سازدانی: نه‌شه دوزه‌ل
له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
وێده‌چێ ساڵی ٢٠١٢ ساڵێکی ئاسان نه‌بێ بۆ تورکیا. ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له به‌ر ده‌رگان. عێراقیش هه‌روه‌ک سووریا به‌ره‌و شه‌ڕێکی ناوخۆیی ده‌ڕوا. ئایا شه‌ڕی سوننه و شیعه له عێراق دروست ده‌بێ؟ ئه‌مانه چۆن کاریگه‌رییه‌کیان له سه‌ر کوردستان ده‌بێ؟ بشێوییه‌کانی عێراق چۆن باندۆڕێک له سه‌ر تورکیا داده‌نێن؟ نه‌یارانی ئه‌سه‌د له سوریا به خێرایی چه‌کدار ده‌بن. ئایا سووریا به‌ره‌و شه‌ڕێکی نێوخۆیی هه‌نگاو ده‌نێ؟ گه‌لۆ تورکیاش ده‌بێته پارچه‌یه‌ک له‌و پێکدادانانه؟ تورکیا لەگەڵ سووریا ده‌كه‌وێته شه‌ڕه‌وه؟ ئه‌سه‌د چه‌نده خۆڕاده‌گرێ؟ هه‌ڵوێستی ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌م پێشهاتانه به چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێ؟ شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و ئێران‌دا دێته ئاراوه؟ ئه‌مه چۆن کاریگه‌رییه‌ک له سه‌ر دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی ئێران داده‌نێ؟ تورکیا لەگەڵ ئێران شه‌ڕ ده‌کا؟ ئه‌مانه و کۆمه‌ڵێک پرسیاری ترمان ڕووبه‌ڕووی پسپۆڕی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و شاره‌زا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورک و ناوچه‌که و مامۆستای زانکۆ دکتۆر مه‌نسوور ئاکگون کرده‌وه.
نه‌شه دوزه‌ل: ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین گه‌یشتنه به‌رده‌م سنووره‌کانی ئێمه. وێده‌چێ سووریا به‌ره‌و شه‌ڕێکی نێوخۆیی بچێ. به‌ڵام له سه‌ره‌تای قسه‌کانمانه‌وه، ده‌مه‌وێ له عێراقه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین. له عێراق، سه‌رۆک وه‌زیر نوری مالیکی که‌وتۆته جموجوڵ بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆککۆمار هاشمی قۆڵبه‌ست بکا. له عێراق چی ڕوو ده‌دا؟
مه‌نسوور ئاکگون: عێراق به‌ره‌و پارچه‌بوون ده‌ڕوا. دیاره چاوه‌ڕوانی ڕۆژێک بوون ئه‌مریکیه‌کان له وڵاته‌که‌یان بڕۆنه ده‌ر و دواجار ئه‌م قه‌یرانه ته‌قییه‌وه. ئیتر له‌وه ناچێ کێشه‌کان له چوارچێوه‌ی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقدا چاره‌سه‌ر بکرێن. ئه‌مه‌ش دێته واتای پارچه‌بوونی عێراق و دروست بوونی ناسه‌قامگیرییه‌کی گه‌وره له‌و وڵاته‌دا.
عێراق به چ شێوه‌یه‌ک پارچه ده‌بێ؟
به ئه‌گه‌رێکی زۆر، عێراقێکی سوننه له ناوه‌ند، ده‌وڵه‌تێکی کوردی له باکوور و ده‌وڵه‌تێکی شیعه‌ش له باشوور دروست ده‌بن. ئه‌م پارچه‌بوونه، بشێوییه‌کی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌کرێ شیعه‌کان و سوننه‌کان به شه‌ڕ بێن.
چی به‌سه‌ر کورده‌کان دێ، کورده‌کان چ پێگه‌یه‌ک ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن؟
وێده‌چێ توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه خۆیان ڕابگرن. چونکه کورده‌کان سه‌رچاوه‌ی کێشه‌که نین. کێشه، له نێوان سوننه‌کان و شیعه‌کان دایه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه نایه‌ته ئه‌و واتایه‌ی ئه‌گه‌ر له عێراق شه‌ڕێکی نێوخۆیی ڕوو بدا، پڕیشکه‌کانی ناگاته ناوچه کوردنشینه‌کانیش. به‌ڵام ئێستاکه شه‌ڕێکی مه‌زهه‌بی له نێوان عه‌ره‌به‌کان له ئارا دایه. به‌ر له هه‌موو شتێ، ئه‌م پێکدادانه ڕه‌هه‌ندێکی ناوچه‌یی هه‌یه. چونکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ئێران پشتیوانی له‌و پێکدادانه مه‌زهه‌بیه کردووه.
ئێران چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی له پارچه‌بوونی عێراقدا هه‌یه؟
ئێران به هۆی چه‌کی ناو‌کی و بانگه‌شه‌ی سه‌پاندنی هێژمۆنی خۆی به سه‌ر ناوچه‌که‌دا، له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، ئیسرائیل و ته‌نانه‌ت تورکیاوه گوشاری خراوه‌ته سه‌ر. ناسه‌قامگیری له عێراق و پارچه‌بوونی سوودی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران ده‌بێ. چونکه ئێران به‌م شێوه‌یه ده‌توانێ زیاتر و زیاتر نفوز بکاته ناو شیعه‌کانی عێراقه‌وه. له وه‌ها دۆخێک‌دا، ناوچه‌که به‌شێوه‌یه‌کی جدی دابه‌شبوونی شیعه - سوننه به خۆیه‌وه ده‌بینێ.
ئه‌ی به نیسبه‌ت کورده‌کانه‌وه؟
حاڵی حازر که‌س له عێراق هێنده‌ی کورده‌کان هێزی عه‌سکه‌ری نییه. بۆیه هیچکه‌س په‌یدا نابێ لەگەڵ کورده‌کان شه‌ڕ بکا. وه‌ک ده‌بینین ئێستا سوننه‌کان په‌رته‌وازه‌ن. به‌و هێزه‌ی ئێستایان، ته‌نیا ده‌توانن خۆیان له ده‌ست شیعه‌کان بپارێزن یان خۆشیان بۆ ناپارێزرێ.
یانی ئه‌مڕۆکه هێزی عه‌سکه‌ری کورده‌کان له هی سوننه و شیعه زیاتره؟ ئایا له‌م دۆخه‌دا کورده‌کان له ڕووی ئه‌منیه‌وه پێویستیان به تورکیا نابێ؟
له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه نه‌خێر، به‌ڵام له ڕووی ئابووریه‌وه پێویستیان پێی هه‌یه. کورده‌کان، به گوێره‌ی پێویست هێزی خۆپاراستنیان هه‌یه. هێزێکی به‌رگریکاری میلشایان هه‌یه که وه‌ک سوپایه‌کی ڕێک و پێک کار ده‌کا. ئه‌مڕۆکه له عێراق، سوپایه‌کی وه‌ک هی سه‌دام نه‌ماوه که هێرش بکاته سه‌ر کورده‌کان. به‌ڵام نابێ ئه‌و ڕاستیه‌ش له بیر بچێ. له ناوچه‌که‌دا جگه له تورکیا وڵاتێک نیه که کوردستان بیه‌وێ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدا. هه‌مان شت، بۆ تورکیاش ڕاسته. ئێمه ته‌نیا نابێ وه‌ک شوێنێک سه‌یری باکووری عێراق بکه‌ین که په‌که‌که‌ی لێیه. باکووری عێراق هه‌م ده‌بێته ده‌رگای ئێمه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌میش له نێوان ئێمه و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که‌دا، ڕۆڵی ناوچه‌یه‌کی ته‌مپۆن ده‌بینێ. باکووری عێراق ده‌بێته کۆسپ و سپه‌ر له به‌رده‌م گه‌یشتنی کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئێمه. بۆیه سه‌قامگیری باکووری عێراق، دێته واتای سه‌قامگیری ئێمه.
ئه‌لقاعیده ده‌ستی کردووه به بۆردومانی عێراق. ئه‌لقاعیده چی ده‌وێ؟
ئه‌مانه هه‌ندێک مژاری پشت په‌رده‌ن. نازانین تا چه‌ند بڕوا به نووسینه‌کان بکه‌ین. له‌وانه‌یه چه‌ند ساڵی تر سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه وه در‌و بخرێنه‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگ بێ ئه‌وه‌یه که شه‌ڕو پێکدادان له عێراق دژوارتر ده‌بێ و عێراق به‌ره‌و پارچه‌بوون ده‌با. تورکیاش له‌مه‌دا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ.
تورکیا چۆن زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ؟
به‌ر له هه‌موو شتێ زیانی ئابووری به‌رده‌که‌وێ. ساڵانه ٤٥ هه‌زار کامیۆن له ڕێگه‌ی سووریاوه، ده‌چنه جیهانی عه‌ره‌بی و وڵاته جۆراوجۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. له‌مڕوه‌وه به زیانی ئێمه ده‌شکێته‌وه. ئێستا زه‌حمه‌ته ئه‌و کامیۆنانه له ڕێگه‌ی سووریاوه بپه‌ڕێنرێنه‌وه. ئه‌ی باشه له کوێوه بۆ ئه‌و شوێنانه بنێردرێن؟ باشترین ڕێگه عێراقه. ئه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و عێراق گرفتاری شه‌ڕ بێ، چی؟ دیاره عێراق پێشتریش له ڕووی ئه‌منییه‌وه مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌بوو، جا ئێستا ئه‌و مه‌ترسیه ده قات زیاتر ده‌بێ. ئه‌گه‌ر شه‌ڕی نێوخۆیی له عێراق درێژه بخایه‌نێ، ئه‌وا سه‌رجه‌م ڕێگه به‌ژاییه‌کانی باشوور به‌ڕووی تورکیادا داده‌خرێن. له وه‌ها دۆخێک‌دا تورکیا ناچاره بۆ بازرگانی لەگەڵ ناوچه‌که ڕێ و ڕێبازی تر به تاقی بکاته‌وه! دواجار هه‌وڵ ده‌دا به کەشتی بارهه‌ڵگر و له ڕێگه‌ی میسره‌وه په‌ره به‌و بازرگانییه بدا.
سوننه‌کانی عێراق ده‌ڵێن هه‌رێمی خۆسه‌ریان گه‌ره‌که. ئاخۆ ئه‌م ویسته ڕێگه بۆ شه‌ڕی ناوخۆ خۆش ده‌کا؟
نه‌خێر. چونکه تا دێ یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق به لای هیچکه‌سه‌وه مانایه‌کی ئه‌وتۆی نامێنێ. فه‌رمانی قۆڵبه‌ستکردنی هاشمی، عێراق به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ ده‌با. ئیتر دابه‌شبوونی عێراق بۆ سێ به‌ش ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه.
ئایا سه‌رکرده‌ی کورد بازرانی ده‌توانێ ئه‌م بشێوییانه‌ی دوایی ئه‌هوه‌ن بکاته‌وه؟
هه‌وڵ ده‌دا ناوبژیوان بێ به‌ڵام پێموانییه بتوانێ ئه‌هوه‌نی بکاته‌وه. له ڕاستیدا ڕه‌وشێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو هاته ئاراوه. ڕۆژئاوا به‌ردوام له سه‌ر تورکیاوه، سیاسه‌تی عێراقی خوێندۆته‌وه. سه‌باره‌ت به‌و گومانه‌ی کورده‌کان هه‌رگیز لەگەڵ تورکیا ئاشت نابنه‌وه، کۆمه‌ڵێک سیناریۆ دروست بوون. که‌سیش باسی له ئاشت نه‌بوونه‌وه‌ی شیعه و سوننه نه‌کرد. ڕۆژئاوا و تورکیاش به‌رده‌وام پێیان وابووه کورده‌کان جیاخوازن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، تورکیا لەگەڵ کوردستان ئاشت بوویه‌وه. په‌یوه‌ندیی سیاسی و بازرگانی له لوتکه دان. باکووری عێراق له مه‌سه‌له‌ی به‌ربه‌ره‌کانی لەگەڵ په‌که‌که، پشتیوانی سیاسی له تورکیا ده‌کا، به‌ڵام ئێستا ڕه‌وشێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو له عێراق دروست بووه. به پێچه‌وانه‌ی ویستی ڕۆژئاوا، ئێران و فاکتۆرێکی شیعی سه‌ریان هه‌ڵدا. ئه‌م فاکتۆره ناسه‌قامگیری گه‌وره له عێراق ده‌نێته‌وه.
بۆچی کورده‌کان تێده‌کۆشن عێراق به‌ره‌و پارچه‌بوون نه‌ڕوا؟
ئه‌گه‌ر له‌پێناو پارچه‌بووندا تێ‌بکۆشن، سه‌رجه‌م دیواره‌کان به سه‌ر ئه‌واندا ده‌روخێن. له‌و حاڵه‌ته‌دا، بۆی هەیە عه‌ره‌به‌کان خێرا یه‌ک بگرن و دژی کورده‌کان بکه‌ونه به‌ره‌یه‌که‌وه. ئه‌گه‌ر له‌مه‌وبه‌دوا عێراق پارچه بێ، به بێ ئه‌وه‌ی کورده‌کان هۆکار بن، تورکیا ناچاره دان به ده‌وڵه‌تی کوردی دابنێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورده‌کان خۆیان سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وا لەگەڵ تورکیا مل له به‌ر ملی یه‌ک ده‌نێن. له ڕاستیدا کورده‌کان زۆر به گومانه‌وه ده‌ڕواننه نائارامییه‌کانی سووریا.
بۆچی؟
ئه‌و بایه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی گرتبۆوه، بووه تسۆنامی و له‌وه ده‌ترسن ئه‌و تسۆنامیه کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌وانیش هه‌بێ. چونکه پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌دیش بڕوا، دیسان نائارامی و ئاڵۆزی له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێ. دیار نییه ئه‌و گرووپه ئۆپۆزۆسیۆنانه‌ی تورکیا هه‌وڵی ڕێکخستنیان ده‌دا، دوای ئه‌سه‌د تا چه‌ند ده‌توانن سووریا به‌ڕێوه به‌رن و ئایا ئه‌م ئۆپۆزۆسیۆنه له ناو خۆیدا قه‌یران دروست ده‌کا یان نا. ڕاسته به‌هاری عه‌ره‌بی ڕژیمه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڕوخێنێ، به‌ڵام دیموکراسی هه‌روا به سانایی ڕوو له‌و وڵاتانه ناکا. چونکه ئه‌و وڵاتانه وه‌ک تورکیا له‌نگه‌رێکیان بۆ دیموکراسی نییه.
بێ له‌نگه‌رن؟
به‌ڵێ، کاتێک وڵاتانی عه‌ره‌ب لەگەڵ تورکیا به‌راورد ده‌کرێن، په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تورکیا له بیر ده‌کرێن. ئێمه ئه‌ندامی کۆنسه‌ی ئه‌وروپا و ناتۆین. بۆ ئه‌وه‌ی ببینه ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا، هه‌وڵمان داوه ڕیفۆرم ئه‌نجام بده‌ین. هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی دیموکراسیانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییان نییه. دواجار قه‌زافی ڕۆیشت به‌ڵام ئێستا لیبیا ژانی تایفه و ئه‌تنیکه‌کان ده‌چێژێ. هه‌ر ئان و ساتێک بۆی هه‌یه شه‌ڕێکی ناوخۆیی بێته ئاراوه. له میسر وه‌ک لیبیا بۆشایی ده‌سه‌ڵات به‌دی ناکرێ به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ویستی خه‌ڵکی ئه‌وێ، دیموکراسی نه‌هات. موباره‌ک ڕۆیی، عه‌سکه‌ر هات. هیچ شتێک نه‌گۆڕا و تا ماوه‌یه‌کی درێژیش ناگۆڕدرێ. ته‌نیا له ڕواڵه‌تدا هه‌ندێک شت ڕوو ده‌ده‌ن.
ئه‌ی باشه پێکدادانه‌کانی عێراق بارزانی به‌هێز ده‌که‌ن؟
به‌هێزی ده‌کا به‌ڵام خۆ پێگه‌ی بازرانی هێنده به‌هێز نییه. چونکه باکووری عێراق به ته‌واوی دیموکرات نییه. ئۆتۆریته و هێزی سیاسی بارزانی له بوونی ناسنامه‌ی ئه‌تنیکی و کێشه‌ی کورده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. بۆیه له درێژخایه‌ندا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ویش ڕووبه‌ڕووی هه‌ژان ده‌بێته‌وه. ئه‌ویش ناچاره ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دیموکراتیزه بکا. هه‌ر وه‌ک ده‌زانین له باکوری عێراق خه‌ڵک له پێناو دیموکراتی بووندا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان. دوای ماوه‌یه‌ک به‌هاری عه‌ره‌بی ڕوو له کوردستانیش ده‌کا. ئێستا مه‌سه‌له‌یه‌کی میللی کورده‌کانی پێکه‌وه گرێ داوه که ئه‌ویش دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردییه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی کوردی دابمه‌زرێ که خۆیان هۆکار نه‌بن، بیانووی ئه‌منی له گۆڕێ نامێنێ و خه‌ڵک ده‌ڵێن "ده‌ی ئێستا نۆره‌ی دیموکراتیزه‌بوونه."
نه‌یارانی ئه‌سه‌د به خێرایی چه‌کدار ده‌کرێن و شه‌ڕی چه‌کداری له‌و وڵاته پێش ده‌که‌وێ. ئایا سووریا به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ڕوا؟
به‌ڵێ، به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ڕوا. له سووریا دوو جۆر ئۆپۆزۆسیۆن هه‌یه. یه‌که‌میان که بێ چه‌که و له شه‌قامه‌کان خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌دا. دووهه‌م ئه‌وانه‌ن له سوپای سووریاوه ڕایانکردوه. سوپای ڕزگاری تورکیا که له تورکیاوه پشتگیری وه‌رده‌گرێ، له بیست تابوور پێک هاتووه. تورکیا ئه‌م پشتیوانیه ڕه‌ت ناکاته‌وه و دانیشی پێدا نانێ. دیاره بۆ گاڵته نابێ، ٩١١ کیلۆمه‌تر لەگەڵ سووریا سنووری هاوبه‌شمان هه‌یه. ساڵانه ٤٥ هه‌زار کامیۆن له سووریاوه ده‌رباز ده‌بن. به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا په‌یوه‌ندییان به داهاتووی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر له داهاتوودا ئه‌وانه بێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ده‌بێ لەگەڵ ئه‌مانه له په‌یوه‌ندی دابی. ئه‌گه‌ر له ئێستاوه دانیان پێ دابنێی و هه‌ڵسوکه‌وتیان لەگەڵ بکه‌ی زۆر ژیرانه‌تره له‌وه‌ی پاشان دانیان پێ دابنێی. ده‌گوترێ نه‌یارانی ئه‌سه‌د له قه‌ته‌ریشه‌وه چه‌کدار ده‌کرێن.
کێن ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له ئه‌سه‌د ده‌که‌ن؟
له پشته‌وه‌ی بنه‌مایه‌کی پته‌وی ڕژێمی به‌عس هه‌یه. شتێک وه‌ک که‌ماڵیزمی تورکیا. به ساڵانه یه‌ک حزب له‌وێ درێژه به ده‌سه‌ڵات ده‌دا. سوپا، ده‌زگای داد، کلۆنیالیزمی بورژوازی و ڕاگه‌یاندنی ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌ت، هه‌ر هه‌موویان له‌پێناو مانه‌وه‌ی ڕژێمدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن. وه‌ک ده‌بینن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی هاوبه‌شه. له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سه‌رکرده‌یه‌کی لاواز واته کوڕی ئه‌سه‌د هه‌یه. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌کی ئیسرائیل نووسیبووی ڕووسه‌کان پێشنیاریان به ئه‌سه‌د کردووه به بنه‌ماڵه‌وه بچن بۆ ڕووسیا.
بۆچی ڕووسیا پێشنیارێکی به‌م شێوه‌یه ده‌کا؟
ئه‌م پێشنیار و مانۆرێکه بۆ قایم کردن و مانه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس. ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له میسر له لایه‌ن ئه‌مریکاوه ئه‌نجام درا. ده‌سه‌ڵات له موباره‌که‌وه ڕاده‌ستی عه‌سکه‌ره‌کان کرا و گۆڕانێکی ئه‌وتۆ دروست نه‌بوو. ڕووسیاش ده‌یه‌وێ له سووریا هه‌مان شت بکا. ئه‌سه‌د ده‌ڕوا و ڕژێمێکی به‌عسی نزیک له ڕووسیا دێته سه‌ر کار. له‌وانه‌یه ئه‌سه‌د به‌مه ڕازی بێ. چونکه ده‌زانێ بین عه‌لی ڕای‌کرد و ڕزگاری بوو، قه‌زافی مایه‌وه و کوژرا. وه‌ک ده‌زانن، سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌نیش به بیانووی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌کانی ده‌چێته ئه‌مریکا.
تورکیا لەگەڵ سووریا شه‌ڕ ده‌کا؟
من پێموانییه ڕژێمی به‌عس پشتیوانی ته‌واو له په‌که‌که بکا و بیه‌وێ هه‌موو ڕق و کینی خۆی به سه‌ر تورکیادا به‌تاڵ بکا. دیاره تا ئێستا سووریا په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی لەگەڵ تورکیا نه‌پچڕاندووه. تورکیا گه‌مارۆی له سه‌ر په‌یڕه‌و ده‌کا و سووریا ته‌نیا ٣٠% باجی هه‌نارده‌کان زیاتر ده‌کا. مه‌ترسی سه‌ره‌کی بۆ تورکیا ئه‌وه‌یه ئاڵۆگۆڕی ده‌سه‌ڵات زۆر درێژه بخایه‌نێ. چونکه خه‌ڵکانی ئه‌وێ داوای ناوچه‌ی ئه‌منی ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌روا درێژه بخایه‌نێ، له‌وانه‌یه تورکیا وه خۆ که‌وێ. ئه‌گه‌ر به بیرتان بێ، ساڵی ١٩٩١ له ئه‌نجامی بۆردومانی سه‌دام حسێن، نزیکه‌ی میلیۆنێک مرۆڤ له عێراقه‌وه به‌ره‌و تورکیا ڕایانکرد. ئه‌گه‌ر کۆچێکی هاوشێوه له سووریاوه ده‌ست پێ بکا، تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی له ناو سنووره‌کانی سووریاوه پێش به‌م کۆچه بگرێ، موداخله‌ی سه‌ربازی ده‌کا. دیاره ڕاشکاوانه باسی کردووه.
یانی له وه‌ها دۆخێک‌دا تورکیا دژی سووریا ده‌که‌وێته شه‌ڕه‌وه؟
له‌م واتایه‌دا ده‌که‌وێته شه‌ڕه‌وه. ئه‌گه‌ر سوپای سووریا بچێته ئه‌و شوێنانه‌ی که وه‌ک ناوچه‌ی ئه‌من ڕاگه‌یه‌نراون، ئه‌وا ده‌ست تێوه‌ردانی هه‌وایی ئه‌نجام ده‌دا. ئه‌وه مه‌سره‌فێکی زۆری سه‌ربازی بۆ ئێمه به دواوه ده‌بێ.
ئه‌م پێشکه‌وتنانه چۆن کاریگه‌رییه‌ک له سه‌ر په‌که‌که داده‌نێن؟
کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی ده‌بێ. باکووری عێراق به ڕووی په‌که‌که‌دا داده‌خرێ. لەگەڵ ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌عس، پشتیوانی سووریاش ته‌واو ده‌بێ. سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌کانی "به‌قاع"ی په‌که‌که کۆتای‌یان دێت و له‌وانه‌یه ئه‌و مرۆڤانه له سووریا قاچاغ بن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێکدادانانه، ئایا ئه‌سه‌د ناتوانێ ڕژێمه‌که‌ی بپارێزێ؟
سه‌رجه‌م مه‌رجه‌کان گرێدراوی ڕۆیشتنی ئه‌و له سووریایه. بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێم بمێنێته‌وه، ده‌بێ فیدا بکرێ. به ڕای من، خوێشی ده‌یه‌وێ بڕوا. ئه‌سه‌د ناتوانێ زۆر خۆ ڕابگرێ. به ڕۆیشتنی ئه‌و ڕژێمی به‌عس ناڕوخێ، به‌ڵام له ڕیشه‌وه ده‌هه‌ژێ. له ڕاستیدا پلانی یه‌کێتیی وڵاتانی عه‌ره‌بیش ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌سه‌ده له سووریا. چونکه که‌س نایه‌وێ له سوریا موداخله بکرێ. دروستنه‌بوونی شه‌ڕی ناوخۆ و ناسه‌قامگیری، ئاڵوگۆڕی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو و هه‌روه‌ها یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا به‌لای تورکیاشه‌وه شێوازێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باشه.
دوای ئه‌سه‌د له سووریا چ ڕوو ده‌دا؟
قۆناغی گوزار دێته ئاراوه. ده‌ستورێکی بنه‌ڕه‌تی نوێ ده‌نوسرێته‌وه و هه‌موو حزبه‌کان یه‌کسان ده‌بن. ئه‌سه‌د به‌ڵێنی جێبه‌جێکردنی ئه‌مانه‌ی دابوو، به‌ڵام واده‌که‌ی نه‌برده سه‌ر. دواجار ڕژێمی به‌عس هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ئیتر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هیچ شتێک وه‌ک پێشوو نامێنێته‌وه. سه‌رجه‌م ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین گۆڕانکاری به سه‌ردا دێ. وڵاتانی که‌نداو، عه‌ره‌بستانی سعودی و قه‌ته‌ریش ده‌گۆڕدرێن.
به‌رسڤی ئێران بۆ سه‌رجه‌می ئه‌مانه چی ده‌بێ؟
ئێران له مه‌ڕ شیعه‌کانی ناوچه‌که کاریگه‌ر ده‌بێ. ئیتر سووریا له ڕوانگه‌ی ئێرانه‌وه، ده‌چێته ده‌ره‌وه. جیاوازیه‌که ئه‌وه‌یه هێزی ئایدیۆلۆژیای شێعه کپ ده‌کرێ، به‌ڵام کاریگه‌ری و قورسایی ئێران هێشتا له ناوچه‌که هه‌ست پێده‌کرێ. ئه‌گه‌ر ببێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی، ئه‌وا پاراستن قازانج ده‌کا. مه‌حاڵه له ناوچه‌که سیاسه‌ت بکه‌ی و فاکته‌ری ئێران پشت گوێ بخه‌ی.
ئه‌ی هه‌ڵوێستی ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووداوانه‌دا به چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێ؟
به‌هاری عه‌ره‌بی له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئیسرائیل بێزار ده‌کا. چونکه دوژمنه ناسراوه‌کان و دۆسته کۆنه‌کان له مه‌یدان نامێنن. سیسته‌می ئاشتی که‌مپی د‌یڤید هه‌بوو که ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ میسر بناغه‌کانیان داڕشتبوو. به‌ڵام ئیتر له ناوچه‌که سیسته‌مێکی نوێ ده‌رده‌که‌وێ که ناچاره له به‌رامبه‌ر خه‌ڵک وه‌ڵامده‌ره‌وه بێ. میسر یاخود ئوردون ئیتر وه‌کوو جاری جاران له به‌رامبه‌ر هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه بێ هه‌ڵوێست نابن. ساڵانی ٢٠٠٩ - ٢٠٠٨ له هێرشی سه‌ر غه‌ززه که ١٥٠٠ که‌س کوژران، میسر حه‌ماسی تاوانبار کرد. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه بوو وه‌ک درێژکراوه‌ی ئه‌خوان سه‌یری حه‌ماسی ده‌کرد. به‌ڵام ئێستا ئه‌خوانی موسلمین خۆیان له میسر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش پارێزگاری و داکۆکی له لایه‌نی نزیکی خۆیان له ناوچه‌که‌دا ده‌که‌ن.
ئیسرائیل و ئێران به شه‌ڕ دێن؟
ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێ له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی، به‌ڵام بڕوا ناکه‌م هێرش بکا. چونکه ئاکامه‌کانی سه‌خت ده‌بێ. ئه‌گه‌ر هێرش بکا، جیهانی ئیسلام له به‌رامبه‌ر ئیسڕائیل یه‌ک ده‌گرێ. هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی ده‌زگا ئه‌تۆمیه‌کانی ئێرانیش هه‌روا سووک و سانا نییه. بێگومان ئێرانیش بێ وەڵام نامێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت گه‌روی هورموز داده‌خا. له‌م حاڵه‌ته‌دا، نرخی په‌تڕۆڵ بۆ ٣٠٠ تا ٥٠٠ دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه و هه‌موو دونیا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ.
ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و ئێران له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
ئیتر په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران – تورکیا هاوته‌ریب نابێ. ئێران وڵاتێکه خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆم و ئێمه‌ش ئه‌ندامی ناتۆین. به‌و پێیه ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه. دیاره ئه‌گه‌ر وه‌ک هه‌ڕه‌شه سه‌یرمان نه‌کردبا سیسته‌می پاراستنی موشه‌ک و ڕادارمان له "کوره‌جیک" دانه‌ده‌مه‌زراند. ئه‌گه‌ر سبه‌ی ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆم، که وێده‌چێ ببێته خاوه‌نی، ده‌بێته مه‌ترسیه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر تورکیا. تورکیاش دوای ماوه‌یه‌ک ناچار ده‌بێ له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران ته‌گبیر وه‌ربگرێ. بۆ ئه‌مه‌ش باسی هێزی سه‌ربازی دێته ئاراوه. له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ئێران سیسته‌می پاراستنی موشه‌ک داده‌مه‌زرێن.
ئه‌م قسانه‌تان مانای ئه‌وه نییه که تورکیا پاره‌یه‌کی زۆرتر له چه‌ک و چۆڵ سه‌رف ده‌کا؟ تورکیا که به‌ساڵان ململانێی چه‌کی لەگەڵ یۆنان هه‌بووه ئایا ئێستا له ئاستێکی به‌رفراونتردا لەگەڵ ئێران ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه؟
ئه‌م ململانێیه له ڕووی ناچارییه‌وه ده‌ست پێده‌کا. چونکه ئێران واز له به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی ناهێنێ. بۆیه تورکیا ناچاره زیاتر خۆی پڕ چه‌ک بکا. ناتۆ به‌ش ناکا و به پێویستی ده‌بینێ خۆشی سیسته‌می پاراستنی موشه‌ک سه‌قامگیر بکا. ناچاره نه‌خۆشخانه و ده‌زگای سه‌ربازی دروست بکا. ئه‌و شوێنه‌ی پێویست بێ چه‌کی بۆ ڕه‌وانه ده‌کا. چونکه هیچ جیاوازییه‌ک نییه ئێران موشه‌ک له ئیسرائیل بگرێ و له تۆی بگرێ. هه‌ر که مووشه‌کی بالیستیک له حه‌وا کرا، ناچاری لێی بده‌ی. وه‌ک ده‌زانن... له تورکیا ئێستا نزیکه‌ی سی کڵاوه‌ی ناو‌کی هه‌یه.
له که‌نگێوه له تورکیا چه‌کی ناو‌کی هه‌یه؟
له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارده‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ بێ، چه‌کی ناو‌کی هی تورکیا نییه. به‌کارهێنانی ئه‌م چه‌کانه له چوارچێوه‌ی ناتۆدا ئیمکانی هه‌یه.
ساڵی ٢٠١٢ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین چ ڕوو ده‌دا؟
ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین به‌هاری عه‌ره‌بی وڵاتانی دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه. هه‌م سووریا و هه‌م ئه‌گه‌ری پارچه‌بوونی عێراق کاریگه‌ریی جدیان به سه‌ر تورکیاوه ده‌بێ. سه‌ودای ده‌ست ڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌کی ناوکیش به‌مانه‌وه زیاد ده‌بێ. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا تورکیا له ڕووی ئابووریه‌وه قازانجێکی که‌متر به‌ده‌ست دێنێ. هه‌م داواکاری له ناوچه‌که نزم ده‌بێته‌وه و هه‌میش بازاڕ به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه و ڕێگاکانی ئاسته‌نگ ده‌کرێن. سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر سیاسه‌تی کۆن.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر