سەلاحەدین بایەزیدی
یه‌که‌مجاره سه‌رکرده‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شداری ته‌له‌ڤزیۆنێکی فارسی زمان ده‌بێ و چۆکی ناله‌رزێ، زمانی هه‌ته‌ڵه ناکا و ناکروزێته‌وه. یه‌که‌مجاره هه‌موومان له پای ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانمان شه‌رم نامانگرێ و سه‌ربه‌رزانه و دڵخۆشانه له شێخی خۆمان ده‌ڕوانین. یه‌که‌مجاریشه ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی شێخ له‌ته‌له‌ڤزیۆنێکی وه‌ک بی‌بی‌سیدا بڵاو ده‌بێته‌وه و دوور نییه دوایین جاریش بێت.
شێخ عیزه‌ددین حوسێنی.
شێخێک که قسه‌ی دڵی هه‌موو که‌سی کرد. بۆیه‌ش وه‌ها پێشوازی له قسه‌کانی کرا. شێخێک که هه‌موو ئیمانیان پێهێنا و ڕاستی و سه‌داقه‌تیان له قسه‌کانیدا خوێنده‌وه. ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێکی فارس‌دا خۆی نه‌دۆڕاند. ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دی به‌شداری له‌به‌رنامه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆندا بکاته‌وه، پاشه‌کشه‌ی نه‌کرد.
هه‌ر له‌و مینبه‌ره و له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌دا عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سکرتێری کۆمه‌ڵه قه‌ومی! کوردی به دواکه‌وتووترین خه‌ڵکی ئێران له‌قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام شێخ ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه، کورده‌کانی به پێشکه‌وتووترین خه‌ڵکی ئێران زانی و گوتی ئه‌و شتانه‌ی ئێمه سی ساڵه باسیان ده‌که‌ین، فارسه‌کان تازه به‌تازه پێی ده‌گه‌ن.
هه‌ر له‌و مینبه‌ره‌دا خالیدی عه‌زیزی سکرتێری حزبی دیموکرات ده‌ست و پێی خۆی ون کرد و چی نه‌مابوو حاشا له وشه‌ی کوردستانیش بکا. به‌ڵام شێخ سه‌رفرازی کردین. ده‌تگوت عه‌یبه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد پینه ده‌کا، ده‌تگوت ده‌یه‌وێ زامه‌کانی ئێمه سارێژ بکا.
له‌مێژ بوو چاوه‌ڕوانی ئه‌و قسانه بووین. له‌مێژ بوو ئاواتمان ده‌خواست سه‌رکرده‌کانمان نه‌بنه گاڵته‌جاڕی ڕۆژنامه‌وانه فارسه‌کان و وه‌ک تاوانبارێک نه‌جوڵێنه‌وه.
شێخ عیزه‌ددین حوسێنی ئاواته‌که‌مانی به‌دی هێنا. له‌هه‌موان گه‌نجتر، له‌هه‌موان بڕوادارتر، له‌هه‌موان ئازاتر و له‌هه‌موان ژیرانه‌تر.
پایه‌دار بی و ته‌مه‌ن درێژ ئه‌ی شێخ.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر