۱۳۹۵/۱۰/۰۳

شیعرێک لە سەلاحەدین دەمیرتاش


وەرگێڕانی: سەلاحەدین بایەزیدی 

 
جارجارە سارد دەبێ ئێرە
نۆرەی سەرما و سۆڵە
کە دەگاتە من
یەکە یەکە دەسووتێنم وشەی ڤالا*
هەرە زێدەش
کە نائومێدی گڕ دەگرێ
گەرم دادێنێ دڵی من
هەموو شتێ باشتر دەبێ
جوانتر دەبێ
تۆش کەشتییەکانت ئاگر تێ بەردە
جوانتریان ئاگر تێ بەردە.  


گرتووخانەی ئەدیرنە

*ڤالا: بۆش، بەتاڵ.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر