سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
دوابه‌دوای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن و به‌رزبوونه‌وه‌ی خه‌باتی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕێکخراوی پێشمه‌رگه موسڵمانه‌کان له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک جاشه‌وه دامه‌زرێنرا. ئه‌رکی سه‌ره‌کیی پێشمه‌رگه موسڵمانه‌کان، تێک‌شکاندن و زه‌ربه‌وه‌شاندن بوو له پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان به گشتی و حزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه به تایبه‌تی. پێشمه‌رگه موسڵمانه‌کان، که له لایه‌ن بروجێردی و چه‌ند خۆفرۆشێکی کورده‌وه دامه‌زرابوو، ده‌یویست به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ناوه، ئانتی ژاری بزووتنه‌وه‌ی کوردی بێ. یان به‌واتایه‌کی دیکه ئانتی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی په‌نابردن به ناوی پێشمه‌رگه‌و موسڵمانه‌وه. پێشمه‌رگه موسڵمانه‌کان، تا توانیان خۆش خزمه‌تیان کرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی ناوی جاش له‌سه‌ر خۆیان بسڕنه‌وه، ته‌نانه‌ت له ناو خۆشیاندا زۆر بڕوایان به‌و ناوه نه‌بوو.
له ماوه‌ی سی ساڵ ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی ئێران، جاشه‌کان له کوردستان گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌لا و چاوساغی ڕژێم بوون. له ناوچه هه‌زار به هه‌زار و چیا سه‌رکه‌ش و سه‌خته‌کانی کوردستان، ئه‌گه‌ر جاش و جه‌رده‌وان وه پێش هێزه‌کانی ئێران نه‌که‌وتبان، بێگومان پاسدار و هێزه‌کانی ئێران هه‌رگیز جه‌ساره‌تیان نه‌ده‌کرد به‌شداری شه‌ڕ بن و هه‌ر له یه‌که‌م ساته‌کاندا، پاشه‌کشه‌یان ده‌کرد. به‌ڵام سیاسه‌تی به‌کارهێنانی ناوی پێشمه‌رگه‌ی موسڵمان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو و وه‌کچۆن له عێراق که‌س به جاشه‌کانی نه‌گووت فورسان، ئێرانیش نه‌یتوانی ئه‌وه ناوه بسه‌پێنێ. پێشمه‌رگه‌ی موسڵمان نه‌مان و جاش هه‌ر مان.
به‌ڵام ئێستا جۆرێکی دیکه له پێشمه‌رگه‌ی موسڵمان هه‌ن. ئه‌و پێشمه‌رگه موسڵمانانه‌ی له‌و دیوی سنووره‌کانی ئێران سه‌ریان هه‌ڵداوه و به جۆرێک له جۆره‌کان به‌رهه‌می هه‌نارده‌ی شۆرشی ئیسلامی ئێرانن. پێشمه‌رگه‌ی موسڵمان که له نێوخۆی سنووره‌کانی ئێران سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست نه‌هێنا، وه‌ک مۆدێلێکی کوردیی هه‌نارده‌کردنی شۆڕش، له لایه‌ن کاربه‌دستانی ئێرانه‌وه کاری له‌سه‌ر کرا و ئه‌و خه‌باته‌ش زیاتر له باشووری کوردستان چڕ بوویه‌وه. که‌واته موباله‌غه‌مان نه‌کردوه بڵێین سه‌رکه‌وتنی بزاڤه ئیسلامییه‌کان له‌و به‌شه‌ی کوردستان تا ڕاده‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به هه‌نارده‌کردنی شۆڕشه‌وه هه‌بووه.
هه‌نارده‌کردنی شۆڕش که ستراتیژییه‌کی پاوانخوازانه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و پشتی به ئایینی شیعه به‌ستبوو، بوارێکی زۆری ئابووری بۆ ته‌رخانکراوه و هه‌وڵدراوه وه‌ک فه‌رهه‌نگ، ئایدیۆلۆژی و ڕامان به‌سه‌ر وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌ت وڵاتانی ناوچه‌که‌دا بسه‌پێندرێ. به‌ڵام هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد به حوکمی ئه‌وه‌ی پشتی به بیرۆکه‌یه‌کی ئایینی به‌ستبوو، زیاتر له ناوچه شیعه‌نشینه‌کان یان وڵاتانی هه‌ژار، بواری ده‌ستێوه‌ردانی بۆ ئێران ڕه‌خساند. باشترین نموونه‌ش لوبنانه. یان به جۆرێک سووریا، شیعه‌کانی به‌حرین و یه‌مه‌ن و تۆڕی ڕێکخراوه‌کانی حزبوڵا. به‌ڵام ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌ی که شیعه نه‌بوون، ده‌بوو به ڕێگه‌یه‌کی دیکه، ئه‌و شۆڕشه و ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی ده‌رخوارد بدرێ. باشووری کوردستان، یه‌کێک له‌و دراوسێ گرنگانه بوو، که نه‌ده‌کرا له ڕێگه‌ی ئایینه‌وه، شۆڕشه‌که‌ی و کولتووره‌که‌ی بسه‌پێنێ و دارده‌ست بۆ خۆی په‌یدا بکا. باشترین ڕێگه ئه‌وه بوو ده‌رفه‌ت بدا وه‌ک خۆیان په‌ره به ئایینی سوننه بده‌ن و هاوکاری مادییان بکا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایانانه ئاسانتر بتوانن هه‌ڵبسوورێن و له هه‌مانکاتدا وه‌ک ڕکابه‌رێک له به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا زه‌قیان بکاته‌وه. هه‌مان ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی بۆ پێشمه‌رگه موسڵمانه‌کان له ناوخۆی ئێران هه‌یبوو و تیایدا سه‌رنه‌که‌وت، له‌و دیوی سنووره‌کان زیندووی بکاته‌وه.
ئه‌رکی پێشمه‌رگه موسڵمانه‌کان له باشووری کوردستان، جگه له بره‌ودان به فه‌رهه‌نگ و کولتووری ئێرانی و ته‌نانه‌ت شیعه‌گه‌ری، سه‌رکوتکردنی نه‌یاره‌کانی کۆماری ئیسلامی و بگره هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی باشووری کوردستانیش بوو. ناوه‌نده‌کانی چاپ و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و حزبانه، بوون به بڵینگۆی ئێران و به‌رنامه فه‌رهه‌نگییه‌کانیشیان بوو به ناوه‌ندێک بۆ دوبلاژی فیلم و پڕۆگرامه ئێرانیه‌کان. بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک ئه‌ڵقه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و فیلمی ئایینی که ته‌نانه‌ت ناکۆکه له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆژیای ئه‌و حزبه ئیسلامیانه، جێگه‌ی تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌رکردنه‌و ده‌ریده‌خا به‌رژه‌وه‌ندییه‌که له ئاستێکی هێند باڵا دایه که له پێناویدا ستراتیژی حزبه‌کانیشیان پشتگوێ خستووه. به‌مجۆره حزبه سوننه ئیسلامییه‌کانی باشووری کوردستان، به ڕادیکاڵ و میانڕه‌وه‌وه بوونه‌ته مینبه‌رێک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایدیاکانی شۆڕشی ئێران و فه‌رهه‌نگی ئێرانی و ته‌نانه‌ت بڵاوکردنه‌وه‌ی شیعه‌گه‌ری.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان که دایکی بزووتنه‌وه کوردییه‌کانه له باشووری کوردستان، یه‌که‌م وه‌چه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه موسڵمانانه بوون و به ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی حه‌وت پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ساڵی 1375، بۆ یه‌که‌مجار گڵۆپی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان هه‌ڵکرد. ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نانه دواتر له ڕێگه‌ی ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کانی دیکه‌وه وه‌ک یه‌کگرتوو، ئه‌نسارولئسلام ، ئه‌نسارولسوننه به‌رده‌وام بوو و له ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه گه‌یشته لوتکه.
خودی ئیسلایمیه‌کان دوای ئینشعاب و ململانێ کردنی یه‌کتری، زیاتر په‌رده‌یان له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه هه‌ڵدایه‌وه. بۆ نموونه مه‌لا کرێکار که خۆشی سه‌رده‌مێک له ئێران ژیاوه و له‌و وڵاته خۆی شاردۆته‌وه، له وتوێژێکدا له گه‌ڵ "ئیسلام ئۆنلاین" باس له‌وه ده‌کا کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شێکه له پڕۆژه‌ی ئێرانیزم و عه‌لی باپیر، ڕابه‌ری ئه‌و ڕێکخراوه بێ ئێران ناتوانێ هیچ بڕیارێک بدا.
له هێرشه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر قه‌ندیل و هێزه‌کانی په‌ژاک، هێزه ئیسلامییه‌کان و به تایبه‌تی کۆمه‌ڵ گوێڕایه‌ڵی و پێشمه‌رگایه‌تی خۆیان بۆ ئێران ڕاشکاوانه دووپات کرده‌وه. بیچگه له‌وه‌ی مه‌شرووعیه‌تیان دا به تۆپبارانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێبه‌ره‌که‌شیان به گوێره‌ی میدیاکانی باشووری کوردستان، ئێستا له ئێرانه، به جۆرێکی سه‌یر پڕوپاگه‌نده سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کاوێژ کرده‌وه. بۆ نموونه، شوان ڕابه‌ر ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی نووچه نێت، ڕایگه‌یاند ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌ستیان هه‌بووه له دروستکردنی په‌ژاکدا و هاوکاری ئه‌و ڕێکخراوه ده‌که‌ن. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئێران حه‌قی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بکا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێستا زیاتر له ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه ئه‌و کاره ده‌کا، چه‌ندین هۆکاری هه‌یه. هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی باڵ و ئینشقاقه‌وه، عه‌لی باپیر له ژێر چاودێری ئێران دابوه، ده‌ستی هه‌بوه له تۆپبارانکردنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له کۆیه، له گرتووخانه‌ی ئه‌مریکییه‌کان دابووه به تاوانی خیانه‌تکردن به عێراق و که‌سێکی دواکه‌وتوو و مه‌زهه‌بی و جێگه‌ی متمانه‌ی ئێرانه. هه‌موو ئه‌وانه وایانکردوه کۆمه‌ڵی ئیسلامی باشترین هاوپه‌یمانی ئێران بێ. له لایه‌کی دیکه‌وه به حوکمی ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پاسیف بووه و چۆته ژێر کۆنتڕۆڵی پارتییه‌وه، هه‌روه‌ها یه‌کگرتوو مه‌یلی به‌ره‌و تورکیا هه‌یه و کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی وه‌ک حزبوڵا و جوندوڵا و ئه‌نسارولئیسلام به یه‌کجاری نه‌ماون، کۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ک باشترین ڕێکخراوی پێشمه‌رگه‌کانی موسڵمان بۆ ئێران زه‌ق بۆته‌وه و ئه‌رکی ئه‌و پێشمه‌رگه موسڵمانانه جێبه‌جێ ده‌کا که سه‌رده‌مانێک له ئێران نه‌یانتوانی به ئه‌رکی خۆیان هه‌ستن.
پێشمه‌رگه موسڵمانه‌کانی ئه‌ودیو، له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا ڕاسته‌وخۆ دژی نه‌یاره‌کانی ئێران چه‌ک هه‌ڵناگرن، به‌ڵام له شه‌ڕی نه‌رم و مه‌شرووعیه‌تدان به‌له‌شکرکێشییه‌کانی ئێران چالاکانه به‌شداری ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشتی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له عه‌رز بده‌ن. له پشت په‌رده‌دا بێگومان کۆمه‌ڵێک شتی تر حه‌شار دراوه که ئاشکرابوونیان په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵسوکه‌وته‌کان و کاردانه‌وه‌کانی ئێرانه‌وه هه‌یه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر