تام لیتێل، بی بی سی
له فارسییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
هاوکات لەگەڵ ڕێزگرتنی کورده‌کانی سووریا له ساڵیادی ئه‌و تێکهه‌ڵچوونه خوێناویه‌ی ساڵی ٢٠٠٤ له باژێری قامیشلی ڕووی دا، وێده‌چێ که‌مینه‌ی کوردی ئه‌و وڵاته له مه‌ڕ به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دژی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆک کۆمار هاوڕا نه‌بن.
کورده‌کان ١٠ تا ١٥%ی دانیشتووانی سووریا پێک دێنن، زۆربه‌یان له ناوچه‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵات و له ناوچه سنوورییه‌کانی عێراق و تورکیا ده‌ژین.
چه‌ندین ده‌یه‌یه ڕایه‌دارانی سووری له ترسی ئه‌گه‌ری خودموختاری کورده‌کان، به‌دژی ئه‌وان، هه‌ڵاواردنیان په‌یڕه‌و کردووه.
زۆربه‌یان دوابه‌دوای ده‌رچوونی یاسایه‌کی جه‌نجاڵی له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی زایینی، شارۆمه‌ندی ئه‌و وڵاته‌یان ڕه‌ت کرده‌وه.
هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌وڵه‌تی سوریا له به‌رامبه‌ر که‌مینه‌ی کوردی ئه‌و وڵاته له مانگی مارسی ساڵی ٢٠٠٤دا، بووه هۆی دروست بوونی تێکهه‌ڵچوونی دژوار له نێوان کوردان و هێزه ئه‌منیه‌کان له باژێری قامیشلی.
ئه‌گه‌رچی پێکدادانه‌کانی ساڵی ٢٠٠٤ له قامیشلی له لایه‌ن میدیاکانی جیهانیه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان ڕووماڵ نه‌کرا، به‌ڵام چالاکانی نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌د له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌نته‌رنێته‌وه، داوایان له هاووڵاتیانیان کرد ساڵیادی ئه‌و ڕۆژه به‌رز ڕابگرن.
تێکهه‌ڵچوونه‌کانی قامیشلیتێکهه‌ڵچوون له قامیشلی دوابه‌دوای کێبه‌رکێی دوو تیپی پێی سوری له ١٢ی مارسی ساڵی ٢٠٠٤ له قامیشلی ده‌ستی پێ‌کرد. تیپی ئه‌لفتوا له لایه‌ن عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه لایه‌نگری لێده‌کرا و هه‌رچی کورده‌کانیش بوون هانده‌ری تیپی ئه‌لجه‌هاد بوون.
ده‌گوترێ ماوه‌یه‌ک پاش ده‌ستپێکردنی یاریی ئه‌و دوو تیپه، پۆلیسی دژه شۆڕش چوونه ناو یاریگاکه و دوای ده‌مێکی کورت ئه‌م یارییه بوو به مه‌یدانی توندوتیژییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه.
له ئه‌نجامی ئه‌و تێکهه‌ڵچوونه‌دا، شه‌ش که‌س له لایه‌نگرانی هه‌ر دوو تیپه‌که کوژران و سێ که‌سیش به هۆی قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆی خه‌ڵک له کاتی ڕاکردن، گیانیان له ده‌ست دا.
رۆژی دوای ئه‌م ڕووداوه، ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان له میانه‌ی مه‌راسیمی به خاک سپاردنی کوژراوه‌کان، بووه هۆی توڕه‌بوونی له ڕاده‌به‌ده‌ری کورده‌کان و ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاو شار‌و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری قامیشلی گرته‌وه.
کورده‌کان له شه‌قام و کۆڵانه‌کانی قامیشلی دژی ده‌وڵه‌ت دروشمیان به‌رز کرده‌وه و ته‌نانه‌ت په‌یکه‌ری حافز ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته‌یان له ناو برد.
هێزه ئه‌منیه‌کانیش ناڕه‌زایه‌تیه‌که‌یان سه‌رکوت کرد و به هۆیه‌وه زۆر له کورده‌کان ڕایانکرده هه‌رێمی کوردنشینی عێراق.
دوای هه‌شت ساڵهه‌شت ساڵ دوای ڕووداوه‌کانی قامیشلی، نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د، وێکچوونێکی زۆر له نێوان ڕووداوه‌کانی ئه‌وده‌م و هه‌ڵسوکه‌وتی هێزه ئه‌منییه‌کان له سه‌رکوتی نه‌یاراندا ده‌بینن.
له‌وه‌ته‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی سووریا له مانگی مارسی ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستیان پێکردووه، تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌نته‌رنێت، به هۆی نه‌بوونی هه‌واڵنێران له مه‌یدانی پێکدادانه‌کاندا، ڕاپۆرت، وێنه و فیلمیان بڵاو کردۆته‌وه.
هه‌ندێک له‌و سایتانه، به بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ئاگاداری داوایان کرد هه‌شته‌مین ساڵیادی پێکدادانه‌کانی قامیشلی به‌رز ڕابگیردرێ.
کوردی دوودڵتێکهه‌ڵچوونه‌کانی ساڵی ٢٠٠٤ی قامیشلی نیشانی دا کورده‌کانی ئه‌و وڵاته لەگەڵ ده‌وڵه‌تی سوریا هاوته‌ریب نین و زۆربه‌یان پێیان خۆشه به‌شداری ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌مدواییانه بن.
به‌ڵام زۆربه‌ی حزبه سیاسیه‌کانی کورد که چه‌ندین ساڵه خه‌ریکی خه‌باتی نهێنین، هێشتا به‌شداری شۆڕای میللی سووریا نه‌بوون که هه‌وڵی یه‌کخستنی نه‌یاران ده‌دا.
زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی کورد پێیان وایه شۆڕای میللی سووریا، له پێناو گه‌ره‌نتی کردنی مافی کورده‌کان، هه‌نگاوی پێویستی به‌رز نه‌کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا، کورده‌کان پشتیوانی لێ بکه‌ن.
ده‌گوترێ شۆڕای میللی سووریا به‌مدواییانه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی که‌مینه‌کان به گشتی و کورده‌کان به تایبه‌تی ڕابکێشێ، چه‌ند هه‌وڵێکی ئه‌نجام داوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه جیاوازی سیاسیی نێوان هه‌ندێک گرووپی کورد، گرژی و ئاڵۆزی له نێوانیاندا ناوه‌ته‌وه.
کۆمه‌ڵێک له چالاکانی نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا، ئه‌ندامانی حزبی یه‌کێتی دیموکراتیکی کوردستان به لایه‌نگری له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌رچی حزبی دیموکراتیکی کوردستان ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه، به‌ڵام وێده‌چێ به‌دیهاتنی یه‌کێتی نێوان ئه‌م که‌مینه‌یه‌ی کورد، ئاسۆیه‌کی دوورده‌ستی له به‌رده‌م بێ.
به‌شار ئه‌سه‌د، له هه‌نگاوێکدا بۆ دڵدانه‌وه‌ی کورده‌کان، مانگی ئاوریلی ساڵی پار، شارۆمه‌ندی سووری بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ده‌سته‌به‌ر کرد. هه‌رچه‌ند به ته‌واوی ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی شارۆمه‌ندی سووریا‌ن وه‌رگرتووه، ڕوون نه‌بۆته‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌کیی کورده‌کانی سووریا، چوونه ناو گروپێکی نه‌یار نییه، به‌ڵکوو مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی به لایانه‌وه ئه‌وه‌یه مافه مه‌ده‌نییه‌کانیان له‌و وڵاته‌دا گه‌ره‌نتی بکرێ.
بڕیاری کورده‌کانی سووریا هه‌ر چی بێ، بێگومان ڕۆڵێکی گرنگیان له ده‌سکه‌وت و ده‌رئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر