ئاماده‌کردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئه‌م ژنه یاسازانه که ٤٨ ساڵی ته‌مه‌ن و کورده، یه‌که‌مین ژنه که له تورکیا سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر و چه‌ند جار گیران و سزای به‌ندیخانه، بوێرانه توانیویه‌تی ده‌رباره‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانییه سیاسییه‌کانی تورکیا و به‌تایبه‌ت که‌ڵک ئاوەژووی سێکسی و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان له زیندانه‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا قسه بکات.
باس و گفتوگۆی زۆر سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی تورکیا وه‌ک ئه‌ندامێکی یه‌کێتی ئه‌وروپا کراوه، ئه‌م یه‌کێتیه مه‌رجی سه‌ره‌کیی ئه‌ندامێتی به هه‌بوونی دیموکراسی و نه‌هێشتنی سزای له‌سێداره‌دان و په‌ژراندنی مافی که‌مینه‌کان له‌م وڵاته‌دا ده‌به‌ستێته‌وه. سزای له‌سێداره‌دان به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له تورکیا قه‌ده‌غه کراوه، به‌ڵام په‌یڕه‌وکردنی ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانییه سیاسیه‌کان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ره‌ن که‌سکین وه‌ک ژنێکی پارێزه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی له‌زیندانه‌کاندا ده‌ستدرێژییان کرابووه سه‌ر، کۆنفرانسێکی پرۆتستۆیی به‌رێوه برد. ئه‌م کۆنفرانسه له ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌کانی تورکیادا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌بوو.
بوێری ئه‌و له‌مباره‌وه‌و شکاندنی بێده‌نگی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ئه‌شکه‌نجه‌ی سێکسی له زیندانه‌کانی تورکیه بارێکی قورسی خسته سه‌رشانی که‌سکین. ئه‌و ده‌بوایه به‌تاوانی سووکایەتی کردن بە هێزه ئه‌منییه‌کان، له‌به‌رامبه‌ر دادگە وه‌ڵام بداته‌وه. ئه‌م سکاڵایه ١٦ ژنی تریشی له‌خۆوه ده‌گرت که له کۆی ١٣٨ ژنی زیندانی ئه‌شکه‌نجه‌کراو له‌به‌رده‌م ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌کان قسه‌یان کردبوو.
ساڵێک کار‌و چالاکی له که‌سکین قه‌ده‌غه کرا. ئه‌و خۆی له‌مباره‌وه ده‌ڵێت یه‌که‌مین ژنه پارێزه‌ره که له‌به‌ر هۆکاری سیاسی مافی کارکردنی لێ زه‌وت کراوه. هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ، زیندان، نامه‌و ته‌له‌فۆنی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و .. تاد بۆته به‌شێک له ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌م ژنه خه‌باتکاره له ئه‌سته‌نبوڵ.
ئه‌ره‌ن که‌سکین له بنه‌ماڵه‌یه‌کی مامناوه‌ند و ئازادیخواز له‌دایک بووه. له‌م خێزانه‌دا باس و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پرسه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کان به‌رده‌وام له‌ئارا دابووه. ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه مێژینه‌یه‌کی دوورودرێژی سیاسی‌یان هه‌یه. ئه‌و له وتووێژێک له‌گه‌ڵ گۆڤاری ژنانه‌ی "Emma" چاپی ئه‌ڵمانیا به شانازییه‌وه باسی دایه‌گه‌وره‌ی ده‌کات که له‌و یه‌که‌مین ژنانه بووه خوێندنی زانکۆی هه‌بووه و بۆته ئه‌ندازیاری کیمیا. له درێژه‌دا به‌مجۆره باسی ژیانی خۆی ده‌کات:
بۆ یه‌که‌مین جار له ١٤ ساڵیدا تێگه‌یشتم که باوکم کورده. ئه‌و چونکه له‌وه ده‌ترسا پیشه‌که‌ی له‌ده‌ست بدات وه‌ک کارمه‌ندێکی بانک ته‌واوی ئه‌و ساڵانه شوناسی ئێمه‌ی شاردبۆوه.
ئه‌ره‌ن که‌سکین له کۆلیجی یاسا خوێندویه‌تی و له‌ساڵی ١٩٨٥ه‌وه وه‌ک پارێزه‌ر خه‌ریکی ئیش و کاره. سه‌ره‌تا به دۆسیه سیاسیه‌کانیشه‌وه خه‌ریک ده‌بوو. کاتێک که له‌ساڵی ١٩٨٦ یه‌کێتی مافی مرۆڤی تورکیا IHD بونیاد نرا، ئه‌و بوو به‌ئه‌ندامی ئه‌م رێکخراوه‌و له ساڵی ٢٠٠٢وه وه‌ک جێگری سه‌رۆک ئه‌رکه‌کانی ڕاده‌په‌ڕێنێ.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که ئه‌و هه‌موو بوێرییه‌ی له‌کوێ هێناوه، شانی هه‌ڵده‌ته‌کێنێ و ده‌ڵێت: "هه‌ڕه‌شه‌و هێرشه‌کان بوونه‌ته به‌شێک له ژیانی من. ئیتر بیریان لێ ناکه‌مه‌وه. مرۆڤ یان بڕیار ده‌دات درێژه به‌رێبازی خۆی بدا و بیر له ئه‌نجامه‌کانیشی ده‌کاته‌وه یان به‌رێگه‌یه‌کی تردا ده‌ڕوات." ئه‌ره‌ن که‌سکین هه‌تا ئێستا دووجار ته‌قه‌ی لێکراوه و ڕزگاری بووه.
که‌سکین چالاکییه‌کانی له‌پێناو پاراستنی ئامانجه‌کانی مافی مرۆڤ له قۆناغی زانکۆ‌دا ده‌ست پێ‌کرد. قۆناغی به‌ر له کوده‌تای عه‌سکه‌ری ساڵی ١٩٨٠ له تورکیا بوو که له دژی هه‌رجۆره ریفۆرم و ئازادییه‌ک بوو. ئه‌و کاته له‌لایه‌ن حکومه‌تی کوده‌تاوه ڕه‌وشی ئاوارته ڕاگه‌یه‌نرا و نزیکه‌ی ١٨٠٠٠٠ که‌س ده‌سگیر کران و ده‌یان که‌سیش له‌و وڵاته ڕایان کرد.
هه‌ر له سه‌ره‌تای چالاکییه‌کانیه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ له‌پێناو داکۆکیکردن له‌مافی ئه‌شکه‌نجه‌کراوان و له دژی سزای له‌سێداره‌دان له تورکیه‌دا خه‌باتی کردوه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش چه‌ند جار خراوه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه‌و سزای زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت جارێکیش ته‌نها به‌هۆی به‌کارهێنانی وشه‌ی کوردستان له نامه‌یه‌کیدا بۆ مه‌جلیسی به‌لژیک شه‌ش مانگ سزای زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌ره‌ن که‌سکین سه‌باره‌ت به‌و رۆژانه ده‌ڵێت:
"بۆ ژوورێکی گشتی گوازرامه‌وه. له‌وێ له‌گه‌ڵ زۆر ژن بوومه هاوڕێ و ئه‌و ژنانه‌م ناسییه‌وه که پێش زیندان هاتبوونه نوسینگه‌که‌م. ئه‌گه‌رچی چه‌ندین ساڵ بوو ئه‌و ژنانه‌م ده‌ناسی، له‌وێدا بوو ئه‌و متمانه‌یه دروست بوو و باسی ئه‌زموونه تاڵه‌کانی زیندانیان بۆ من گێڕایه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من نه‌مده‌زانی ئه‌وه بوو هه‌موویان که‌ڵک ئاژۆی سێکسیان لێ کرابوو و زۆربه‌شیان ده‌ستدرێژی سێکسیان کرابۆوه سه‌ر."
ساڵی ١٩٩٥ رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک زیندانییه‌کی سیاسی داکۆکی لێکردو داوای له‌ئه‌ندامانی کرد بۆ ئازادی ئه‌و تێ‌بکۆشن و بۆ مافی ئه‌م ژنه پارێزه‌ره له هیچ هه‌وڵێ درێغی نه‌که‌ن.
دوای ئازادبوونی له‌ساڵی ١٩٩٧دا نوسینگه‌یه‌کی نوێی له ئه‌سته‌نبوڵ به‌کرێ گرت و بڕیاری دا هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بۆ مافی ژنان بخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی ئه‌م کاره‌ساته بگاته گوێی هه‌موو که‌س. هه‌تا ئه‌مڕۆ زیاتر له ٢٠٠ ژن دۆسیه‌که‌یان بردۆته لای ئه‌و که له کاتی زیندانیبوونیاندا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستدرێژییان کراوه‌ته سه‌ر. که‌سکین ئیمکانی راوێژکردنی ده‌روونی، پزیشکی و یاساییان بۆ ده‌ره‌خسێنێ.
شایانی باسه خه‌ڵاتی ئاشتی ئاخن Aachener Friedenspreis له‌ساڵی ٢٠٠٤دا هاوکات له‌گه‌ڵ رێکخراوی دایکی عه‌سکه‌ره‌کانی رووسیا درا به خاتوو ئه‌ره‌ن که‌سکین. ئه‌م خه‌ڵاته ده‌ردرێت به‌و هاووڵاتی و رێکخراوانه‌ی که له "ژێره‌وه" بۆ سه‌پاندنی ئاشتی جیهانی هه‌وڵده‌ده‌ن.
له وڵاته ئه‌وروپاییه‌کاندا گرنگییه‌کی زۆر ده‌ده‌ن به‌رێکخراوه ناده‌وڵه‌تییه‌کان، NGOکان و چالاکی ئه‌و که‌سانه‌ی که شوناسێک به‌م رێکخراوانه ده‌به‌خشن. به‌تایبه‌ت دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م سه‌لمێندراوه که سه‌قامگیربوونی دیموکراسی له‌وڵاتێکدا په‌یوه‌سته به خورتکردنی ئه‌م دام و ده‌زگایانه. ئه‌م به‌هێزکردنه له‌رێگای جۆراوجۆر وه‌ک هاریکاری مادی به‌م رێکخراوانه‌و ئه‌و جۆره که‌سانه‌و ناساندنیان به ڕاگه‌یانه گشتییه‌کان ده‌کرێت. به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته‌ش به‌ئه‌وان نیشانه‌ی سوپاس و پێزانینینێکی مه‌عنه‌وییه بۆ ئه‌وان.
ئه‌ره‌ن که‌سکین وه‌ک که‌سێک که نزیکه‌ی ٢٠ ساڵه ئه‌ندامی رێکخراوی "ئینسان هاکلاری ده‌رنه‌یی Insan Haklari Dernegi" ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ی به نۆزده هه‌زار ئه‌ندامه‌وه وه‌ک گه‌وره‌ترین رێکخراوی مافی مرۆڤی تورکیا دێته ئه‌ژمار، شایانی ئه‌م خه‌ڵاته بینرا.
مێرده‌که‌ی ئه‌ره‌ن که‌سکین که ئه‌ویش پارێزه‌رێکی به‌ناوبانگی تورکیایه، چه‌ندین جار ده‌ستگیرو ئه‌شکه‌نجه کراوه. حاڵی حازر له‌سه‌ر داوای رێکخراوی داکۆکی له دوورخراوه سیاسیه‌کان له‌هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر