سه‌رئه‌نجام دوای نزیک به سێ ساڵ وه‌شانی ڕۆژانه، که بێگومان له ئه‌نجامی شه‌ونخونی و خۆماندووکردنی خۆبه‌خشانه و به‌رده‌وامی چه‌ند هاوڕێ و هاوکارێکی دڵسۆزمانه‌وه مه‌یسه‌ر بووه، ڕایده‌گه‌یه‌نین که به‌هۆی سه‌رقاڵبوون به کاروباری دیکه‌وه، که پێوه‌ندییان به ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه کارگێڕه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێنێسانسه‌وه هه‌یه، له‌م کاته‌وه وه‌شانی ئاساییمان ڕاده‌گرین؛ هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌هیچ جۆرێک به‌و مانایه نییه که به‌ته‌واوی له کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری دابڕێین و به دڵنیاییه‌وه تاک و ته‌را، له پلاتفۆڕمگه‌لکی دیکه‌دا درێژه به کارکردن ده‌ده‌ین، هه‌رچه‌ند ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ڕۆژانه‌ش نه‌بێ، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی خۆمان ئاسایی بۆوه، دیسان بگه‌ڕێینه‌وه لاتان.
ئه‌رشیڤی ڕێنێسانس، تا کاتی ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌که‌مان له‌گه‌ڵ ڕاژه‌کار (Server) وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه و دواتریش، لانیکه‌م یه‌کێک له ئێمه، به ته‌مایه سایته‌که بکاته وه‌بنووسێکی تاکه‌که‌سی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی داهاتووی.
له کۆتاییدا وێرای سپاس له هه‌موو ئه‌و که‌سانه (نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس، هه‌واڵنێر و هه‌واڵنووس) ده‌که‌ین که له‌و ماوه‌یه‌دا یارمه‌تییان داوین، پێزانینی خۆشمان بۆ خوێنه‌ره‌کانمان دێنینه زمان، که له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا به‌ته‌نیایان نه‌هێشتینه‌وه. خۆشمان ده‌وێن ...
تا ڕێنێسانسێکی دیکه ماڵتان ئاوه‌دان
که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه و سه‌لاحەدین بایه‌زیدی
به نوێنه‌رایه‌تیی دیکه‌ی هاوڕێیانمان له ستافی ڕێنێسانس
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر