ڕێنێسانس نیوز؛ یه‌کدابه‌دووی ڕاوه‌ستانی وه‌شانی ئاسایی بنکه‌ی ئینته‌رنێتیی (ڕێنێسانس) و دوای ئه‌وه‌ی شارۆمه‌ندانی ئه‌و رۆژنامه ئه‌لکترۆنییه بیرۆکه‌ی وه‌ڕێخستنه‌وه‌یان هێنایه گۆڕێ، کۆمه‌ڵێک چالاکی بزاوتی ڕۆشنبیری ـ ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌وتوونه خۆ و شیمانه ده‌کرێ له چه‌ند حه‌وتووی داهاتوودا وه‌شانی ئاسایی ڕێنێسانس ده‌ست‌پێبکاته‌وه.
وته‌بێژێک له سه‌ر ناوی "کومیته‌ی وه‌ڕێخستنه‌وه‌ی ڕێنێسانس"، که دوای ڕاگرتنی وه‌شانی سایته‌که‌مان دامه‌زراوه، پێێ ڕاگه‌یاندین که له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی پشتیوانیی ئابووری دان بۆ بنکه‌ی ئینته‌رنێتیی (ڕێنێسانس)، هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئه‌و پشتیوانییه ڕێڕه‌وێکی ته‌واو حقووقی و، به‌دووریش ده‌بێ له هه‌ر چه‌شنه گرێدراوییه‌کی سیاسی ـ حیزبی.
ستافی پێشووی ڕێنێسانس ساڵی ڕابردوو، له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی پشتیوانیی مه‌عنه‌وی و ئابووریدا بۆ سایته‌که، به هاوکاریی چه‌ند دڵسۆزێکی بزاوتی ڕۆشنبیریی کوردی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ڕۆشنبیریی له وڵاتی سوێد دامه‌زراندبوو، که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خێرا له شوێنی په‌یوه‌ندیدار تۆمار و ئیزنی چالاکیی پێدرا، به‌هۆی نه‌بوونی کادری خۆبه‌خش، نه‌کرا درێژه به هه‌وڵه‌کانی بدا.
وته‌بێژه‌که‌ی "کومیته‌ی وه‌ڕێخستنه‌وه‌ی ڕێنێسانس" له‌و بواره‌وه ڕایگه‌یاند: "کۆمه‌ڵێکی زۆر چالاکی ڕۆشنبیری ـ ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی، وێڕای سه‌دان شارۆمه‌ندی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بیرۆکه‌ی پشتیوانیکردن له وه‌شانی (ڕێنێسانس)یان هێناوه‌ته ئاراوه و ئێمه‌ش، به پشتبه‌ستن به‌و پشتیوانییه مه‌عنه‌وییه، به‌ته‌ماین "کۆمه‌ڵه‌ی ڕێنێسانس" چالاک بکه‌ینه‌وه و ڕێگا له داخرانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌لکترۆنییه بگرین."
وته‌بێژه‌که ڕوونیشیکرده‌وه که له حه‌وتووی داهاتوودا ده‌ست ده‌که‌ن به ئه‌ندامگرتن له سه‌رانسه‌ری جیهان و زانیاریی پێویستیش سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ئه‌ندامبوون و ڕه‌وانه کردنی یارمه‌تیی ئابووری، هه‌ر له ڕێگای (ڕێنێسانس)ه‌وه بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌ندامه‌که‌ی کومیته‌ی وه‌ڕێخستنه‌وه به‌و بۆنه‌وه داواشی له شارۆمه‌ندانی کورد کرد له هه‌ر شوێنێک که هه‌ن، له‌ڕێگای بوونه ئه‌ندام له "کۆمه‌ڵه‌ی ڕێنێسانس" و به‌خشینی مانگانه‌دا، پشتیوانیی مادی و مه‌عنه‌وی له هه‌وڵه‌کانیان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی، هه‌ره‌ک گوتی: "ڕێگا نه‌ده‌ین ئه‌و پلاتفۆڕمه سه‌ربه‌خۆیه‌ی بزاوتی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لکترۆنیی کوردی له‌وه‌شان بکه‌وێت."
به‌گوێره‌ی ڕێساکانی "کۆمه‌ڵه‌ی ڕێنێسانس"، که ساڵی ڕابردوو ئاماده‌کراون (له‌داهاتوودا وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر زمانی کوردی و بڵاو ده‌کرێنه‌وه) هه‌موو کار و چالاکییه ئابووری و ڕۆشنبیرییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌که، که سیاسه‌تی وه‌شانی سایته‌که‌ش له‌خۆده‌گرن، به‌دوور ده‌بن له هه‌ر چه‌شنه گرێدراوی و مه‌یلێکی حیزبی و، به ته‌واویش شه‌فاف و کراوه ده‌بن بۆ هه‌موو شارۆمه‌ندانی کورد و به تایبه‌تیش بۆ چاودێران.
ئه‌ندامه‌که‌ی کومیته‌ی وه‌ڕێخستنه‌وه‌ی (ڕێنێسانس) ئه‌وه‌ی به ئه‌زموونێکی نوێ وه‌سفکرد له مه‌یدانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی‌دا و به‌هه‌نگاوێکی ئه‌رێنیشی زانی له ئاراسته‌ی به‌خه‌ڵکیکردنی ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ی ده‌سته‌ڵاتدا.
ئێمه ستافی پێشووی (ڕێنێسانس)، وێرای سپاس له‌و هه‌موو پشتیوانییه مه‌عنه‌وییه که تا ئێستا لێمان کراوه، هه‌وڵه‌کان به واتادار ده‌نرخێنین و پێشمانوایه شانازی و ده‌رفه‌تێکی مێژووییمان پێ ڕه‌وا بینراوه، که به‌ته‌ما نین له ده‌ستی بده‌ین. وه‌ک نیشانه‌ی وه‌فاداریش به‌و پشتیوانییه، له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی هه‌وڵه‌کاندا، سایتی (ڕێنێسانس) به موڵکی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین و هه‌ر به‌وجۆره‌ش هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین.
بۆ وه‌شانی داهاتووش، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌مان پێده‌کرێ که ئومێده‌واربین شارۆمه‌ندانی سایته‌که (پشتیوانان؛ ئه‌ندامان) به شیاوی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و پلاتفۆڕمه خه‌ڵکییه‌مان بزانن.
هه‌روه‌ک له بۆچوونی زۆربه‌ی خوێنه‌رانماندا ده‌رده‌که‌وێ، ڕێنێسانسی پێشوومان توانیبووی ئاستێکی باش له ئازادیی ڕاده‌ربڕین ده‌سته‌به‌ر بکا و ئه‌وه‌ش له‌هه‌ندێ بۆچووندا، وه‌ک ئه‌زموونێکی به‌که‌ڵک بۆ دێموکراسی به‌ناوکراوه. له‌و ئاقاره‌دا، ئه‌گه‌ر شه‌ره‌فی به‌ڕیوه‌بردنی ڕێنێسانسی داهاتوومان پێ ڕه‌وا ببینرێ، په‌یمان ده‌ده‌ین له دیالۆگی به‌رده‌وامدا بین له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر و پشتیوانانه‌کانماندا، له‌پێناو به‌خه‌ڵکیترکردن (ڕێنێسانس) و ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادیی ته‌واوی راده‌ربڕیندا.
له ئێستاشه‌وه جه‌ختی ده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر بودجه‌یه‌ک که له ڕێگای "کۆمه‌ڵه‌ی ڕێنێسانس"ـه‌وه پێمان بدرێ، به شێوه‌یه‌کی شیاو و به شه‌فافیه‌تێکی ته‌واوه‌وه، به سه‌ر په‌یامنێر و هاوکارانماندا دابه‌شی بکه‌ین، له ناوخۆی وڵات.
تا کۆتایی حه‌وتووی داهاتوو (٢٥ی جه‌نیڤه‌ری) ئه‌نجامی خۆڕێکخستنه‌وه‌که بۆ ڕای گشتی ئاشکرا و، زانیاریی پێویستش سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی بوونه ئه‌ندام و ناردنی یارمه‌تی، له‌ڕێگای سایته‌که‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه.
له‌کۆتاییشدا به پێویستی ده‌زانین ئه‌وه ڕوون بکه‌ینه‌وه که، ده‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی وه‌شانی ئاسایی (ڕێنێسانس)، ته‌واو گرێدراوی ڕێژه‌ی ئه‌ندامان و ئه‌و مانگانه‌یه، که ئێوه شارۆمه‌ندانی "ڕێنێسانسی نوێ" ده‌یده‌ن به "کۆمه‌ڵه‌ی ڕێنێسانس".
دیسان خۆشمان ده‌وێن
که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه و سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
١٧ی جه‌نیڤه‌ریی ٢٠٠٩

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر