سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌حوکمی فره‌زاراوه‌یی، فره ئایینی و فره که‌لتووری له‌چاو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان پێکهاته‌یه‌کی پلۆرالیست و له‌هه‌مانکاتدا په‌رته‌وازه‌ی هه‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌ش ڕێگه‌خۆشکه‌ر بووه بۆ دانانی سنوور و به‌ربه‌ستێک له‌به‌رده‌م یه‌کگرتنی ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ر. ناڕه‌زایه‌تی و سه‌رپێچی له‌به‌رامبه‌ری ڕژێم، له‌شوێنێکدا نه‌بۆته هۆی ناره‌زایه‌تییه‌کی سه‌رانسه‌ری و هه‌مه‌لایه‌نه. چونکه له‌پشت ئه‌و ناره‌زایه‌تییه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌رێمی خۆی نواندوه. یان ئه‌و هه‌ڵچوونه له‌ئه‌نجامی گوشاری ڕژێم بۆ سه‌ر بیروباوه‌ڕی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بووه، یان له‌میانه‌ی ڕوداوێکی ڕۆژانه‌دا هاتۆته گۆڕێ که خه‌ڵکی ناوچه‌کانی دیکه به کێشه‌یه‌کی خۆیان نه‌زانیوه و له‌گه‌ڵی هاوده‌نگ نه‌بوون.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ڕژێم گوشاری خستبێته سه‌ر پێڕه‌وانی ئه‌هلی حه‌ق، یه‌کێکی موکریانی یان کورمانج سه‌ری پێوه نه‌ئێشاندوه، یان ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌ک شاره سنوورنشینه‌کانی گرتۆته‌وه، وه‌ک ئه‌و هه‌موو ڕوداوه‌ی که له‌ئه‌نجامی کوشتنی قاچاقچیه‌کدا بۆ وێنه له‌مه‌ریوان یان پیرانشار ڕوو ده‌دات، نه‌بۆته کێشه‌یه‌کی خه‌ڵکی کرماشان. ته‌نانه‌ت ڕووداوی تیرۆری شوانه قادریش که ده‌کرا ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ئیعترازێکی به‌رین و سه‌رتاسه‌ری، له‌به‌ر نه‌بوونی ڕێکخستن و قه‌یرانی له‌مجۆره ته‌نیا هه‌رێمی موکریان و ئه‌رده‌لانی گرته‌وه و ئه‌و ڕووداوه‌ش وه‌ک زۆر ڕوداوی تر که به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا بێ پسانه‌وه دێنه ئاراوه، حاڵه‌تێکی هه‌رێمی به‌خۆوه گرت. خۆپیشاندان و ناره‌زایی ده‌ربڕین له‌پێناو کوشتنی مه‌لا محه‌مه‌د ڕه‌بیعی و ده‌یان هه‌ڵچوونی دیکه‌ی هاوشێوه له‌شاره جۆراوجۆره‌کاندا هه‌ر له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه.
په‌رته‌وازه‌یی و نایه‌کریزی خه‌ڵک له‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که خاوه‌ن ئامانج یاخود خاڵێکی هاوبه‌ش نین، به‌پێچه‌وانه‌وه. سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان بێ جیاوازی، ده‌ردێکی هاوبه‌شیان هه‌یه و هاوکات ئامانجێکی هاوبه‌شیشیان هه‌یه. جا گرنگ نییه سه‌ر به کام زاراوه، کام ئایین و کام حزبن. به‌ساده‌ترین زمانیش ده‌توانین ڕزگاربوون له‌چنگ ڕژێم به‌ئامانجی هه‌موویان پێناسه بکه‌ین. هه‌ر تاکێکی کورد هیوای ڕزگاری له مێشک دایه و بۆ گه‌یشتن به ئامانجیش جگه له هه‌ندێ جیاوازیی لاوه‌کی له‌سه‌ر شێوازێکی خه‌بات و تێکۆشان کۆکن. دیاره ئه‌م شێوازه‌ی خه‌بات و هه‌روه‌ها ڕزگاربوونیش به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنی هه‌ر مرۆڤێک له‌م چه‌مکه ده‌گۆڕدرێ.
کارکردن و هه‌وڵدانی ڕژێم بۆ گۆڕینی ئه‌و دۆخه واته له ئۆپۆزێسیۆنه‌وه بۆ هێزێکی دینامیکی گوێڕایه‌ڵ و سازشکار ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه. چه‌نده ئه‌و هه‌وڵانه له‌سیاسه‌تێکی به‌رنامه‌بۆدارێژراویشه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ. کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پێچه‌وانه‌کردنی ئه‌م دۆخه، پراکتیکێکی زۆر سیسته‌ماتیکی له هه‌موو بواره‌کانی ژیان، په‌روه‌رده، بیرۆکراتی، ئابووری، وه‌رزش و ... به‌ڕێوه بردووه، به‌شێوه‌یه‌ک که جوڵانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ڕژێمدا نامومکین و دژوار بێت، که‌چی توانیویه‌تی ته‌نیا له‌بواری شکڵه‌وه پاشه‌کشه‌ی پێ بکات و له‌بواری مه‌عریفه و تێگه‌یشتنه‌وه له‌جێگه‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مانه‌ش کاره‌کته‌ری ئۆپۆزێسیۆن بوونی پێ به‌خشیوه، ئۆپۆزێسیۆنێکی سروشتی که پاڵنه‌ره‌که‌ی هه‌ست و تێگه‌یشتن بووه نه‌ک هێز و دنه‌دانی ده‌ره‌کی. ئه‌م ئۆپۆزێسیۆنه‌ی خه‌ڵک وه‌ک هێزێکی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له کرده‌وه‌دا خۆی نواندوه و زۆر جاریش وه‌ک هێزێکی جیا حیسابی بۆ کراوه و تاکتیک و ستراتیژییه‌تی هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بووه. چونکه وه‌ک چۆن نه‌که‌وتۆته به‌ره‌ی ڕژێم و داموده‌زگاکانی، له‌به‌ره‌ی ئه‌حزابی کوردی و ئۆپۆزێسیۆنی ئێرانیشدا دووره‌په‌رێز ماوه‌ته‌وه. به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ستراتیژی و ویست و داخوازییه‌کانی به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی سیاسی و داخوازی حزبه‌کان یه‌کی نه‌گرتۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌کی ناسه‌قامگیرو هه‌ڵپه‌سێراو لایه‌نگری و هه‌وادارێتی حزبێکی کردووه‌و سبه‌ی خۆی له‌شوێنێکی دیکه‌دا بینیوه‌ته‌وه.
ده‌توانم بڵێم چه‌نده ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌یتوانیوه له‌حاڵه‌تی ئۆپۆزێسیۆن بوون ده‌ری بێنێت، به‌پێچه‌وانه حزبه‌کانیش له خورت کردن و به‌هێزکردنی ئه‌م به‌ره‌یه‌دا نه‌یانتوانیوه هه‌نگاوی به‌رچاو به‌رز بکه‌نه‌وه. هه‌رچی حیزبه کوردستانییه‌کانن، له‌بری ڕێکخستن و یه‌کریزی خه‌ڵک، زیاتر په‌رته‌وازه‌یان کردوه، نه ته‌نیا نه‌یانتوانیوه له گۆڕینی ئه‌م بارودۆخه‌دا ڕۆڵیان هه‌بێت، به‌ڵکو هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییان له کۆمه‌ڵگاوه گواستۆته‌وه بۆ ناو سه‌نگه‌ره‌کانی خه‌بات و ئۆردوگاکانیشیان. تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌گه‌رایی و گرنگی دان به هه‌رێمێک به‌ڕاشکاوی له گوتاری سیاسی ئه‌و حزبانه‌دا ده‌رده‌که‌وێ و له پراکتیکی ڕۆژانه‌یاندا خۆ نیشان ده‌دات.
سه‌رگرتنی به‌ره‌ی کوردستانی پێکهاتوو له حزب و لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌یتوانی ده‌ستپێکێک بێ بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی کوردی له‌و پارچه‌یه یه‌ک بخات و کۆتایی به‌و بڵاوبوونه بێنێت. به‌واتایه‌کی تر چه‌نده به‌ره‌ی کوردستانی نوێنه‌ر و زمانحاڵی ئۆپۆزێسیۆنی کوردی بێت، ئه‌وه‌نده‌ش نوێنه‌ری هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێت و سنووره‌کانی زاراوه و ئایین بڕوخێنێ و که‌لتووری هه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتری و یه‌کگرتن گه‌شه پێ بدات.
ئه‌وه باشترین و تاکه مودێلی ڕێکخستنی ئه‌م حزبانه‌یه بۆ وه‌سه‌ریه‌کنان و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م دینامیکه پرژو بڵاوه و ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی که له‌بواری ڕێکخستنه‌وه ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان بۆته‌وه. به‌ڵام وه‌ک له واقیعدا ده‌بینین پرۆژه‌ی به‌ره‌ی یه‌کگرتوو له‌به‌ر هه‌ندێک کۆسپ و ته‌گه‌ره هه‌روا هه‌ڵپه‌سێردراو ماوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له‌بیرۆکه‌ی شکڵ گرتنیشیدا دیسان دینامیکێکی به‌رچاو له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌که ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و به‌ره کارتۆنییه‌ی که له‌نێوخۆی ئێرانیشدا دروست بووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێ ئه‌م ئه‌رکه ڕاپه‌ڕێنێ و هه‌نگاو بنێت له‌پێناو یه‌کگرتنی خه‌ڵکدا.
له‌م نێوانه‌دا ته‌نیا بژارێک ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش به‌ره‌ی یه‌کگرتووی خه‌ڵکه که به‌هه‌وڵ و هیممه‌تی خودی خه‌ڵک دروست ده‌بێ. به‌جۆرێک که مه‌غزایه‌کی ته‌واو سیاسی بده‌ن به هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تی و جوڵانه‌وه‌یه‌کیان و هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان له‌ئاستی جیهانیدا به‌رز بکه‌نه‌وه. که‌سانی سه‌ربه‌خۆ به‌گشت چین و توێژه‌کانی، ڕۆشنبیران، سه‌ندیکا و داموده‌زگا سڤیله‌کان و لایه‌نگرانی حزبه‌کان له کۆڵه‌که بنچینه‌ییه‌کانی ئه‌م به‌ره‌یه ده‌بن. خۆدیتنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حزبه‌کان له‌ئاراسته‌یه‌کی یه‌کگرتوو و هه‌ده‌فمه‌نددا گوشار بۆ پێکهاته‌کانی دیکه‌ی حزبیش دێنێ تاکوو له‌م قۆناخه‌دا یه‌کبگرن و ناکۆکییه بچووکه‌کانیان وه‌لا بنێن.