌وه بنووسین، من زۆر ڕارا بووم له چاپى كتێبه‌كانم، له دوو زانكۆ، یه‌كیان دانشسه‌راى باڵاى تاران و ئه‌وى تریشیان دانیشگاى تاران، تا فه‌وقى لینسانس ده‌رسم خوێندووه و ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه نووسه‌رانى ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌وڵبده‌ن له شاره گووره‌كان بژین، ئەوا بە قازانجیانه، هه‌ڵسوكه‌وته‌كان و هاتوچۆکان زۆر گرنگن. پێشتر ئه‌میر حسین ئاریانپور و جه‌لالى ئالى ئه‌حمه‌د و سیمین دانیشوه‌ر، ماۆستاى زانكۆ بوون، ده‌كرا سوود له‌مانه ببینین، ئه‌وانه كاریگه‌رىی زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ر من، جگه له‌وه من و سه‌مه‌دی بێهره‌نگی، ژیانێكی وه‌ك یه‌ك ژیاوین، كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌مه‌دی بێهره‌نگیدا ئاشنا بووم، سه‌ره‌تا كتێبی منداڵانم نووسی، وه‌ك ئه‌و. من هه‌رچه‌ند ناگه‌مه ئاستی ئه‌و به‌ڵام ئه‌ویش له بنه‌ماڵه‌یه‌ك ژیا كه لە بنه‌ماڵه‌ی من دەچوو. هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌ی مندا ڕۆیشته دانیشسه‌را. من ڕۆژنامه‌ی دیواریم دروست كرد، ئه‌ویش دروستی كردبوو. ئه‌و بوو به مامۆستا، منیش له كوردستان مامۆستایه‌تیم كرد. ئه‌و چوو بۆ زانكۆ، منیش هه‌روا. ئه‌و به‌و شێوه‌یه له "ئاراس" كوژرا، كه به‌داخه‌وه من زیندووم. (به پێكه‌نینه‌وه)
هیوادارم هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ بن، مامۆستا بە بۆچوونی ئێوە له كوردستان، چی بكرێ باشه بۆ ئه‌وه‌ی گوڕوتینێكی زیاتر به‌ره‌وتی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی بدرێ؟
ــ ڕاسپارده‌م به تایبه‌ت بۆ نووسه‌ران و شاعیرانی لاو ئه‌وه‌یه فه‌لسه‌فه بخوێننه‌وه. "جیهانی سۆفی" بخوێننه‌وه. به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئاشنا نین ده‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌دا. چێژه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی دۆرانت، مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا هی ڕاسێل. به‌دوای ئه‌مانه‌دا ئیتر ده‌كه‌ویته ناو فه‌لسه‌فه‌وه، چونكه هه‌ر یه‌ك له‌مانه كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌یان هه‌یه و سه‌ره‌تایه‌كن بۆ كه‌وتنه ناو جیهانی فه‌لسه‌فه‌وه. نووسه‌ری ئه‌مڕۆ، پێویسته كتێبی "سه‌د ساڵ چیرۆكنووسی" بخوێنێته‌وه، له‌ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا ئه‌و شتانه‌مان نییه كه پێش مه‌رجن بۆ نووسین و كاری ئه‌ده‌بی. به‌مدواییانه من و ڕه‌زا خه‌ندانی مه‌هابادی، هه‌ندێك كتێبمان به ناوی "چیرۆكه خۆشه‌ویسته‌كانی من" ئاماده كرده‌وه كه به‌رگی شه‌شه‌می وا له‌ژێر چاپدایه، ئەم زنجیرە کتێبانە، چیرۆك و ڕه‌خنه‌ی چیرۆكن به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل. شاعیره لاوه‌كان ده‌بێ حه‌تمه‌ن كتێبی "مێژووی ڕاڤه‌یی شیعری فارسی"ی شەمسی له‌نگروودی بخوێننه‌وه. ئه‌مانه هه‌مووی یارمه‌تیده‌رن. مێژووی شیعر و ئه‌ده‌بی خۆتان بنووسنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك بتوانێ سوودی لێ ببینێ.

وه‌ك دوا پرسیار ئه‌گه‌ر باس له ئه‌زموونه‌كانی ڕابردووی خۆتان بكه‌ن، چۆنی باس ده‌كه‌ن، هەروەها ئه‌گه‌ر بتانەوێ ئه‌مانه بگوازنەوە بۆ نه‌وه‌یه‌كی نوێ؟
ــ من به درێژایی ژیانم لەوە تێگه‌یشتم کە دەبوایە ئه‌م كاره‌م بكردایه، به‌مجۆره به‌رِێدا به‌رۆیشتمایه، به‌گوێره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی هاتۆته به‌رده‌مم، بژیمایه. به‌گوێره‌ی ئه‌زموونه‌كانم، پێموایه نابێ هیچ به‌ربه‌ستێك هه‌بێت، تێگه‌یشتم نابێ دوور بم له‌گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا. له دونیای ئه‌مرِۆدا ئایدیۆلۆژیا گرنگ نییه، دونیا، دونیای فره‌ڕه‌نگییه. ئایدیۆلۆژیایه‌كی تایبه‌ت ناتوانێ به‌سه‌ر جیهاندا حوكم بكا. پێموایه سه‌رده‌می ئه‌مه نه‌ماوه. ئێستا پێویسته هه‌موو بیروبۆچوونه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كۆ ببنه‌وه. حكومه‌تێكی وه‌ك ساندنیسته‌كانمان هه‌بێ كه هه‌ر مرۆڤێك بتوانێ له مه‌جلیسه‌كه‌یدا به‌شدار بێ. لاوان پێویسته بیر له‌مه بكه‌نه‌وه. شێواز و سه‌بكی جۆراوجۆریش تاقی بكه‌نه‌وه، من قه‌ت له دژی ئه‌وه نیم لاوێك كار له‌سه‌ر پۆست مۆدێڕنه بكا، چونكه من له‌ژیانمدا دژی سانسۆڕ بووم و پێموایه ده‌بێ ئه‌ندێشه ئازاد بێ، به‌ڵام نابێ به‌رده‌نگی خۆیان فه‌رامۆش بكه‌ن. ئه‌گه‌ر بۆخۆیان ده‌نووسن، با به‌رهه‌مه‌كه‌یان هه‌ر چاپ نه‌كه‌ن. ئۆرهان پاموك پۆست مۆدێرِنه، به‌ڵام گێرِانه‌وه‌كانی تا دوایی به‌دوای خۆیانا ڕاتده‌كێشێن. تا كتێبه‌كانی تەواو نەکەی، واز لە خوێندنەوەیان ناهێنی. من خۆم له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌وه بوومه چیرۆكنووس نه‌ك له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمۆڵه‌كانی چیرۆكنووسین. ناڵێم ئه‌وانه نه‌خوێندرێنه‌وه. دواجار منیش خوێندمنه‌وه. به‌ڵام مرۆڤ به‌مجۆره خۆی شتێكی نوێ ده‌دۆزێته‌وه، تۆ ئه‌گه‌ر شتێك بدۆزیته‌وه، چێژێكی تایبه‌ت بە خۆی هه‌یه و هێزی بیركردنه‌وه‌ت ده‌باته سه‌ر. من ئه‌وه‌نده‌م چیرۆك خوێنده‌وه كه شێوازه‌كانی چیرۆكنووسینم بۆ ده‌ركه‌وت. بۆیه‌ش هه‌موو شتێك له ئه‌نجامی هه‌وڵدانه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێ.

زۆر سوپاس به‌ڕێز دەروێشیان.
ــ منیش سوپاستان ده‌كه‌م.
عەلی ئەشڕەف دەرویشیان لە چەند دێڕێک‌دا:
ــ ساڵی ١٣٢٠ی هه‌تاوی له كرماشان له‌دایكبووه.
ــ ماوه‌یه‌كی زۆر مامۆستا بووه.
ــ هاوینی ١٣٥٠ به‌هۆی چالاكیی سیاسی و كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی "از این ولایت" ده‌ستگیر كراوە و هه‌شت مانگ له‌زینداندا ماوه‌ته‌وه.
ــ سێ ساڵ دواتر، له‌كاتێكدا سێ مانگ به‌سه‌ر زه‌ماوه‌نده‌كه‌یدا تێپه‌ڕیبوو، دیسان ده‌ستگیر كرایەوە و به پازده ساڵ زیندان حوكم درا.
ــ دوابه‌دوای شۆڕشی ئێران له زیندان ئازاد كرا.
ــ به‌رهه‌مه‌كانی بۆ پازده زمان وه‌رگێڕدراون.
ــ هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی بریتین له: "از این ولایت"، "ابشوران"، "فصل نان"، "قصه‌های بند"، "سالهای ابری"، "درشتی"، "روزنامه‌دیواری مدرسه ما"، "افسانه‌ها و متلهای كردی"، "فرهنگ گویش كرمانشاهی"، "فرهنگ افسانه‌های مردم ایران"، "نقدو بررسی ادبیات كودكان و نوجوانان".