محه‌مه‌د ئاڵتان
له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
به بیرم دێ، نووسیویشمه... دوو پیره‌مێردی هاوڕێی مه‌کسیکی که پێک هه‌ڵده‌پڕژان و لێک زیز ده‌بوون، ته‌نیا شتێک ده‌یانکرد ئه‌وه بوو که به‌و “زمانه هه‌رێمی”یه قسه‌یان نه‌ده‌کرد که بەس خۆیان ده‌یانزانی... چونکه....
له ویلایه‌تی تاباسکۆ که ده‌که‌وێته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌کسیک، دوو پیره‌مێرده‌که، دوا دووهه‌مین که‌س بوون که زمانی گه‌لی “زوک”یان له بیر مابۆوه.
له کاتێکدا ئه‌و دوو پیره‌مێرده به‌و زمانه له‌ناوچووه، لێک دەتۆران، مه‌ترسی له‌ناوچوونی ٣٦٤ زمانی هه‌رێمی له مه‌کسیک نموونه‌یه‌کی مه‌ترسیدار بوو...
***

نیو هێنده‌ی ئه‌و زمانانه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی سه‌ر ڕووی زه‌وی قسه‌ی پێده‌که‌ن، له هه‌شت وڵات چڕ بۆته‌وه که له ناویاندا مه‌کسیکیش به‌دی ده‌کرێ.
وڵاتانی فره زمانی تر جگه له مه‌کسیک بریتین له: بڕێزیل، هیندستان، پاپوا، گینه‌ی نوێ و کامێرۆن.
***
له‌م دواییانه‌دا، له ئالاسکا زمانێک به مێژوو سپێردرا... دوایین که‌سێ که زمانی "ئه‌یاک"ی ده‌زانی، ئه‌و زمانه‌ی له ڕۆژئاوای باکووری ئالاسکا قسه‌ی پێده‌کرا، له ته‌مه‌نی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. به پێی لێکۆلینه‌وه‌ی زمان‌ناسان، ماری سمیت جۆنس دوایین به‌جێماوی زمانی "ئه‌یاک"ی بوو و ته‌نیا که‌سێک بوو که ده‌یتوانی به‌و زمانه قسه بکا.
ماری سمیت جۆنس، له پێناو پاراستنی زمانی "ئه‌یاک" به‌ساڵان خه‌بتی و له ئاماده‌کردنی فه‌رهه‌نگی زمانی ئه‌یاک له زانکۆی ئالاسکا ده‌ستپێشخه‌ر بوو.
له ئالاسکا هه‌روه‌ها ٢٠ زمانی هه‌رێمی دیکه به شێوه‌ی مه‌کسیک، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره هه‌مان چاره‌نووسی زمانی ئه‌یاکیان به‌سه‌ر بێ و ببنه به‌شێک له مێژوو.
***
یه‌ک...
پێنج و ده نین....
له‌و شه‌ش هه‌زار زمانه‌ی له دنیادا قسه‌یان پێده‌کرێ، دوو هه‌زار و پێنجسه‌د زمان مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له سه‌ره...
به گوێره‌ی دوایین نه‌خشه‌ی زمانی ڕێکخراوی جیهانی یۆنسکۆ، ٢٠٠ زمان له ماوه‌ی سێ وه‌چه‌دا (٧٠ – ٦٠ ساڵ) له ناو ده‌چن، ٥٣٨ زمان له بارودۆخێکی زۆر خراپ دان، ٦٢٣ زمان له ژێر مه‌ترسی دان و ٦٠٧ زمانیش له ڕه‌وشێکی هه‌ستیار دان.
به پێی نه‌خشه‌ی ئاماژه‌پێکراو، هیندستان له سه‌رووی ئه‌و وڵاتانه‌وه دێ که زیاترین ژماره‌ی ئه‌و زمانانه، تیایدا ترسی له‌ناوچوونیان هه‌یه. له هیندستان ١٩٦ زمان، له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ١٩٢ زمان، له ئه‌ندۆنێزیا ١٤٧ زمان، له چین و مه‌کسیک ١٤٤ زمان و له ڕووسیا ١٣٦ زمان له ژێر مه‌ترسیدان.
بۆ پاراستنی ئه‌و زمانانه‌ی به مه‌رگی که‌سێک یان به زیزبوونیان له‌ناو ده‌چن، باشترین ڕێگه به‌ڕای چاودێران، جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته‌کانی په‌روه‌رده و قسه‌کردنه به‌و زمانانه.
***
ئاماژه‌مان پێ‌کرد...
به گوێره‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌و زمانانه‌ی مه‌ترسیان له سه‌ره...
له تورکیا ١٥ زمان له ژێر مه‌ترسی دان...
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه ژماره‌ی ئه‌و زمانانه‌ی له تورکیا له ناوچوون، سێ زمانن...
***
یۆنسکۆ له بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زمانێک تا چ ڕاده له ژێر مه‌ترسی دایه، نۆ پێوانه‌ی سه‌ره‌کی ده‌گرێته به‌رچاو:
گواستنه‌وه‌ی زمان له وه‌چه‌یه‌که‌وه بۆ وه‌چه‌یه‌کی دی...
ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به زمانێک ده‌په‌یڤن...
رێژه‌ی قسه‌که‌ران به‌راورد به دانیشتوان...
گۆڕانکاری له‌و هه‌رێمانه‌ی زمانێک قسه‌ی پێده‌کرێ...
کاردانه‌وه‌ی زمانی له ژینگه و شوێنی نوێ...
په‌روه‌رده‌ی زمان، بوونی سه‌رچاوه و ژێده‌ری پێویست بۆ خوێندنه‌وه و نووسینی ئه‌و زمانه...
هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی داموده‌زگاکان و ده‌وڵه‌ت، به‌کارهێنان و دۆخی فه‌رمی ئه‌و زمانه...
هه‌ڵوێستی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگە له به‌رامبه‌ر زمانی خۆیان... ژماره و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و زمانه له ئارا دان.
***
باشه، زمانێک چۆن له مردن ڕزگار ده‌بێ؟
له ڕێنماییه‌کانی یۆنسکۆدا به‌مشێوه‌یه وەڵامی ئه‌و پرسیاره دراوه‌ته‌وه:
له‌پێناو ڕزگارکردنی زمانێک له مردن، خاڵی هه‌ره گرنگ قسه‌کردن به‌و زمانه و ئافراندنی هه‌لومه‌رجی نوێیه له پێناو خوێندنی مناڵان.
***
وه‌ک ده‌بینین ئێستاکه له تورکیا گفتوگۆ له سه‌ر “زمان” ده‌کرێ...
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ، پلان دارشتن بۆ له‌ناو بردنی زمانێک، واته گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانێک.
دونیا پێشکه‌وتووه و کار ده‌کرێ له سه‌ر ڕزگارکردنی زمانه‌کان، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین زمانێک له ناو ببه‌ین که بیست میلیۆن که‌س قسه‌ی پێده‌کا.
گه‌لۆ به‌ڕای ئێوه، ئه‌مه جێگه‌ی شانازییه؟
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ستار

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر