۱۳۹۷/۰۳/۱۰

لەفەیەک بە ٩١ فڕانک؛ گرانترین کەبابی دونیا لە زوریخ

Wêne : Oskarmoyano

٩١ فڕانک بۆ کەبابێک؟ ئەم پارەیە تەنانەت بۆ زوریخ زۆرە. کێ ٩١ فڕانکی دەدا بە لەفەیەک؟ لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنەکانی ئەم ڕێستۆرانە لە کارەکەیان ڕازین. کەبابەکەی ئەوان بە گۆشتی مانگایەکی ژاپۆنی بە ناوی واگی، سەوزەواتی برژاو و ئاڤۆکات دروست دەکرێ و نانەکەشیان تایبەتە. ئەم بیرۆکەیە هی برایانی ئایڤێردییە و سێهەم زنجیرە ڕێستۆرانی خۆیان لە زوریخ دەکەنەوە. 


ڕێستۆرانەکان هەموو بە یەک شێوە و بە یەک دیزاین دروست کراون، حوسێن ئایڤێردی بە ٢٠مینوتی گوتووە ئەمە یەکەمجارە کەبابخانەی ئاوا دروست دەکرێن. 


برایانی ئایڤێردی سەرکەوتنەکەیان بە دوو کەبابخانە لە دوروبەری زوریخ دەست پێکرد. ئەوان مانگانە حەوت تۆن گۆشتیان دەفرۆشت. لەمەڕا بیریان لە دروستکردنی مەتبەخی ئایڤێردییەکان کردەوە. ئەوان شانازی بەوەوە دەکەن کەلوپەلەکانیان هەمووی هی سویسرایە. تەنانەت دۆیەکەشیان بە شیری چیاکانی ئاڵپ دروست دەکرێ. 


براکانی ئایڤێردی بە ڕەچەڵەک کوردن و وەک پەنابەر بە بنەماڵەوە ڕوویان کردووەتە سویسرا. ئەم بنەماڵە کوردە لە دێهاتێکی کانتۆنی لووسێرن نیشتەجێ کراون. ئەوان کۆتایی ساڵانی ١٩٨٠ لەبەر دۆخی سیاسیی کوردەکان لە تورکیا هەڵاتوون بۆ سویسرا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر