ئه‌نگین ئاردچ
له تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له دیاربه‌کر و ده‌وروبه‌ری، بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی بڕیاری حکوومه‌ت بکرێ، خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی پراکتیکی به‌ره‌و به‌کارهێنانی دوو زمان ده‌ڕۆن...
تابلۆی شوێنه بازرگانیه‌کان به دوو زمان ده‌نوسرێ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له کاسپکاران ده‌ستیشیان پێکردووه و نرخی سه‌ر سه‌وزه و میوه‌کانیان به دوو زمانی تورکی و کوردی نوسیوه.. ئه‌لما / سێڤ، دۆماتێس / به‌عجانا سۆر، مارول/ خاس {جۆرێک له سالاد}، هیار / خیار... له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ندێک له شاره‌وانییه‌کان، له سه‌ر زبڵدانه‌کان به دوو زمان نوسیویانه: سوور به‌له‌دیه‌سی / شاره‌داریا سورێ..
من ئه‌م فیلمه‌م پێشتر بینیوه.
له‌کوێ؟ له هێلسنکی.
له فینلاند دوو زمانی فه‌رمی به کار ده‌برێ، فینلاندی و سوێدی. چونکه له‌و وڵاته که‌مینه‌یه‌کی سویدی زۆر پێ‌داگر و جدی ده‌ژین. تابلۆی سه‌رجه‌م کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کان به دوو زمان نووسراوه، له سه‌ره‌وه به فینلاندی و له ژێره‌وه‌ش به سویدی. له نزیکه‌وه بینومه.
به‌ڵام نه‌مبیست که‌س باس له پارچه پارچه‌کردنی خاکی فینلاند بکا.
سوێند به خوا له ئیسپانیاش بینیومه.
له بارسێلۆنا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی فینلاند، سه‌رجه‌م ناوه‌کان سه‌ره‌تا به کاتالانی نووسراون، ئینجا له خواره‌وه، به زمانی ستاندارد واته ئیسپانیش نوسراون. له زۆر شوێن ته‌نانه‌ت ناوه ئیسپانیه‌که‌ی نه‌نووسراوه.
له فه‌ره‌نساش بینیومه. نه‌چوومه‌ته برۆتانیا و کۆرس، به‌ڵام له باشووری ڕۆژئاوای فه‌ره‌نسا، له هه‌رێمی باسک له بایۆنه‌وه بگره تا هاندایه زمانی باسکیش له پاڵ زمانی فه‌ره‌نسی به‌کار ده‌برێ. له ئیرون، سان سه‌باستیان، بیلبائۆ و سانتانده‌ری ئیسپانیاش به هه‌مان شێوه.
له ناوچه‌ی ویڵزی به‌ریتانیاش ئه‌م بارودۆخه به‌دی ده‌کرێ. (سکۆتله‌ندا ته‌نانه‌ت پاره‌که‌شی جیاوازه!) له هه‌ندێک وڵات زمانه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی به چه‌قۆ له‌تت کردبن، لێک جیا بوونه‌ته‌وه. بۆ نموونه ده‌توانین ئاماژه به به‌لژیک بکه‌ین.
له سویس، له ژنێڤه‌وه بچنه لۆزان، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و زوریخ بڕۆن، زمانی فه‌ره‌نسی له شوێنێک کت و پڕ نامێنێ و ده مه‌تر ئه‌ولاتر تابلۆی ئاڵمانی ده‌بینرێن.
تۆ بڵێی ئه‌مانه سه‌ربه‌خۆخواز بن؟ بێگومان سه‌ربه‌خۆخواز هه‌ن، به‌ڵام که‌مینه‌ن.
له به‌ریتانیا و ئیسپانیا جیاخواز، له نۆروێژ کۆماریخواز و له فه‌ره‌نسا لایه‌نگرانی پاشایه‌تی هه‌ن، به‌ڵام که‌مینه‌ن. (له سویس که‌سێک جیاخواز بێ، به شێتی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن). زۆربه‌ی هه‌ره زۆری که‌مینه داوای ئۆتۆنۆمی زیاتر ده‌کا، به‌ڵام نایه‌وێ داببڕێ.
دیاره ئه‌م خۆسه‌رییه‌ش زێده‌تر له وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌قامگیر بووه.
کورده‌کانی له‌مه‌ڕ ئێمه‌ش هه‌مان بارودۆخیان هه‌یه.
ئازادیان گه‌ره‌که، ئۆتۆنۆمیان ده‌وێ، به‌ڵام که‌من ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ن...
ڕێگای ژیرانه‌ش هه‌ر به‌مجۆره‌یه. چونکه ئاستی شارستانیه‌تی هاوچه‌رخ له‌م خاڵه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ.
ئه‌گه‌ر پارتی داد و گه‌شه پێدان بیه‌وێ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ٢٠١١دا سه‌ربکه‌وێ، ده‌بێ ده‌ستورێکی نوێ دابڕێژێ... پێویسته ئه‌م ده‌ستووره له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه په‌سند بکرێ.
مه‌ردۆخ نایه، به‌ڵام دیموکراسی با...
ژێده‌ر: ڕۆژنامه‌ی سه‌باح

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر