محه‌ممه‌د ئاڵتان
له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا، سه‌باره‌ت به کۆتایی هێنان به په‌که‌که، کۆمه‌ڵێک هه‌واڵم به‌رچاو ده‌که‌وێ، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی له ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه داڕێژراوه و له‌سێ قۆناغدا جێبه‌جێ ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جددیتر که‌وتوونه‌ته خۆ.
دواجار دوا بابه‌تی گۆڤاری نیوزویکیش که ده‌ڵێ "له‌وانه‌یه سه‌رهه‌ڵدانی کوردان کۆتایی بێت"، به‌م قۆناغه‌وه گرێ ده‌ده‌م.
***
له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی قۆناغی کرانه‌وه به‌ڕووی کورددا، به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره له خۆم ده‌که‌م: ئایا په‌که‌که ده‌رئه‌نجامه یان هۆکار؟ ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و پراگماتیکه بێ که ئه‌مریکا ده‌ستنیشانی کردوه، په‌که‌که هۆکاره.
له‌ڕاستیدا، ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته له‌میانه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆک ده‌وڵه‌تی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د بۆ تورکیا ئاماژه‌ی پێکرا و تیشکی "لێبوردنی سیاسی بۆ ئه‌ندامانی په‌که‌که" هه‌ڵکرا و بانگه‌وازی "چه‌که‌که‌ت فڕی بده و بگه‌ڕێوه بۆ نیشتمانه‌که‌ت" خاڵێکی گرنگه له‌پێناو هێنانه خواری نزیک به دوو هه‌زار کوردی سوریای ناو په‌که‌که.
ته‌نانه‌ت چاره‌نووسسازیشه.
***
به‌ڵام بارودۆخێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی له‌بیرکراو یاخود ژه‌نگ گرتوو له ئارا دایه. ژماره‌ی کورده‌کانی نیشته‌جێی سووریا به میلیۆنێک و حه‌وت سه‌د هه‌زار که‌س به‌راورد ده‌کرێ که له‌و ژماره‌یه ٤٥٠ هه‌زار که‌س له باکووری ئه‌و وڵاته ده‌ژین و له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانیان بێ به‌شن. ناسنامه‌ی کوردبوون و شارۆمه‌ندی هیچکات له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سوریاوه ددانی پێدا نه‌نراوه و هه‌ر چه‌شنه تێکۆشانێکی نێونه‌ته‌وه‌ییش بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و مافانه، وه‌ک دوژمنایه‌تی عه‌ره‌ب لێکدراوه‌ته‌وه و ئاسته‌نگ کراوه.
به‌گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی دوو ساڵ له‌مه‌و پێش، له‌سووریا ٢٢٥ هه‌زار کورد هه‌ن که ڕه‌چه‌ڵه‌کیان دیاری نه‌کراوه. بێبه‌شکردنی ئه‌و کوردانه له مافی شارۆمه‌ندی له سه‌رژمێری ساڵی ١٩٦٢ه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. سه‌رۆک ده‌وڵه‌تی ئه‌وکات نازم قودسی، بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی عه‌ره‌بایه‌تی زه‌ق بکاته‌وه، ١٢٠ هه‌زار کوردی له مافی شارۆمه‌ندی بێ به‌ش کرد و بانگه‌شه‌ی کرد که ئه‌و که‌سانه له تورکیاوه هاتوون.
"کورده بێ نیشتمان"ه‌کانی سووریا، له‌خزمه‌تگوزارییه‌کانی ده‌وڵه‌ت به گشتی و له بواری ته‌ندروستیه‌وه به‌تایبه‌تی بێ به‌شن. ناتوانن ببنه خاوه‌ن موڵک، له‌داموده‌زگا گشتییه‌کان دانامه‌زرێن، مۆڵه‌تنامه‌ی هاوسه‌رگیری و پاسپۆرتیان پێ نادرێت. ته‌نانه‌ت له ناوخۆی سووریا، ناوه ناوه دوور ده‌خرێنه‌وه. ئه‌و کوردانه‌ی ددان به ستاتۆی شارۆمه‌ندییان دانانرێ، له‌به‌رامبه‌ر ڕژێمی سووریا، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی له ڕێکخستنه‌کانی په‌که‌که له سووریا ده‌که‌ن. به ئه‌ندامانی سووریای په‌که‌که‌ش ده‌گوترێ "په‌که‌که‌ییه بێ نیشتمانه‌کان".
***
به‌شار ئه‌سه‌د دوو ساڵ له‌مه‌وپێش کاتێک بۆ دووهه‌مین جار به سه‌رۆک ده‌وڵه‌تی سوریا هه‌ڵبژێردرایه‌وه، له‌مه‌راسیمی سوێندخواردن له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند که کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ده‌کا. ئه‌سه‌د، پلانی وابوو له‌ڕێگه‌ی به‌رزکردنه‌وه هه‌نگاوی به‌رچاو بۆ پێدانی مافی شارۆمه‌ندی بۆ ئه‌و کوردانه‌ی بێ ناسنامه‌ن، هه‌م به‌رۆژئاوا نیشان بدات که وڵاته‌که‌ی دیموکراتیزه بووه و هه‌میش سه‌قامگیریی ناوخۆ به‌هێز بکات. له‌م ماوه‌یه‌دا، سه‌رژمێری کورده‌کان تۆمار کرا، به‌ڵام کورده‌کان هێشتاش له مافی شارۆمه‌ندی بێ به‌شن.
***
ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد ته‌نیا و ته‌نیا وه‌ک پرسی "په‌که‌که" مامه‌مه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێ، ترسێنه‌ره. هه‌رچی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بیکه‌ن، چاره‌سه‌رییه‌کی ڕیشه‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێ.
چونکه په‌که‌که هۆکار نییه، ده‌رئه‌نجامه.
زۆرترین ڕێژه‌ی کورده‌کان ئه‌مڕۆکه له تورکیا ده‌ژین، به‌ڵام له ئێران، عێراق و سوریاش ژماره‌ی کورده‌کان زۆره... ئه‌گه‌ر باکووری عێراق (باشووری کوردستان) بخه‌ینه لایه‌که‌وه، ئه‌م ژماره زۆره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بێ ده‌وڵه‌تن. پێموابێ کێشه‌ی سه‌ره‌کیش لێره‌دایه: کێ ده‌بێته "ده‌وڵه‌ت"ی ئه‌م کوردانه؟
***
ئه‌مریکییه‌کان زۆر مه‌یدانی بیر ده‌که‌نه‌وه و چاره‌سه‌رییه‌ک بۆ ئه‌وان به‌سه که کاره‌کانیان به‌ڕێوه به‌رێ. له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه سه‌باره‌ت به پرسی کورد "په‌که‌که ده‌توانێ هۆکارێک بێ": به‌ڵام ئه‌مه بۆ ڕژێمه ئه‌نتی دیموکراته‌کانی ناوچه‌که ڕاست نییه.
وه‌کوو میناک، تورکیا به‌درێژایی ته‌مه‌نی کۆمار ڕوبه‌ڕووی ٢٩ شۆڕشی کورد بۆته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره، په‌که‌که ده‌رئه‌نجامێکی شێوازه نادیموکراتیکه‌کانه. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێستا له ئارادان، ئه‌گه‌ر چه‌که‌کان بێده‌نگ بکه‌ن، بێگومان ئه‌رێنین، به‌ڵام به‌س نین...
هه‌نگاوی پوخت و پێویست، دیموکراسیه‌کی ڕادیکاڵه له ناوچه‌که‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و کوردانه بگرێته باوه‌ش که هه‌ست ده‌که‌ن "بێ نیشتمان"ن، وڵاتێک که به‌شێوه‌یه‌کی دیموکرات و یه‌کسان هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بکات... سه‌رباری هه‌موو گرفته‌کان، وڵاتی هه‌ره نزیک له‌و چاره‌سه‌رییه، تورکیایه.
***
سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژ، ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌ڕوانگه‌ی سووریاوه بڕوانینه بابه‌ته‌که، فه‌رمۆل هه‌مان فه‌رمۆله...
کێشه، ته‌نیا لێبوردن نییه له دوو هه‌زار "په‌که‌که‌یی بێ نیشتمان"، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وان نیشتمانێکی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێ. ئه‌مه بۆ وڵاتانی دیکه‌ش هه‌روایه که هاووڵاتی کوردیان هه‌یه. هیچ وڵاتێک ناتوانێ ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات ئه‌گه‌ر کورده‌کان نه‌هێنێته دۆخی شارۆمه‌ندێکی یه‌کسانه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ستار
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر