به‌شی یه‌که‌م
بۆچی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش لێپرسراوێکی پایه‌بڵند له ئه‌نقه‌ره ڕایگه‌یاند حکومه‌ت په‌یڕه‌ویی له ستراتژییه‌کی نوێ له‌مه‌ڕ کوردان ده‌کا. له پێناو ئه‌مه‌دا سه‌ر له‌نوێ چاوپێکه‌وتنه‌کان ده‌ست پێ ده‌که‌نه‌وه! به‌ڵام جیاوازی ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره‌یان لەگەڵ ئیمراڵی و په‌که‌که چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام نادرێ. له‌مه‌وبه‌دوا، کێشه‌که لەگەڵ پێکهاته سیاسییه‌کان تاوتوێ ده‌کرێ. وه‌زیره‌کانی حکومه‌ت ئاگایان له‌م ستراتژییه نوێیه نه‌بوو، به‌ڵام سه‌رۆک وه‌زیر له فڕۆکه‌دا کاتێک ده‌چوو بۆ کۆریا، بوونی وه‌ها ستراتژییه‌کی بۆ کۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌نووس پشت ڕاست کرده‌وه و له پێناو وتوێژدا بانگه‌وازی ئاڕاسته‌ی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) کرد. به‌ده‌په له وەڵامی ئه‌م بانگه‌وازه‌دا، ڕایگه‌یاند بۆ وتوێژ و چاوپێکه‌وتن ئاماده‌م به‌ڵام... ئه‌ی پاشان چی ڕووی دا؟ گه‌لۆ وەڵامێک له حکومه‌ته‌وه بۆ به‌ده‌په هات؟ ئه‌گه‌ر به‌ده‌په لەگەڵ حکومه‌ت دابنیشێ، داوای چی له حکومه‌ت ده‌کا؟ وتوێژه‌کان له چ هه‌لومه‌رجێکدا به‌رده‌وام ده‌بن؟ به‌ده‌په، چی به ئیمڕالی و قه‌ندیل ده‌ڵێ؟ ئایا به‌ده‌په پلانێکی ئاشتی به ده‌سته‌وه‌یه؟ حکومه‌ت چاوه‌ڕوانی چۆن چاره‌سه‌رییه‌که؟ ئیمڕاڵی چۆن چاره‌سه‌رییه‌کی ده‌وێ؟ قه‌ندیل ده‌ڵێ چی؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر خاکێک به په‌که‌که نه‌درێ که خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری بێ، مل بۆ ئاشتی ده‌نێ؟ قه‌ندیل، گوێ بۆ ئۆجه‌لان ده‌گرێ؟ له سیلڤان بۆچی گوێی پێنه‌دا؟ له پێڤاژۆی چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئۆسلۆدا چ شتێک ڕووی دا؟ له ڕوانگه‌ی به‌ده‌په‌وه، دانوستانه‌کانی ده‌وڵه‌ت لەگەڵ ئیمڕالی، په‌که‌که و که‌جه‌که بۆچی و چۆن و که‌ی کۆتای‌یان پێ هات؟ ئاخۆ په‌که‌که ئاماده‌یه چه‌که‌کان بێده‌نگ بکا؟ ئه‌ی حکومه‌ت له پێناو بێده‌نگ کردنی چه‌که‌کان چه‌ند ئاماده‌یه؟ کورده‌کان چۆن ستاتۆیه‌کی سیاسیان گه‌ره‌که؟ سنوری جوگرافیایی هه‌رێمه‌کانی خۆسه‌ر چۆن دیاری ده‌کرێن؟ چ ڕوداوگه‌لێک چاوه‌ڕوانی تورکیایه‌ک ده‌که‌ن که کێشه‌ی کوردی چاره‌سه‌ر نه‌کردبێ؟ کوردستان چۆن داده‌مه‌زرێ؟ سه‌رجه‌م ئه‌م پرسیاره گرنگانه‌ی په‌یوه‌ندیدار به پرسی کورد و تورکیامان ئاڕاسته‌ی هاوسه‌رۆکی گشتی به‌ده‌په، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش کرد. وەڵامی زۆر ڕوون، زۆر سه‌رنج ڕاکێش و جێگه‌ی مشتومڕمان ده‌ست که‌وت.
سازدانی: نه‌شه دوزه‌ل – ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف
له تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
نه‌شه دوزه‌ل: پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر {ئه‌ردۆغان} ستراتیژی نوێی کوردی ڕاگه‌یاند و گوتی له مه‌ڕ پرسی کورد لەگەڵ پارته سیاسیه‌کان دانوستان ده‌که‌ن، ئێوه ڕاتانگه‌یاند بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان ئاماده‌ن. ئایا حکومه‌ت وەڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی ئێوه‌ی دایه‌وه؟
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: نه‌خێر، وەڵامی نه‌داوه‌ته‌وه. سه‌رۆک وه‌زیر، وه‌ک دوا قسه گوتیشی "ئه‌گه‌ر هاوسه‌رۆکه‌کان به ئیراده‌ی خۆیان بڕیار بده‌ن، چاوپێکه‌وتنیان لەگەڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به پێچه‌وانه‌وه لەگەڵ یان دانانیشین." زۆر سه‌رنج ڕاکێشه! سه‌رۆک وه‌زیر ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئیراده و هێزی بڕیاردانتان نه‌بێ و نه‌توانن له سه‌ر بڕیارێک کۆک بن، بۆ ده‌بێ چاوپێکه‌وتنتان لەگەڵ ئه‌نجام بده‌م؟"
به‌ڕای ئێوه ده‌یه‌وێ بڵێ چی؟ سه‌رۆک وه‌زیر گوتی "لەگەڵ ئه‌و لایه‌نه دانوستان ده‌که‌ین که له ڕێکخراوێکی تیرۆریستیه‌وه فه‌رمانی پێ نه‌درێ و خاوه‌ن ئیراده بێ".
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌کانی پشت ئه‌م دێڕانه بخوێنینه‌وه، سه‌رۆک وه‌زیر ده‌ڵێ "ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی ده‌مه‌وێ قسه‌ی له سه‌ر بکه‌م، چه‌که". ئه‌گینا گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیر ده‌یه‌وێ له سه‌ر پرسی کورد گفتوگۆ بکا، ده‌توانێ لەگەڵ به‌ده‌په سه‌باره‌ت به هه‌موو شتێک قسه بکا.
هه‌موو شتێک وه‌ک چی؟
په‌روه‌رده به زمانی زگماکی، ده‌ستووری نوێ، شارۆمه‌ندی ده‌ستوری، گۆڕانکارییه‌کانی ده‌ستوور و تاد. سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌م مژارانه، خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆمانین و هێزی بڕیاردانیشمان هه‌یه. به‌ڵام ده‌ردی سه‌رۆک وه‌زیر، ماف و ئازادی کورد نییه! بۆیه ده‌ڵێ "لەگەڵ به‌ده‌په سه‌باره‌ت به چی قسه بکه‌م؟ ئه‌وان هێزی بڕیاردان و ده‌سته‌ڵاتیان نییه." چونکه ئه‌و به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ له سه‌ر چه‌ک قسه بکا. له مێشکی ئه‌ودا، سه‌باره‌ت به پرسی کورد ته‌نیا چه‌ک هه‌یه!
ئێوه وەڵامی بانگه‌وازه‌که‌تان دایه‌وه و گوتتان "بۆ دانوستان ئاماده‌ین"، چاوه‌ڕوانی چۆن وەڵامێکن له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه؟
پێموانییه وەڵام بده‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر حکومه‌ت لەگەڵ ئێوه له سه‌ر مێزی دانوستان دابنیشێ، له چ هه‌لومه‌رجێکدا درێژه به دانوستانه‌کان ده‌ده‌ن؟
مه‌رجی سه‌ره‌کیمان ئه‌وه‌یه دانوستانه‌کان ڕاشکاوانه و شه‌فاف بن. دوای هه‌ر دیدارێک، ڕای گشتی له ناوه‌ڕۆکی چاوپێکه‌وتنه‌که ئاگادار بکرێته‌وه. ده‌بێ هه‌موو ئه‌و شتانه ڕوون بکرێنه‌وه که ئێمه چیمان گوتووه، قسه‌ی ئه‌وان چی بووه و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه چی بووه. مه‌رجی دووهه‌ممان ئه‌وه‌یه دوای هه‌ر چاوپێکه‌وتنێک، حکومه‌ت هه‌نگاوی پراتیکی و به‌رچاو به‌رز بکاته‌وه.
تێنه‌گه‌یشتم...
سه‌باره‌ت به پێڤاژۆی دانوستان، ته‌نیا به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌نگاوی به‌رچاو و دیار متمانه به لایه‌نه‌کان ده‌دا و ته‌نیا له‌م حاڵه‌ته‌دا، ده‌کرێ که‌شوهه‌وای بێ پێکدادان بخوڵقێ. له ژێر سایه‌ی که‌شوهه‌وایه‌کی ئارامیشدا، دانوستانه‌کان زیاتر پێش ده‌که‌ون. یانی دوو پێڤاژۆ هاوکات یه‌کتری ته‌واو ده‌که‌ن. بڕوانن... به هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژ به کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) و گوشاری سه‌ر چاپه‌مه‌نی، هه‌نووکه هه‌لومه‌رجی سیاسی ژه‌هراوی کراوه. حزبێک که حه‌وت هه‌زار ئه‌ندام، نوێنه‌ر و سه‌رۆک شاره‌وانی له گرتووخانه‌کان دایه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی خۆی به شێوه‌یه‌کی تۆکمه له ڕێگه‌ی که‌ناڵه سیاسی و دیموکراتیکه‌کانه‌وه ڕابگه‌یه‌نێ، ئه‌شێ به‌هێز بێ. که‌واته، هه‌ندێک گۆڕانکاری ده‌ستووری و به تایبه‌ت یاسای تێکۆشان دژی تیرۆر پێویستن.
واته یه‌کێکی تر له مه‌رجه‌کانتان، گۆڕینی بنکه‌ی دژی تیرۆر و به‌ردانی گیراوانی دۆزی که‌جه‌که‌یه؟
به‌ڵێ. له سه‌ر مێزی دیالۆگ لەگەڵ حکومه‌ت، ئه‌م مژارانه ده‌خه‌ینه به‌ر باس. ده‌مانه‌وێ له‌مڕوه‌وه هه‌نگاو به‌رز بکرێنه‌وه. به‌ندکراوانی که‌جه‌که ئازاد بکرێن و چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بدرێ. چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه نه‌نرێن، شانسی چاوپێکه‌وتنیش له ئارادا نامێنێ. به‌ده‌په، حزبێکه ڕۆژانه ئه‌ندامانی قۆڵبه‌ست ده‌کرێن. تەنانەت هیچ گه‌ره‌نتیه‌ک نیه که من نه‌گیرێم. ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری ئێمه بۆ کۆمیسیۆنی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی قۆڵبه‌ست کرا. بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌کی سه‌دساڵی دوایی تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێ، ئیتر پێویسته هه‌نگاوی پراتیکی بنرێن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌ت هه‌نگاو نه‌نێ...
چ ڕوو ده‌دا؟
ئه‌گه‌ر حکومه‌ت هه‌نگاو نه‌نێ، له لایه‌که‌وه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و شه‌پۆلی قۆڵبه‌ست کردنی ئه‌ندامانی که‌جه‌که به‌رده‌وام ده‌بێ و له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌گه‌ر به به‌ده‌په بگوترێ "من هه‌مدیس له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چه‌ک قسه‌ت لەگەڵ ده‌که‌م"، له ڕاستیدا ئه‌مه دێته ئه‌و واتایه‌ی که حکومه‌ت نیازی چاوپێکه‌وتن و دانوستانی نییه. لەگەڵ ئه‌مه‌دا، یه‌که‌م چاوه‌ڕوانی ئێمه له ده‌ست پێکردنی دانوستانه‌کاندا بێده‌نگ کردنی چه‌که‌کانه.
چه‌که‌کان چۆن بێده‌نگ ده‌کرێن؟
چه‌که‌کان پێویسته دوو لایه‌نه بێده‌نگ بکرێن و پێویسته حکومه‌تیش له پێناو ئه‌مه‌دا، تێ‌بکۆشێ. ده‌بێ حکومه‌ت ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌کان ڕابگرێ. په‌که‌که‌ش ده‌بێ ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نێ. سه‌ره‌تا ده‌بێ پێشخانێکی ئاوا دابمه‌زرێ. ئه‌گه‌ر پێشخانێکی ئاوا دروست نه‌بێ، له گفتوگۆ سه‌ره‌کییه‌کانماندا تووشی ئاسته‌نگی ده‌بین! پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاکه‌په) ده‌ڵێ "لەگەڵ تیرۆر دانانیشم"، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو تا سێ ساڵ له ئیمڕالی و ئۆسلۆ دانوستانی ئه‌نجام دا. ئه‌وده‌میش سه‌رۆک وه‌زیر ده‌یگوت "لەگەڵ تیرۆر دانانیشم". له‌م ڕوانگه‌وه، پێموانییه دانوستانه‌کان به یه‌کجاری کۆتای‌یان پێ هاتبێ.
دانوستانه‌کان لەگەڵ په‌که‌که درێژه‌یان ده‌بێ؟
بڕوا ناکه‌م، به‌ڵام ناشێ بگوترێ "ئیتر جارێکی دیکه چاوپێکه‌وتن له نێوان په‌که‌که و ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجام نادرێ". ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج بلوێ و قه‌ناعه‌تی دانوستان پێش بکه‌وێ، بۆی هه‌یه سه‌رله‌نوێ چاوپێکه‌وتنه‌کان ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، به‌ده‌په ده‌توانێ ڕۆڵ بلیزێ. با به‌مجۆره شی بکه‌مه‌وه... بڵا حکومه‌ت قورسایی سیاسی کێشه‌ی کورد لەگەڵ ئێمه تاوتوێ بکا. ئێمه، به‌رده‌نگی سیاسی کێشه‌که‌ین. ئێمه له‌مڕوه‌وه ده‌نگ، پشتیوانی و ده‌سه‌ڵاتمان له ده‌نگده‌ران وه‌رگرتوه. مه‌شڕوعیه‌تمان هه‌یه. ئێمه...
به‌ڵێ...
ئێمه پڕۆژه، به‌رنامه‌ی زه‌مه‌نی و پێشنیاری چاره‌سه‌ریمان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ماف و ئازادییه‌کانی گه‌لی کورد به چ شێوه‌یه‌ک له ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی و له ئاستی یاسا ئیدارییه‌کان گه‌ره‌نتی بکرێن و کێشه‌ی یه‌کسانی چۆن چاره‌سه‌ر بکرێ. حکومه‌ت، له مژاره سیاسیه‌کاندا زۆر به ئاسانی ده‌توانێ گفتوگۆمان لەگەڵ بکا.
حکومه‌ت چ شتێک لەگەڵ ئێوه‌دا ناتوانێ بخاته به‌ر باس؟
سه‌باره‌ت به چه‌ک و ئاگربه‌ست ناتوانێ ڕاسته‌وخۆ لەگەڵ ئێمه چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بدا: سه‌رۆک وه‌زیر زۆر باش ده‌زانێ ئێمه له‌م ڕوه‌وه، ده‌سه‌ڵاتمان نییه. ئێمه ڕاسته‌وخۆ ناتوانین له سه‌ر چه‌که‌کان بڕیار بده‌ین. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان قه‌بوڵیان بێ، ئه‌وا ده‌توانین سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی چه‌ک، ڕۆڵی ناوبژیوانی بگێڕین. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وانه‌ش، سه‌رۆک وه‌زیر ده‌یه‌وێ لەگەڵ ئێمه‌دا مه‌سه‌له‌ی چه‌ک بخاته گفتوگۆ! پاشان دێ و ده‌پرسێ "ئه‌گه‌ر له‌مڕوه‌وه ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانتان نییه، من بۆچی لەگەڵ ئێوه دابنیشم؟"
ئه‌ی وەڵامی ئێوه چیه؟
ئێمه‌ش ده‌ڵێین "ئاخۆ ده‌ردی تۆ ته‌نیا چه‌که؟ ئه‌ی ماف و ئازادییه‌کانی کورد چی‌یان به‌سه‌ر دێ؟ وه‌ره با قسه له سه‌ر ئه‌مانه بکه‌ین". چونکه پرسی سه‌ره‌کی، کێشه‌ی کورده. مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی، کێشه‌ی په‌که‌که نییه! ئێمه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی پارتیمان و ئه‌و ده‌نگانه‌ی پێمان دراوه، په‌یوه‌ندیدار به مافه‌کانی گه‌لی کورد توانای هه‌ر چه‌شنه بڕیارێکمان هه‌یه، به‌ڵام بڕیاردان له سه‌ر چه‌ک، له توانای ئێمه به‌ده‌ره. سه‌رۆک وه‌زیریش ئه‌مه ده‌زانێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی له ئێمه‌ی گه‌ره‌که، په‌یوه‌ندی به چه‌که‌وه هه‌یه، ده‌توانێ له شوێنێکی تر چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بدا.
له کوێ؟
لەگەڵ په‌که‌که و ئۆجه‌لان چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بدا.
ئه‌ی باشه بۆ مه‌سه‌له‌ی وازهێنان له چه‌ک و دابه‌زین له چیاکان، پێویسته لەگەڵ قه‌ندیل چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بدرێ یان لەگەڵ ئۆجه‌لان؟
پێویسته لەگەڵ هه‌ردووکیان چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بدرێ. ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌و لایه‌نانه به‌شداری پێڤاژۆکه نه‌کرێ، ئه‌وا کاروباره‌کان سه‌قامگیر نابن. به‌ڵام قسه‌ی دوایی له بڕیاری کۆتایی په‌که‌که‌دا، ئۆجه‌لان ده‌یکا. پێویست حکومه‌ت بڵێ "ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نێ، منیش ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌کان ڕاده‌گرم."
به‌ڕای ئێوه حکومه‌ت ئه‌م مه‌رجانه‌تان په‌سند ده‌کا؟
باس له مافی گه‌لێکی بیست میلیۆنی ده‌کرێ. ئه‌م مه‌رجانه چین؟ هێشتا ئه‌مه سه‌ره‌تای ڕێگه‌یه! ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ته‌نانه‌ت له شێوازدا، نیازی هه‌نگاونان و کرانه‌وه‌ی نه‌بێ... مینه‌کانی به‌رده‌م چاوپێکه‌وتن خاوێن نه‌کاته‌وه... جا سه‌باره‌ت به مافه‌کانی کورد، لەگەڵیاندا باسی چی بکه‌ین؟ له‌ڕوانگه‌ی حکومه‌ته‌وه، ئه‌و بابه‌ته زۆر قورستره.
ئایا پێتان وایه حکومه‌تیش له به‌رامبه‌ردا مه‌رجی ده‌بێ؟
بۆ ئه‌وه‌ی ڕای گشتی پشتیوانی بکا، بێگومان مه‌رجی ده‌بێ. ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ گوێمان له شه‌رت و مه‌رجه‌کانی ئه‌و بێ.
باشه دوابه‌دوایی ئه‌م لێدوانانه‌ی هه‌ر دوو لا، له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه چاوپێکه‌وتنی نافه‌رمی لەگەڵ که‌س ئه‌نجام دراوه؟
نه‌خێر. نه چاوپێکه‌تنێکی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام دراوه و نه په‌یامێکمان پێ گه‌یشتووه.
ئه‌گه‌ر دانوستانه‌کان ده‌ست پێ بکه‌ن، چاوتان به ئیمرالی یان قه‌ندیل ده‌که‌وێ، هیچیان پێ ده‌ڵێن؟ یاخود ته‌نیا گوێیان لێ ده‌گرن و قسه‌کانیان به حکومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نن؟
نه‌خێر. ئێمه له‌م نێوانه‌دا، ته‌نیا نابینه که‌ناڵی په‌یوه‌ندی، به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ر دوو لایه‌ن، بکه‌ونه پۆزۆسیۆنێکه‌وه چاره‌سه‌ری به دواوه بێ. به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویسته متمانه‌مان به قۆناغه‌که بێ. چونکه ته‌نیا له وه‌ها دۆخێک‌دا، ده‌توانین قه‌ناعه‌ت به‌وان بێنین متمانه به‌م قۆناغه بکه‌ن. سه‌یر که‌ن... ئه‌مه خاڵێکی زۆر گرنگه. هه‌ر دوو لایه‌ن به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت نه‌که‌ن که پێشتر چاوپێکه‌وتنێک ئه‌نجام نه‌دراوه گه‌یشتبێته بن به‌ست.
چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن؟
دانوستانه‌کانی ڕابردوو، بۆ هه‌ردوو لا بەنرخ بوو. دواجار هه‌م ئۆجه‌لان و هه‌میش په‌که‌که له چاوپێکه‌وتنه‌کاندا، به ئیراده‌ی سیاسی زۆر بێ متمانه‌ن. هه‌ردووکیان بڕوایان به‌و لێژنه‌یه هه‌بوو که چاوپێکه‌وتنه‌کانی به‌ڕێوه ده‌برد، به‌ڵام بڕوایان به حکومه‌ت نه‌بوو. چونکه حکومه‌ت له ڕه‌وتی چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئه‌و لێژنه‌یه لەگەڵ ئیمڕالی، په‌که‌که و که‌جه‌که هیچکات ئیراده‌یه‌کی سیاسی به‌هێزی نیشان نه‌دا.
ئایا ناهه‌قی ناکه‌ن؟ ساڵی ڕابردوو، دروست به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان، کاسێتی تۆمارکراوی چاوپێکه‌وتنی لێژنه‌ی ڕاسپێردراوی حکومه‌ت واته ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا (میت) لەگەڵ په‌که‌که له ئۆسلۆ دزه‌ی کرده ده‌ره‌وه... حکومه‌ت سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
بڕوانن... ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ پێڤاژۆی ئۆسلۆ به‌مجۆره ڕۆیشته پێش. ئه‌و لێژنه‌یه‌ی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتی دانوستانی پێ‌درابوو، له کاتی ئاماده‌بوونی پرۆتۆکۆلدا، لەگەڵ حکومه‌ت چاوپێکه‌وتن و ڕاوێژی ئه‌نجام دا! پاش ئه‌وه‌ی پرۆتۆکۆل حازر بوو و حه‌واڵه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان کرا، حکومه‌ت به جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وتی کرد وه‌ک بڵێی ئه‌م پرۆتۆکۆلانه به هیچ جۆرێک بوونیان نییه و ئه‌مانه ته‌نیا بیرۆکه‌ی ئۆجه‌لانن و ئه‌و خۆی له سه‌ر کاغه‌ز هه‌ندێ شتی نووسیوه.
که‌وابێ بۆ دانیشتن لەگەڵ حکومه‌ت مه‌رجێکی دیکه‌شتان هه‌یه؟ ئایا به حکومه‌ت ده‌ڵێن "با له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین که پێڤاژۆی ئۆسلۆ ڕاوه‌ستا"؟ له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن که پێتان وایه وه‌ستێنراوه؟
ئێمه وا ناڵێین به‌ڵام هیوادارم ئۆجه‌لان و په‌که‌که وا بڵێن. ئێمه ئه‌و کات له نێو دانوستانه‌کاندا نه‌بووین. ئه‌وان ده‌ڵێن "بۆ ئه‌وه‌ی به‌م پرۆتۆکۆلانه بگه‌ین، دوو سێ ساڵ چاوپێکه‌وتنمان ئه‌نجام دا و گفتوگۆمان کرد. له‌مڕوه‌وه قسه‌کانمان بوون به ده‌قێکی نووسراو. لێژنه‌که ئه‌وانه‌ی برده کن حکومه‌ت و حکومه‌تیش ڕه‌تی کردنه‌وه". چونکه پرۆتۆکۆل، پێڤاژۆیه‌ک پێناسه ده‌کا و ئه‌نجامه‌که‌ی چه‌ک کردنه. بۆیه ده‌رباره‌ی پرۆتۆکۆلێک که قه‌ندیلیش دانی پێدا نابێ، چاوه‌ڕوانی وەڵامێک له حکومه‌ت ده‌کرێ.
به‌ڵام خۆ پێڤاژۆی ئۆسلۆ و ئه‌و پڕۆتۆکۆلانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌ودا هاتنه ئاراوه، ته‌نیا وازهێنان له چه‌ک نه‌بوو. له په‌روه‌رده به زمانی زگماکیه‌وه بگره تا ماف و ئازادییه‌کانی کوردان له‌و پڕۆتۆکۆلانه‌دا گونجێنرابوون. ئه‌گه‌ر له‌و پڕۆتۆکۆلانه‌وه پاشه‌کشه نه‌کرێ، ئێوه لەگەڵ حکومه‌ت له سه‌ر چ شتێک دانوستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟
ده‌مه‌وێ بپرسم ئه‌م پڕۆتۆکۆله بۆچی هه‌ڵوه‌شایه‌وه؟ حکومه‌ت ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی هۆکاری ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی پڕۆتۆکۆله‌کان به ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نێ. ئیتر پێویسته حکومه‌ت له سه‌ر ئه‌م پڕۆتۆکۆلانه گفتوگۆ بکا. ده‌بێ بڵێ "فڵان ماده په‌سند ده‌که‌م و فیسار ماده‌ی ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه". پێویسته بڵێ "بناغه‌ی دیالۆگی ئێمه لەگەڵ په‌که‌که و ئۆجه‌لان، ئه‌م پڕۆتۆکۆله‌یه"!
ئێوه ده‌ڵێن ئۆجه‌لان و په‌که‌که وه‌ک یه‌ک جه‌سته هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه، به‌ڵام گۆیا به‌م شێوه‌یه نه‌بوو. ئه‌و ده‌مه‌ی ئۆجه‌لان گوتی "هه‌موو شتێک باش ده‌ڕواته پێش، شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌ل پێویست ناکا"، قه‌ندیل گوێی به ڕاسپارده‌کانی ئۆجه‌لان نه‌دا و ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه جوڵایه‌وه. له سه‌ر مێزی دیالۆگ هه‌ستا و هێرشی "سیلڤان"ی ئه‌نجام دا.
ئه‌مه دووره له ڕاستیه‌وه! ئێمه ده‌زانین قۆناغه‌که به‌مجۆره نه‌ڕۆیشته پێش. ئه‌وکات ده‌ستێوه‌ردانێکی گه‌وره کرا. حکومه‌ت به گوتنی "سه‌یر که‌ن من خه‌ریک بووم ئاشت ده‌بوومه‌وه، ئه‌مانه پوچه‌ڵیان کرده‌وه" و له ڕێگه‌ی مۆنۆپۆلکردنی میدیا و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، شه‌ڕێکی ده‌روونی به‌ڕێوه برد. به‌ڵێ... ئۆجه‌لان گوتی "له ڕه‌وتی چاره‌سه‌ری دیموکراسیانه‌ی ده‌ستووریه‌وه له ئاستێکی مێژوویی داین. مه‌گه‌ر سه‌د ساڵ جارێک بگه‌ینه خاڵیکی وا".
به‌ڵێ...
چونکه لێژنه‌که ئه‌م په‌یامه‌ی پێدابوو "ئه‌و پڕۆتۆکۆلانه‌ی گفتوگۆمان له سه‌ر کردوون، له لایه‌ن که‌جه‌که‌وه قه‌بوڵ کراون. ئێمه ئیتر ده‌یبه‌ین بۆ حکومه‌ت. پێمان وانییه چینی سه‌ره‌کی حکومه‌ت زۆر دژی ئه‌مانه ده‌ربکه‌وێ. ئێمه حکومه‌ت قایل ده‌که‌ین". به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆتای‌یان پێهات و ئاکه‌په یارییه‌که‌ی ده‌ست پێ‌کرد. سندووقه‌کان کۆکرانه‌وه و ئه‌مجاره‌یان حکومه‌ت ڕووی له ڕای گشتی کرد و پێی گوتن "پڕۆتۆکۆل و شتی وا له ئارادا نییه. ئه‌م ڕاو بۆچوونی خودی ئۆجه‌لانن."
حکومه‌ت شتێکی به‌مجۆره‌ی بۆ ڕای گشتی ڕاگه‌یاند؟
بێگومان ڕاینه‌گه‌یاند. به‌ڵام ئێمه ئاگادارین. زۆر به ڕوونی ئاگادارین. یای گوڵته‌نیش ئاگاداره. وه‌کوو به‌ده‌په‌ش ئاگامان لێیه. دیاره ئۆجه‌لانیش ئاگاداری ئه‌مه هه‌یه..
حکومه‌ت ڕه‌تی کرده‌وه؟
ئێمه تێگه‌یشتین حکومه‌ت ئه‌م پڕۆتۆکۆلانه به هه‌ند وه‌رناگرێ. ته‌نانه‌ت ڕایه‌دارێکی پایه‌به‌رز، وێڕای ئاماژه به هه‌ڵبژاردنه‌کان پێی گوتین "قۆناغه هه‌ستیاره‌کانمان تێپه‌ڕاند". ئه‌مه‌ی پێ گوتین. ئه‌مه بوو نێرینی حکومه‌ت! کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌خلاقی نه‌بوو. ئێمه به ڕاستی زۆر نیگه‌ران بووین. دیاره لایه‌نی کوردی به‌رده‌وام ئه‌م ئه‌گه‌ره ده‌داته به‌رچاو "ئایا ئه‌م حکومه‌ته پێمان ڕاده‌بوێری؟ ده‌یه‌وێ هه‌ڵمانخه‌ڵه‌تێنێ؟" به‌و به‌رپرسه‌مان گوت "ئێوه ئاگاتان له قسه‌کانتان هه‌یه؟"
گوتی چی؟
گوتی "به‌ڵێ، ئیتر قۆناغه هه‌ستیاره‌کانمان تێپه‌ڕاند و پڕۆتۆکۆلێک له گۆڕێ نییه. ئه‌مانه بۆچوونی تاکه‌که‌سی ئۆجه‌لانن. دیاره ئێمه کێشه‌ی کوردمان تا ئاستێکی گرنگ چاره‌سه‌ر کردوه. درێژه به ڕێگه‌که‌مان ده‌ده‌ین".
باشه هه‌ر که ڕه‌وتی دانوستانه‌کان سست بۆوه و فراز و نشێوی به خۆیه‌وه ببینێ، په‌که‌که په‌نا بۆ چه‌ک ده‌با؟ هێرشی وه‌ک سیلڤان و چوکورجا پێکدێنێ؟
ئه‌مه قۆناغێک نییه بڵێی ڕه‌وتی دانوستانه‌کان سست بۆته‌وه! مێزی گفتوگۆکان له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ڕاده‌ست کرا. حکومه‌ت بوو ئه‌و په‌یامه‌ی دا "وتوێژی چی برام؟".
حکومه‌ت ده‌ڵێ ئه‌وه په‌که‌که بوو مێزی دانوستانه‌کانی کۆ کرده‌وه. کێ به ئێوه‌ی گوت "ئیتر قۆناغه هه‌ستیاره‌کانمان تێپه‌ڕاند. ئیتر پڕۆتۆکۆل و شتی وا له گۆڕێ نییه"؟
ئه‌گه‌ر حکومه‌ت پێداگرانه بڵێ "نه‌خێر، قه‌ت شتێکی وا له ئارادا نیه"، با ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌ش بده‌ین! سه‌یر که‌ن.. دیاره حکومه‌ت به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان، بڕیاری دابوو کۆتایی به دانوستانه‌کان بێنێ. ته‌نانه‌ت پێش داخرانی مه‌جلیس، یاسای په‌یوه‌ندیدار به سوپای تایبه‌تی ١٥٠ هه‌زار که‌سی هێنایه ئاراوه. ده‌ڵێن سیلڤان خاڵی شکانه...
به‌ڵێ..
سیلڤان، چالاکییه‌ک نه‌بوو په‌که‌که پلانی بۆ داڕشتبێ. چالاکی سیلڤان، هێرشی په‌که‌که نه‌بوو بۆ سه‌ر یه‌کینه‌یه‌کی جێگیر. ڕووداوی سیلڤان هه‌ڵکوتان و هێرش نه‌بوو. ڕووداوه‌که له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌که‌که له کاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ که‌مپه‌که‌یان لەگەڵ یه‌کینه‌یه‌کی سه‌ربازی هاته ئاراوه. ئه‌گه‌ر کوژراوه‌کان په‌که‌که‌یی بوایه‌ن، هیچکه‌س نه‌یده‌گوت سیلڤان خاڵی شکان بوو.
ئۆجه‌لانیش ڕه‌خنه‌ی له ڕووداوی سیلڤان گرت. دیاره دیدار لەگەڵ پارێزه‌رانی به‌مجۆره ڕاوه‌ستاند، وا نییه؟
ئۆجه‌لان له سیاچاڵێکی ده میتری ئیمڕالیه‌وه هه‌موو دونیای شۆپاند. ئێمه ئه‌و ڕۆژه له دیاربه‌کر بووین و سێ ڕۆژ بوو سوپا درێژه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ده‌دا. له سیلڤانه‌وه هه‌واڵی پێکدادانی قورس هات و میدیاش به‌دواداچوونی بۆ کرد.
له ڕۆژی بویه‌ره‌که‌ی سیلڤاندا، کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگەی دیموکراتیک خۆسه‌ری ڕاگه‌یاند. ئاخۆ سه‌رجه‌م ئه‌مانه، هێرش بوون بۆ به‌رده‌وامبوونی دانوستانه‌کان؟
حکومه‌ت به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یده‌توانێ بڵێ دانوستانه‌کانی ڕاگرتووه، سیلڤانی به‌کار هێنا. سیلڤان بوو به ده‌رفه‌تێک. وای نیشان دا که په‌که‌که ئه‌م کاره‌ی کردوه بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانه‌کان کۆتای‌یان پێ بێ. له کاتێکدا ڕووداوی سیلڤان، بیلانچۆیه‌کی به ئێش بوو که له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه لەگەڵ په‌که‌که‌دا هاتبوه ئاراوه.
با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر پێشنیاره نوێیه‌که‌ی حکومه‌ت بۆ دانوستان.. ئاخۆ به‌ده‌په پلانێکی ئاشتی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه له هی حکومه‌ت، قه‌ندیل و ئیمڕالی جیاواز بێ؟
بێگومان. به ده‌ردی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌ڵێ پلانێک نییه "فه‌رمانمان پێ درابێ و ئه‌نجاممان دابێ". پلانێکی ئاشتیمان له‌به‌ر ده‌ست دایه که له لایه‌ن مه‌جلیسی حزبه‌که‌مانه‌وه گفتوگۆی له سه‌ر کراوه. مانگی ئۆکتۆبری ڕابردوو، له جڤاتی گشتی به‌ده‌په‌دا، ماده ماده ئه‌م پلانه‌مان ئاشکرا کرد. به‌ڵام تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ، هیچ پلانێکی ئاشتی به‌ده‌په نه‌خراوه‌ته به‌ر باس و گفتوگۆ. پرسیاری سه‌ره‌کی لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئاخۆ حکومه‌ت هیچ پلانێکی ئاشتی هه‌یه؟
له پێناو ئاشتیدا چیتان گه‌ره‌که؟
ئێمه په‌روه‌رده به زمانی زگماکیمان ده‌وێ. ده‌مانه‌وێ له سه‌رانسه‌ری تورکیا، به‌ڕێوه‌به‌ره خۆجێیه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ. ده‌مانه‌وێ سه‌رجه‌م ئه‌و پێناسانه‌ی پێشێل کراون و نکۆڵیان لێکراوه، دانیان پێدابنرێ و له ده‌ستووردا گه‌ره‌نتی بکرێن. شارۆمه‌ندی ده‌ستوریمان گه‌ره‌که. ئه‌مانه‌مان بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی کۆماری تورکیا ده‌وێ، هه‌ڵبه‌ت بۆ کورده‌کانیش.
هێزی پاراستنی ڕه‌واتان ده‌وێ؟
ئه‌مه‌یان به ته‌واوه‌تی چه‌واشه کراوه. به جۆرێک باسیان لێوه کرد وه‌ک بڵێی یه‌کێنه‌ی پاراستنی ڕه‌وای سه‌ر به په‌که‌که داده‌مه‌زرێن. ئه‌و مرۆڤانه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌ی پاراستنی ڕه‌وا به‌دی بێنن، نه‌چوونه‌ته چیا. بڕوانن... له جیهاندا به گشتی، هه‌م ئه‌و هه‌رێمانه‌ی خۆسه‌رن و هه‌م له‌و شوێنانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆجێی به‌هێزه، یه‌کینه ئه‌منیه خۆجێیه‌کان، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆجێین. پۆلیسی نیۆیۆرک، سه‌ر به شاره‌وانی نیۆیۆرکه. ده‌بێ ئه‌سته‌نبوڵ، ئانتالیا و دیاربه‌کریش وا بن. ئه‌مه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆجێیی!
پۆلیس ده‌بێ سه‌ر به کێ بێ؟
پۆلیس نابێ سه‌ر به وه‌زاره‌تی کاروباری ناوخۆ بێ، ده‌بێ سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆجێی بێ. هه‌ر چی سوپای پارێزه‌ری سنووره میللیه‌کانیشه، سه‌ر به ئه‌نقه‌ره بێ. پێشنیاری مه، ئاوایه. ئێمه نه‌مانگوتوه میلیتانه چه‌کداره‌کانی په‌که‌که له چیاکان دێنه خوار و یه‌کینه‌ی پاراستنی ڕه‌وا پێکدێنن. دیاره ئه‌مه ڕاست نییه. هه‌ر وه‌ک گوتم، ئه‌وان له پێناو ئه‌مه‌دا ڕوویان نه‌کردۆته شاخ.
به‌ڕای ئێوه، حکومه‌ت چۆن چاوه‌ڕوانییه‌کی مه‌به‌سته؟
هه‌موو خه‌می حکومه‌ت ئه‌وه‌یه که په‌که‌که ته‌سلیم ده‌بێ یان نا؟ ئاخۆ واز له چه‌ک دێنێ یان نا؟ له ڕوانگه‌ی حکومه‌ته‌وه ته‌نیا په‌که‌که وه‌ک کێشه‌ی تیرۆر هه‌یه. حکومه‌ت ده‌ڵێ "ته‌له‌ڤزیۆنی ته‌ڕه‌ته شه‌شمان کرده‌وه. کۆرسی تایبه‌تی کوردیمان کرده‌وه. له زانکۆکان به‌شی کوردیمان دامه‌زراند. ئه‌گه‌ر کێشه‌ی تیرۆریش چاره‌سه‌ر بکه‌ین، هیچ کێشه‌یه‌کمان نامێنێ".
وێده‌چێ له داهاتویه‌کی نزیکدا، له قوتابخانه‌کان زمانی کوردی ببێته وانه‌یه‌کی هه‌ڵبژێردراو. به‌ڕای ئێوه، ئه‌مه هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی نییه له بواری دیموکراتیزه‌بوون و مافه‌کانی کورده‌وه؟
فێربوونی زمانی زگماکی گه‌لێک، ناکرێ وانه‌ی هه‌ڵبژێردراو بێ. ئێمه دژی وانه‌ی هه‌ڵبژێردراو نین، با بکرێ، به‌ڵام حکومه‌ت پێداگرانه ده‌ڵێ دژی په‌روه‌رده‌یه به زمانی زگماکی. چونکه حکومه‌ت واز له پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌ته‌وه‌ی پاڵپشت به یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک زمان ناهێنێ. به گوێره‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه، له تورکیا هه‌موو شتێک هی تورکه‌کانه. پۆلیس هی تورکه‌کانه، دۆزگه‌ر هی تورکه‌کانه. پۆلیس، پۆلیسی تورکه. ته‌نانه‌ت وه‌رزشکاریش، وه‌رزشکاری تورکه. بۆیه حکومه‌ت نایه‌وێ هه‌نگاوێک بنێ که زیان به پڕۆسه‌ی یه‌کسانکردن و ئاسیمیلاسیۆن بگه‌یه‌نێ. سیسته‌می په‌روه‌رده و کتێبه‌کانی مێژوو، جوگرافیا، مێژووی شۆڕش و ئه‌و کتێبانه‌ی تر ناگۆڕێ که حیساب بۆ جیاوازییه‌کان ناکه‌ن.
له کتێبه‌کانی قوتابخانه‌دا بۆ نموونه چ شتێک ناگۆڕێ؟
بۆ میناک، له کتێبی مێژووی شۆڕشدا، له دوو جێگه ناوی کورد هاتووه. ئه‌ویش کاتێک باس له کۆمه‌ڵه زیانبه‌خشه‌کانی کورد کراوه. له بری ئه‌مه کورد بوونی نییه. چونکه کورده‌کان به‌رده‌وام زیانبه‌خشن. له کاتێکدا له تورکیا گه‌لێک هه‌یه به ناوی کورد. مێژووی ئه‌وانه چی به سه‌ر هاتووه؟ له کوێوه هاتوون؟ باب و باپیریان کێن؟ له کوێ به شه‌ڕ هاتوون؟ ئاخۆ قاره‌مانێتی و شکستیان هه‌یه؟ ئێمه به‌رده‌وام مێژووی تورکه‌کان ده‌خوێنین پاش ئه‌وه‌ی له ئاسیای ناوینه‌وه هاتوون. مناڵه‌که‌ی منیش هه‌ر ئه‌مه ده‌خوێنێ. ئه‌گه‌ر ئاکه‌په وازی له سیاسه‌تی ئاسیمیلاسیۆن هێناوه، ئه‌ی مێژووی زارۆکی من له کوێیه؟ کاتێک وانه‌ی مێژوو ده‌درێ، کورد بوونی نییه، له فێرکردنی زماندا هه‌ر به‌م شێوه‌یه. له شیکردنه‌وه‌ی جوگرافیادا، شتێک به ناوی کوردستان بوونی نییه. له کاتێکدا به‌ڕاستی له سه‌ر ڕووی زه‌وی خاکێک هه‌یه پێی بگوترێ کوردستان. له ڕاستیدا، گه‌لی کورد، گه‌لێک نییه کۆچبه‌ری ئێره کرابێ. کورده‌کان گه‌لێکن، له سه‌ر نیشتیمانی دایکی خۆیان ده‌ژین. بۆیه...
بۆیه...
ئه‌وانه‌ی خۆیان به تورک پێناسه ده‌که‌ن، چ مافێکیان هه‌بێ، ده‌بێ ئه‌وانه‌ی خۆیان به کوردیش پێناسه ده‌که‌ن، خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و مافانه بن. گومان و دڵه‌ڕاوکێی ئه‌وه هه‌یه "باشه، ئه‌و کات ئه‌مانه جیا ده‌بنه‌وه؟" ئێمه‌ش نامانه‌وێ جیا ببینه‌وه. با پارچه‌بوون دروست نه‌بێ! وه‌رن با پێکه‌وه ته‌گبیرێک بۆ ئه‌مه بدۆزینه‌وه.
چۆن ته‌گبیرێک؟
زمانی فه‌رمی هاوبه‌شمان تورکی بێ. ئه‌و مناڵه‌ی به زمانی کوردی ده‌خوێنێ، حه‌تمه‌ن فێری زمانی تورکیش ببێ. من وه‌ک هاووڵاتیه‌ک که باج ده‌ده‌م، ئه‌مه مافی منه. به‌ڵام له هه‌رێمی خۆسه‌ر، له قوتابخانه‌کان و شوێنه گشتیه‌کان ده‌کرێ دوو زمانی فه‌رمی هه‌بن.
درێژه‌ی هه‌یه...