وتوێژی ڕۆژنامه‌ی (ته‌ڕه‌ف) لەگەڵ ئیسماعیل بێشکچی
سازدانی: نه‌شه دوزه‌ل
له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
بۆچی ئیسماعیل بێشکچی؟
کێشه‌ی کورد که یه‌كێکه له گرنگترین کێشه‌کانی تورکیا، دواجار به شێوه‌یه‌کی جددی که‌وته ڕۆژه‌ڤه‌وه. حکومه‌ت ڕایگه‌یاند نیاز‌و ئیراده‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ی هه‌یه، (ج.ه.پ) و (م.ه.پ)، گوتیان ڕێگه به‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ناده‌ن و سوپاش لێدوانی زۆر توندی ئاڕاسته کرد. هه‌رچی (د.ت.پ)یشه، هه‌ندێکجار ئه‌رێنی و جارجاره‌ش دنه‌ده‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی کرد. سه‌رباری ئه‌مانه، واز له "کرانه‌وه به‌ڕوی کورد"دا ناهێنرێ، کرانه‌وه به خێرایی و قورسی ده‌ڕواته پێش. ئێمه‌ش ئیسماعیل بێشکچیمان دواند، ئه‌و که‌سه‌ی پرسی کورد، زۆر لەمێژه سه‌رنجی ڕاکێشاوه، لێکۆڵینه‌وه‌ی لەسه‌ر ئه‌م مژاره کردوه، له‌پێناویدا تووشی گرتوخانه هاتووه و هێشتاش کتێبه‌کانی هه‌ر قه‌ده‌غه‌ن. ئیسماعیل بێشکچی که ڕێبازێکی زۆر ڕادیکاڵ تر له (د.ت.پ)ه‌ی هه‌یه، لێکدانه‌وه‌کانی له سه‌ر پرسی کورد، بۆچونه‌کانی خۆی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری و پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی حکومه‌ت بۆ ئێمه خسته ڕو.
* * *
نه‌شه دوزه‌ل: ئێوه نوسه‌رێکن سه‌باره‌ت به پرسی کورد توێژینه‌وه‌ی به‌رفره‌تان ئه‌نجام داوه، کتێبتان نوسیووه و له‌م پێناوه‌دا باجی گه‌وره‌شتان داوه، ئه‌کادیمیسیه‌نێکن له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌کانتان له زانکۆ ده‌رکراون و هه‌ڤده ساڵ له ته‌مه‌نتان له به‌ندیخانه تێپه‌ڕاندوه. ئێوه وه‌ک کۆمه‌ڵناسێک، ته‌نیا له سه‌ر لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی کورد لێکۆڵینه‌وه‌تان نه‌کردووه بگره زۆر باش شاره‌زای مێژووی کوردیشن. ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی ئێستاکه لەگەڵ ڕابردودا به‌راورد بکه‌ن، چ جیاوازییه‌ک ده‌بینن؟
ئیسماعیل بێشکچی: له ڕابردودا، کورده‌کان و زمانی کوردی له‌م وڵاته، ڕوبه‌ڕوی نکۆڵی و فه‌وتان ده‌بونه‌وه. سیاسه‌تی ئاسیمیلاسیۆن په‌یڕه‌و ده‌کرا. که‌چی ئه‌مڕۆ، کێشه‌که به‌ناوی خۆیه‌وه قسه‌ی له سه‌ر ده‌کرێ که پێشهاتێکی زۆر گرنگه و گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌یه. ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ جێگه‌ی ڕه‌خنه‌یه ئه‌وه‌یه که ئێستاش قسه له سه‌ر هۆکاره‌کانی کێشه‌ی کورد ناکرێ و ته‌نیا چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که باسی لێوه ده‌کرێ. ئه‌مه که‌مایه‌سیه‌کی گه‌وره‌یه.
ئایا کۆمه‌ڵگای تورکیا ئیستا ده‌زانێ کێشه‌ی کورد له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟
نه‌خێر. چونکه قسه له خودی کێشه‌ی کورد و گه‌وهه‌ره‌که‌ی ناکه‌ن.
به‌ڕای ئێوه گه‌وهه‌ری کێشه‌که چییه؟
ئه‌مڕۆکه ٢٠٧ ده‌وڵه‌ت له سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌ن. له‌ناویاندا زۆر ده‌وڵه‌ت به‌دی ده‌کرێ که ژماره‌ی دانیشتوه‌کانی له خواره‌وه‌ی میلیۆنێکه. بۆ نموونه یه‌کێتی ئه‌وروپا چه‌ند ئه‌ندامی وه‌ک مالتا، لوگزامبۆرگ و قوبرسی هه‌یه. له کۆنسه‌ی ئه‌وروپاشدا وڵاتگه‌لی وه‌ک سه‌ن مارینۆ، لیخن ئیشتاین و ئاندۆرا هه‌ن که ژماره‌ی دانیشتوه‌کانیان ده‌وروبه‌ری سێسه‌د تا چوارسه‌د هه‌زار که‌سه. کورده‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به گشتی، ژماره‌یان ده‌گاته چل میلیۆن، به‌ڵام ئه‌م چل میلیۆنه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، له کۆنسه‌ی ئه‌وروپا و له کۆنفرانسی وڵاتانی ئیسلامی بەدی ناکرێن و خاوه‌نی ستاتۆیه‌کی سیاسی نین. ناوی کورده‌کان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ته‌نیا لەگەڵ پاشکۆی تیرۆر دێته سه‌ر زمان. که باسی کورده‌کان ده‌کرێ، لەگەڵیشدا ناوی "تیرۆری کورد"، "تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی" دێت.
ئێوه ده‌ڵێن کورده‌کان له جیهاندا خاوه‌نی هیچ ستاتۆیه‌کی سیاسی نین. ئه‌ی به‌ڕای ئێوه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کورد له باکوری عێراق پێکهاته‌یه‌کی سیاسی نییه؟
پێکهاته‌ی باشوری کوردستان، به تێپه‌ڕبونی زه‌مه‌ن ده‌بێته ستاتۆیه‌کی سیاسی. ده‌کرێ ئه‌م ستاتۆیه زیاتر پێش بخرێت و له داهاتوودا ببێته ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ. به‌ڵام لەچاو تورکیا، ئێران، سوریا و قه‌فقاز، کورده‌کان هیچ ستاتۆیه‌کی سیاسیان نییه. بۆ نمونه له نێوان قه‌ره‌باغ و ئه‌رمه‌نستاندا له نێوان ساڵانی (١٩٢٨ ــ ١٩٢٣)ه‌وه، له ناوچه‌که، کۆماری کوردستانی سوور هه‌بوو. ئه‌م کۆماره به ئیراده‌ی ستالین هه‌ڵوه‌شایه‌وه و له ئه‌نجامدا به‌شێک له کورده‌کانی دوور خسته‌وه بۆ ئاسیای ناوین.
سه‌رۆکی کورده‌کان جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی خه‌یاڵه. به‌ڕای ئێوه خه‌یاڵ نییه؟
ئه‌م قسه‌یه‌ی تاڵه‌بانی زۆر هه‌ڵه‌یه. یاشار که‌ماڵیش گوتویه‌تی "کورده‌کان ده‌وڵه‌تیان ناوێت" و به میدیاکانی تورکیای ڕاگه‌یاند له‌مڕوه‌وه "نیگه‌ران مه‌بن". لێدوانه‌که‌ی ئه‌ویش زۆر هه‌ڵه‌یه.
به بۆچوونی ئێوه کورده‌کان له تورکیا ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنن؟
پێویسته گه‌مارۆ نه‌خرێته سه‌ر داهاتوو. له‌وانه‌یه قۆناغێک له قۆناغه‌کانی داهاتوو، بیانه‌وێ ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنن. نابێ ئاسته‌نگ بخه‌ینه به‌رده‌میان. سه‌یر بکه‌ن... خاڵی گرنگ له کێشه‌ی کورددا، دینامیکه ده‌ره‌کییه‌کانن. ساڵانی ١٩٢٠ دینامیکی ناوخۆیی کورد زۆر لاواز کرا. کورده‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پارچه پارچه و دابه‌ش کران و ئه‌مه‌ش بوه هۆکاری له‌ناوچوونی دینامیکی ناوخۆیی. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێدا له کێشه‌ی کورددا "دینامیکه ده‌ره‌کییه‌کان" به‌هێزترن. ده ساڵ له‌مه‌وپێش کێ بڕوای ده‌کرد سکرتێری یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان جه‌لال تاڵه‌بانی ببێته سه‌رۆککۆماری عێراق؟
باشه، پێت وایه دینامیکه ده‌رکییه‌کانی جیهان، ئه‌مڕۆکه گونجاون بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنن یاخود یه‌ک بگرن؟
به‌ر له‌هه‌مو شتێ پێویسته ئه‌مڕۆکه گفتوگۆ و قسه لەسه‌ر ئه‌مه بکرێت. کورده‌کانیش ده‌بێ به‌وردی بیر له‌وه بکه‌نه‌وه بۆچی تا ئێستا جه‌ربه‌زه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیان له خۆیان نیشان نه‌داوه. خاوه‌نی ژماره‌یه‌کی زۆری دانیشتوانن، به‌ڵام بچوکترین ستاتۆی سیاسیان نییه. کورده‌کان ده‌بێ سه‌باره‌ت به مێژوو و کۆمه‌ڵگەی خۆیان شاره‌زاییان هه‌بێ. ئه‌م قسانه‌م وه‌ک ڕه‌خنه‌ی بێشکچی له کورده‌کان، تێبگه‌ن. بێشکچی ڕه‌خنه له کورده‌کان ده‌گرێ.
ئه‌ی بڕوا ده‌که‌ن له تورکیا، ده‌وڵه‌ت پێ‌داگر بێت لەسه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد؟
سه‌ره‌تا ناوی قۆناغه‌که "کرانه‌وه به‌رووی کورد" بوو، پاشان خێرا گۆڕیان و ناوێکی ئاڵۆزی وه‌ک کرانه‌وه‌ی دیموکراتیان لێنا. وه‌زیری کاروباری ناوخۆ له کاتی شرۆڤه‌کردنی پرۆسه‌که‌دا، ته‌نیا جارێکیش وشه‌ی کوردی بەکار نه‌هێنا. زۆر سه‌یره.... قسه لەسه‌ر کێشه‌ی کورد ده‌که‌ین به‌ڵام وشه‌ی کورد به‌کار ناهێنین. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بڕیاری پشتگیری له کرانه‌وه ده‌رچوو، به‌ڵام دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌که‌ی ده‌زگای ئاسایش، سه‌رئه‌رکانی گشتی له قسه‌کانیدا پشتگیری خۆی ده‌رنه‌بڕی. به‌دوای ئه‌مانه‌دا، له ناو حکومه‌تیش هه‌ڵوێستی ترسنۆکانه ده‌ستی پێ‌کرد.
له‌و ڕه‌وشه‌ی به کورتی باست کرد، ده‌کرێ چۆن ئه‌نجامێک ده‌ربخه‌م؟
هه‌مو ئه‌مانه به‌ڕاستی گومانیان له‌سه‌ره، گومان له‌وه‌ی حکومه‌ت تا چ ڕاده‌یه‌ک سووره له سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌که یان تا چه‌ند ئه‌م پێداگرییه‌ی ده‌خاته واری پراتیکه‌وه. سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری پرسی کورد ده‌بێ حکومه‌ت دینامیکی گه‌وره‌تری هه‌بێ و قسه‌کانی به‌دی بێنێ. حکومه‌ت ده‌بێ له‌م بابه‌ته‌دا، قه‌ناعه‌ت به سوپا بێنێ.
ئه‌گه‌ر بێت و کرانه‌وه‌ی دیموکراتیک جێبه‌جێ کرا، ئایا چه‌که‌کان بێده‌نگ ده‌بن؟ تۆ بڵێی ئاشتی سه‌قامگیر بێت؟
کێشه‌ی کورد دو ڕه‌هه‌ندی هه‌یه. لایه‌نێکی کێشه‌که، په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی توانه‌وه و نکۆڵی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه له به‌رامبه‌ر کورده‌کان و زمانی کوردی که ئه‌م لایه‌نه‌ی کێشه‌ی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی پێش (١٩٢٠) و سه‌رچاوه‌که‌ی سه‌پاندنی سیاسه‌تی ئاسیمیلاسیۆنه. ئێوه وه‌ک حکومه‌ت گه‌ر بتانه‌وێ هه‌نگاو به‌رز بکه‌نه‌وه له پێناو دیموکراتیزه بووندا، پێویسته واز له هه‌ڵوێستی نکۆڵی و فه‌وتان بێنن و له سیاسه‌تی هه‌شتا ساڵه‌ی ئاسیمیلاسیۆن دوور بکه‌ونه‌وه.
چۆن؟
بۆ میناک، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ مۆڵه‌ت بدا به په‌خشی که‌رتی تایبه‌ت به زمانی کوردی... ناوی کوردیی شوێنه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه.. له قوتابخانه به کوردی بخوێنرێ... مافی په‌روه‌رده به کوردی به ڕه‌وا ببینێ... ئه‌نیستیتۆی کوردۆلۆژی دابمه‌زرێن... له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه، پێویست ناکا حکومه‌ت لەگەڵ ئه‌م و ئه‌و کۆ ببێته‌وه. ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ پاڵپشت به ئێراده‌ی خۆی، جێبه‌جێان بکا. به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌نگاوه دیموکراتییانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان، ته‌نها ته‌واوکه‌ری لایه‌نێک له کێشه‌ی کورده.
لایه‌نی دووهه‌می کێشه‌ی کورد چییه؟
کێشه‌ی کورد له لایه‌کی دیکه‌وه په‌یوه‌ندی به په‌که‌که‌وه هه‌یه که لێره‌دا پێویسته حکومه‌ت لەگەڵ که‌سانێکدا دابنیشێ. به گوێره‌ی بۆچوونی من، لەپێناو بێده‌نگ بوونی چه‌که‌کان، ده‌بێ حکومه‌ت لەگەڵ (د.ت.پ) کۆ بێته‌وه. (د.ت.پ) بڕوا ئه‌م مژاره لەگەڵ په‌که‌که‌دا گفتوگۆ بکات. به‌واتایه‌کی دیکه، (د.ت.پ) له سه‌ر بابه‌تی هاتنه خوار له چیاکان، لەگەڵ ئیمرالی دابنیشێ. بۆ ئه‌وه‌ی په‌که‌که چه‌که‌کانی دابنێ، گرنگه بزانرێ ددان به چ مافێکی کوردان داده‌نرێت. له‌م ڕوانگه‌وه، (د.ت.پ) ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ چاوی به ئۆجه‌لان بکه‌وێ تا له هه‌لومه‌رجه‌کانی چه‌کدانانی (پ.ک.ک) تێ‌بگا.
به ته‌نها ئۆجه‌لانه بڕیار له سه‌ر چه‌کدانانی په‌که‌که ده‌دا؟
به قه‌ناعه‌تی من، ته‌نها ئۆجه‌لان بڕیار له سه‌ر ئه‌مه ده‌دات. قه‌ندیل، واته به‌ڕێوه‌به‌رانی شاخ و فه‌رمانده‌کان گوێ له قسه‌کانی ئۆجه‌لان ده‌گرن. بۆیه ده‌بێ بابه‌تی وازهێنان له چه‌ک لەگەڵ (د.ت.پ) و ئۆجه‌لان بخرێته به‌ر باس. به‌ڵام (د.ت.پ) له دوایین میتینگی خۆیدا له ڕۆژی جیهانی ئاشتی توشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بوو. ئادرێسی ئۆجه‌لانی نیشانی حکومه‌ت دا. ڕایگه‌یاند لەپێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد، ئه‌و شوێنه‌ی پێویسته چاوپێکه‌وتنی تێدا ئه‌نجام بدرێ، ئیمڕالیه. پارتێکی سیاسی قه‌ت ناڵێ " لەگەڵ مندا گفتوگۆ له سه‌ر کێشه‌که مه‌که‌ن."
به‌ڕای ئێوه بۆچی (د.ت.پ) گوتی " لەگەڵ ئیمڕالی دابنیشن"؟
ئه‌مه شتێکه ڕاشکاوانه په‌یوه‌ندیی به ئۆجه‌لانه‌وه هه‌یه. هێزی کاریگه‌ر له‌ناو (پ.ک.ک)دا، ئۆجه‌لانه. به‌ڵام (د.ت.پ) ده‌بێ له‌م قۆناغه‌دا ئه‌کتیڤ بجوڵێته‌وه. ئه‌گه‌ر (د.ت.پ) ئه‌م ڕۆڵه گرنگه بگرێته ئه‌ستۆ، ده‌توانێ هه‌م حکومه‌ت و هه‌م ئیمڕالی بکاته شوێنی چاوپێکه‌وتن.
په‌که‌که به چ مه‌رجێ قایل ده‌بێ له چیاکان بێته خوار؟
به‌ڕای من، دروستبونی پێکهاته‌یه‌کی فیدراڵی که تیایدا کورده‌کان له هه‌ندێک ڕووه‌وه خۆیان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بکه‌ن، پێویسته. په‌روه‌رده به زمانی زگماکی، مه‌جلیسی خۆجێی و پێکهێنانی هێزی ئه‌منی له‌و مافانه‌ن که پێویسته پێیان بدرێ. ئه‌مه بۆچوونی تایبه‌تی منه. لێره‌دا پرسیارێکی گرنگ خۆی زه‌ق ده‌کاته‌وه: په‌که‌که‌ییه‌کانی شاخ که وازیان له چه‌ک هێنا، چی ده‌که‌ن؟ گۆیا له چیاکانی تورکیا دو هه‌زار و له‌عێراق ژماره‌یان ده‌گاته سێ هه‌زار که‌س. ئه‌م پێنج هه‌زار مرۆڤه چه‌کداره، پاش ئه‌وه‌ی چه‌که‌کانیان دانا و له چیاکان هاتنه خوار، چی ده‌که‌ن؟
به ڕای ئێوه ده‌بێ چی بکه‌ن؟
له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیشدا کێشه‌یه‌کی ئاوا هه‌بوو که ساڵی ١٩٩٣ دوابه‌دوای په‌یماننامه‌ی "ئۆسلۆ"، چاره‌سه‌ر کرا. چونکه ئۆتۆنۆمی درا به فه‌له‌ستینیه‌کان. ڕێکخراوی ڕزگاریبه‌خشی فه‌له‌ستین به‌مجۆره چه‌کی دانا و بوو به هێزی پاراستنی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی فه‌له‌ستین. هه‌ر به‌م شێوه‌یه، پاش وه‌رگه‌ڕانی سه‌دام حسێن له عێراق، پێشمه‌رگه چه‌کی دانا. به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ش کاتێک چه‌کی دانا که بو به هێزی پاراستنی هه‌رێمی کوردستان. لای ئێمه‌ش ده‌کرێ په‌که‌که، پاش ئه‌وه‌ی له ناوچه‌که ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆنۆم یان فیدراسیۆن دامه‌زرا، ببێته هێزی پاراستنی ئه‌م پێکهاته نوێیه. به‌م شێوه‌یه واز له چه‌ک دێنێ. به‌ڕای من په‌که‌که لایه‌نگری چاره‌سه‌رییه‌کی له‌مجۆره‌یه.
ئه‌وه‌نده‌ی به بیرم بێ، چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌تان بۆ یه‌که‌مجار له سایتێکی ئه‌نته‌رنێتدا بڵاو کرده‌وه. نوسیبووتان "ئه‌و په‌که‌که‌ییانه‌ی له چیاکان هاتونه‌ته خوار، له ژیانی مه‌ده‌نیدا به چییه‌وه خه‌ریک ده‌بن؟ ئه‌و مرۆڤانه‌ی بیست ساڵه چه‌کیان له سه‌ر شانه، خۆ کاری فیزیکی و بیناسازی ئه‌نجام ناده‌ن. با ئه‌مانه ببنه هێزی تایبه‌تی پاراستن." ئێستا ئۆجه‌لانیش، له نه‌خشه ڕێیه‌که‌یدا که دزه‌ی کردۆته میدیاکان، هه‌مان پێشنیاری کردووه. ده‌یه‌وێ کورده‌کان له ناوچه‌که‌دا ببنه هێزی تایبه‌تی پاراستن. ئایا ئۆجه‌لان پێشتریش باسی "هیزی پاراستن"ی کردووه؟
ساڵانی (١٩٨٠) که داوای کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و یه‌کگرتووی ده‌کرد، ویستێکی له‌مجۆره‌ی هه‌بوو. به‌ڵام پاش چوونی بۆ ئیمڕالی، چاوپێکه‌وتنی لەگەڵ پارێزه‌ره‌کان ده‌شۆپێنم، نه‌مبینیووه ئۆجه‌لان داخوازییه‌کی ئاوا بێنێته گۆڕێ.
باشه ویستی دامه‌زراندنی هێزی پاراستن له ناوچه‌یه‌کی ئۆتۆنۆم و دروستبوونی پێکهاته‌یه‌کی ئۆتۆنۆم، له‌ڕاستیدا نایه‌ته واتای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی فیدڕاڵ؟
به‌ڵێ. منیش مه‌به‌ستم له‌وه‌یه، ده‌ڵێم با فیدراسیۆن سه‌قامگیر بێ. ده‌بێ گۆڕانکارییه‌کی ڕیشه‌یی له پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورکیادا پێک بێت.
ئایا ئۆجه‌لان ئێستا داوای فیدراسیۆن ده‌کا؟
پاش ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ڕێگه‌که‌ی له میدیاکاندا ڕه‌نگی دایه‌وه، سه‌باره‌ت به هێزی تایبه‌تی ئاسایش گوتی "بۆچونی من به هه‌ڵه لێک درایه‌وه، مه‌به‌ستی من ئه‌وه نه‌بوو". به بۆچونی من، په‌که‌که یان هێزی تایبه‌تی پاراستن ده‌بێ پارێزگاری له فیدراسیۆن بکات.
ئایا ده‌وڵه‌ت مه‌رجه داواکراوه‌کانی په‌که‌که په‌سند ده‌کات؟
له نزیکخایه‌ندا مه‌حاڵه. ئایدیۆلۆژیای فه‌رمی له تورکیا زۆر بەهێزه. په‌سندکردنی هێزی تایبه‌تی پاراستن، پێویستی به گۆڕانکاری هه‌مه‌لایه‌نه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕای گشتی له‌م وڵاته‌دا هه‌یه. پڕۆسه‌ی کرانه‌وه به ڕوی کورد که ئێستا ناوی کرانه‌وه‌ی دیموکراسیه، ئه‌م گۆڕانکارییه ناچه‌سپێنێ. لێ ئه‌م هه‌نگاوه، ڕێگه له به‌رده‌م چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له کورتخایه‌ندا خۆش ده‌کات. چونکه بۆ ئه‌م قۆناغه له کرانه‌وه ده‌بێ لێکۆلینه‌وه و توێژینه‌وه له سه‌ر ساڵانی ١٩٢٠ بکرێ.
لێکۆڵینه‌وه له ساڵانی ١٩٢٠ چ ده‌رئه‌نجامێکی لێده‌که‌وێته‌وه؟
له‌وه ده‌گه‌ن کورده‌کان چۆن پارچەپارچه و دابه‌ش بوون. کوردستان چۆن به‌سه‌ر تورکیا، ئێران، عێراق، سوریا و قه‌فقازیادا، دابه‌ش بووه؟ سنوری نێوان ئێران ــ عێراق، تورکیا ــ عێراق چۆن دروست بووه؟ عه‌شیره‌کان، دێهاته‌کان و خێزانه‌کان چۆن بوونه‌ته دوو به‌ش؟ فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ئه‌وکات چیان کردووه؟ کورده‌کان به چ شێوه‌یه‌ک وه‌ڵامی هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه‌یان داوه‌ته‌وه؟ ئه‌م بابه‌تانه ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی توێژینه‌وه‌یان له سه‌ر بکرێت.
به‌ڕای ئێوه په‌یوه‌ندیدار به‌و ساڵانه، چ شتێک هه‌یه که نایزانین؟
سه‌رچاوه‌ی کێشه‌ی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی ١٩٢٠. یه‌ک دوو ساڵی ئه‌و سه‌رده‌مانه واته ساڵانی نێوان ١٩١٩ و ١٩٢١، قۆناغێکی زۆر ته‌ماوییه. کۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا بۆ جه‌نگ، وه‌زیرانی وڵاتانی ژێرده‌ست و وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌مه‌ڕ کوردستان سیاسه‌تێکی شه‌فافیان نه‌بووه. به‌تایبه‌تی تورکیاش هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌ناو تاریکیدا بمێننه‌وه.
پێت وایه ده‌یانه‌وێ چ شتێک بشارنه‌وه؟
به‌تایبه‌ت ده‌یانه‌وێ قۆناغی ١٩١٩ بۆ ١٩٢١ واته ساڵانی پارچه‌بوون و دابه‌شبوون له نه‌ستی کورده‌کاندا نه‌بوژێته‌وه. باشه بۆچی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام باسی دیاریکردنی مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لانی ده‌کرد، له به‌رامبه‌ر دابه‌شبوونی کوردستاندا مته‌قی لێوه نه‌هات؟ ده‌بێ ئه‌مانه لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌یان له سه‌ر بکرێ.
ئایا ئه‌م پارچه‌بوونه هۆکارێکیشی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ کورده‌کان خۆیان؟
بێگومان... سیاسه‌تی پارچه پارچه‌ی بکه و به سه‌ریدا زاڵ به، ئه‌گه‌ر له سه‌ر لایه‌نێک پێک بێت، دیاره لاوازی زۆر به‌رچاوی هه‌یه. هێزه داگیرکه‌ره‌کان ئه‌م لاوازییه گه‌وره‌یه ده‌قۆزنه‌وه و پارچه پارچه‌یان ده‌که‌ن.... باشه لاوازی کورده‌کان چی بوو که‌وا بوونه ئامانجی دابه‌شبوون؟ پێویسته ئه‌م پرسیاره لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێت. له‌ڕاستیدا سیاسه‌تی سه‌ره‌کیی هه‌شتا ساڵی ڕابردوو، په‌یوه‌ندیی به نەوتەوە هەیە. ساڵی ١٩٨٠ په‌تڕۆڵ دۆزرایه‌وه و به‌ریتانیا به‌مجۆره داوای کردوه ویلایه‌تی موسڵ بخرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عێراقی ده‌ستکردی خۆی.
ده‌زانین، ئه‌مانه شتگه‌لێک نین له تارماییدا مابنەوە.
به‌ڵام ئاخۆ کورده‌کان چۆن پارچه پارچه و دابه‌ش بوون؟ ئه‌م بابه‌ته سه‌داسه‌د به شێوه‌یه‌کی نهێنی تاوتوێ کراوه. بۆ وێنه له په‌یماننامه‌ی لۆزاندا کورده‌کان له‌به‌ر چاو ناگرن، به‌ڵام بێگومان له پشت په‌رده ده‌رهه‌ق به کورده‌کان لەگەڵ یه‌کتری دانیشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن. ئه‌وکات مسته‌فا که‌ماڵیش پێداگری له سه‌ر موسڵ ده‌کرد. گوتویه‌تی "چوار سه‌د ساڵه ئێمه ئه‌وان به‌ڕێوه ده‌به‌ین. باب و باپیرمان له‌وێ ئه‌سپیان تاو داوه، ئه‌وێ ه‌ی ئێمه‌یه" و له‌سه‌ر ئه‌مه له نێوان به‌ریتانیا و تورکیا تا بڵێی، ناکۆکی دیپلۆماسی ڕویداوه.
تێنه‌گه‌یشتم... ئه‌گه‌ر ویلایه‌تی موسڵ ڕاده‌ستی به‌ریتانیه‌کان نه‌کرایه، کورده‌کان پارچه پارچه نه‌ده‌بوون؟
له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌دا بۆم ده‌رکه‌وتووه که ئاڵۆزی دیپلۆماسی نێوان به‌ریتانیا و تورکیا، پاش ماوه‌یه‌ک په‌یماننامه‌یه‌کی وه‌های لەگەڵ خۆیدا هێناوه. له‌وانه‌یه مسته‌فا که‌ماڵ گوتبێتی "ئێمه له باشوور واز له ویلایه‌تی موسڵ دێنین، له به‌رامبه‌ریدا ئێوه‌ش ببنه ئاسته‌نگ له به‌رده‌م ویستی ئۆتۆنۆمیخوازی کورده‌کانی باشوور." سه‌یر که‌ن... که لێکۆلێنه‌وه له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره ژێر ده‌سته‌کانی به‌ریتانیا ده‌که‌ین، وه‌ک هیندستان، باشوری ئه‌فریقا، کێنیا، ئه‌فریقای ناوین و سۆمالی، له هه‌موویاندا ئه‌مه ده‌بینرێ. به‌ریتانیا له هه‌موو شوێنێک ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی دامه‌زراندووه. ته‌نها شوێنی ژێر ده‌ستی که ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی تیادا دروست نه‌کردووه، کوردستانه.
ئایا پێتان وایه له ئه‌نجامی بارزگانی پێکردنی ئاتاتورکدا، کورده‌کان نه‌یانتوانی پێکهاته‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنن؟
بێگومان، بێگومان. به پێی خوێندنه‌وه‌کانم، وا بیر ده‌که‌مه‌وه که له‌وانه‌یه پێڤاژۆیه‌کی وا هاتبێته پێش.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێ... بۆچی ده‌بێ مسته‌فا که‌ماڵ، وه‌ها داواکارییه‌کی بووبێ؟
له‌وانه‌یه بیری له‌وه کردبێته‌وه که ئه‌گه‌ر کورده‌کان له باشور سه‌ربه‌خۆ بن، ئه‌مه کاریگه‌ری داده‌نێته سه‌ر کورده‌کانی باکوور. له‌وانه‌یه بۆ ئاسته‌نگ کردنی ئه‌م کاریگه‌رییه وه‌ها داواکارییه‌کی پێشکه‌ش کردبێ. پێموایه ده‌کرێ به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ندیدار له ئه‌ڕشیڤی نێوان ساڵانی (٢١ ــ ١٩١٩)دا بدۆزرێته‌وه.
له به‌شی دووهه‌مدا؛
کورده‌کان ده‌توانن شانبه‌شانی تورکه‌کان بژین؟ ئایا کورده‌کان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیان پێ گرنگه؟ بوونی مافی یه‌کسان لەگەڵ تورکه‌کان به ته‌نیا به‌سه؟ ئه‌گه‌ر ڕۆژێک کورده‌کان بیانه‌وێ جیا ببنه‌وه، تورکه‌کان قایل ده‌بن؟

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر