سەلاحەدین بایەزیدی
نازانم کەی بوو کە بۆ یەکەمجار بابەتێکم سه‌باره‌ت به گه‌مژه‌یی ئه‌مریكییه‌كان خوێندەوە، وتاره‌كه ئه‌وكات سه‌رنجی ڕاكێشام چونكه پێشتر وام بیر نه‌كردبۆوه، دواتر زۆر جار ئەو سیفەتەی کۆمەڵگەی ئەمریکییەکان بە بۆنەی جۆراوجۆر لەبەر چاوم زەق بوویەوە.
گه‌مژه‌یی و ناگه‌مژه‌یی ئه‌مریكییه‌كان به جێگه‌ی خۆی، ئه‌وه‌م كرده بیانویه‌ک تاوەکوو بچمه سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه به‌مدواییانه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و پێشێلكردنی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ده‌ركراوه.
بوونی هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر له ڕاپۆرتی ڕێكخراوێكی وه‌ک مافی مرۆڤدا كه ده‌بێته ماكی هه‌واڵ و سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌و‌ه، بۆ چالاكانی مافی مرۆڤ و دیكه‌ی كه‌سایه‌تی و ناوه‌نده‌کان، له گرنگیی ڕاپۆرته‌كه‌ی كه‌م كردۆته‌وه. ناكرێ ڕێكخراوێک به‌و ناوه زل و زه‌به‌لاحه‌یه‌وه، به‌مجۆره هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ داتاكان كردبێت و وا نابابه‌تییانه بویه‌ره‌كانی خستبێته چوارچێوه‌ی ڕاپۆرته‌وه.
ئه‌م ڕاپۆرته ناتوانێ بابه‌تیانه بێ چونكه له زانیارییه مێژوییه‌كاندا به‌تایبه‌ت پشتی به‌كۆمه‌ڵێ سه‌رچاوه‌ی ناكوردی به‌ستووه و خۆیان هیچ هه‌وڵیان نه‌داوه لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ، یان به چات له‌و كوردانه بپرسن كه بۆ شتی تر زانیاریان لێوه‌رگرتون. له‌وانه‌شه پرسیان پێكردبن و ئامار‌و زانیاریه‌كانیان به‌دڵ نه‌بوبێ! و دواجار دمڕاستیان هه‌ر ئه‌حمه‌د باتبی بووبێ نه‌ك بێهزاد خۆشحاڵی. ده‌كرێ ئه‌وانیش له‌مباره‌وه متمانه‌یان به كورد نه‌بێ و هه‌ر فارسه‌كان به‌ڕاست و سه‌رچاوه بزانن.
ئه‌وه یه‌كه‌م ڕاپۆرتی ئه‌مریكییه‌كان نییه له‌سه‌ر كورد كه ته‌ژییه له هه‌ڵه و كه‌موكوڕی. هه‌موومان ڕاپۆرته‌كه‌ی "دیمستۆرا"مان له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بیره. دیمستۆرا له ڕاپۆرته‌كه‌یدا پڕژاوه‌ته سه‌ر كوردبوونی زاخۆ و هه‌ندێک ده‌ڤه‌ری تر كه زیاتر له گاڵته‌جاڕی ده‌چێ تا ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جگه له زۆر هه‌ڵه‌ی زه‌قی تر كه مرۆڤ دێنێته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ڕاپۆرتێكی گه‌مژانه‌یه یان دەنا خه‌ڵكیان پێ گه‌مژه‌یه.
ڕاپۆرتی ئه‌م دواییه‌ی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی له‌ناو میدیاكانی فارس زماندا هه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک ڕاپۆرتی دیكه له‌سه‌ر كورد، كه خۆیانی لێ بێده‌نگ ده‌كه‌ن. وێده‌چێ ڕاپۆرته‌كه‌یان زۆر به‌دڵ بووبێ!
نه‌خشه‌یه‌كی پڕ له كه‌موكوڕی له سه‌ره‌تای ڕاپۆرته‌كه له‌سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بڵاو كراوه‌ته‌وه و پاشانیش له‌چه‌ند به‌شێكدا باس له مێژو و ژماره‌ی دانیشتوانی كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و چالاكییه‌كانی هه‌ڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ و پێشێلكارییه‌كانی ئێران كراوه. من به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێی ڕاپۆرته‌كه هه‌ندێك شتم لای خۆم یادداشت كرد، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر به قووڵی تاوتوێ بكرێت گومانم له‌وه‌دا نییه كه ده‌بێ ڕاپۆرتێكی تازه بنوسرێت. ئه‌وانه‌ی خواره‌وه هه‌ندێك ڕسته‌ن كه له ڕاپۆرته‌كه ده‌رمهێناون بێ ئه‌وه‌ی شرۆڤه و تێبینی خۆمیان بخه‌مه پاڵ.
كاربه‌ده‌ستانی ئێران به نیسبه‌ت هه‌ر چه‌شنه دژایه‌تی سیاسی له ناوچه كه‌مینەنشینەکان به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی پێشینه‌ی چالاكیی جیاخوازانه‌ی تێدا هه‌یه، هه‌ستیارن. (ل ٢، به‌شی یه‌كه‌م، كورته)
له‌كۆی گشتیی ٦٩ میلیۆن كه‌سیی ئێران، نزیكه‌ی چوار میلیۆن و نیوی، كه‌مینه‌ی قه‌ومی كورد پێكی دێنێت. (ل ٦)
له‌شۆڕشی ساڵی ٧٩وه تا ئێستا جگه له هه‌ندێک حاڵه‌ت كه‌مینه‌ی كورد له پۆسته ده‌وڵه‌تییه‌كان دوره‌په‌رێز ڕاگیراوه (ل ٦، تۆ بڵێی ئه‌م حاڵه‌تانه كامانه بن؟)
یه‌كێک له‌م گروپه سه‌ره‌كییانه، حزبی چه‌پڕه‌وی كۆمه‌ڵه‌یه كه ساڵی ١٩٤٠ له مه‌هاباد دامه‌زرا. (ل ٦ و ٧)
هاوینی ساڵی ١٩٤٥ كۆمه‌ڵه ناوی خۆی گۆڕی بۆ حزبی دیموكراتیكی كوردستانی ئێران. ئه‌م حزبه له‌ساڵی ١٩٨٦ه‌وه له‌عێراق سه‌قامگیر بوه.(ل ٧)
به‌پێی قسه‌كانی وته‌بێژی ڕێبه‌ری حزبی دیموكرات، مسته‌فا هیجری ئه‌م حزبه هیچ چالاكییه‌كی چه‌كداری له‌ناوخۆی ئێران ئه‌نجام نادات. (ل ٧)
پاش شۆڕشی ٧٩ گروپێكی چه‌پگه‌رای تر كه خۆی به كۆمه‌ڵه ناوزه‌د ده‌كا، شه‌ڕی چه‌كداری دژی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و به‌هیوای دامه‌زراندنی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ له‌كوردستان ده‌ست پێكرد. (ل ٧)
پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌توركیا خه‌بات ده‌كا. (ل ٧)
له وه‌ڵامی پرسیاری خه‌باتی چه‌كداری حزب، ئاغای هاجی، وه‌ڵامی دایه‌وه، به‌ڵی ئه‌مه دروسته. (په‌راوێز، ل ٧) (پێش زه‌مینه)
ئایا حزوری هه‌ندێک كه‌سایه‌تی وه‌ك مه‌حمود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه (ل ١٠)
مسته‌فا بارزانی سه‌ركرده‌ی ناسراوی كوردستانی عێراق و باوكی سه‌رۆک كۆماری ئێستای كوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی. (په‌راوێز، ل ١٠)
مه‌حمود سادقی كه‌بودوه‌ند، ڕۆژنامه‌نوسی كوردیش له‌به‌ر نوسینه‌كانی سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی چێشت. (ل ١١)
ده‌وڵه‌ت به توندی له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵه یان حزبی دیموكراتیكی كوردستان له‌به‌ر پێشینه‌ی جیاخوازییان و پێشكه‌وتنه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان حه‌ساسیه‌ت نیشان ده‌دات. (ل ١١) (ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م ئازادی ڕاده‌ربڕین)
فه‌رهاد كه‌مانگه‌ر، هاوكات مودیری ده‌بیرستانێكه له‌شاری كامیاران (ل ١٧) (ئاسته‌نگییه‌كان له‌به‌رده‌م ئازادیی كۆمه‌ڵه و حزب)
هه‌روه‌ك ده‌بینرێ ڕاپۆرته‌كه سه‌باره‌ت به‌مێژوو جوگرافیای كورد، كتێبی نوسه‌رانی غه‌یره كوردی وه‌ك حه‌مید حه‌میدی، نادر ئینتزار، كاوه بیات، ده‌یڤید مه‌كداول و كه‌ناڵه بیانیه‌كانی وه‌ك بی بی سی كردۆته سه‌رچاوه و له‌هیچ كوێ ئاماژه‌یه‌كی بچووكی به ئامار و ماتڕیاڵه كوردییه‌كان نه‌داوه و به‌مجۆره‌ش خۆی خستۆته خانه‌ی لایه‌نگرییه‌وه و به‌دیدی سه‌ڵته‌نتخوازو پان ئێرانیسته‌كانی دانیشتوی ئه‌مریكا نوسراوه. به دو‌ریش نییه كارمه‌ندێكی فارسی ئه‌و ده‌زگایه نوسیبێتی كه له‌هه‌مانكاتدا لایه‌نگری خاته‌مییه و له ڕاپۆرته‌كه‌شدا ڕاشكاوانه باس له مودێلێكی وه‌ک سه‌رده‌می خاته‌می ده‌كا بۆ كورده‌كانی دانیشتوی ئێران و له‌وه زیاتریان پێ ڕه‌وا نابینێ. ڕاپۆرته‌كه هه‌ر وه‌ک بڵێی هه‌وڵێک بێت بۆ سه‌رخستنی دوباره‌ی خاته‌می بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕیشه‌ی هه‌موو ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی مافی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هاتنه سه‌ر كاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و سه‌رده‌می خاته‌میش له كوردستان به‌سه‌رده‌مێكی زێڕین ده‌زانێ.
بۆ بینینی ڕاپۆرته‌كه بڕوانه؛ گزارش مفصل سازمان دیدبان حقوق بشر در خصوص کردستان