نیکۆلا بووڤێی، شاعیر، فۆتۆگرافەر، نووسەر و گەڕیدەی سوییسی سەفەرێکی دوور و درێژ و سەرنج راکێشی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە دەست پێکردوە و لە ژاپۆن کۆتایی پێ هێناوە. دوو سێ سەفەرنامەیەکی نووسیوە کە یەکیان سەفەری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا تا ئەفغانستان و هیند دەگرێتە خۆ و لە تەورێزەوە رێگەی بۆ شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش شۆڕ کردۆتەوە. حاڵ و هەوای ئەو کاتی مەهابادی (١٩٥٤) زۆر بە وردی نوسیوەتەوە. ئەو کتێبەی کە باسی گەشتەکەی بۆ مەهاباد دەکا، ناوی "رێوشوێنی دنیا"یە. بێجگە لەو سەفەرنامانە کۆمەڵێک وێنە، نامە و شیعری سەبارەت بە کورد هەیە کە لە بەرهەمەکانی تریدا چاپ کراون.
![]() |
نیکۆلا بووڤیێ (١٩٩٨ - ١٩٢٩) |
![]() |
نیکۆلا بووڤیێ لە مەهاباد |
![]() |
کوردستان - ١٩٥٤ |
![]() |
کوردستان ١٩٥٤ |
![]() |
نەخشەڕێی نیکۆلا بووڤیێ |
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر