نه‌شه دوزه‌ل
له تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئیلهامی ئیشق شاره‌زاییه‌کی باشی له کاروباری ده‌وڵه‌ت و بزووتنه‌وه‌ی کوردی‌دا هه‌یه، له قۆناغی جۆراوجۆردا له نێوان ده‌وڵه‌ت و ئیمرالیدا ناوبژیوانی کرودوه. پێشتر به "بالکچی" خۆی به ڕۆژنامه‌کان ناساندووه و یه‌که‌مجاره به ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و به وێنه بۆ ڕۆژنامه‌ی "ته‌ڕه‌ف" ده‌دوێ. ئه‌وه‌ی له خواره‌وه دێ، به‌شێکه له وتوێژی ناوبراو له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف.
ناوتان چییه؟
ئیلهامی ئیشق.
ئیشتان چییه؟
هه‌تا ساڵی ڕابردوو، خه‌ریکی پارچه‌فرۆشی بووم.
خه‌ڵکی کوێن؟
باتمان.
ئایا ئێوه له نێوان چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئۆجه‌لان و ده‌وڵه‌تدا ناوبژیوانیتان کردووه؟
به‌ڵێ... له ساڵانی ١٩٩٦، ١٩٩٧، ١٩٩٨ و هه‌روه‌ها ساڵی ٢٠١٠... من ئه‌م هه‌ڤده ساڵه‌ی دوایی، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ئاگاداری ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌م.
چۆن ئۆجه‌لانتان ناسی؟
من هیچ کات ئه‌ندامی په‌که‌که نه‌بووم. به‌رپرسیاری ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌زگای ڕاوێژکاری زه‌وی و زار بووم. خوێندکارانی دواناوه‌ندیم به‌ڕێکخستن ده‌کرد. ئۆجه‌لانیش به‌ر له ساڵی ١٩٨٠، بۆ کاری ڕێکخستن هاته باشووری ڕۆژهه‌ڵات. ئه‌وکات ڕێکخراو و داموده‌زگای جۆراوجۆر پێکه‌وه چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجام ده‌دا. ده‌یانویست منیش بۆ لای خۆیان ڕابکێشن. به‌مجۆره ئۆجه‌لانم ناسی.
له ئیمراڵی چاوتان پێی که‌وت؟
من ئاگاداری ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه بووم که له قۆناغی ئیمرالی و پێش ئیمرالیش له ئارا دابوون. چاوپێکه‌وتنه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان، به‌ر له هاتنی ئه‌و بۆ ئیمرالی ده‌ستیان پێ‌کرد. له‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا ڕاسته‌وخۆ ئاماده بووم که له سووریا ئه‌نجام ده‌دران. مانگی ژولای ٢٠١٠ سه‌ر له‌نوێ بوومه‌وه بە به‌شێک له‌و چاوپێکه‌وتنانه.
ئه‌و لێژنانه ده‌ناسن که له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجام داوه؟
به‌ڵێ...
به چ شێوه‌یه‌ک ئێوه ناوبژیوانیتان کردوه؟
من له بۆچوونه ستراتیژییه‌کاندا سه‌باره‌ت به ڕووداو و پێشهاته سیاسییه‌کان ناوبژیوان بووم. یانی دۆزینه‌وه‌ی بیرۆکه‌یه‌کی هاوبه‌ش له نێوان ئۆجه‌لان و ده‌وڵه‌ت زیاتر په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌بووه. له نێوان ساڵانی ١٩٩٦ تاکوو ١٩٩٩، چه‌ندین جار له نێوان ده‌وڵه‌ت و ئۆجه‌لاندا نامه‌ی زانیاریمان ئاڵوگۆڕ کرد. ساڵی ٢٠١٠ سه‌ر له‌نوێ که‌وتمه‌وه نێوانیان و ئه‌م ناوبژیوانییه تا مانگی دێسهمبەر به‌رده‌وام بوو. ئیتر دوای ئه‌مه ئۆجه‌لان و ده‌وڵه‌ت ڕاسته‌وخۆ به یه‌که‌وه دانیشتنیان ئه‌نجام دا. هه‌ر بۆیه چیتر پێویستی به ناوبژیوانی من نه‌ده‌کرد.
پێشتر ده‌وڵه‌ت ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دابوو؟
چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام ده‌درا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بێ ناوبژیوان ئه‌نجام ده‌دران، وه‌ک ئه‌وانی تر فره ڕه‌هه‌ند و سیسته‌ماتیک و ئه‌نجام به‌خش نه‌بوون. بۆ نموونه ڕه‌مه‌زانی ساڵی پار ئاگربه‌ستێکی زۆر گرنگ ڕاگه‌یه‌نرا. هه‌روه‌ها پار له تورکیا ڕیفراندۆم کرا، ئینجا تورکیا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن چوو. سه‌یر بکه‌ن، ئه‌مانه هه‌موویان له سایه‌ی که‌شوهه‌وایه‌کی بێ پێکدادان هاتنه ئاراوه.
ده‌وڵه‌ت داوای ده‌کرد چ شتێک به ئۆجه‌لان بڵێن؟
ده‌وڵه‌ت گوتی: من ده‌گۆڕێم. ڕوانگه و تێڕوانینم سه‌باره‌ت به ماف و ویستی کورده‌کان ده‌گۆڕم. ڕۆڵ و ده‌وری من له‌مه‌ڕ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانم له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی ئه‌وروپا گۆڕانی به‌سه‌ر دادێ. گۆڕانکاری هه‌ڵبژارده‌ی منه. به‌ڵام به ته‌نیا گۆڕینی ئێمه به‌س نییه. لایه‌نی به‌رامبه‌ریش پێویسته بگۆڕدرێ.
ئه‌ی ئۆجه‌لان ده‌یویست ئێوه چی به ده‌وڵه‌ت بڵێن؟
ئه‌ویش داوای کرد ده‌وڵه‌ت دیموکراتیزه بێ، واز له سیاسه‌تی نکۆڵی کردن و ئاسیمیلاسیۆن بێنێ و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌کان ڕابگرێ. ئه‌م چاوپێکه‌وتنه ناڕاسته‌وخۆیانه‌ی ئۆجه‌لان و ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌می زۆر باشی به‌دواوه بوو. ئۆجه‌لان ساڵی ١٩٩٨ ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند. ساڵی ١٩٩٩ پاشه‌کشه‌ی به هێزه‌کانی کرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوور. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی کۆمه‌ڵگە نه‌وروژێ، ناوی په‌که‌که‌ی گۆڕی بۆ کاده‌ک. ڕایگه‌یاند چه‌ک وه‌ک ئامرازێک بۆ وه‌رگرتنی مافه‌کانی گه‌ل به‌کار ناهێنێ. له‌پێناو گۆڕینی خۆی و ڕێکخراوه‌که‌ی ئۆجه‌لان هه‌موو کارێکی کرد. چونکه سه‌رجه‌م ئه‌م کردارانه، به‌رهه‌می ئیراده‌یه‌که که خوازیاری گۆڕان و گۆڕانکاری بوو. به‌ڵام له ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه هێڵێکی تر هاته ناو چاوپێکه‌وتنه‌کانه‌وه...
ئۆجه‌لان، به‌ر له هێرشه‌که‌ی سیلڤان گوتی "به‌ره‌و هاوپه‌یمانییه‌ک ده‌ڕۆین که مێژووی کورددا هاوتای نه‌بووه". مه‌به‌ست کام هاوپه‌یمانییه؟
باسی له‌وه کرد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت له سێ بواردا پێکهاتوون. ڕێککه‌وتنی یه‌که‌م، دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی ئاشتی. دووهه‌م، لایه‌نی ئه‌منی مه‌سه‌له‌که یانی دابه‌زاندنی گه‌ریلا له شاخ. ڕێککه‌وتنی سێهه‌میش داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوورێکی نوێ... له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دابه‌زاندنی گه‌ریلا له شاخ، گه‌یشتنه ڕێککه‌وتنێکی سه‌ره‌کی. دیاره له یه‌که‌م لێدوانی ئۆجه‌لاندا، وێده‌چوو ئه‌م ڕێککه‌وتنانه له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ده‌وڵه‌ت واژۆ کرابن. پاش ئه‌وه‌ی ئۆجه‌لان گوتی واژۆم نه‌کردووه، هه‌ندێک به له‌ز و به‌ز "خۆسه‌ری دیموکراتیک"یان ڕاگه‌یاند. ئه‌گینا ئۆجه‌لان ده‌یویست لانیکه‌م دوو ساڵی دیکه له‌سه‌ر خۆسه‌ری دیموکراتیک گفتوگۆ بکرێ.
ویستی خۆسه‌ری دیموکراتیک هی که‌جه‌که بوو که ڕێکخراوی ژێر چه‌تری په‌که‌که‌یه و له لایه‌ن کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک دهتهکهوه ڕاگه‌یه‌نرا. به‌ڵام دواتر، تێگه‌یشتن که خۆشیان به ته‌واوی په‌یان به خۆسه‌ری دیموکراتیک نه‌بردووه. بۆچی وا به په‌له خۆسه‌ری دیموکراتیکیان ڕاگه‌یاند؟
پێیان وابوو له‌و ڕێککه‌وتنه‌ی ئۆجه‌لان باسی لێوه ده‌کا، خۆسه‌ری دیموکراتیکی تێدا نه‌گونجێنراوه، بۆیه وا کت‌وپڕ ڕایانگه‌یاند. جۆرێک له بیرکردنه‌وه دروست بوو که "له نێوان ئۆجه‌لان و ده‌وڵه‌ت کۆمه‌ڵێک ڕێککه‌وتن هه‌یه و ئه‌م ڕێککه‌وتنانه، هیچ پێگه‌یه‌کی سیاسی بۆ کورده‌کان به دواوه نابێ". هه‌روه‌ها وەڵامێک ده‌بێ بۆ ئه‌وانه‌ی له شاخ دێنه خوار و ده‌پرسن "بۆچی له چیا هاتیه خوار"، ئه‌و کات ده‌ڵێن "ئێمه خۆسه‌ری دیموکراتیکمان سه‌قامگیر کرد، ئێمه ئه‌و ستاتۆیهمان بۆ کورد ده‌سته‌به‌ر کرد و له به‌ر ئه‌مه له چیاکان هاتینه خوار".
ئایا دابه‌زینی په‌که‌که له چیاکان، ئه‌وه‌نده به هه‌ند وه‌رگیرابوو؟
له لێدوانه‌کانی ئۆجه‌لانه‌وه ئه‌مه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ. جارێک به ئه‌ردۆغانی گوت "ئێوه به‌س داخویانییه‌ک بده‌ن، به هه‌فته‌یه‌ک گه‌ریلا له چیاکان دێته خوار". قه‌ندیلیش گوتی "هه‌تا پێگه‌یه‌کی سیاسیمان پێنه‌درێ، له جێگه‌ی خۆمان ناجوڵێینه‌وه". ئه‌وانه‌ی چیا پێیان وابوو ئه‌م ڕێککه‌وتنه سێکوچکه‌یه‌ی ئۆجه‌لان و ده‌وڵه‌ت به قازانجی پێگه‌ی سیاسی کورد نییه و ده‌وڵه‌ت فریویان ده‌دا. بۆیه ده‌ستوبرد خۆسه‌ری دیموکراتیکیان ڕاگه‌یاند.
لێبه‌لێ ئۆجه‌لان خۆیشی له دوا چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانی ڕاینه‌گه‌یاند که ده‌وڵه‌ت دهمخاپێنێ؟
راسته به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه‌شی کرد "ئیتر به‌ره‌و هه‌ندێک ڕێککه‌وتن ده‌ڕۆین. تاکوو ١٥ی ژوئییه شه‌ڕی ڕزگاریخوازی گه‌ل ناهێڵین". بڕوانن، لێره‌دا پێویسته ئاماژه به خاڵێک بکرێ. ئه‌وه‌ی که خۆسه‌ری دیموکراتیک به‌کام ڕێ و ڕێباز پیاده ده‌کرێ، گرنگه. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه گفتوگۆ له‌سه‌ر خۆسه‌ری دیموکراتیک بکرێ و ده‌ستورێکی نوێ دابڕێژرێ و تورکه‌کان و ئه‌و کوردانه‌ش قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنری که ده‌نگیان نه‌داوه به به‌ده‌په، ئه‌وا کێشه‌یه‌ک له ئارا دانامێنێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆسه‌رییه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه، له ڕێگه‌ی شه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌ل درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی بدا، ئه‌وا ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ جیابوونه‌وه‌ی کورد و تورک.
باشه خۆسه‌ری دیموکراتیک به شێوازێکی دیموکراتیانه ڕاگه‌یه‌نرا؟
نه‌خێر. خۆسه‌ری دیموکراتیک یانی درێژه‌دان به خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌ل و به‌رده‌وامبوونی مه‌رگ. تۆ هه‌ندێک که‌س له‌وان ده‌کوژی و ئه‌وان هه‌ندێک که‌س له تۆ ده‌کوژن. له واتایه‌کی تیۆریدا، ئه‌مه شه‌ڕێکی ناوخۆییه و شانسی پاراستنی ئه‌م خۆسه‌رییه له ڕێگه‌ی شه‌ڕه‌وه سفره. خۆسه‌ری دیموکراتیک، له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و ئه‌نجامێکی بڕواپێهێنه‌ر و پاڵپشت به ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی جێبه‌جێ ده‌بێ به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی خۆسه‌ری دیموکراتیک پاڵپشت به خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌ل، ئه‌م وڵاته ڕاکێشی ئازاری گه‌وره ده‌کا و به‌رده‌وامیش نابێ.
هێڵی په‌که‌که / که‌جه‌که / ده‌ته‌که و به‌ده‌په خۆسه‌ری دیموکراتیکیان ڕاگه‌یاند. ئه‌م ڕێکخراوانه هه‌موویان له لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه دروست کراون. هێزی سه‌ره‌کی کارتێکه‌ر له‌سه‌ر که‌جه‌که کام هێزه؟
بێگومان قه‌ندیله.
ئۆجه‌لان باس له کۆتایی هاتنی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌ل ده‌کا، به‌ڵام وێده‌چی قه‌ندیل به پێچه‌وانه‌وه به‌و هێرشانه‌ی دوایی ئه‌و خه‌باته‌ی ده‌ست پێکردبێته‌وه؟
ئۆجه‌لان ده‌ڵێ "چی تر پێویست به شه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌ل ناکا. کۆتاییمان به‌م شێوازه هێناوه"، به‌ڵام ڕفاندنی چه‌ند سه‌ربازێک، هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له هه‌ندێک شوێن، هێرشکردنه سه‌ر پۆلیس و ده‌زگا سه‌ربازییه‌کان له ناو شاره‌کان و ڕووداوی سیلڤان، سه‌ر له‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌له. ئێستا ده‌بینین که ئه‌م پێکدادانانه به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو په‌ره ده‌ستێنن.
ئۆجه‌لان باسی له سێ ڕێککه‌وتن و هه‌روه‌ها دروستبوونی شۆڕای ئاشتی کردبوو. ئایا دوابه‌دوای هێرشه‌که‌ی سیلڤان ئه‌م ڕێککه‌وتنانه هه‌ر به‌رده‌وامن؟
له ڕوانگه‌ی تیۆرییه‌وه به‌ڵێ... بڕوانن، به‌ریتانیا و IRA گه‌وره‌ترین ڕێککه‌وتنی مێژووییان مۆر کرد له کاتێکدا چالاکی زۆر هۆڤانه‌یان دژی یه‌کتری ئه‌نجام ده‌دا. ڕێککه‌وتنه‌که، سه‌ره‌ڕای کوژرانی ٢٩ که‌س و چالاکی مه‌ترسیدار، ههڵنهپهسێردرا. چونکه هه‌ندێک که‌س له قۆناغی ئاشتیدا به‌م چالاکییانه ده‌یانه‌وێ بارگرژی دروست بکه‌ن. بۆیه پێویسته له‌پێناو به‌رده‌وامی ڕێککه‌وتنه‌کانی نێوان ئۆجه‌لان و ده‌وڵه‌ت و پراکتیزه‌کردنیان، زیاتر هه‌وڵ بدرێ. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ، هه‌ر کاتێک له پرسی کورد دا شتێکی ئه‌رێنی ڕووی دابێ یان ویستبێتی ڕوو بدا، ڕووداوێکی ناخۆش هاتۆته ئاراوه و کۆمه‌ڵگەی شۆک کردووه. ئۆجه‌لان، ٨ی ژوئییه باسی له سێ ڕێککه‌وتنی گرنگ کرد، ١٤ی ژوئیه له سیلڤان ئه‌و ڕووداوه ناخۆشه ڕووی دا. ڕووداوی سیلڤان زه‌برێکی گه‌وره‌ی له ئاشتی دا. پێویسته لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه بکرێ.
په‌که‌که ڕووداوه‌که‌ی سیلڤانی گرته ئه‌ستۆ. فه‌رمانده‌ی هه‌ره پایه‌به‌رزی په‌که‌که جه‌میل بایک ڕاشکاوانه داکۆکی له ڕووداوه‌که ده‌کا. به‌ڕای ئێوه، پێویسته له کام ڕوانگه‌وه، لێپرسینه‌وه له ڕووداوی سیلڤان بکرێ؟
مانگی مه‌ی ١٩٩٣یش که ٣٣ سه‌رباز کوژران، ڕووداوێکی به‌و شێوه‌یه ژیاین. په‌که‌که، چالاکییه‌که‌ی گرته ئه‌ستۆ. به‌ڵام دواتر ڕایانگه‌یاند که چه‌ته‌کانی ناو ڕێکخستن ئه‌و کاره‌یان کردوه. ئێستا نابێ ڕێگه بده‌ین پاش سێ ساڵی تر، که‌سانێک بڵێن "هه‌ندێک چه‌ته‌ی ناوخۆ ئه‌و کاره‌یان کرد".
ئایا پاش ڕووداوه‌که‌ی سیلڤان، چاوپێکه‌وتنه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن؟
به‌ڵێ. له‌وانه‌یه له ناو ده‌وڵه‌ت و له ناو په‌که‌که‌ش، که‌سانێک هه‌بن نه‌یانه‌وێ ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بێ. به‌ڵام، ده‌بێ بزانین ناوی هه‌ره گرنگ له په‌که‌که‌دا ئۆجه‌لانه. له‌ناو په‌که‌که‌دا، که‌سێک به‌دی ناکرێ ڕاسته‌وخۆ دژی ئۆجه‌لان ڕاست بێته‌وه.
ته‌نانه‌ت گرووپی ئه‌نقه‌ره‌ش واته که‌سانی وه‌ک جه‌میل بایک و مسته‌فا قه‌ره‌سوو که توندڕه‌ون؟
هه‌ر هه‌موویان. تاکه به‌ڕێوه‌به‌ر حاڵی حازر ئۆجه‌لانه. هه‌ر که‌س هه‌ر کارێکی بیکا، به ناوی ئه‌وه‌وه ده‌یکا. خۆسه‌ری دیموکراتیک به‌ناوی ئۆجه‌لان ڕاگه‌یه‌نرا.
به‌ڵام هه‌ندێک کاربه‌ده‌ستی پایه‌به‌رزی په‌که‌که وه‌ک جه‌میل بایک و مسته‌فا قه‌ره‌سوو، سه‌رپێچی له مۆڵه‌تی بێ چالاکی ده‌که‌ن که له لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا. ئۆجه‌لان ده‌ڵێ شه‌ڕی ڕزگاریخوازی و دیموکراسی‌خوازی گه‌ل ته‌واو بوو، به‌ڵام ئه‌وان شه‌ڕه‌که سه‌ر له نوێ ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه. ئایا ئه‌مانه، سه‌رجه‌میان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئۆجه‌لان به سه‌ر په‌که‌که‌دا زاڵه؟
بڕوانن... به ڕووداوی سیلڤانیشهوه، هه‌موو ئه‌وانه ناوی ئۆجه‌لان به‌کار ده‌هێنن. به هه‌ڵه لێم تێمه‌گه‌ن... دوو په‌رانتێز ده‌که‌مه‌وه "وه‌ک چۆن ئه‌مڕۆکه له تورکیا هه‌موو ئاتاتورکچین... هه‌موو به گوێره‌ی خۆیان ئاتاتورکچێتی ده‌که‌ن.. هه‌موو به ناوی ئاتاتورکه‌وه لێدوانی جیاواز جیاواز ده‌ده‌ن"، له‌ناو په‌که‌که‌شدا هه‌ر که‌سه و شڕۆڤه‌ی خۆی هه‌یه بۆ ئۆجه‌لان. هه‌ر مرۆڤه و به گوێره‌ی خۆی چاوه‌ڕوانی له په‌که‌که هه‌یه. بۆیه هه‌ر که‌س له تێڕوانینی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته لێدوانه‌کانی ئۆجه‌لان و به گوێره‌ی خوێندنه‌وه‌ی خۆیان ده‌جوڵێنه‌وه.
ڕفاندنی دوو سه‌رباز له لایه‌ن په‌که‌که و هێرشه‌که‌ی سیلڤان، چۆن کاریگه‌رییه‌کیان له‌سه‌ر وتوێژه‌کانی ده‌وڵه‌ت و ئۆجه‌لان هه‌بوو؟
کارێگه‌ری نه‌رێنیان هه‌بوو... هێشتا له ناو ده‌وڵه‌تدا تاقمێک هه‌ن که پێیان وایه له ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌نجامێک. بۆ نموونه، له‌و شوێنانه‌ی پێکدادان له ئارادا نییه، گه‌ریلا ده‌کوژن. به هه‌مان شێوه، له ناو په‌که‌که‌شدا که‌سانێک هه‌ن له هه‌وڵی ئه‌وه دان ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به‌رفراوانتر بن. چالاکی ده‌که‌ن و خه‌ڵک ده‌ڕفێنن.. به‌مشێوه‌یه چهقبهستبوونێکی سه‌یر دووباره ده‌بێته‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا ده‌ڵێن "سوپا هه‌وڵی له‌ناو بردنمان ده‌دا. چی بکه‌ین، ناچارین به‌رگری له خۆمان بکه‌ین." بێگومان ئه‌مه گوشار ده‌خاته سه‌ر ئیمرالی. دوابه‌دوای ئه‌مانه‌ش، ئارگۆمێنتێک سه‌رهه‌ڵده‌دا که به که‌یفی هه‌موو لایه‌که.
چۆن؟
ده‌ڵێن "به‌هۆی ئه‌وه‌ی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن، ئه‌م ڕووداوانه ده‌قه‌ومێن. له نه‌بوونی چاره‌سه‌ریدا، گه‌ریلا و سه‌رباز ده‌مرن." نه‌خێر، ئه‌مانه له بێ چاره‌سه‌ری نایه‌نه ئاراوه. به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک هه‌ڵوێستی ئیرادی هه‌ن.
گه‌لۆ ده‌وڵه‌ت وا بیر ده‌کاته‌وه که ئۆجه‌لان ئیتر کاریگه‌ریی به سه‌ر په‌که‌که‌دا نه‌ماوه؟
نه‌خێر، وا بیر ناکاته‌وه. نابێ وا بیر بکاته‌وه. چونکه ئه‌مه ڕاست نییه. ئۆجه‌لان که‌سێکی ژیره و ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێ تورکه‌کان قایل بکا بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن. که‌سێکه ده‌توانێ له ساتی چاوه‌ڕواننه‌کراودا بڕیاری پێچه‌وانه ده‌ربکا.
له کاتێکدا ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت له وتووێژ دایه، په‌که‌که بۆچی دوو سه‌رباز ده‌ڕفێنێ و هێرش ده‌کاته سه‌ر سیلڤان؟
هه‌موو ئه‌وانه له ژێر سه‌ری ئێرانه‌وه‌ن. ئێران پلانی زۆر چه‌په‌ڵ داده‌ڕێژێ. ئێران ئێستا له نێو پیاوه‌کانی خۆی له کوردستانی عێراق ئه‌م بانگه‌شه‌یه بڵاو ده‌کاته‌وه. ده‌ڵێ "تورکیا به ئێرانی گوتووه بڕۆ قه‌ندیل بۆردومان بکه". ئه‌گه‌ر تۆ له جیاتی په‌که‌که بی و بڕوا به‌مه بێنی، چی ده‌که‌ی؟ ده‌ڕوێت و له‌گه‌ڵ دوژمنی سه‌ره‌کی واته ئێران ده‌که‌ویته دانوستانه‌وه و له ئێران نزیک ده‌بیته‌وه.. بڕوانن... ١٤ی ژوئییه کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگەی دیموکراتیک، خۆسه‌ری دیموکراتیکی ڕاگه‌یاند. هه‌مان ڕۆژ له سیلڤان ٢٠ که‌س کوژران. چه‌ند کاتژمێر دواتر، به‌ره‌به‌یانی ١٥ی ژوئیه، ئێران به بیانووی په‌ژاک که ساڵێکه هیچ چالاکییه‌کی ئه‌نجام نه‌داوه، هه‌وڵیدا قه‌ندیل داگیر بکا. باشه، ئه‌و هه‌فته‌یه چ قه‌وما؟ ٨ی ژووئیه تا ١٤ ژوئیه له تورکیا چ ڕووی دا؟
چ ڕووی دا؟
ئایا تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دا؟ یاسایه‌کی نوێ دژی کورده‌کان داڕێژرا؟ نه‌خێر، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ستورێکی نوێی دیموکراتییانه زیاتر و زیاتر مشتومڕی له‌سه‌ر کرا. ئاکه‌په و به‌ده‌په، سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆکان بۆ په‌رله‌مان هه‌نگاوی ئه‌رێنیان به‌رز کرده‌وه. ئۆجه‌لان گوتی "له پێناو دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌کی ئاشتی ده‌وڵه‌ت ڕێککه‌وتووه". به‌ڵام بۆچی ئه‌و مرۆڤانه ڕفێنران؟ بۆچی ڕووداوه‌که‌ی سیلڤان قه‌ومی؟ خۆ له تورکیا هیچ شتێکی نه‌رینی نه‌هاتبوه ئاراوه... له‌و هه‌فته‌یه‌دا، ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، دژی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌سه‌د له سووریا هه‌ڵوێستێکی زۆر ئاشکرای نواند. له تورکیاش به ده‌نگێکی به‌رز، هه‌مان هه‌ڵوێست نیشان درا. ئێران هێرشی کرده سه‌ر قه‌ندیل و له نێو داروده‌سته‌که‌ی خوێ و لایه‌نه‌کانی کورددا وای بڵاو کرده‌وه که ئه‌وه تورکیایه قه‌ندیل ده‌کوتێ. دواجار دوران کاڵکان گوتی "له ڕاستیدا ئه‌وه ئێران نییه هێرش ده‌کاته سه‌ر ئێمه، به‌ڵکوو تورکیایه هێرش ده‌کا."
به‌ڕای ئێوه ئێران ده‌یه‌وێ چی بکا؟
له ڕاستیدا، ئێران ده‌یه‌وێ قه‌ندیل به بارمته بگرێ و ده‌یه‌وێ قه‌ندیل له‌گه‌ڵ خۆی هاوده‌نگ بکا. ئه‌و ڕۆژه‌ی ئۆجه‌لان گوتی "کۆتایی به شه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌ل دێنین"، ئێران هێرشی کرده سه‌ر قه‌ندیل. ئه‌مه به ڕێکه‌وت نییه. چونکه له‌و سێ ڕێککه‌وتنه سه‌ره‌کییه‌ی ئۆجه‌لان باسی لێوه ده‌کا، یه‌کێکیان په‌یوه‌ندی به پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که هه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوور. ئێسته ئه‌گه‌ر قه‌ندیل له ژێر تۆپبارانی ئێران دابێ، گه‌ریلا چۆن بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوور ده‌کشێته‌وه؟
له دوا چاوپێکه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی، ئایا ئۆجه‌لانیش نه‌یگووت له پشت په‌رده‌ی ئه‌م هێرشه‌ی ئێرانه‌وه، تورکیا هه‌یه؟
زانیاری وردی به ده‌ست ناگا... خۆی ئه‌مه کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه. ئه‌گه‌ر زانیاری ورد به ده‌ست ئۆجه‌لان گه‌یشتبا، ئۆجه‌لان کاردانه‌وه‌یه‌کی وا توندی نیشان نه‌ده‌دا.
به‌رده‌وام ده‌گوترێ که که‌سانی وه‌ک جه‌میل بایک و دوران کاڵکان له هێڵی ئێران نزیکن. ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته.
به گشتی خۆیان نزیک له ئێران ڕاده‌گرن. یان ڕاست تر وایه بڵێین، وا زانراوه. ئه‌گه‌ر ڕێکخراوێک له ناو چه‌ندین ده‌وڵه‌تدا کاری ڕێکخستن بکا، بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ له په‌یوه‌ندیی دوور و نزیک داده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه. سه‌یر که‌ن... ئێران یه‌که‌مجار هێرش ده‌کاته سه‌ر قه‌ندیل. ته‌نیا هێرش ناکاته سه‌ر په‌ژاک، به‌ڵکو هێرش ده‌کاته سه‌ر ناوچه‌ی خواکورکیش که په‌که‌که‌ی لێیه. له ڕاستیدا ئێران ده‌یه‌وێ، دوای پاشه‌کشه‌ی ئه‌مریکا له عێراق، له هه‌رێمه شیعه نشینه‌کان ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێ و هه‌میش له ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانی سووریا دوا نه‌مێنێ. ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه ده‌کا که له خۆیه‌وه نزیکن. به کورتی، سه‌رجه‌م ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئاماژه‌م پێکردن، له ژێر کاریگه‌ریی ئێران‌دا ڕوویان دا. سووریا زۆر گرنگه. ئه‌گه‌ر سووریا بڕووخێ، ئێرانیش ده‌ڕووخێ!
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر