ئارام سدیق
«سنووری زمانم، سنووری جیهانه‌كه‌مه» ڤیتگنشتاین
سه‌ره‌تا
ئه‌گه‌رچی تا هه‌نووكه نه‌توانراوه سنووره به‌زۆر دروستكراوه‌كانی نێوان پارچه له یه‌كترازاوه‌كانی كوردستان به ته‌واوی بشكێنرێت، به‌ڵام هێدی هێدی هێزی ئه‌ده‌ب ئه‌و سنوورانه ده‌شكێنێت و چیرۆك و حیكایه‌تی پڕ چه‌رمه‌سه‌ری مرۆڤی كورد له هه‌موو به‌شه لێكترازێنراوه‌كانی كوردستان به یه‌كتری ده‌گه‌نه‌وه.
له نێو دونیای ئه‌ده‌بدا سیحری گێڕانه‌وه ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه، كه سنووری نێوان وڵاتان بسڕێته‌وه و خه‌می ئینسان له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م گه‌ردوونه بێت بگه‌یه‌نێت به ده‌نگی ئه‌وانی دیكه. بۆیه ده‌كرێت گێڕانه‌وه ئه‌و پرده بێت كه به‌شه لێكترازێنراوه‌كانی كوردستان بگه‌یه‌نێته‌وه به یه‌كتری، یان لێكتریان نزیكبخاته‌وه.
كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن، رۆمانێكی 260 لاپه‌ڕه‌یی رۆماننووسی رۆژئاوای كوردستان (حه‌لیم یوسف)ـه. ئه‌م رۆمانه به زاراوه‌ی كرمانجی سه‌روو نووسراوه و «سه‌لاحه‌دینی بایه‌زیدی» بۆ كرمانجی خواروو(سۆرانی) وه‌ریگێڕاوه و ناوه‌ندی رۆشنبیری و هونه‌ریی ئه‌ندیشه چاپ و بڵاوی كردۆته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه یه‌كه‌م كاری ئه‌م نووسه‌ره‌یه به شێوه‌زاری سۆرانی، بۆیه ناساندنێكی كورتی نووسه‌ر به پێویست ده‌زانم. حه‌لیم یوسف، نووسه‌ر و رۆمانووس ساڵی ١٩٦٧ له شاری عامودێی رۆژئـاوای كوردستان هاتۆته دونیاوه. له زانكۆی حه‌له‌ب به‌شی یاسای خوێندووه. له ساڵی ٢٠٠٠ـه‌وه له ئـه‌ڵمانیا ده‌ژی. به عه‌ره‌بی و كوردی ده‌نوسێ و كتێبه‌كانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی توركی، عه‌ره‌بی، ئـینگلیزی، ئـاڵمانی و فارسی وه‌رگێڕدراون. ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی تا ئێستا بڵاویكردوونه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن: پیاوێكی ئـاوس «كۆمه‌ڵه چیرۆك»، ژنانی نهۆمه به‌رزه‌كان «كۆمه‌ڵه چیرۆك»، مردووه‌كان نانوون «كۆمه‌ڵه چیرۆك»، سۆبارتۆ «رۆمان»، مه‌می بێ زین «كۆمه‌ڵه چیرۆك»، كاتێك ماسیه‌كان تینوو ده‌بن «رۆمان»، رۆمانی كوردی «توێژینه‌وه»، ترسی بێ ددان «رۆمان» ئـو سلانده‌ر به‌گ «كۆمه‌ڵه چیرۆك»، ٩٩ مورووی هه‌ڵوه‌شاوه «رۆمان».
رۆمانی «كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن»ی حه‌لیم یوسف له‌و رۆمانانه‌یه كه له دوای رۆمانی «میرنامه»ی جاندۆست و «رووناك وه‌ك ئه‌وین، تاریك وه‌ك مردن»ـه‌كه‌ی مه‌مه‌د ئوزوون. توانی سنووره به زۆر دروستكراوه‌كانی نێوان پارچه له یه‌كترازاوه‌كانی كوردستان ببڕێت و بۆ سه‌ر شێوه‌زاری سۆرانی وه‌ربگێڕدرێت. له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه لایه‌نه ئه‌م رۆمانه‌ی حه‌لیم یوسف ده‌ده‌ین.
رۆمانه‌كه
كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن، رۆمانێكی سیمبولی و واقیعییه و له‌م رۆمانه‌دا پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ناوی (ماسی)ـه، ماسی له وڵاتێكدا ده‌ژی كه هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی توانای قسه‌كردنیان نییه و لاڵن. رۆمانووس ئه‌م نه‌بوونی توانای قسه‌كردنه‌ی كردۆته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی گێڕه‌ره‌وه له رۆمانه‌دا خودی (ماسی- پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه) نه‌بێت، به‌ڵكو كه‌لوپه‌ل و شته‌كانی ماسی چیرۆكی ژیانی ئه‌م فیگۆره بگێڕنه‌وه، كه ئه‌وانیش: درگا، سه‌گه‌كه(بۆزۆ)، ماری بنمیچی ماڵه‌كه...هتد بن.
چیرۆكی رۆمانه‌كه له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات كه وڵاتێك به ته‌واوی لاڵ ده‌بن لێره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له ژیان ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام عه‌شق و ئه‌ڤین هه‌ر ناوه‌ستێت. له نێو ئه‌و گێرمه‌وكێشه‌ی ژیاندا ماسی عاشقی كیژێك ده‌بێت و له‌به‌ر عه‌شقی ئه‌و كیژه، كه ناوی به‌فرینه و رووی كردۆته چیاكانی باكووری كوردستان و بۆته گه‌ریلا ئه‌ویش ئاگری عه‌شق ده‌یخاته دۆخێكه‌وه كه روو بكاته چیاكان و ده‌بێته گه‌ریلا. دوای ئه‌وه‌ی ماسی رێگه‌ی چیا ده‌گرێته‌وه‌به‌ر، گێڕه‌وه‌ره‌ی رۆمانه‌كه ده‌بن به قه‌ڵه‌می بن جانتا، تاوێره به‌ردی شاخ، پشتوێنی پشت و نایلۆن نێو ئه‌شكه‌وتی برینداران. چیرۆكی ژیانی مرۆڤێكی گه‌ریلا به زۆر ورده‌كاری رۆژانه‌وه بۆ خوێنه‌ر ده‌خرێته‌ڕوو به جۆرێك به‌شێك له‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌شی كه ژیانی گه‌ریلایه‌ك پێكدێنن باسی لێوه ده‌كرێت.
له‌م رۆمانه‌دا مرۆڤ لاڵه و كه‌س قسه ناكات. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی توانای گێڕانه‌وه‌یان هه‌یه شته بێده‌نگه‌كانی نێو ژیانن، كه مرۆڤ هیچ كاتێك وشه‌یه‌كی له ده‌م نه‌بیستوون. ئه‌م رۆمانه باسكردنی ژیانی مرۆڤی كورده، به‌ڵام له زاری خۆیه‌وه نا، به‌ڵكو له زاری ئه‌وانی دیكه‌وه. ئه‌وانێك كه مرۆڤه‌كان نین، به‌ڵكو شتومه‌ك و ئاژه‌ڵه‌كانن كه هاوڕێی ژیانی هه‌میشه‌یی مرۆڤی كوردن.
ناونیشان له رۆمانه‌كه‌دا
ناونیشان له‌م رۆمانه‌كه ته‌نها ناونیشانێكی ساده و ئاسایی نییه. نووسه‌ر به‌بێ هیچ سمبولێك به‌كاری بردبێت، چۆن رۆمانه‌كه پێیه‌كی له‌نێو سمبولیزمدایه و پێیه‌كی دیكه‌ی له‌نێو واقیعدایه به هه‌مان شێوه‌ش له ناونیشانه‌كه‌دا ئه‌مه ره‌نگی داوه‌ته‌وه و له پشت ئه‌م ناونیشانه‌وه ده‌كرێت چه‌ندین هێمای جۆراو جۆر خۆی حه‌شار دابێت. (كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن)، به‌ته‌نها ر‌سته‌یه‌ك نییه كه خوێنه‌ر به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت. كاتێك له‌م ناونیشانه ورد ده‌بینینه‌وه ده‌بینین كه ناونیشانێكه هه‌ڵگری جۆرێك له نادیاری و دروستكردنی گرێ و هاوكات له هه‌ناویشیدا چه‌ند كۆدێك خۆیان حه‌شار داوه. لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم ناونیشانه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنمه‌وه و ئه‌وسا زیاتر لێی ورد ببمه‌وه. ناونیشانه‌كه له چوار وشه پێكهاتووه و وشه‌ی یه‌كه‌م (كاتێك) ئاماژه‌یه بۆ زه‌مه‌نێك و وشه‌ی دووه‌م (ماسییه‌كان) ئاماژه‌یه بۆ جۆرێك له گیاندار كه زه‌مین نشین نییه، به‌ڵكو ده‌ریانشینه. وشه‌ی دواتر (تینوو) ئاماژه‌یه بۆ دۆخێك كه ته‌واو دژه له‌گه‌ڵ وشه‌ی پێشخۆیدا، چونكه ماسی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه كه له نێو ئاودا ده‌ژی و هه‌رگیز تینوو نابێت. به‌ڵام لای رۆمانووس له وشه‌ی چواره‌مدا(ده‌بن) ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و ماسیانه‌ی ئه‌م باسیان ده‌كات تینوو ده‌بن.
دژبوونی وشه‌ی دووه‌م و سێیه‌م ده‌مانبه به‌رده‌م ئه‌و خوازه‌یه كه نووسه‌ر به‌كاری هێناوه و ده‌بینین له‌وێدا ماسی خوازه‌یه‌كه و جێگه‌ی مرۆڤی گرتۆته‌وه، چونكه ئه‌وه مرۆڤی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی كه نووسه‌ر باسی ده‌كات تینوون، نه‌وه‌كو ماسییه‌كانی. به‌ڵام دیسان رۆمانووس لێره‌شدا گه‌مه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا ده‌كات و پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌ی ناوده‌نێت ماسی. لێره‌دا ئه‌م پاڵه‌وانه رۆڵی سمبولی خۆی ده‌بینێت كه له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه توانراوه به وریاییه‌وه ئه‌مه ته‌وزیف بكرێت.
له مه‌مله‌كه‌تی نێو رۆمانه‌كه‌دا كه ماسی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌یه ئه‌وه‌ی كه تینووه مرۆڤه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی دایك بئاخڤن و بنووسن و بیربكه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگرییان لێده‌كرێت بۆیه (به‌شێوه‌یه‌كی سیمبولی) سه‌رجه‌م مه‌مله‌كه‌ت تووشی لاڵی ده‌بن. وه‌كو ده‌بینین ناونیشانه‌كه گوزارشتكه‌رێكی جوان و هونه‌ریانه‌یه له پیشاندانی دیوی سیمبولی رۆمانه‌كه.
ده‌سپێك
ده‌سپێك له‌م رۆمانه‌دا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و نووسه‌ر به گرنگییه‌وه نه‌ك ته‌نها ده‌ستپێكی سه‌ره‌تای رۆمانه‌كه‌ی به وردیایی و هونه‌ركارییه‌وه داناوه، به‌ڵكو ده‌سپێكی هه‌ر به‌شێكی رۆمانه‌كه‌ش جۆرێك له هونه‌ركاری تێدا به‌كار براوه كه خوێنه‌ر به‌ره‌و دونیای تێكسته‌كه په‌لكێش ده‌كات. رۆمانه‌كه به‌م چه‌ند رسته‌یه ده‌ستپێده‌كات:
«بۆی هه‌بوو له‌م وڵاته‌دا هه‌موو شتێك رووبدا. هیچ نه‌مابوو له ئه‌قڵ به دووربێ، ته‌نانه‌ت هه‌ستی حه‌په‌سان لای خه‌ڵكی له بیر كرابوو. بۆیه ئیتر رووداوێك سه‌رنجی خه‌ڵكی رانه‌ده‌كێشا. وه‌ی به حاڵی ئه‌و كه‌سه‌ی به هه‌ست بوایه و خۆی له قه‌زا و به‌ڵا نه‌بینراوه‌كان به دوور بگرتایه. هه‌موو ده‌یانبینی چ ده‌قه‌ومێ. به‌ڵام په‌یڤی «چما» واتایه‌كی ئه‌وتۆی نه‌مابوو. یه‌كێك له‌و به‌ڵایانه‌ی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و پاشان بێده‌نگی لێده‌كرا، لاڵبوون بوو. سه‌ره‌تا ده‌یان و ئینجا هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته لاڵبوون. بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ئاوڕ له هۆكاری په‌ره‌سه‌ندی شه‌پۆله‌كانی ئه‌م لاڵبوونه دژواره بداته‌وه.»
ئه‌م ده‌سپێكه خوێنه‌ر ده‌باته نێو دونیایه‌كه‌وه كه نووسه‌ر بۆی ئاماده كردووه، دونیایه‌ك كه ناتوانێت لێی رزگار بێت. چڕی ئه‌م رستانه سه‌ره‌وه جۆرێكه خوێنه‌ر دونیایه‌كی له به‌رده‌مدا كراوه‌ته‌وه‌و دونیایه‌كی بۆ ئاماده كراوه كه بۆته به‌شێك لێی. ئه‌م جۆره له ده‌ستپێكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نادیاریی و پڕته‌مومژیشه، به‌ڵام هه‌ندێك كۆد و وێنه لای خوێنه‌ر به‌جێدێڵن كه خوێنه‌ر به‌دوای خۆیاندا په‌لكێش ده‌كه‌ن بۆ نێو دونیای ده‌قه‌كه.
حه‌لیم یوسف نه‌ك ته‌نها له ده‌سپێكی سه‌ره‌تای رۆمانه‌كه‌دا، به‌ڵكو له ده‌سپێكی به‌شه‌كانیشدا هه‌مان هونه‌ركاری و نادیاری به‌كار بردووه. به‌شی یه‌كه‌م ده‌رگای ئاسنینی ماڵه‌كه‌ی ماسی قسه ده‌كات و به‌م رسته سه‌رسامكه‌ره ده‌ستپێده‌كات: «من ده‌رگای ئاسنینی ماڵه‌كه‌ی ماسیم». پاش ئه‌م رسته‌یه ده‌ست به چیرۆكی خۆی و ناسینی له‌گه‌ڵ ماسی ده‌كات. به‌شی دواتریش سه‌گه ره‌شه‌كه‌ی ماسی حیكایه‌تی خۆی و ماسی ده‌گێڕێته‌وه و دواتریش ماری بنمیچی ماڵه‌كه‌ی ماسی ده‌ست به گێڕانه‌وه ده‌كات. هه‌موو ده‌سپێكی ئه‌م به‌شانه جۆرێك له هونه‌ركارییان تێدا كراوه كه هه‌ر له‌گه‌ڵ بینینی یه‌كه‌م رسته‌وه خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌نه نێو دونیای حیكایه‌ته‌كانه‌وه.
كورته‌ی قسه‌ی من له‌م به‌شه‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌سپێك له‌م رۆمانه‌دا هێنده‌ی ناونیشانی رۆمانه‌كه گرنگی پێدراوه و وه‌كو یه‌كێك له ره‌گه‌زه گرنگه‌كانی رۆمانه‌كه كاری تێدا كراوه و نووسه‌ر توانیویه‌تی په‌یڕه‌وی له ده‌ستپێكی گێڕانه‌وه‌یی مه‌به‌ستدار بكات، كه له هه‌ر به‌شێكدا مه‌به‌ستی له رسته‌كانی سه‌ره‌تادا خستۆته‌ڕوو.
له‌نێوان سمبوولیزم و واقیعدا
ئه‌گه‌ر باس له پۆلێنكردنی ئه‌م رۆمانه بكه‌ین و بمانه‌وێت له خانه‌ی رۆمانێكی واقیعی یان، سیمبولی پۆلێنی بكه‌ین ئه‌وا ره‌نگه هه‌ردوو پۆلێنكردنه‌كه كورت بهێنێت. رۆمانی «كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن»، رۆمانێكه پێیه‌كی له نێو واقیعدایه و پێیه‌كی له نێو سمبولیزمدایه. هه‌ر له ناونیشانی رۆمانه‌كه‌وه سیمبولگه‌رایی رۆمانه‌كه ئاشكرا ده‌بێت، چونكه خودی پاڵه‌وانه‌كه‌ش (ماسی) به جۆرێك له جۆره‌كان ره‌مزێكه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه قسه‌كردنی هه‌ریه‌ك له‌و شتانه‌ی له نێو رۆمانه‌كه‌دا به‌رجه‌سته‌ن هه‌ریه‌كه‌یان جۆره سیمبولێكه و پیشاندانی وێنه‌یه‌كی دیكه‌یه به‌و شته. هه‌ر له مار بنمیچی ماڵیكه‌ی ماسی، كه نووسه‌ر ده‌یه‌وێت له‌رێی ئه‌م ماره‌وه ئه‌و وێنه تۆقێنه‌ره تێكبشكێنێت، كه له زه‌ینی مرۆڤدا به‌رانبه‌ر گیاندارێكی وه‌كو مار هه‌یه.
یه‌كێك له‌و بنه‌مایانه‌ی كه ئه‌م رۆمانه له سیمبولیزم نزیك ده‌كاته‌وه تێكشكاندنی فیگۆری (پاڵه‌وانه) به‌و پێیه‌ی هه‌ر شتێك كه له‌م رۆمانه‌دا ئاماده‌یی هه‌یه و به جۆرێك وه‌زیفه‌یه‌كی له سه‌ر شانه و به‌شێك له گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌تی رۆمانه‌كه‌ی كه‌وتۆته ئه‌ستۆ. ئه‌مه‌ش ده‌مانباته‌وه بۆ لای سمبوولیسته‌كان كه لای ئه‌وان «من» بوونی نییه. نووسه‌ر ته‌ماشاكه‌ر و ده‌ربڕی دیمه‌نه‌كانه. یه‌كێك له دیارترین فیگۆره‌كانی سمبوولیزم ئارتۆ رامبۆیه، كه له مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:»من كه‌سێكی دیكه‌یه» ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه نووسه‌ر پێویسته له كاتی پرۆسه‌ی نووسیندا له په‌نایه‌كه‌وه بوه‌ستێت. وه‌ك ده‌بینین ئه‌م خاڵه رۆمانه‌كه‌ی حه‌لیم له سیمبوولیسته‌كان نزیك ده‌كاته‌وه. یان ده‌توانین بڵێین حه‌لیم به وریاییه‌وه توانیویه‌تی سوودێكی زۆر له خولقاندنی فه‌زایه‌كی سیمبولی له رۆمانه‌كه‌دا وه‌ربگرێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری یه‌كێكی دیكه له‌و خاڵانه بكه‌ین كه سیمبولیسته‌كان له سه‌ری كۆكن ئه‌وه‌یه كه نابێت (ده‌ق/كاری هونه‌ری) هه‌ڵگری هیچ په‌یامێكی سیاسی و هیچ ئامانجێكی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. له‌م خاڵه‌دا رۆمانه‌كه‌ی حه‌لیم به‌ته‌واوی له سیمبولیسته‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌م رۆمانه نه‌ك له په‌یامی سیاسی نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو له زۆر جێگه‌دا هه‌ڵگری په‌یامێكی سیاسییه. خودی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه ده‌بێته گه‌ریلا و خۆشه‌ویسته‌كه‌شی پێش ئه‌و بۆته گه‌ریلا. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه له زۆر به‌شی رۆمانه‌كه‌دا ژیانی (ماسی) له سه‌رده‌می گه‌ریلایی و ژیانی گه‌ریلایی به‌گشتی پیشانده‌درێت. له‌م جێگایانه‌دا رۆمانه‌كه به‌ته‌واوی ده‌بێته یه‌كپارچه‌ی ته‌واو له نووسینه‌وه‌ی واقیع، ئه‌مه له كاتێكدایه كه سمبوولیسته‌كان ده‌ڵێن: هه‌تا پێت ده‌كرێت پێویسته له واقیعی كۆنكرێت دوور بكه‌ویته‌وه و واقیعییه‌تێكی ئه‌بستراكت دروست بكه‌یت.
یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه به‌لای منه‌وه تووشی ئه‌م رۆمانه ده‌بێت ئه‌و زاڵبوونه‌ی واقیبوونه‌وه‌یه و كاڵبوونه‌وه‌ی هێڵه سمبوولیه‌كه‌یه‌تی، كاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌م هێڵه نه‌ك زیان به بونیادی گێڕانه‌وه‌كه، گه‌یاندووه به‌ڵكو زۆرجار ئه‌و فه‌زا پڕ له ره‌مز و شیعرییه‌ی ونكردووه كه له زۆرجێگه‌ی ئه‌م رۆمانه‌دا خوێنه‌ر به‌ری ده‌كه‌وێت. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم نووسه‌ر ده‌ستبه‌رداری واقیع بێت، به‌ڵام هه‌موو ده‌ستبه‌رداربوونێكی هێڵه سمبوولییه‌كه‌ی رۆمانه‌كه پێویسته به وریاییه‌كی زیاتره‌وه بێت، چونكه خوێنه‌ر ناكرێت له یه‌ك تێكستدا به‌ر دوو فه‌زای به ته‌واوی لێكدژ بكه‌وێت. لاموایه نووسه‌ر له مامه‌ڵه‌كردن له نێوان ئه‌م دوو دونیا دژ به‌یه‌ك و جیاوازه‌دا ناڵێم سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست بكات»، كه نه‌بێته هۆی زیان بۆ رۆمانه‌كه.
له سوبێكتی لاڵه‌وه بۆ سۆبێكیتی قسه‌كه‌ر
لۆدڤیك ڤیتگنشتاین قسه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه له»تراكتاتۆس»دا، كه ده‌ڵێت: «سنووری زمانم، سنووری جیهانه‌كه‌مه». ئه‌م قسه‌یه هێمایه بۆ گرنگی زمان و كاركردنی زمان له سه‌ر جیهانبینی. گرنگی زمان به ته‌نها بۆ ئه‌وه نییه كه مرۆڤ ده‌كاته بوونه‌وه‌رێكی قسه‌كه‌ر و له ئاژه‌ڵانی جیا ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو مرۆڤ به هۆی زمانه‌وه ده‌بێته بوونه‌وه‌رێكی بیركه‌ره‌وه و ده‌توانێت بیر له خۆی و ئه‌وانی دیكه و دونیاش بكاته‌وه.
یه‌كێك له‌و فه‌یله‌سوفه پۆستمۆدێرنانه‌ی كه گرنگییه‌كی زۆر به زمان داوه جۆرجیۆ ئاگامبێنه. ئه‌م فه‌یله‌سوفه له كتێبی زمان و مه‌رگدا به گرنگییه‌وه له چه‌مكی زمانی روانیوه و هایدیگه‌ر ئاسا په‌یوه‌ستی كردۆته‌وه به بوونی مرۆڤه‌وه. لای ئاگامبێن، جه‌وهه‌ر یان زاتی ئینسان بریتییه له هه‌بوونی زمان.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قسه‌كه‌ی ڤیتگنشتاین ده‌توانین ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م رسته‌یه له‌نێو رۆمانه‌كه‌ی حه‌لیم یوسف‌دا بدۆزینه‌وه. دۆخی لاڵبوون له‌م رۆمانه‌دا پیشاندانی ئه‌م دۆخه بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌یه له سه‌ر پیشاندانی سنووری ئه‌و جیهانه‌ی كه زمان تێیدا یاساغه. لاڵبوونی فیگۆره‌كان له نێو ئه‌م رۆمانه‌دا بۆ بێ بایه‌خی زمان ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو بۆ گرنگی زمان ده‌گه‌ڕێته‌وه. نووسه‌ر له‌رێی پیشاندانی دژێكه‌وه ده‌یه‌وێت به ئه‌وی دیكه بگات. له سه‌ره‌تا گوتمان ئه‌م رۆمانه سیمبولییه. ئه‌م سمبولێتییه لێره‌دا به ته‌واوی ره‌نگی داوه‌ته‌وه. ده‌توانین نموونه‌ی نیگاركێشێك بهێنینه‌وه كه گرنگییه‌كی زۆر به ره‌نگی ره‌ش بدات. كاتێك نیگاركێشێك گرنگییه‌كی زیاد له پێویست به ره‌نگی ره‌ش بدات یان بیه‌وێت زه‌ق پیشانی بدات. ئه‌مه بۆ كه‌مبایه‌خی ره‌نگی سپی نییه، به‌ڵكو بۆ گرنگی ره‌نگی سپییه كه له‌و ون بووه. ئه‌م رۆمانووسه له‌رێی لاڵبوونی فیگۆره‌كانی نێو رۆمانه‌كه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت گرنگی زمان بخاته‌ڕوو. ره‌نگه لێره‌دا گرنگ بێت ئاماژه به‌و رسته‌یه‌ی هایدیگه‌ر بده‌ین كه ده‌ڵێت: زمان ماڵی بوونه. حه‌لیمیش ده‌یه‌وێت خودی رسته‌یه بسه‌لمێنێت و له رێی لاڵبوونی فیگۆره‌كانه‌وه، ئه‌و ماڵه وێرانه‌یه‌ی نێو بوونی كوردی وێنا كردووه.
ئه‌گه‌ر كه‌مێك بشگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای ئاگامبێن ده‌بینین شتێكی گرنگ و تایبه‌ت لای ئه‌م فه‌یله‌سوفه قابیلیه‌تی قسه‌كردن یان قسه‌نه‌كردنه وه‌كو توانا و لێهاتووییه‌كی تایبه‌تی ئینسان، یان به ده‌ربڕینێكی وردتر قسه‌كردن موتڵه‌قی توانا و ئیمكانی سۆبێكت پیشان ده‌دات. خاڵێكی دیكه كه ئاگامبێن گرنگی پێده‌دات په‌یوه‌ندی زمانه به ئه‌وانی دیكه‌وه و ئه‌و لایوایه ته‌نها له سیاق و زه‌مینه‌ی «بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دایه» كه ده‌توانین زمان بكه‌ین به هی خۆمان و ببین به سوبێكتێكی قسه‌كه‌ر.
هه‌رچه‌نده سۆبێكته‌كانی نێو رۆمانی كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن سۆبێكتی قسه‌كه‌ر نین (لاڵن)، به‌ڵام رۆمانووس نایه‌وێت له‌و چوارگۆشه‌یه‌دا بیانهێڵێته‌وه و ئه‌و ویستوویه‌تی به به‌زاندنی سنوور سوبێكته‌كانی له سۆبێكتێكی قسه‌نه‌كه‌ر (لاڵ)ـه‌وه بكاته سوبێكتێكی قسه‌كه‌ر. له‌م ئاڵوگۆڕه‌دا حه‌لیم به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی كردووه و توانیویه‌تی فیگۆره‌كانی له بوونه‌وه‌ری پاسیڤ و قسه‌نه‌كه‌ره‌وه بكاته بوونه‌وه‌ری ئه‌كتیڤی قسه‌كه‌ر. چونكه لاڵبوون له‌م رۆمانه‌دا وه‌كو جۆرێك له پاسیڤبوون دێته به‌رچاو» یان ده‌توانین بڵێین خوێندنه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه هه‌ڵده‌گرێت. به‌ڵام هه‌نگاونان به‌ره‌و قسه‌كردنی فیگۆره‌كان، هه‌نگاونانه به‌ره‌و ئه‌كتیڤبوونی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌م رۆمانه. واته یه‌كێك له خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كان لای حه‌لیم له‌م رۆمانه‌دا په‌ڕینه‌وه‌ی فیگۆره‌كانن له سۆبێكتی قسه‌نه‌كه‌ره‌وه بۆ سۆبێكتی قسه‌كه‌ر. یان ده‌توانین بڵێین له سوبێكیتی ناچالاكه‌وه بۆ سوبێكتی چالاك.
گێڕانه‌وه، بێده‌نگی و زمان
له زۆر كۆنه‌وه مرۆڤ له رێی گێڕانه‌وه‌وه هه‌وڵی شكاندنی بێده‌نگی داوه به جۆرێك هه‌موو هاتنه‌گۆیه‌كی ئینسان جۆرێكه له هه‌ڵهاتن له بێده‌نگی و شكاندنی، ئه‌مه یه‌كێكه له هۆیه‌كانی گرێدانی هه‌رسێ چه‌مكی (گێڕانه‌وه، بێده‌نگی و زمان)، كه له‌م رۆمانه‌دا به وردی پێكه‌وه گرێدراون.
با سه‌ره‌تا له چه‌مكی یه‌كه‌م (گێڕانه‌وه) وردبینه‌وه. گێڕانه‌وه، یه‌كه‌م هه‌وڵی مرۆڤه بۆ چالاكی و هه‌وڵدان بۆ ده‌رچوون له پاسیڤبوون. خودی ئه‌م رۆمانه هه‌وڵێكه بۆ تێكشكاندنی پاسیڤبوون و خولقاندنی چالاكی. هه‌رچه‌نده كۆی رۆمانه‌كه باس له خولقاندنی فه‌زایه‌ك ده‌كات كه فه‌زایه‌كی سه‌پێنراوی متبوونه و كه سۆبێكتێیدا لاڵه و بواری گوزارشتكردنی نییه له خۆی. به‌ڵام خودی گێڕانه‌وه ئه‌م ته‌لیسمه ده‌شكێنێت.(بێده‌نگی) كه دیسان فه‌زایه‌كی دیكه‌ی داسه‌پاوه نووسه‌ر توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فیگۆره‌كانیشی لاڵن، به‌ڵام ته‌لیسمی بێده‌نگی بشكێنێت. بێگومان شكاندنی ئه‌م ته‌لیسمه له رێی سیحری گێڕانه‌وه و فه‌نتازیاوه روویداوه. نووسه‌ر له پشت هه‌موو ئه‌م شتانه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌وه بڵێت ئه‌گه‌رچی زمان قه‌ده‌غه‌ش بكرێت، به‌ڵام فه‌نتازیا و خه‌یاڵی مرۆڤ ئازادن و توانای خولقاندنی سه‌رزه‌مینی فه‌نتازی و مه‌مله‌كه‌تی خه‌یاڵییان هه‌یه.
زمانیش هاوتای دوو چه‌مكه‌كه‌ی دیكه گرنگییه‌كی زۆری له‌م رۆمانه‌دا هه‌یه و له پێشووتر كه‌مێك له سه‌ری وه‌ستام، به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێت باس له‌وه بكه‌م له رۆمانه‌كه‌دا ئه‌و زمانه‌ی قه‌ده‌غه‌یه زمانی كوردییه، زمانێك نه‌وه‌كان زمانی دایكیانه، به‌ڵام لێیان قه‌ده‌غه كراوه. یه‌كێك له‌و گه‌یلایانه كه له جه‌نگدایه له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا ده‌ڵێت:» من له پێناو منداڵه‌كه‌مدا شه‌ڕ ده‌كه‌م. بۆ ئه‌وه‌ی زمانی دایك بخوێنێ.» ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌م رسته‌یه بده‌ین، ده‌بینین خه‌ونی مرۆڤێك بۆ ئه‌وه‌ی زمانی دایك بخوێنێت بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌باتی بۆ بكات. ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه برینی مرۆڤی كورد له برینه‌كانی مرۆڤی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ناچێت و خه‌باتی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه قورستتر و ئه‌سته‌متره.
نووسه‌ر له شوێنێكی دیكه رۆمانه‌كه‌داو له رێی یه‌كێك له فیگۆره‌كانه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كتێبی رێزمانی كوردی جه‌لاده‌ت به‌درخان، یه‌كێك بووه له‌و كتێبه قه‌ده‌غه‌كراوانه و ئه‌وان جارێك كه ئه‌و كتێبه‌یان پێگه‌یشتووه ناچاربوون له كتێبه‌كه له كادێندا بشارنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی یاساغكه‌رانی بیپارێزن، به‌ڵام دواجار له به‌یانییه‌كدا ده‌كه‌وێته ده‌ستی سه‌ربازان و ئه‌ویش به‌ره‌و فه‌وتان ده‌ڕوات. ئه‌وه‌ی ده‌كرێت له فه‌وتاندنی ئه‌م كتێبه‌ی رێزمانی كوردییه‌وه بیخوێنینه‌وه ده‌شێ ئه‌وه بێت كه ئه‌گه‌رچی ره‌نگه په‌رتووكه‌كانی رێزمان بفه‌وتێنرێن، به‌ڵام زمانی كوردی له هزر و بیركردنه‌وه‌ی كورداندا نافه‌وتێت و به‌رده‌وامی ده‌بێت. گێڕانه‌وه ده‌بێته ئه‌و هێزه كه بێده‌نگی تێكده‌شكێنێت. ره‌نگه نووسه‌ر مه‌به‌ستی له‌وه‌ش بێت زمان ته‌نها له قسه‌كردندا كورت نابێته‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كانیش لاڵ بن، ئه‌وا ده‌توانن بیر بكه‌نه‌وه. له روویه‌كی دیكه‌شه‌وه پێده‌چێت رۆمانووس بیه‌وێت ئه‌و قسه‌یه‌ی هێنری برگسۆن بسه‌لمێنێت كه ده‌ڵێت:»هزر به‌ر له زمانه» فیگۆره‌كانی نێو ئه‌م رۆمانه راسته لاڵن به‌ڵام خاوه‌نی هزرن. پێده‌چێت حه‌لیم په‌یامی زیاتریشی هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م رۆمانه پێداگرییه‌كی زۆره له سه‌ر شكاندنی بێده‌نگی و بێده‌نگكردن و ئه‌مه‌ش به هێزی گێڕانه‌وه ده‌كرێت. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی نووسه‌ر ده‌یه‌وێت زمان ته‌نها له قسه‌كردندا كورت نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو له تێهزریندا بیخاته‌ڕوو.
كێشه‌ی زمان ته‌نها له‌م رۆمانه‌ی حه‌لیم یوسف‌دا دووباره نه‌بۆته‌وه، به‌ڵكو له رۆمانی «سۆبارتۆ»یی هه‌مان نووسه‌ریشدا ئاماژه‌ی پێدراوه. نووسه‌ر له سۆرباتۆدا ئاماژه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی زگماك كردووه، كه زمانی كوردییه. «مه‌ڕوان» كه فیگۆرێكی ڕۆمانه‌كه‌یه زمانی دایكی (مه‌به‌ست له زمانی كوردییه) نازانێ و هه‌ر به زمانی فه‌رمی (مه‌به‌ست له زمانی عه‌ره‌بییه) قسه ده‌كات. لێره‌وه تێده‌گه‌ین كێشه‌ی زمان لای ئه‌م نووسه‌ره كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، چونكه قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی دایك هیچی كه‌متر نییه له سڕینه‌وه‌ی بوونی ئینسان خۆی. واته هه‌موو به‌رگریكردنێكی ئه‌م رۆماننووسه له زمان به‌رگریكردنه له بوون، لای حه‌لیمیش زمان ماڵی بوونه.
بێده‌نگی و سنوور
یه‌كێك له خه‌مه‌كانی مرۆڤی كورد خه‌می سنووره. ئه‌م خه‌مه، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر زۆر ئاستی بیركردنه‌وه و هه‌تا نه‌ستی مرۆڤه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته داناوه. نووسه‌ران زۆرجار له تێكسته‌كانیاندا ئه‌م خه‌مه ره‌نگیداوه‌ته‌وه و پاڵه‌وانی رۆمانه‌كان خه‌ونی ئه‌وه‌یان هه‌بووه كه سنووره ده‌ستكرده‌كانی نێوان پارچه لێكترازاوه‌كانی كوردستان نه‌هێڵن. زۆرجار ئه‌مه ئه‌گه‌رچی له واقیعدا نه‌توانراوه په‌یڕه‌و بكرێت، به‌ڵام له واقیعی ئه‌فرێنراوی نێو تێكسته‌كاندا ئه‌مه كراوه و ئه‌و سنوورانه تێكشكێنراون.
فیگۆره‌كانی نێو رۆمانی « كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن» له مه‌مله‌كه‌تی خۆیاندا تووشی لاڵی هاتوون و سه‌رجه‌م مه‌مله‌كه‌ت توانی قسه‌كردنیان ده‌ستداوه، له مه‌مله‌كه‌تی له‌و چه‌شنه‌شدا زمان هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی نامێنێت و ده‌مرێت و بێده‌نگی حوكم ده‌گرێته ده‌ست. به‌ڵام په‌رجووی تێكسته‌كه‌ی حه‌لیم له‌وه‌دایه، كه ئه‌م بێده‌نگی لاڵبوونه پانتاییه‌كی دیاریكراوی داگیركردووه و كاتێك فیگۆرێك له‌و پانتاییه بێته ده‌ره‌وه و ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت زمانی ده‌كرێته‌وه. ره‌نگه حه‌لیم له رێی ئه‌م فه‌زا سیمبولییه‌وه بیه‌وێت دوو مه‌به‌ست بگه‌یه‌نێت كه یه‌كه‌میان ره‌نگه بیه‌وێت ئه‌وه‌مان پێبڵێت كه له‌و به‌شه‌ی رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانی دایك، كه كوردییه قه‌ده‌غه‌یه له به‌كارهێنان و نووسیندا، ئه‌مه وه‌كو جۆرێك له لاڵبوونی مرۆڤی كوردی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان وه‌هایه كه ناتوانن به زمانی خۆیان بئاخڤن. پێده‌چێت مه‌به‌ستی دووه‌م له‌مه گه‌وره‌تر بێت و نووسه‌ر مه‌به‌ستی لاڵبوونی تاكی كوردی بێت له وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌تردا كه به درێژایی زیاتر له‌و 2700 ساڵه‌ی كه ساڵنامه‌ی كوردی بوونی هه‌یه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه گوزارشت له دۆخی خۆی بكات و بوونی خۆی وه‌كو بوونێكی ئه‌كتیڤ له‌نێو بوونی جیهانیدا بسه‌لمێنێت و زمانێكی نه‌بووه گوزارشت له بوونی خۆی بكات.
به‌ده‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه خرایه‌ڕوو سنوور زۆر نه‌هامه‌تی بۆ فیگۆره‌كانی نێو ئه‌م رۆمانه پێیه، یه‌كێك له‌وانه كوشتنی ئینسانه كه له سه‌ر سنوور زۆر سانا مرۆڤ ده‌كوژرێت و كه‌سیش خۆی به خاوه‌ن ناگرێت. سه‌ربازانی ئه‌مدیو كوشتنه ده‌ده‌نه پاڵ سه‌ربازانی ئه‌و دوو و ئه‌وانه‌ی ئه‌ودیویش به‌هه‌مان شێوه. كوشتنی باوكی ماسی به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی سنووری به‌زاندووه، یه‌كێكه له حیكایه مه‌رگباره‌كانی سنوور، كه له‌م رۆمانه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه. باوكی ماسی سیمبولی هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌یه كه ساڵانێكی زۆره كورد له‌و سنووره ده‌ستكردانه‌دا ده‌یدات. كوشتنی باوكی ماسی ته‌نها كوشتێكی ئاسایی نییه، به‌ڵكو هێمایه بۆ كوشتنی مرۆڤی كورد كه هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی مرۆڤی كورد له‌و سنوورانه مردنێكه، یان جۆرێكه له كوشتن.
یه‌كێكی دیكه له‌و شتانه‌ی كه له‌م رۆمانه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌ند ئه‌م سنووره ده‌ستكرد و به‌زۆر سه‌پێنراوانه مه‌ودایه‌كی زۆریان خستۆته نێوان كوردان له‌م چوار پارچه لێكدابڕێنراوه‌ی كوردستان، به‌ڵام یه‌كێك له فیگۆره‌كان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه «رۆژێك دێت ئه‌و سنوورانه نامێنن، رۆژێك دادێ..». ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌م ئه‌م رسته‌یه چه‌نده ساده‌یه، به‌ڵام خه‌ونێكی گه‌وره‌ی له پشت خۆیه‌وه حه‌شارداوه ئه‌ویش خه‌ونی سڕینه‌وه‌ی سنووره. بۆیه ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا بڵێین ئه‌م رۆمانه رۆمانی سڕینه‌وه‌ی سنووره ده‌ستكرده‌كانه و هه‌وڵدانه بۆ بینینی خه‌ونێكی گه‌وره، كه خه‌ونی نه‌مانی ئه‌و سنووره ده‌ستكردانه‌یه، كه ساڵانێكی زۆره مرۆڤی كورد ئازار ده‌دات و رۆحی مرۆڤی كوردی ده‌كوژێت.

به‌ر له‌كۆتایی
تا مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتی زیاتری به سه‌ر زماندا بشكێت، باشتر و ورده‌كارانه تر ده‌توانێ بیر بكاته‌وه، تا وردتر بیر بكاته‌وه ئاسانتر ده‌توانێت گوزارشت له خۆی و بیروبۆچوونه‌كانی بكات. مرۆڤی قسه‌كه‌ر مرۆڤێكی به‌ده‌سه‌ڵاته و ده‌توانێ له رێی زمانه‌وه گوزارشت له ده‌سه‌ڵات و هێزی خۆی بكات. حه‌لیم یوسف له‌م رۆمانه‌دا ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ مرۆڤ بگێڕێته‌وه و ئه‌وه‌ش بخاته‌ڕوو ئه‌گه‌رچی به‌شێك له‌و ده‌سه‌ڵاته به‌هێز داگیر بكرێت، به‌ڵام ده‌توانرێت له‌ڕێی گێڕانه‌وه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ مرۆڤ ده‌گێڕدرێته‌وه. هه‌وڵه‌كه‌ی حه‌لیم پیشاندانی دۆخی قه‌ده‌غه‌كردنی قسه‌كردن و لاڵبوونه. به‌ڵام هه‌وڵدانه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه و شكاندنی ئه‌و تابۆیانه دروست كراون له‌ڕێی زماندا.
كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن، ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ زمانیشی لێ قه‌ده‌غه‌بكرێت و لاڵبكرێت، ئه‌وا ناتوانرێت هزری لێ داگیر بكرێت. ئه‌م رۆمانه هه‌وڵدانه بۆ تێكشكاندنی بێده‌نگی و ره‌تكردنه‌وه‌ی فاشییه‌تی زمان و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لای زمانی دایك و شۆڕشكردنه بۆ گه‌یشتنه‌وه به زمانی دایك كه تا كاتی نووسینی ئه‌م ڕۆمانه‌ش له ڕۆژئاوای كوردستان زمانی دایك قه‌ده‌غه‌ی له سه‌ر بووه.
به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م نووسینه‌دا خرانه‌ڕوو ئه‌م رۆمانه رۆمانی «ئه‌ڤین و بێده‌نگی»یشه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی رۆمانی ململانێی نێوان مرۆڤ و سروشته. رۆمانی پیشاندانی شۆڕشه به هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه نه‌ك لایه‌نێكی ماكیاژكراوی شۆڕش. به‌ڵام من له‌م نووسینه‌دا ته‌نها ویستم قسه له سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌م.
سه‌رچاوه‌كان:
*كاترین میڵز، فه‌لسه‌فه‌ی ئاگامبێن، وه‌رگێڕانی: پێشڕه‌و محه‌مه‌د، سلێمانی 2015.
*چارلز چدویك، سمبولیسم، ترجمه‌ی مهدی سحابی، نشر مركز، چاپ أول 1375 تهران.
*حه‌لیم یوسف، كاتێك ماسییه‌كان تینوو ده‌بن-رۆمان، وه‌رگێڕانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی، له بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی ئه‌ندێشه 2015.
*زاهیر رۆژبه‌یانی، كاروباری گێڕانه‌وه، له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر 2011.

ژێدەر:
کوردستانی نوێ، ژمارە ٧٣٢١، ٢٣-٠٧-٢٠١٧
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر