ئیسماعیل بێشکچی
له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
باهۆز (Fırtına) فیلمێکی سینه‌مایی و به‌رهه‌می ناوه‌ندی میزۆپۆتامیایه. سیناریۆکه‌ی له‌لایه‌ن کازم ئۆزه‌وه ئاماده کراوه. ده‌رهێنه‌ره‌که‌یشی هه‌ر کازم ئۆز بۆ خۆیه‌تی.
ده‌مه‌وێ هه‌ست و ڕامانی خۆم سه‌باره‌ت به‌م فیلمه ده‌رببڕم.
هه‌ڤاڵێکی زۆر گه‌نج و دڵسۆزم هه‌یه. ساڵانی ده‌سپێکی ڕۆیشتنه زانکۆی بۆ ده‌گێڕامه‌وه. کۆتایی هه‌شتاکان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو... ده‌یگوت: ده‌مانزانی تورکین، به‌ڵام نه‌مانده‌زانی له چ ڕوویەکەوە تورکین. مه‌راقمان ده‌کرد بزانین کورده‌کان له چ ڕوویەکەوە تورکن؟ بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بوایه کتێبمان بخوێندایه‌ته‌وه. بۆ نامیلکه و کتێب گه‌ڕاین و پرسیارمان کرد. کتێبفرۆشێک پێشنیاری پێ کردین کتێبه‌کانی بێشکچی بخوێنینه‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و خوێندنه‌وانه‌دا هایه‌دار بووین ڕه‌گ و بنه‌چه‌ی ئێمه کورده و زانیمان کوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازه.
له فیلمی باهۆزیشدا خوێندکارێکی گه‌نج هه‌یه که له ئه‌سته‌نبوڵ تازه دواناوه‌ندی ته‌واو کردووه و ساڵی یه‌که‌مێتی له زانکۆ. ناوی جه‌ماڵه. له‌ناو زانکۆ‌دا، خوێندکاره کورده شۆڕشگێڕه‌کان، هه‌وڵی به‌رێکخستنکردنی خوێندکاره تازه‌کان ده‌ده‌ن. ده‌گه‌ڵ جه‌ماڵیشدا په‌یوه‌ندی ده‌گرن و باسی کورد، مافه‌کانی گه‌لی کورد و زه‌وتکردنی ئه‌و مافانه ده‌که‌ن. جه‌ماڵ که له''تونجه‌لی''یه‌وه هاتووه ده‌پرسێت: بۆ کورده‌کانیش تورک نین؟ ناکۆکییه‌کی گه‌وره له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت. به‌رده‌وامیی ئه‌م ناکۆکییانه، دواجار هێلینی کچه‌کورد هان ده‌دا به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتنی جه‌ماڵەوە، زلـله‌یه‌ک به بنا گوێیدا بکێشێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییان به‌رده‌وام بێت.
باهۆز خه‌باتی سی ساڵه‌ی دوایی خوێندکاره شۆڕشگێڕه‌کان له زانکۆ به‌گشتی و خه‌باتی کورده‌کان به تایبه‌تی ده‌خاته ڕوو. له‌سه‌ره‌تای فیلمه‌که‌دا، ژیانی ئه‌و خوێندکارانه‌ش له‌زانکۆ نیشان ده‌دات که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به سیاسەت و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی ناوخۆی تورکیاوه نییه. له‌م فیلمه‌دا ئاماژه به‌خاڵێکی گرنگی تێکۆشانی کورد ده‌کرێت. بینه‌ر به تاسوقه‌وه، به جۆش و سرنجه‌وه ژیانی جه‌ماڵ ده‌شۆپێنێ که چۆن گۆڕانی ڕۆحی و ئه‌قڵی به‌سه‌ردا دێت، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات چۆن پێش ده‌که‌وێت و ئاستی زانیاریه‌کانی ده‌چێته سه‌ر. جه‌ماڵیش موتاڵاکانی به کتێبێکی بێشکچی ده‌ست پێده‌کات. فیلمه‌که له ڕێی قسه‌وه په‌یامی زۆر گرنگ نادا، به‌ڵکه له ڕێی ئاماژه‌وه ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌دات. بۆ میناک، بزەیەکی ڕوون، داگرتن و دره‌وشانه‌وه‌ی چاوه‌کان، هه‌ر هه‌موویان ئافرێنه‌ری په‌یامگه‌لی گرنگن. ده‌توانین وه‌ک ئوسلوبێکی خوڵقێنه‌ر باس له‌مانه بکه‌ین. له‌م فیلمه‌دا چوار پێنج په‌یامی وا به‌دی ده‌کرێت.
له فیلمی باهۆزدا دیمه‌نێکی تراژیک هه‌یه. با بزانین له چ ڕوویه‌که‌وه؟ با ده‌سه‌ڵاتێکی ئۆتۆریته‌ر و فاشیست بێنینه به‌ر چاو. تیمه ئه‌منییه‌کانی هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵێک. له‌و ماڵه‌دا، جگه له دایک و باوک دوو کوڕی خوێنگه‌رمیش ده‌ژین. فه‌رمانده‌ی تیمه‌که به دایکی ماڵه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌م ماڵباته له دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان وه‌ستاون. سه‌رپێچیان له فه‌رمان و ڕاسپارده‌کانمان کرد. بۆیه سزا ده‌درێن. سزاکه‌ش بردنی یه‌کێک له‌و کوڕانه و گولـله‌باران کردنیه‌تی. تۆ پێمان بڵێ کامیان به‌رین؟ ئا لێره‌دا، بارودۆخی ژنه‌که له‌م دۆخه‌دا و هه‌روه‌ها ناسه‌قامگیری ڕۆحی وی ساته‌وه‌ختێکی تراژیدیه. بێگومان دایکه‌که هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر دوو زارۆکه‌که‌ی بپارێزێت و هه‌ر دوکیان بژین. لێبه‌لێ یه‌کێک له‌وان ده‌بردرێ و ده‌درێته به‌ر دەسڕێژ. ئه‌و مافه‌ش به‌ژنه‌که ده‌درێ خۆی سەرپشک بێ. له‌م دۆخه تراژیدیایه‌دا هه‌ڵبژاردن مه‌حاڵه. خۆی ئه‌و شته‌ی ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی خوڵقاندووه نه‌بونی مافی هه‌ڵبژاردنه. چاره‌سه‌ری، به بڕیاری ژن و مناڵه‌کان پێک نایه‌ت به‌ڵکه به بڕیاری هێزه‌کان پێک دێ، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ندا ئه‌م چاره‌سه‌رییه به‌دی دێت.
له فیلمی باهۆزیشدا ساته‌وه‌ختێکی تراژیدیی هاوشێوه هه‌یه. به‌یه‌کگه‌یشتنی کوڕه‌که واته جه‌ماڵ له‌گه‌ڵ باوکی‌دا، له‌پۆڵێکی به‌تاڵی زانکۆ... جه‌ماڵ، بۆ خۆڕزگارکردن له چنگ پۆلیس هه‌وڵی خۆشاردنه‌وه ده‌دات. جگه له چه‌ند هاورێیه‌کی، هیچکه‌س نازانێت له کوێیه. هه‌ر که‌س واده‌زانێ ون بووه. باوک به دوای کوڕه‌که‌یدا ده‌گه‌ڕێ. له به‌شی پێشوازی زانکۆ و ناوه‌ندی پۆلیس پرسیاری کوڕه‌که‌ی ده‌کا. هۆڵی وانه‌وتنه‌وه و به‌شی پێشوازی زانکۆ له ڕاستیدا زۆر لێک نزیکن. جه‌ماڵ که له په‌نجه‌ره ڕا له ده‌ره‌وه ده‌ڕوانێ، باوکی خۆی ده‌بینێ که تاک و ته‌نها له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشتووه و داوا له هاورێیه‌که‌ی ده‌کات باوکی بێنێته لای خۆی. له کاتی ده‌رکه‌وتنی هاوڕێی جه‌مال له پۆله‌که‌وه به‌ره‌و باوکی، پۆلیس له باوکی نزیک ده‌بێته‌وه و چه‌ند شتێکی به گوێدا ده‌چرپێنێ و لێی دوور ده‌که‌وێته‌وه. جه‌ماڵ په‌شیمانه که هاوڕێیه‌که‌ی به‌دوای باوکی‌دا ناردووه. هاوڕێیه‌که‌ی هیچ ئاگای له پۆلیس نییه و باوکی جه‌ماڵ دێنێته لای. باوک و کوڕ، له‌و پۆله‌ی باسمان کرد ده‌گه‌نه یه‌ک. باوک ده‌یه‌وێ کوڕه‌که‌ی به‌رێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، بۆ گوند. کوڕ به ئاماژه ئه‌و داواکارییه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. هه‌ڵسوکه‌وت و دانیشتنی باوک و کوڕ له‌ناو پۆله‌که‌شدا ئه‌م ناکۆکییه نیشان ده‌دا. بینه‌ر، به‌مه‌راقه‌وه ده‌یه‌وێ بزانێت باوک چی به کوڕ ده‌ڵێ و کوڕ چی به باوکی. جه‌ماڵ ئاڵۆزییه‌کی قووڵی ڕۆحی به‌سه‌ردا زاڵه. بیر له‌وه ده‌کاته‌وه به‌شداری تێکۆشانی سیاسی بێت و له لایه‌کیشه‌وه په‌یوه‌ندی ماڵبات و به‌رپرسیارێتیه‌کانی ڕێگرن. له‌ناو دۆخێکی ڕۆحی به‌مجۆره‌دا ڕوبه‌رووی باوکی ده‌بێته‌وه. له‌وپه‌ڕی وروژانی مه‌راق و جه‌نجاڵ لای بینه‌ر، ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی ئاگاداری ڕه‌وشی جه‌ماڵه، ئاگاداری ده‌کاته‌وه که پۆلیس هاتوون. جه‌ماڵ زۆر به‌په‌له له پۆله‌که ده‌ڕواته ده‌ر. باوکیش له بێچاره‌ییان به دوای کوڕه‌که‌یدا غار ده‌دا، به‌ڵام کوڕه‌که‌ی خۆی دەشارێتەوە. ئه‌و دیالۆگه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌کرا، دروست نه‌بوو. لێره‌دا ده‌کرێ هونه‌ری کازم ئۆز ببینین. ئه‌گه‌ر دیالۆگێک دروست ببوا شتێکی زۆر ئاسایی ده‌بوو. له‌وانه‌یه ئه‌م دیالۆگه نه‌یتوانیبا ئه‌و ساته‌وه‌خته تراژیدیایه چاره‌سه‌ر بکات. له‌وانه‌شه قورسایی ئه‌م تراژیدیایه‌ی هه‌ندێک سووک بکردایه‌ته‌وه. ئه‌و ساته تراژیدیایه له‌لایه‌ن که‌سانێکی جیاواز له جه‌ماڵ و باوکییەوە چاره‌سه‌ر ده‌کرێ. واته له لایه‌ن هاورێکه‌ی و ئه‌و پۆلیسانه‌ی دوای که‌وتوون. لێره‌دا خوڵقاندن به‌دی ده‌کرێت.
له ئه‌نجامی کێشمه‌کێشێکی ده‌روونی قورس‌دا، جه‌ماڵ بڕیار ده‌دا ته‌ڤلی تێکۆشان بێ. باهۆز له ڕوانگه‌یه‌که‌وه کێشمه‌کێشێکی ده‌روونیه. ئیتر جه‌ماڵ له‌ناو دڵی گه‌له‌که‌ی دایه، له‌ناو مرۆڤه‌کانی خۆیدا. هه‌ندێک که‌س دەیناسنەوە. به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت من له‌مه‌ودوا ناوم مه‌حمووده. هاوکات له‌گه‌ڵ شاییه‌کدا به‌شداری تێکۆشان ده‌بێ، له‌گه‌ڵ شاییه‌کی کوردەواریدا. من به‌شداری زۆر شایی کورد بووم له‌ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره. داوەتی کوردی‌یان پێ ده‌وترا، به‌ڵام داوەتی کوردی نه‌بوون. هه‌ندێک گۆرانی کوردی که تورکێندرابسون و شوێندرابوون، له‌و ئاهەنگانەدا لێ ده‌دران... به‌ڵام ئه‌وه‌ی فیلمه‌که ڕێک شاییەکی کوردییه. ئاهەنگەکە، له‌سه‌ر چۆمێک و له‌ناو که‌ڵه‌کێکدا به‌ڕێوه ده‌چێ. داوه‌تی پیره‌کان زۆر سه‌رنج ڕاکێشە. له داوه‌ته‌که زیاتر، خۆئاماده‌کردن بۆ داوه‌ته‌که مرۆڤ ده‌هه‌ژێنێ. دکتۆر جه‌مشید به‌نده‌ر له‌مباره‌وه ده‌ڵێ: ژیانی باب و باپیرانمان له زاگرۆس سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه. ڕه‌وشی مرۆڤه پیره‌کان له‌داوه‌تدا، منی برده‌وه بۆ چاخه کۆنه‌کان، بۆ زاگرۆس. ئه‌م داوه‌ته، مرۆڤێکی تریشی خستمه‌وه یاد. مه‌لا مسته‌فای بارزانی. ئه‌و ده‌ڵێ کوردێک نه‌توانێ بکه‌وێته گەڕی داوه‌ته‌وه، کورد نییه. له داوه‌ته‌کاندا شڤان په‌روه‌ریش ڕۆڵی هه‌یه. چ باهۆز و گه‌رده‌لوولێکی له کۆتایی هه‌فتاکاندا بەرپا کرد شڤان په‌روه‌ر... ئۆرهان کۆتان ده‌رباره‌ی شڤان په‌روه‌ر ده‌یگوت: شڤان په‌روه‌ر، به گۆرانییه‌کانی، به ئاژیته، کوردی خه‌وتوی هه‌ستاند، خستیه جموجوڵه‌وه، هه‌ژاندی. ئیتر ئه‌م کورده مه‌حاڵه بخه‌وێ.
لە کۆتاییدا، جه‌ماڵ به‌ردێکی به ده‌سته‌وه‌یه. پارچه به‌ردێکی نه‌خشێنراو. ئه‌و کاتانه‌ی هێشتا خوێندکاری دواناوه‌ندی بوو، له ڕه‌خ ئاوێک، به‌ڕێکه‌وت ئه‌و به‌رده‌ی دۆزیبۆه و وه‌ک به‌رده‌کانی تر فڕێی نه‌دابوو، ونی نه‌کردبوو. شتێکی به‌نرخ بوو که له دێرسیمه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا بردبوویه ئه‌سته‌نبوڵ. جارناجارێک ده‌یخسته ناو ده‌سته‌کانیه‌وه و سوکنایی ده‌هاته‌وه. هه‌ندێ جاریش بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له به‌رده‌که ورد ده‌بۆوه و خه‌یاڵ ده‌یبرده‌وه. له‌وه ده‌چێ به‌رده‌که، له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر، له شوێنه‌وارێکی مێژوویی هەڵگیرابێ.
جه‌ماڵ، له‌سه‌ر که‌ڵه‌ک، که به‌ره‌و گه‌له‌که‌ی ده‌چێ، به‌رده‌که‌ی ناو ده‌ستی ده‌خاته ناو ئاوه‌کەوه. که منداڵ بووه، پارچه به‌رده‌که‌ی له‌م شوێنانه دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌و به‌رده که له دێرسێمه‌وه براوه‌ته ئه‌سته‌نبوڵ، له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه هێنراوه‌ته‌وه جێگه‌ی خۆی، له شوێنه‌وارێکی مێژوویی دابڕاوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنێک که سه‌ر به ئه‌وێیه.
فیلمی باهۆز ده‌سته‌یه‌ک ئه‌کته‌ری زۆر به‌نرخ و به‌کوالیتی هه‌یه. ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی ڕۆڵی جه‌ماڵ، هێلین، ئۆرهان و ڕۆژدا ده‌بینن، زۆر سه‌رکه‌وتوون، ئه‌کته‌رانی تریش هه‌روا.... ئه‌گه‌ر فیلمه‌که دروشمی تیا بوایه، سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیی و دیالۆگه‌کانی وه‌ک ئێستا سرووشتی نه‌ده‌بوون.
ده‌کرێ به‌سه‌رنج و مه‌راقه‌وه تێکۆشانی شۆڕشگێڕانه‌ی خوێندکاران له‌م سی ساڵه‌ی دواییدا، به‌تایبه‌ت تێکۆشانی کورد، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م تێکۆشانه له سه‌ر خوێندکارانی زانکۆ، هه‌ر هه‌موویان له باهۆزدا ببینین.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر