ڕاپۆرتی ڕادیۆ ئاڵمان
وه‌رگێڕانی: سەلاحەدین بایەزیدی
كورده‌کانی سوریا، له سه‌دا هه‌شتی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته ٢٢ میلیۆنیه پێک دێنن. ئه‌م که‌مینه‌یه، وێڕای هه‌ڵوێستی سیاسیی جۆراوجۆر، خوازیاری ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و داننان به مافی سه‌ربه‌خۆیین له ناوچه کوردنشینه‌کان.
کورده‌کانی سووریا که گه‌وره‌ترین که‌مینه‌ی ئه‌تنیکی ئه‌و وڵاته پێک دێنن، زیاتر له ناوچه نه‌وتاوییه‌کانی سه‌ر سنووری تورکیا و عێراق ده‌ژین. ئه‌م که‌مینه‌یه به‌رده‌وام له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک عه‌ره‌به‌کانی سووریا ڕووبه‌ڕوی هه‌ڵاواردن بۆته‌وه. زۆربه‌ی گرووپه چالاکه‌کانی کورد، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ڕێبازی سیاسیی جۆراوجۆر، نه‌یاری ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و خوازیاری سه‌قامگیربوونی دیموکراسی و سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانن له‌و ناوچانه‌دا.
کوردستانی ئۆتۆنۆم
به‌رخۆدان بالو، ژنه چالاکڤانێکی کورده که له ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه له که‌مپێکی په‌نابه‌رانی سه‌ر سنووری سووریا – عێراق ده‌ژی، سه‌باره‌ت به داهاتووی که‌مینه‌ی کورد پاش ڕووخانی ده‌وڵه‌تی به‌شاری ئه‌سه‌د زۆر گه‌شبین نییه. ئه‌و پێی وایه هیزه‌کانی ئۆپۆزۆسیۆنی سووریا که له لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه پێشه‌نگایه‌تی ده‌کرێ، له داهاتوودا پشتیوانی له ویستی سه‌ربه‌خۆخوازی کورده‌کان ناکه‌ن. له‌مباره‌وه ده‌ڵێت "پاش جیابوونه‌وه‌ی سووریا له فه‌ره‌نسا و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی، ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان دانیان به مافی ڕه‌وای کورده‌کان دانه‌نا، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له "جیاخوازان" ده‌ترسان. ئێمه ده‌زانین که پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، پێویسته له‌پێناو سه‌ربه‌خۆییدا تێ بکۆشین. ئێمه کوردستان ئازاد ده‌که‌ین."
به بۆچوونی به‌رخۆدان، "ئازادی کوردستان" دێته واتای ئۆتۆنۆمی بۆ کورده‌کان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریادا. ئه‌م دروشمه له هه‌مانکاتدا، ده‌کرێ وه‌ک "جیا بوونه‌وه له سووریا"ش لێک بدرێته‌وه؛ خاڵێک که نیگه‌رانی زۆر له عه‌ره‌به‌کانی سووریای لێکه‌وتۆته‌وه.
نه‌جیب شوکار، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری "نووسینگه‌ی ڕاوێژی ئابووری SCB" له دیمه‌شق له‌مباره‌وه ده‌ڵێ: "ئێمه ناتوانین پرسی کورده‌کانی سووریا له مه‌سه‌له‌ی کورده‌کانی ئێران و عێراق جیا بکه‌ینه‌وه. سه‌ربه‌خۆییخوازی کورده‌کان چ واتایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێ؟ ئایا ئه‌م ویسته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان له ٢٠ تا ٣٠ ساڵی داهاتوودا بیانه‌وێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له باشووری تورکیا، باکووری عێراق یان باکووری سووریا دابمه‌زرێنن؟"
"په‌رتکه و زاڵبه"
هه‌ندێک له گرووپه چالاکه‌کانی کورد پێیان وایه ده‌وڵه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی سووریا به بیانووی "ترس له جیاخوازی"، به‌رده‌وام سیاسه‌تی "په‌رتکه و زاڵبه"یان په‌یڕه‌و کردوه. حه‌سه‌ن ساڵح، یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی "پارتی یه‌کێتی" که خه‌باتی ئه‌م که‌مینه‌یه له سووریا ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کا، ده‌ڵێ، سه‌رکرده‌کانی ١٢ پارتی کورده‌کانی سووریا سیاسه‌تی "جیاخوازی" ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه. ساڵح ده‌ڵێ، ده‌وڵه‌ته‌کانی سووریا به‌رده‌وام ئه‌و بۆچوونه‌یان له ناو عه‌ره‌به‌کاندا په‌ره پێداوه که "کورده‌کان جیاخوازن و له‌مڕوه‌وه بۆ سه‌ر عه‌ره‌به‌کان و حکومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ن." ناوبرا زیاتر گوتی "ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ڕژێم، زۆر جار بۆته هۆی گرژی و ململانێی نێوان عه‌ره‌به‌کان و کورده‌کان."
ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕۆژئاوا
ئه‌و حزب و لایه‌نه کوردییانه‌ی له سووریا دژی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د خه‌بات ده‌که‌ن، پێناسه و به‌رنامه‌ی جیاوازیان بۆ سیسته‌می په‌رله‌مانی و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد هه‌یه. هه‌ندێکیان، به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی له مه‌نفان، خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕۆژئاوا (هاوشێوه‌ی لیبیا)ن.
به‌رخۆدان بالو، لایه‌نگری له ڕوانگه‌ی "ده‌ستێوه‌ردانی سنووردار"، به واتای "دروستکردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له سووریا" ده‌کا. ئه‌و ده‌ڵێ "من وه‌ک کوردێکی سووریا، خوازیاری ناوچه‌ی دژه‌فڕینم، نه‌ک به به‌رده‌وامی، به‌ڵکو تا ئه‌و کاته‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌ڕوخێ."
حه‌سه‌ن ساڵح که له مه‌نفا ده‌ژی، پێی وایه ده‌ستێوه‌ردانێکی به‌م شێوه‌یه، مه‌ترسیداره: "دروستکردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له سووریا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بێ‌تاوان زیاتر ڕه‌نج بچێژن و خوێنێکی زیاتر بڕژێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له عێراق بینیمان." ساڵح به‌مجۆره به‌رده‌وام ده‌بێ "له‌به‌ر ئه‌مه ئێمه پشتیوانی له‌م جۆره کرده‌وانه ناکه‌ین." ئه‌و پێی وایه ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕۆژئاوا، دواجار ده‌بێته هۆی دروستبوونی "رێبه‌رایه‌تیه‌کی دڵخوازی هێزه ده‌ره‌کییه‌کان له بری به‌شار ئه‌سه‌د"، بۆیه ده‌ڵێ "خه‌ڵکی سووریا خوازیاری دیموکراسین، نه‌ک ئاڵوگۆڕی دیکتاتۆڕه‌کان."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر