وتوێژێک لەگەڵ عەلی مەحموود محەممەد
سەلاحەدین بایەزیدی
له سه‌ره‌تاكانی مانگی شه‌شدا ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به‌ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد CHAK كه خۆی به ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆو ناحزبی پێناسه ده‌كات، دوای چوار ساڵ كار‌و خه‌بات یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له ئه‌ڵمانیا به‌ست. بۆ زیاتر ئاشنابوون به ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌و هه‌روه‌ها تێكۆشانی ئه‌م ناوه‌نده وتووێژێكم پێكهێنا له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌حمود محه‌ممه‌د به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌و بیروڕای ئەوم ده‌رباره‌ی دۆخی ده‌زگا ناحكومییه‌كان و كۆسپه‌كانی به‌رده‌میان وه‌رگرت.
ده‌كرێ به كورتی باس له ده‌رئه‌نجامه‌كانی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی چاك بكه‌ن؟
عه‌لی مه‌حمود محه‌ممه‌د: له ڕۆژه‌كانی ٣ و ٤ی مانگی ٦ی ٢٠٠٦ له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا، به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌ران و میوانه‌كان كۆنگره‌ی یه‌كه‌می چاك دوای چوار ساڵ و نیو كاركردن به‌سترا، به‌شی یه‌كه‌می كۆنگره تایبه‌ت بوو به وتار‌و قسه‌و باسی نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی بروسكه و په‌یامی كه‌سایه‌تی و حزب و ڕێكخراوه‌كان، به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆنگره تایبه‌ت به‌ئه‌ندامان كه له سویسرا، نه‌رویج، فنله‌ند، دانمارك، سوید، هۆڵه‌ند، به‌لجیكا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیاوه هاتبوون، به‌داخه‌وه له‌وڵاتانی دوور و پارچه‌كانی كوردستانه‌وه نه‌توانرا به‌شدار بن.
ته‌وه‌ری گفتوگۆكان چی بوون؟
به هۆی ئه‌وه‌ی چاک ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه و هه‌موو بۆچوونه سیاسی و فكرییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تێدایه، بۆیه گفتوگۆكانی ئه‌وپه‌ڕی جددی و گه‌رم و گوڕ بوو، ته‌واوی به‌رنامه و ناوی ناوه‌ندو كاره‌كانی خرایه به‌رباس و ڕه‌خنه و له كۆتایشدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا، سه‌رپه‌رشتیار و جێگره‌كه‌ی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و لیژنه‌ی چاودێری هه‌ڵبژێردرا، به درێژیی جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی چاك و پاشكۆنه‌بوونی بۆهیچ ئایدۆلۆژیا و لایه‌نێكی سیاسی كرایه‌وه، له لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردا یه‌زیدی، ژنان، كه‌سایه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌دی ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی بۆئێمه گرنگ بوو قسه و باسی میوانه‌كان بوو، ده‌ركه‌وت كوردستانیان له هه‌موو پارچه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی ئومێدیان به چاكه، ئه‌وه‌نده ئومێدیان به لایه‌نه سیاسییه‌كان نییه، ئه‌وه متمانه‌ی زۆری پێمان به‌خشی.
چاک چه‌نده توانیویه‌تی له‌و ئامانجانه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت كه دایناوه‌ته پێش خۆی؟ خه‌بات و چالاكییه گرنگه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده له‌م ماوه‌ی چوار ساڵ ته‌مه‌نیدا چین؟
ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌رنامه و ئامانجی پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان بكه‌ین، تاكوو ئێستا هیچ لایه‌نێكم نه‌بینیووه له سه‌رتاسه‌ری جیهان به چه‌پ وڕاسته‌وه، به عه‌لمانی و ئاینییه‌وه، ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له به‌رنامه‌ی لانیكه‌میشیدا هاتووه به‌ده‌ستی هێنابێت، ئێمه‌ش هه‌روا، ئامانجه‌كانمان خه‌ونی گه‌وره‌ن، به‌ڵام كاری زۆر گه‌وره‌شمان كردووه، ڕێكخراوێكی هه‌ژاری سه‌ربه‌خۆ چۆته شه‌ڕی یاساوه، دادگایی ئه‌نرات و به‌فه‌رمی ناسینی ژینۆسایدی كورد له دادگایه‌كی ئه‌وروپی ده‌توانیین به یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته یاساییه گه‌وره‌كانی كورد سه‌یری بكه‌ین، ناساندنی كاره‌ساتی ئه‌نفال، به فه‌رمیكردنی ٢ی٩ ڕۆژی كاره‌ساتی قاڕنێ، به‌شداریكردن له دۆزی دادگاییكردنی نه‌زار خه‌زره‌جی، یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال، عامودا، سه‌رده‌شت، پاڵاوتنی له‌یلا زانا بۆ نۆبڵی ئاشتی ... به كورتی و پوختی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یكه‌مه زۆربڵیی ڕۆژانه چاك چالاكی چاكی بۆ كورد هه‌یه، له ئاواره‌كانی ئاڵتاش و توركیا بپرسن، له برینداره‌كانی سه‌رده‌شت بپرسن، له نووریه كه‌سپیر و گه‌ریلاكان بپرسن، له هاوڕێكانی شوانه‌ی سه‌ید قادر‌و قامشلوییه‌كان بپرسن، بزانن چاك تاكه ناوه‌ندی كوردی نییه له هه‌موو ناخۆشییه‌كدا له‌گه‌ڵیان دایه‌و ئاوێزانی سه‌ختی و ناخۆشییه‌كانیان بووه.
ئایا ناوه‌ندی چاك هه‌ر تایبه‌ته به‌باشووری كوردستان وه‌ك له پراتیكدا ده‌بینرێ یان پارچه‌كانی تریش؟
پڕۆژه‌یه‌كی سه‌رانسه‌رییه‌و كار له‌سه‌ر مرۆڤی كورد ده‌كات، له هه‌ر شوێنێك كورد هه‌بێت ئه‌و دژ به ژێنۆسایدكردنییه‌تی و داكۆكی له‌مافه‌كانی ده‌كات، تاكه ڕێكخراوه له ده‌ره‌وه سنووری كوردی یه‌كپارچه‌ی به‌زاندووه.
به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه رێكخراوه ناحكومییه‌كان له‌كوردستاندا ئه‌زموونێكی كه‌میان هه‌یه، چ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌كتان هاتۆته سه‌ر رێ؟
ته‌گه‌ره‌ی ئێمه هه‌مه‌لایه‌نه، له‌ڕوی مادییه‌وه ده‌بینین له كوردستان دۆلار ده‌بارێت بۆ سیاسییه‌كان كه‌چی ئێمه له‌گیرفانی خۆمان كاره‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌م ناوه‌نده له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان چالاكترین ناوه‌ندی كوردییه دوو كورسییه شكاوی له كورستان نییه، كه‌لاوه‌یه‌كی نییه بیكاته باره‌گا، ئادره‌سێكی نییه میوانێك بێت بۆ سه‌ردانی، شه‌ڕی سایكۆلۆژی ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ریدا، هاوكاری ناكه‌ن... هه‌زارو یه‌ك ده‌ردو نوسیبه‌تی دیكه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه كۆپی هیچ پارت و لایه‌نێك نین سه‌ری شایان بۆ بێنینه‌وه هاوكاریمان ناكه‌ن، ئه‌وه چاك ده‌زانیین، ئێمه دوژمنی هیچ لایه‌نێك نیین به‌ڵام به‌چرای ڕۆن قارچكدا به دوای هه‌ڵه‌كانه‌وه‌ین و له‌قاویان ده‌ده‌ین، ئه‌وانیش هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك به‌دوژمنایه‌تی ده‌زانن، سیاسییه‌كانی كورد نه‌خۆشن، بۆیه ڕه‌خنه به دوژمنایه‌تی ده‌زانن، ئه‌مه به‌رنامه‌ی ئێمه‌یه ئیتر كێ دۆستایه‌تمان ده‌كات ئاماده‌ین، به‌ڵام دوژمنایه‌تی كه‌سیش ناكه‌ین.
په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومییه‌كانی ئه‌وروپا چۆنه؟
ئێمه ڕێكخراوێكی كۆن نیین كه‌سیشمان نییه ته‌فه‌روغی كردبێت بۆ ئه‌م كاره، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نمان هه‌نگاوی زۆرمان ناوه و په‌یوه‌ندی باشمان هه‌یه، زۆر له پێش ناوه‌نده‌كانی دیكه‌وه‌ین.
به بڕوای ئێوه رێكخراوی ناحكومی له كوردستاندا بۆچی نه‌یتوانی بوونی خۆی بسه‌پێنێ و ناتوانێ ده‌نگی خۆی ده‌ربخات؟
هۆكاری پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات، سیاسه‌ت، ئابوورییه له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌وه، ئه‌وان هه‌موو شتێكیان شێواندووه، حوكمی مه‌رگیان به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا داوه له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان، به‌تایبه‌تی دوژمنی باوك كوشته‌ی نوێگه‌رین، له سنه، له دیاربه‌كر ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی زۆر زۆر له پێش كوردستانه‌وه‌یه، با ئه‌مانیش هه‌رباس له‌ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بكه‌ن، كه‌س به ماستی خۆی ناڵێت ترشه.
رۆڵی رێكخراوه ناحكومییه‌كان له په‌ره‌پێدانی دیموكراسیدا چۆن پێناسه ده‌كه‌یت؟
ڕێكخراوی ناحكوومی مه‌راقیبه به‌سه‌ر كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌وڵه‌تمان شاراوه‌یه، هه‌موو كاره‌كانی به نهێنییه، له سه‌فقه‌ی بازرگانییه‌وه تادابه‌شكردنی خاكه‌كه‌ی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه له هه‌وڵی زیندووكردنی دیوه‌خان و سرووته كۆنه‌په‌رستتییه‌كانن، له‌هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ر دیارده‌یه‌كن له خزمه‌ت پاراستنی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوی ناحكوومیمان هه‌بوایا ئه‌وا ئه‌م هه‌موو فیرعه‌وناوه‌و شاری دزانه‌مان له‌شاره‌كانی كوردستان نه‌ده‌بینی.
چی ده‌ڵێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن چاک بۆته گه‌مه‌ی حیزب؟
من ئه‌وبابه‌ته‌م خوێنده‌وه كه له‌لایه‌ن براده‌رێكمه‌وه نووسراوه، به‌لام باوه‌ڕ بكه هیچی لێ تێنه‌گه‌یشتم، به‌ڵام هه‌مووكه‌س ئازاده چی ده‌نووسێت، چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك كه‌موكوڕییه‌كانمان دیاری ده‌كات، ئێمه ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ین، ئه‌وه نیشانه‌ی جێكه‌وته‌یی چاكه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، زۆرجار له سایته‌كان شت له‌سه‌ر من ده‌نووسن پێشتر ئاگادار كراومه‌ته‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌ن سایته‌كانه‌وه، به‌لام به‌لامه‌وه ئاسایی بووه بڵاو بكرێته‌وه، ده‌توانن چاودێری وردی كاره‌كانمان بكه‌ن ئه‌وجا سه‌لمانتان له گه‌مه‌ی حیزبایه‌تی داین له‌لایه‌كه‌وه ده‌ستمان لێ بشۆن له‌لایه‌كی دیكه‌وه فاتیحای مه‌رگه‌كه‌ی بخوێنن، من ئه‌و كاته‌ی زانیم چاك بۆنی حیزب و ئایدۆلۆژیای لێ دێت، ته‌نانه‌ت به بوونی ناوه‌ندێتی حیزبی له ناوی من بای بای لێده‌كه‌م، باوه‌ڕم به‌ڕێكخراوی هه‌ره‌می نییه، زه‌لیلترین كه‌س له‌ناو چاك منم. ئه‌گه‌ر كاك هه‌ندرێن نوسه‌ری ئه‌وبابه‌ته له نزیكه‌وه ئاگاداری چالاكییه‌كانمان بوایا و به‌شداری بكردایه له كۆبونه‌وه‌كانمان ئه‌و سه‌ردێره‌ی نانوسی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی، به‌داخه‌وه لێی تێنه‌گه‌یشتم.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر