حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
قەرەیڵان: هیوامان به ئاشتی هه‌یه
موراد قەرەیڵان که‌سی یه‌که‌می په‌که‌که ده‌ڵێ "سه‌ره‌تا ده‌بێ چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن. که‌س هێرش نه‌کاته سه‌ر که‌سێکی تر. با وه‌ک ده‌سپێک له ناو خۆماندا گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ده‌ست پێبکه‌ین... له ڕێگه‌ی چه‌که‌وه نا به‌ڵکه له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه ئه‌م ئیشانه ڕاپه‌ڕێنین" قەرەیڵان بۆ پرۆسه‌ی دیالۆگ به گوێره‌ی پێویست، پێشنیاری میکانیزمێک ده‌کات پێکهاتوو له که‌سایه‌تیه ژیره‌کان و ده‌ڵێ "له به‌رده‌م قۆناغێکی گرنگ داین! ساڵی ١٩٩٣ ده‌رفه‌تێک بۆ ئاشتی ڕه‌خسا، له کیس چوو. با ئه‌مجاره‌ش وای لێنه‌یه‌ت. ئیتر نامانه‌وێ خوێن بڕژێ."
چیای قه‌ندیل، باکووری عێراق
په‌که‌که ساڵانێکی دوور‌و درێژه له چیاکانی قه‌ندیل به‌ڕێوه ده‌برێ. وه‌ک ده‌ڵێن "سه‌رۆکایه‌تی له ئیمڕالییه"، به‌ڵام ئێستا که‌سی یه‌که‌می په‌که‌که، موراد قەرەیڵان له چیاکانی قه‌ندیل ده‌ژی.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له گوندێکی داوێنی قه‌ندیل له ناو ماڵێکدا که دو ژورو بن میچێکی نه‌وی هه‌بوو، بۆ ماوه‌ی چوار کاتژمێر موراد قەرەیڵانم دواند.
ئه‌و شوێنه بنکه‌ی په‌که‌که نییه، به‌ڵام به گوێره‌ی ئیفاده‌ی ئه‌وان سه‌ر به "هه‌رێمی په‌که‌که"یه. هه‌روه‌ک به‌ره‌و شوێنه‌که‌شمان ده‌ڕۆیشتین که به چیا و دیمه‌نی سه‌رنج ڕاکێش ده‌ور درابوو، ئه‌و کوڕ‌و کچانه‌مان بینی چه‌کیان له شاندا بوو و ئاشکرا بوو که په‌که‌که‌یین.
موراد قەرەیڵان یه‌كێک له پێنج که‌سه‌کانی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی، وێڕای دو جێگری سه‌رۆک هات که یه‌کیان "بۆزان ته‌کین"ی خه‌ڵکی "بۆزۆڤا"ی سه‌ر به ئورفایه.
ساڵی ١٩٨٠ قۆڵبه‌ست کراوه و پاش بیست ساڵ مانه‌وه له گرتووخانه، ساڵی ٢٠٠٠ ڕووی کردۆته چیا.
جێگرسه‌رۆکه‌که‌ی تر، "سۆزدار ئا‌ڤێستا"یه که ناوی ڕاسته‌قینه‌ی "نوریه که‌سبیر"ه. ناوبراو کاتێک له هۆڵه‌ندا ژیاوه، دادگایی کراوه و له‌و سه‌روبه‌نده‌ی ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی بۆ تورکیا له ڕۆژه‌ڤدا بووه، ڕایکرد‌ووه و هاتۆته چیا.
سێهه‌مین که‌س که لهگه‌ڵ موراد قه‌ره‌یڵان هاتبوو ناوی ئه‌حمه‌د ده‌نیز و به‌رپرسی میدیا و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی په‌که‌که بوو.
ڕێپێوانێکی شه‌ش کاتژمێری
ڕێگاکه‌مان به‌ره‌و قه‌ندیل کاتژمێر شه‌شی به‌یانی له هه‌ولێره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. سێ ئۆتۆمبیلمان گۆڕی. کاتژمێر ١٢ گه‌یشتینه گوندێکی داوێنی قه‌ندیل.
سه‌ره‌تا به تاکسی خۆمان که ئازاد لێی ده‌خوڕی، هه‌تا ڕانیه‌ی نزیک سنوری ئێران ڕۆیشتین. له ته‌نیشتم نامیق دورکان هه‌بوو. له ڕانیه ئۆتۆمبیله‌كه‌مان گۆڕی و له چیامان دا.
جۆش و خرۆش ده‌ستی پێ‌کرد. ده‌چوینه شوێنی سه‌ره‌کی ڕوداوه‌کان...
له هه‌مانکاتدا ڕێپێوانێکی هه‌ناسه‌بڕ به ناو جوانیه‌کانی سروشت، ئه‌و گوڵه شلێرانەی له بن داره‌کان سه‌ریان هه‌ڵدابوو، به‌ناو گوڵە مێلاقه‌ی ئاڵ ئاڵ، دار گوێز و دار هه‌ناره‌کان و هه‌روه‌ها که‌ندو داڵی بی بندا.
جێپی قاچاقچی که ده‌ستکردی ژاپۆن بوو به سه‌ر ڕێگه‌ی خاکی به‌ردیندا که ئه‌و لای تری هه‌ڵدێر بوو به‌ره‌و چیا هه‌ڵده‌زنا و کاتێک له چیاکه ده‌هاتینه خوار ڕۆحم هاتبووه سه‌ر زارم.
هه‌ر وه‌ک ساڵی ١٩٩٤ که دیسان له قه‌ندیل ڕۆژێکی ناخۆشی پاییز به‌ره‌و زه‌لێ له سه‌ر سنوری ئێران ڕۆیشتم که که‌مپی په‌که‌که‌ی لێ‌بوو. هه‌روه‌ها مانگی نیسانی ساڵی ١٩٩٣ له د‌ه‌ربه‌ندی به‌قاعی لوبنان له شارۆچکه‌ی بار ئیلیاس که له ژێر کۆنترۆڵی سوریا دابوو و من ٢٤ کاتژمێرێک له‌وێ چاوم به عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان که‌وت.
وێنه‌گرتن قه‌ده‌غه‌یه!
به‌ناو ئه‌و ئاوه‌دا که له زناره‌کانه‌وه به خوڕ ده‌هاته خواڕ، به ئۆتۆمبێله‌که‌مان تێپه‌ڕین.
چه‌کداره‌کانی په‌که‌که ڕامانده‌گرن.
دوابه‌دوای گۆڕینی ئۆتۆمبێله‌که‌مان هه‌میسان ده‌که‌وینه ڕێ. ئینجا له ناو ماڵێکی گونددا پشوو ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانمان جێبه‌جێ بکه‌ین. مۆبایله‌کانمان ده‌کوژێنینه‌وه و له‌و شوێنه به‌جێیان دێلین، دوایی درێژه به ڕێگاکه‌مان ده‌ده‌ین.
شه‌ش کاتژمێر ده‌خایه‌نێ.
ڕۆژی شه‌ممه کاتژمێر ١٢ موراد قەرەیڵان له ناو ماڵێکی گونددا پێشوازیمان لێده‌کا.
قه‌ره‌یڵان گوتی "پێموابێ ئه‌مه یه‌که‌مین جاره دێن بۆ ناو په‌که‌که." ئه‌گه‌ر زه‌لێ و چاوپێکه‌وتن لەگه‌ڵ ئۆجه‌لان له به‌قاع حساب نه‌که‌م، وایه.
به موراد قه‌ره‌یڵانم گوت:
"به ناسنامه‌ی ڕۆژنامه‌نوسیمه‌وه لێره‌م. له هیچ شوێنێکی تورکیاوه نه‌نێردراوم و هه‌ڵگری هیچ په‌یامێکیش نیم. با فکرێکی وات به مێشک نه‌گا. وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی بزانم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که چۆن بیر ده‌کاته‌وه."
ئه‌مه‌شم گوت:
"تکایه با ئه‌م چاوپێکه‌وتنه نه‌خرێته کامێراوه. ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نووس له بری ئه‌وه‌ی ببینه مژاری ده‌نگوباسی خه‌ڵک، هه‌واڵ ساز ده‌که‌ین."
قەرەیڵان:
"ته‌نها بۆ ئه‌ڕشیڤ پێنج - شه‌ش ده‌قه‌ی به کامێرا وێنه ده‌گرین."
ئه‌وان ته‌سجیلی خۆیان و نامیق ته‌سجیله‌که‌ی ئێمه‌ی له سه‌ر مێزه‌که‌ی به‌رده‌ممان دانا و ده‌ستمان به وتوێژه‌که‌مان کرد.
یه‌که‌م قسه‌ی موراد قه‌ره‌یڵان ئه‌مه بوو:
"ئامانجمان پڕوپاگه‌نده نییه.. هیوامان به ئاشتی هه‌یه. لەبه‌ر ئه‌مه بڕیارمان دا وتوێژ لەگه‌ڵ تۆدا بکه‌ین..."
په‌یامی ئه‌رێنی
قەرەیڵان په‌یامگه‌لی ئه‌رێنی دا. به‌گشتی نه‌رێنی نه‌دوا.
گوتی "سه‌ره‌تا پێویسته چه‌که‌کان ڕابگیرێن. هیچکه‌س هێرش نه‌کاته سه‌ر که‌سێکی تر." له‌پێناو دیالۆگدا، میکانیزمێکی شه‌فافی پێشنیار کرد و به‌مجۆره به‌رده‌وام بوو:
"له‌به‌رده‌م قۆناغێکی گرنگ داین." ئاماژه‌ی به‌وه کرد به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی ساڵی ١٩٩٣، ده‌رفه‌تێکی گه‌وره له کیس چوو. به‌ڕای قه‌ره‌یڵان، به هۆی ئه‌وه‌ی بۆشاییه‌ک له ئیراده‌ی سیاسی له ئارا دابوو و حکومه‌ت کێشه‌که‌ی حه‌واڵه‌ی سوپا کردبوو، ئه‌و هه‌له نه‌قۆزرایه‌وه. پاشان گوتی:
"با ئه‌مجاره ده‌رفه‌تی ئاشتی له کیس نه‌ده‌ین."
به‌رده‌وام بوو:
"چیتر نامانه‌وێ خوێن بڕژێ. چونکه چه‌نده‌ش ساڵ تێپه‌ڕ بن، دیسان دێینه‌وه سه‌ر هه‌مان خاڵ. به‌مجۆره له تورکیا خوێن ده‌ڕژێ. به شێوازی سه‌ربازی په‌که‌که له ناو ناچێ، ٢٥ ساڵ ئه‌مه تاقیکرایه‌وه به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو."
قەرەیڵان هیچ باسی ئه‌وه‌ی نه‌کرد که ئاخۆ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له یه‌کی حوزه‌یراندا ڕاگه‌یه‌نراوه، دیسان به شێوه‌یه‌کی یه‌کلایه‌نه درێژ ده‌كرێته‌وه یان نا و گوتی:
"سه‌ره‌تا ده‌بێ چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن."
"واته چه‌که‌کان دانانرێن؟"
قەرەیڵان: چه‌کدانان قۆناغی پاش ئه‌مه‌یه... سه‌ره‌تا پێویسته چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن. هیچکه‌س هێرش نه‌کاته سه‌ر که‌سێکی تر. سه‌ره‌تا له ناو خۆماندا گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌مه بکه‌ین... له ڕێگه‌ی چه‌که‌وه نا به‌ڵکه له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، با لەگه‌ڵ یه‌کتری له دیالۆگ دابین."
قسه‌کانی پێده‌بڕم:
"چۆن ده‌كرێ؟ لایه‌نێک ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه‌که‌ی تریش په‌که‌ک بێ؟ ئایا ئه‌مه ڕوو ده‌دا؟"
میکانیزمێک له پیاوه ژیره‌کان
ئه‌و میکانیزمه‌ی قەرەیڵان باسی ده‌کات، ئاوایه:
"له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا چه‌که‌کان بێده‌نگ ده‌کرێن... پاشان قۆناغی دیالۆگ دێ... شوێنی دیالۆگه‌که‌ش ئیمرالییه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه په‌سند نه‌کرێ، ئه‌وا ئێمه شوێنی دیالۆگه‌که ده‌گرینه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش قه‌بووڵ نه‌کرێین، ئه‌وا پێویسته ئیراده‌یه‌کی سیاسی هه‌ڵبژێردراو بێته ئاراوه. (لێره‌دا باسی ده‌ته‌په ناکات، به‌ڵام کاتێک من ناوی ده‌هێنم به ئاماژه‌ی سه‌ر پشتگیری ده‌کا.).. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بوو، ئه‌و کات له شوێنێک ده‌بێ کۆمیسیۆنێکی هاوبه‌ش بێته دامه‌زراندن که کۆمه‌ڵێک مرۆڤی ژیر له‌ده‌وری یه‌ک کۆ بکاته‌وه. میناک "ئیلته‌ر تورکمه‌ن"، باڵوێزو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو یاخود که‌سانی وه‌ک ئێوه کۆ ببنه‌وه، میکانیزمێکی هاوشێوه بکه‌وێته گه‌ڕ و ده‌ست به کاره‌کانی بکا.... له پێناو دیالۆگدا ده‌بێ ده‌وڵه‌ت ئه‌و میکانیزمه وه‌ک به‌رده‌نگ قه‌بووڵ بکا...."
ئینجا موراد قەرەیڵان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێ:
"بۆچی نه‌بێ؟ بۆ میکانیزمێکی ئاوا دانه‌مه‌زرێت؟"
کاتێک پرسیاری کۆسپه‌کانی به‌رده‌م دا‌مه‌زراندنی ئه‌و کۆمیسیۆنه ده‌که‌م، قەرەیڵانیش ده‌پرسێ:
"ئایا ئیراده‌یه‌کی سیاسی به‌دی ناکرێ؟... ئایا بۆشایی سیاسی هه‌یه؟... سه‌رۆک وه‌زیرانی ساڵی ٢٠٠٥ له کوێیه؟"
"ئێمه‌ش به‌داخه‌وه‌ین بۆ شه‌هیدبوونی ئه‌و ده سه‌ربازه"
له‌قەرەیڵانم پرسی:
ئاگربه‌ستێکی یه‌کلایه‌نه‌تان ڕاگه‌یاند و ئاشکراتان کرد که چالاکی ئه‌نجام ناده‌ن و تا یه‌کی حوزه‌یران ئه‌م ئاگربه‌سته درێژ ده‌که‌نه‌وه. ئه‌ی ئه‌و ده سه‌ربازه چین که له‌م ڕۆژانه‌دا له دیاربه‌کرو هه‌کاری له ئه‌نجامی هێرشه‌کانی په‌که‌که‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا؟
یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی وه‌ها بوو:
"ئێمه‌ش به داخه‌وه‌ین."
دوای قەرەیڵان به‌مجۆره به‌رده‌وام بوو:
"ئه‌مه پلانێک نه‌بوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه دارێژرابێ. بڕیاڕێکه له ئاستی هه‌رێمی و به ده‌ستپێشخه‌ری هێزه‌کانی ئه‌وێ پێکهات. ده‌بینن که سه‌ربازه‌کان به ده‌شت وه‌ر بووون و هه‌ست ده‌که‌ن که خه‌ریکی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێکن و بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن ده‌ست ده‌که‌نه‌وه. مین ده‌ته‌قێننه‌وه. ئێمه‌ش به‌داخه‌وه‌ین."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر