ئا: ئاوێنه
ئه‌ڵتاش،
ناوی ئه‌و ئۆردوگا تۆقێنه‌ره‌یه كه به‌عس بۆ كورده ئاواره‌كانی
كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی ساز كرد‌و ماوه‌ی بیست ساڵ له‌نێو ئه‌و ئۆردوگا
ته‌لبه‌ندكراوه لماوییه‌ی بیابانی رۆمادیدا توندی كردن.
ئه‌م
خه‌لَكه كه نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار كه‌س ده‌بوون، زێدی ڕه‌سه‌نی خۆیان
ده‌كه‌وته پشتێنه‌یه‌كی باریكی سه‌ر سنووره‌وه به‌دیووی ئێران‌دا كه
"كرماشان و قه‌سری شیرین و جوانڕۆ و سه‌رپێلی زه‌هاو" ده‌گرێته‌وه. ئه‌م
خه‌ڵكه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئێران و عێراقدا له‌به‌ر چه‌ندین
هۆكاری جیاواز ئاواره و په‌ڕیوه‌ی خاكی عێراق بوون و حكومه‌تی به‌عسیش
له‌ساڵی 1982دا هه‌موویانی كۆكرده‌وه و له‌بیابانی ئه‌ڵتاش "له‌دووری 160
كیلۆمه‌تر له‌به‌غداو نزیك سنووری ئۆرده‌ن" به‌ته‌لی دڕكاوی ئۆردوگاكه‌ی
ته‌لبه‌ند كردن، كه وه‌ك دوڕگه‌یه‌ك وابوو له‌بیابانێكی وشك هه‌ڵاتووی
عه‌ره‌بنشیندا.
"سه‌لاحه‌دینی بایه‌زیدی" كه یه‌كێكه
له‌و كورده چالاكانه‌ی به‌دوای روخانی سه‌دامدا ڕووی كردووته ئه‌ڵتاش و
ساڵێكی ژیانی له‌و ئۆردوگایه‌دا به‌سه‌ر بردووه، ده‌ڵێت "له‌ئه‌ڵتاشدا،
ژیان تیا تا دوا سنوور سه‌خت و دژوار بوو، خانووه‌كانی ئه‌م ئۆردوگایه گڵ و
تاریك و بچكۆلانه و داته‌پیو بوون، خه‌ڵكه‌كه‌ی سیمایان برسی،
منداڵه‌كانی چڵكن و چڵمن، كچه‌كانیشی ده‌تووت له‌دۆزه‌خدان كه گه‌وره‌ترین
رێژه‌ی خۆسووتاندنی ژنانی تیا بوو به‌به‌راورد به‌رێژه‌ی
دانیشتوانه‌كه‌ی".
بایه‌زیدی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه
ئه‌م ئۆردوگایه زۆر له‌ئۆردوگای فه‌له‌ستینی نشینه‌كانی كه‌رتی رۆژئاوا‌و
باریكه‌ی غه‌زه و به‌یروت داماوتر و تراژیدیتر بووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش
له‌ڕووی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیشه‌وه ئه‌م په‌نابه‌رانه خزێنرابوونه
ناوچه‌یه‌كه‌وه كه ته‌نانه‌ت نه‌ك گیای تیا سه‌وز نابێت، به‌ڵكو دڕك و
داڵیشی تیا ناڕوێت.
بایه‌زیدی باس له‌وه ده‌كات كه
ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌لایه‌ن رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كانی وه‌ك خاچی سوور و
كۆمیساریای بالای په‌نابه‌رانه‌وه كۆمه‌ك و به‌خێو ده‌كران. هه‌روه‌ها
وه‌ختی خۆی كه براونه‌ته ئه‌وێ، ئیتر بۆیان نه‌بووه به‌بێ مۆڵه‌تی
رێپێدراو له‌لایه‌ن ئیستیخباراتی عێراقه‌وه له‌ئۆردوگاكه بچنه ده‌ره‌وه
له‌حاڵی چوونه ده‌ره‌وه‌شیاندا بۆیان نه‌بووه سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن،
هه‌رچه‌نده كوردستانیش له‌ژێر ده‌ستی رژێمی عێراقدا بوو، به‌ڵكوو چوونه
ده‌ره‌وه‌كه‌یان ته‌نها له‌سنووری رۆمادیدا بوو. ئه‌و ده‌ڵێت
"تراژیدیایه‌كی تری ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌وه بوو كه به‌شێك له‌م كوردانه سه‌ر
به‌ئاینزای ئه‌هلی هه‌ق بوون و له‌و چوارده‌وره عه‌ره‌به سوننه‌نشینه‌دا
وه‌ك كافر سه‌یر ده‌كران".
ئه‌و هه‌لومه‌رجه به‌وپه‌ڕی
ناله‌بارییه‌وه تا ڕووخانی رژێمی سه‌دام به‌رده‌وام بوو، به‌دوای
هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و رژێمه‌شدا زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به‌دوای ژینێكی
مرۆیانه‌تردا وێڵ بوون و ڕوویان كرده كوردستان یان سنووری ئه‌رده‌ن،
به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌كی كه‌میشیان به‌هۆی ده‌ستكورتی و نائومێدییانه‌وه
به‌رامبه‌ر به‌جێنه‌كردنه‌وه‌یان له‌كوردستان و داڵده‌نه‌دانیان
له‌ئه‌رده‌ندا به‌ناچار له‌ئه‌ڵتاشدا مانه‌وه.
بایه‌زیدی
باس له‌وه ده‌كات كه چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵتاشیان به‌جێهێشت و ئه‌و
رێژه كه‌مه‌شی كه له‌وێدا مانه‌وه، چاره‌نووسێكی غه‌مه‌نگێزو تراژیدیی
بووه، چونكه ئه‌وانه‌ی ئۆردوگاكه‌یان به‌جێهێشت و ڕوویانكرده كوردستان
یان سنووری ئه‌رده‌ن، تا ئێستاش له‌چه‌ندین كێشه‌و گرفتی گه‌وره‌دا ده‌ژین،
ئه‌وانه‌شی كه ماونه‌ته‌وه تا ئێستا له‌ئۆردوگاكه‌دا و نزیكه‌ی 70 تا
100 خێزان ده‌بن، رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی تراژیدیانه‌تر بوونه‌ته‌وه‌و
ده‌ڵێت "ئه‌وانه به‌شێكیان بوونه قوربانی گروپه تیرۆریسته‌كان، به‌شێكی
زۆر كه‌میشیان بوونه هاوكاری گرووپه توندڕه‌وه‌كان و چوونه پاڵ
تیرۆریستان".
بایه‌زیدی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی كاری توند و تیژی و په‌ره‌سه‌ندنی هێز و توانای گرووپه
توندڕه‌وه عه‌ره‌به سوننه‌كان له‌ناو رۆمادی و ده‌وروبه‌ریدا، چه‌ندین
جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئۆردوگاكه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد بوون یان
به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به‌ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه گه‌نجه‌كانیان
رفاندووه، ئه‌و ده‌ڵێت "یه‌كێك له‌هاوڕێ نزیكه‌كانم كه ناوی شاهۆی
عه‌باسی بوو له‌زانكۆی رۆمادی ده‌یخوێند له‌و كاته‌دا رفێندرا‌و دوای چه‌ند
رۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی به‌سه‌ربڕدراوی دۆزرایه‌وه".
هه‌روه‌ها
بایه‌زیدی ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه "كاره‌ساتی كورده
په‌نابه‌ره‌كانی ئه‌ڵتاش كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو، به‌ڵام وه‌ك پێویست
له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حیزبه كوردییه‌كانی ئێرانیشه‌وه گرنگی و
بایه‌خی پێنه‌درا، هه‌رچه‌نده تا ئێستاش ئه‌م كاره‌ساته‌ی ئه‌وان هه‌ر
به‌رده‌وامه چونكه له‌په‌رته‌وازه‌ییدا به‌هه‌ژاری و نائومێدی ده‌ژین و
وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسیش دان به‌مافه‌كانیاندا نه‌نراوه".
ژێدەر:
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر