وتووێژ لەگەڵ تایب ته‌مه‌ل سه‌رنوسه‌ری ئازادیا وه‌لات
ئاماده‌کردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
ئاماده‌کردنی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
دوای دوازده ساڵ هه‌فته‌نامه‌ی ئازادیا وه‌لات ده‌بێته ڕۆژانه، ئایا به گوێره‌ی بارودۆخه‌که و هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا زمانی کوردی به‌ربه‌ستێکی زۆری بۆ نراوه‌ته‌وه، ئه‌و تواناییه‌تان هه‌یه بیکه‌نه ڕۆژانه؟
تایب ته‌مه‌ل: هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ت پێدا ئه‌وه دوازده ساڵه ئازادیا وه‌لات به شێوه‌یه‌کی هه‌فتانه ده‌رده‌چێت، له‌م ماوه‌یه‌دا خۆی به‌رفراوان کرد‌و به‌ده‌یان نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسی پێگه‌یاند. هه‌روه‌ها وه‌ک لای هه‌موو که‌س ئاشکرایه ئازادیا وه‌لات له باکووری کوردستان بوو به ناوه‌ند و قوتابخانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی. بۆیه ئاسانه به‌لامانه‌وه که بیکه‌ینه ڕۆژانه. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که ئاسته‌نگیمان دێته ڕێ.
بۆچی بیرتان له‌وه کرده‌وه که بیکه‌نه ڕۆژانه؟
به بڕوای من له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا هه‌فته‌نامه ناتوانێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌کانی خه‌ڵک بێت. تا ئێستا له باکووری کوردستان ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕۆژانه‌ی کوردی ده‌رنه‌چووه. ئێمه‌ش دوازده ساڵه ده‌ری ده‌که‌ین و ئیتر به پێویستمان زانی بیکه‌ینه ڕۆژانه. چونکه ئه‌شێ ڕۆژنامه‌گه‌ری و په‌یامنێری کوردی پرۆفشنه‌ڵ بێت و وه‌ڵامی خه‌ڵک له هه‌موو بوارێکه‌وه بداته‌وه و ڕۆژانه ویست و داخوازییه‌کانیان تێر بکات.
ئازادیا وه‌لات کاتێک هه‌فته‌نامه بوو له ئیستانبول ده‌رده‌چوو، ئایا ناوه‌نده‌که‌ی هه‌ر له‌وێ ده‌بێت؟
ئێمه له ٢٠٠٣وه ناوه‌ندی ڕۆژنامه‌که‌مان گواستۆته‌وه بۆ ئامه‌د و هه‌ر له‌وێش به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌ر له‌رۆژی یه‌که‌مه‌وه واته ١٥ ئاگۆست. ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕۆژێکی مێژوویی چونکه یه‌که‌مجاره له باکووری کوردستان بڵاوکراوه‌یه‌کی ڕۆژانه به کوردی ده‌رده‌چێت.
ئایا هه‌ر به‌ڕێکه‌وت له ١٥ى ئاگۆستدا یه‌که‌م ژماره‌ی ڕۆژانه‌ی ده‌رده‌که‌ن؟
تێکۆشانی ئازادی گه‌لی کورد له ڕۆژی ١٥ی ئاگۆستدا ده‌ستی پێکردووه. ئه‌م ڕۆژه بۆ گه‌لی کورد، ڕۆژێکی پیرۆزه. چونکه پێمان وایه ڕۆژنامه‌گه‌ریش کارێکی پیرۆزه، بڕیارمان دا له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ری بکه‌ین.
ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له باکووری کوردستان به قۆناخێکی پڕ له قه‌ده‌غه و سنووردا تێپەڕیوه، له‌م نێوانه‌دا پێگه‌ی ئازادیا وه‌لات چۆن بووه و چۆن توانیویه‌تی تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بێت؟

یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی کوردی له تورکیا "وه‌لات" بوو که ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٩٩٢ له سته‌نبۆل ده‌ستی به وه‌شان کرد. "وه‌لات" هه‌فتانه ده‌رده‌چوو و دوای ١١٥ ژماره، به هۆی ئاسته‌نگییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و دۆزانه‌ی له دژی کرایه‌وه، له‌ساڵی ١٩٩٥دا داخرا. دوابه‌دوای داخرانی "وه‌لات" هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا هه‌فته‌نامه‌یه‌کی تر به‌ناوی "وه‌لاتێ مه" له سته‌نبۆڵ ده‌رچوو، به‌ڵام ئه‌ویش دوای ٤٦ ژماره داخرا. له‌ئه‌نجامدا "ئازادیا وه‌لات" وه‌ک درێژه‌پێده‌ری وه‌لات و وه‌لاتێ مه له ٢١ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٩٩٥ له سته‌نبۆل یه‌که‌م ژماره‌ی ده‌رچوو و له‌ساڵی ٢٠٠٣شدا ناوه‌نده‌که‌ی گوازرایه‌وه بۆ دیاربه‌کرو ئێستاش هه‌ر له دیاربه‌کره.
ئازادیا وه‌لات تا چه‌ند ده‌توانێ ببێته ده‌رگایه‌کی نوێ بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی؟
بێگومان ده‌رگایه‌کی نوێ له ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ده‌کاته‌وه. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه وه‌ڵامێک ده‌بێت بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا که ڕێگه نادات زمانی کوردی ببێته زمانێکی ڕه‌سمی و په‌روه‌رده‌یی. هه‌روه‌ها په‌یامنێران و ئاژانسه کوردییه‌کان ناچار ده‌مێنن خۆیان به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕۆژانه ڕێک و پێک بکه‌ن. ئه‌وانه‌ش هه‌موو ده‌رگایه‌کی نوێن بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی.
ئه‌ی پێت وایه چ کاریگه‌رییه‌کی سیاسی و زمانه‌وانی ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵک؟
کورد زیاتر ده‌توانن به زمانی خۆیان بخوێننه‌وه و به‌رده‌وام به زمانی خۆیان ئاگاداری پێشڤه‌چوونه‌کان ده‌بن. هه‌روه‌ها زمان و چاندی کوردی ده‌بێته زمانی هه‌واڵ و پێشکه‌وتنه‌کانی ڕۆژانه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئامانجمان ئه‌وه‌یه ڕووداوه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان بگه‌یه‌نینه خه‌ڵک.
واته جێگه ده‌ده‌ن به زاراوه‌کانی دیکه و کوردی پارچه‌کانی تریش؟
به گشتی سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندنی ئێمه پاراستنی به‌ها چاندی و که‌له‌پورییه‌کانی کورده به ئه‌قڵییه‌تێکی نۆژه‌ن. له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی کورد ده‌بین. بۆیه گرنگی ده‌ده‌ین به نوچه‌و نوسراوه‌ی زاراوه‌کانی سۆرانی و زازاکیش، به‌ڵام به پیتی لاتینی. ئازادیا وه‌لات ئه‌وه دوازده ساڵه لاپه‌ڕه‌یه‌کی تایبه‌ته به زازاکی و ناوه ناوه‌ش نوسراوه‌ی سۆرانی بڵاو کردۆته‌وه. له‌مه‌وبه‌دواش هه‌ر درێژه به‌م هێڵه ده‌ده‌ین و نوسراو و هه‌واڵ به زازاکی و سۆرانی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
ئایا بیرتان له‌وه نه‌کردۆته‌وه بیکه‌نه ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌رانسه‌ری و له ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش بڵاوی بکه‌نه‌وه؟
ئازادیا وه‌لات ڕۆژنامه‌یه‌کی کوردستانییه و ته‌نها کورده‌کان ده‌توانن بیخوێننه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تمان بۆ ڕه‌خسا به‌نیازین له باشووری کوردستان نووسینگە بکه‌ینه‌وه و له‌وێش ڕۆژنامه‌که‌مان چاپ بکه‌ین. له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵی یاسایی خۆمان ده‌ده‌ین و حه‌ز ده‌که‌ین ڕۆژنامه‌که‌مان له هه‌موو پارچه‌کان بڵاو بکه‌ینه‌وه.
ئه‌ی له‌وه ناترسن ده‌وڵه‌تی تورکیا دوای ماوه‌یه‌ک ڕێگه‌تان پێ بگرێت و ڕۆژنامه‌که دابخات؟
ئێمه باش ده‌زانین که ئاسته‌نگیمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن به‌ڵام له هیچ ناترسین. ناشێ به‌گوێره‌ی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی تورکیا بجوڵێینه‌وه. به‌خه‌باتی خۆمان خۆڕاگری ده‌که‌ین و تێکۆشانی ئازادی زمان درێژه پێده‌ده‌ین. کاری ده‌وڵه‌ت ئاسته‌نگکردن نییه، به‌ڵکو هاوکاریکردنه، به‌داخه‌وه که تورکیا به‌پێچه‌وانه‌یه. هه‌رچی بێت ئێمه به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو نانێین و هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆین. به پێداگرییه‌وه درێژه به‌م خه‌باته ده‌ده‌ین.
وه‌ک ده‌زانین کێشه‌ی کورد له باکووری کوردستان ڕوبه‌روی ته‌نگژه‌یه‌کی زۆر بۆته‌وه، پێت وایه ئه‌م ڕۆژنامه‌یه چه‌نده ده‌توانێ ڕۆڵ ببینێ له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌دا و ناساندنی به‌جیهانی ده‌ره‌وه؟
ئێمه به‌ر له هه‌موو شتێک گرنگی ده‌ده‌ین به چاره‌سه‌رکردنی دیموکراتییانه‌ی پرسی کورد. ئه‌وه‌ش ده‌زانین که ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ره‌کی کێشه‌ی کورد له باکوور توندوتیژی و ئۆپه‌راسیۆن نییه، به‌ڵکو دیالۆگه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا بایه‌خێکی گرنگ ده‌ده‌ین به یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد به‌گشتی و له‌م پێناوه‌دا بیروبۆچوونی سه‌رجه‌م ڕێکخراو و لایه‌نه کوردییه‌کان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین. چونکه پێمان وایه چاره‌سه‌ری په‌یوه‌ندی به‌بونیادنانی یه‌کیتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه له‌کوردستاندا. وه‌ک کورد ده‌بێ له‌هه‌موو پارچه‌کان پێکه‌وه له‌دانوستان و دیالۆگدا بین. ئێمه‌ش وه‌ک ڕۆژنامه ئه‌م هه‌نگاوه ده‌نێین.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر