حه‌سه‌ن جه‌ماڵ
له‌تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
"سه‌ره‌تا با چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن، که‌س هێرش نه‌کاته سه‌ر ئه‌وی تر!" ئه‌مه بوو قسه‌ی موراد قەرەیڵان... ئایا سه‌قامگیرکردنی هێنده ئه‌سته‌مه؟ له‌پێناو ئه‌مه‌دا پێویسته په‌که‌كه پاشه‌کشێ بکات و له‌گه‌ڵ سوپا نه‌که‌وێته پێکدادانه‌وه. به‌ده‌ردی تاڵه‌بانی ده‌ڵێ "په‌که‌که ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێ به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێویست دوور ناکه‌وێته‌وه. له‌شوێنی وا ده‌مێنێته‌وه که هه‌ر جارناجارێ لەگه‌ڵ سوپا ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بێ." هه‌رچی موراد قەرەیڵانه پێی وایه "ئێمه بڕیاری ڕاگرتنی چالاکییه‌کانمان ده‌ده‌ین و پاشه‌کشێ ده‌که‌ین، به‌ڵام سوپا هه‌روا هێرشمان ده‌کاته سه‌ر. له وه‌ها دۆخێک‌دا ناچارین خۆمان بپارێزین." ئه‌م ڕه‌وشه به‌کوێ ده‌گات؟ گه‌ر به‌کورتی بیبڕینه‌وه: پێویسته هه‌ر دوو لا بوه‌ستن! قامکیان له‌سه‌ر ماشه‌کان لابه‌رن.
هه‌ولێر
بناری چیای قه‌ندیل... شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردو پاش وتوێژی چوار کاتژمێریمان لەگەڵ که‌سی ژماره یه‌کی په‌که‌که موراد قەرەیڵان به‌سه‌ر چیا سه‌رسه‌وز و به‌ناو دارستانه‌کاندا به‌ره‌و خوار بووینه‌وه.
خوڕه‌و هاژه‌ی جۆباره‌کان ده‌بیسترا.
کوڕان و کچانی په‌که‌که به ده‌وروبه‌رماندا تێده‌په‌ڕن و به‌مه‌راقه‌وه لێمان ده‌ڕوانن...
له‌م نێوانه‌دا ده‌وه‌ستین و ڕێگه به کامیۆنێک ده‌ده‌ین تێپه‌ڕ بێ. له‌پاش کامیۆنه‌که‌وه پانزه ـ بیست کچێکی په‌که‌که‌یی ده‌بینین که گۆرانی ده‌ڵێن.
هه‌ندێکیان ده‌ستمان بۆ ڕاده‌وه‌شێنن. به‌مجۆره ده‌ڕۆن و له‌ناو چیاکان‌دا ون ده‌بن.
نامیق دورکان کامێراکه‌ی ئاماده ده‌کا، به‌ڵام وێنه‌کێشان قه‌ده‌غه‌یه. داخی خۆی ده‌رده‌بڕی و ده‌ڵێ "ده‌ی کاکه، لێگه‌ڕابای وێنه‌ی ئه‌م کامیۆنه‌م گرتبا و به‌گه‌وره‌یی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا بڵاومان ده‌کرده‌وه."
ئه‌و گه‌نجه‌ی له (سامسون)ه‌وه ڕوی له‌قه‌ندیل کردبوو
له‌شوێنێک ده‌وه‌ستین.
له‌سه‌ر سنوری هه‌رێمی په‌که‌که....
ئه‌و دو قاچاغچیه له‌وێن که به‌یانی زو له ڕانیه‌وه هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌شاخ بمانبه‌نه‌وه. له‌قه‌راغ ئاوێکی به‌خوڕ حه‌وت هه‌شت په‌که‌که‌یی بۆ خاتر خواستن ڕیزیان به‌ستووه.
یه‌کێکیان زۆر گه‌نجه، هێشتا مووی ڕدێنی ده‌رنه‌که‌وتوه. کڵاشینکۆفه‌که‌ی به شانی خۆێه‌وه هه‌ڵواسیوه که شتێک له خۆی بچوکتره. له‌سامسون، له‌قۆناغی دواناوه‌ندی وازی له خوێندن هێناوه و ڕووی کردۆته شاخ... یه‌کێکی تریان له (کۆنیا)وه هاتووه.
به ناو شاخ و داخه‌کاندا ده‌ڕۆین.
ده‌پرسێ "با هه‌موو ڕۆژێک ئه‌و شاخانه بۆردومان بکه‌ن، چی ڕوو ده‌دات؟" که ئه‌م دێڕانه ده‌نوسم قسه‌کانی سه‌رئه‌رکانی پێشوو، ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین "یه‌شار بویوک ئانیت"م له ئه‌نته‌رنێت به‌رچاو ده‌که‌وێ که له‌به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی سی و دوهه‌مین ڕۆژ گوتبووی "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌مو هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیاش بڕۆن، قه‌ندیلیان بۆ خاوێن ناکرێته‌وه."
ئایا ئه‌ردۆگان مێزه‌که ده‌کوتێ؟
له‌کاتێکدا جیبی قاچاغچیه‌کان هه‌ڵته‌ك هه‌ڵته‌ك ڕێگه‌ی ده‌بڕی، ئه‌م پرسیارانه یه‌که یه‌که هوروژم بۆ مێشکم دێنن.
ئایا په‌که‌که‌ش ده‌گۆڕدرێ؟
ئایا ده‌کرێ بڕوا به په‌که‌که بهێنرێ؟
هه‌لی ئاشتی ڕه‌خساوه؟
چه‌که‌کان بێده‌نگ ده‌کرێن؟
ته‌یپ ئه‌ردۆگان، سوپا....
بۆخۆم له‌خۆم ده‌پرسم:
"له‌تورکیا هه‌مو شته‌کان ده‌گۆڕدرێن، ته‌نانه‌ت په‌که‌که‌ش ده‌گۆڕدرێ، ئایا ئه‌وه ته‌نها ده‌وڵه‌ته گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت؟"
له‌ڕاستیدا نا، له‌ناو ده‌وڵه‌ت، سوپا و حکومه‌تیشدا له‌مێژه جموجوڵ هه‌یه. ئه‌و تێڕوانینه تا دێ بڵاو ده‌بێته‌وه که چیتر به چه‌ک بڕ ناکه‌ین و په‌که‌که به چه‌ک له‌ناو ناچێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌روه‌ها به پێویست ده‌بینرێ که په‌که‌که‌ش کۆتایی به ڕێبازی چه‌ک و توندوتیژی بێنێ...
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش له‌ناو ده‌وڵه‌تدا قاڵب و که‌سایه‌تی وا به‌دی ده‌کرێن که ده‌ربازکردنی ئه‌مانه و به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک پێنگاڤی ڕادیکاڵ ئه‌سته‌م ده‌نوێنێ.
به‌ساڵانه پرسیاره هاوشێوه‌کان دووباره ده‌بنه‌وه:
گه‌لۆ ئیراده‌ی سیاسی هه‌یه؟
بڕیاردانی سیاسی به‌دی ده‌کرێ؟
وه‌ك حیکایه‌تی کوێره‌ماره‌که....
هه‌موان ده‌پرسن:
ئایا سوپا قایل ده‌بێ؟
پرسیار و پرس ئا لێره له‌دایک ده‌بن.
به‌ڵام دو پرسیاری تر گرنگ هه‌یه:
یه‌که‌م، سیاسیه‌کان به‌نیازن؟
دوهه‌م، ئایا چاوگه و ئیلهامێک له ئارا دایه؟
کاتێک له‌قه‌ندیل ده‌هاتینه خوار ئه‌مه‌م به خه‌یاڵدا هات، ئایا ته‌یپ ئه‌ردۆگان ئه‌گه‌ر بزانێ کێشه‌کان له کوێ گیریان کردوه، به‌پێداگرییه‌وه مێزه‌که‌ی به‌رده‌می ده‌کوتێ و پڕۆفایلی سه‌رۆکێکی پێشه‌نگ پێشکه‌ش ده‌کات؟
ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه
"سه‌ره‌تا با چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن، که‌س هێرش نه‌کاته سه‌ر که‌سێکی تر"
وا ده‌ڵێ موراد قەرەیڵان....
ئایا جێبه‌جێکردنی زۆر مه‌حاڵه؟ له‌پێناو ئه‌مه‌دا پێویسته په‌که‌که له‌مه‌یدانه‌کەدا نه‌مێنێ و له‌و شوێنانه پاشه‌کشه بکات که ده‌زانێ لەگەڵ سوپا ڕوبه‌ڕو ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه خاڵێکی گرنگه.
ئۆکتۆبه‌ری ٢٠٠٧ سه‌رۆککۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌غدا پێمی گوت "په‌که‌که ئاگربه‌ستی باش ڕاده‌گه‌یه‌نێ به‌ڵام به گوێره‌ی پێویست پاشه‌كشێ ناکات. له‌شوێنی وا جێگیر ده‌بێت که هه‌ر جارناجارێ ده‌سته‌ویه‌خه‌ی سوپا ده‌بێته‌وه." له‌مباره‌وه موراد قەرەیڵان ڕه‌خنه له‌سوپا ده‌گرێ "ئێمه بڕیاری ڕاوه‌ستاندنی چالاکییه‌کانمان ده‌ده‌ین و پاشه‌کشێ ده‌که‌ین، به‌ڵام سوپا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ له سه‌ر هێرشه‌کانی. له‌وه‌ها دۆخێک‌دا ناچارین خۆمان بپارێزین"
له‌ڕه‌وشێکی ئاوادا پێویسته چی بکرێت؟
گه‌ر به‌کورتی بیبڕینه‌وه؛
پێویسته هه‌ر دووک لا بوه‌ستن!
قامکیان له‌سه‌ر ماشه‌کان لابه‌رن.
ئه‌م مژاره به‌هاری ساڵی ١٩٩٣ش لەگەڵ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی په‌که‌که له‌ڕۆژه‌ڤدا بوو. ئه‌و کات دیمیرێل له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆک وه‌زیران به منی گوت:
"کابرا ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندوه، ته‌نانه‌ت ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ک دابنێن، به‌ڵام به تانک و تۆپ ده‌چینه سه‌ریان. پێویسته باش بیر بکه‌ینه‌وه."(*)
مانگی ئاوریلی ١٩٩٣ جه‌لال تاڵه‌بانی پاش ئه‌وه‌ی له شام چاوی به عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان که‌وتبوو، به‌په‌یامێکی ئاواوە هاتبووه ئه‌نقه‌ره:
ده‌بێ سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌کانی تورک له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ست خۆیان بگونجێنن؛ ئه‌گه‌ر شتێک له‌گۆڕێیه به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی به‌هار، پێویسته بوه‌ستێنرێ؛ له‌داهاتودا لێبوردنێکی گشتی ڕابگه‌یه‌نرێ، له‌پێناو چاره‌سه‌ری سیاسیانه چه‌ندین که‌ناڵی جۆراوجۆری دیالۆگ بکرێنه‌وه...(**)
ساڵی ١٩٩٣ ئۆجه‌لان ئه‌م په‌یامه‌ی دا.
نێوه‌ڕاستی مانگی ئاوریلی ١٩٩٣ له‌چاوپێکه‌وتنێکمدا له ده‌ربه‌ندی به‌قاع، ئۆجه‌لان په‌یامێکی هاوشێوه‌ی پێدام. دروست له‌و سات و ئانه‌دا، له ناوچه‌ی بینگۆل ٣٣ که‌س شه‌هید بوون که هێشتاش چۆنیه‌تی ڕوداوه‌که ڕون نه‌بۆته‌وه ـ به‌ڵام به گشتی ددان به‌وه داده‌نرێ که کرده‌وه‌که له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه ئه‌نجام دراوه. به‌مجۆره ئاگربه‌سته‌که هه‌ڵوه‌شایه‌وه، هه‌ر له‌و کاتانه‌شدا سه‌رۆک کۆمار ئۆزال مرد: له‌باشوری ڕۆژهه‌ڵات گۆمی خوێن دروست بوو: به‌داخه‌وه ده‌وروبه‌ری ١٧ هه‌زار تاوانی بکه‌ری نادیار ڕوویان دا و ناوچه‌که بێمافی گه‌وره و سوسورلوک و ته‌نانه‌ت ئه‌رگه‌نه‌کۆنی به خۆیه‌وه بینی.
ئیراده هه‌بێ، چه‌که‌کان بێده‌نگ ده‌بن
له‌وتوێژه‌که‌ی قه‌ندیلماندا موراد قەرەیڵان چه‌ند جار ئاماژه‌ی به‌و ده‌رفه‌تانه کرد که له‌پێناو ئاشتیدا له کیس چون و ئاگربه‌ستی ساڵی ١٩٩٣ی هێنایه‌وه یاد.
١٦ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاته‌دا تێپه‌ڕیوه....
ئۆجه‌لان قۆڵبه‌ست کراو ئێستا له ئیمرالییه.
به‌ڵام په‌که‌که له‌ناو نه‌چوو و هێشتاش له سه‌ر چیاکان درێژه به‌مانه‌وه‌ی خۆی ده‌دا.
به‌ڵام پێموایه ده‌یانه‌وێ دابه‌زن و جارێکی تر ده‌کرێ ده‌رفه‌تێکی ئاشتی بێته ئاراوه. له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م وه‌ڵامه‌کانی قەرەیڵان و ئه‌و په‌یامانه‌ی هه‌وڵیدا بیانگه‌یه‌نێته ئه‌نقه‌ره، نیشانه‌ی دابه‌زین له‌قه‌ندیلیان پێوه بوو.
له‌گه‌ڵ ساڵی ١٩٩٣ لێکچونیان هه‌یه.
ئایا به‌ڕاستی چه‌که‌کان بێده‌نگ ده‌کرێن؟
تۆ بڵێی ئاژاوه‌گێڕی دروست نه‌بێ؟
زۆر دوور نه‌ڕۆین، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش له (ماردین) کۆکوژیه‌کی سامناک ئه‌نجامدرا، جه‌رده‌وانه‌کان دانیان به‌وه دانا هێرشه خۆیناوییه‌که‌یان جۆرێک داڕشتوه که په‌که‌که تێوه بگلێ.
باشه، هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌بێ چی بێ؟
بێده‌نگ کردنی چه‌که‌کان...
هێنده ئه‌سته‌مه؟
ئه‌گه‌ر هه‌ردولا ده‌ستیان له‌سه‌ر ماشه‌ی تفه‌نگه‌کان هه‌ڵگرن، چه‌که‌کان بێده‌نگ ده‌کرێن.
خاڵی گرنگ لێره‌دا ئیراده و بڕیاردانه.
ئه‌مانه هه‌بن، چه‌که‌کان بێده‌نگ ده‌بن.
وا دیاره، له ناو هه‌ر دو لادا، که‌سانی لاگری شه‌ڕ هه‌ن. پێویسته له‌به‌رامبه‌ر ئاژاوه‌گێڕی ئه‌واندا وشیاری هه‌بێ، له قۆناغێکی ئاوادا، ئه‌مه خاڵی هه‌ره هه‌ستیاره.
به‌ڵێ، ده‌بێ ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێ.
په‌که‌که زیاتر پاشه‌کشێ بکا.
سوپاش هێرشیان نه‌کاته سه‌ر!
پوخته‌ی مه‌به‌ست:
ده‌ست له‌سه‌ر ماشه ئاماده نه‌بن!
موراد قەرەیڵان له‌قه‌ندیل به‌منی گوت "به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان زستانێکی ئاراممان به‌سه‌ر برد که ئه‌مه له ٢٥ ساڵی ڕابردوودا نمونه‌ی نه‌بووه، که‌واته سوپاش ده‌توانێ چاوه‌ڕێ بمێنێته‌وه."
ئایا له‌م پێناوه‌دا، پێویسته ئه‌نقه‌ره ئیراده‌ی سیاسی له‌خۆی نیشان بدات؟ به‌گوێره‌ی ئه‌و زستانه‌ی ئارامه‌ی له بیست و پێنج ساڵی ڕابردودا هه‌مانبووە، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی چاوه‌ڕێکردنی سوپا، ئیتر بۆچی ئه‌م قۆناغه درێژ بێته‌وه؟
به‌ڵێ بۆچی؟
ئه‌گه‌ر چه‌که‌کان نه‌ته‌قێن و ئاگربه‌ستێک دروست بێ، ده‌شێ له‌م نێوانه‌دا کۆمه‌ڵه میکانیزمی تر بکه‌ونه گه‌ڕ، له‌وانه‌یه قۆناغی دیالۆگ ده‌ست پێ بکا....
——————————————-
* حه‌سه‌ن جه‌ماڵ، کورده‌کان، زنجیره کتێبی دۆغان، ٢٠٠٣، ل ٦٤.
** هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل ٦٦.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر