وتوێژێک لەگەڵ دەنگی ئەمریکا
ساڵەهایه له سه‌ر سنوره‌کانی ئێران به تاێبه‌تی له ناوچه کوردنشینه‌کان هێزه‌کانی ئێرانی ده‌ستیان نه‌پاراستووە چ له کوشتنی هاووڵاتیه کۆڵبه‌ره‌کان وه یاخود وڵاخ و چارواکانیان، له هه‌ندێ له میدیاکاندا واهاتووه له ماوه‌ی ٧ مانگی ڕابووردا ٨٠٠ ئه‌سپ کوژراوون!
ڕۆژنامه‌وان سه‌لاح بایه‌زیدی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکی ڕاسته‌وخۆدا له‌سه‌ر ڕادیۆ/ ته‌لڤزیۆنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌ر وه‌کوو هه‌موومان ده‌زانین له‌سه‌ر ئه‌و سنورانه دیارده‌ی کاسبکاری کۆڵبه‌ری له‌مێژه هه‌یه و کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێ وه‌ک به‌ربه‌ره‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵ قاچاغچیه‌تی یان به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ نه‌هاتنی کاڵای قاچاغ له وڵاتانێکی دیکه‌وه بۆڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بەناوی بکات، به‌ڵام وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین دیارده‌یه‌کی ئابوری و سیاسیه که له بێ‌کاری و هه‌ڵاواردنی ئابوری له‌و ناوچانه و نه‌بوونی ژێرخانی ئابوری و نه‌بوونی سه‌رمایه‌گوزاری له به‌شه جیاجیاکانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. کاک سه‌لاح ده‌شڵێت ئه‌وه ڕێگاچاره نییه بۆ بنبڕکردنی ئه‌و دیارده‌یه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر