محه‌ممه‌د عه‌لی بیراند
له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
یان ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتداران چه‌ندین ساڵه ئێمه‌یان کردۆته گاڵته‌جاڕ، یاخود به‌ڕاستی نه‌زانن. هێشتا پێیان وایه له‌ڕێگه‌ی گوشارهێنان بۆ سه‌ر ئه‌م و ئه‌و، په‌که‌که پاکتاو ده‌بێ. هێشتا پێیان وایه له‌ڕێگه‌ی گوشار بۆ سه‌ر بارزانی و په‌ره‌پێدانی ئۆپه‌راسیۆنە سه‌ربازییه‌کان، ده‌توانن به ئه‌نجامێک بگه‌ن. ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته، گاڵته‌کردنه به ئه‌قڵیه‌تی کۆمه‌ڵگە. په‌که‌که پاکتاو ده‌کرێ، به‌ڵام به‌شێوازێکی جیاوازتر.
ماوه‌یه‌که هه‌واڵی پاکتاوکردنی په‌که‌که بۆته بنێشته‌خۆشکه‌ی زمانه‌کان و لاپه‌ڕه‌ی میدیاکان.
به‌شێک له‌و هه‌واڵانه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێ.
که‌به‌شداری لێدوانه تایبه‌تییه‌کانی بیرۆکراته‌کان، قسه تایبه‌تیه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌بین و سه‌ردانی وه‌زیره‌کان ده‌که‌ین، سیناریۆیه‌ک ده‌نووسین که به‌شێکی ڕاسته و به‌شێکی دیکه‌ی به‌رهه‌می خه‌یاڵه‌کانی خۆمانه، هه‌رچه‌ند ده‌زانین ئه‌م سیناریۆ دووره له ڕاستییه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه قه‌ناعه‌تی پێ ده‌هێنین. پاش ماوه‌یه‌ک، چه‌ندین هه‌نگاو زیاتر ده‌چینه پێش و سیناریۆکانی خۆمان ده‌سه‌پێنین و ده‌ست ده‌که‌ین به شرۆڤه‌کردنیان.
لایه‌نی هه‌ره گرنگ و دراماتیکی ئه‌م کاره، ئه‌وه‌یه سیاسه‌تمه‌داره‌کانمان، پۆلیسه‌کانمان و ته‌نانه‌ت سه‌ربازه‌کانمان بڕوایان به‌وه هه‌یه که په‌که‌که به‌مجۆره پاکتاو نابێت.
به‌ساڵانه ئه‌و شێوازانه به‌کار ده‌برێن، سه‌رکه‌وتوو نابن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداگری ده‌کرێ له سه‌ریان.
ڕای گشتی تورک، پێی وایه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بارزانی بیه‌وێ زۆر به ئاسانی په‌که‌که له چیاکان ده‌کشێنێته خواره‌وه.
هیچکه‌س به‌دی ناکرێ بڵێ “نه‌خێر، بارزانی شتێکی وه‌ها ناکا. بێهوده دڵتان خۆش مه‌که‌ن.؛
ڕای گشتی تورکیا پێی وایه ئه‌گه‌ر هێزه چه‌کداره‌کانی تورک پێیان خۆش بێ، ده‌توانن قه‌ندیل له‌گه‌ڵ زه‌وی یه‌کسان بکه‌ن، سنوره‌کانی تورکیا و عێراق دابخه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن ته‌نانه‌ت چۆله‌که‌یش سنوور ده‌رباز بکات.
هیچکه‌س نییه ده‌نگ به‌رز بکاته‌وه و بڵێ: په‌که‌که به جموجوڵی سه‌ربازی، به بۆردومانکردنی باکووری عێراق و له‌شکرکێشی کۆتایی پێ نایه‌ت.
ڕای گشتی تورک پێی وایه ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ڕێکخستنه ببرێنه سوید یان وڵاتێکی دیکه و بخرێنه ژێر چاودێرییه‌وه، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سوریا و به‌غدا بکرێ و سازش له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام بدرێ، کۆتایی به هه‌موو شتێک دێ.
که‌سێ نییه، بڵێ: نه‌خێر، ئه‌مه‌ش به‌س نییه.
تکایه با ئیتر ڕاستیه‌کان ببینین و دانیان پێدا بنێین.
ده‌توانین بڵێین ئیدی په‌که‌که ڕێکخراوێکه، سه‌رچاوه مادییه‌کانی باش له گه‌ڕ دان، له ئه‌وروپا زۆر به چاکی خۆی ڕێکخستووه، هێدی هێدی له تیرۆر! دوور ده‌که‌وێته‌وه و خۆی بۆ سیاسه‌ت ئاماده ده‌کا، له‌م نێوانه‌دا له به‌ر چه‌ند هۆکاری تاکتیکی ناوه ناوه تیرۆر به‌کار دێنێ، بۆته کۆمپانیا یاخود دامه‌زراوه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت بۆته حزبێکی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی.
نابێ په‌که‌که بچووک بکرێته‌وه.
له‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی ئه‌وروپا، نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه. میدیایه‌کی تا بڵێی چالاکی هه‌یه، گرنگی به هه‌موو شتێک ده‌دات، به میلیۆنان لایه‌نگری هه‌یه که به هیچ شێوه‌یه‌ک واز له پشتیوانی کردنی ناهێنن.
په‌که‌که، له‌ماوه‌یه‌کی کورتخایه‌ن و له‌ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه پاکتاو ناکرێ.
له‌به‌رامبه‌ردا، ده‌کرێ بچووک بکرێته‌وه، چه‌کی له‌ده‌ست ده‌ربهێنرێ، به‌شێکی هه‌ره گرنگ له کادیره‌کانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانی ئاسایی ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه.
له‌پێناو ئه‌مه‌شدا ده‌بێ مه‌رجێکی سه‌ره‌کی و گرنگ له‌به‌رچاو بگیرێ...
بۆ ئه‌وه‌ی شته‌کان به هه‌ڵه فام نه‌کرێ، دووپاتی ده‌که‌مه‌وه....
ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی هاوشێوه‌ی په‌که‌که‌ن، هیچکات له ڕه‌گه‌وه ده‌رناهێنرێن.
لاواز ده‌کرێن، ژماره‌یان که‌م ده‌کرێته‌وه، چه‌کیان له‌ده‌ست ده‌رده‌هێنرێ و له توندوتیژی دوور ده‌کرێنه‌وه.
پێویسته ئیتر ئه‌مه بزانین که به گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی سه‌ربازی زیاتر و کوشتنی زیاتر ئه‌ندامانی په‌که‌که، ناتوانین پاشه‌کشه به‌و ڕێکخراوه بکه‌ین.
شاڕه‌گی مانه‌وه‌ی په‌که‌که، په‌یوه‌ندی به‌و خه‌ڵکه‌وه هه‌یه که له ناوچه‌که پشتگیری لێده‌که‌ن.
گرێ پووچکه، ئه‌و گه‌نجانه‌ن که به‌رده‌وام ڕوو له‌چیاکان ده‌که‌ن، ئه‌و هه‌زاران مرۆڤانه‌ن که چاوه‌ڕێی ئاماژه‌یه‌کن بۆ ئه‌وه‌ی بڕژێنه کۆڵانه‌کانه‌وه. که‌ی ئه‌و شاڕه‌گه بڕدرا، گرێکه‌ش ده‌کرێته‌وه.
ڕێگه‌ی ئه‌مه‌ش، به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌نگاوی بوێرانه‌یه له چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورددا.
ده‌وڵه‌تی کۆماری تورکیا، به‌گشتی گرنگی به تێکۆشان دژی تیرۆر داوه. به‌رده‌وام له چوارچێوه‌ی ئه‌و لۆژیکه‌دا جوڵاوه‌ته‌وه که “با په‌که‌که له‌ناو ببرێ، ئینجا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد هه‌نگاو ده‌نێین. به پێچه‌وانه‌وه ملکه‌چ ده‌بین.' جگه له‌مه، تێکۆشانی چه‌کداری، زۆر ئاسانتره له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ت. چونکه ده‌نگه‌کان له‌ده‌ست نادا، به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی گه‌ش ده‌کا، جه‌ماوه‌ری ده‌بێ. شێوازێکه له تێکۆشان که تیایدا ڕیسک که‌مه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌رکه‌وتۆته مه‌یدان که ئه‌م شێوازه ئه‌نجامی چاوه‌ڕوانکراوی نابێت.
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه ئیتر ڕێبازی ئه‌سته‌م تر و سیاسیانه بگیرێته به‌ر، ئه‌و ڕێبازانه‌ی لایه‌نی ڕیسک تێیاندا زۆرتره، ته‌نیا لایه‌نی ئه‌منی نه‌گرینه به‌رچاو و ده‌بێ هه‌نگاوی بوێرانه له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد به‌رز بکرێنه‌وه.
کاتی ئه‌وه هاتوه ژیانی ئه‌و مرۆڤانه بگۆڕدرێ که پشتیوانی له په‌که‌که ده‌که‌ن.
کاتی ئه‌وه هاتوه که‌شوهه‌وایه‌ک بخوڵقێ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌کان ڕوو له چیا نه‌که‌ن و له‌بری ئه‌مه له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و بخوێنن و بچنه سه‌ر ئیش و نیشان بدرێ که ئه‌مه باشتره.
کاتی ئه‌وه هاتوه پێشوازی له چاوه‌ڕوانی ئه‌و میلیۆن مرۆڤانه بکرێ که پشتگیری له په‌که‌که ده‌که‌ن و هێنده‌ی تورکه‌کان، هه‌ست به‌وه بکه‌ن که ئه‌وانیش له ڕیزی خاوه‌نانی ئه‌م وڵاته دان.
کاتی ئه‌وه هاتووه سه‌رجه‌م ده‌رگاکانی سیاسه‌ت له سه‌ر هاووڵاتیانی به‌ڕه‌گه‌ز کوردمان بکرێنه‌وه، وه‌ک مرۆڤ حسابیان بۆ بکرێ و به به‌رده‌نگ وه‌ربگیرێن.
کاتی ئه‌وه‌یه چاوپۆشی نه‌که‌ین له کاریگه‌ریی ئۆجه‌لان.
پرسی کوردیش، له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا چاره‌سه‌ر نابێ.
مه‌حاڵیشه پشێوازی له‌سه‌رجه‌م داخوازییه‌کان بکرێ.
به‌ڵام، هه‌نگاوی وا ده‌نرێن که هاووڵاتیانی به‌ڕه‌گه‌ز کوردمان، به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گه‌ن هه‌ندێک گۆڕانکاری ده‌ستیان پێکردوه و ئیتر تیرۆری په‌که‌که پێویست ناکات.
توانه‌وه‌ی په‌که‌که ته‌نیا به‌و شێوه‌یه ده‌لوێ.
دیاره ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌و گۆڕانکارییانه بکه‌ن، چه‌که‌کان وازیان لێ ده‌هێنرێ و له‌بری تیرۆر، ده‌ست به سیاسه‌ت ده‌کرێ.
ئه‌مه‌یه ڕێگه چاره.
ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه واز له خاپاندنی خۆمان بێنین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی 'پۆستا'
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر