له تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
بۆچی ئه‌حمه‌د تورک؟
خه‌ریک بوو که‌شێکی جیاواز بخوڵقێ، ئاماده‌کارییه‌کان به‌رده‌وام بوون له‌پێناو میواندارێتی کردن له نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م کورده‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و پێشبینی ده‌کرا چاره‌سه‌رییه‌کی به‌رفراوان بۆ پرسی کورد بدۆزرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئومێد ده‌کرا ڕێگه خۆش بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌که‌که واز له چه‌ک بێنێ. له‌ناکاو هه‌ڵمه‌تێکی قۆڵبه‌ستکردن له‌ناو ده‌ته‌په‌دا ده‌ستی پێ‌کرد. ٥١ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ته‌په ده‌ستگیر کران، به‌ڵام ڕووداوی هه‌ره سه‌رنجڕاکێش، دوابه‌دوای ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هاته ئاراوه. پۆلیسێکی سه‌ر به تیمی تایبه‌ت، پاش ئه‌وه‌ی مناڵێکی چوارده ساڵانه‌ی گرت که له‌گه‌ڵ گروپێکی بچووکی مناڵاندا له چۆله‌وانییه‌ک خۆپیشاندانی ئه‌نجام ده‌دا، به قۆنداغه تفه‌نگ وه‌رگه‌ڕایه سه‌رو گوێلاکی و پاشان مناڵه‌که‌ی دایه به‌ر شه‌ق. ده‌تگوت که‌سێک به‌تایبه‌ت ده‌یه‌وێ دینامیت له‌ناو پێڤاژۆی ئاشتیدا بته‌قێنێته‌وه. له‌مباره‌وه بۆچونی هاوسه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگەی دیموکراتیک ئه‌حمه‌د تورکمان وه‌رگرت. ته‌وه‌ری پرسیاره‌کانی تریشمان بریتی بوون له؛ داهاتووی ئه‌و کۆنفرانسه‌ی کورده‌کان له هه‌ولێر که بارزانی میواندارێتی ده‌کات، ئایا ده‌ته‌په به‌شداری کۆنفرانسه‌که ده‌بێت یاخود نا؟ گه‌لۆ په‌که‌که بانگهێشت کراوه یان نا؟ جارێکی تر چۆن قۆناغی توندوتیژی تێده‌په‌ڕێنرێت؟ له‌پێناو ئارام بوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌دا، ئایا هه‌نگاوی دوولایه‌نه ده‌نرێت؟
***
نه‌شه دوزه‌ل: ئۆپه‌راسیۆنێکی گه‌وره دژی به‌رێوه‌به‌رانی ده‌ته‌په ئه‌نجام ده‌درێت. ڕاتان چییه سه‌باره‌ت به کاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه؟
ئه‌حمه‌د تورک: پاش سه‌رکه‌وتنی پارتی کۆمه‌ڵگەی دیموکراتیک له هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمییه‌کاندا، ئێمه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌مان دابووه پێش چاو که له ناو تورکیادا ڕووداوی جیاواز دێنه گۆڕێ. پێمان وا بوو یان ئه‌و ده‌نگه زۆره‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه بۆیان داناقورتێ و بارودۆخه‌که دژوار ده‌بێ یان ئه‌وه‌تا دان به پشتگیریکردنی ده‌ته‌په له‌لایه‌ن گه‌له‌وه داده‌نێن و لۆژێکی چاره‌سه‌ری دیموکراسییانه‌ی کێشه‌ی کورد پته‌و ده‌بێ. حاڵه‌تی یه‌که‌م ڕووی دا. پاش ئه‌وه‌ی ده‌ته‌په له هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمیه‌کانی ٢٩ی مارسدا، له‌ناو ئه‌و جوگرافیایه‌ی کورد لێی نیشته‌جێیه، ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی دوو قات زیاتر کرد و بوو به یه‌که‌م حزب و ٩٩ شاره‌وانی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌مه‌یان بۆ هه‌رس نه‌کراو ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستی پێ‌کرد.
کێ بوون ئه‌وانه‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان بۆ هه‌رس نه‌کرا؟
له سه‌روی هه‌مویانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. به‌ڵام بێگومان ئه‌مه ئۆپه‌راسیۆنێک نییه ته‌نها له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌نجام درابێ. سیاسه‌ت له‌تورکیا له‌ژێر سێبه‌ری ڕاسپارده‌کاره‌کان دایه. که باس دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد، پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان و ئه‌و تاقمه‌ی سیاسه‌تیان خستۆته ژێر ڕکێفی ڕاسپاره‌کانیانه‌وه، له‌سه‌ر چاره‌سه‌رنه‌کردنی مه‌سه‌له‌که له‌ڕێگه‌ی دیموکراسی و ئاشتیانه یه‌کده‌گرن و سیاسه‌تی هه‌شتا ساڵی ڕابردوو په‌یڕه‌و ده‌که‌ن که چاره‌سه‌رنه‌کردنی کردۆته بنه‌ما. دیاره ده‌زانین که ئاکه‌په له‌ئه‌نجامی وه‌ها ڕێککه‌وتنێکدا دانه‌خرا.
یانی پێتان وایه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی دژ به به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌ته‌په ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمییه‌کانه؟
ئه‌مه هۆکاری یه‌که‌مه. هۆکاری دووهه‌م لێدوانی په‌که‌که بوو دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان. په‌که‌که ڕایگه‌یاند "گه‌لی کورد له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پشتگیری دایه ده‌ته‌په. ئێمه ئه‌م پشتگیرییه به‌رز ده‌نرخێنین و بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه له‌بار بکه‌ین بۆ چاره‌سه‌ریی ئاشتییانه، تا یه‌کی ژوئه‌ن ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نین." په‌یامی ئه‌وه‌شیان دا ئه‌گه‌ر پێشهاتی ئه‌رێنێ بێته ئاراوه ئه‌وا ماوه‌که‌ی درێژ ده‌که‌نه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌نده و به‌س. ئه‌وانه‌ی بژیویان له‌چاره‌سه‌رنه‌کردن دایه و هه‌روه‌ها خوداکانی شه‌ڕ گومانیان لا دروست بوو. چونکه ده‌زانن ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد له ڕێگه‌ی دیموکراسییه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت، ڕه‌وتی ئه‌ندامێتی تورکیا له‌ناو یه‌کێتی ئه‌وروپادا خێراتر ده‌چێته پێش و ئه‌وان هێزی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. دژبه‌ره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که به‌ڕێگه‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر نه‌بێ، که‌وتنه خۆ. دیاره به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه هۆکارێکی دیکه‌شی هه‌یه.
ئه‌ویان چییه؟
ئه‌گه‌ری زاڵبوونی ئاشتییه به‌سه‌ر ئه‌و جوگرافیایه‌ی کورد تیایدا ده‌ژی. له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، کورد له‌ناو چوار پارچه‌ی تورکیا، ئێران، سوریا و عێراقدا ده‌ژین. سیاسه‌تمه‌داره کورده‌کانی هه‌ر چوار پارچه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون له ناو ئه‌و جوگرافیایه قۆناغی ئاشتی ده‌ست پێبکه‌ن و بڕیارێک بده‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی داخوازییه دیموکراتیه‌کانی کورد چی بێت. ده‌وڵه‌ت به بینینی ئه‌مانه بێزار بوو و بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م سه‌رجه‌م ئه‌م پێشکه‌وتنانهدا ببێته ئاسته‌نگ، هێرشی کرده سه‌ر ده‌ته‌په.
ئایا په‌که‌که له‌به‌ر ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه ئاگربه‌ستی شکاند. به بڕوای ئێوه شکاندنی ئاگربه‌ست بڕیارێکی له‌جێدا بوو؟
په‌که‌که ئاگربه‌ستی نه‌شکاندووه. پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو به‌یاننامه‌یه‌کی تازه‌ی بڵاو کرده‌وه و ئاشکرای کرد "هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌ی کورد نیه‌تێکی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵام ئێمه زێده‌باری ئه‌مه‌ش تا ١ی ژوئه‌ن پێداگرین له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌مان".
ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به‌رده‌وام بن و په‌که‌که دوای یه‌کی ژوئه‌ن ئاگربه‌سته‌که بشکێنێ، به بڕوای ئێوه بڕیارێکی دروست ده‌بێت؟
هیوادارین ئاگربه‌سته‌که به‌رده‌وام بێ. کێشه‌ی کورد به چه‌ک چاره‌سه‌ر نابێ به‌ڵکه له ڕێگه‌ی دیموکراسییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. ئێمه هیچکات نه‌مانویستووه سه‌ر له‌نوێ چه‌که‌کان بکه‌ونه ڕۆژه‌ڤه‌وه. ده‌زانین چه‌ک ئازار‌و گریانی به دواوه‌یه. به‌ڵام ده‌بێ ڕیئالیست بین. سه‌قامگیرکردنی ئاشتی، ئیراده‌ی سیاسی و بڕیاردانی پێویسته. ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌کی سیاسیی ئاشتی ویست و ئاشتی بڕوا له ئارادا نه‌بێت، کێشه‌که یه‌کلایه‌نه چاره‌سه‌ر نابێت. ئیتر پێویسته ده‌وڵه‌ت بکه‌وێته ناو قۆناغێکه‌وه که وه‌ڵامی ئه‌رێنی ئه‌م داواکارییانه بداته‌وه. هیچ مرۆڤێکی ژیر نابێ له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی قۆناغێکی چه‌کدارانه‌دا ڕۆڵ ببینێ. ئێمه له‌مڕووه به‌په‌رۆشین و هاوار ده‌که‌ین "با پێکه‌وه دابنیشین و کێشه‌که له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین."
له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌که، کام لایه‌ن پێویسته له‌گه‌ڵ یه‌كتری دابنیشن؟
ئه‌م کێشه‌یه چه‌ندین لایه‌نی هه‌یه. ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ئۆرگانی جێبه‌جێکه‌ر بێ و له‌ئه‌نجامی ویستی گه‌لدا هاتبێته سه‌ر کار، ئێمه ئه‌و به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرین و داواکانمانی پێشکه‌ش ده‌که‌ین. به‌ڵام له‌نێوان ئێمه و حکومه‌تدا هیچ دیالۆگێک له‌گۆڕێ نییه.
وه‌کو ده‌ته‌په چاوپێکه‌وتنتان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئاکه‌په یاخود سه‌رۆک وه‌زیراندا ئه‌نجام داوه؟
ئێمه له‌به‌رامبه‌ر خۆماندا حکومه‌ت نابینین. داوای چاوپێکه‌وتنمان کردووه به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه.
چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له داهاتوویه‌کی نزیکدا له هه‌ولێر کۆنفرانسی کورد ببه‌سترێ. ئایا ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه، ئاسته‌نگی ده‌خەنە به‌رده‌م کۆنفرانسی کورد؟
نابێته ئاسته‌نگ. ئه‌وه‌ی گرنگه کورده‌کان سوورن له‌سه‌ر به‌ستنی کۆنفرانسێکی هاوبه‌ش. ئێمه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵمه‌تی قۆڵبه‌ستکردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌ته‌په، درێژه به‌سیاسه‌ت و خه‌باتمان ده‌ده‌ین له‌پێناو په‌ره‌پێدانی قۆناغی ئاشتی و جێگیرکردنی که‌شوهه‌وای ئاشتی. له‌م تێکۆشانه‌دا، بێگومان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گوشارانه‌ی له‌سه‌رمان په‌یڕه‌و ده‌کرێ، پاشه‌کشێ ناکه‌ین. با پێیان وا نه‌بێ به به‌ندکردنی ٥٠ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ته‌په، ئه‌و حزبه فه‌شه‌ل دێنێ. ئه‌م حزبه ته‌واو نابێ. له‌به‌رامبه‌ر گیراوه‌کاندا، کاردانه‌وه‌مان چالاکی و ڕوونکردنه‌وه ده‌بێ.
بانگه‌شه ده‌کرێ ئه‌و ده‌ته‌په‌ییانه‌ی خراونه‌ته ژێر چاودێری و قۆڵبه‌ست کراون، په‌یوه‌ندییان به په‌که‌که‌وه هه‌یه. سه‌باره‌ت به‌م بانگه‌شانه هیچ زانیارییه‌کتان هه‌یه؟
هه‌تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش هه‌ر کوردێک داوای ناسنامه، فه‌رهه‌نگ و زمانی خۆی کردبێ، به په‌که‌که‌یی له‌قه‌ڵه‌م دراوه. داواکاری کورد بۆ ناسنامه و فه‌رهه‌نگ و زمانی وه‌ک خیانه‌ت، نه‌ته‌وه‌په‌رستی ئه‌تنیکی و پارچه‌کردنی نیشتیمان حسابی بۆ کراوه. له‌ڕاستیدا ده‌وڵه‌ت به‌کورتی ئه‌مه‌مان پێ ده‌ڵێ "یان بێده‌نگ بن یان وه‌ک په‌که‌که چاوتان لێده‌که‌م و هه‌ر وه‌ک ئه‌ویش هه‌ڵسوکه‌وتتان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م."
ئه‌گه‌ر گیراوه به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی ده‌ته‌په، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا ئاشکرا بێ، دیسان ڕه‌خنه له‌م هه‌ڵمه‌تی قۆڵبه‌ستکردنه ده‌گرن؟
پرسیارێکی بێمانایه. ئه‌و مرۆڤانه که‌سانێکن له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی (HEP) و (DEP)وه له‌ناو سیاسه‌ت دان. چه‌کیان هه‌ڵنه‌گرتووه و هه‌رگیز نه‌چونه‌ته شاخ. چونکه ڕامان و ڕاستی کۆمه‌ڵگە دێننه زمان، ده‌ستگیر ده‌کرێن. بۆ نموونه من که ده‌ڵێم ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی په‌که‌که هه‌تا یه‌کی ژوئه‌ن بڕیارێکی پۆزه‌تیڤه، له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌م ڕسته‌یه‌وه سبه‌ینێ له دژم سکاڵایه‌ک تۆمار بکرێ و به تاوانی په‌که‌كه‌یی بوون دادگایی بکرێم.
بۆچی؟
هه‌ڤاڵه به‌ندکراوه‌کانیشمان جیاواز له‌مه شتێکیان نه‌وتووه. ئه‌وانیش وه‌ک من بۆچوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن. تێده‌کۆشن له‌پێناو ڕێگه هه‌موارکردن بۆ سیاسه‌تێکی دیموکراتییانه. به‌دڵیان بێ یاخود نا، په‌که‌که ڕاستیه‌که. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ته‌په له‌هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمییه‌کاندا به‌هێز بێ، په‌که‌که گوتی "بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به پێڤاژۆی ئاشتی بدات پێویسته شانس بدرێته ده‌ته‌په که له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پشتگیری کراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه تا یه‌کی ژوئه‌ن ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نین." ئه‌مه بڕیارێکی گرنگ بوو. شانسێکی وه‌ها له‌دایک بوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ڕێک به‌پێچه‌وانه‌وه جووڵایه‌وه. به‌ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن هه‌وڵی دا ئه‌م بڕیاره ڕابگرێ.
جارێکیان به منتان گوت "بناغه‌ی ئێمه و په‌که‌که هه‌ر یه‌که." ئایا ده‌شێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بناغه‌یه هه‌ندێک له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌ته‌په په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا هه‌بێ؟
پێویسته به‌وردی ڕووداوه‌کانی جیهان بخوێنینه‌وه. با وای دابنێین، له‌پێناو ئاشتیدا هه‌نگاومان به‌رز کرده‌وه‌و وه‌کوو ده‌ته‌په له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت چاوپێکه‌وتنمان ئه‌نجام دا، ئایا دوای چاوپێکه‌وتنه‌کان ده‌وڵه‌ت پرسیاری ئه‌وه‌مان لێده‌کا "باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌م ئه‌نجام دا، په‌که‌که چه‌ک داده‌نێ؟" ده‌پرسێ. که‌واته په‌که‌که ڕاستیه‌که و له‌م نێوانه‌دا ڕۆڵێکی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌ستنیشانکردنی ئه‌م ڕۆڵه وه‌ک په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا تاوتوێی بکه‌ن، ئه‌وا هیچ ده‌رئه‌نجامێک ده‌سته‌به‌ر ناکه‌ن. ئێوه ناچارن ئه‌وه بده‌نه به‌رچاوی خۆتان که بزانن ئایا په‌که‌که دان به‌و پڕۆژه و سیاسه‌تانه داده‌نێت که له پێناو ئاشتیدا ده‌خرێنه ڕوو.
بوونی ڕێکخراوێکی چه‌کدار ـ جا هه‌ر ڕێکخراوێک بێت ـ به‌گوێره‌ی یاسا تاوانه. ئه‌مه له‌گشت دنیادا به‌مجۆره‌یه. ئێوه وه‌ک په‌رله‌مانتارێک قه‌بوڵ ده‌که‌ن که بوونی هه‌ر جۆره ڕێکخراوێکی چه‌کداری تاوانه؟
پێویسته هه‌ندێک زیاتر ده‌سته‌واژه‌ی تیرۆر شی بکه‌ینه‌وه. ده‌بێ ئه‌لقاعیده و حه‌ماس ڕاڤه‌ی دروستیان بۆ بکرێت و په‌که‌که‌ش هه‌روا. هه‌روەها ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی دروستمان بۆ حزبه‌که‌ی ماندێلا‌و ڕێکخراوی پێشووی ڕزگاریبه‌خشی فه‌له‌ستین هه‌بێت.
چۆن خوێندنه‌وه‌یه‌ک؟
ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن گه‌له‌وه داڵده ده‌درێت و له‌پێناو به‌دیهێنانی داواکانی خه‌ڵک چالاکی ئه‌نجام ده‌دات، ده‌بێ پێگه‌یه‌کی جیاوازی پێ بدرێت. چونکه ئه‌و له ڕوانگه‌ی هه‌ندێکیانه‌وه تیرۆریسته، به‌ڵام خۆ هه‌ندێک که‌سی تر به‌و چاوه‌وه لێی ناڕوانن. ده‌بێ ئه‌م ڕاستیه ببینین. وه‌ک ده‌زانین حه‌ماسیش ڕێکخراوێکی چه‌کداره، به‌ڵام سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆگان ده‌چێ چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یه‌وێ ڕۆڵیان هه‌بێ له‌پڕۆسه‌ی ئاشتیدا. ماندێلاش خرایه ناو زیندانه‌وه، وه‌کو تیرۆریستێک سزا درا وه‌لێ پاش ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌که گۆڕاو له‌باشوری ئه‌فریقا زه‌مینه‌ی دیالۆگ ڕه‌خسا، چیتر به ماندێلایان نه‌گوت تیرۆریست. خه‌ڵاتی ئاشتی وه‌رگرت، به‌ڵام ئایا ڕێکخراوه‌که‌ی ئه‌ویش له‌رابردوودا، چه‌کی به‌کار نه‌هێنابوو؟
چونکه ماندێلا و ئۆجه‌لانت به‌یه‌ک شوبهاندبوو، ده‌رهه‌ق به‌ئێوه لێپرسینه‌وه‌یه‌ک ده‌ستی پێ‌کرد...
من قۆناغه‌کان به‌یه‌که‌وه به‌راورد ده‌که‌م. ئه‌گینا که‌س به که‌س ناشوبهێنم. که‌سیش پێویستی به‌وه نییه به‌که‌سێکی تری بچوێنی. به‌ڵام قۆناغه مێژوییه‌کان به‌مجۆره ده‌چنه پێش. ده‌رفه‌تێک ده‌ره‌خسێ و چاوپێکه‌وتن دێته ئاراوه. ده‌توانین ڕێکخراوی (IRA) به‌نموونه بێنینه‌وه.
یانی پێتان وایه دواجار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لانیشدا چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێ؟
ئۆجه‌لان داخوازییه‌کی وه‌های نییه. ئۆجه‌لان ناڵێ "گه‌ر له‌گه‌ڵ من دانه‌نیشن، نابێ". ئه‌و ده‌ڵێ "بڕوام به‌ئاشتی هه‌یه، ئاشتیم ده‌وێ. ئیتر کێشه‌کان به‌چه‌ک چاره‌سه‌ر نابن. بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌پاندنی ئاشتیدا یارمه‌تیده‌ر بم، چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن." له‌پێناو ئاشتیدا ئادره‌سی کورد، ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و ده‌ته‌په نیشان ده‌دات.
ده‌ته‌په بانگهێشتی کۆنفرانسی کورد کراوه له هه‌ولێر؟
بێگومان... له‌و کاته‌وه‌ی ئه‌م فیکره هاتۆته ئاراوه، کۆمه‌ڵێ چاوپێکه‌وتنمان هه‌بووه. ئێمه گوتومانه "پێویسته هه‌مو کورده‌کان به‌شداری له‌م کۆنفرانسه‌دا بکه‌ن. ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نێک به‌شدار نه‌بێ، که‌موکوڕییه."
به په‌که‌که‌شه‌وه؟
بێگومان. پێویسته هه‌موو لایه‌نێک به‌شدار بێ. دواجار ئه‌وه‌ی چه‌کداره، ئه‌وانن. ئه‌وان جێگه‌ی مشتومڕن. ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ده‌گیرێنه به‌ر و هه‌روه‌ها ئه‌و پێشهاتانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن، په‌یوه‌ندیی به ئه‌وانه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بخرێنه ده‌ره‌وه، کۆنفرانسه‌که چ واتایه‌کی ده‌بێت؟
ئایا په‌که‌که بانگهێشتی کۆنفرانس کراوه، له‌مباره هیچ زانیاریه‌کتان هه‌یه؟
نازانم. کۆنفرانس هێشتا له‌ئاستی گفتوگۆ دایه.
ئه‌گه‌ر په‌که‌که بانگهێشت نه‌کرێت، ده‌ته‌په به‌شداری کۆنفرانسه‌که ده‌بێ؟
ئێمه به‌گوێره‌ی جدی بوونی کۆنفرانسه‌که هه‌ڵوێستمان ده‌بێ و چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین بزانین پێکهاتەکانی کۆنفرانسه‌که چۆن ده‌بێت و تا چ ڕاده‌یه‌ک گرنگی به چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ده‌دات. بۆچی به‌شداری کۆنفرانسێک بین که هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بێ؟ پێویسته کۆنفرانسێک ببه‌سترێ که کۆمه‌ڵێک ده‌رئه‌نجامی هه‌بێ.
ئه‌و کۆنفرانسه‌ی تیایدا په‌که‌که بانگهێشت نه‌كرێ، بێ ئه‌نجام ده‌بێت؟
بێگومان که‌مایه‌سی ده‌بێت.
چاوه‌ڕوانی چ ده‌رئه‌نجامێکن له‌و کۆنفرانسه‌ی ئامانجی چه‌ک کردنی په‌که‌که‌یه؟
ده‌گوترێ "کۆنفرانسه‌که له‌پێناو چه‌کدانانی په‌که‌که‌دا ده‌به‌سترێ". تاڵه‌بانیش وا ده‌ڵێ. گه‌لیش نارازییه له‌وه‌ی داخوازییه‌کانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان گفتوگۆیان له‌سه‌ر نه‌کراوه. چونکه کۆنفرانسێک ته‌نیا له‌به‌ر چه‌کدانان نابه‌سترێ. ئه‌وکات هه‌ر که‌س به‌خۆی ده‌ڵێت خۆ من بۆ چه‌کدانان ڕووم نه‌کردۆته چیا. با ڕوڕاست بین. بێگومان ئامانجی سه‌ره‌کیی ئێمه‌ش دروستبوونی جیهانێکی بێ چه‌که. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک پێشکه‌ش نه‌كرێ که ناسنامه‌ی کورده‌کان، فه‌رهه‌نگ و خوێندن به‌زمانی زگماکی گه‌ره‌نتی بکات، ئه‌وا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فه‌شه‌ل دێنی. گرنگ جێبه‌جێکردن و به‌دیهێنانی داخوازییه‌کانی گه‌لی کورده. ئه‌مه، گه‌ر ئه‌مڕو و سبه‌ینێش نه‌بێت، پێویسته بناغه‌یه‌کی بۆ ئاماده بکرێت. له‌مێژوی جیهاندا زۆر نمونه‌ی هاوشێوه به‌دی ده‌کرێ. بۆ میناک ده‌توانین ئاماژه به ئه‌فریقای باشور بکه‌ین. له‌وێ کێشه‌کان چۆن چاره‌سه‌ر بوون، کێ که‌وته جموجوڵ و ئاشتی به چ شێوه‌یه‌ک سه‌قامگیر بوو؟
ئێوه له‌دنیادا کام نمونه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌که‌نه سه‌رمه‌شق؟
هیچ کێشه‌یه‌ک سه‌داسه‌د له یه‌کی تر ناچێ، به‌ڵام دواجار له‌هه‌ر شوێنێکی جیهاندا ئاشتی و چاره‌سه‌ری سه‌قامگیر کرابێ سه‌ره‌تا ئاماده‌کاری بۆ کراوه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان گفتوگۆ کراوه و ئیراده‌یه‌کی ئاشتیانه خوڵقاوه. خاڵی هاوبه‌ش له‌هه‌موویاندا ئه‌وه‌یه که حکومه‌ته‌کان به‌بڕیاری هێنانی ئاشتی و ئیراده‌ی ڕزگارکردنی گه‌ل و وڵات له‌و قه‌یرانه، هاتونه‌ته پێشه‌وه.
تا چه‌ند ئومێده‌وارن به سه‌قامگیربوونی ئاشتی؟
هه‌رگیز به‌ئاشتی هیوابڕاو نه‌بووین و نابین. دیاره تا هیوای ئاشتیمان نه‌پارێزین، ناتوانین سیاسه‌ت بکه‌ین. ئێمه گوتومانه "درێژه به لۆژیکی نکۆڵی و قڕکردن مه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش ئاشتی به‌دی نه‌یه‌ت، بێگومان ڕۆژێک هه‌ر به‌دی دێ. گه‌لی کورد هه‌ر به‌مافه فه‌رهه‌نگیه‌کان و ناسنامه‌که‌ی ده‌گات. له‌ناو چوارچێوه‌ی کۆماری تورکیادا بێگومان که‌شوهه‌وایه‌کی یه‌کسان ده‌خوڵقێ. با هه‌تا زویه کاردانه‌وه دیموکراتیه‌کانمان نیشان بده‌ین." له‌لایه‌کی تره‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دوایی، نیشان ده‌دات هه‌ندێک که‌س پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگی چێ بکه‌ن له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ریی ئاشتییانه.
بۆ ئه‌وه‌ی پرسی کورد له ڕێگه‌ی ئاشتیه‌وه چاره‌سه‌ر بێت، پێویسته چی بکرێ؟
ئێمه له‌مڕوه‌وه زۆر ئاشکرا و ڕونین. مافی ناسنامه‌ی گه‌لی کورد پێویسته له ده‌ستوری سه‌ره‌کییدا بچه‌سپێت. ده‌بێ ده‌ستورێکی نوێ بنوسرێته‌وه و تیایدا ڕۆح و لۆژیکی داننان به‌فره‌چه‌شنیه‌کانی ناو تورکیا وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ک به‌دی بکرێت. ئێمه‌ش هاووڵاتیانی تورکیاین. هاووڵاتیانی تورک خاوه‌نی هه‌ر مافێک بن، ده‌بێ هاووڵاتیانی کوردیش هه‌مان مافیان هه‌بێ. له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ئۆتۆنۆمی دیموکراتیکدا، پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێمی به‌هێز بکرێ و هه‌رێمه‌کان بتوانن به‌گوێره‌ی نیازه ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کانیان بڕیار بده‌ن. خوێندنگای په‌روه‌رده‌ی کوردی بکرێنه‌وه. بۆ نمونه ته‌ڕه‌ته شه‌ش وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ کرانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن...
ئایا وا نییه؟
خۆ کورده‌کان مافی ئه‌وه‌یان نییه به‌رنامه‌کانی ته‌ڕه‌ته شه‌ش ده‌ست نیشان بکه‌ن. له‌مباره‌وه له به‌ریتانیا پرسیارم کرد. له‌وێ سێ میلیۆن گالی ده‌ژین. ئه‌وان ناچارن فێری زمانی گالی بن و له‌خوێندنگاکان به زمانی گالی ده‌رس ده‌خوێنرێت. پێیان گوتین "سیاسه‌تێکی ئه‌وتۆی ئاسیمیلاسیۆنیان له‌سه‌ر په‌یر‌ه‌و کردبووین که ته‌نانه‌ت ٥%مان زمانه‌که‌ی خۆمان نه‌ده‌زانی. به‌ڵام ئێستا ئه‌وانه‌ی گالی ده‌زانن بۆ ٢٠% به‌رز بۆته‌وه. له‌ناو چینی گه‌نجاندا ئه‌و ڕێژه‌یه گه‌یشتۆته ٤٠%." ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، له‌پێناو پێشخستنی فه‌رهه‌نگی گالی و ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه تایبه‌تیانه‌ی به‌زمانی گالی وه‌شان ده‌که‌ن ساڵانه ١٢٠ میلیۆن سترلین ته‌رخان ده‌کات. ئه‌مه واتای په‌ژراندن و پاراستنی گه‌لێک ده‌گه‌یه‌نێ. هه‌رچی ته‌ڕه‌ته شه‌شه پشتگوێ خستنی گه‌لێکه. داواکارییه‌کانی ئێمه‌ش ئه‌وانه‌ن...
ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه پێک بێن، په‌که‌که واز له چه‌که‌کانی دێنێ؟
جیاوازییه‌کی وا له‌نێوان داخوازییه‌کانی ئێمه و ئه‌واندا نییه. داخوازییه‌کان زۆر لێک ده‌چن. ئه‌مانه به گشتی ویست و داخوازییه‌کانی گه‌لی کورده. من ناچارم به‌گوێره‌ی داخوازییه‌کانی گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌م و په‌كه‌که‌ش هه‌روا ناچاره.
به‌ڕای ئێوه په‌که‌که له چ هه‌لومه‌رجێکدا ئاماده‌یه چه‌ک دابنێ؟
پێویسته ده‌وڵه‌ت شه‌فاف و کراوه بێت. کاتێ له چیاکان هاتنه خوار، ئایا ده‌یانخه‌نه سیاچاڵه‌کانه‌وه یان ئه‌و مرۆڤانه ڕوبه‌ڕوی کۆمه‌ڵگە ده‌که‌نه‌وه و له‌پێناو ئه‌واندا زه‌مینه بۆ سیاسه‌تێکی دیموکراتیانه خۆش ده‌که‌ن؟ ئه‌و مژارانه پێویسته ڕاشکاوانه گفتوگۆیان له‌سه‌ر بکرێت.
ئایا جیاوازی بۆچون هه‌یه له‌نێوان بارزانی و ده‌ته‌په‌دا؟
ئێمه سیاسه‌تمه‌داری دوو وڵاتی جیاوازین. هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌ته‌کان به‌گوێره‌ی هه‌ر وڵاتێک ده‌گۆڕدرێ. ئه‌گه‌ر من ئێستا له عێراق بژیم داکۆکی له فیدراسیۆن ده‌که‌م. چونکه کورده‌کانی ئه‌وێ پارچه‌یه‌کن له ئیمپراتۆریای عوسمانلی. بێ ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵ به‌یه‌کتری بکرێن، ده گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان خراون و ئاوێته‌ی یه‌کتری نه‌بوون. به‌ڵام پێکهاته‌ی تورکیا جیاوازه. کورد و تورک شانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ژیانی هاوبه‌ش بدۆمێنن. چونکه له‌ڕاستیدا به هه‌زاران ساڵه پێکه‌وه ده‌ژین. بۆیه ئێمه له‌تورکیا داکۆکی له فیدراسیۆن ناکه‌ین. ئێمه داکۆکی له ده‌سه‌ڵاتداریه‌کی دیموکرات و ئۆتۆنۆم ده‌که‌ین و ده‌مانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی به‌هێز بکرێت.
پێشنیاره‌کانی ده‌ته‌په چین بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی؟
با ئیتر له‌وه بگه‌ین؛ کورده‌کان له تورکیا هه‌وڵی جیابوونه‌وه ناده‌ن. کورد ده‌یانه‌وێ له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتیی کۆماری تورکیادا، له سه‌ر بنه‌مای مافی یه‌کسان کێشه‌که چاره‌سه‌ر بێت. ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌ت به‌و داخوازییه‌ی کورده‌کان بێنن، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که هێنده زه‌حمه‌ت نابێ. چونکه له‌م خاڵه‌دا ئاسته‌نگی به‌دی ده‌کرێ. له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه دامه‌زراوه، لۆژیکی "کورده‌کان پوتانسیه‌لێکی مه‌ترسیدارن" له‌ئارا دایه. ئیتر پێویسته هه‌ندێک که‌س له‌و بۆچوون و ترسه خۆیان ڕزگار بکه‌ن و تێبگه‌ن کورده‌کان نایانه‌وێ جیا ببنه‌وه.
پێتان وایه تا ئاشتیه‌کی ڕه‌ها دروست ده‌بێ، پێویسته ژێستی ئه‌هوه‌نکه‌ره‌وه‌ی دوو لایه‌نه نیشان بدرێت؟
پێویستی به‌مه هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو ئاشتی و چاره‌سه‌ریدا نیازپاکی بخرێته ڕوو، بێگومان ده‌بێ ئه‌م ژێستانه نیشان بدرێن.
باشه په‌که‌که وه‌ک ژێستێک، پاشه‌کشه به میلیتانه چه‌کداره‌کانی ده‌کات بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان؟
بێگومان... ئه‌گه‌ر بزانن سه‌باره‌ت به ڕه‌خساندنی ئاشتی هه‌وڵی جدی له گۆڕێیه و بڕوا به‌وه بێنن ناکه‌ونه ناو بۆسه‌وه، بۆ ده‌بێ وا نه‌که‌ن؟ به‌ر له هه‌موو شتێک ده‌بێ متمانه دروست ببێت. ئه‌وان له ڕابردوودا وایان کرد و له کاتی پاشه‌کشێدا، ٣٠٠ تا ٤٠٠ میلیتانیان لێ کوژرا. هه‌روه‌ها ساڵانی ڕابردوو گروپی ئاشتیان ڕه‌وانه‌ی تورکیا کرد، به‌دوای ئه‌واندا بڕیار بوو گروپی تریش ڕه‌وانه بکرێن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هاتن هه‌ر یه‌که و ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ حوکمی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م کورد و هه‌م تورک داکۆکی له ئاتموسفێری ئاشتی بکه‌ن، چی ده‌که‌وێته سه‌ر شانی سیاسه‌تمه‌داره تورک و کورده‌کان؟
له‌پێناو ئاسته‌نگ کردنی بیری نه‌ته‌وه‌په‌رستی که تا دێ گه‌ش ده‌بێ، ڕۆڵێکی گرنگ ده‌که‌وێته سه‌ر شانی تورکه دیموکراته‌کان. وه‌ک چۆن له مێژووی فه‌ره‌نسادا هه‌ندێک ڕۆشنبیری فه‌ره‌نسی وه‌ک سارتر، له به‌رامبه‌ر داگیرکردنی جه‌زائیر کاردانه‌وه‌یان نیشان دا، ئه‌مڕۆکه‌ش پێویسته ڕۆشنبیرانی تورک پشتگیری له ده‌ته‌په بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد له ڕێگه‌ی دیموکراسی و له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی تورکیادا چاره‌سه‌ر بکات و ئه‌م بڕوا و متمانه‌یه بخه‌نه ناو ڕیزه‌کانی خه‌ڵکیشه‌وه. ئێمه‌ش بێگومان ده‌بێ له‌مباره‌وه گه‌لی تورکیا قایل بکه‌ین. ئامانجی ئێمه ئازادیی گه‌لی تورکیشه. ئێمه له دڵه‌وه ده‌مانه‌وێ له‌م وڵاته‌دا ژیانێکی هاوبه‌ش هه‌بێ.
ئایا کورده‌کان تاسه‌ی ئه‌وه ناکه‌ن جیا ببنه‌وه‌و ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنن؟
له‌وانه‌یه هه‌ندێک که‌س داواکارییه‌کی وه‌هایان هه‌بێ، به‌ڵام پێویسته ڕاستیه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان ببینین و ناچارین حسابی ئه‌وه بکه‌ین که له دنیای ئه‌مڕۆدا نه‌ته‌وه‌په‌رستی ئه‌تنیک چ زیانێک به گه‌لان ده‌گه‌یه‌نێ. ئێمه دژی لۆژیکی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ین و داکۆکی له "ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتیک" ده‌که‌ین. ئێمه مافی ئه‌وه‌مان نییه له جیهانێکدا که وڵاتان به‌ره‌و دامه‌زراندنی یه‌کێتی ده‌چن، یه‌کێتی ئه‌وروپا پێش ده‌که‌وێ، نه‌ته‌وه‌په‌رستی ئه‌تنیک په‌ره پێ بده‌ین و گه‌لان به‌ر بده‌ینه گیانی یه‌کتری.
پێتان وایه ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه قۆناغێکی خوێناوی بوو؟
به‌ڵێ. له دنیای ئه‌مڕۆدا، پێویست به‌وه ناکات ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه بپارێزین، له‌به‌رامبه‌ریدا پێویستمان به هاووڵاتی بوونی یه‌کسان و ده‌وڵه‌تێکی دیموکرات هه‌یه. به‌ڵام هه‌ندێک که‌س نایانه‌وێ ئه‌م وڵاته بگۆڕن. قۆناغی ئێستا، به‌رده‌وام بوونی ستاتۆی گه‌ره‌که. چونکه ئه‌و تورکیایه‌ی کێشه‌ی کوردی چاره‌سه‌ر کردبێ و دیموکراتیزه بووبێ هه‌ندێک که‌س ناتوانن چی تر تێیدا سیاسه‌ت بخه‌نه ژێر ڕکێفی خۆیانه‌وه...

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر