وتوێژی ڕۆژنامه‌ی (ته‌ڕه‌ف) لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی
له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
نێچیرڤان بارزانی، یه‌کێک له که‌سایه‌تییه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ئه‌م لێدوانانه‌ی به "ئامبه‌رین زه‌مان" ڕاگه‌یاند؛ په‌كه‌که هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دا، به‌ڵام پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ به‌رده‌وامه. سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی کوردستانی عێراق نیچیرڤان بارزانی هاتنه خواری په‌كه‌که‌ی له چیاکان به پرۆژه‌یه‌ک وه‌سف کرد که هیوای لای هه‌موو که‌سێک ئه‌فراندوه. به بیریشی هێنایه‌وه سوپای تورک ناتوانێ له ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه، کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. ئێمه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان لەگەڵ ڕاوێژکاری میت، ئه‌مره تانه‌ر پێش خست. به ڕای بارزانی، هه‌ڵوێستی په‌که‌که سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ، تا دوا ڕاده چه‌وت بوو. شێوازگه‌لی دنه‌ده‌ر، زیانیان به پێڤاژۆی چاره‌سه‌ری گه‌یاند و بیانویه‌کی دیکه‌ی دایه ده‌ست ناحه‌زانی ئاشتی. په‌که‌که به خۆنواندن، هه‌ڵه‌یه‌کی مێژویی ئه‌نجامدا، به‌ڵام پڕۆژه‌که به‌رده‌وامه.
له‌میانه‌ی سه‌ردانی مێژویی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق که هه‌ینی ڕابردوو کۆتایی پێهات، نێچیرڤان بارزانی یه‌كێک له ناوه گرنگه‌کانی هه‌ڕیمی فیدڕاڵی کورد و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو، بۆ ڕۆژنامه‌ی "ته‌ڕه‌ف" دوا. بارزانی وێڕای ئه‌وه‌ی به ئینگلیزییه‌کی ڕه‌وان قسه ده‌کا، له وتوێژه‌که‌ماندا وه‌رگێڕی بەکار هێنا. ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که قۆناغی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌که‌که به‌رده‌وام ده‌بێ به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌و "دوژمنانه" هه‌ن که ده‌یانه‌وێ پێڤاژۆکه لاڕێ بکه‌ن. پرسیارمان کرد "دوژمنه‌كان" کێن، به‌ڵام خۆی له ورده‌کارییه‌کان دزییه‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له نزیکه‌وه قۆناغه‌که ده‌شۆپێنن، له ناو په‌که‌که‌دا مشتومڕی زۆر توند سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوانه له ئارا دایه.
بۆ یه‌که‌مجار له مێژوی کۆماری تورکیادا، وه‌زیرێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پێی نایه ناو خاکی کوردستانی عێراقه‌وه. له په‌نا ئاڵای کوردستانی عێراق په‌یامی دۆستایه‌تی ڕاگه‌یاند. به‌ڕای ئێوه، ڕۆڵی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌م هه‌وڵه مێژوییانه‌دا چیه؟ ڕۆڵی له به‌هێزکردنی سیاسه‌تی سڤیل له تورکیا چییه؟
به‌ر له هه‌موو شتێک، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی تورکیا جێبه‌جێی کردون، به لای ئێمه‌وه گرنگ و هیوابه‌خشه و پێمان وایه ئه‌مانه ئاماژه‌ن بۆ سه‌ره‌تای گۆڕانێکی ڕیشه‌یی. گومانی تێدا نییه ده‌سپێکردنی ئه‌م سیاسه‌ته به هه‌وڵی هه‌ر یه‌که له به‌ڕێز سه‌رۆک ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆگان و به‌ڕێز سه‌رۆککۆمار عه‌بدوڵڵا گویل هاتۆته ئاراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دورتر لێی بڕوانین، ده‌بینین ئه‌مه به ته‌نیا سیاسه‌تی حکومه‌ت نیه، به‌ڵکه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تیشه. به ته‌نیا وه‌ک سیاسه‌تی حزبێک سه‌یری ناکه‌ین. به‌ڕای ئێمه، ئه‌مه سیاسه‌تێکی ڕاسته بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌ک که ماوه‌یه‌کی درێژه له سه‌ر یه‌ک که‌ڵه‌كه بووه. ئاواته‌خوازین نه‌ته‌وه‌ی تورکیش داخوازی له سه‌ر بێت و کێشه‌که به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بچێ. پێمانوایه هه‌موو که‌س و لایه‌نێک پشتگیری له‌م سیاسه‌ته ده‌کا. به‌تایبه‌ت سه‌رۆک ئه‌ردۆگان، به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی گه‌وره‌ی گرته ئه‌ستۆ، پێویسته گشت داموده‌زگاکان پشتگیری لێ بکه‌ن.
باشه به‌ڕای ئێوه، ئه‌م پشتگیرییه به‌دی ده‌کرێ؟
گۆڕان ئاسان نیه. گۆڕان، دوژمنی زۆره. له‌وانه‌یه که‌سانێک ده‌ربکه‌ون که بیانه‌وێ به لاڕێیدا به‌رن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شایانی سیفه‌تی "سه‌رۆک"ن، ده‌توانن پێشه‌نگایه‌تی گۆڕان بکه‌ن و گۆڕان بچه‌سپێنن. خاڵی گرنگ، ده‌رئه‌نجامه. جگه له‌مه به خه‌یاڵدا نایه‌ت کێشه‌کان له شه‌وو ڕۆژێکدا چاره‌سه‌ر ببن. ئه‌نجامدانی هه‌ندێک شت بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که هه‌شتا ساڵه حسابی بۆ ناکرێت، وه‌ختی پێویسته. ده‌بێ هه‌مو لایه‌نێک ڕاست بین بن.
به‌ڕای ئێوه هێزه چه‌کداره‌کانی تورک له کوێی ئه‌م قۆناغه دان؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان په‌سندیان نه‌کردبا، ئایا به‌م ڕۆژه ده‌گه‌یشتین؟ پێتان وایه پشتگیری له کرانه‌وه به ڕوی کورددا ده‌که‌ن؟
له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م سوپا گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی پشتگیری لێ بکه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان وا نه‌بن، ئه‌وا تاقمێکی گرنگی ناو سوپا به‌مجۆره بیر ده‌کاته‌وه. به شێوه‌یه‌کی ئاسایی ڕوبه‌ڕوی دروستبونی ئه‌م قه‌ناعه‌ته ده‌بمه‌وه، چونکه هیچ که‌سێک له‌مڕوه‌وه، هێنده‌ی سوپا ئه‌زمونی نییه. ئایا ئه‌م کێشانه به شێوازی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ده‌بن یاخود نا؟ به‌ڕای ئێمه ئیتر سوپا ڕوبه‌ڕوی ئه‌م پرسیاره بونه‌ته‌وه؛ "٢٥ ساڵ هه‌وڵمان دا له ڕێگه‌ی ته‌گبیری سه‌ربازییه‌وه ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین. گه‌لۆ تیایدا سه‌رکه‌وتین؟" پێموایه سوپا له تورکیا، تێگه‌یشت که له پێناو داهاتوویه‌کی گه‌ش له‌و وڵاته ئێتر ئه‌م پرسه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێ.
په‌یوه‌ندیتان لەگەڵ هێزه چه‌کداره‌کانی تورک زۆر پته‌و بووه. ئایا له نزیکه‌وه ده‌یانناسن...
به‌ڵێ، ئێمه و تورکیا پێکه‌وه ئه‌زمونێکمان وه‌رگرت. به‌تایبه‌ت لەگەڵ سوپای تورکیا. بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌م پرسه ته‌نیا به شێوازی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر نابێت. ده‌بێ بزانرێ ئێمه هیچ بوێرییه‌کمان نییه سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردان له کاروباره ناوخۆییه‌کانی تورکیا. ڕۆڵی ئێمه ئه‌وه‌یه پشتگیری له‌م پڕۆژه گه‌وره‌یه بکه‌ین که لای هه‌مو که‌سێ بۆته مایه‌ی هیوا. بێگومان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته لەگەڵ تورکیا له ڕێککه‌وتن داین و به‌رده‌وام زانیاری ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ین. لەگەڵ ده‌سپێکردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه، لەگەڵ میت و سه‌رۆکی میت ئه‌مره تانه‌ر زۆرمان قسه له سه‌ر پڕۆژه‌که کردووه و هه‌وڵمان داوه گه‌شه‌ی پێ بده‌ین. به‌ڵام ئه‌مه نایه‌ته مانای ده‌ست تێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی تورکیا. ئێمه له‌م قۆناغه‌دا، ئالیکاری له ڕێگه‌ی سیاسه‌تی لۆژیکانه به ئه‌رکی خۆمان ده‌زانین.
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له تورکیا له هه‌موو شتێک زیاتر لای خه‌ڵک مه‌راقی دروست کردوه، کاردانه‌وه‌ی به‌شێک له کۆمه‌ڵگەیه دوابه‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو گروپه‌که و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌م گه‌ڕانه‌وانه‌ی په‌که‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ یان نا. گه‌لۆ به‌رده‌وام ده‌بێ؟
پێش هه‌موو شتێ ده‌بێ ڕونی بکه‌مه‌وه، خۆنواندنی په‌که‌که پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌یان، تا دوا ڕاده چه‌وت بوو. شێوازی دنه‌ده‌ر، به‌ڕای ئێمه زیانی به پێڤاژۆی چاره‌سه‌ری گه‌یاند. پێویست ڕاستیه‌کان ببینین، ئه‌م پڕۆژه‌یه دوژمنیشی زۆره. هه‌م له تورکیا و هه‌م له ناوخۆی په‌که‌که و هه‌م له‌ناو وڵاتانی جیراندا. له هه‌موو شوێنێک دوژمنی هه‌یه.
یانی پێتان وایه مه‌ترسییه‌کانی له‌باربردنی ئه‌م قۆناغه هێشتاش له ئارا دایه؟
هه‌ڵبه‌ت مه‌ترسییه‌کان به‌رده‌وامن. بۆیه ده‌بێ خۆمان له‌و جموجوڵانه به‌دوور بگرین که مه‌ترسیه‌کان خورت تر ده‌که‌ن. نابێ بیانو بده‌ینه ده‌ست دوژمنان. هه‌ڵوێستی خۆنواندنی په‌كه‌که له کاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ، بیانوی دایه ده‌ست دوژمنان. خاتو ئامبه‌رین، باشتره به‌مجۆره بۆتان شی بکه‌مه‌وه. که ده‌ته‌وێ پرسێک چاره‌سه‌ر بکه‌ی، دوو هه‌ڵسوکه‌وت و شێوازی جیاواز دێنه گۆڕێ. هه‌ندێکجار ته‌نیا گرنگی به خۆنواندن و ڕۆاڵه‌ت ده‌درێ و کاكڵی مه‌سه‌له‌که له بیر ده‌کرێ. به‌داخه‌وه په‌که‌که‌ییه‌کان زیاتر گرنگیان به خۆنواندن دا. به‌ڕای من، هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوییان ئه‌نجام دا. پێویسته گشتمان پشتگیری له‌م پڕۆژه‌یه بکه‌ین.
کاربه‌ده‌ستانی تورک به‌گوێره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی به ئێمه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نن، بانگه‌شه ده‌که‌ن ده‌سپێشخه‌ری گه‌ڕانه‌وه له ده‌ست ده‌وڵه‌ت و کۆماری تورکیا دایه. به‌ڕای ئێوه ده‌کرێ ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی قۆناغه‌که بێ؟
منیش پێموایه ئه‌مه ڕاسته. ده‌وڵه‌ت تورکیایه، حکومه‌ت تورکیایه و ئه‌وه‌ی بڕیاریش ده‌دا، هه‌ر تورکیایه. په‌که‌که ده‌بێ سود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێ.
به بۆچونی ئێوه، په‌که‌که بۆ ئاشتی ئاماده‌یه؟
پرسیارێکی زۆر گرنگه. به بۆچونی من، له ناو په‌که‌که‌شدا نه‌رینی جیاواز هه‌یه، لێ به‌شی هه‌ره زۆری بۆ ئاشتی ئاماده‌یه.
تۆ بڵێی گه‌ڕانه‌وه به‌رده‌وام بێ؟
به بۆچونی من، ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێ. سه‌ره‌تا پێویسته له که‌مپی مه‌خموره‌وه ده‌ست پێ‌بکرێ. خه‌ڵکی ئه‌وێ، هه‌موویان هاووڵاتی کۆماری تورکیان. قایل کردنی ئه‌وان بۆ گه‌ڕانه‌وه، زۆر ئاسان تره. له‌وانه‌وه ده‌کرێ باشتر تێبگه‌ین که هه‌ر دو لایه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که ئاماده‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی تورک له‌م گه‌شته‌یاندا، به ئێوه و به‌تایبه‌ت به به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیان ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی پرسی په‌که‌که، هه‌م خاوه‌ن بڕیارن و هه‌میش دروستکارن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان نه‌شارده‌وه که له ڕوی لۆژستیکیه‌وه به گوێره‌ی پێویست په‌که‌که ته‌نگاو ناکه‌ن.
ئێمه به‌رپرسی جموجوڵه‌کانی په‌که‌که نین. چیمان له ده‌ست بێت، ده‌یکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌که‌که زیان به تورکیا نه‌گه‌یه‌نێ. وه‌ک ئێوه‌ش ده‌زانن گه‌یشتن به چیاکان ئه‌سته‌مه و ئه‌وان له ناوچه‌یه‌ک ده‌ژین که جوگرافیایه‌کی توش و دژواری هه‌یه. زۆر زه‌حمه‌ته له‌وێ ده‌ربکرێن و ناوچه‌که بخرێته ژێر کۆنتڕۆڵه‌وه.
ئێمه لەگەڵ سوپای تورکیا ساڵانێکی زۆر هه‌وڵماندا له‌وێ ڕاویان بنێین، ئه‌نجامیش له به‌ر چاوانه.
په‌یوه‌ندییه‌کانتان لەگەڵ تورکیا به‌رزی و نزمییه‌کی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه. به‌ڵام تورکیا، دوابه‌دوای شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو، ڕێگه‌ی به دامه‌زراندنی هێزی چه‌کوش دا له بنکه‌ی ئه‌نجه‌رلیک و به ساڵان ئێوه‌ی له به‌رامبه‌ر سه‌دام حسێن پاراست. ئایا کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا نیگه‌رانتان ده‌کا؟ ئایا جارێکی دیکه له پێناو دابینکردنی ئاسایش ڕو له تورکیا ده‌که‌ن؟
ئێمه له دوایین داخویانیه‌کانی سه‌رۆک ئۆباما به‌م ده‌رئه‌نجامانه گه‌یشتین. هه‌تا ئاسایش به‌ته‌واوی له‌عێراق سه‌قامگیر نه‌بێ، ئه‌مریکا درێژه به پاراستنی ئاسایشی عێراق ده‌دا. به‌بۆچونی من، عێراق بۆ ماوه‌یه‌کی دور و درێژ هه‌روا پێویستی به ئه‌مریکا ده‌بێ.
بۆچی؟ هه‌ندێک له عێراقیه‌کان ڕایان وایه هۆکاری سه‌ره‌کیی ناسه‌قامگیری له عێراق، بونی سه‌ربازی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکایه.
عێراق ناتوانێ ئاسایشی خۆی بپارێزێ. کێشه‌ی سه‌ره‌کیی، له متمانه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هاوڕێیانمان له به‌غداوه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ده‌بێ واقع بینانه نزیکی پرسی ئاسایش ببینه‌وه. له‌م ڕوه‌وه، تورکیا چ ڕۆڵێکی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ؟ به بۆچونی من، تورکیا وه‌ک وڵاتێکی ده‌ره‌کی، ڕۆڵێکی چێکه‌ری بینی. بێگومان ده‌توانێ درێژه به‌م ڕۆڵه‌ی بدات. هه‌ر چی بێ، خۆ ئێمه وه‌ک ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان کێشه‌کانی ئاسایش پێناسه ناکه‌ین. هاوسه‌نگییه‌کانی ناوچه‌که و پێکهاته‌ی ئاسایشی گۆڕانێکی زۆریان به‌سه‌ردا هاتوه.
یانی چیتر ئه‌نجه‌رلیک بۆ پاراستنی ئێوه گرنگ نییه؟
بۆ ئێمه نه‌خێر. خۆمان ده‌توانین ئاسایشی خۆمان بپارێزین. بێگومان گرنگی ده‌ده‌ین به پته‌وبونی په‌یوه‌ندییه‌کانمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌دا...
به ساڵان خه‌یاڵی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ ژیان. به‌ڵام ئه‌وه پێنج ساڵه له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی عێراق و له چوارچێوه‌ی پێکهاته‌یه‌کی فیدڕاڵی‌دا، درێژه به بوونی خۆتان ده‌ده‌ن. جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆککۆماری عێراق، کورده. وشیار زێباریی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ش هه‌روا. ئایا به‌و بڕوایه گه‌یشتون له داهاتوودا، وه‌ک به‌شێک له عێراق بمێننه‌وه؟
ئه‌و عێراقه‌ی ئێستا له ناویدا ده‌ژین، عێراقێکه ده‌کرێ تیایدا چاوه‌ڕوانی هه‌مو شتێک بین.
مه‌به‌ستتان لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌که‌یه‌تی؟
ئێمه پێمان وایه هه‌لومه‌رجی هه‌نوکه‌یی عێراق نائاساییه.
چۆن یانی؟
تا ئێستا عێراق وه‌ک وڵاتێک نه‌هاتۆته‌وه سه‌ر خۆ. ئه‌و خاڵه‌ی به لای ئێمه‌وه گرنگه، ئه‌وه‌یه پاشاگه‌ردانیی عێراق ڕوو نه‌کاته ئێره. مانه‌وه‌ی ئێمه‌ش لەگەڵ عێراق، په‌یوه‌ندی به ڕێزگرتن له خاڵه‌کانی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی ئێستا (داننان به پێکهاته‌ی فیدڕالی) هه‌یه. عێراق چ قازانجێکی بۆ ئێمه هه‌بووه؟ پێنج هه‌زار گوندمان کاول کرا و سوتێنرا، نزیکه‌ی دوو سه‌د هه‌زار که‌سمان بێ سه‌رو شوێن کرا. به‌رده‌وام ڕوبه‌روی چه‌ک و مه‌رگ بووینه‌وه. له به‌ر ئه‌مه، یه‌کێتی عێراق ته‌نیا به دروشمی مایه پوچ نایه‌ته دی. ئێمه به هاوڕێیانی به‌غدامان گوت "یان ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی جێبه‌جێ بکه‌ن، یا ئه‌وه‌تا خۆمان ڕێگه‌ی خۆمان دیاری ده‌که‌ین."
کێشه‌ی سه‌ره‌کیی نێوانتان، ستاتۆی که‌رکوک نییه؟
که‌رکوک بیانووه. سه‌رنجێک بده‌نه قسه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر مالیکی. ناوه ناوه ده‌ڵێ "ده‌ستوری بنچینه‌یی ده‌گۆڕین". یاسای بنچینه‌یی ئێستای عێراق، ٨٠%ی ده‌نگه‌کانی پێدراوه. خاڵی گرنگ ئه‌قڵیه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وته. ئایا عێراق ده‌یه‌وێ له سه‌ر پره‌نسیپ و بنه‌ماکانی دیموکراسی، فیدڕاڵی و فره‌یی به‌ڕێوه بڕوات؟ ئه‌گه‌ر وابێ ده‌توانین پێکه‌وه بژین.
به‌ڵام دیسانیش که‌رکوک پرسێکی گرنگه. زۆر پسپۆڕی ڕۆژئاوا پێیان وایه له که‌رکوک شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌ب هه‌ڵده‌گیرسێ.
که‌رکوک بیانووه. پرسێکی هێنده گرنگ نییه. بیانویه‌که بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له هه‌ڵبژاردن بدزنه‌وه. بۆچی که‌رکوک جیا ده‌کرێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر کێشه له پێکهاته‌ی دانیشتوانیدا هه‌یه، ئه‌ی بۆچی ناوچه‌کانی دی ناخرێته ڕۆژه‌ڤه‌وه که ده‌ست تێوه‌ردان له پێکهاته‌ی دانیشتوانیدا ده‌کرێ؟ ئێمه له پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک، هه‌مو جۆره جه‌ساره‌تێکمان نیشان داوه.
کورده‌کان به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌بن که پێشبینی ده‌کرێ ١٦ی ژانویه ئه‌نجام بدرێ؟
ئێمه سه‌باره‌ت به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان هێشتا بڕیارێکی ڕونمان نه‌داوه. دیاره به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌سند ناکه‌ین که‌رکوک گرێ بدرێت به مامه‌ڵه‌یه‌کی "تایبه‌ت"ه‌وه.
له کۆتاییدا، ده‌مه‌وێ بپرسم؛ پاش چه‌ندین ساڵ تێکۆشان له سه‌ر چیاکان، دواجار ئێوه‌ی کورد شارنشین بوون. له‌چیاکان دابڕاون و له شاره مودێرنه‌کان، له چوارچێوه‌ی دیواره چیمه‌نتۆکاندا ده‌ژین. پێتان وا نییه شتێک له ڕۆح و پاکبوونتان که‌م بۆته‌وه؟
ئه‌و تێکۆشانه‌ی له شاخ ئه‌نجاممان دا، بۆ ئه‌وه بوو ئه‌مڕۆ ببینین. بۆ ئه‌وه‌ی له ناو گه‌له‌که‌ماندا بین. ئه‌مه ئامانجی هه‌ره گرنگی ئێمه بوو. به‌ڵام ئه‌وه نایه‌ته واتای فه‌رامۆشکردنی خه‌باتی ڕابردومان. ئێستا جار جاره بۆ نوێکردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌و ڕۆژانه، وێڕای هاوڕێیانم ده‌چمه شاخ. هه‌ندێکجار پێنج شه‌و و ڕۆژ له شاخ ده‌مێنمه‌وه. چه‌ندین کاتژمێر ڕێ ده‌پێوم. لەگەڵ خه‌ڵکدا ده‌ئاخفم و بیره‌وه‌رییه‌کانی تێکۆشانی ئه‌وان ڕۆژان لەگەڵ خه‌ڵکدا ده‌ژێنمه‌وه. هه‌لومه‌رجه‌کان گۆڕان، به‌ڵام ڕۆحمان قه‌ت نه‌گۆڕا.
نێچیرڤان بارزانی کێیه؟
نیچیرڤان بارزانی که پۆستی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی ڕاده‌ستی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و به‌رهه‌م ساڵح کرد، یه‌کێکه له سه‌رۆکه هه‌ر گرنگ و کاریگه‌ره‌کانی جوڵانه‌وه‌ی کورد له عێراق. به که‌سێکی ژیر، بوێر، تێکۆشه‌رو تا دوا ڕاده پراگماتیک ناسراوه. نێچیرڤان که دێته واتای "راوکه‌ر"، ساڵی ١٩٦٦ لەدایک بووه و به‌شێکی گرنگی ژیانی لەگەڵ مه‌لا مسته‌فای باپیری له تاراوگه و له ئێران به‌سه‌ر بردوه. له ته‌مه‌نی لاوی‌دا شانبه‌شانی ئیدریسی باوکی سیاسه‌تی به‌ڕێوه بردووه و زۆر به خێرایی له ناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا به‌ره‌و پێش چووه. بارزانی له ئێران زانستی سیاسی خوێندوه و له ئه‌مریکا کۆتایی پێهێناوه، لەگەڵ "نه‌بیله"ی کچی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و له هه‌مانکاتدا ئامۆزاکه‌ی زه‌ماوه‌ندی کردووه. ده‌گوترێ له داهاتودا بۆ به ده‌سته‌وه‌گرتنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ته‌نها ڕکابه‌ری هه‌میسان کوڕی مه‌سعود بارزانی، "مه‌سرور" ده‌بێ که ئێستا به‌رپرسی ده‌زگای "زانیاری"یه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر