سازدانی: نه‌شه دوزه‌ل
له تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
بۆچی نیچیرڤان بارزانی؟
نه‌ورۆز له باشووری ڕۆژهه‌ڵات (باکووری کوردستان / و) به به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌ڵک پیرۆز کرا. جه‌ژنی نه‌ورۆز بۆ کوردان سیمبۆلی دادخوازی، یه‌کسانی و ئازادییه. هۆکاری به‌شداری خه‌ڵک به‌و شێوه‌یه له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا، مه‌یلی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ر بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد. به‌ڵام ئه‌م چاره‌سه‌رییه چۆن به‌دی دێ؟ چ شێوازێک له چاره‌سه‌ری هه‌موو لایه‌ک قایل ده‌کا؟ ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌بێ چی بکا، له ئاست چاوەڕوانیی هاووڵاتیانی چ هه‌نگاوگه‌لێک به‌رز بکاته‌وه؟ ئه‌ی په‌که‌که ده‌بێ چی بکا؟ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که شوێنی باره‌گاکانی په‌که‌که‌یه، چ چاوه‌ڕوانیه‌کی له تورکیا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد و په‌که‌که؟ پارتی کرێکارانی کوردستان، چۆن کاریگه‌ریه‌ک ده‌کاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و کوردستان؟ کورده‌کانی دانیشتووی کوردستان چۆن ده‌ڕواننه په‌که‌که؟ هاووڵاتیانی کوردستان چۆن ده‌ڕواننه تورکیا؟ چاره‌سه‌ری پرسی کورد، چ باندۆڕێکی له‌سه‌ر تورکیا، کوردستان، په‌که‌که و هه‌موو کورده‌کان به گشتی ده‌بێ؟ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کوردستانی عێراق و تورکیا له ڕابردوودا، به چ شێوه‌یه‌ک بووە و ئێستا گه‌یشتۆته چ ئاستێک؟ ئه‌ی له داهاتوودا چۆن ده‌چێته پێش؟ لێکدانه‌وه و وەڵامدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌م مژارانه با له زاری نیچیرڤان بارزانی یه‌کێک له سێ ناوه گرنگه‌کانی کوردستانی عێراقه‌وه ببیسین. نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی پێشووی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق (پ‌د‌ک)، له مه‌یدانی سیاسه‌تی کوردی‌دا پاش ناوی هه‌ر یه‌که له مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی دێ. نیچیرڤان بارزانی، نه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و برازای مه‌سعوود بارزانییه، له هه‌مانکاتیشدا لەگەڵ کچی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ژیانی هاوسه‌رێتی پێکهێناوه. نیچیرڤان بارزانی، پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ٢٠٠٩، پۆستی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی، ڕاده‌ستی به‌رهه‌م ساڵح و پارته‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی واته یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کرد.
ره‌وشی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا / کوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
من پێموایه، کوردستان و تورکیا ڕۆژه هه‌ره خۆشه‌کانیان ده‌ژین. په‌یوه‌ندییه‌کانیان له ئاستێکی به‌رز دایه. سه‌یر که‌ن، چه‌ند ساڵێک له‌مه‌و پێش، ٢٠٠ هه‌زار سه‌ربازی تورکیا له سه‌ر سنوور مۆڵیان خواردبوو. تورکیا، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی له کوردستان ده‌کرد.
گه‌لۆ چیتر هه‌ڕه‌شه‌ی لێناکا؟
ئه‌مڕۆکه بڕی بازرگانی نێوان ئێمه و تورکیا خۆ له ٧ میلیار دۆلار ده‌دا. زۆربه‌ی که‌رته‌کانی خزمه‌تگوزاری له کوردستان به ئه‌ستۆی کۆمپانیاکانی تورکیایه. گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ره گه‌وره له لایه‌ن کۆمپانیاکانی تورکیاوه وه‌رگیراوه و ژێرخان و سه‌رخانی پڕۆژه‌ی مه‌زن له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ. واته ئاسۆیه‌کی ڕوون له په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێمه و تورکیا له‌به‌ر چاوه. جگه له‌مانه بیر له کردنه‌وه‌ی ده‌رگای نوێ له‌سه‌ر سنوور بکه‌نه‌وه.
ده‌روازه‌ی نوێ له‌سه‌ر سنوور له کوێ ده‌کرێته‌وه؟
له ناوچه‌ی خابوور. ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی ئێستاش هه‌یه، گه‌وره‌تر ده‌کرێته‌وه. ئێستا دانوستان له سه‌ر ئه‌مانه ده‌که‌ین. ده‌روازه نوێ له داهاتوویه‌کی زۆر نزیکدا ده‌کرێنه‌وه. په‌یوه‌ندییه‌کانمان لەگەڵ تورکیا، هه‌رگیز به‌مشێوه‌یه باش نه‌بووه. هه‌روه‌ها زیاتریش به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێ و له بواره‌کانی ئابووری و سیاسیه‌وه، پێشکه‌وتنی گه‌وره‌تر به خۆیه‌وه ده‌بینێ.
هیچ کێشه‌یه‌کتان لەگەڵ تورکیادا نییه؟
من ناڵێم کێشه‌مان نییه.... به‌ڵام به به‌راورد لەگەڵ ڕابردوو، مه‌ودایه‌کی به‌رینمان هه‌یه.
باشه که‌وابێ کێشه‌کانی نێوان کوردستان و تورکیا چین؟
ئێستا ئه‌و کێشه‌یه‌ی زۆر قسه‌ی له سه‌ر ده‌کرێ، بوونی په‌که‌که‌یه له ناوچه‌که‌دا... ئه‌م کێشه‌یه پێویسته له‌ناوخۆی سنووره‌کانی تورکیادا، به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکرێ. ئه‌سڵه‌ن به هه‌ڵه تێ مه‌گه‌ن. من باسی دیالۆگ لەگەڵ په‌که‌که ناکه‌م. من ده‌ڵێم له ناو تورکیادا، کێ کێشه‌خوڵقێنه، با لەگەڵ ئه‌ودا دیالۆگ ئه‌نجام بدرێ. له‌تورکیا سی ساڵه مرۆڤه‌کان شه‌ڕ ده‌که‌ن. له‌و ماوه‌یه‌دا، مرۆڤی بێ تاوان شه‌هید بوون. بۆیه چاره‌سه‌ری سه‌ربازی، نابێته چاره‌سه‌ری.
به‌ڕای ئێوه، بوونی په‌که‌که له قه‌ندیل، چۆن کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانتان لەگەڵ تورکیا؟
پره‌نسیپی ئێمه لێره‌دا به‌مجۆره‌یه. ئێمه قه‌بوڵ ناکه‌ین گروپێکی چه‌کدار، خاکی ئێمه به‌کار بێنن بۆ هێرشکردنه سه‌ر وڵاتێکی دراوسێ. قه‌بوڵ ناکه‌ین په‌که‌که هه‌تا دوایی لێره بمێنێته‌وه و کێشه بۆ تورکیا بنێته‌وه.
به‌ڵام نیوه‌ی کادیرانی په‌که‌که هێشتا له باکووری عێراقن. ئایا په‌که‌که وه‌ک به‌شێکی سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌که درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی ده‌دا؟
ئه‌مانه له شێوه‌ی گرووپی بچووک بچووکدا جموجوڵ ده‌که‌ن. له شوێنێکی تایبه‌ت سه‌قامگیر نابن.
یانی له قه‌ندیل جێگیر نه‌بوون؟
ئه‌م گرووپانه به‌رده‌وام له هاتوچۆ دان و جێگوڕکێ ده‌که‌ن.... ئێمه ئه‌مانه‌مان به تورکیاش ڕاگه‌یاندووه. ئه‌وه‌ی که له ناوخۆی کوردستاندا کۆمه‌ڵێک مرۆڤی چه‌کدار بمێننه‌وه و لێره‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر تورکیا، بابه‌تێک نییه دانی پێدا بنێین. ئه‌مه له په‌که‌که‌ش قه‌بوڵ ناکه‌ین.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هێزی ئه‌منی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. پۆلیس و سوپای هه‌یه. ئایا په‌که‌که بوونی خۆی له کوردستان به شه‌ڕکردن لەگەڵ ئه‌م هێزانه ده‌دومێنێ؟
په‌که‌که له‌شوێنی عاسێ ده‌مێنێته‌وه. ئێمه له ساڵانی ١٩٩٠دا، شان به‌شانی سوپای تورکیا، دژی په‌که‌که ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ره گه‌وره‌ی سه‌ربازیمان ئه‌نجام دا. ته‌نانه‌ت ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه هه‌تا ساڵی ٢٠٠٠ به‌رده‌وام بوون. به‌ڵام لەگەڵ ئه‌وه‌شدا نه‌مانتوانی ڕاویان بنێین. له‌م شه‌ڕانه‌دا، ته‌نیا ئێمه سێ هه‌زار که‌سمان لێ بریندار و شه‌هید کرا. ده‌بێ ئه‌م کێشه‌یه له ڕیشه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ. کێشه‌که، کێشه‌یه‌کی سیاسیه و به چه‌ک و له ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر نابێ. چونکه کێشه‌که سیاسیه، له ناوخۆی تورکیا پێویسته چاره‌سه‌ر بکرێ و بۆ ئه‌مه‌ش بوێری گه‌ره‌که. به‌ڕای من ڕێگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئه‌ردۆغان ڕێگه‌یه‌کی ڕاست و دروسته. ئێمه پێمان وایه، دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که هه‌نگاوی زیاتر ده‌نرێن.
ئه‌ردۆغان دوگمه‌ی “ستۆپ”ی له چاره‌سه‌ری دیموکراتییانه‌ی کێشه‌که‌دا لێدا. له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک پێتان وایه ئه‌ردۆغان دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌ر له‌نوێ هه‌نگاوی دیموکراتیانه به‌رز ده‌کاته‌وه؟
هه‌لومه‌رجی دنیا و سه‌ردەم، ئه‌ردۆغان دێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه که کێشه‌ی کورد پێویسته له ڕێگه‌ی دیموکراتیانه‌تره‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ. شان به‌شانی بوویه‌ره‌کانی دوایی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه پرسی کوردیش چاره‌سه‌ر بکرێ. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه له ڕه‌گه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ، ده‌بێ تورکیا ڕێگه‌یه‌کی سیاسییانه و دیموکراتیک بگرێته به‌ر و وه جموجوڵ بکه‌وێ. ئه‌و هه‌نگاوه دیموکراتییانه‌ی تا ئێستا به‌رز کراونه‌ته‌وه، که‌م نین، به‌ڵام پێویسته گورج و گوڵتر بن. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و شتانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆغان تا ئێستا ئه‌نجامی داون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک که‌م و بچووک نین.
به‌ڕای ئێوه هه‌نگاوی هه‌ره گه‌وره که ئه‌ردۆغان ناویه‌تی، کامه‌یه؟
گۆڕانکاریی هه‌ره دوایی له ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تیدا، هه‌نگاوێکی گه‌وره‌یه. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ، له تورکیا وره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری به‌دی ده‌کرێ. بوونی وره‌یه‌کی وه‌ها ئومێدمان پێ ده‌به‌خشێ. به‌ڵام کێشه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌م چاره‌سه‌رییه که‌ی دێ؟ نها یان ساڵێک یاخود چه‌ند ساڵی دی؟ چاره‌سه‌ری پێویسته له زووترین ده‌رفه‌تدا جێبه‌جێ بکرێ. له‌پێناو ئه‌مه‌شدا پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان یارمه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر بده‌ن. چونکه پرسی کورد، پرسی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان نییه. پرسی کورد، پرسی تورکیایه. پرسی ده‌وڵه‌تی تورکیا و داموده‌زگاکانیه‌تی. جار جاره له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌ردۆغان تاوانبار ده‌کرێ وه‌ک بڵێی ئه‌م کێشه‌یه ته‌نیا کێشه‌ی حکومه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه.
ئه‌وه‌ی بابه‌تی کرانه‌وه به‌ڕووی کوردی هێنایه گۆڕێ و ئه‌وه‌ی سه‌رپۆشیشی له سه‌ردانا، ئه‌ردۆغان بوو. به‌ڕای ئێوه هه‌ندێک که‌س ڕه‌خنه‌ی ناهه‌ق له ده‌سه‌ڵاتدار ده‌گرن؟
ئه‌ردۆغان کارێکی باشی کرد پرسی کرانه‌وه‌ی هێنایه گۆڕێ. ئه‌مه بۆ تورکیا ڕووداوێکی نوێ و ده‌گمه‌نه. ئێمه باش له دۆخی تورکیا تێده‌گه‌ین. ده‌ستپێکردنی هه‌نگاوێکی له‌م شێوه‌یه، جه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌ی گه‌ره‌که. به‌ر له‌ویش کۆمه‌ڵێک که‌س ویستیان ئه‌م هه‌وڵانه ده‌ست پێبکه‌ن، به‌ڵام نه‌یانکرد. بۆ نموونه ئۆزال... ئه‌ردۆغان سه‌ر له‌نوێ ئه‌م ده‌رگایه‌ی کرده‌وه. ئه‌گه‌ر ئێستا ته‌نانه‌ت ئه‌م ده‌رگایه داخرابێ، ئه‌وا کاتییه. دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌ر له‌نوێ ده‌کرێته‌وه. چونکه ئه‌ردۆغان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێ و له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌بێ، ئیتر کێشه‌ی کورد که‌وتۆته سه‌ر ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه.
ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد و په‌که‌که چاره‌سه‌ر بکرێن، ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا / کوردستان چۆن ده‌بینن؟
جارێکی تر جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که پرسی کورد، کێشه‌یه‌کی ناوخۆیی تورکیایه. ئه‌گه‌ر تورکیا ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکا، له هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌تی و عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به تایبه‌تی ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌لیزێ. بۆ نمونه ئێستا میسر، ده‌یه‌وێ مودیلی تورکیا له وڵاته‌که‌یدا پیاده بکا. جا ئه‌گه‌ر بێت و تورکیا کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکا، له ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، کاریگه‌ری نه‌ک هه‌ر ده‌کاته سه‌ر عێراق به‌ڵکو کاریگه‌ری له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به گشتی ده‌بێ. چونکه تورکیا له ڕووی ژیۆپۆلتیک و ژیۆجوگرافییه‌وه، پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه.
په‌یوه‌ندیتان لەگەڵ په‌که‌که له چ ئاستێک دایه؟
لەگەڵ په‌که‌که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی فه‌رمیمان نییه. ئه‌گه‌ر له که‌مکردنه‌وه‌ی توند‌و تیژی و خوێن ڕشتندا ڕۆڵێک بکه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه‌وه، ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین ئه‌و ئه‌رکه بگرینه ئه‌ستۆ. ئه‌وه دوو ساڵه، میکانیزمێکی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان تورکیا / عێراق و ئه‌مریکادا. به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ ده‌که‌ین. بڕوانن.... په‌که‌که له‌و ناوچانه‌ی له ژێر کۆنتڕۆڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دان، هیچ بنکه و باره‌گایه‌کی نییه.
تێنه‌گه‌یشتم...
په‌که‌که، له سه‌ر شاخه به‌رزه‌کانه، له‌و شوێنانه‌یه خه‌ڵک لێی ناژی، هه‌روه‌ها له ناوچه سنووریه‌کان و له شوێنی عاسێ ده‌ژین. با قه‌ندیل به نموونه بێنینه‌وه.... قه‌ندیل شوێنێکه له‌سه‌ر سنووری ئێران. ناوچه‌یه‌کی به‌رز، شاخاوی و زۆر ئه‌سته‌مه... له‌وێ گوندی بچووک بچووک هه‌ن. په‌که‌که به‌رده‌وام له‌وێ له جێگوڕکێ دایه.
تێڕوانینی گه‌لی کورد له سه‌ر په‌که‌که چییه؟
په‌که‌که لێره ئازارێکی زۆری به خه‌ڵک گه‌یاند. ساڵانی ١٩٩٥ و ١٩٩٦ له هیچ و خۆڕایی شه‌ڕی به هه‌رێمی کوردستان فرۆشت. ساڵی ١٩٩٢، په‌که‌که و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان وه‌ک کاردانه‌وه له به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حکومه‌ت گوتیان ''ئه‌م په‌رله‌مان و حکومه‌ته ده‌بێ هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه.'' ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆکه‌ش، بوونی په‌که‌که کۆسپه له به‌رده‌م ئێمه. به درێژایی سنووری تورکیا، سێسه‌د دێهاتی کۆن هه‌ن که ده‌مانه‌وێ ئاوه‌دانیان بکه‌ینه‌وه.
ده‌یجا...
بوونی په‌که‌که، ئاسته‌نگه له به‌رده‌م سه‌ر له‌نوێ بونیادنانه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌م دێهاتانه. په‌که‌که، به‌رپرسیاره له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌م سێسه‌د گونده. بۆیه له هه‌رێمی کوردستان زه‌مینه‌یه‌ک نییه بۆ پشتگیری کردن له په‌که‌که. که‌س پشتگیری له په‌که‌که ناکا.
ئایا کورده‌کانی عێراق له ڕابردووش‌دا پشتیوانیان له په‌که‌که نه‌کردووه؟
به‌ڵێ... پێشتر په‌یوه‌ندییه‌کان باش بوون. به‌ڵام دوای سه‌پاندنی ئه‌و شه‌ڕه بێ مانایه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانیان داسه‌پاند، په‌که‌که، به ته‌واوه‌تی پشتگیری و یارمه‌تی گه‌لی کوردی له ده‌ست دا. ئه‌مڕۆکه کوردانی عێراق به گشتی پێیان خۆشه پرسی کورد له تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێ. پرسی کورد له‌تورکیا، به‌ته‌نیا پرسی په‌که‌که نییه. ئه‌م کێشه‌یه دوو ڕه‌هه‌ندی هه‌یه. په‌که‌که هه‌بێ و نه‌بێ، له تورکیا نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ناوی کورد ده‌ژین و کێشه‌یه‌ک بوونی هه‌یه.
به‌ڕای ئێوه کێشه‌ی کورد چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێ؟
ئه‌م کێشه‌یه، ده‌بێ به‌گوێره‌ی پێکهاته، هه‌لومه‌رج و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تورکیا و له‌ناوخۆی سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا به شێوه‌یه‌کی دیموکراتییانه چاره‌سه‌ر بکرێ. بۆ نموونه ده‌بێ دان به مافه فه‌رهه‌نگییه‌کان دابنرێ... ئایا به ڕاستی گه‌لێک مافی ئه‌وه‌ی نییه به زمانی خۆی قسه بکا؟ نازانم چاره‌سه‌ری به وردی ده‌بێ چلۆن بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌و شێوه‌یه هه‌ڵپه‌سێردرێ، هه‌ڵه‌یه. جگه له‌مه‌ش چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه، نابێ کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤ بکاته سه‌ر دیکه لایه‌نه ئه‌تینکی و کۆمه‌ڵایه‌کانی تورکیا. گرووپه ئه‌تنیکه‌کانی تری تورکیاش، پێویسته خاوه‌نی مافه فه‌رهه‌نگییه‌کانی خۆی بێ.
مه‌به‌ستتان له مافی فه‌رهه‌نگی چییه؟
په‌روه‌رده، فه‌رهه‌نگ، خورتکردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه خۆجێیه‌کان... پێویسته له ناوچه‌که کاری وه‌به‌رهێنان بکرێ... ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگادار بین، له ناوچه‌که له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به گوژمه‌ی ١٢ میلیار دۆلار کاری وه‌به‌رهێنان کراوه. کۆکی ئه‌م کێشه‌یه دیموکراسی و ئابوورییه. پێویسته له‌وێ ده‌رفه‌تی ئیش بخوڵقێندرێ.
کورده‌کانی کوردستان چۆن ده‌ڕواننه تورکیا؟
کورده‌کان هه‌موویان داوامان لێده‌که‌ن په‌یوه‌ندی باش لەگەڵ تورکیا ببه‌ستین. گه‌ل زۆر خۆشحاڵه به پێشکه‌وتنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانمان لەگەڵ تورکیا. چونکه پێیان وایه له ڕێگه‌ی تورکیاوه ده‌روازه‌ی ڕۆژئاوا و دونیایان به‌ڕوودا ده‌کرێته‌وه. به‌چاوی هاوبه‌شێکی هه‌ره گه‌وره‌ی ئابووری سه‌یری تورکیا ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ تورکیا یارمه‌تیده‌ر بێ له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له عێراق.
سه‌قامگیربوونی ئاشتی له تورکیا، چ کاردانه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر ئێوه ده‌بێ؟
ئێمه جیران و هاوسێی تورکیاین. به‌رپابوونی ئاشتی له تورکیا له ڕوانگه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه کاریگه‌رییه‌کی زۆر ئه‌رێنی ده‌بێ.
به‌شێک له ڕای گشتی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر کوردستانی عێراق یارمه‌تی په‌که‌که نه‌دا، ئه‌وا په‌که‌که ناتوانێ درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی بدا له قه‌ندیل. ئه‌گه‌ر په‌که‌که له‌لایه‌ن کورده‌کانی باکووری عێراقه‌وه پشتگیری نه‌کرێ، ده‌توانێ له‌وێ بمێنێته‌وه؟
قه‌ت ئه‌مه تێڕوانینێکی ڕاست نییه. ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک یارمه‌تی په‌که‌که ناده‌ین. نه له ڕووی مادی، نه ئاسمانی، نه وه‌ک ڕێگه و بان و نه‌خۆشخانه... به هیچ جۆرێ ڕێگه‌مان به په‌که‌که نه‌داوه و ناده‌ین. دیاره پێویستیشیان به ئێمه نییه. بنکه و باره‌گاکانیان نزیکی ئێرانه و ده‌توانن پێداویستیه‌کانیان له‌وێ دابین بکه‌ن.
به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ڵکوتان و هێرشه‌کانی دوایی بۆ سه‌ر تورکیا له لایه‌ن ئه‌و ملیتانانه‌ی په‌که‌که‌وه ئه‌نجام درا که له سنووری عێراقه‌وه هاتوونه ناو. ڕونکردنه‌وه‌تان بۆ ئه‌مه چییه؟
ئایا بۆ هێرشکردنه سه‌ر بۆری گازی سروشتی ده‌ریای ڕه‌شیش له خاکی عێراقه‌وه هاتبوون؟ له‌وێوه ده‌ربازی تورکیا ببوون. په‌که‌که به ته‌نیا کێشه‌ی به‌زاندنی سنورێک نییه. په‌که‌که کێشه‌یه‌که قوڵتر له‌م باسه.
گه‌لۆ تورکیا سه‌باره‌ت به په‌که‌که هیچ شتێک له کوردستان داوا ده‌کا؟
ئه‌مه بابه‌تێکه به به‌رده‌وامی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین. ئه‌و میکانیزمه سێ قۆڵیه‌ی له لایه‌ن تورکیا، عێراق و ئه‌مریکاوه دروست کراوه، به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته کۆ ده‌بێته‌وه. میکانیزمی سێ قۆڵی ئاماژه‌پێکراو له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا گه‌له‌ک شتی باشی ئه‌نجام دا. ئێمه له ئه‌نجامی بڕیاره‌کانی ئه‌م میکانیزمه‌دا، سه‌رجه‌م ڕێگاکانی لۆجستیکی په‌که‌که‌مان داخست. له‌به‌رده‌م هاتوچۆی ئه‌ندامانی په‌که‌که بۆ ئه‌وروپا بووینه کۆسپ. کاتێک سه‌باره‌ت به هاتنی ئه‌ندامێکی ئه‌وان زانیاریمان پێده‌گا، ڕێگایان پێناده‌ین بکه‌ونه خاکی هه‌رێمه‌وه.
ئه‌مریکا کۆتایی ئه‌مساڵ له‌عێراق پاشه‌کشێ ده‌کا. له قۆناغی دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق چی ڕوو ده‌دا؟ ئاخۆ عێراق وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه؟
هێزه ئه‌منیه‌کانی عێراق، هه‌تا کاتی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، ده‌گه‌نه ئاستێک که بتوانن ئاسایشی عێراق بپارێزن. له حاڵه‌تێکدا، ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نه‌کانی عێراق په‌یوه‌ست بن به ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تییه‌وه، ئه‌وا ئه‌و وڵاته پارچه پارچه نابێ.
ئایا کوردستان سه‌ربه‌خۆ نابێ؟
ئه‌گه‌ر عێراق په‌یوه‌ست بێ به‌و یاسایه‌وه، نه‌خێر. کورده‌کان بڕیاریان داوه پاڵپشت به یاسای بنه‌ڕه‌تی له عێراقێکی فیدڕاڵ و یه‌کگرتوودا بژین.
باشه ئه‌گه‌ر بێت و له تورکیا ئاشتی ڕابگه‌یه‌نرێ، به‌ڕای ئێوه کادیرانی په‌که‌که له باکووری عێراقه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ تورکیا؟
ئه‌و په‌که‌که‌ییانه به‌رده‌وام له کوردستان له جموجوڵ و جێگوڕکێ دان، هاووڵاتی ئێره نین. هه‌ر بۆیه‌ش ناتوانن لێره بمێننه‌وه.
ساڵانی هه‌ره خراپ له په‌یوه‌ندی نێوان ئێوه و تورکیادا چ ساڵانێک بوو؟
ساڵی ٢٠٠٧ ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ده‌ستیان پێ‌کرد و ئه‌مه بۆ ئێمه ناخۆشترین قۆناغ بوو. کاتێک سوپای تورکیا له سه‌ر سنووره‌کان مۆڵی خوارد، ڕۆژانی هه‌ره سه‌ختمان تێپه‌ڕاند.
چ شتێک له داهاتوودا ده‌توانێ بۆ جارێکی دیکه، په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق تێک بداته‌وه؟
ئێمه ئیتر، ئه‌و قۆناغه‌مان تێپه‌ڕاندووه که ئه‌و په‌یوه‌ندییانه زیانیان به‌ر بکه‌وێ. چیتر مه‌ترسی له‌ناوچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له ئارادا نه‌ماوه. په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و کوردستانی عێراق له ئاستێکدایه که له‌ناوچوونی مه‌حاڵه. ئه‌وه له کاتێکدا که ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ڕۆژ به‌ڕۆژ تۆکمه‌تر ده‌بن.
له ڕووی مادییه‌وه له چ بوارێکه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌کان زیاتر گه‌شه ده‌ستێنن؟
له بواری وزه‌دا... په‌تڕۆڵ، گاز، پاڵاوتنی په‌تڕۆڵ و پیشه‌سازی کاره‌با.
ئه‌گه‌ر دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان، له تورکیا ئاگربه‌ست لەگەڵ په‌که‌که هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه شه‌ڕ ڕاکێشی باکووری عێراقیش بکرێ؟
هیوادارین وا نه‌بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ به کار ببردرێ، شتێکی وا نایه‌ته ئاراوه. ئیتر ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می شه‌ڕ نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن. ئه‌گه‌ر په‌که‌که ئاگربه‌ست درێژ نه‌کاته‌وه، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ئه‌نجام ده‌دا. ئیتر ئه‌مه ده‌بێ ببێته ئاگربه‌ستێکی هه‌تا هه‌تایی. بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که چاره‌سه‌ر ببێ، پێویسته پێکهاته‌ی فیکری په‌که‌که گۆڕانی به‌سه‌ر دابێ. ئه‌م کێشه‌یه به چه‌ک چاره‌سه‌ر نابێ. هه‌ر شه‌ش مانگه و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیش، شێوازێکی گونجاو نییه. با په‌که‌که خۆی له ڕێگه چاره‌ی سه‌ربازی دووره په‌رێز بگرێ.
که باس له ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی ده‌که‌ن، ئایا پێشنیار ده‌که‌ن په‌که‌که واز له چه‌که‌کانی بێنێ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م قۆناغه به شێوه‌یه‌کی سیاسی بڕواته پێش، ئاساییه په‌که‌که واز له چه‌ک بێنێ. سووده‌کانی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی و پێکدادان چین؟ با بڵێین په‌که‌که هه‌زار هێرشی پێکهێنا. ئه‌وه نییه سی ساڵه ئه‌م کاره ده‌کا، چ قازانجێکی هه‌بوو؟ سوپای تورکیاش سی ساڵه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌دا، ئاکام چییه؟ پێویسته ده‌رس له‌مانه وه‌ربگرین. شێوازی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر نییه. بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خوێن نه‌ڕژێ، ده‌بێ هه‌ر دوو لا له ڕێگه‌ی تر بگه‌ڕێن. شێوازی سه‌ربازی ئه‌وه سی ساڵه تاقی ده‌کرێته‌وه. به‌ڵام کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌بوون. ئه‌و مرۆڤانه‌ی ده‌مرن، دایک و خوشک و خێزانیان هه‌یه.... ئه‌م کێشه به شه‌ڕ چاره‌سه‌ر نابێ. ئینسانه‌کان به‌رده‌وام به‌هیچ و خۆڕایی ده‌مرن. ته‌نیا و ته‌نیا به شێوازێکی دیموکراتیانه، پرسی کورد له تورکیا چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف