سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی ته‌ڕه‌ته شه‌ش، له ڕووی ده‌نگدانه‌وه‌ی له ئاستی شه‌قامی كوردی و جیهانیدا، له دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كه‌ناڵی كوردی مێد تیڤی ده‌چێ. به‌دوای مێد تیڤیدا، دامه‌زراندن و دروستبونی هیچ كه‌ناڵێكی كوردی به میدیا تیڤی و ڕۆژ تیڤیشه‌وه، هێنده‌ی ته‌ڕه‌ته شه‌ش هه‌رای دروست نه‌کرد. ته‌ڕه‌ته شه‌ش له‌لای لایه‌نگران و نه‌یارانییه‌وه، هه‌یجانێكی هاوشێوه‌ی یه‌كه‌م ته‌له‌ڤزیۆنی دروستكرد. هه‌ر كه‌س به‌جورێک چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه بوو.
من له ڕوی ده‌نگدانه‌وه‌یان ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌م به یه‌كه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند، ئه‌گینا به‌راوردكردنی مێد تێ‌ڤی كه له نه‌بوونی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی هاته بوون، له‌گه‌ڵ ته‌ڕه‌ته شه‌ش كه له زۆربونی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی هاته مه‌یدان، ئه‌سته‌مه و ئه‌رز و ئاسمانیان جیاوازه. مێد تیڤی له دیاسپۆراوه ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له‌دروستكردنی نه‌ته‌وه، به‌ڵام دیار نییه ته‌ڕه‌ته شه‌ش ڕۆڵێكی چۆن ده‌بینێ. به دامه‌زراندنی ته‌ڕه‌ته شه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زمان و ناسیۆنالیزم، چۆن خوێندنه‌وه‌یه‌كیان بۆ ده‌كرێت؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، په‌یوه‌ندییان به پۆزۆسیۆنی داهاتووی ته‌ڕه‌ته شه‌شه‌وه هه‌یه. لێره‌دا من، له ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه، به كورتی هه‌ندێك به‌راوردم كردووه له نێوان ته‌ڕه‌ته شه‌ش و مێد تیڤیدا.
مێدتیڤی له تاراوگه دامه‌زراو زیاتر له ناوخۆ سه‌یر ده‌كرا.
ته‌ڕه‌ته شه‌ش له‌ناوخۆ دامه‌زراوه و زێده‌تر له تاراوگه سه‌یری ده‌كرێت.
سیاسییه‌كانی كورد دانی خێریان به مێد تیڤی دانه‌ده‌نا و تا بۆیان كرابا باسیان نه‌ده‌كرد.
دیپلۆماتكاران و سیاسییه‌كانی كورد هه‌موویان باسی ته‌ڕه‌ته شه‌ش ده‌كه‌ن.
مێدتیڤی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردێک بوو، خه‌ونی به ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌بینی.
ته‌ڕه‌ته شه‌ش ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تێكه، خه‌ونی به نه‌بوونی كورده‌وه ده‌بینی.
مێدتیڤی به حه‌زه‌ره‌وه نزیكی هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه‌كانی كورد ده‌بۆوه.
هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه‌كانی كورد، به حه‌زه‌ره‌وه نزیكی ته‌ڕه‌ته شه‌ش ده‌بنه‌وه.
مێد تیڤی پاره‌ی نه‌ده‌دا و له كارمه‌ندی كه‌م نه‌بوو.
ته‌ڕه‌ته شه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر ده‌دات و قه‌یرانی كارمه‌ندی هه‌یه.
ئه‌مریكا مێدتیڤی ب ه‌زمانحاڵی تیرۆر ده‌زانی.
ئه‌مریكا دامه‌زراندنی ته‌ڕه‌ته شه‌شی پێ باشه.
مێد تیڤی هه‌وڵی لێک نزیك كردنه‌وه‌ی زاراوه‌كانی زمانی كوردی ده‌دا.
ته‌ڕه‌ته شه‌ش هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی زاراوه‌كان ده‌دات.
مێدتیڤی له چوارچێوه‌ی پێشكه‌وتوترین یاساكان دامه‌زرا و پێشی پێ گیرا.
ته‌ڕه‌ته شه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی دواكه‌وتوترین یاساكان دامه‌زراوه و پێشی پێ نه‌گیرا.
مێد تیڤی تا بۆی كرابا فه‌رهه‌نگی كوردی بڵاو ده‌كرده‌وه.
ته‌ڕه‌ته شه‌ش تا بۆی بكرێ په‌ره به فه‌رهه‌نگی غه‌یره كوردی ده‌دات.
كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌نده‌كان له ڕێگه‌ی مێدتیڤییه‌وه ده‌یانویست به‌ناوبانگ بن.
ته‌ڕه‌ته شه‌ش ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تیه‌كانه‌وه به‌ناوبانگ بێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر