سەلاحەدین بایەزیدی
ئه‌مڕۆژانه هه‌مووان له‌سێداره ده‌درێن. مه‌رج نییه ئه‌و که‌سه‌ی له سێداره ده‌درێ، تاوانبار بێ. ئه‌وان زۆر حه‌زیان له ئێعدامکردنە و هه‌موو که‌سێ ئێعدام دەکه‌ن.
ئۆلیڤه‌ر تویست
ته‌نیا چرکه‌یه‌ک مه‌ودا مابوو بۆ جێبه‌جێکردنی سزایه‌کی هۆڤانه. چرکه‌یه‌ک که به‌لای هه‌زاران و بگره میلیۆنان که‌سه‌وه مانگ و ساڵ بوو.
وه‌ک چۆن ته‌نیا چرکه‌یه‌ک مه‌ودا هه‌بوو بۆ له‌دایک نه‌بوون. بۆ نه‌بینینی تاوان، بۆ قوربانی نه‌بوون له به‌رده‌م خوداکان، بۆ زیندانی نه‌چێشتن، بۆ کورد نه‌بوون.
وێناکردنی ئه‌و هاوكێشه‌یه ئه‌سته‌مه ڕۆژێک مرۆڤ خۆی سیفه‌تی خۆشه‌ویستی خودات پێ ببه‌خشی و خوێشی ئه‌و سیفه‌ته‌ت لێ بستێنێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی سیفه‌تی خۆشه‌ویستی ئه‌ڵڵایان به حه‌بیب به‌خشی، بێگومان ته‌نیا بیریان له خۆشه‌ویستی کردۆته‌وه. بیریان له دیوه جوانه‌کانی خودا کردۆته‌وه و گومانیان نه‌بووه له‌وه‌ی کوڕه‌که‌یان خۆشه‌ویستی خودا ده‌بێ و خودا‌ش خۆشه‌ویستی ئه‌و.
ئه‌وانه‌ی نازناوی دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ خوداشیان دایه پاڵ، ئه‌وانه‌ن ته‌نیا و ته‌نیا بیر له کوشتن و بڕین ده‌که‌نه‌وه. له خوێن، له شین. ئه‌وانه‌ن بیر له دیوه ناحه‌زه‌کانی خودا ده‌که‌نه‌وه و قامووسیان پڕه له وشه‌گه‌لی جه‌للاد، جه‌بار، فساد، محارب و مجرم.
له نێوان ئه‌وانه‌ی ودمی ژیان ده‌به‌خشن و ئه‌وانه‌ی بێ به‌زه‌ییانه ژیان ده‌ستێنن، نوێنه‌رانی خودا هه‌ن که ده‌ستووره‌کانی موو به موو به‌ڕێوه ده‌به‌ن. به‌ڵام ئه‌وان هیچکات تێ‌یان نه‌گه‌یاندین بۆ خودا ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر تووڕه ده‌بێ؟ بۆ سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناگۆڕێ؟ بۆ خۆی ڕاسته‌وخۆ دوژمنه‌کانی ته‌مبێ ناکا؟ ئه‌گه‌ر به‌هه‌شت و دۆزه‌خی بۆ پاداشی کاره‌کانمان داناوە، بۆ له‌م جیهانه‌ش وازمان لێ ناهێنێ؟ بۆ مافی چاره‌نووسی کورد به لای خوداوه دوژمنایه‌تییه؟ بۆ بوونی خاک و وڵات بۆ که‌سانی دیکه یه‌کپارچه‌یی و یه‌کێتیه و که ده‌گاته کورد ده‌بێته جیاخوازی و تاوان؟!
ئه‌م پرسیاره دووباره‌بووانه با بمێننه‌وه چونکه نه خودا و نه نوێنه‌رانی وەڵامیان نەداوه‌ته‌وه و وەڵامی ناده‌نه‌وه.
به‌ڵام حه‌بیب به‌ڕاستی دوژمنی خودایه؟!
گه‌وره‌ترین تاوانی حه‌بیب ئه‌وه بوو له بەرسڤی ئه‌و پرسیارانه گه‌ڕا، پرسیاریش له فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا یانی گوناه. نه‌هامه‌تی له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که له خودا گه‌یشت. ئه‌و خودایه‌ی ده‌سکردی خۆیان بوو و مانه‌وه‌یان وای حوکم ده‌کرد که‌س په‌ی به نهێنیه‌کانی نه‌با و تێگه‌یشتن له‌و نهێنیانه یانی به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی سیحرێکی سه‌دان ساڵه.
بوونی که‌سانی وه‌ک حه‌بیب پێمان ده‌ڵێ ئه‌و خودایانه‌ی له دوژمنایه‌تی مرۆڤ ده‌ترسێن، ئه‌و خودایانه‌ن که ده‌سکردی مرۆڤن و ڕه‌گێکیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مرۆڤ.
ئه‌و مرۆڤه‌ش په‌ی به جه‌وهه‌ری مرۆڤبوونی ئه‌وان به‌رێ، له ڕوانگه‌ی نوێنه‌رانیه‌وه مه‌حکوومه به مه‌رگ.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر