چه‌نگیز چاندار
له تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له "نادی کۆمه‌ڵایه‌تی" شاری سلێمانی دانیشتووین. هۆڵێکی گه‌وره که پڕاوپڕه له حه‌شیمه‌ت، هه‌ر وه‌ک خواردن و خواردنه‌وه‌ی سه‌ر مێزه‌کان. به‌ره‌و که‌سی لای چه‌پم ده‌چه‌مێمه‌وه و پرسیاری تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شوێنی میوانداره‌ییه‌که‌ی لێده‌که‌م. ده‌ڵێ "چۆنتان پێ بڵێم" ئینجا پاش ساتێک دوودڵی وەڵام ده‌داته‌وه "ئه‌گه‌ر به زمانێکی مارکسیانه بڵێین، ئێره شوێنی ئاریستۆکراته‌کانی سلێمانییە".
له ته‌نیشتی چه‌پم، شاعیری مه‌زن شێرکۆ بێکه‌س دانیشتووه که شاعیرێکی ناسراوی کوردستانی عێراقه و ناوبانگی سنووره‌کانی عێراقی تێپه‌ڕاندووه. له‌به‌رامبه‌ریشم، سه‌رۆکی یه‌کێتیی نووسه‌رانی سلێمانی دکتۆر شیرکۆ و وه‌رگێڕی به‌رهه‌مه‌کانی عه‌زیز نه‌سین و ڕوشنبیری ناسراو باقر دانیشتوون. بۆ قسه‌کردن له سه‌ر وێژه و فه‌رهه‌نگ له ده‌وری یه‌ک کۆبووینه‌ته‌وه. یه‌که یه‌که قسه له سه‌ر نووسه‌ران ده‌که‌ین. له ئۆرهان پاموکه‌وه بگره تا میلان کۆندێرا، له ئالبێر کامووه بگره تا نابۆکۆڤ، له سارتێره‌وه بۆ بۆرخێس و له ئه‌دۆنیسه‌وه بۆ نزار قه‌ببانی.
دوو کتێبی ئۆرهان پاموک به ناوه‌کانی "ناوی من سووره‌یه" و "به‌فر" وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زاراوه‌ی سۆرانی، یه‌کێک له وه‌رگێڕه‌کان خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌وی تریان خه‌ڵکی که‌رکووکه. له‌ده‌رفه‌تێکدا باقر ده‌پرسێ "ئۆرهان پاموک شایانی خه‌ڵاتی نوبێل نه‌بوو، ده‌ڵێن له ژێر باندۆڕی ئاڵمانه‌کان خه‌ڵاته‌که‌ی پێدراوه، گه‌لۆ وایه؟ ئێوه ده‌ڵێن چی؟" ده‌که‌ومه ناو قسه‌کان و ده‌ڵێم "وا نییه". دیاره، تیۆری پیلانگێڕی له کوردستانیش که‌م نییه. ته‌نانه‌ت له بواری ئه‌ده‌بیاتیشه‌وه.
سلێمانی چه‌ندین سه‌ده‌یه بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا، ناوه‌ندی ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگی کورده‌کانه و بناغه‌ی پێگه‌ی سیاسی سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانییه.
له گه‌رمه‌ی قسه‌کردن له سه‌ر ئه‌ده‌بیات، سه‌رنجه‌کان له سه‌ر هه‌وڵه‌کانی دامه‌زراندنی حکومه‌تن له به‌غدا. ئاخۆ تاڵه‌بانی، یان به‌واتایه‌کی دیکه کورده‌کان، ده‌توانن پۆستی سه‌رۆک کۆماری بپارێزن؟ له وتووێژه‌کانی دامه‌زراندنی حکومه‌ت له به‌غدا که ڕۆژی سێشه‌ممه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوون، ئه‌یاد عه‌للاوی و تارق هاشمی واته "بلۆکی سوننه" به‌شداری جڤینه‌کانی ڕۆژی یه‌که‌م نه‌بوون. ئایا کورسییه‌که‌ی تاڵه‌بانی له مه‌ترسی دایه؟
دکتۆر شێرکۆ، له سه‌ر یه‌ک ته‌له‌فۆن ده‌کا، له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراوه‌وه هه‌واڵی پێده‌گا. ده‌ڵێ "ئه‌مریکا و سعودییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری ڕاده‌ستی سوننه‌کان بکه‌ن، کورده‌کانیان خستۆته ژێر گوشاره‌وه." ده‌پرسم "ئایا کورده‌کان پاشه‌کشێ ده‌که‌ن؟"، شاعیری به‌ساڵاچوو شێرکۆ بێکه‌س، که سیمای پڕ بووه له گنج، به عه‌رەبی وەڵام ده‌داته‌وه "ڕبما". (له‌وانه‌یه).
پاش ماوه‌یه‌کی کورت، دکتۆر شێرکۆ موژده دێنێ "به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی ئه‌لعه‌راقیه لێدوانی داوه. به سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سیاسی قایل بوون."
له سه‌ر کورسیه‌کان، هه‌موویان کاردانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن و به زمانی کوردی ده‌ڵێن "زۆر باشه". دیسان پۆستی سه‌رۆک کۆماری که‌وته‌وه ده‌ست جه‌لال تاڵه‌بانی واته کورده‌کان!
سه‌یری په‌یامی کامران قه‌ره‌داغی ده‌که‌م که نزیکه له تاڵه‌بانی و سکرتێری تاڵه‌بانی بووه: "سوننه‌کان که به ده‌ستێوه‌ردانه هه‌ڵه‌کانی ئه‌مریکا و دیکه‌ی هێزه ده‌ره‌کییه‌کان پشت ئه‌ستوور بوون، ئێستا ناچار ماون به که‌متر له‌وه قایل بن که داوایان ده‌کرد."
نازانم ئه‌و هێزه ده‌ره‌کییانه داودئۆغڵوش ده‌گرێته‌وه که نوێنه‌رایه‌تی تورکیا ده‌کات یان نا؟ ڕبما.
دوابه‌دوای گۆڕانی ڕوانگه‌ی ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به کورده‌کان هه‌ستم به‌شتێک کرد، یان ڕاستتر وایه بڵێم که هاتمه ئێره شتێک فێر بووم: سه‌ردانی نیچیرڤان بارزانی و فوئاد مه‌عسوم وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا له سه‌ر داوای جه‌لال تاڵه‌بانی بووه. تاڵه‌بانی، ویستویه‌تی په‌یامی پشتیوانی تۆکمه‌ی ئه‌نقه‌ره له کورده‌کان له ڕێگه‌ی خودی بارزانیه‌وه پێشکه‌ش بکرێ.
ده‌بێ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له‌هه‌ولێر، ئه‌و په‌یامه‌ی له مه‌سعود بارزانیش بیستبێ.
له‌وانه‌یه به‌لای هه‌موو که‌سه‌وه ئاشکرا بێ که تورکیا، بۆ دروستکردنی هاوسه‌نگی له به‌رامبه‌ر باندۆڕی ئێران، له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی کارتی سوننه، که‌وتۆته سه‌نگه‌ری ئه‌مریکا – عه‌ره‌بستانی سعودی – ئه‌رده‌ن و ته‌نانه‌ت سووریاوه، به‌ڵام ئه‌وه له سه‌ر حیسابی کورده‌کان ته‌واو ده‌بوو.
کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌نقه‌ره له‌بری مشت و ماڵ کردنی ڕوانگه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به کورده‌کانی ده‌ره‌وه به گشتی و کورده‌کانی ناوخۆ به‌تایبه‌تی، له‌ریشه‌وه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێنێ.
ڕوانگه‌کان سه‌باره‌ت به عێراق، کوردستانی عێراق و له هه‌موویان گرنگتر دیاربه‌کر، په‌یوه‌یه‌ندییه‌کی پته‌ویان به‌یه‌که‌وه هه‌یه.
کاتێک حکومه‌ت له داواکانمان گه‌یشت، ده‌بێ هیوادار بین که ژیرانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا...
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر