نازم حیکمەت
لە تورکییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی
له‌خه‌ونمدا یارم بینی
به جووتێ مه‌مکی قیته‌وه
به به‌ژنی نیوه ڕووته‌وه
به وێنه‌ی مانگ، به ناو هه‌وره‌کاندا ده‌ڕۆی.
من ده‌ڕۆییم، ئه‌ویش هه‌روا
که ڕاده‌وستام، ده‌وستا
لێم ده‌ڕوانی، لێی ده‌ڕوانیم.
دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکی چاو
ده‌ڕژێنه سه‌ر هێڵه‌کانی تێلێگراف.
هێڵی درێژی تێلێگراف: هه‌واڵ
رۆندکی گه‌رمی چاو: شادی.
خه‌ونه‌که‌ی وه خێر گه‌ڕێ خودا
ده‌بێ هێشتا ده ساڵی دی
له زیندان دابێ ئیبراهیم.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر