ئاسڵی ئایندنتاش باش
له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
سورپریزی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌رئه‌ندامه سه‌ربه‌خۆکانی به‌ده‌په (پارتی ئاشتی و دیموکراسی)، شه‌ڕه‌فه‌دین ئه‌لچی بوو که یه‌کێکه له "برا گه‌وره‌کان" له بواری پرسی کورددا. ئه‌لچی که ساڵه‌های ساڵ له په‌که‌که دوور بوو، لەگەڵ هێڵی په‌که‌که ئاشت بوویه‌وه و وه‌ک به‌رئه‌ندامی دیاربه‌کر ده‌ستنیشان کرا.
گه‌نجه‌کانی ئه‌مڕۆ نازانن، به‌ڵام شەڕافەدین ئه‌لچی له سه‌رده‌می خۆیدا، ناوێکی ڕه‌مزی بوو بۆ کورده‌کان. کۆتاییه‌کانی ساڵانی ١٩٧٠ که هێشتا په‌که‌که دانه‌مه‌زرابوو و شه‌پۆله‌کانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی کورد بڵاو نه‌ببوونه‌وه، شه‌ڕافه‌دین ئه‌لچی وه‌ک وه‌زیرێک به کوردی ئاخفی و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له ڕۆژه‌ڤی سیاسه‌تی تورکیدا مایه‌وه.
ساڵی ١٩٧٩ ئه‌و ده‌مه‌ی له کابینه‌ی ئه‌جه‌ویت وه‌زیر بوو، گوتی "من کوردم و له تورکیاش کورد هه‌ن". ئه‌و قسه‌یه‌ی له‌و کاتدا عه‌رز و ئاسمانی وێک هێنا. پاش کوده‌تای ١٢ی سێپته‌مبه‌ر، پۆستی وه‌زاره‌تی لێ سه‌ندرایه‌وه و یه‌کسه‌ر ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه کرا. ٢٧ مانگ به تاوانی "سه‌ربه‌خۆخوازی" زیندانی کرا.
لەگەڵ ئه‌وه‌شدا، شەڕافەدین ئه‌لچی له‌و کاته‌وه تا ئێستا، له هێڵی کوردی نه‌ته‌وه‌په‌رستی سه‌ربه‌خۆ لای نه‌داوه.
له مێژه ئه‌لچی ده‌ناسم و له قسه‌کانییه‌وه زۆر شت له سه‌ر مێژووی کورد فێر بووم. دوێنی بۆ ئه‌وه‌ی به بۆنه‌ی ده‌ست نیشانکردنی وه‌ک به‌رئه‌ندام، پیرۆزبایی لێ بکه‌م، به‌سه‌رم کرده‌وه. ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی، ده‌سته‌ویه‌خه‌ی کۆمه‌ڵێ نه‌خۆشی ببۆوه، بۆیه پاش ٣١ ساڵ، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان له ژێر چه‌تری به‌ده‌په‌دا، شتێکی زۆر چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو.
"ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ، له‌م سۆنگه‌وه به هۆی ژیان و نه‌خۆشی به‌رده‌وام، سیاسه‌ت، شاڕژبوونه‌وه‌یه‌که، به‌ڵام من هیچکات له سیاسه‌ت دانه‌بڕاوم. په‌رله‌مانی داهاتوو، سه‌ر له‌نوێ تورکیا بنیات ده‌نێته‌وه. چوون بۆ په‌رله‌مان ئامانجێکی سه‌ره‌کیمه تاکوو له پێناو گه‌یشتنی کورد و تورک به سه‌قامگیری، چاره‌سه‌رییه‌کی سیاسیانه بۆ پرسی کورد بدۆزرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگەی کورد به ئاسوده‌یی بگا، پێویسته ده‌ستورێکی نوێ دابڕێژرێ که پشت به نه‌ته‌وه‌په‌رستی نه‌به‌ستێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێموابوو ئه‌شێ بۆ ئه‌م پێڤاژۆیه به که‌ڵک بێم، هاتمه ناو به‌ده‌په‌وه."
به بیر ئه‌لچی ده‌هێنمه‌وه که ئه‌و به ساڵانه ڕه‌خنه له ڕێبازی په‌که‌که و خه‌باتی چه‌کداری ده‌گرێ. لێی ده‌پرسم چۆنه ئێستا بۆته به‌رئه‌ندام له سه‌ر لیستی به‌ده‌په؟ له وەڵامدا گوتی "من پێموایه له ناو به‌ده‌په‌دا، هێڵێکی سڤیل و دیموکراتیک پێشکه‌وتووه. هێڵێکی دیموکراتیانه‌ی پێ‌داگر هه‌یه دژ به به‌رده‌وامبوونی خه‌باتی چه‌کداری. ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ شه‌ڕ کۆتایی بێ و ئاشتی له ناو کورده‌کاندا که گه‌لێکی به‌شه‌ڕه‌فن، سه‌قامگیر بێ. هیچ ناکۆکییه‌ک له نێوانماندا نییه."
له لایه‌کی تره‌وه، هێشتا به‌روبوومی چاوپێکه‌وتنه‌کانی ئیمڕالی دیار نیه. په‌که‌که‌ش وازی له خه‌باتی چه‌کداری نه‌هێناوه. ئه‌لچی ده‌ڵێ "بێگومان ئامانجمان کۆتایی هێنانه به خه‌باتی چه‌کداری به‌ڵام ئه‌مه خۆ به قسه ناکرێ، بێیت و بڵێی (وه‌رن خۆتان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بکه‌نه‌وه، وه‌رنه ژێر باڵی دادپه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت). ئه‌گه‌ر کورده‌کان مافه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆیان ده‌سته‌به‌ر کرد، خه‌باتی چه‌کداری بۆ خۆی کۆتایی دێ. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌باتی چه‌کداری به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هه‌مان ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌یه..."
باشه داخوازییه سه‌ره‌کییه‌کانی کوردان چین؟ بێ ئه‌وه‌ی بیر بکاته‌وه، به‌مجۆره ڕیزیان ده‌کا "یه‌که‌م: دان به ناسنامه‌یان دابنرێ و ئه‌مه‌ش له ده‌ستووردا گه‌ره‌نتی بکرێ. دووهه‌م: په‌روه‌رده به زمانی زگماکی و مافی به‌کارهێنانی زمان له هه‌موو شوێنێک. سێهه‌م: ڕیفۆرمێکی ئیداری بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ بره‌خسێ خۆیان، خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن..."
لێره‌دا به ئه‌لچی ده‌ڵێم: ئێوه به ساڵان داکۆکیتان له "فیدراسیۆن" کردووه، به‌ڵام به‌ده‌په داوای "خۆسه‌ری دیموکراتیک" و ڕیفۆرمێکی پێکهاته‌یی ده‌کا. "خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه له مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تیه‌کاندا پێک بێین، شته‌کانی تر په‌راوێزن. به‌ڵێ ئه‌وان باس له خۆسه‌ری دیموکراتییانه ده‌که‌ن و ئێمه‌ش داکۆکی له سیسته‌مێکی فیدڕاڵی ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌سڵی گرنگ و بنه‌ڕه‌تی، لایه‌نگرییه له به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ل له لایه‌ن خۆیه‌وه. لێره‌دا، ئێمه باس له خاڵه هاوبه‌شه‌کان ده‌که‌ین. من پێموایه تورکیا دره‌نگ یان زوو ناچار ده‌بێ په‌نا به‌رێته به‌ر سیسته‌مێکی فیدڕاڵ و پێموایه ئه‌مه مودێلی هه‌ره گونجاوه بۆ پێکهاته‌ی تورکیا."
ئه‌گه‌ر ڕێت که‌وته په‌رله‌مان، ئایا وه‌ها ڕاشکاوانه تێڕوانینه‌کانی خۆت دێنیه زمان؟ ده‌ڵێ "بۆچی نا؟" هه‌روه‌ها له کۆتاییدا ده‌ڵێ "به درێژایی ژیانم، قه‌ت بیرم له‌وه نه‌کردۆته‌وه داخوا چیم به سه‌ر دێ ئه‌گه‌ر بیر‌و ڕای خۆم بێنمه زمان. ئاماده‌ش بووم باجه‌که‌ی بده‌م. به‌ڵام ئیتر تورکیاش وه‌ک ڕابردوو نه‌ماوه. زۆر تورکی دیموکرات و به‌ویژدانیش وه‌ک ئێمه بیر ده‌که‌نه‌وه..."
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی میللیه‌ت

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر